پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت 519,045
وێنە 106,413
پەرتووک PDF 19,244
فایلی پەیوەندیدار 96,889
ڤیدیۆ 1,378
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
سەرۆکی گرووپی دۆستانی کورد لە پەرلەمانی کەنەدا: دەبێت حیزبەکان بەرەیەکی هاوبەشیان هەبێت بەرامبەر بەغدا
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ تۆم کیمیچ، پەرلەمانتار و سەرۆکی گرووپی دۆستانی کورد...

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ تۆم کیمیچ، پەرلەمانتار و سەرۆکی گرووپی دۆستانی کورد...
تۆم کیمیچ، پەڕڵەمانتار و سەرۆکی گرووپی دۆستانی کوردە لە پەڕڵەمانی کەنەدا و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گرووپەکە، درکی بە ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی #هەرێمی کوردستان# کردووە و دەڵێت: لە کوردستان دابەشبوونی زۆر لەنێوان حیزبەکاندا هەیە؛ بۆیە دەبێت حیزبەکان یەکگرتوو بن و بەرانبەر بەغدا بەرەیەکی هاوبەشیان هەبێت.

تۆم کیمیچ، سەرۆکی گرووپی دۆستانی کورد لە پەڕڵەمانی کەنەدا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو کە شاهۆ ئەمین پێشکەشی کرد، باسی دۆخی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەنەدا، نێوبانگ و ئازایەتیی پێشمەرگە و ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات. ئەو دەڵێت: نابێت حیزبەکان ناکۆک بن بە تایبەتیی ئەو کاتەی چاویان بە شاندەکان دەکەوێت.

تۆم کیمیچ دەشڵێت، ئەو بیرکردنەوەیەی لەبارەی دۆخی ئاساییشی هەرێمی کوردستان هەبوو، ڕاست نییە.

هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ تۆم کیمیچ، پەڕڵەمانتار و سەرۆکی گرووپی دۆستانی کورد لە پەڕڵەمانی کەنەدا:

ڕووداو: بەڕێز کیمیچ، خۆشحاڵم بە بینینت.

کیمیچ: زۆر سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە.

ڕووداو: زۆر بەخێر هاتیت. تۆ سەرۆکی گرووپێک پەڕڵەمانتاری دۆستی کوردیت. تۆ یەکێکیت لەو حەوت پەڕڵەمانتارە کەنەدییەی بە سەردانێکی تایبەت لە کوردستانن. دەکرێت پێم بڵێیت کە چۆن قایلت کردن تا بێن بۆ ئێرە؟

کیمیچ: دەبێت ئەوە بڵێم کە قایلکردنی پەڕڵەمانتاران بۆ گەشتکردن بۆ باکووری ئێراق و کوردستان ئاسان نەبوو. ئەم گرووپە دەستپێکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 2016 و من یەکێک لە دامەزرێنەرانی دۆستە پەڕڵەمانتارەکانی کوردم. ڕاستییەکەی، ئەوە ئارەزوویەکی بەردەوامی پەڕڵەمانتاران بووە کە ڕۆژێک سەردانی کوردستان بکەن. ئەوە ساڵانێکی پێچوو تا بگاتە ئەم خاڵە. جا بەدەر لە نیگەرانییە تەناهییەکان، هیچ هۆیەک بۆ نەهاتن بۆ ئێرە نەبوو. دەمانتوانی بچینە ئۆکراینا، بچینە ئیندۆنیزیا، بچینە چین. زۆر شوێن هەن کە پەڕڵەمانتارەکان دەتوانن بۆی بچن، بە تایبەتیی لە هاویندا، چونکە پەڕڵەمانمان لە پشوودایە، بەڵام ئێمە کوردستانمان هەڵبژارد. ئەمە بۆ ئێمە گرنگە، چونکە لە کۆمەڵگەکەماندا ڕەوەندی کوردیمان هەیە کە زۆر بایەخ بەم هەرێمە دەدەن و دەیانەوێت بۆ ئێرە گەشت بکەن.

ڕووداو: پێشتر پێت وتم کە سێ ڕۆژە لێرەیت. ئەنجامی ئەم سێ ڕۆژە چییە؟

کیمیچ: تا ئێستا چاومان بە زۆر بەرپرسی حکومی کەوتووە. دانیشتنێکمان لەگەڵ ناوەندی لێکۆڵینەوە هەبوو. چاومان بە فەرمانبەرانی حکومەت کەوت. تا ئێستا هەوڵمان داوە دوو شتی گەورەمان بۆ دەربکەوێت. یەکێکیان ئەوەیە هەموو دۆستە کوردەکانمان لە کەنەدا پێمان دەڵێن ئەمە کوردستانە. جا دەرفەتێکی جوانە کە بڵێین بەڵێ. ئەوەی ئەوان دەیڵێن ڕێک وایە.

دووەمیش ئەوەیە، با بڵێین [بیرکردنەوەکە] لەبارەی دۆخی ئاساییشەوە ڕاست نییە، جیاوازە، بۆ نموونە زۆر کەس کە پێمان دەوتن ئێمە بۆ ئەو هەرێمە دەچین، دەیانگوت، ئایا خەمی سەلامەتیی خۆتانتان نییە؟ دەی هەر لەو ساتەوەی لە فڕۆکە دابەزیین و بە ئۆتۆمبێل شاردا گەڕاین و بۆ دیداری جیاواز چووین، تەواو هەستم بە سەلامەتی کرد. پێم وایە ئێرە شارێکی زۆر سەلامەتە. خێزانەکان لە درەنگانی شەودا لەدەرەوەن و دەتوانیت ئەوە ببینیت کە خەڵک لە ئاساییشدان کاتێک گەشت دەکەن. بەشێکی دیکەیش ئەوەیە کە وڵاتەکە چەندە عەلمانییە. پێم وایە بۆ زۆرێک لە پەڕڵەمانتارە کەندییەکان مایەی سەرسامییەکی زۆر بووە.

ڕووداو: باشە. تۆ ئەندامی حیزبی پارێزکارانیت. سەرۆکی پێشووی حیزبەکەتان بەڵێنی دابوو کە نوێنەرایەتیی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان بگۆڕێت بۆ کۆنسوڵخانە، بەڵام دوای ئەوەی حیزبی لیبراڵ هاتنە دەسەڵات، ئەمە ڕووی نەدا. دەکرێت پێم بڵێیت بۆچی؟

کیمیچ: بە دڵنیاییەوە ساڵی 2015 ستیڤن هارپەری سەرۆکوەزیران کە هاوڕێیەکی باشی کوردستانە، لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنی دابوو کە ئێمە لە هەولێر نوێنەرایەتییەکەمان بەرزتر دەکەیەنەوە و دەیکەینە کۆنسوڵخانە. جا ئێمە ئەو هەڵبژاردنەمان نەبردەوە و دۆراندمان. هەر بۆیە ئەوە ڕووی نەدا. ئەو حکومەتەی دواتر کە هات، حەزی لەوە نەبوو هیچ شتێک بۆ هەرێمی کوردستان بکات. ئینجا زۆربەی ئەوەی کردوویانە وەک هەنگاوی بچووکی سیمبوولییە، بەڵام لە واقیعدا هەرگیز هەنگاوی جیددی نییە. ئەوە هەمیشە بەڵێنی پارێزکاران بووە. پەڕڵەمانتارانی دۆستی کورد لە 2017دا ڕاپۆرتێکیان تەواوکرد و دایان بە حکومەتی فیدراڵیی کەنەدا بۆ وەزارەتی دەرەوە و تێیدا دەڵێت دەبێت لە هەولێر کۆنسوڵخانە بکرێتەوە و لەبەر ئەمەیە کە دەبێت بیکەنەوە. ئێمە ڕاپۆرتێکی ئابووریمان ئامادە کردبوو لەسەر ئەو دەرفەتانەی کەنەدییەکان لە بازرگانییە کەنەدییەکاندا دەستیان دەکەوێت کە دەبوو لە کوردستان بازرگانیی زیاتریان بکردایە. ئەوە شەش ساڵ تێدەپەڕێت و هەرگیز وەڵامی ڕاپۆرتەکەمیان نەدایەوە. ئەوە شتێکە هێشتا پێم خۆشە ببینم حیزبەکەم دەیکات. دوایین شتت پێ دەڵێم: لە هەڵبژاردنەکانی کەنەدادا تۆ لەسەر پرسە دەرەکییەکان براوە نابیت، بۆیە بۆ سیڤن هارپەر کە بەڵێنێکی لەم جۆرەیدا کونسوڵخانە لە کوردستان بکاتەوە هەنگاوێکی زۆر گەورە بوو، چونکە لە بنەڕەتدا [ئەم بابەتە] هیچ دەنگێکی نییە تا بیبەیتەوە. تەنیا هۆی ئەوەی ئەو کارەی کرد ئەوە بوو کە ئەوە شتە ڕاستەکە بوو. ئەوە ئەرکێکی ڕەوشتی و پابەندییەکی ڕەوشتی بوو بەرانبەر بە کوردستان.

ڕووداو: ئایا پێت وایە نوێنەرایەتییەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە یان درەنگ یا زوو دەگۆڕدرێت بۆ کۆنسوڵخانە؟

کیمیچ: پێم وایە لەم چەند ڕۆژەدا کە پەڕڵەمانتارە کەنەدییەکان لێرە بوون، زۆر بە ڕوونی و بڵندی قسەی بەرپرسانی هەردوو حکومەتیان بیست لە ناوەندی لێکۆڵینەوە و لە گفتوگۆکانیشیان لەگەڵ نوێنەرە بازرگانییەکانمانەوە کە لێرە دەرفەتی زۆر بۆ کۆمپانیا کەنەدییەکان هەیە تا کار بکەن. بە تایبەتیی پێم وایە لەلایەنی کشتوکاڵ و فرۆشتنی گەنم و فرۆشتنی زۆر بەرهەمی کشتوکاڵییەوە وەک [هێنانی] نیسک و بازێلای ڕۆژاوای کەنەدا بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. ئەوە تەنیا کاتێک سەر دەگرێت ئەگەر کۆنسوڵخانەمان هەبێت. من بۆ ئەم مەبەستە لە گوشارکردن بەردەوام دەبم. جا دەمەوێت پەڕڵەمانتاری زیاتریش لە حیزبەکانی دیکە بڕوا بەمە بهێنن کە ئەمە شتە ڕاستەکەیە کە بکرێت. هەر لەبەر ئەوەیشە ئێستا لێرە لەگەڵمدان.

ڕووداو: باشە. حیزبەکەتان حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنە لە پەڕڵەماندا و هەندێک ڕاپرسیم بینیون وای نیشان دەدەن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ڕەنگە ئێوە زۆربەی کورسییەکانی پەڕڵەمانی کەنەدا بە دەست بهێنن. ئەگەری هەیە ئێوە بیبەنەوە. پەیوەندیی کەنەدا و هەرێمی کوردستان چیی بەسەردا دێت؟

کیمیچ: هیوادارم زۆرینەی پارێزکاران و حکومەتی نیشتمانی لەلایەن سەرۆکوەزیران پییەر پۆلیڤەرەوە سەرۆکایەتی بکرێت. ئەوە دەرفەتێک دەبێت کە بە شێوەیەکی بنچینەیی هەموو ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەمان بگۆڕین، چونکە یەکێک لەو شتە سەیرانەی بۆمان دەرکەوتووە ئەوەیە لە سەرانسەری جیهاندا ناوە باشەکەی کەنەدا وەک ئەوە نییە کە دەبوو ببێت و، لێرەیش بیستمانەوە. زۆر کەس پێیان وتین کەنەدا متمانەیەکی زۆری هەبووە و زیاتر لە هەشت ساڵ لەمەوپێش زۆر شتمان کردووە، بەڵام لەو کاتەوە شتی زۆرمان نەکردووە. وامان کردووە نییەتباشیی خەڵک بەرانبەرمان کەم ببێتەوە، بۆیە دەبێت ئێمە دووبارە بەم ناوچەیەوە پابەند ببین کە بەرژەوەندیی نیشتمانیمان تێیدا هەیە، هەروەها بەرژەوەندیی نیشتمانیشمان لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، نەک بە تایبەتیی هەر لە باشووری کوردستان، بەڵکوو لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوایش. جا پێم وایە بۆ زۆرێک لە کوردانی ڕۆژهەڵات کە گەلێکیان لە کەنەدان، چاویان لە ئێرانێکی ئازادە. پێم وایە بۆ ئێمە پێویستی بەوەیە حکومەتی کەنەدا لە شوێنێکی وەک هەولێر ئامادەییەکی گەورەتری هەبێت، چونکە گرنگییەکی ستراتیجییە بۆ ناوچەکە و دەرفەتمان دەداتێ کە ڕەنگ بێت لە ئاڕاستەی داهاتووی ئێرانێکی ئازاددا کاریگەریمان هەبێت کە ئەوەیش لە بەرژەوەندیی هەموواندایە لە ناوچەکەدا و، هەروەها بۆ بازرگانییش باش دەبێت. جا دەزانین کە بازرگانییش دەبێتە مایەی داهاتێکی ئاشتییانە ئەگەر بە سەرکەوتووانە بیکەیت.

ڕووداو: باشە. کورد لە هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژاوادا بوونەتە ئەندامی پەڕڵەمان. دەمەوێت بزانم، ئایا لە هەڵبژاردنی داهاتووی کەنەدا ئێوە هیچ بەربژێرێکی کوردتان دەبێت؟ یان ئایا ئێوە هیچ کوردێک بەربژێر دەکەن؟

کیمیچ: ئەوە پرسیارێکی زۆر باشە. حیزبەکەم بە پێچەوانەی حیزبەکانی دیکەوە، لە ئاستی ناوچەکاندا داوا لە ئەندامەکانی دەکات کە بەربژێرەکانیان هەڵبژێرن. زۆر کەنەدیی بە ڕەچەڵەک کورد هەن کە وەک ئەندامی ستافەکانی بینای پەڕڵەمان کار دەکەن و کار بۆ حیزبەکەی منیش دەکەن. ئافرەتێکی کورد هەیە بە ناوی جوان کە کار بۆ سەرۆکەکەمان دەکات. کارمەندێکی کورد هەیە بە ناوی ئاشتی کە کار بۆ جێگری سەرۆکی حیزبەکەمان دەکات کە لەگەڵیشماندایە. ئێمە زۆر کوردمان وەرگرتووە و من هەمیشە لەناو کۆمەڵگەی کوردی کەنەدادا چاو بۆ بەهرەی تازە دەگێڕم تا وەریانبگرم و بیانبەم بۆ ئۆتاوا تا ئەزموون وەربگرن، بەڵام ئیتر ئەوە دەکەوێتە سەر ئەندامە ناوچەییەکان کە بەربژێرەکان هەڵبژێرن.

شتێکی دیکەیش دەڵێم: ئەو ساتەی دەگەڕێمەوە کەنەدا، ڕۆژێکم دەبێت بۆ گەڕان، چونکە هەفتەیەک دواتر لە شاری کوێبێک کۆنفرانسی سیاسەتی نیشتمانیمان هەیە کە ڕەنگە لەوێ یاسای نوێ دابنێین بۆ ئەوەی چۆن بەربژێرەکانی کەنەدا دیاری بکرێن، بۆیە ئەوە دەکەوێتە سەر ئەندامە ناوچەییەکانمان و، ئەگەر بەربژێرێکی زۆر باشی ناوچەیی هەبێت یان کەنەدییەکی بە ڕەچەڵەک کورد، پیاو بێت یان ژن، لە حیزبی پارێزکاران هەبێت و بیەوێت لە هەڵبژاردنی پەڕڵەماندا بەشدار ببێت کە دەرفەتەکە ڕەخسا دەبێت ناوی خۆیان بخەنە پێشەوە.

ڕووداو: بەڕێز کیمیچ، بۆچی کۆمپانیا کەنەدییەکان لە کوردستاندا وەبەرهێنان ناکەن؟ بۆچی کاتێک ئەم دۆخە دەبینین لەلایەنی ئابووری و پەیوەندیی بازرگانییەوە، ناتوانین هیچ باشتربوونێک لەنێوان کەنەدا و کوردستاندا ببینین؟

کیمیچ: پێم وایە سێ شتی سەرەکی هەن. یەکەمیان، حکومەتی لیبراڵی کەنەدا ڕاوێژکاری گەشتیاریی بۆ هەموو ئێراق ناردووە. بەشێوەیەکی بنچینەیی سەروکاریان لەگەڵ ناوچەی سەوزی بەغدا و بەسرەیە، هەر بەو جۆرەی ئێوە دەپەرژێنە سەر هەرێمی کوردستان و هەولێر. دیارە ئەو شوێنانە وەک یەک نین، بۆیە کاری ڕاوێژکاریی گەشتیاری پێویستی بە هەموارکردنەوەیە، چونکە لێرە بازرگانی چاوی لەلایەنی گەشتیارییە. جا هەموو ئەوەی ئەوان دەیبینین ئەوەیە کە ئەمە شوێنێکی زۆر مەترسیدارە بۆ گەشتکردن و، ئەمەش جۆرێکە لە ساردکردنەوەی کۆمپانیاکان لە هاتنیان بۆ ئێرە. زۆر شوێنی دیکە هەن کە دەتوانیت بۆیان بچیت و ئەم ڕاوێژکارە گەشتیارییانەیشی نییە.

دووەمیان، ئێمە لە کەنەدا کولتوورێکی بازرگانیی پارێزکارانەمان هەیە. خۆمان ناخەینە مەترسییەوە. زۆر دوور ناڕۆین. گەشتێکیی ئاسمانیی دوورودرێژە تا بگەیتە ئێرە. ئەوەیش ساردیان دەکاتەوە.

سێیەمیان، ئێمە لە وەزارەتی کاروباری دەرەوە و وەزارەتی کشتوکاڵماندا هەندێک گرفتی میکانیکیمان هەیە. هەناردەی سەرەکیمان لە کەنەدا وزەیە: گازی سرووشتی و نەوت. جا ئێوە خۆتان هەناردەکاری نەوتن و پێویستتان بە هاوردەکردنی نەوتی کەنەدا نییە. بەڵام بەو جۆرە نییە کە نەتوانین هیچ شتێک لەگەڵ ئێوەدا بەش بکەین. دەرفەتی گەورەی ئێمە هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانە، بەڵام هیچ کام لە وەزارەتەکانمان تێچووی بازرگانییەکە ناگرنە ئەستۆ یان لە ئاستی ناوخۆیشدا نایکەن. ئەوە گرفتێکی گەورەیە، بەربەستێکی گەورەیە لە بەردەم کۆمپانیاکاندا تا بێن بۆ ئێرە، چونکە هیچ پشتیووانییەک نییە. هەر بۆیە کۆنسوڵخانە زۆر گرنگە.

ڕووداو: دەمەوێت باسی شەڕی دژی داعش بکەم کە کەنەدا تێیدا بەشدار بوو و هێشتایش ئەندامێکی چالاکی هاوپەیمانێتی دژی داعشە. دەمەوێت بزانم، ئایا هاوکاری و پشتیووانیی حکومەتی کەنەدا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت؟

کیمیچ: لە سایەی حکومەتێکی پارێزکارانەدا، بە دڵنیاییەوە [بەردەوام دەبێت]. با سەرەتا ئازایەتیی پێشمەرگە بەرز بنرخێنین کە لەم شەڕەدا جەنگان. وا بزانم سێ هەزاریان لێ کوژرا و چەندین هەزاریشیان بریندار بوون. سەربازی کەنەدییش کە لێرە شەڕیان دەکرد کوژران. هێزێکی تایبەتمان لێرەیە کە لە شەڕی داعشدا جەنگاوە. دەبێت ئازایەتییان بەرز بنرخێنین. من خۆم هاوڕێم هەیە کە هاتووەتە ئێرە و وەک سەربازی بیانی چووەتە ناو پێشمەرگە و لە بەرەکانی پێشەوەدا شەڕی کردووە. لەو بارەوە چەندین چیرۆکیان بۆ گێڕاومەتەوە. کەنەدا هەمیشە لە ئاستی جیهانیدا پابەند بووە بە سیاسەتێکی دەرەکیی بەهێزەوە کە لە واقیعدا بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان دەپارێزێت. جا ئۆتۆنۆمیی هەرێمی کوردستان و شکاندنی گرووپەکانی وەک داعش کە تەنیا لەبەر جیاوازییەکی سادەی ئایینی و لەسەر ئەوەی خەڵک دەیانویست جیاواز بژین ئافرەتانیان دەکردە کەنیزە و وەک مەڕ دەیانفرۆشتن و هەوڵیان دەدا خەڵک لەناو ببەن و ژیان تێک بدەن بە لای حکومەتەکەمانەوە قبووڵنەکراوە. بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوکاری بە تایبەتیی لە شەڕی دژی داعش و هەر جۆرە شێوازێکی دیکەی تیرۆر لە هەر شوێنێک. ئێمە لێرە بەردەوام دەبین و پشتیووانیی هاوڕێکانمان دەکەین لە شەڕەکەیاندا.

ڕووداو: باشە. دوای تێکشکاندنی داعش و دوای گشتپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ئێراقەوە هێرشی کرایە سەر. ئینجا ئێستا حکومەتی ئێراقی بە چڕی هەوڵ دەدات دەسەڵات و پێگەی هەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە. تەنانەت بودجەی مووچەی خەڵکی کوردستانیان ڕاگرتووە. ئەمە چۆن دەبینیت؟

کیمیچ: تا ئێستا لەگەڵ ژمارەیەک لە پەڕڵەمانتارەکانماندا ئەمەمان بیستووە. هەروەها لە کوردستانیشدا گەلێک دابەشبوون لەنێوان حیزبەکاندا هەیە. پێم وایە ئەمە کارەکە بە یەکگرتوویی دەست پێدەکات. دەبێت حیزبەکان یەکگرتوو بن و بەرانبەر بەغدا بەرەیەکی هاوبەشیان هەبێت. ئێمەیش لە کەنەدا هەمان شێوازی ئەو شەڕانەمان هەبووە لەنێوان حکومەتی ناوەندیمان لە ئۆتاوا و حکومەتە ناوچەییەکان و پایتەختە ناوچەییەکان. من خەڵکی ڕۆژاوای کەنەدام و خەڵکی پارێزگایەکم بە ناوی ئەلبێرتا. جا ئێمەی ئەلبێرتایی زۆر جار لەگەڵ حکومەتی ناوەندیماندا لەسەر هەناردەکردنی سەرچاوە سرووشتییەکان و درووستکردنی بۆریی گواستنەوە شەڕ دەکەین. ئێمە حکومەتێکی ناوەندیمان هەیە کە دەیەوێت سنوورێک دابنێت بۆ تێکڕای بڕی دەردانی گازی سرووشتی لە لمە نەوتییەکەمان. وەک زۆر لەو شەڕانەی ئێوە لەگەڵ بەغدا دەیانکەن، ئێمەیش لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا دەیکەین، بەڵام ئەو کارە لەگەڵ یەکگرتووییدا سەردەگرێت. بەر لە هەر شتێک سیاسییەکان لە ئاستی پارێزگاکان یەک دەگرن و لەسەر یەک شت ڕێک دەکەون و بەرەیەکی هاوبەش پێکدەهێنن. ئەوە هەڵوێستێکی زۆر کاریگەرترە کە بیگریتە بەر، چونکە هەمووان لە یەک لادان و، کاتێک دەچیت دانووستاندن لەگەڵ حکومەتە ناوەندییەکەیاندا دەکەیت دەتوانیت بڵێیت حیزبەکانی دیکەیش هاوڕاتن و لەگەڵتن.

ڕووداو: بەڵام گفتوگۆی ئێوە لە کەنەدا لەنێوان هەرێمەکان و حکومەتی ناوەندیدا تا ئەم ئاستەیە کە حکومەتی ناوەندی پارەی خەڵک ببڕێت؟

کیمیچ: بە دڵنیاییەوە. بۆ نموونە 20 ساڵ بەر لە ئێستا حکومەتی [هەرێمی] ئەلبێرتای ئێمە لەلایەن حکومەتی کەنەداوە پارەی تەندرووستیی بڕدرا و دواکەوت و دوایین هەرێم بوو کە وەریگرت. دوایین هەرێم بوو پارەی خەڵکی بۆ نەخۆشخانە و کلینیکەکانمان نارد. ئەم جۆرە شتانە ڕوو دەدەن. تۆ لە ئاستی جیهانیدا ناینبیستیت، چونکە ئێمە لە ڕێگەی گفتوگۆ و گوشاری زۆری سیاسییەوە چارەیان دەکەین. لێرە دۆخەکە ڕێک هەمان شێوە نییە. دەزانم دەستوورتان هەیە کە کوردستان هەمیشە هەوڵ دەدات جێبەجێی بکات و حکومەتی بەغدا پابەند بکات کە هەموو بەندەکانی دەستوور جێبەجێ بکات. بۆیە ئەوە جۆرێکی جیاوازی گفتوگۆیە، بەڵام لەگەڵ یەکگرتوویدا دەست پێدەکات. پێویستە حیزبەکان یەکگرتوو بن. پێویستە لەسەر هەندێک بنەما ڕێک بکەون، بە لایەنی کەمەوە لەسەر هەڵوێستەکانی دانووستاندن لەگەڵ بەغدا. نابێت حیزبەکان پەرتەوازە بن و لەگەڵ یەکدا ناکۆک بن، بە تایبەتیی ئەو کاتەی چاویان بە شاندەکان دەکەوێت، وەک شاندەکەی من. کاتێک ئێمە پەرتەوازەیی دەبینین، کاتێک باسی پەرتەوازەیی دەبیستین، بە ڕاستی هەست بە ئازار دەکەین و دەڵێین دەبێت داهاتووی کوردستان چۆن بێت.

ڕووداو: بۆ نموونە کەنەدا وڵاتێکی فیدراڵییە، ئایا ڕێی تێ دەچێت حکومەتی ناوەندی لەگەڵ هەرێمێکی وەک کوێبێکدا بەو جۆرە مامەڵە بکات کە ئێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستانیدا دەکات؟

کیمیچ: دەزانیت، بەراوردەکە ناتەواوە و هەمیشەیش ناتەواو دەبێت. بۆ نموونە کوێبێک دوو گشتپرسیی نیشتمانیی بۆ جیابوونەوە کردووە. من بیرمە، چونکە من لە گشتپرسیی ساڵی 1995ەوە لەو هەرێمە دەژیم. بۆ نموونە، لە ڕێگەی یاساکانی تەگبیری جەنگەوە یاسای سەربازێکردن سەپێنراوە، ئەوەیش دوای ئەوەی لەلایەن ڕێکخراوێکەوە بە ناوی ئێف ئێڵ کیو FLQ تەقینەوەیەکی تیرۆریستی کرا. بەو هۆیەوە سەرۆکوەزیری هەرێمەکە داوای گشتپرسیی کرد. لە زۆر ڕووەوە لە یەک دەچین، بەڵام بە تەواوی هاوشێوە نیین. ڕەنگە هاوشانی یەک بن، بەڵام هەمیشە بەراوردکردن ناتەواو دەبێت. جا شەڕی نێوان هەردوو لا هەمیشە بەو جۆرە دەبێت کە لایەکی حکومەت دەڵێت بودجەت بۆ نانێرم و لایەکەی دیکەیش دەڵێت من ئاڵای تۆ هەڵناکەم. جا شتی وا لە حکومەتی کوێبێکدا زۆر ڕوو دەدات. بۆ نموونە ئاڵای کەنەدا لەسەر بیناکانی هەرێمەکە هەڵناکەن، بەڵام من لێرە لە چاوپێکەوتنەکاندا هەردوو ئاڵای ئێراق و کوردستان دەبینم. لە کوێبێک جیاوازە، ئەو دووانە پێکەوە نابینیت. جا ئێمەیش ئەو جۆرە شەڕ و ناڕازیبوونانەمان هەیە، بەڵام لە ڕێگەی گفتوگۆ و سیاسەت و هەڵبژاردنەوە هەموویان چارەسەر دەکەین. بە گشتی هەڵبژاردن ئەو گرفتانە چارەسەر دەکات کە کێ ڕاستە و کێ هەڵە.

ڕووداو: ڕەنگە تۆ بتوانیت تێبگەیت کە گرفتەکان و ململانێکان لێرە بەراورد بە کەنەدا و هەرێمەکانی دیکە تەواو سەختتر یان قوورسترن. ئایا پێت وایە سیستمی فیدراڵی بتوانێت ئەم گرفتانەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکات؟

کیمیچ: پێم وایە فیدراڵی تاکە ڕێگەی چارەسەرە، چونکە ململانێی تووندوتیژانە گرفتەکە چارەسەر ناکات، گرفتە سەرەکییەکان ناڕەوێنێتەوە. سیاسەتی دیبەیت و گفتوگۆ و هەڵبژاردن، بۆ نموونە دیبەیتی شارستانییانە ڕێگەی چارەسەری ئەم گرفتانەیە بە شێوەیەکی هەمیشەیی. ئاشتی بە چەک نایەتە ئارا، بە دیبەیت و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو دێتە ئارا. ڕەنگە 100٪ ئەوەتان دەست نەکەوێت کە دەتانەوێت، بەڵام دەبێت هەردوو لا لەپێناو ئامانجی درێژخایەندا لە هەندێک خاڵ خۆش ببن. ئەی ئەو خاڵانە چین؟ ئەوە پەیوەندیی بە گەلی کوردەوە هەیە لە کوردستان، بە هەموو کەمینەکانەوە، بە هەر کەسێکەوە کە لە کوردستاندا بژی کە بڕیار بدات ئەو خاڵانە چی بن و گوشار بکات کە بەرەیەکی یەکگرتوویان بەرانبەر بەغدا هەبێت و پێیان بڵێن ئێمە دەتوانین لەگەڵ ئەم شتانەدا بژیین. هەروەها دەبێت بەغدایش تێبگات کە پێویستە بە باوەڕێکی باشەوە دانووستاندن بکەن. ئەمە ئەوەیە لە کەنەدا ڕوو دەدات کە نموونەیەکی باشە.

ڕووداو: بەڕێز کیمیچ، چوار ساڵ لەمەوپێش لە ئەنجامی بڕیارێکی دادگەی کەنەدا هەندێک حیزبی کوردی خرانە 'لیستی تیرۆرەوە'. جا ئێستا هەندێک کەسی کورد لە کەنەدا جاروبار تووشی کێشە دەبن و هەست بە ئاسوودەیی ناکەن. دەتوانیت پێم بڵێیت چ حیزبێکی دیکە ئەم بڕیارە کاری تێ کردوون؟

کیمیچ: خۆی ئەوە لە 2017ەوە بەردەوامە، هەر لەو کاتەوەی ئەم کەیسە لە دادگەی فیدراڵیی ئۆنتاریۆ تەواو بوو. ئەوە ڕاستە ئەندامانی حدکا و حدک و حیزبی کۆمەڵە هەموویان لە وەزارەتی کۆچ وەک ڕێکخراوێک ناسێنراون کە هەوڵی ڕووخاندنی دەوڵەتێک دەدەن یان دەیانەوێت ببنە گرووپێکی تیرۆریستی. من ئەم زانیارییانەم خستووەتە بەردەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان. خۆشحاڵم کە وەریانگرتن و بە جۆرێک لە جۆرەکان بەسەر ڕێکخراوە مەدەنییەکاندا بڵاویان کردەوە. خەڵکیش وەک من پێیان ناخۆشە، چونکە کوردستان هاوڕێمانە. ئێمە بە هاوڕێکانمان ناڵێین تیرۆریست. من لە بارەی ئەم گرفتەوە بۆ وەزیری دەرەوەم نووسیوە. چەندین جار ئەم کێشەیەم بۆ وەزیری کۆچی کەنەدا بەرز کردووەتەوە و تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە. وا دەرناکەوێت بیانەوێت یاساکە بگۆڕن و فەرمان بە بەرپرسانی ڤیزا بکەن، چونکە ئەمە ئەو شێوازە نییە کە ئێمە لەگەڵ هاوڕێکانماندا هەڵسوکەوت دەکەین. بە تایبەتیی ئەو هاوڕێیانەی هێزی تایبەتیان هەیە و سەربازە کەنەدییەکان لە شەڕی داعشدا شانبەشانیان جەنگاون. ئێمە وا مامەڵە ناکەین و بە تیرۆریست ناوتان نابەین. جا ناخۆشترین شت کە بۆم دەرکەوت ئەو کاتەیە ئەم ئامارانە لە پەڕڵەمان پیشان دەدەم. من خۆم ئەم ئامارانەم لەم بارەوە نووسیون. سەدان کورد ئەو یاسایە کاریگەریی لەسەر داناون لە کاتێکدا کەمێکیان لە ڕووی سیاسییەوە سەرکارییان لەگەڵ حزبێکی سیاسیدا هەبوو کە خۆیان هەڵیانبژاردووە. بۆیە پێم وایە ئەو یاسایە قبووڵنەکراوە.

ڕووداو: هەندێک ئەندامی حیزبەکانیش خراونەتە 'لیستی تیرۆر'ەوە یان هەر حیزبەکان؟

کیمیچ: ئەو شێوازەی لە کەنەدا کاری پێدەکرێت ئەوەیە کە دەکرێت بەپێی یاسای کۆچ و پاراستنی پەنابەران وەرنەگیردرێیت کە پێی دەڵێین ئیرپا IRPA و لە بڕگەی 34ی یاساکەدایە. هەندێک بڕگەی لاوەکی هەن کە ڕێت دەدات خۆت لەژێر دۆخێکی تایبەتدا تۆمار بکەیت.

لە بڕیاری دادگەدا دادوەرەکە بۆی دەرکەوت کە ئەم ڕێکخراوانە ڕێکخراوی تیرۆریستین. هەواڵی ناخۆشم بۆ دادوەرەکە هەیە: زۆربەی ئەو بەڵگانەی دادوەر کە لەو دادگاییەدا بە کار هێنران زانیاریی بەردەستن بۆ هەمووان و هەندێک لەو کەسانەی دادوەر ناوی بردن دوای بڕیارەکەی دادگە لە ساڵی 2017، بە ڤیزا هاتوونەتە کەنەدا. بۆیە ئێستا ئەمە لە کەنەدا کێشەیە. حکومەتی لیبراڵییش نایەوێت نە یاساکە بگۆڕێت نە بڕیارێکی تەواو ڕوون بۆ بەرپرسانی ڤیزا دەربکات کە بە هەڕەمەکییانە دەدرێت. ئەگەر تۆ یەکێک بیت لە ئەندامە باڵاکانی یەکێک لەم حیزبانە، دەتوانیت بێیتە کەنەدا. ئەگەر ئەندامێکی پلەنزم بیت و ڕەنگە ئینگلیزییەکەیشت ئەوەندە باش نەبێت کە بۆ بەرپرسەکەی ڤیزای ڕوون بکەیتەوە بۆچی جلی پێشمەرگەت پۆشیوە و بۆچی لە هەشتاکاندا دژی سەدام جەنگاویت و، بەرپرسەکەی ڤیزایش زۆر باش ئاگاری لە مێژووی ناوچەکە نەبێت، ئەو کاتە بە قبووڵنەکراو لە کەنەدا بڕیارت لێ دەدەن. جا من بۆم دەرکەوتووە کە ئەم بڕیارە مایەی قبووڵ نییە. ئێمە بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ هاوڕێکانماندا ناکەین.

ڕووداو: تێدەگەم. باشە. ئێستا باسێکی گرووپی پەڕڵەمانتارانی هاوڕێی کوردم بۆ بکە. ئایا درووست ناوەکەیم گوت؟

کیمیچ: بەڵێ، تەواوە.

ڕووداو: باشە، لە ڕێگەی ئەم گرووپەوە چیتان بۆ کورد بە دەست هێناوە؟

کیمیچ: خۆی ئێمە لە 2016وە هەین. ساڵانە ئەندامانی گرووپەکەمان زیاد دەبن. لە ڕاستیدا ئەوەندەی بزانم ئێمە لە گرووپی کەنەدا-تورکیا گەورەترین. گرووپی کەنەدا-تورکیا ساڵانێکە دیدارەکانیان ڕاگرتووە، ئێمە لە دیدارەکانمان بەردەوامین. ساڵی 2017 ڕاپۆرتێکی ئابووریمان نووسی، دوای گشتپرسی کۆمەڵێکمان نووسراومان بۆ وەزیری بەرگری کرد کە ئالای کوردستان لە جلی ئەو سەربازانەی کەنەدا نەکاتەوە کە شەڕی داعش دەکەن. هەروەها داوامان لە زۆربەی کۆمەڵگەکان کردووە پەڕڵەمانتاران بانگهێشت بکەن بۆ دیداری کۆمەڵگەکانیان. ئێستا پەیوەندییەکی باشترمان لەگەڵ گرووپە کوردییەکانی کەنەدادا هەیە، وەک ماڵی کوردی لە تۆرۆنتۆ و لە مۆتریاڵ و کۆمەڵە کوردییەکانی ڤانکۆڤەر. ئێستا بە ڕێکوپێکی بانگهشێت دەکرێین بەشداریی دیدارەکان بکەین. چاومان بە ژمارەیەکی زۆر لە کەندیی بە ڕەچەڵەک کورد دەکەوێت و زۆر باشتر بیرۆکەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن، هەروەها لە واشنتنیش نوێنەرایەتیمان هەیە و زۆربەی جار دێت بۆ کەنەدا. زۆر جار چاومان بە وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. بەر لە 2016 هیچ یەکێک لەمانە نەبوون. جا ئەوانە دەستکەوتەکانن تا ئێستا. لە کاریش بەردەوام دەبین. لە ڕاستیدا ئامانجەکە ئەوەیە قەبارەی گرووپەکە گەورە بکرێت و سیناتۆری زیاتر بهێنرێنە گرووپەکەوە. جا ئەگەر قەوارەیەکی گەورەمان لە ئاستی پێویستدا پێک هێنا، دەکرێت داوا لە پەڕڵەمان بکرێت بودجەیەکی پارێزراوی ساڵانە دابین بکات. ئەوە ئامانجەکەمە.ئامانجە درێژخایەنەکەیشم ئەوەیە لە گوشار بەردەوام بین تا وا بکەین گرووپەکە زیاتر ببێتە فەرمی کە ئیتر پێویست بە من نەبێت.

ڕووداو: زیاتر فەرمی! چۆن ڕێی تێ دەچێت لە کەنەدا هاوڕێی زیاتر کورد پەیدا بکرێت؟

کیمیچ: زۆربەی پەڕڵەمانتارەکان لایەنگری کوردن. ئەوە ئامانجەکەیە کە پەڕڵەمانتاری زیاتر بهێنین کە دەیانەوێت بێنە گرووپەکەوە. زۆرێک لەو پەڕڵەمانتارانە ئێستا لەگەڵمدان لێرە کە دەچنەوە و بە هاوڕێ و حیزبەکانیان دەڵێن: دەبێت بچنە ئەم گرووپەوە، ئەم گرووپە لەسەر ڕێیەکی ڕاستە، کاری باش دەکات، زۆریان لێوە فێر دەبن، لە هەرێمەکەدا چاوتان بە زۆر کوردی ناوازە دەکەوێت. کاتێکێش دەگەڕێنەوە بۆ لای دەنگدەرانتان کە کوردن یان کەنەدیی بە ڕەچەڵەک کوردن، دەتوانن پێیان بڵێن کوردستان چییە و زیاتر دەزانن خەڵکی کوێن.

ڕووداو: کەواتە ئێوە لە کەنەداوە هاتوون بۆ ئێرە بۆ پشتیووانیی کێشەی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان. دەمەوێت بزانم کە ئاخۆ ململانێی نێوان حیزبەکان لە کوردستان کاریگەریی لەسەر هەوڵەکانتان دەبێت یان نا؟

کیمیچ: بۆ ڕێکخستنی سەردانی، نەخێر. نایبێت. کاتێک ئەم پەرتەوازەییە دەبینین دڵمان تەنگ دەبێت، چونکە پێمان خۆشە کاتی یەکسان لەگەڵ هەموو حیزبە سەرەکییەکاندا بەسەر ببەین. زۆر گرنگە بۆ پەڕڵەمانتارەکانمان کە چاویان بە لایەنەکانی دیکەی حکومەت و حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان بکەوێت بە گەورە و بچووکیانەوە. ئەوە یارمەتیدەر دەبێت و ڕوونی دەکاتەوە کە هاوڕێ پەڕڵەمانتارەکانی کورد بۆ هەموو کوردستانن، چ ئێوە لە ڕۆژهەڵات، ڕۆژاوا، باکوور و باشوور بن. چاومان بە خەڵکی هەموو لایەنەکان دەکەوێت. ئەوە ئامانجی گرووپەکەیە. بەرانبەر بە هەموو ناوچەکان گرووپێکی بێلایەنە. ئێمە بە گشتی زیاتر ئارەزوومان لە کوردستانە، ئەگینا تایبەت نییە بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام ئێستا هەر حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی ڕێکخراوی سەربەخۆ هەیە.

ڕووداو: باشە. لە کۆتایی سەردانەکەتدا کە دەگەڕێیتەوە بۆ کەنەدا، دەمەوێت بزانم ئاخۆ شتێکی جوانت دیوە، شتێک کاری تێ کردبیت و سەرنجی ڕاکێشابیت کە لە کەنەدا بۆ هاوڕێکانتی بگێڕیتەوە؟

کیمیچ: دەمەوێت بڵێم ئەم دوایین ڕۆژە جوانترین بوو کە لێرە بووم. بەڵام تا ئێستا ئەوەیە کە هەولێر بە شەودا جوان و زیندووە. خەڵکێکی زۆر لەدەرەوەن. خێزانەکان لەدەرەوەن. هێشتا نەچووینەتە قەڵا. بە دەوریدا گەڕاوین. چووینەتە بازاڕەکەیش. ئیتر باسوخواسی لەو جۆرە دەگێڕمەوە. وێنەی زۆرم گرتووە کە پیشانی دەنگدەرەکانم و هاوڕێکانمی دەدەم، چونکە دەمەوێت قایلیان بکەم کە ئەم شوێنە ئاسایسی تێدایە بۆ کەنەدییەکان کە بچنە بازاڕەکەی و لەگەڵ کەسانێکدا مامەڵە بکەن کە ئینگلیزی تێناگەن. من تەنیا لە کرمانجی تێدەگەم، بەڵام دەبێت بگەینە نرخێک کە شتێک بکڕین تا بزانن کوردستان ئەوەندە خۆشە.

ڕووداو: تۆم کیمیچ، گەیشتینە کۆتایی هەڤپەیڤینەکە. زۆر سوپاس.

کیمیچ: زۆر سوپاس بۆ ئێوەیش. [1]
ئەم بابەتە 176 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 12-09-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-09-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 19-09-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-09-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 176 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.136 KB 19-09-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نەسرین کوردە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵى 1955
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر لە هەولێر، ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵی 1979
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت 519,045
وێنە 106,413
پەرتووک PDF 19,244
فایلی پەیوەندیدار 96,889
ڤیدیۆ 1,378
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
نەسرین کوردە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵى 1955
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر لە هەولێر، ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵی 1979
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!