خڕە لەبارە
ڕەقە وەک دارە
کەپووشی خوارە
کەپوو: لووت. مەتەڵەکە مەبەست لە وەسفی ڕووخساری نۆکە، خڕە لەبارە، مەبەست لە دەنکی نۆکە کە کەمێک خڕە، ڕەقە وەک دارە، نۆک دوای پێگەیشتن وشک دەبێتەوە وەک داری لێدێت، کەپووشی خوارە، مەبەست لە نووکە خوارەی کۆتایی دەنکی نۆکە. وەڵام (نۆک) . [1]