پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,359
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,139
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
گفتوگۆی مەهاتما گاندی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گفتوگۆی مەهاتما گاندی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان

گفتوگۆی مەهاتما گاندی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان
گفتوگۆی مەهاتما گاندی لەگەڵ #عەبدوڵڵا ئوجەلان# .
دەربارەی توندوتیژی، نا-توندوتیژی و دەوڵەت
وەرگێڕان: شادیار شۆڕش

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: بەڕێز گاندی؛ ژن، ژیان، ئازادی- سڵاو لە کوردستانەوە.
مەهاتما گاندی: هەڤاڵ ئۆجەلان، نەمەستێ و زیندەباد لە هیندستانەوە.
عەبدوڵڵا ئۆجالان: زۆر سوپاس بۆ بەکارهێنانی وشەی هەڤاڵ. سەرنجم دا لە سڵاوەکەتدا وشەی زیندابادت بەکار هێنا، داخۆ ئەو وشەیە هیچ پەیوەندییەکی هەیە بەئازادیی ژن و ژیانەوە؟ هەروەک ئەو چەمکەی لای ئێمە هەیە؛ ژن، ژیان، ئازادی؟
مەهاتما گاندی: ئەرێ وایە، کاتێک دەڵێم زیندا واتا تۆ هەر هەبیت و ژیانت بەردەوام بێت. ئەم دەستەواژەیە زۆربەی جووڵانەوەکانی هیندستان بەکاریان هێناوە و منیش بەم دواییە وا بەکاری دێنم. ئەگەر هەڵە نەبم وشەی ژیان کە بەکارت هێنا، وەک وشەی جیڤانی هیندییە کە واتای ژیانە، کەواتە وشەی ژن-یش لە کوردیدا واتای womenە لە ئینگلیزیدا؟ ناوازەیە. کەوابێ سڵاوەکەی تۆ بە ژن دەستی پێ کرد؟
عەبوڵڵا ئۆجالان: بێگومان وایە، ئەمەش لەو پێناوەی، بەبێ ژن، ژیان و ئازادی بوونی نییە. جا دەمەوێت شتێک باس بکەم، لەم ساڵە دوورودرێژانەی زینداندا لەو بارەیەوە شتێکم نووسیوە، لێ نازانم لە کام پەرتووکەمدایە، بەڵام نووسینەکە بەم شێوەوەیە؛ بەبێ بوونی یەکسانی جێندەری، هیوای ئازادی و یەکسانی واتای نابێت. پێکهێنەرێکی هەرە جێگیر و گشتیگیریی بەدیموکراتیزەکردن، ئازادیی ژنە.
مەهاتما گاندی: وای! دەزانیت پێم وایە من زۆر درەنگ کەوتووم لەوەی کە ژن وەک چەقی سوارژ بزانم، وەلێ تۆ بە تەواوەتی ڕاست دەبێژیت. بەڵام گوێ بگرە، ئەوەی دەمەوێت لەگەڵتدا گفوتوگۆی بکەم، مژاری توندوتیژی و نا-توندتیژییە. هەر لەبەر ئەمەشە ویستم پەیوەندیت پێوە بکەم، ئەوەش دەزانم کە کاتی تۆ سنووردارە بۆ پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەی زیندانەکەت، بۆیە کونجکوڵ بووم دەربارەی ئەوەی….
عەبدووڵڵا ئۆجالان: ببوورە کە قسەت پێ دەبڕم بەڕێز گاندی، بەس تکایە دەکرێت ئەو وشەی سوارژە ڕوون بکەیتەوە کە بەکارت هێنا؟
مەهاتما گاندی: ئۆو، دەستەواژە هەرە دڵخوازەکەم. لە چەند شوێنێک و بە تایبەت لە پەرتووکێکی بچکۆلەمدا بە ناوی هیند سوارژ، ڕوونم کردووەتەوە. ڕاستەوخۆ ئەم دەستەواژەیە دۆخێکی ئاکاری-سیاسیی تاک و ئازادی و خۆبەڕێوەبەرییە؛ سەرنجی لەسەر ڕوونکردنەوەی پرسی هێزە، نەوەک لە حکوومەتدا، بەڵکوو لەنێو تاکەکاندا. سەرنج دەخاتە سەر توانای بەرخودان لە بەرانبەر دەسەڵاتی توندوتیژدا، ئەم دەستەواژەیە خۆویستانە جۆرێک لە گلدانەوە و میانڕەویمان تێدا درووست دەکات، لەو پێناوەی دڵنیایی بدەین کە مرۆڤانی تریش بتوانن خواستەکانیان بهێننە دی، هەروەها جۆرێک لە هاوسەنگی لەنێوان ئەرک و مافەکانیشماندا درووست دەکات.
عەبدوڵڵا ئۆجالان: سەرنجڕاکێشە. لە کوردستان ئێمە هەوڵ دەدەین پابەند بین بە هەر یەک لە پرەنسیپەکانی بڕیاردانێکی خۆسەر لەلایەن هەر یەک لە کۆمۆنەوەکانەوە هاوشانی سەرنجدان لەسەر ئەو بەرپرسیارییەتیانەی کە ژیانی هەرەوەزی دەیهێنێتە کایەوە، هاوکات ئافڕاندنی پێکبەندییەکی سنووربڕ کە زۆربەی نیشتمانەکان بگرێتەوە کە وەک دەستەواژە ناوم ناوە کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتی. بە ڕاستی وا بیر دەکەمەوە کە دەتوانین ئەمە وەک بنەما سەرەتاییەکانی خۆبەڕێوەبەری، لەلایەن خەڵکی جیهان خۆیانەوە دابنێین، لە هەرە لۆکاڵەوە بۆ هەرە گڵۆباڵ، دواتر ئەوەی دەکرێت بێتە کایەوە بریتییە لە یەکێتیی کۆنفیدڕاڵی دیموکراسیی جیهان، کە دەبێتە جێگرەوەی ڕێکخراوێکی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕێکخراوێکی داگیرکراوی دەستی هێزە باڵاکانی دەوڵەت نەتەوەیە.
مەهاتاما گاندی: هممم. هەست دەکەم لە شوێنێکدا باسم لە بازنە دوورگییەکان (1) کردووە کە ناوچەی بەرفراوانتری سوارژن کە بەندن بەو بڕیاردانانەوەی کە لەلایەن ڕێکخستنە کەسییە خۆسەرەکانەوە هاتوونەتە کایەوە، بەبێ بوونی هیچ هیرارشییەتێک. پێم وایە هەر کەس دەتوانێت خۆبەڕێوەبەرییەکی گڵۆباڵ لەسەر ئەم بنەمایە بوونیاد بنێت. بەڵام دووبارە بانگەوازی پشتگیریکردنی ئایدیای فیداراسیۆنی نەتەوە ئازادەکان دەکەم. کە پێم وایە نزیکە لەوەی ئاشتیخوازییەکی گڵۆباڵ بهێنێتەوە کایەوە، هەرچەندە لەوانەیە زۆر ئەوەش ڕوون نەبێت کە دەکرێت ببێتە جێگرەوەیەک بۆ داگیرکارییە حکومەتیییەکانی دەوڵەت نەتەوە، بەبێ ئەوەی هێچ پێگەیەک بە خەڵکی جیهان ببخەشێت.
عەبدوڵڵا ئۆجالان: دەبێت گفتوگۆی هێزی دەوڵەت-نەتەوە بکەین کە پێم وایە یەکێکە لە بنەماکانی کۆڵۆنیالیزمی گڵۆباڵ. بەهەرحاڵ، حەزم لەو شێوە باسکردنەتە دەربارەی بازنە دوورگەییەکان. بە ڕاستی شاعیرانەیە، بەڵام تۆ وتت دەتەوێت دەربارەی ناتوندوتیژیی لەگەڵ مندا قسە بکەیت؟ منیش حەز دەکەم لەو بارەیەوە پرسیارت لێ بکەم، هەروەها هەندێک لە هزرینەکانی تۆم خوێندووەتەوە لە پەرتووکەکەی ستانلی وۆلپێرت؛ خواستی گاندی، ژیان و میراتی مەهاتما، کە پارێزەرەکانم کۆپییەکیان بۆ هێنام بۆ زیندان. سەرسام بووم بەو بۆچوونانەت.
مەهاتما گاندی: دەزانیت هەڤاڵ ئۆجەلان ژیانی ئێمە لێرە، لەم ژیانەی پاش مردنەدا لە دۆخی تۆ جیاوازترە، هەموو پەرتووکەکانی جیهان بەردەستن، بۆ زانیاریشیت مارتن لوسەر گینگ و عیسای کریستیانش لێرەن، جا چەند شتێکیشم دەربارەی تەڤگەرە ئازاکەی تۆ خوێندووەتەوە. پێم بڵێ، پێم وایە ئایدۆلۆجیاکەت؛ نەتەوەی دیموکرات و کۆنفیدڕاڵیزم و کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژی کە خاڵی زۆر هاوبەشی هەیە لەگەڵ سوارژ بەو شێوەیە کە نابێت هیچ شوێنێکی بۆ توندوتیژی تێدا بێت. ئەدی باشە بۆ تەڤگەرەکەت سوپای هەیە، تەنانەت سوپای ژنانیش، داخۆ ئەمە دژیەکیی نییە.
عەبدوڵڵا ئۆجالان: درووستە، ئەمە تەنیا دیموکراسی نییە کە من سەرپێم خستووە، بەڵکوو ژنۆلۆژیشە، زانستی ئازادیی ژن، کە جەخت لەسەر ئاشتی و هارمۆنی دەکاتەوە لەگەڵ زەویدا. لێ پێم وایە پاراستنی ڕەوا یەکێکە لە هەرە گرنگترین پێداویستییەکان بۆ هەر گیانلەبەرێک بە مرۆڤیشەوە. تەنانەت باسم لەوەش کردووە زیاتر لە سوپایەک پاراستنی ڕەوا دەربارەی پاراستنی شوناسە کە پاراستنی هۆشیاریی سیاسی و بە دیموکراتیزەکردنە، بەڵام بەڕێز گاندی، توندوتیژی و هێزە سەربازییەکانی دەوڵەت ژیانی ئێمەی داگیر کردووە، ئەم ناوچەیە خودان بەستێنێکی مێژوویی بەرفراوانە لە ئەشکەنجەدان و توندوتیژی بە جینۆسایدی ئەرمەنی و ئاشووری و ڕۆم و گریک و چەندین کۆمەڵکوژیی دیکە لە کوردستان. ڕێکارە بە ئەنقەستەکانی جینۆسایدی کولتووری لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە پەیڕەوی لێ کراوە. چەندین ساڵ هەوڵمان دا، هەروەها لە زۆر دۆخدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەواندا بە واتا ئاشتیخوازەکەی. تەنانەت لە چەندان دۆخدا ئاگربەستی تاکلایەنەمان ڕاگەیاندووە. لە دوای ماوەیەکی کوورت، وەڵامەکەیان دەرکەوتووە کە ئەویش ئەوەیە هەرگیز ئەو جۆرە چارەسەرییانەیان بە لاوە گرنگ نەبووە. ئەوان ناتوانن لەگەڵ ئایدیای خۆسەری کوردی هەڵ بکەن، ئەگەرچی تەنانەت ڕەزامەند بووین بەوەی لەنێو سنووربەندییەکانی ئەوانیش بژین و داوای دەوڵەت یان وڵاتی خۆمان نەکردووە، لێ هێشتا تۆپبارانمان دەکەن و هەڤاڵانمان شەهید دەکەن و شەڕمان لەگەڵ دەکەن. لە دۆخێکی لەو جۆرەدا، بژاردەی ئەوەمان هەبوو بە هێزی خۆمان، پارێزگاری لە خۆمان بکەین، یان بمانسڕنەوە.
مەهاتما گاندی: بەڵام ئایا دڵنیایت کە هەلی تەواوەتیت داوە بۆ ئەوەی نا-توندوتیژیی بە تەواوەتی گوزارشت لە خۆی بکات؟ بڕوام وایە ئێوە کەسانێکن وا بە تەواوی ئامادەن بۆ نا-توندوتیژی و دەتوانن زاڵ بن بەسەر توندوتیژی هەرە قووڵی دەستدرێژیکران، بەڵام دۆخی ئامادەکاری بۆ ئەمە یەکجار گرنگە.
عەبدوڵڵا ئۆجالان: دەبێت دان بەوەدا بنێم بە تەواوەتی شارەزای چەمکی نا-توندوتیژیی تۆ نیم، زۆر بە بە باشیش نەمخوێندووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە پێویستە ئامادەکاری بۆ بکەم و لێی تێی بگەم و بیخوێنمەوە، جا ئەگەر قۆناغی بیرمەندی و گەشەسەندنی کولتووریی کۆمەڵگەکەمان بێت یان جۆرێک لە توندوتیژیی لادەرانەی دەوڵەت نەتەوە بێت، ئەوا دەبێت ڕووبەڕووی ببینەوە، واش دەردەکەوێت کە دژەهێز ئەو شتە بێت ئێمەی پاراستووە. بەردەوام ئێمە کار دەکەین لەسەر بوونیادنانی هزرێک کە ڕەوایەتی بە توندوتیژی نادات، هزرێک بانگەشە بۆ ئاشتی و دووبارە بوونیادنانەوە دەکات ئەمەش بە درێژایی پڕۆسە ئاساییەکانی پەروەردەمان بە ڕوونی بوونی هەیە.
مەهاتما گاندی: دەتوانم لەوە تێبگەم. بۆ کۆمەڵگەیەک کە بیەوێت سەرپاکانە ئامادە بێت بۆ بەکارهێنانی نا-توندوتیژی وەک هۆیەکانی بەرخودان یاخود ساتیاگراها یان زاڵبوون بەسەر ئەو کەسانەی وا بەسەریدا دەسەپێنن، پێویستی بە ڕاهێنانێکی سەختی هزری و ڕۆحی هەیە. وێنای دەکەم دەکرێت کۆمەڵگەی کوردی کاتی پێویستی نەبووبێت بۆ ئەم ئامادەکارییە یان لە هەندێک دۆخیدا هاوشێوەی دۆخی هەنووکەیی تۆ؛ دۆخی سازیبوون لە کاتێکی دیاریکراودا کار نەکات.
لێ گوێبگرە، دەمەوێت ئەوەش ڕوون بکەمەوە کە مەبەستم لە نا-توندوتیژی ئەوە نییە کردەیەکی زۆردارانە بێت، بەڵکوو وەک پرەنسیبێکی بنەڕەتی قسەی لەبارەوە دەکەم. لە چەندان شیوەی جیاوازدا هەردەم باس لەوە دەکەم ئەگەر کێماسییەک هەبێت لە توانای ناتوندوتیژی و خود-بەرگریدا، نابێت هیچ شڵەژانێک لە هەمبەر بەکارهێنانی هۆیەکانی توندوتیژیدا هەبێت. بۆیە توندوتیژی بەرگریکردن لە خۆ، زۆر باشترە لە بێتوانایی، یان خۆبەدەستەوەدانی ترسنۆکانە. هەروەها ئەوەشم وتووە لە کاتێکدا دانیشتووان خۆیان بۆ ناتوندوتیژی و هاوکاری ئاشتیانە و دوور لە بەرژەوەندی دەکەن، ڕەنگە پێویستی بە هێزێکی چەکداری بچووک هەبێت. لەم واتایەدا سڵاو لە سەربازەکانتان دەکەم بە تایبەتیی ژنان کە جەستەی خۆیان دەخەنە هێڵی پێشەوەی ئاگر، تەنێ لەو پێناوەی کە کۆمەڵگەکەتان هەلی ژیانێکی ئاشتیانەی هەبێت.
عبەدوڵڵا ئۆجالان: سوپاس بۆ تێگەیشتنت. دەزانیت، یەکجار حەز دەکەم تەڤگەری کوردی جارێک تۆ بانگهێشت بکات تاوەکوو پرەنسیپ و کردارەکانت دەربارەی نا-توندوتیژیی و سوارژ و ڕێبازەکەت هاوبەشی بکەیت لەگەڵیان. ببوورە ناتوانم هەموو ناوەکانم لە بیر بێت هەروەها ناوەرۆکە قووڵەکانی تۆ دەربارەی پرسە ژینگەییەکانی ئێمە، دەکرێت یارمەتیمان بدات تاوەکوو پێداگیربین لەسەر نا-توندوتیژیی وەک لە توندوتیژیی، ناتوانم ئەوە بڵێم، بەڵام چەند دەیەک درەنگ کەوتووین لەوەی لە نزیکەوە لێت فێربین.
مەهاتما گاندی: منیش دڵخۆش دەبم بە سەردانیی کوردستان، ئەوەندەی دەزانم، ئێوەش کەم تا زۆر هەندێک ڕێباز پەیڕەو دەکەن کە نزیکە لەوەی منەوە، وەک هەندێک لە شێوەکانی ساتیاگرها کە قسەکردنە دەربارەی ڕاستی و هێز یان بڕواهێنان بە چەوسێنەر بە ڕاستی وەک خۆم ئەم شتانە لە مێژوودا لە کەسانی دیکە فێربووم؛ ڕاوەستە، تووڕە دەربکەوە، دواتر پێبکەنە. ڕاستییەکەی هەڤاڵ ئۆجالان وا بیر دەکەمەوە پێویستە لەپێناو ئازادبووندا بەڕۆژوو بم (واتا مانگرتن لە خواردن) .
عەبدوڵڵا ئۆجالان: جێی شانازیمە. دەزانیت بەڕێز گاندی لە ساڵی 2019 ڕێنمایی چەند هەڤاڵێکم کرد لە وێنەی لەیلا گوڤەن کە پێداگریان لەسەر ئازادبوونی من دەکرد، دەبێت دەربارەی بەڕۆژووبوونەکەی تۆ توێژینەوە بکەن. بە تایبەت دەربارەی ئەوەی کە تەندرووستی سایکۆلۆجی و دەروونی و جەستەیی مرۆڤەکان چۆن دەتوانێت بەرگەی ئەم جۆرە کارانە بگرێت کە یەکجار گرنگە بۆ کولتووری بەرخودانی سیاسەتی دیموکراتیک و چۆن بەخێرایی دەبێت ئەمە شوێنی خۆی بگرێت لەنێو بەستێنی بەرخودانی سیاسیی و کۆمەڵایەتی. داخۆ ڕاست دەبێژم؟
مەهاتما گاندی: بەهود خوب- زۆر باشت وت. بە ڕاستی وایە، بۆ من بەڕۆژووبوون تاکتیکیی جیاکراوە نەبوو، بەڵکوو بەشێک بوو لە بەرخودانەکەمان، لێ جۆرێک لە کردەی خۆپاکژکردنەوەش بوو. بەردەوام ڕوونم کردووەتەوە کە بەڕۆژووبوون قەیرانێکی برسێتیی نییە یان کردەیەکی خۆسەپێنانە نییە، بەڵکوو دەربارەی بەرزکردنەوەی ئاگایی مۆڕاڵی دەستەجەمەعییە، ئەمەش ئامرازی هەرە بەهێزی نێو ئامرازەکانی ساتیاگراهایە. هەرگیز ئەمە بۆ جۆرێک لەخۆ بایبوون نییە و بە تووڕەیی و کاردانەوەوە نایەتە بوون، چونکە بۆ بڕوا پێ هێنانە نەوەکوو ناچارکردن، هەروەها لە کۆتاییدا کردەیەکەی نا-توندوتیژییە.
عەبدوڵڵا ئۆجالان: بەڕێز گاندی بە ڕاستی شانازییەکی گەورە بوو، پێم وایە ئێستا تێگەیشتم لەو مەبەستەی کە بۆچی تۆ بە مەهاتاما بانگ دەکرێیت، بە ڕاستی خودان ڕۆحێکی مەزنیت.
مەهاتما گاندی: هەڤاڵ ئۆجەلان تکایە وا بانگم مەکە، سادە بمبینە.
عەبدوڵڵا ئۆجالان: ببوورە، منیش هەمان هەستم هەیە، هەست بەوە دەکەم کاتێک پێم دەڵێن وێنەکەم لە هەموو کوردستان و شوێنەکانی دیکە بڵاو بووەتەوە. بەڵام ئێستا پاسەوانەکانی زیندانەکەم بانگم دەکەن، کاتەکەم بۆ پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە کۆتایی هات. لە دڵەوە هیواخوازم بەزوویی کاتێکی دیکەمان هەبێت دەمەوێت دەربارەی بیرسا و کردەکانی ترت قسەت لەگەڵ بکەم؛ بە تایبەتیی دەربارەی ئەوەی ناوت ناوە ساتیاگراها.
مەهاتما گاندی: بەڵی بێگومان، خەڵکەکەت هەوڵی سوارژ دەدەن. هەروەک هەوڵی دیموکراسی دەدەن لەسەر بنەمای تێزەکانی تۆ دەربارەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتی. کە دەخوازم لێوەی فێر بم. هەوڵیش دەدەم زیاتر لەبارەی هەڤاڵە شەهیدەکانتەوە بزانم کە ناویان لێرە (مەبەستی ژیانی پاش مردنە) و لە هەموو شوێنێکی دیکە هەیە، بە تایبەت ئەو ژنانەی خۆیان بە سوپا کردووە، ناوازە دەبێ بتوانم گفتوگۆیدان لەگەڵ بکەم دەربارەی توندوتیژی و نا-توندوتیژی. هیواش دەخوازم بتوانم بنەما و پرەنسیپەکانی تۆ دەربارەی دیموکراسی بگوازمەوە بۆ نێو ئەو بەرخودانەی لەپێناو ئازادیدا لە هیندستان وا دووبارە دێتە کایەوە. هەردوو گەلەکەمان لە ڕووبەڕووبوونەوەدان لەگەڵ ڕژێمە دەسەڵاتگەرەکان هەر بۆیە پێویستە هاوسۆزی یەکدی بن و لە یەکەوە فێر ببن.
عەبدوڵڵا ئۆجالان: بەم وشانە کۆتا سڵاوی خۆمت پێ‌ دەگەیەنم
ژن، ژیان، ئازادی و زینداباد

تێبینی: ئەم گفتوگۆیە خەیاڵییە و لەلایەن ئاشیش کۆتهاری (Ashish Kothari) ژینگەپارێز و ئیکۆلۆژیستی هیندییەوە نووسراوە کە لەسەر ئاستی جیهان کەسایەتییەکی ناسراوە و چەندین چالاکی گەورەی لەپێناو ژینگەدا ڕێکخستووە.

(1) بازنە دوورگەییەکان وشەیەکە کە گاندی وەک مێتافۆرێک بۆ وەسفکردنی نەزمی کۆمەڵایەتی بەکاری دەهێنێت کە پێی وایە نەزمی کۆمەڵایەتی لەو بازنانەی نێو زەریاکانیش بەرفراوانترە کاتێک مرۆڤ بەردێک هەڵدەداتە زەریاوە.
[1]
ئەم بابەتە 508 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://azadbun.com/ 22-09-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-09-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 22-09-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-09-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 508 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1194 KB 22-09-2023 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ڕێنووسی کوردی و چەپکێ سەرنج و پیاچوونەوە
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,359
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,139
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ڕێنووسی کوردی و چەپکێ سەرنج و پیاچوونەوە
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.282 چرکە!