لە سیتکانێ دەبووە زاوا، لە هەسنانێ خۆی دەشوشت.
سیتکان یان هەسنان: دوو گوندن لە ناوچەی ڕەواندز، واتە: کەسێک زاوای ماڵێکە و ژنیان داوەتێ و پیاوەتیان لەگەڵ کردووە، کەچی زاوا خێر و بێری بۆ ماڵ و بنەماڵەیەکی تر هەیە. بۆ کەسێک بەکاردێت، کە یەکێک کاری چاکەکاری لەگەڵ کردبێت، کەچی خێری بۆ یەکێکی تر هەبێت. [1]