پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بزاڤی شارستانی لەکوردستانی عێراق لەماوەی ماندێتی بەریتانیادا: سلێمانی، ساڵانی 1918 - 1930
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بزاڤی شارستانی لەکوردستانی عێراق لەماوەی ماندێتی بەریتانیادا: سلێمانی، ساڵانی 1918 - 1930
کورتەباس

بزاڤی شارستانی لەکوردستانی عێراق لەماوەی ماندێتی بەریتانیادا: سلێمانی، ساڵانی 1918 - 1930
کورتەباس

لە یادی 93 ساڵەی ڕاپەڕینی شەشی ئەیلوولی 1930 لە شاری سلێمانیدا:

جۆردی تێجێڵ گۆرگاس
پڕۆفیسۆری مێژووی نێودەوڵەتییە لە ئینستیتوتی گراجوەیت بۆ لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی - سویسرا

لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق

بڕیاری بەریتانیای مەزن لە شوباتی ساڵی 1929دا بۆ وازهێنان لە ماندێتەکەی ئێراقی و لێگەڕانی بۆ ئەوەی وڵاتەکە سەربەخۆیی خۆی بەدەستبێنێت لە ڕێگەی دانووستان کردنەوە لەسەر پەیماننامەیەکی نوێ کەوا لەسۆنگەی نەبوونی هیچ باس و خواسێک لەبارەی ئۆتۆنۆمیی کوردەوە گەورەترین بزاڤ و جموجووڵی مەدەنیی وڕووژاندبوو لە باشووری کوردستان لە ماوەی ماندێتەکەدا. وڕووژاندنی سیاسی لە ناڕەزایی و پشێویی سلێمانیدا ڕۆژی 6ی ئەیلوولی 1930 گەیشتە لووتکە، کاتێ کە سوپای ئێراق لە بارودۆخێکی ناڕوون و تەمومژاویدا تەقەی لە ئاپۆرەی خەڵک کرد و بوو بەهۆی کوشتنی چواردە کەس.

ئەم پشێوی و ناڕەزاییانە لاپەڕەیەکی گرنگن لە مێژووی لۆکاڵی و نیشتمانیی ئێراق لە سایەی ماندێتدا. یەکەم تەقەکردنەکە جێگەیەکی کاریگەریی داگیرکرد لە یادەوەریی دەستەجەمعیی دانیشتووانی سلێمانیدا و دووەمیش خەسڵەتی شارستانیی ناڕەزایی دەربڕین و پشێوییەکە بواردنێکی دا بە ناوەرۆکی جووڵانەوە کوردییەکان، کە پێشتر بە شێوەیەکی سەرەکی مۆرکێکی دێهاتیان پێوەبوو لە سەردەمی ماندێتدا. دواجار کاریگەریی و لێکەوتەی سەرەکیی کوشتارەکە گەڕانەوەی بەهێزی شێخ مەحموود بوو، کە بەریتانییەکان لە ساڵی 1918وە بە کاریگەرترین کەسایەتیی کوردی دادەنێن لە کوردستانی باشووردا لە سەردەمی جەنگی جیهانیی یەکەم و دوای ئەوەش، لەسۆنگەی پێگەکەیەوە وەک سەرۆکی ڕێبازی سۆفیگەرێتیی قادری (سەر بە لقی بەرزنجی) 1 و هەروەها لەسۆنگەی شکۆ و پایە و سامانەکەی وەک ئەریستۆکراتێکی خاوەن مڵک لە شانۆی سیاسیی کوردیدا ساڵی 1930.

لە ڕوانگەی ئەو سێ بوارەی کە لە سەرەوە باس کران - یادەوەریی دەستەجەمعی، ڕادیکاڵێتی و ڕاپەڕین لەژێر سەرکردایتیی شێخ مەحمووددا - ئەم باسە تیشک دەخاتە سەر ڕادیکاڵێتیی ئەکتەرە سیاسی و کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکان لە سلێمانیدا. پێش هەموو شتێک ئێمە دەبێت ڕەوشی مێژوویی دەستەبژێرە ناوخۆییەکانی ئەم شارە کوردە باس بکەین لەگەڵ هۆکارەکانی پەیدابوونی کێبەرکێی جەمسەرە سیاسییەکان لە ساڵی 1924دا و پاشان دێینە سەر شیکردنەوەی دینامیکییەتی پەڕگریی سیاسی لە سلێمانیدا و بەتایبەتیش هەرا و پشێوییەکانی 6ی ئەیلوولی 1930. دواتر باسەکە دێتە سەر ڕوونکردنەوەی ئەوەی ئاخۆ بۆچی لە پاش ساڵی 1930 و تا جەنگی جیهانیی دووەم ناوچە دێهاتییەکان بوون بە سەنتەری بزاڤ و جموجووڵی کوردی، ئەگەرچی ساڵانی 1920کان مۆرکی ڕادیکاڵیی شارستانێتیی سیاسیی کوردی پێوە دیاربوو.

شوێنی تایبەتمەندی سلێمانی لە بارودۆخی کوردی سەردەمی ماندێتدا دەکرێت بەو گۆڕانکاری و پەرەسەندنە تایبەتەدا لێکبدرێتەوە کە پاش ڕووخانی دەسەڵاتی عوسمانی لە ناوچەکەدا هاتەکایەوە. لە نۆڤەمبەری 1918دا، مێجەر ئێدوارد نۆئێڵ کە ئەفسەرێکی سیاسیی بەریتانی بوو بە هەندێک ئەزموون و زانیاریی لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، بە ئەرکێک نێردرا بۆ سلێمانی بە مەبەستی گێڕانەوەی ئاساییش و ئارامی و بە هاوکاریی لەگەڵ سەرۆکە لۆکاڵییەکانی ئەو ناوچانەی دەکەوتنە دەرەوەی قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی سەربازیی بەریتانیاوە. شێخ مەحموود (1882 - 1956) کرابوو بە حوکمداری باشووری کوردستان، کە تێرمێکە بۆ دەستنیشان کردنی ئەو ڕووبەرەی دەکەوتە نێوان هەردوو زێی گەورە و دیالەوە (سیروان - و) . بۆ هەریەک لەم ناوچانە کاربەدەستێکی کورد دامەزرابوو و لەژێر ڕێنمایی ئەفسەر یان حاکمە سیاسییەکانی بەریتانیدا کاری دەکرد.

بەم پێیە باشووری کوردستان، بە سلێمانیی پایتەختییەوە وەک قەوارەیەک لەلایەن بەریتانییەکانەوە دڕووستکرابوو و نەخشەی بۆکێشرابوو بۆ ئەوەی ببێتە تاقیگەیەکی ئەندازەگرتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە دەستی بەڕێوەبەرە کۆڵۆنیاڵییەکاندا2. بێجگە لەوە هۆکاری تریش هەبوون کە پشتگیریی ئەم تایبەتمەندییەیان دەکرد. پێش هەموو شتێک شاری سلێمانی دۆخێکی جیاوازتری هەبوو لە مەڵبەندە شارستانییەکانی تری باکووری ئێراق بەهۆی هاوچەشنیی ئیتنیکی و ئایینییەوە، چونکە تاڕادەیەک تەواوی دانیشتووانی ناوچەکە لە کوردی سوننی پێکهاتبوون، بەپێجەوانەی هەولێر و کەرکووکەوە کە بە تەنیا تورکمان و عەرەب و کورد زۆرینەیەکی ڕوون و ئاشکرایان پێکنەدەهێنا3. (ئەمە ڕای نووسەری باسەکەیە کە لەم ڕووەوە ورد نەبووە دەنا بە واقیع وانەبووە و هەمیشە هەر کورد زۆرینە بووە لەم شوێنانەدا - وەرگێڕ) . بێگومان تایبەتمەندی و تاقانەییەکی تری سلێمانی لە کەلەپوورە مێژووییەکەیدا خۆی دەبینییەوە، چونکە باشووری کوردستان تاڕادەیەک تێهەڵکێشی میرنشینی کۆنی بابان بووبوو کە لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدەیەمدا لەلایەن بابا سڵێمانەوە (1663 - 1675) دامەزرابوو. سلێمانی وەک شار لەلایەن ئیبراهیم پاشاوە (1783 - 1803) ، (لێرەدا پێم وایە مەبەست ساڵانی حوکم کردنیانە - و) دڕووستکرابوو لە کۆتایی سەدەی هەژدەدا وەک پایتەختی نوێی میرنشینەکە. میرنشینی بابان لە گەورەترین و فراوانترین ڕەوشیدا کۆیسنجەق و بانە لە باکوورەوە و کفری و قەرەتەپەی لە باشوورەوە لەخۆگرتبوو. میرە کوردەکانی بابان کە لەنێوان هەردوو ڕکەبەری تورک و فارسدا گیریانخواردبوو بەردەوام لە هەوڵی پاڕاستنی دۆخی سەربەخۆییاندا بوون. بەڵام لە ساڵی 1847دا ئەحمەد پاشا، کە دوا فەرمانداری بابان بوو، لەلایەن نەجیب پاشای والیی بەغدای عوسمانییەوە شکستی خوارد و سەربەخۆیی بابان کۆتایی پێهات. تێکدان و ڕووخاندنی دوا میرنشینی کورد بەشێک بوو لە پڕۆسەی بەسەنتراڵ کردنی ئیدارە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عوسمانییەوە لە ساڵی 1839وە دەستی پێ کردبوو لە ژیر پەردە و چاودێریی بەرنامەی تەنزیماتدا (خۆڕێکخستنەوە) کە ئامانجی مۆدێرنە کردنی پێکهاتە و دامودەزگاکانی ئیمپراتۆرییەت بوو.

سلێمانی، سەرباری لەدەستدانی سەربەخۆیی، وەک پایتەختێکی هەرێمیی عوسمانی گەیشتبووە ئاستێکی بایەخداری گەشەکردن. لە پێش جەنگی جیهانیی یەکەمدا ژمارەی دانیشتووانی شارەکە دەگەیشتە زیاد لە دە هەزار کەس و فەرمانگەی تۆماری زەوی و خانووبەرەی لەخۆگرتبوو لەگەڵ چەندین قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی (ڕەنگە ئەم چەندینە لێرەدا ورد نەبێت - و) و زیاد لە سی مزگەوت، چەندین گەرماوی تورکی، بانکێکی کشتوکاڵی، خانوودامی ڕێکوپێک و ژمارەیەکی باشی بازرگانی دەوڵەمەنددا4. هەڵبەت جێی سەرسوڕمان نەبوو کاتێ کە لە ساڵی 1919دا بەریتانییەکان هاتنە سلێمانی هێشتا ژمارەیەکی بەرچاو لە نەوەکانی فەرمانڕەوایانی پێشتری بابان هەر لە شارەکەدا دەژیان و ناودارترینیان جەمال بەگ5 و عەزمی بەگ و فایەق بەگ بوون، کە ئەمانە گشتیان دواتر تێکەڵی حیزبی نەتەوەیی کوردی بوون. ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی بنەماڵەکە6 لە بەغدا نیشتەجێ بوون چەشنی (حەمدی بەگ) و هەروەها ئەستەمبووڵیش چەشنی حسێن شوکری و مستەفا زیهنی پاشا7.

لە سەروبەندی وەرگەڕان بەرەو سەرەتای سەدەی بیستەمدا، بازرگانان و گەورەپیاوانی سلێمانی کەوتنە ژێر ڕکێف و دەسەڵاتی شێخ سەعیدی باوکی شێخ مەحموود و پاشانیش شێخ مەحموود خۆی، کە هەردوکیان بە لای پشتگیریی سوڵتانی عوسمانیدا دایاندەشکاند8. کاتێ نۆئێڵ گەیشتە سلێمانی کەوتە پشتبەستن بە سەرۆکە ئاساییەکان یان نێوەندگیرە لۆکاڵییەکان، کە بە زۆری شێخ و ئاغاکان بوون، بۆ پێکهێنانی ئیدارەیەکی ناوخۆیی ئاسایی. بە پێی ئەو ڕێنماییانەی لەلایەن کۆڵۆنێڵ ئەرنۆڵد ویڵسنی جێگری ئەودەمی کۆمیسیاری میزۆپۆتامیا، کە درابوو بە مێجەر نۆئێڵ: پێویستە بۆ سەرۆک هۆزەکان ڕوونبکرێتەوە کە تۆ پەیوەندییان لەگەڵ دەگریت و هیچ نیازێک نییە.بۆ سەپاندنی ئیدارەیەک بەسەریاندا نامۆ بێت بە نەریت و ئارەزووەکانیان. بێگومان سەرکردە خێڵەکییەکان پڕکێشیی ئەوە دەکەن هاوپەیمانییەک دڕووست بکەن بۆ ڕاییکردنی کاروباری گشتییان بەگوێرەی ڕێنمایی ئەفسەرە سیاسییە بەریتانییەکان9.

ئەنجامی ئەم سیاسەتی 'پشت بە خەڵک بەستنە' کە لە ساڵانی دواتردا پەیڕەوی کرا بۆ سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگەی کوردی و کۆمەڵگەی ئێراقیش بەگشتی10. لە دیدی گەلێ لە بەریتانییەکانەوە، سەرۆک خێڵ ئەو کەسە بوو کەوا کاریگەرانە لە خزمەتی خاڵی پێکەوە گرێدانی نێوان دەوڵەت و دانیشتووانی بەربڵاوی دێهاتدا بوو11 . بژاردەی شێخ مەحموود و هاوکارانی وەک سەرۆکە سرووشتی و ئاساییەکانی باشووری کوردستان پەیڕەوی ئەو مۆدێلە کۆڵۆنیاڵییەی دەکرد کە لە هندستاندا جێبەجێ دەکرا12، هەروەها بەپێی فشارە هەنووکەییەکانیش. ڕاستییەکەی لەنێوان ساڵانی 1919 و 1920دا بەریتانییەکان پلانی ئەوەیان هەبوو کە پشت بە گەورەپیاوانی شارستانیی شکۆدار ببەستن و بەتایبەتیی ئەریستۆکراتەکانی بابان، چەشنی حەمدی بەگی بابان13. بەهەرحاڵ، فشاری سەربازیی تورکیا و کاریگەریی ڕوو لە هەڵکشانی لەنێو خێڵە کوردەکانی باکووری ئێراقدا، وای لە بەریتانییەکان کرد پشت بە شێخ مەحموود ببەستن و ئەو بە تاقە کەس دانرا کە بتوانێت هێزێکی گەورەی چەکدار لەنێو هۆزەکاندا بخاتەگەڕ بۆ بەرگرتن لە پێشڕەوی کردنی لەشکری تورک لە ویلایەتی مووسڵدا.

هەر لە ساڵی 1918وە یاخیبوون دژ بە بەریتانیا و یاخیبوون لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕەواندز و ئاکرێ و بارزاندا بەرپابوو لەنێو خێڵە لۆکاڵەکاندا بە مەبەستی بەدەستهێنانی سەربەخۆییان. زیاد لەوە و سەرباری قبووڵ کردنی ئاگربەسی نۆڤەمبەری 1918 کە کۆتایی بە جەنگ هێنا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵام فەرماندەکانی جەنگی سەربەخۆیی تورکیا بە سەرکردایەتیی مستەفا کەمال ژمارەیەکی باشی سەرۆک هۆزە کوردەکانیان کۆکردەوە بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئینگلیزە کافرەکاندا لە ڕێگەی بەگەڕخستنی پرۆپاگەندەی چڕوپڕی پان ئیسلامییەوە. ئامانجی ئەم پرۆپاگەندەیە بە کارایی و زیندوو ڕاگرتنی سەرچاوەکانی یاخیبوون بوو بەهیوای دووبارە وەرگرتنەوەی ویلایەتی کۆنە عوسمانیی مووسڵ، کە وەک خاکێک لەقەڵەم دەدرا کەوا لە ڕووی مێژووییەوە بەستراوە بە وڵاتی ئەنەدۆڵەوە14. لە کۆتایی ساڵی 1918دا سلێمانی کەوتبووە دۆخێکەوە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان جیاواز بوو لە شکۆداریی grandeur جارانی پایتەختە کۆنەکەی میرنشینی بابان. بەپێی ڕاپۆرتە جۆراوجۆرەکانی بەریتانییەکان کەوا هێزەکانی عوسمانی وەک کەلاوە بەجێیهیشتووە و 80%ی دانیشتووانەکەی لە ماوەی جەنگدا شاریان بەجێهێشتووە15. لە ڕەوشێکی ئاوهادا وادێتە بەرچاو کە زەحمەتە بیر لە بوونی ئاستێکی بەرچاوی گەورەپیاوان بکرێتەوە کە پەنایان بۆ ببرێت بۆ دامەزراندنی بەڕێوەبەرێتییەکی شارستانیی تۆکمە.

دامەزراندنی حکوومەتێکی کوردیی سەربەخۆ لە سلێمانی و دەوروبەریدا ساڵی 1918، بڕیاری کۆمەڵەی گەلانی بە هەڵپەسێردراوی هێشتبووەوە سەبارەت بە کەڵک و باشەی داهاتوو بۆ کوردستان و ئەمە لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەریتانییەوە وا تەماشا دەکرا کە ئیجرایەک بێت بەرەو ئاسوودەیی خەڵکەکەی. بەڵام بە شێوەیەکی دژوار و سەرباری سیاسەتی بەریتانیا بۆ سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی دۆخی هۆزەکان لە کوردستاندا، ئەو ڕۆڵە سیاسییە نوێیەی شێخ مەحموود لە ساڵانی 1918 و 1919دا بەدەستیهێنابوو وەک نوێنەری کورد لە بەرژەوەندیی دڕووستبوونی دەستەبژێرێکی شارستانیی نوێ بوو کەوا پلە بە پلە و لەسەرخۆ بەدوای چەسپاندنی هێز و توانای لۆکاڵیی خۆیدا دەگەڕا بۆ ئەوەی دواجار خۆی ڕزگار بکات لە کاریگەریی شێخەکان و ئاغاکان. ڕاستییەکەی لە ساڵی 1918وە ناسیۆنالیزمی کوردی بوو بە سەرچاوەیەکی تازەی ڕەوایی شێخ مەحموود و توێژی ئەفەندییەکانی effendiyya16 لەخۆی نزیک کردەوە، کە دەستە و تاقمێک بوون بریتی لە فەرمانبەرانی مەدەنی، مامۆستایان، ڕۆژنامەنووسان و ئەفسەرانی کۆنی سوپای عوسمانی17. یەکەم حکوومەتی شێخ مەحموود ئاڵایەکی نیشتمانیی کوردیی بۆ خۆی چێکرد18. هەرچەندە ڕاپۆرتە بەریتانییەکان پێ لەسەر بایەخی هۆزەکان دادەگرن، بەڵام نوێنەرانی ئەم دەستە و تاقمە ڕۆڵێکی بێ چەند و چوونیان بینی لە ئیدارە کوردییە سەربەخۆکەدا19.

لە ساڵی 1919دا جێگری کۆمیسیاری مەدەنی بڕیاریدا کۆتایی بە یەکەم حکوومەتی مەحموود بێنێت لەبەرئەوەی ئەم سەرۆکە کوردە هەوڵیدەدا قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی خۆی فراوان بکات و کەرکووک و کفریش بگرێتەوە و ئەمەش هەڕەشە بوو بۆ تێکدانی هاوتایی و پارسەنگی هێز لە باکووری ئێراقدا و سەرۆکە کوردەکانی تر بەلای خۆیدا ڕابکێشێت و یاخیبوونێکی بەربڵاو لە دژی بەریتانییەکان بەرپا بکات. نۆئێڵ وەک ئەفسەری (حاکمی) سیاسی گۆڕرا و ئی. بی. سۆن جێی گرتەوە، کەوا کەسێکی ڕیالیستی قسەلە ڕووی ڕەخنەگر و توانجگر بوو لە شێخ مەحموود20. پەیوەندیی نێوان ئەم دوو پیاوە تا دەهات ڕوو لە گرژی و ئاڵۆزی بوو، تا وایلێهات بوو بە قەیران و لە مایسی 1919دا تەقییەوە کاتێ شێخ مەحموود لەپڕ داوای لە تاقمێکی پشتیوانانی کرد لەودیو سنووری وڵاتی فارسەوە بێن بە هانایەوە و ئەفسەرە بەریتانییەکانی دەستبەسەر کرد و جاڕی سەربەخۆیی کوردستانی دا. بەڵام بێ یارمەتیی و هاوکارییەکی ئەوتۆ لەلایەن هۆزە کوردەکانەوە و لە حوزێرانی 1919دا شێخ مەحموود گیرا و ڕەوانەی بەغدا کرا (لێرەدا مەبەستی شەڕی دەربەندی بازیانە _ وەرگێڕ) .

بەهەرحاڵ سلێمانی چیتر ئەو ئارامییەی بەخۆوە نەبینی کە دەسەڵاتدارانی سەربازیی بەریتانیا ئومێدیان لەسەر هەڵچنیبوو بۆی. بەریتانییەکان لە ترسی پەلاماردان و پێشڕەویی هۆزە کوردە یاخییەکان و هێزی تورکی 'ناڕێکوپێک' زۆر بەخێرا و بەپەلە لە یەکی سێپتەمبەری 1922دا شارەکەیان چۆڵکرد. پاشان کۆمیسیاری باڵا شێخ مەحموودی گێڕایەوە و لە 10ی ئۆکتۆبەری 1922دا کردی بە حوکمدارhukumdar یان حوکمڕانی کوردستان. شێخ مەحموود پاش چەند ڕۆژێک لە گەڕانەوەی فەرمانێکی باڵای دەرکرد بە پێکهێنانی کابینەیەکی حکوومەت کە لە هەشت وەزیر پێکهاتبوو و لە هەردوک ئەریستۆکراتییەتی خێڵەکی و توێژی ئەفەندییەکان effendiyya دانرابوون، کە تێیدا شێخ مەحموود خۆی بوو بە وەزیری بەرگری (سەرەڕای حوکمدارییەکەشی - و) و شێخ قادری برای کرا بە سەرۆک وەزیران و شێخ محەمەد غەریبی زاوای کرا بە وەزیری ناوخۆ. پۆستە وەزارییەکانی تریش دران بە کەریمی عەلەکە کە بازرگانێکی کریستیان بوو بۆ دارایی، ئەشغاڵی گشتی بۆ حەمە ئاغای ئەوڕەحمان ئاغا کە بازرگان و زەویدارێکی دەوڵەمەند بوو لە سلێمانیدا، داد درا بە شێخ عەلیی قەڵەندەری، سەرۆکی پۆلیس بە سەید ئەحمەد بەرزنجی کە خاوەن مڵک بوو لە سلێمانی، پەروەردە و فێرکردنیش درا بە مستەفا پاشا کە جەنەراڵێکی پێشووبوو لە سوپای عوسمانیدا. لە پاش مانگێک شێخ مەحموود خۆی کرد بە مەلیکی کوردستان و کەوتە دەرکردنی ڕۆژنامەیەک بە ناوی ڕۆژی کوردستان Roji Kurdistan بە هاوکاریی ڕۆشنبیران و شاعیرانی سلێمانی21. شێخ سیمبۆڵەکانی ناسیۆنالیستیی برەو پێدەدا وەک گەڕانەوە بۆ ئاڵای کوردستان و بووژاندنەوەی، چاپکردنی پوولی پۆستەی کوردی و ڕێکخستنی نمایشی سەربازی کە ڕۆڵی خۆی دەبینی لە بڵاوبوونەوەی ناسیۆنالیزم یان نەتەوەپەرستی وەک زمانی هاوبەشی lingua franca خەڵکی سلێمانی. لە تەمووزی 1922دا کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران (مونەوەران - و) و پیاوماقووڵانی سلێمانی، بە ڕابەریی مستەفا پاشا (1866 - 1936) جەمعییەتی کوردستانKurdistan Jamiyeti (کۆمەڵەی کوردستان) یان دامەزراند، کە ڕەنگدانەوەی ئەو کۆمیتە و لیژنە کولتووری و فەرهەنگییانە بوو کەوا لەلایەن ڕۆشنبیر و ناسیۆنالیستە کوردەکانی ئەستەمبووڵەوە دادەمەزران لە ماوەی حوکمی عوسمانیدا22. لە ئابی 1922دا مستەفا پاشا یەکەم ژمارەی بانگی کوردستانیBangi Kurdistan دەرکرد، کە جۆرناڵی ڕەسمیی کۆمەڵەکە بوو.

لە ساڵی 1923دا دەسەڵاتدارانی بەریتانیا بۆ جاری دووەم بڕیاریاندا کۆتایی بە خولیاکانی شێخ مەحموود بێنن و گومانی ئەوەیان خستبووەسەر کە پەیوەندیی بەردەوامی هەیە لەگەڵ ڕابەرە شیعەکانی کەربەلا و نەجەف و کەمالیستەکاندا کە هێشتا هەر ئیددیعای خاوەندارێتیی ویلایەتی مووسڵیان دەکرد. بەم پێیە سلێمانی لە مایسی 1923دا جارێکیتر داگیرکرایەوە، سەرەڕای ئەوەش کاربەدەستە بەریتانییەکان هەر لە ساڵی 1921وە کاریان بۆ جێبەجێ کردنی ئەوەبوو کەوا دەسەڵاتی ئیداری و سیاسیی شارەکە ببەستن بە حکوومەتی ئێراقەوە. کۆتایی مەملەکەتەکەی شێخ مەحموود دەرگای خستە سەرپشت بۆ بەشێنەیی دڕووستبوونی کێبەرکێی سیاسیی لەنێوان دەستە و تاقمە جیاوازەکاندا. کاپتن سی. جەی. ئەدمۆنز بەڕێوەبەرێتییەکی ناوخۆیی پێکهێنا بە هاوکاری ئەو پیاوماقووڵانەی ئامادەبوون بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ماندێتدا. شێخ قادری برای شێخ مەحموود، کە هەمیشە ڕێککەوتنی لەگەڵ بەریتانییەکان بەلاوە پەسەندبوو، کرا بە بەرپرسی ئاساییشی گشتی و ئەحمەد تۆفیق بەگیش، کە پیاوماقووڵێکی شاربوو، کرا بە بەرپرسی کارگێڕیی مەدەنی.

بەڕێوەبەرێتییە نوێکە لەلایەن بازرگانانەوە پشتگیریی کرا کە پێشتر لە ساڵانی 1918 - 1919 و 1922 - 1923دا بەتوندی سزادرابوون بەهۆی ئەو سیستەمی باج کۆکردنەوە وە کە شێخ مەحموود سەپاندبووی بۆ یارمەتیدانی دارایی پشتیووانیی هۆزەکان. لە دید و بۆچوونی بازرگانەکانەوە ئیدارەی بەریتانی بووژانەوەی بارودۆخی دارایی دەگەیاند و دواجاریش ئەگەرێک بوو بۆ چەسپاندنی کاریگەرییان لە کاروباری ناوخۆدا کەوا هێز و تینی لە توانای ئابووری و تۆڕی بازرگانییانەوە وەردەگرت لەگەڵ دێهات و شارۆچکەکانی تری ناوچەکەدا23. ئەم بەرەیە لەلایەن پارتیزانەکانی شێخ مەحموودەوە بەرەنگاریی دەکرا، بە ڕابەریی سەید ئەحمەد بەرزنجیی سەرۆکی پۆلیسی پێشوو لە سەردەمی دەسەڵاتی مەملەکەتەکەی شێخ مەحموودا. ئەم دەستە و تاقمە هەندێجار لە ڕاپۆرتە بەریتانییەکاندا بە تاقمی سەر بە شێخ مەحموود باسیان دێت و هەندێجاریش بە سەر بە تورک، چونکە بەرهەڵستییان بۆ ماندێتی بەریتانیا وەک ئەوە وابوو کە مۆرکێکی ستراتیجیی هاوپەیمانییان پێوەبێت لەگەڵ حکوومەتی ئەنقەرەدا.

شێخ مەحموود لە تەمووزی 1923دا توانی بگەڕێتەوە سلێمانی لە دوای پاشەکشەی هێزەکانی بەریتانیا وەک ئەنجامێک بۆ ئەو فشارە سەربازی و داراییەی ماندێت بوو بە هۆکاری و لە سەرێکیشەوە بوو بەهۆی هەڵاتنی نزیکەی دوو هەزار کەس لەم شارە و ئاوارەبوونیان و زۆربەی زۆریان ئەو پیاوماقووڵ و بازرگانانە بوون کەوا کەم و زۆر دەستیان لەگەڵ بەریتانییەکان تێکەڵ کردبوو. ئەمەش بوو بەهۆی زیادبوونی دەسەڵاتی دەستە و تاقمی سەر بە شێخ مەحموود. بەهەرحاڵ، ئەم ڕەوشە سیاسییە هەروا نەمایەوە و زۆری نەخایاند و ئەزموونی کوردستانێکی باشووری ئۆتۆنۆمیدار ڕاشکاوانە لەگۆڕنرا. لەو ماوەیەدا کە شێخ مەحموود لە سلێمانی دەرکرا کانتۆنەکانی (شارۆچکەکانی - و) ڕانییە.و قەڵادزە لە باکوورەوە، چەمچەماڵ لە ڕۆژاواوە، قەرەداغ و هەڵەبجە لە باشوورەوە لە ناوچەی سلێمانی دابڕان و بەم ڕەنگە کاتێ شێخ مەحموود لەم سەروبەندەدا گەڕایەوە دەسەڵاتەکەی بەتەواوی دابەزی تا ئاستێکی تەواو سنووردار و ڕووبەرێکی بەرتەسکی نێوان سنوورەکانی وڵاتی فارس (کە لە ساڵی 1934وە بە ڕەسمی ناوی ئێرانی لێنرا - و) و ئەو ناوچە کوردییانەی تازە بەم دواییە خرابوونە بندەستی ڕاستەوخۆی دەسەڵاتی حکوومەتی ئێراقەوە.

پاشان سلێمانی دیسانەوە بۆ جارێکیتر لە مایسی 1924دا کەوتەوە ژێر دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی بەریتانییەکان24. لە ماوەی چەند ساڵێکی کەمدا سلێمانی دۆخی شارێکی بووژاوە و گەشەکردووی بۆ گەڕایەوە. ژمارەی دانیشتووانی شار کە ساڵی 1924 دابەزیبوو بۆ حەوت سەد کەس لە ماوەی دوو ساڵدا بەرزبووەوە بۆ دوانزە هەزار و لە ساڵی 1928دا بوو بە بیست هەزار25. بەرنامە و پڕۆژەی بەستنی سلێمانی بە ئێراقەوە بەزۆری لە ڕێگەی زیرەکیی ئەفسەرە سیاسییە بەریتانییەکانەوە ئەنجامدرا، کە کێبەرکێی سەرۆک هۆز و پیاوماقووڵانیان یەکلاکردەوە دژ بە مێمڵ و ڕکەبەرەکانیان، چەشنی بابەکر ئاغا دژ بە عەباس مەحموود ئاغا، کە دوو سەرۆک هۆزی پشدەر بوون و هەروەها شێخ قادر لە دژی شێخ مەحموودی (برای - و) . بە هەمان شێوە ئەفسەرە بەریتانییەکان پێگە و پۆستی ڕەسمییان دەدا بە هاوپەیمانە لۆکاڵییەکانیان، وەک دامەزراندنی ئەحمەد تۆفیق بەگ بە موتەسەڕیف. بەهەرحاڵ، ترنجاندنی هەندێک بریکار یان گوێ لە مست لە ناو ڕژێمە نوێکەی بەریتانییەکاندا بوو بەهۆی زیادبوونی کێبەرکێی نێوان دەستەبژێرەکان. هەرکاتێ ئاشتیی سەقامگیر و پتەو دەبووPax Britannica ئەوە بەرەی ناسیۆنالیستە کوردەکان، کە دواتر بەرپرس بوون لە بەرپاکردنی ئاژاوە و پشێویی 6ی ئەیلوولی 1930، لە دەوری کۆمەڵەی زانستیی کوردستان کۆدەبوونەوە، کە لە بەهاری 1926دا دامەزراوە بە ئامانجی پەرەپێدانی پەروەردە و فێرکردن بۆ جەماوەری کورد26. بەڵام هەر زۆر زوو ژمارەیەکی بەرچاوی ئەندامان، کە جێگری سەرۆکی کۆمەڵەکە جەمال بەگی بابانیش لە ناویاندا بوو، ویستیان مۆرکێکی سیاسیی زیاتری بدەنێ و ئەفەندییە کوردەکان بخەنە ناوجەرگەی گفتوگۆ و مشتومڕی هەنووکەییەوە، چەشنی ئۆتۆنۆمیی ئیداری و پەرەپێدانی ئابووری و بەرفراوان کردنی خوێندن و فێرکردن بە شێوەیەک کە لە زیانی سەرۆک هۆزەکان بکەوێتەوە27.

وەک داڤید ماکدواڵ بۆیدەچێت کەوا کۆمەڵەی زانستیی کوردستان بووبوو بە گۆڕەپانی شەڕەدەنووکی ڕکەبەرە سیاسییە لۆکاڵەکان کەوا کوردە ناسیۆنالیستە قسەڕۆیشتووەکان دەیانویست بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاریبێنن28. بەم پێیە مستەفا پاشای وەزیری پێشووی پەروەردە و فێرکردن لە حکوومەتەکەی شێخ مەحمووددا، کۆمەڵەکەی بەکاردەهێنا بۆ سەپاندنی بەربژێربوونی خۆی وەک نوێنەری سلێمانی لە پەڕڵەمانی ئێراقدا. ئەم هەوڵ و تەقەلایە لەلایەن ئەحمەد تۆفیق بەگی موتەسەڕیفی سلێمانییەوە خەتابار کرا، کە ئەم خۆیشی سەرۆکی کۆمەڵەکە بوو، بە دنەدان و وڕووژاندنی ئەفسەرە بەریتانییەکان. دەست لەکار کێشانەوەی مستەفا پاشا لە ساڵی 1927دا هاوکات بوو لەگەڵ کەمپێنێکدا لە دژی ئەحمەد تۆفیق بەگ لەپێناوی دانانی جەمال بەگی بابان لە جێگەکەیدا وەک موتەسەڕیف. هەڵبەت بەریتانییەکان وایبۆدەچوون کەوا جەمال بەگی بابان پەیوەندیی بنەماڵەیی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە ئیدارییانەی کە مابوون29. هەرچەندە ئەم فڕوفێڵە شکستی هێنا، بەڵام ئەوە ڕوون و ئاشکرایە کە خولیا و مەراقی تاکەکەس و پەیوەندیدار بە بنەماڵەوە بۆ هەندێک لە پیاوماقووڵانی کوردی وەک بابان، زۆر لە نزیکەوە تێهەڵکێشی خەون و خولیاکانی ناسیۆنالیستی بووبوون.

لە ساڵی 1929وە ئەو دەستە و تاقمە سیاسییانەی لە دەوری کۆمەڵەی زانستیی ئاڵابوون چوونە نێو ڕکەبەری و ململانێیەکی ئاشکراوە بەهۆی سێ فاکتەرەوە کە بریتین لە: بڕگەکانی پەیماننامەی ئەنگلۆ - ئێراقی و سیاسەتی هەڵبژاردن و تێکچوونی هاوسەنگیی هێز لەنێوان گەورەپیاوانی سلێمانیدا دوابەدوای دەرکردن و دوورخستنەوەی تۆفیق وەهبیی موتەسەڕیفی نوێ (1891 - 1984) لە شارەکە لە ساڵی 1930دا30. نەبوونی تەواوی هیچ ئاماژەیەک بۆ ئۆتۆنۆمی یان سەربەخۆیی کورد لە ڕەشنووسی پەیماننامەی ئەنگلۆ - ئێراقیدا کە ساڵی 1929 ئاشکرابوو و کاردانەوەی بەهێزی لێکەوتەوە لە بازنەی کوردە ناسیۆنالیستەکاندا. لە ماوەی ساڵانی 1929 و 1930دا چەندین یاداشت و سکاڵانامە لەلایەن کەسایەتی و کۆمیتە (ڕێکخراوە - و) کوردییەکانەوە بەرزکرایەوە بۆ دەسەڵاتە بەریتانییەکان و کۆمەڵەی گەلان. وەک ئەنجامێک بۆ ئەم چالاکی و داواکاریانە حکوومەت بەڵێنی سیاسەتێکی دا کە لە دەوری یاسایەک بۆ زمانە ناوخۆییەکان یان لۆکاڵییەکان دەخولایەوە لە سەرەتای نیسانی 1930دا. بەهەرحاڵ، سەرباری فشارە بەردەوامەکان بۆ سەر کابینەی حکوومەتی ئێراق لەلایەن ڕاوێژکارە بەریتانییەکانەوە، ئەم یاسایە تا مایسی 1931 هێشتا هەر لە قۆناخی ڕەشنووسیدا بوو، کاتێکیش کە بۆ دواجار دەرکەوت هێند لاواز بوو کە تا ڕادەیەک وەک ئەوە وابوو کە دانی پێدا نەنرابێت31. ناهەستیاریی حکوومەتی ئێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داواکارییەکانی بازنە کوردییەکاندا هاوپەیمانییەکی لێکەوتەوە لەنێوان سێکتەرە میانڕەوەکانی کەوا شێخ قادر و پشتیوانەکانی نوێنەرایەتییان دەکرد و کاربەدەستە بەریتانییەکان لە لایەک و ئەو ڕادیکاڵانەی نوێنەرەکانی توێژی ئەفەندییەکان سەرۆکایەتییان دەکرد لە لایەکی ترەوە کە بازرگانان و ئەفسەرانی سوپای ئێراقیشیان لەگەڵ بوو. سەرەڕای ئەوەش و بە پێی ڕاپۆرتە بەریتانییەکان ئەفەندییە ناسیۆنالیستەکان لە شێخ قادر کاریگەرتر بوون چونکە ئەم هەمان گونجاوی و خەسڵەتی شێخ مەحموودی برای نەبوو32.

بەدەر لە دەستە و تاقمی سەر بە کورد دەستە و تاقمی ڕکەبەری سەر بە بەغداش هەبوون و بایەخیان لەو کاتەوە پەیداکرد کە تاقمی سەر بە تورک ڕۆڵ و کاریگەرییان لەدەستدا لە پاش بڕیارەکەی ساڵی 1925ی کۆمەڵەی گەلان سەبارەت بە بەستنەوەی ویلایەتی مووسڵی جاران بە ئێراقەوە. تاقمی سەر بە بەغدا وایان بەلاوە پەسەند بوو سلێمانی بخرێتە سەر دەوڵەتی ئێراق بەو هیوایەی کەڵک و سوودی لێببینن، بەتایبەتیی بۆ مەسەلەی دڕووستکردنی ڕێگەوبان کە ئاسانکاریی بازرگانی دەکرد لەگەڵ مووسڵ و بەغداا33. لایەنگرانی ئەم تاقمە دڵسۆزی ناسیۆنالیزمی عەرەب نەبوون بەڵام تاڕادیەک بیروبۆچوونی تێکەڵ و پێکەڵیان هەبوو. هەندێک لە سەرۆکەکانیان، چەشنی مستەفا پاشا، ناسیۆنالیستی کورد بوون بەڵام سەرکێشییەکانی شێخ مەحموود نائومێدی کردبوون و دەیانخواست دەڕووی نوێی کاریگەریی شەخسیی بدۆزنەوە و بەشێکی تریان کە پارتیزانەکانی جارانی سەر بە تورک یان سەر بە شێخ مەحموود بوون و بۆچوونی دژە بەریتانی زاڵ بوو بەسەریاندا. بۆشایی نێوان ئەوانەی لایەنگری ئۆتۆنۆمیی کورد و ئەوانەی کە یەکگرتنیان لەگەڵ بەغدا بەلاوە باشتر بوو تا دەهات قووڵتر دەبووەوە لە قۆناخی سەرەتایی پێش هەڵبژاردنی چاوەڕوانکراودا. پاش ئەوەی بەندە سەرەکییەکانی پەیماننامەی ئەنگلۆ - ئێراقی لە یەکی تەمووزی 1930دا بڵاوبووەوە دەستەیەکی یانزە کەسی لە پیاوماقووڵان کۆمیتەیەکیان لە خۆیان پێکهێنا بۆ ئاڕاستە کردنی هاندانی سیاسی لە سلێمانیدا و توانییان بایکۆت بە خەڵکی شار بکەن لە هەڵبژاردنی لیژنەی پشکنیندا بۆ ناوچەکە کە سەرپەرشتیکار و بەرپرس بێت بۆ ئامادەکردنی بۆ هەڵبژاردنی تەشریعیی تازە34.

لە هەمان کاتدا هەندێک لە گەورەپیاوانی دەستڕۆیشتووی شار لە هاوینی 1930دا چەند داواکارینامەیەکیان نارد بۆ جنێڤ و تێیاندا داوای پێکهێنانی حکوومەتێکی کوردییان کردبوو لەژێر سەرپەرشتیی کۆمەڵەی گەلاندا. لەوە بەدواوە ناردنی داواکارینامەکان هاوپێچ دەکرا بە کۆمەڵێک بابەتی هەمەچەشن35. ئەمەش بریتیبوو لە ئامادەکردنی ڕاڕەوێکی جۆشدان بە ڕابەریی بازنەیەکی بچووکی ئەو ڕۆشنبیر یان مونەوەرانەی لە دەوری جەمعییەتی کوردستان و دواتر کۆمەڵەی زانستیی کوردستان یەکیانگرتبوو بە مەبەستی پتەوکردنی سیاسەتی جەماوەریی ناسیۆنالیستی.

یەکەم خۆپێشاندانی جەماوەری لە سلێمانیدا لە 16ی تەمووزی 1930دا بەرپابوو بە بۆنەی سەردانی شازادە غازییەوە بۆ شارەکە. ڕێڕەوی بەشدارانی ناڕەزایی دەربڕین بوو دژ بە پەیماننامە تازەکە لەسەر ئەو بنەمایەی کە هیچ شتێکی تێدا نییە.بۆ کورد. هەردوک ڕەمزی فەتاح ئەفەندی و تۆفیق شارۆچکەز کە سەرکردەی حیزبەکەی شێخ قادر بوون لە بەردەمی غازیدا وتاریان خوێندەوە36. هەست و هۆشی دڵگەرمانە و دژە عەرەب بەخێرایی گەشەی دەکرد بەهۆی سەردانی کۆمیسیاری باڵا و سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ سلێمانی، کە وای بۆ دانرابوو لە 10ی ئابی 1930دا ئەنجام بدرێت. ڕۆژی پێشتر، ئەحمەد فایەق بەگ کە فەرمانبەرێکی ڕەسمیی دائیرەی تۆمارکردنی زەوی و خانووبەرە (تاپۆ) بوو هەروەها ئەندامی پێشووی دادگای سلێمانی بوو، لە کەرکووکەوە گەیشتە سلێمانی و لە بەرژەوەندیی حکوومەتی عەرەبی وتارێکی دا و ئەوەی ئاشکرا کرد کە نیاز وایە ئەم بکەنە موتەسەڕیف لە جێی تۆفیق وەهبی. پاش ئەمە خوێندکارانی قوتابخانە حکوومییەکان لێی کۆبوونەوە و هێرشیان کردە سەری و ئەمیش ناچار پەنای بردە بەر بنکەی پۆلیس و لەوێوە خرایە ناو ئۆتۆمبیلێکەوە و گەڕێنرایە دواوە بۆ کەرکووک و هۆشداریی درایە کە جارێکیتر نەگەڕێتەوە. بۆ ڕۆژی دوایی لە دەشتی تەیارەخانە خێوەت هەڵدرا و کەپر دڕووستکرا و عەشاماتێکی زۆر کۆبووەوە بۆ پێشوازی کردن لە دەسەڵاتداران. لێرەدا خەڵکەکە سەریان سوڕما کەوا فایەق بەگ لە ناو ئەو تاقمەدایە کە لەگەڵ کۆمیسیاری باڵا و سەرۆک وەزیراندا هاتوون و بەشێک لە جەماوەرەکە بە بەرد هاوێشتن پەلاماریاندا و برینداریان کرد. کۆمیسیاری باڵا ئاگای لە ڕووداوەکە نەبوو و پێشوازییە جەماوەرییەکە بەردەوام بوو. هەڵبەت بە ڕێگەپێدانی بەریتانییەکان، ڕێکخەرانی پێشوازییەکە قوتابییەکیان سازکردبوو وتارێک لە بەردەمی کۆمیسیاری باڵادا بخوێنێتەوە و جەعفەر پاشای سەرۆک وەزیرانی ئێراقیان پشتگوێ خستبوو. وتارەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

خوێندکارانی کورد بەوپەڕی خۆشحاڵی و شانازییەوە بەخێرهاتنی جەنابی بەڕێز و پایەبەرزتان دەکەن بۆ کوردستان ... ئێمە بەتەواوی ئاگادارین کەوا گەلێ لە کۆمەڵگەکانی تر لەژێر دەستی ئێوەدا ڕاهێنراون و فێرکراون. جەنابی پایەدارتان دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە بەکەڵک دەبین بۆتان و ... نیشتمانی دایکی کوردان زۆر بەهیوای پێشکەوتن و گەشەکردنە لەژێر سایەی پارێزگاریی حکوومەتی بەریتانیادا. هەر بژی حکوومەتی بەریتانیا، هەر بژی جەنابی پایەدارتان کە پشتیووانیی کوردان دەکەن37.

بۆ ڕۆژی دوای ئەوە خۆپیشاندان شەقامەکانی سلێمانیی گرتەوە و تەوەری ئەم خۆپیشاندانە پەنجا قوتابی بوو بە ڕابەری و هاندانی دوو بەڕێوەبەری قوتابخانە، کە ئەوانیش محەمەد ساڵح قەفتان و ڕەفیق حیلمیی سەر بە قوتابخانەی شەوی زانستیی کورستان بوون. بێجگە لەوەش وتەکەی کاربەدەستێکی بەریتانی ئاماژەیەکی تێدابوو بۆ شوێنکەوتووە ستەمکار و پیاوکوژەکانی شێخ قادر و هاوڕێکانی38. لە سەرای، کە تەلاری بەڕیوەبەرێتیی سەرەکی بوو لە شارەکەدا، کۆبوونەوەیەک بەسترا لەنێوان دەسەڵاتداران و سەرکردەکانی هەردوو تاقمەکەدا (تاقمی ئۆتۆنۆمی و تاقمی یەکگرتن لەگەڵ ئێراقدا) ، سەرەڕای ئەوەی کە سەرکردە دیارەکانی تاقمی سەر بە بەغدا زۆریان ئامادە نەبوون، حاجی مەلا محێدینی لێدەرچێت کە یەکێک بوو لە بازرگانە هەرە دەوڵەمەندەکانی سلێمانی و پیاوێکی دەم سپی و ناودار بوو. دەستە و تاقمی سەر بە کورد (نەتەوەپەروەر - و) داواکارییەکیان بەرزکردەوە بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی سەربەخۆ لەژێر سایەی بەریتانیادا یان شێوە ماندێتێک بێت لەلایەن کۆمەڵەی گەلانەوە. هەر کە لە کۆبوونەوەکە هاتنە دەرەوە ڕەمزی فەتاح ئەفەندیی وتەبێژ و دەمڕاستی تاقمەکە لەلایەن جەماوەرێکی بێشووماری خەڵکەوە بە دڵگەرمییەوە پێشوازیی لێکرا و خستیانە سەرشان و بە ناوشاردا گێڕایان39. لەم کەشە بە جۆش و خورۆش و پڕ لە ئومێدەدا تاقمی سەربەخۆیی خواز پڕکێشییان کرد و دەسبەجێ داواکارییەکی پڕ وردەکاری و دوورودرێژیان ئامادە کرد بۆ ئەوەی بەرز بکرێتەوە بۆ کۆمەڵەی گەلان. بەڵام لاولاوە بڕیاردرابوو کە هیچ گۆڕانکارییەک نەکرێت لەو هێڵ و بنەمایانەی کە هەبوون و ئەمەش بزووتنەوەیەک بوو کە ئیلهامی لەتەکتیکە هندییەکانەوە وەرگرتبوو لەبارەی ئەوەی کە باج نەدان دەبێ ڕێکبخرێت40.

لەم ڕووەوە وا چاکە سەرنجی ئەوە بدرێت کە بەریتانییەکان هانی خەڵکی سلێمانییان دەدا بە زۆر بێت یان بە خوایشت پەیڕەویی ئەو گەشەکردنانەی هندستان بکەن لە ساڵی 1920وە و لە ڕێگەی دیلە کوردەکانی جەنگەوە کەوا لە سومارپور و بێلەری و نۆگۆنگەوە گەڕابوونەوە بۆ سلێمانی. بە پێی قسە و بەڵێنی ئەفسەرە بەریتانییەکان بوایە پێدەچوو هەموو دانیشتووان دەبوایە ئەو بیرەیان لە مێشکی خۆیاندا گەڵاڵە بکردایە کە پەست و ناحەزن بەو ڕێبازەی هندستان. هەڵبەت دیلە گەڕاوەکان یەکەم پرۆپاگەندەی دژە بەریتانییان بڵاوکردەوە و بانگەشەی کۆتاییهێنانیان دەکرد بۆ پڕۆسەی بەهندستان کردنی کوردستان، کە بە دەربڕینی ئەوان ملکەچ کردنی سەرۆکەکان و هەژار کردنی جووتیارانی دەگەیاند41. بەڵگە و شایەتی زانیاریی زیاتر لەسەر بزووتنەوەی دژە بەریتانی لە هندستاندا بوو بەهۆی ئەوەی کەوا تۆفیق شارۆچکەز، کە یەکێک بوو لە ناودارترین سەرکردەکانی دەستە و تاقمی نەتەوەپەروەر لە سلێمانیدا، لەنێو هاوەڵەکانیدا بە غاندی بناسرێت42.

کێنهان کۆرنواڵیسی ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی ئێراق، کە ئاگاداری ئەم پەرەسەندنانە بوو، هانی پشکنەری ئیداریی سلێمانی دەدا بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر دەمڕاست و سەرۆکەکانی سلێمانی کە دەبێ بە شێنەیی و لەسەرخۆ چاوەڕێی بڕیاری کۆمەڵەی گەلان بکەن سەبارەت بە سەربەخۆیی یان ئۆتۆنۆمیی کورد43. بەهەرحاڵ، هەوڵەکانی بەریتانییەکان بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە لە سلێمانیدا بێئەنجام بوو، چونکە دەستێوەردانی ئەکتەری سێیەم، کە حکوومەتی ئێراق بوو، لە برەوپێدانی گرژی و ئاڵۆزیی نێوان دوو تاقمەکە لەم ڕووەوە یەکلاکەرەوە بوو. لە کۆتایی ئابی 1930دا تۆفیق وەهبی لەلایەن بەغداوە لابرا و تۆمەتبار کرا بە هاندان و برەوپێدانی هەستی جوداخوازی لای دانیشتووانی سلێمانی. دوابەدوای ئەم بڕیارە کۆمەڵی نەتەوەپەروەری کورد خۆپیشاندانیان ڕێکخست بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەسەر لادانی وەهبی و بڵاوبوونەوەی واتەوات سەبارەت بە ئەگەری دانانی ئەحمەد تۆفیق بەگ بە موتەسەڕیف لە جێگەی تۆفیق وەهبی ئەوەندەی تر دۆخە گشتییەکەی ئاڵۆز کرد. پێشتر ئەحمەد تۆفیق بەگ موتەسەڕیفی سلێمانی بوو بەڵام کەوتبووە ناکۆکی و ململانێ لەگەڵ چەند سەرۆک و دەمڕاستێکی ناوخۆییدا کە لە یانەی زانستیی کوردستان بوون و لە هەموویشی گرنگتر ئاوەڵزاوای بابەکر ئاغای سەرۆکی سەر بە بەغدای بەشی پشدەری ئەو کۆنفیدراسیۆنە خێڵەکییە بوو کە بەهێزترین هۆزی کوردی پێکدەهێنا و ناکۆک بوو لەگەڵ شێخ مەحموود و شێخ قادری برایدا.

ئەنجامی ئەمەش زیادبوونی چالاکیی دەستە و تاقمەکەی شێخ قادر بوو، کە بە تەواوی و دوور لە ئامانجە نەتەوەییەکان، بەرەوڕووی لەدەستدانی دۆستێکی شەخسیی بووەوە کە تۆفیق وەهبی بوو، لە هەمان کاتیشدا موتەسەڕیفێک دەچێتە جێگەکەی، با بیروبۆچوونی سیاسی هەرچییەک بێت، بەڵام بۆ ئەمان کەسێکی دۆست نەبوو. سەرباری ململانێ و ناکۆکیی پێشتری نێوان شێخ قادر و شێخ مەحموود وا ئێستا یەکەمیان پێویستی بە پاڵپشتی دووەمە و بەم ڕەنگە هەردوو برا لەگەڵ یەکتر ڕێککەوتنەوە و زۆربەی هەرە زۆری پشدەریان بەلای خۆیاندا ڕاکێشا. هەروەها ژمارەیەک پیاوماقووڵی دیار هەبوون چەشنی حاجی مەلا محێدین و مستەفا پاشا کە بەلای جێبەجێ کردنی ئەم هەڵبژاردنەدا دایاندەشکاند. ئەمان بوون بە قوربانیی چەند کردەوەیەکی دوژمنکارانە و جارێکیان لە کاتی کۆبوونەوەیەکی ڕەسمیدا کە تاقمەکەی شێخ قادر بڕیاریاندا بایکۆتی ئەو هەڵبژاردنە بکەن کە بەو نزیکانە لە 16ی تەمووزی 1930دا دەکرا، مستەفا پاشا کەوتبووە وتاردان و دایشکاندبوو بەلای عەرەبدا و دژ بە بەریتانیا وەستابوو بەڵام نەیانهێشتبوو قسەکانی تەواو بکات و بەتوندی پێیدا هەڵشاخابوون و لە کۆبوونەوەکە کردبوویانە دەرەوە و لەژێر چاودێری و پاسەوانیی پۆلیسدا ناردبوویانە ماڵەوە و ماوەی چەند ڕۆژێک خۆی شاردبووەوە. بێجگە لەوەش، نامەی هەڕەشەیان ناردبووە سەر هەموو ئەو کەسانەی گومانیان لێکردبوون کە مەیلیان بەلای حکوومەتەوە بووە و نامەی هەڕەشەکانیان بە خەنجەر و دەمانچەی خوێناوی ڕازاندبووەوە44.

لە سەرەتای سێپتەمبەردا کاپتن ئەڵبان سەرکردەکانی سلێمانی ئاگادار کردەوە، ئەوانی کە پێشتر ناحەزیی خۆیان دەربڕیبوو سەبارەت بە بەشداری کردن لە هەڵبژاردندا، لەبارەی نیاز و مەبەستییەوە بۆ دەستپێکردنەوەی کاری پێویست بۆ هەڵبژاردن و هۆشداریی پێدان لەسەر ئاساییشی گشتی. لەو ساتە بەدواوە ئەو گێڕانەوەکانی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکانەوە جیاوازن. ڕاپۆرتە بەریتانییەکان هێشتا هەر وایدادەنێن کە گرنگترین سەرچاوە نووسراوەکان لەبارەی ئەو ئاژاوە و پشێویانەی کە دوابەدوای 6ی ئەیلوولی 1930بەرپابوون. ئاشکرایە کەوا سەرکردەکانی کۆمەڵانی ناسیۆنالیست و بەشدارانی ڕووداوەکە بە ئاژاوە ناویان نەدەبرد و خۆیشیان بە ئاژاوەگێڕ لەقەڵەم نەدەدا. هەردوک ئەو هۆنراوانەی کە لەلایەن شایەتحاڵانەوە45 یان مێژوونووسانی ناوخۆوە نووسرابوون46 ، بە پێچەوانەوە باس لە ڕاپەڕینێکی میللی و کوشتارێک دەکەن کە لەلایەن سوپای ئێراقەوە ئەنجامدراوە. وەک چارڵس تیلی باسی دەکات تێرمی ئاژاوە هەڵسەنگاندنێکی سیاسی بەرجەستە دەکات. لەم ڕووەوە، دەسەڵاتداران و چاودێران ئاژاوە بە کۆبوونەوەیەکی ڕووخێنەر دادەنێن ئەگەر لەگەڵی نەبن، بەڵام تێرمگەلی وەک خۆپیشاندان، پرۆتێست، بەرگری یان تۆڵەکردنەوە بۆ ڕووداوی هاوشێوە دادەنێن ئەگەر پەسەندی بکەن47.

لەکاتێکدا کە سەرکردە ناسیۆنالیستەکان ئیددیعای بێتاوانیی خۆیان دەکەن و سەرکۆنەی حکوومەتی ئێراق دەکەن بۆ ئەم ڕووداوانە و ئەفسەرە بەریتانییەکان هاوڕای گێڕانەوەیەکی یەکگرتوو نین. ئەوە بێسوودە کە بڵێی ئیدارەی بەریتانی یەکلا و یەکهەڵوێست نەبووە لە پێگە سیاسییەکانیدا چەشنی ئەوەی کە مەسەلە لەپێشینەکانی کۆمیسیاری باڵا دەکرێ ناکۆک بێت لەگەڵ ئەوانی هەرێم و دێهاتەکان و ئەفسەرانی لۆکاڵ هەمیشە وەکیەک شتەکان ڕاڤە ناکەن یان یەکناگرنەوە لەگەڵ سیاسەتی نیشتمانی یان هەرێمیدا. ئەم گێڕانەوانەی خوارەوە لەبارەی ئاژاوە و پشێوییەوە نموونەیەکی باشە کە چۆن لە ناو کاربەدەستە بەریتانییەکاندا هەریەکە تێگەیشتن و باری سەرنج و ڕۆڵی خۆی لەسەر ئێراق و پێگەی کوردەکان لە ئێراقدا دەگۆڕێت. لەکاتێکدا یەکەم ڕاپۆرت، کە لەلایەن پشکنەری ئیدارییەوە نووسرابوو، وا باسی لە ئاژاوە کردووە کە بەرهەمی مانۆڕی دەستەبژێرەکان بێت دژ بە سیاسەتی بەریتانییەکان، دووەمیش لەلایەن ئەفسەری خزمەتگوزاریی تایبەتەوە ئامادەکرابوو، کە چاو و گوێی دەزگای هەواڵگری بوو لە سلێمانیدا و لەژێر ناوی هاندان و وڕووژاندن لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بۆ دانیشتووانی سلێمانی کە بەمدواییە خۆپیشاندانیان کرد بۆ نمایشکردنی تووڕەییان. لەکاتێکدا ئەوی پێشتر خواستی گشتیی دانیشتووانی کورد دەگەیەنێت بۆ ئەوەی بچنە سەر دەوڵەتی ئێراق، کەچی ئەمی دواییان بە پێجەوانەوە جەخت لەسەر ڕقی میللی دەکات لە ئاست حکوومەتی عەرەبیدا.

کاپتن ئەلبانی پشکنەری ئیداری بەرفراوانترین و گشتگیرترین ڕاپۆرتی نووسیوە لەسەر ڕووداوەکان و بە پێی ئەم ڕاپۆرتە سەرلەبەیانیی 6ی سێپتەمبەر بانگهێشتنامە نێردراوە بۆ نزیکەی 30 پیاوماقووڵ بە نوێنەرایەتیی گەڕەکە جیاوازەکانی شار، کە بڕۆنە سەرا بۆ دەنگدان، کەمێک دوای ئەوە ڕاپۆرت دراوە کەوا نزیکەی پەنجا قوتابی و چەند سەرسەرییەک خۆیان نمایش دەکەن لە ناو بازاڕدا و بە خاوەن دوکانەکان دەڵێن دایبخەن و بچن لە نزیک سەرای کۆببنەوە و تا دەهات ئاپۆرای خەڵکەکە زیادی دەکرد بەهۆی گردبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سەرسەری و هەرچی و پەرچی و بەرەبەرە کەوتنە لاساری کردن و لەناکاو بەشێک لە ئاپۆرا و قەرەباڵغییەکە کەوتنە بەکارهێنانی کورسییەکانی چایخانەیەک وەک چەک لە دژی پۆلیس، کە هەندێکیان بریندار بوون. پاشان سەرا و پۆلیسەکانی درانە بەر بەرد و ئەوجا ژمارەی کوتەک بەدەست و دار و پەت بەدەست لە ناو ئاپۆرای خەڵکەکەدا دەرکەوتن و تا دەهات ژمارەیان زیادی دەکرد.

پاشان پۆلێک لە هێزی پیادە گەیشتن و خۆپیشاندەران بەردەفڕکێیان وەستاند و هێزەکان سونگییەکانیان ئامادەکرد و و دابەشکران بۆ دەستەی شەڕکردن و پەلاماردان. دواجار تێبینی کرا کەوا ئاژاوەگێڕان و کوتەک بەدەست پەلاماری سەربازەکان دەدەن، لەکاتێکدا لەگەڵ پێشڕەویی یەکبینە و سەرومڕی سەربازەکاندا کورسی و دار و بەردیان تێدەگرتن48. لەم ئان و ساتەدا دەنگی تەقەیەک هات و سەربازێکی ئێراقی کەوت و گیانی لەدەست دا. ئەوجا چەند دەسڕێژێکی دەمانچە و غەدارە کرا و دوو سەرباز بریندار بوون. لێرەدا هێزەکان دەسبەجێ کەوتنە تەقە و دەسڕێژ کردن و بەخێرایی ئاپۆرا و قەرەباڵغییەکە بڵاوەیان لێکرد و هەڵاتن و چەند کەسێکی کوژراو و برینداریان لەسەر شەقامەکان لێبەجێما. بە پێی کاپتن ئەڵبان زیانی ئاژاوەگێڕان 13 کوژراو و 23 بریندار بوو کە هەموویان لە چینەکانی خوارەوە بوون49.

ئەنجامگیریی نووسەر ئەوەیە کە ئاژاوەکە بەهۆی بڕیاری سەرۆکەکانەوە بوو بۆ تێکدانی هەڵبژاردن بە ڕێگای تۆقاندن، چونکە چەکەکانی تریان بۆ پرۆپاگەندە و قایلکردن دەرکەوت کەموکووڕیی تێدایە و ناتوانێت گرەو بباتەوە بۆ ڕاکێشانی تەواوی پیاوماقووڵان و هاووڵاتییان بە لای بەرەکەی خۆیاندا و بەم ڕەنگە بەهۆی بایکۆتێکی گشتییەوە هەڵبژاردن دەوەستێنن50. کەوابوو ئاژاوەکە بە پێی ئەم گێڕانەوە بێت هەروا لەخۆوە نەبووە و بەڵکوو ڕێکخراوە و ئاڕاستە کراوە. بە کاریگەریی وتاری ئیمپریالیستیی هەڵبژاردن وەک مەشخەڵ و ڕێنمایەکی ژیاری و شارستانی، پشکنەری ئیداری وای لە قەڵەم دەدا کەوا، سەرەڕای ئەو زیانە گیانیانەی بەداخێکی گەورەوە ڕوویاندا، باشتر و پەسەندتر بوو لەوەی ژمارەیەکی کەم سەرسەری و هەرچی و پەرچی دەبوایە تەقەیان لێبکرێت و بکوژرێن لەپێناوی ئەوەی هاووڵاتییە بەڕێز و پابەندەکانی یاسا کە بەشدار دەبن لە هەڵبژاردنێکی پەڕڵەمانیدا بەر لێدان و تۆقاندن و سووکایەتی پێکردنی ناڕەوا و بێئەندازە نەکەون. لەبەرئەوە مەسەلەکە نەک ئارامی و ئاساییشی سلێمانی بوو بەڵکوو شکۆ و ئابڕووی بەریتانیاش لە مەترسیدا بوو51.

هەر لەم ڕووەوە گێڕانەوەیەکی تری جیاواز لەلایەن پی. ئێس. مەمفۆردی ئەفسەری دەزگای خزمەتگوزاریی تایبەت باس دەکرێت و ئەو وایدادەنێت کە هۆکاری ڕاستەوخۆی ئاژاوە و پشێوییەکەی سلێمانی هەوڵدان بوو لەلایەن حکوومەتی ئێراقەوە بۆ دەستەبەر کردنی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری 16ی تەمووز وەک لەوەی بایکۆتی هەڵبژاردنەکە بکرێت52. هەڵبەت حکوومەت لەو مەترسییانە تێگەیشتبوو کە ڕوو دەدەن چونکە ڕاستییەک لەئارادا بوو کە شەوی پێش ڕووداوەکە هۆشداری درابووە پۆلیس و پاسەوانیی دابین کرد بۆ هاوڕێتی کردنی ئەو نێردە و وەفدانەی دەچوونە کۆبوونەکەوە پێش ڕوودانی هەر ئیشارەت و بەڵگەیەکی کێشە و گرفت. پاشان هێزی ئیزافیی پۆلیس لە بازاڕ و سەرادا جێگیر کرا و فەرمانیان پێکرابوو ڕێگە لە داخستنی دوکانەکان بگرن و نەهێڵن کۆڕ و کۆبوونەوەی خەڵک لە نزیک سەراوە ئەنجام بدرێت.

بە پێی گێڕانەوەکەی مەمفۆرد بێت کەوا کاتێک واتەواتی ئەو بڕیارەی لەلایەن ئەڵبانەوە درابوو لە سلێمانیدا بڵاوبووەوە، خەڵکەکە وردەوردە کۆدەبوونەوە و هاواریان دەکرد کە نایانەوێت هەڵبژاردن بکرێت. پاشان هەوڵدانێک بۆ دەسگیر کردنی گەنجێکی قڕەقڕکەر خەڵکەکەی تووڕە کرد و بە دار و بە بەرد پەلاماری پۆلیسیان دا. دواتر لە پاش نیودەمژمێر سریەیەکی هێزەکانی سوپای ئێراق گەیشتن و کەوتنە دەسڕێژ کردن لە خەڵکەکە و هەرچەندە بە پێی سەرچاوەکانی مەمفۆرد پێنەدەچوو هیچ تەقە و دەسڕێژێک لەلایەن ئاپۆرای خەڵکەکەوە کرابێت. خۆپیشاندەران شانزە کەسیان لێکوژرا، کە دە کەسیان کوڕی گەنج و مێرمنداڵ بوون و نزیکەی پەنجا کەسیشیان لێ بریندار بوو، لەکاتێکدا کە تەنیا چوار سەرباز بە سووکی بریندار بوون و یەکێکیشیان بەهەڵە لەلایەن سەربازێکی ترەوە کوژرا. هەر ئەو دواینیوەڕۆیە سەرکردەکانی دەستە و تاقمی نەتەوەپەروەر هەموو گیران لەگەڵ ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ لە مەسەلەی بەشداریی هەرا و ئاژاوەکەوە گلابوون53 و تا کۆتایی مانگی ئەیلوول سەد کەس دەسگیرکران.

ڕۆژانی دوای ڕووداوەکە مەمفۆرد، کە بڕێکی لە ئەژمار نەهاتوو سکاڵای لەلایەن دانیشتووانی شارەوە پێگەیشت، بڕیاریدا لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت لەسەر ڕووداوەکانی 6ی ئەیلوول و لێکۆڵینەوەکەی ئەوەی ڕوونکردەوە کەوا بەپێچەوانەی ڕاپۆرتەکەی ئەڵبان، زۆربەی زۆری نوێنەران (کە دووکاندار بوون) بۆ ئەو کۆبوونەوەی هەڵبژاردنەی هەوڵی بۆ درابوو لەو ڕۆژەدا ببەسترێت بەزۆر نێردراون و خۆیان حەزیان نەکردووە بەشداریی تێدا بکەن54.

لەگەڵ پەرەسەندنی تەواوی دەسڕێژی تەقەکردندا، بەپێی دوو ڕاپۆرتی بەریتانی بەڕوونی پێدەچێت کە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە تێوەگلاون لە توندوتیژیدا لە ڕێگەی بەکارهێنانی هەموو ئەو هۆکارانەی بۆیان ڕەخساوە لەپێناو وەستاندنی هەلبژاردنە کێشەلە سەرەکەدا. بێگومان بەم مانایە بێت ئەو توندوتیژییەی کە لە ڕۆژی 6ی ئەیلوولدا تەقییەوە ئەنجامی ستراتیجییەکی ئەقڵانیی دنەدان و جموجووڵی سیاسی بوو. سەرکەوتنی خۆپیشاندانەکە و تۆقاندنی نەیارە سیاسییەکان لە میانەی هاوینی 1930دا زات و بوێریی خستەبەر دەستە و تاقمی ئۆتۆنۆمی یان سەربەخۆییخواز کە بەم شێوەیە کار بکەن. هەڵبەت وەک کاپتن ئەڵبان زۆر بەباشی لێیتێگەیشتووە کەوا ڕێکخەران و بەشداربووان لە هێز و توانای خەڵکی هەرچی و پەرچی و سەرسەرێتیتێ گەیشتبوون55. لەکاتێکدا ئەگەر هەیە کەوا بەشداربووان و ڕێکخەرانی ئەو خۆپیشاندانە جەماوەرییە بە هەڵە ڕەچاوی ئەنجام و لێکەوتە وردەکانی کارەکەیان لێکدابێتەوە یان مەسەلەیەکی خۆڕسکی تێدا هاتبێتە ئاراوە و ڕووداوەکانی پێشتر و کار و کردەوە بەکۆمەڵەکان هاوزەمان لەگەڵ بەکارهێنانی چەک ، کوتەک، دار و بەرد ئەوەمان پێدەڵێت کەوا پسپۆڕانی توندوتیژی یان هەرچی و پەرچییە پسپۆڕەکان لە سلێمانیدا پەیدابوون. بەڵام بۆچی توندوتیژی باڵادەستیی بۆ ڕەخسا وەک زەخیرەی سەرەکیی کار و کردەوەی دەستەجەمعی - ئەگەر چارڵس تێللی بە نموونە بێنینەوە - لە بەرەی لایەنی ناسیۆنالیستدا؟

لە تەمووزی 1930وە دەستە و تاقمەکەی شێخ قادر پەنایان بردە بەر توندوتیژی بۆ ئەنجامدانی دوو مەبەستی یەکتر تەواوکردوو. لە سەرێکەوە مەبەستیان بوو ناوبانگی نەیاران بزڕێنن و پێگەیان لەق بکەن وەک بەشداری ئەمان لە هەڵبژاردنەکاندا و قبووڵ کردنی پەیماننامەی بەریتانی - ئێراقیی ساڵی 1930 لەلایەن دەستە و تاقمی سەر بە بەغدا. لە سەرێکی ترەوە دەوڵەت ڕۆڵێکی مەترسیدار و یەکلاکەرەوەی بینی لەلایەنگیریی بلۆکی سەر بە بەغدا لە مەسەلەی کێبڕکێی سیاسیی ناوخۆییدا. لە ئاوها کارێکدا، دەوڵەت دەرفەت و هۆکاری ڕەخساند بۆ بەرەی شێخ قادر کە توندوتیژی بەکاربێنێت بۆ ئەوەی جارێکیتر پێگەی خۆی ڕێکبخاتەوە. دەستێوەردانی دەوڵەت یان حکوومەت دیسانەوە بە مەبەستی ئەوەش بوو کە سنووری ئیتنیکیی56 قووڵ بکاتەوە لەنێوان کوردەکاندا، بە نوێنەرایەتیی تاقمی شێخ قادر و عەرەبەکاندا کە سەربازە ئێراقییەکان نوێنەرایەتییان دەکرد و ئاژاوەگێڕانیان سەرکوت کرد. لایەنی ناسیۆنالیستی کوردی هێز و توانای ڕەشەخەڵک و توندوتیژیی بەکاردەهێنا وەک ئامرازێکی کاریگەر بۆ جموجووڵی سیاسی بۆ دڕووستکردنی هێڵی جیاکەرەوەی کۆمەڵگەیەکی سیاسیی نوێ. لە ڕێگەی توندوتیژی و بە قوربانی کردنەوە لایەنگرانی شێخ قادر بەنیازی بنیاتنان و گەڵاڵە کردنی گرووپی ئێمە بوون، واتە کورد وەک نەیار و بەرهەڵستکاری ئەوان، واتە عەرەب، یان دوژمن کە لەگەڵیاندا نەتوانرێت ناکۆکیی نێوانیان بگاتە چارەسەر57. لە کۆتاییدا و بە ڕەوشی ناکۆکی و ململانێی نێوان کورد و عەرەب، بلۆکی میانڕەوی58 سەرۆک و سەردارانی سلێمانی دەبوو یان بچنە پاڵ ڕادیکاڵەکان59 یان بە سادە و ساکاری پشتگیرییان بکەن.

بە شێوەیەکی دژوار، براوەی ڕاستەوخۆی بزاڤە مەدەنییەکەی نێوان ساڵانی 1929 و 1930 شێخ قادر و شوێنکەوتووانی نەبوون بەڵکوو شێخ مەحموود بوو. دەسگیرکردنی دەسبەجێی شێخ قادر بە دوای ئاژاوە و پشێوییەکەدا دەرفەتێکی بۆ شێخ مەحموود ڕەخساند کە بگەڕێتەوە بۆ مەیدانی سیاسەتی کوردی و خۆی وەک پاڵەوانی مافەکانی کورد لە ئێراقدا پیشان بدات. بە گوێرەی قسەی شێخ مەحموود کوردەکان قوربانیی دەستی ستەم و ستەمن و پەو پێیە مەحاڵە بۆیان لەگەڵ عەرەبدا پێکەوە بژین، وەک لە دەقی ئەم قسانەدا دەردەکەوێت:

بەهۆی ڕووداوەکەوە کە تێیدا عەرەب مافی ئەوەی نەبوو بە تفەنگی ڕەشاش دەسڕێژ لە خەڵکی سلێمانی بکات، هەموو کورد لە حاڵەتی هەڵچوون و وڕووژاندان. بەم پێیە بە ڕەهایی مەحاڵە ئەم دوو بەرەیە بتوانن دۆستانە لەگەڵ یەکتر هەڵبکەن ... هەر لە زاخۆوە هەتا پشتی خانەقین هەمووان پێکەوە بە یەک زمان و بە یەک دڵ دەیانەوێت حکوومەتێکی کوردی پێکبێنن لەژێر سایەی ماندێتی بەریتانیادا60.

شێخ مەحموود هەوڵی زۆری دا کە خەڵکی سلێمانی بەلای خۆیدا ڕابکێشیت بە سوودوەرگرتن لە شەهیدەکانی ئەیلوولی ڕەش و لەنێوان ئۆکتۆبەری 1930 و مارتی 1931دا، چەندین بەیان و جاڕنامەی بڵاوکردەوە بۆ خەڵکی سلێمانی کە دڵیان لەسەر ئاگرە بۆ بە زیندوو هێشتنەوەی یادەوەریی ئەو ڕووداوانە و هاندانی خەڵک بۆ ئەوەی باوەڕ بە حکوومەت نەکەن و بەتایبەتیی مەلیک فەیسەڵ، کە بکوژی ڕاستەقینەی شەهیدەکانمانە و پێشێلکەری مافەکانی کوردە61. هەروەها جێی سەرسوڕمان نییە.کە شێخ مەحموود، وەک سەرۆکی ڕێبازێکی سۆفیگەری، هێما و وتاری ئایینی بەکاربێنێت بۆ ئەوەی ڕەوایی بداتە خەبات و تێکۆشانەکەی لەپێناوی مافەکانی کورددا و بانگەواز بۆ پیاوانی شاری سلێمانی بکات شوێنی بکەون: ئەمڕۆ، خەڵکانی چیاکان مافی ئەوەیان هەیە ... بڵێن ئەوان ئەو کەسانەن کە دەتوانن مافەکانی خەڵکی شار و هەموو کورد بەدەستبێنن .. بۆیە دەبێ شارنشینانیش پەیڕەوی نموونەی براکانی شاخیان بکەن و پێویستە شوێن ڕێچکە و ڕێبازیان بکەون تەنانەت بۆ مردنیش62.

هەروەها شێخ مەحموود نیازی وابوو ئاشوورییەکانیش قەناعەت پێبکات، بەتایبەتیی ئەوانەی لە هێزەکانی لێڤی63 و پۆلیسدا ناونووس کرابوون کە واز لەو ئەرکانەیان بێنن و بچنە پاڵ ئەم64. بەهەرحاڵ، سەرکەوتنی لەم بوارەدا سنووردار بوو و تا مانگی کانوونی دووەمی 1931، تەنیا حەوت سەربازی کورد لە سوپای ئێراقدا، نۆ پۆلیس (کە شەشیان کورد و سیانیان ئاشووری بوون) و چوار قوتابی چوونە پاڵی65. شێخ مەحموود شکستی هێنا و نەیتوانی یاخیبوونێکی جەماوەری ڕێکبخات و لە بەهاری 1931دا خۆی ڕادەستی بەریتانییەکان کرد، چونکە زۆربەی دانیشتووانی شارەکان و هۆزەکانی ناوچەی سلێمانی نەچوونە پاڵ بزووتنەوەکەی66، بێجگە لە شوێنکەوتووە هەرە دڵسۆزەکانی لەنێو سەرۆکە خێڵەکی و ئایینییەکاندا چەشنی (پشدەر، شیلانە، غەوارە و هەمەوەند) . هەرچۆنێک بێت شێخ مەحموود توانی ببێتە قارەمانێکی گەورەی میللی لە سلێمانیدا لە ناوەندی ئەفەندییە ناسیۆنالیستەکان و چینە میللییەکاندا67. یادەوەریی دەستەجەمعی لە هەردوک سلێمانی و تەواوی باشووری کوردستاندا هەر زوو ئەو پەیوەندییە تەمومژاوی و پەنهانەی ئەوی پشتگوێ خست کە هەیبوو لەگەڵ ڕژێمی کەمالی و بەریتانییەکان و سەرۆکەکانی شیعەدا لە ساڵی 1918وە و شێخ مەحموودی کردە نەک دز و جەردە68، وەک بە زۆری ئاماژەی پێدەدرا لەلایەن حکوومەتی ئێراق و کاربەدەستە بەریتانییەکانەوە، بەڵکوو کردی بە قارەمانێکی نیشتمانی69. دواجار شێخ مەحموود لەوەشدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا بە گۆڕینی ئاژاوە و پشێوییەکانی 6ی ئەیلوول بۆ هێما و سیمبۆڵێکی بەرگریی نیشتمانی لە بەرانبەر عەرەبەکاندا تا ساڵانی 1940کان70.

پرسیارەکە هەر بە بۆچی ماوتەوە، سەرباری پڕۆسە تایبەتەکانی بەڕادیکاڵ بوونی مەیدانی سیاسی لە سلێمانیدا، بەڵام هیچ بەرۆتینبوونێکی ئاژاوەگێڕی نەهاتە ئاراوە لە شاردا71. تۆ لێرەدا دەتوانیت دوو گریمانەی یەکتر تەواوکردوو بخەیتەڕوو، کە لەلایەکەوە گەڕانەوەی شێخ مەحموود بۆ شانۆی سیاسی سەری کێشایەوە بۆ گواستنەوەی سەنتەری قوورسایی چالاکییەکانی کورد لە شارەوە بۆ گوندەکان تا مایسی 1931 و لەلایەکی تڕیشەوە شکستهێنانی بزووتنەوەکەی شێخ مەحموود لە ساڵی 1931دا یاخیبوونە پەرت و بڵاوەکانی دژ بە حکوومەتی ئێراق بێ پشتگیریی بەریتانیای مەزن ئەوەی دەرخست کە داهاتووی سیاسیی نەبوو. لە کۆتاییدا دەستەبژێری سیاسیی سلێمانی لەوە گەیشتن کەوا هێزەکانی ماندێت و لە ناویاندا ئەفسەرە بەریتانییەکانی دڵبەندی کوردی وەک سی. جەی. ئەدمۆنز دەیانویست کوردستان بچێتە سەر دەوڵەتی ئێراق. بەم جۆرە تا ساڵی 1931 لەلایەن سەرکردە سیاسییەکانی ناوخۆوە مەیلێک هەبوو بۆ چاوەڕێ کردنی بڕیاری کۆمەڵەی گەلان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ماندێت72.

دڕووستکردنی باشووری کوردستان ساڵی 1918 لەلایەن بەریتانیاوە بواری بە پێکهێنانەوەی ڕابەر یان پیاوماقووڵی مەدەنی دا لە سلێمانیدا و پەرەسەندنی لەسەرخۆی وتاری ناسیۆنالیستی لە ناو دانیشتوواندا لە پاش ئەو پشێوی و تێکچوونی بارودۆخەی بەهۆی جەنگ و ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییەوە هاتە ئاراوە73. ئەفسەرە سیاسییە بەریتانییەکان ڕۆڵیان گێڕا لە پڕۆسەی دڕووستکردنی ناسنامەی لۆکاڵیدا بە دیاریکردنی ئەو مەیدانەی کە دەستە و تاقمە سیاسییە جیاوازەکانی (سەر بە ئۆتۆنۆمی و سەر بە بەغدای) تێدا کەوتبوونە کێبەرکێوە و ئەو دەستەبەندییانەی کەوا گرووپەکانیان ڕیزبەندی دەکرد وەک (کورد و عەرەب) و هەروەها بە دیاریکردنی سەرکردە دانپێدانراوەکان لە ناو دانیشتووانی سلێمانیدا.

دەستێوەردانی کاربەدەستانی بەریتانی و حکوومەتی ئێراق بوو بەهۆی ناکۆکی و ململانێی نێوان سەرکردەکانی هەردوو بلۆکەکەی سەر بە کورد و سەر بە عەرەب، کە شەڕیان بوو لەسەر سەرچاوە سیاسییە سیمبۆڵییەکان لە ئاستی ناوخۆیی و هەرێمیدا. بەم مانایە، بە ڕادیکاڵ کردنی جموجووڵە سیاسییەکان کەوا سەریکێشایەوە بۆ ئاژاوە و پشێوییەکانی 6ی ئەیلوولی 1930 دەبێ مایەی تێگەیشتن بێت لە ڕووی هەردوک کاردانەوەی گرووپی ناسیۆنالیستیی کوردەوە بۆ مافە دانپێدانەنراوەکانی کورد لە پەیماننامەکەی ساڵی 1930 ئەنگلۆ - ئێراقیدا و بۆ ئەو بەرەنگارییەی لەلایەن هەواخوا ناوخۆکانی حکوومەتی ئێراقەوە کە لە سلێمانیدا هاتبووە ئاراوە.

ئەو ڕۆڵەی شێخ مەحموود لەئەستۆی گرتبوو لە قۆناخی هەڵچوونی ناوچە دێهاتییەکانی کوردستانی دوای هەرا و ئاژاوەکەدا و بەتایبەتیی لە ماوەی نێوان 1930 و 1931دا بوو بەهۆی پەراوێز کەوتنی توخمە ناسیۆنالیستییە چالاکەکانی سەربە شارەکان لە تێکۆشانی سیاسیدا و ئەمەش بوو بە مۆرکی سەرەولێژبوونەوە و لاوازبوونی بزاڤ و جموجووڵی شارستانی لە سلێمانیدا تا جەنگی جیهانیی دووەم.



تێبینی:

جۆردی تێجێڵ گۆرگاس بە سوپاسەوە پێزانینی خۆی ڕادەگەیەنێت بەو هاوکاری و کۆمەکەی لەلایەن دامەزراوەی زانستی نیشتمانیی سویسرییەوەSwiss National Science Foundation دەستەبەر کرا بۆ پاڵپشتی لێکۆڵینەوەکەی لە ئۆفیسی تۆماری گشتی Public Record Office و خوێندنگەی لێکۆڵینەوە ڕۆژهەڵاتناسی و ئەفریقییەکان (لە لەندەن) . سوپاسی تایبەت بۆ خاتوو دکتۆر نێلیدا فوککارۆ لە SOAS بۆ سەرپەرشتی کردنی کارەکە و دکتۆر کامەران ئەحمەد مەنتیک لە زانکۆی هەولێر بۆ پێدانی لە هۆنراوەی کوردیی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکانی 6ی ئەیلوولی 1930وە.



پەراوێز:

1 - لەبارەی شێخەکانی قادری لە باشووری کوردستاندا بڕوانە:

مارتن ڤان برونەسن، مەلا و سۆفی و بێدینەکان: ڕۆڵی ئایین لە کۆمەڵگەی کوردیدا،

Mullas, Sufis and Heretics: The Role of Religion in Kurdish Society

(ئەستەمبووڵ: چاپی ئایزیس ، 2000) ، ل 213

2 - بۆ شیکردنەوەی ڕەوشی ماندێت لە ئێراقدا بڕوانە ئەم سەرچاوانەی خوارەوە:

پ. سڵاگلێت، هەندێک کاردانەوە لەبارەی ڕەوشی ئامادەگیی بەریتانیا لە ئێراقدا و ئامادەگیی فەرەنسا لەسووریادا

P. Sluglett, “The Mandates: Some Reflections on the Nature of the British Presence in Iraq, 1914 - 1932, and the French Presence in Syria, 1918 - 1946) ,

لە پەرتووکەکەی پ. سڵاگلێت و ن. مۆچی، هەردوو ماندێتی بەریتانیا و فەرەنسا لە ڕوانگەی بەراوردکارییەوە

The British and French Mandates in Comparative Perspectives ، (لەیدن و بۆستن: بریڵ، 2003) ، ل 103 - 127 و 361 - 384؛ پ. سڵاگلێت ، بەریتانیا لە ئێراقدا: مەلیک و وڵاتێکی ساختە Contriving King and Country ، (لەندەن: ئای. بی. تۆریس، 2007) .

3 - لە ساڵی 1925دا دانیشتووانی سلێمانی نزیکەی 10 هەزار کەس بووە، کە 9 هەزاریان کوردی موسڵمان، 750 جوو و 129 ئاشووری بوون. بڕوانە: ئەدمۆنز، کورد و تورک و عەرەب ...

C. J. Edmonds, Kurds, Turks and Arabs (London: Oxford University Press, 1957) , p. 80.

4 - ئەو تووتنەی کە لە ناوچەی ڕەواندز دەچێنرا گەورەترین بەروبوومی هەناردە بوو لە سلێمانییەوە، بەڵام دیسان شارەکە خاڵێکی دابەشکردن بۆ کاڵا هاوردەکانی ئەوروپا کە لە بەغدا و مووسڵەوە دەهات و پاشان دەگەیشتە ئەودوای ناوچە کوردییەکان، هەروەها شوێنێکی کۆکردنەوە بوو بۆ هەناردە کردنی کەتیرە یان گەون و خوری و بەرهەمی تری وڵاتەکە، بڕوانە: ئی. بی. سۆن ڕاپۆرت لەسەر هەرێمی سلێمانی لە کوردستان،

E. B. Soane, “Report on the Sulaimaniya District of Kurdistan”, Edmonds Papers, Box 6 / 1, p. 97.

5 - جەمال بەگ سەرەڕای تێکەڵبوونی بە بزووتنەوەی ناسیۆنالیستیی کەردەوە، وەک وەزیری دادی ئێراق خزمەتی کڕووە لە ساڵانی 1930 - 1932 و 1933 - 1934.

6 - چەند نەوەیەکی هەندێک بنەماڵەی پەیوەندیدار بە میرەکانی بابانەوە ڕۆڵێکی ناوخۆیی بەرچاویان بینیوە لە ماوەی ماندێتی بەریتانیدا وەک عادیلە خانمی هەڵەبجە (کە سەرۆک هۆزی جاف بوو) ، هەروەها محەمەد ساڵح بەگ کە نوێنەری سلێمانی بوو لە پەڕڵەمانی ئێراقدا. (ئەم دوو کەسایەتییە ناچنەوە سەر بنەماڵەی بابان و دیارە نووسەر لێی تێکچووە - و) .

7 - یەکەم سکرتێری پێشتری کۆمیسارێتی باڵای تورکی بوو لە قاهیرە و پاشانیش حاکمی گشتیی حیجاز بوو

8 - بنەماڵەی بەرزنجی و سوڵتان عەبدولحەمید (کە 34 ساڵ حوکمی کرد 1876 - 1909) لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەوە پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان لەگەڵ یەکتر دڕووستکردبوو. کاک ئە‌حمەدی باپیرە گەورەی شێخ مەحموود ناوبانگێکی گەورەی پەیداکردبوو وەک خاوەن کەراماتێک کە موعجیزە دەنوێنێ و عەبدولحەمید دڵبەندی بووبوو. لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە ئەم پەیوەندییانە زۆر تۆکمە و بەهێز بوون پاش ئەوەی سوڵتان و شێخ سەعید جۆرێک لە هاوپەیمانییان بەست کە ئەمی دواییان پابەند بوو بە پارێزگاری و بەرگری کردن لە بەرژەوەندییەکانی سوڵتان لە ناوچەکەدا لە بەرانبەر مڵکداریی زەویوزار و سەربەستییەکی تەواو لە هەڵسوکەوتدا. هەڵبەت لە ترسی کاربەدەستانی عوسمانی و تەنانەت ئەفسەرە سەربازییەکاندا، شێخ سەعید و شێخ مەحموود بەم پەیوەندییە دەیانتوانی کاریگەریی و دەسەڵاتی خۆیان بە سەر سلێمانی و دەوروبەریدا بسەپێنن.

9 - ئەرنۆڵد تاڵبۆت ویڵسن، دڵسۆزی و میزۆپۆتامیا، 1917 - 1920 Loyalties. Mesopotamia (لەندەن: چاپی زانکۆی ئۆکسفۆرد ، 1936) ، ل 128.

10 - حەننا بەتاتو، چینە کۆمەڵایەتییە کۆنەکان و بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان لە ئێراقدا: لێکۆڵینەوەیەکە لەسەر خاکی دێرینی ئێراق و چینی بازرگانان لەگەڵ کۆمۆنیستەکان، بەعسییەکان و ئەفسەرانی ئازاد The Old Social Classes and Revolutionary Movements of Iraq: A Study of Iraq’s Old Landed and Commercial Classes and its Communists, Ba’thists and Free Officers. (پرینستۆن، نیوجێرسی: چاپی زانکۆی پرینستۆن، 1978) ، ل 94 - 96.

11 - تی. دۆج، دڕووستکردنی ساختەی ئێراق: شکستهێنان لە درووستکردنی وڵات و نەتەوە و نکووڵی کردن لە مێژوویەک Inventing Iraq: The Failure of Nation Building and a History Denied ، (نیویۆرک: چاپی زانکۆی کۆڵۆمبیا، 2003) .

12 - س. فرایتاگ، ڕێوڕەسمی ئایینی و ئاژاوە و پشێوی: لە پێناسەی کۆمەڵگەوە بۆ بەکۆمەڵگە کردن لە باکووری هندستاندا Religious Rites and Riots: From Community Identity to Communalism in North India, 1870 - 1940، (بێرکەلەی: زانکۆی کالیفۆرنیا، 1980) ، ل 42 - 50

13 - لە مێجەر ئی. بی. سۆنەوە، ئۆفیسی سیاسی (سلێمانی) ، بۆ ئێن. بی. فوڵەر، جێگری کۆمیسیاری مەدەنی (بەغدا) ، 1ی کانوونی دووەم 1920. FO 371 / 5068 / E3297.

14 - پەیماننامەی سیڤەر (10ی ئابی 1920) ، لەنێوان حکوومەتی ئیستانبوڵ و هاوپەیماناندا بەسترا، بە ڕوونی دڕووستکردنی کوردستانی سەربەخۆی ڕەخساندووە. بەڵام سەرکەوتنی مستەفا کەمال لە ساڵی 1922 داکێشە و ناکۆکی کەوتە مەسەلەی پەیماننامەکەوە. پەیماننامەی لۆزان (24ی تەمووزی 1924) بە شێوەیەکی زیمنی ئەوەی سیڤەرەی هەڵوەشاندەوە بە زەمینەخۆشکردنی دابەشبوونی ناوچە کۆنە کوردییەکانی عوسمانی لەنێوان تورکیا و ئێراقدا. چارەنووسی ویلایەتە کۆنەکەی مووسڵیش بە هەڵپەسێردراوی مایەوە تا ئەو کاتەی کۆمەڵەی گەلان بڕیارەکەی دیسەمبەری 1925 لە بەرژەوەندیی یەکگرتنی ئەم ویلایەتە لەگەڵ ئێراقدا دەردەکات. 15 - ئۆفیسی سیاسی سلێمانی بۆ ئۆفیسی سیاسی بەغدا، 16ی نۆڤەمبەری 1918، Air 20 / 512.

16- تێرم یان نازناوی ئەفەندی لە سەرەتادا لەلایەن خەڵکی میسر و شامەوە بەکارهاتووە بۆ وەسفکردنی ئەو کەسانەی خوێندنی مۆدێرنی ڕۆژاواییان تەواوکردووە، لە هەر ئاستێکدا بووبێت. ئەم تێرمانە لەلایەن کاربەدەستانی بەریتانییەوە بەکاردەهاتن. وەسفەکە چین و توێژێکی بەربڵاوی دەگرتەوە، هەر لە خوێندکاری ئامادەیی و زانکۆوە تا دەگەیشتە مامۆستا و پارێزەر و ڕۆژنامەنووس و کاربەدەستی حکوومەت و گەلێکی تریش.

M. Eppel, “The Elite, the Effendiyya, and the Growth of Nationalism and Pan – Arabism in Hashemite Iraq, 1921 - 58”, International Journal of Middle East Studies, Vol. 30, No. 2 (1998) , pp. 227 - 50.

م. ئەپەڵ، دەستەبژێر و ئەفەندییەکان و گەشەکردنی ناسیۆنالیزم و پان - عەرەبیزم لە ئێراقی هاشمیدا، 1921- 1958.

17 - دەزگای خزمەتگوزاریی تایبەت (سلێمانی) بۆ دەستەی ئەرکانی هەواڵگریی هێزی ئاسمانیی شاهانە (بەغدا) ، 30 حوزێرانی 1927324 . AIR 23 /

18 - ئەو ئاڵایەی لە ساڵی 1919 دا دیزاین کرا بریتی بوو لە ڕەنگی سەوز و بازنەیەکی سوور و نیوە مانگێکی سپی لە ناو بازنەکەدا.

19 - چاوپێکەوتن لەگەڵ فەرەیدوون ڕەفیق حیلمی (1898 - 1960) ، بەڕێوەبەری قوتابخانە و هاوکار و پشتیووانی نزیکی شێخ مەحموود. لەندەن، نۆڤەمبەری 2006.

20. S. H. Longrigg, “Iraq, 1900 to 1950. A Political, Social and Economic History” (Oxford: Oxford University Press, 1953) , p. 104.

ئێس. ئێج. لۆنگریگ، ئێراق لە 1900 تا 1950، مێژوویەکی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابووری...

20 - مەبەست محەمەد نووری یە (کە ڕۆژی کوردستانی دەرکردووە و کوڕی بازرگانێکی تووتنە) ، عارف سائیب (سکرتێری دووەمی دادگای باڵای شاهانە) ، ڕەفیق حیلمی (بەڕێوەبەری قوتابخانە) ، عەلی کەمال (پێشتر لە شارەوانیی سلێمانی کارمەند بووە) و شێخ نووری بابەعەلی.

21 - بڕوانە سی. جەی. ئەدمۆنز ڕۆژی کوردستان: ڕۆژنامەیەکی کوردی A Kurdish Newspaper: Rozh - I - Kurdistan ، کۆمەڵەی جۆرناڵی ئاسیای ناوەڕاست، بەرگی 12 ، ژمارە 1 (1925) ، ل 83 - 90.

22 - بڕوانە ئێج. ئوێزۆغڵوو، ناودارانی کورد و دەوڵەتی عوسمانی، پەرەسەندنی ناسنامە و کێبڕکێی دڵسۆزی و گۆڕانکاریی سنوورەکان

Kurdish Notables and the Ottoman State. Evolving Identities, Competing Loyalties and Shifting Boundaries ، (ئەلبانی: ویلایەتی نیویۆرک: سەنی، 2004)

23 - چاوپێکەوتن لەگەڵ دلێر بەرزنجیی کوڕەزای شێخ محەمەد غەریب (کە ساڵی 1922 وەزیری ناوخۆ بووە) . لۆڕاچ، ئۆکتۆبەری 2006 . 24 - شێخ مەحموود هەرچەندە کشایەوە بۆ سنووری ئێراق - ئێران بەڵام پەیوەندیی لەگەڵ شاردا نەبچڕا، بەشێوەیەکی سەرەکی بەهۆی ئامادەگی و هاوکاریی تۆڕێک لە سەرۆک هۆزەکان بازرگانان و خەڵکانی دڵسۆز بە شێخ. ئەم تۆڕە وایکردبوو کە شێخ ئاگاداری پەرەسەندنی ڕووداوەکان بێت و لە ڕێگەشیەوە پرۆپاگەندەی خۆی لە سلێمانی و دەوروبەریدا بڵاوبکاتەوە، کە بە زۆری لە شێوەی واتەواتدا تەشەنەی دەکرد، بڕوانە:

بۆ شیکردنەوەی تێوەگلان و بەشداریی سەرۆک هۆزەکان لە بەرپابوونی ناڕەزایی سیاسی لە ئێراقدا بڕوانە ئەی. ڤینۆگرادۆڤ، چاوگێڕانەوە بە یاخیبوونی ساڵی 1920 لە ئێراقدا: ڕۆڵی هۆزەکان لە سیاسەتی نەتەوەیی/ نیشتمانیدا The 1920 Revolt in Iraq Reconsidered: The Role of Tribes in National Politics،

گۆڤاری توێژینەوەی نێودەوڵەتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرگی 2، ژمارە 3 (1972) ، ل 123 - 139.

25 - لە کۆمیسیاری باڵاوە (بەغدا) بۆ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کۆڵۆنییەکان (لەندەن) ، 13ی. مارتی 1931. FO 371 / 15311 / E 125

26 - لە ساڵی 1926 دا، ئەندامانی کۆمەڵەکە ئەمانە بوون: ڕەفیق حیلمی (بەڕێوەبەری قوتابخانە) ، ڕەمزی ئەفەندی (بازرگان) ، فایەق بەگی بابان (مڵکدار) ، جەمال بەگی بابان (داوەر) ، ئەحمەد تۆفیق بەگ (موتەسەڕیفی سلێمانی) ، شێخ مستەفا قەرەداغی (قازیی سلێمانی) ، ئەحمەد بەگ و عیزەت بەگ (کوڕانی عادیلە خانمی کۆنفیدراسیۆنی جاف، کە یەکەمیان پارێزەر بوو لە هەڵەبجە دووەمیشیان پێشتر لە ساڵی 1919 دا قایمقام بووە لە سلێمانیدا) ، تاهیر ئەمین ئەفەندی (سکرتێرێکی ئەوسای شێخ مەحموود بووە) ، حاجی فەرەج (بازرگان) ، عەبدوڕەحمان ئاغا (پێشتر مودیری ناحیەی تانجەرۆ بووە) ، حاجی برایم ئاغا (بازرگان) ، مستەفا پاشا (پێشتر وەزیری پەروەردە و فێرکردن بووە لە حکوومەتەکەی شێخ مەحموودا و تۆفیق شارۆچکەز (بازرگان) .

لە ئەفسەری خزمەتگوزاریی تایبەتەوە (سلێمانی) بۆ هەواڵگریی ئەرکانی هێزی ئاسمانیی شاهانە، 20ی تەمووزی1926. AIR 23 / 323.

27 - لە هیگینسەوە (باڕەگای هێزی ئاسمانیی شاهانە، بەغدا) بۆ وەزیری هێزی ئاسمانی (لەندەن) ، 30 مارتی1927 ، FO 371 /12255/E 1945

28 - دی. ماکدواڵ، مێژووی نوێی کورد، (لەندەن: ئای. بی. تۆریس) ، ل 175.

29 - لە هیگینسەوە (باڕەگای هێزی ئاسمانی، بەغدا) بۆ وەزیری هێزی ئاسمانی (لەندەن) ، 30 مارتی 1927، FO 371 / 12255 / E 1945

30 - تۆفیق وەهبی، کە لە ئیستانبوڵ خوێندوویەتی و مەشق و ڕاهێنانی کردووە، بوو بە کاپتن لە سوپای عوسمانیدا. لە پاش جەنگی جیهانیی یەکەم، بوو بە یاریدەدەری شێخ مەحموود و لە دوای شکستی شێخ مەحموود لە ساڵی 1919دا، چووە سوپای ئێراقەوە. ساڵی 1930 کرا بە موتەسەڕیفی سلێمانی بە عوکمی دۆستایەتیی لەگەڵ مێجەر ئەدمۆنز، کە پێشتر ئەفسەر یان حاکمی سیاسیی سلێمانی بوو، پاشانیش بوو بە شاڕەزا لە کاروباری کورددا.

31 - پ. سڵاگلێت، بەریتانیا لە ئێراقدا، ل 129.

32 - لە دەزگای خزمەتگوزاریی تایبەت (سلێمانی) بۆ هەواڵگریی ئەرکانی هێزی ئاسمانیی شاهانە (بەغدا) ، 18ی ئابی 1930. AIR 23 / 417.

33 - ئەندامانی ئەم بلۆکە ئەمانە بوون: مستەفا پاشا، حاجی مەلا محێدین، شێخ محەمەد غەریب، سەید نووری نەقیب، سەید عەبدوڵڵا، شیخ جەلال، سەید ئیبراهیم، عەبدوڵڵا ئاغا، مەجید ڕەسوڵ، سەید محەمەد موفتی، شێخ موفتی. دەکرێت ئەوە ببینیت کەوا سێکتەرە نەریتییەکان (شێخەکان و ئاغاکان) چونکە بەرهەڵستیی لایەنی ناسیۆنالیستیی کوردییان دەکرد، باڵادەست بوون بەسەر بلۆکی سەر بە بەغدا. لە دەزگای خزمەتگوزاریی تایبەت (سلێمانی) بۆهەواڵگریی ئەرکانی هێزی ئاسمانی (بەغدا) ، 16ی شوباتی 1931.

34 - یەکەم هەنگاو بۆ سازدانی هەڵبژاردن کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە ناوداران بوو (لە سلێمانی بە شێوەیەکی ئاسایی 30 کەس دەبوون) ، کە نوێنەرایەتی گەڕەکەکانیان دەکرد. ئەمانە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی شارەوانی (ڕەیس بەلەدیە) کۆبوونەوە و کۆمیتەیەکی پشکنینیان هەڵبژارد بۆ سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنەکان. هەنگاوی دواتر کۆکردنەوەی لیستە سەرەتاییەکانی دەنگدەران بوو لە هەر گەڕەکێک کە دەکەوتە ژێر سەرپەرشتیی ئەم کۆمیتەیە و پاشان لیستی دەنگدەرانی قۆناخی دووەم کۆدەکرایەوە و دواجاریش دەکرا هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێن.

35 - لیستی ئەو کار و کردەوانەیە کە لەلایەن چارڵس تیلی یەوە پێناسە دەکرێت بەو مۆدێلەی کە ئەزموونە کەڵەکەبووەکانی تێدا تۆمارکراوە وە و گرێدراوی ستراتیجییەکانی دەسەڵاتە و بەم پێیە یەک لە هۆکارە سنووردارەکان کردەییتر و سەرنجڕاکێشتر و بەردەوامترە لە گەلێک لەو هۆکارانەی تر کە دەتوانێت خزمەتی هەمان شت بکات.

C. Tilly, Les origines du re´pertoire de l’action collective contemporaine en France et en Grande - Bretagne, Vingtie`me Sie`cle, No. 4 (1984) , pp. 89 - 108 .

تیللی، ساڵانی دواتر، بە دەستبەرداربوون لە خاسییەتی کارکردنی کەڵەکەبوونی ئەزموون، وایدادەنێت کەوا هەموو ڕۆتینێک لە ناو ئەزموونە بنیاتنراوەکەدا لەڕاستیدا بریتییە لە کارلێککردنی نێوان دوو لایەن یان زیاتر.

ئەزموونەکە (ڕیپێرتەر) دەگەڕێتەوە بۆ شکڵبەندیی بکەرەکان لە ململانێکان و بکەرەکان لێکتر دانابڕێت.

سی. تیللی، ڕێپێرتەرە ئاژاوەگێڕەکان لە بەریتانیای مەزندا، 1758 - 1934

Contentious Repertoires in Great Britain Contentious Repertoires in Great Britain، لە پەرتووکی م. تراوگۆت، ڕێپێرتەر و بازنەکانی کار و کردەوەی بەکۆمەڵ، (دورهام، کارۆلاینای باکوور و لەندەن: چاپی زانکۆی دیوک، 1995) ، ل 30.

36. Police Abstract of Intelligence, No. 29, 19 July 1930, AIR 23 / 417.

36 - کوورتەی هەواڵگریی پۆلیس Police Abstract of Intelligence، ژمارە 29، 19ی تەمووزی 1930، AIR 23 / 417 .

37 - دەزگای خزمەتگوزاریی تایبەت (سلێمانی) ، 12ی ئابی1930.

CO 730/ 157 /5

38 - فەرمانگەی پشکنەری ئیداری (سلێمانی) بۆ ک. کۆرنوالیسی ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ (بەغدا) ، 11ی ئەیلوولی 1930 .

39 - دەزگای خزمەتگوزاریی تایبەت (سلێمانی) ، 12ی ئابی 1930 . 6 / 157 / CO 730

40 - هەمان سەرچاوە.

41 - مێجەر ئی. بی. سۆن، فەرمانگەی حاکمی سیاسی (سلێمانی) ، بۆ ئێن. بی. فوڵەری جێگری کۆمیسیاری مەدەنی (بەغدا) ، 1ی کانوونی دووەمی 1920، FO 371 / 5068 / E 3297.

42 - دەزگای خزمەتگوزاریی تایبەت، 12 ی ئابی 1930، 5 /157/ CO 730

سەربەستی کوڕی تۆفیق شارۆچکەز ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە باوکی دەربارەی ستراتیجییە سیاسییەکانی غاندی بۆ دەستەبەر کردنی سەربەخۆیی هندستان گەلێ سەرچاوەی خوێندووەتەوە. بێجگە لەوەش ڕۆژنامەی ژیانی ناوخۆیی هەواڵی ڕووداوە سیاسییەکانی هندستانی لە دەڤەری سلێمانیدا بڵاودەکردەوە. چاوپێکەوتنی نووسەر لەگەڵ سەربەست شارۆچکەز، ئۆکتۆبەری 2007

43 - لە وەزارەتی ناوخۆوە (بەغدا) بۆ پشکنەری گشتی (سلێمانی) ، 19ی ئابی 1930.

5. 157/ CO 730

44 - دەزگای خزمەتگوزاریی تایبەت (سلێمانی) ، 20ی تەمووزی 1930 .

45 - لەنێو ئەو شاعیرانەدا کە لەژێر کاریگەریی و ئیلهامبەخشیی ئەم ڕووداوانەدا بوون، پیرەمێرد (1863 - 1950) ، فایەق بێکەس (1905 - 1948) شێخ سەلام عازەبانی (1892 - 1959) دیار و بەرچاو بوون.

46 - محەمەد ڕەسوڵ هاوار، شێخ مەحموود قارەمانی حکوومەتی کوردستان باشوور (بە زمانی کوردی) ، بەرگی دووەم (لەندەن: جاف پرێس، 1991) .

47 - سی. تیللی، سیاسەتی توندوتیژیی بەکۆمەڵ The Politics of Collective Violence. (کامبریج: چاپی زانکۆی کامبریج، 2003) ، ل 18.

48 - لە ئی. سی. ئێج. ئەڵبان، پشکنەری ئیداری (سلێمانی) بۆ ک. کۆرنواڵیس، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ (بەغدا) ، 11ی ئەیلوولی 1930. CO 730 / 157 / 6 CO 730 / 157 / 6

49 - زیانە مادییەکان شکاندنی 153 پەنجەرەی تەلاری سەرا و 17 چرای سەر شەقامەکانیش شکاون.

50 - هەمان سەرچاوەی پێشوو.

51 - هەمان سەرچاوەی پێشوو.

52 - دەزگای خزمەتگوزاریی تایبەت (سلێمانی) ، 7ی ئەیلوولی 1930. 229 / AIR 23

53 - شێخ قادر، تۆفیق شارۆچکەز، ڕەمزی فەتاح ئەفەندی، عەزمی بەگ و فایەق بەگی بابان، عەلی عیرفان، حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا، عیزەت بەگ، محەمەد ساڵح بەگ، شێخ محەمەد گوڵانی و ماجید ئەفەندی کانی ئاسکان. لە 16ی نۆڤەمبەری 1930دا بڕیاری بەردانی زۆربەی ناودار و پیاوماقووڵانی سلێمانی درا بێجگە لە شێخ قادر کە بڕیاری نیشتەجێبوونی ناچاری بۆ دەرکرا لە شاری ناسرییە و هەروەها ڕەمزی فەتاح ئەفەندی و تۆفیق شارۆچکەز دران بە دادگا.

54 - لە دەزگای خزمەتگوزاریی تایبەت (سلێمانی) بۆ هەواڵگریی ئەرکانی هێزی ئاسمانیی شاهانە (بەغدا) ، 14ی ئەیلوولی 1930، 418 / AIR 23.

55 - لە ئی. سی. ئێج. ئەڵبان، پشکنەری ئیداری (سلێمانی) بۆ ک. کۆرنواڵیس، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ (بەغدا) ، 11ی ئەیلوولی 1930. 157 / 6 / CO 730.

56 - ف. بارث، گرووپە ئێتنیکییەکان و سنووریان، ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان و جیاوازییە کولتوورییەکان Ethnic Groups and Boundaries. The Social Organization of Culture Differences، (ئۆسلۆ: زانکۆی فۆرلاجێت، 1969) .

57. C. Schmitt, La Notion du politique. The´orie du partisan . (Paris: Calmann – Le´vy, 1972) , p. 67.

58 - عەزمی بەگی بابان، فایەق بەگی بابان، عیزەت بەگی وەسمان پاشای جاف، محەمەد ساڵح بەگ، ماجید مستەفا ئەفەندیی کانی ئاسکان و شێخ محەمەد گوڵانی.

59 - شێخ قادر، حەمە ئاغای ئەوڕەحمان ئاغا، تۆفیق شارۆچکەز و ڕەمزی فەتاح ئەفەندی.

60 - لە دەزگای خزمەتگوزاریی تایبەت (سلێمانی) بۆ هەواڵگریی ئەرکانی هێزی ئاسمانیی شاهانە (هنێدی) ، 14ی ئۆکتۆبەری 1930. 230 / AIR 23.

61 - ڕاپۆرتی سلێمانی، 20ی ئۆکتۆبەری 1930. 418 / AIR 23 .

62 - دەزگای خزماتگوزاریی تایبەت (سلێمانی) ، 1ی مارتی 1931 . 233 / AIR 23 .

63 - ئەم هێزە ناڕێکوپێکە، کە بریتی بوو لە نزیکەی دوو هەزار ئاشووری، ملکەچی فەرماندەیی بەریتانی بوو نەک حکوومەتی ئێراق. لێڤییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان بینی لە شاڵاوی بەریتانییەکاندا دژ بە یاخیبووە کوردەکان.

64 - لە ئی. سی. ئێج. ئەڵبان، پشکنەری ئیداری (سلێمانی) بۆ ک. کۆرنواڵیس، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ (بەغدا) ، 6ی نۆڤەمبەری 1931. AIR 23 / 231 .

65 - لە ئی. سی. ئێج. ئەڵبان، پشکنەری ئیداری (سلێمانی) بۆ ک. کۆرنواڵیس، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ (بەغدا) ، 3ی کانوونی دووەمی 1931. AIR 23 / 232.

66 - ڕۆڵی نەرێنیی خەڵکی سلێمانیی خۆی لەلایەن شێخ مەحموودەوە ڕەخنە کراوە لە ڕۆژنامەکەی شێخ خۆیدا (بانگی شاخ ) ، (پێدەچێت ڕۆژنامەی بانگی حەق بووبێت کەوا شێخ لە ئەشکەوتی جاسەنەی لای سوورداش دەریدەکرد) ، کە تێیدا ئیشارەتی بەوە کردووە کەوا خەڵکی شاری سلێمانی هەموویان سەر بە عەرەب بوون و گوێیان بە خەڵکی شاخەکان نەدەدا، کە شێخ مەحموود و شوێنکەوتووانی بوون. دەزگای خزمەتگوزاریی تایبەت (سلێمانی) ، 15ی مایسی 1931، .AIR 23 / 234

67 - دەزگای خزماتگوزاریی تایبەت (سلێمانی) ، 9ی شوباتی 1931. 233 / AIR 23 .

68 - سەبارەت بە ڕەخنەگرتن لە مەسەلەی 'دز و جەردە' کە لەلایەن بریکارەکانی حکوومەت و زانا و لێکۆڵەرە کۆمەڵایەتییەکان و یادەوەریی میللییەوە بەکاردەهات بڕوانە:

ک. بارکی، ”جەردە و بیروکراتەکان، ڕێچکە و ڕێبازی عوسمانییەکان بۆ بەسێنتراڵ کردنی دەوڵەت

Bandits and Bureaucrats. The Ottoman Route to State Centralization”. (Ithaca, NY and London: Cornell University Press, 1994) , pp. 179 - 88.

69 - سەلماندنی ئەوەی کە شێخ مەحموود سەرکردەیەکی پوختی ناسیۆنالیستە ستراتیجی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییە مۆدێرنەکانی باشووری کوردستان نییە. لە پاش شۆڕشی 14ی تەمووزی 1958 و دوو ساڵ دوای مەرگی شێخ جەماوەری خۆپیشاندەرانی سەر شەقامەکانی سلێمانی لە پشتیووانیی کۆماردا بە بەرزی وینە و پۆرترێتی شێخ مەحموودی نەمر و سەرکردە ناودارەکانی تری کوردیان هەڵکردبوو وەک مستەفا سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان. بروانە: ئیدمۆندس 28 / 1 Edmonds, Box.

70 - لە پشکنەری ئیدارییەوە (کەرکووک) بۆ خاوەن پایە باڵوێزی بەریتانیا (بەغدا) ، 24ی تەمووزی 1941. FO 624 / 63

71 - ئەم دەربڕینە لە پ. ئە. گۆسمان وەرگیراوە ، ئاژاوە و پشێوی بنیاتنانی ناسنامەی کۆمەڵگە لە ناو موسڵمانانی بەنگالدا، 1905- 1947 Riots and the Construction of Communal Identity Among Bengali Muslims . (بۆڵدەر، کۆلۆرادۆ: چاپی وێستڤیو) . 1999، ل 165.

72 - بۆ نموونە ئەم ڕاوبۆچوونە هیی تۆفیق وەهبییە، کە لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ سی. جەی. ئەدمۆنز باسی لەوە کردووە کە ئایدیای ئۆتۆنۆمی لەڕاستیدا لە مێشکی هەموو کەسێکدا بوو لە سلێمانی ئەوەیە کە ئێستا خەڵک کپ و بێدەنگە، بە سادە و ساکاری لەبەر ئەوەیە وا هەست دەکەن کە بەختیان نەیهێنا. یاداشتی ئەدمۆنز، پەڕەگرافی 602، 21ی نۆڤەمبەری 1931.

) 1 - 3/ . (Edmonds Papers, Box 2

73 - لەڕاستیدا وەک کاپتن ئەلبانی ڕاپۆرتی لەسەربەرزکردووەتەوە، هەموو قوربانییەکانی هەرا و ئاژاوەکەی 6ی ئەیلوولی 1930 لە خەڵکی سەر بە چینەکانی خوارەوە بوون. بەهەرحاڵ، لە نەبوونی بەڵگەدا، قوورسە پێ لەسەر ئەوە دابگریت کەوا ڕەشەخەڵکە ئایەخ و لاوەکییەکە هاوبەشی هەمان بیروبۆچوونی دەستەبژێرە ناسیۆنالیستەکە بووبێتن. دەکرێت لێکۆڵینەوە و شیکاریی زیاتری مەسەلەکە ئەوە ڕوونبکاتەوە کە بە تەواوی ئەجێندای ڕەشەخەڵکەکە لە سلێمانیدا چی بووبێت لەوکاتەدا.



سەرچاوە:

گۆڤاری توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەرگی 44، ژمارە 4، تەمووزی 2008، لاپەڕە 537 - 552

Middle Eastern Studies, Vol. 44, No. 4 , July 2008

P. 537 - 552

Urban Mobilization in Iraqi Kurdistan during the British Mandate: Sulaimaniya 1918 - 1930

Jordi Tejel Gorgas

جۆردی تێجێڵ گۆرگاس Jordi Tejel Gorgas

لەدایکبووی ساڵی 1971 و لە ئێستادا پڕۆفیسۆری مێژووی نێودەوڵەتییە لە ئینستیتوتی گراجوەیت بۆ لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی نێودەوڵەتی Graduate Institute of International and Development Studies لە شاری جنێڤی سویسرا و پێشتر هاوکاری توێژینەوە بووە لە خوێندنگەی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵات و ئەفریقا و خوێندنگەی توێژینەوەی پێشکەوتووی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە پاریس. هەروەها لە زانکۆی فرایبورگ لە سویسرا موحازیر بووە. هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە خوێندنگەی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی پاریس و زانکۆی فرایبورگ لە سویسرا. خاوەنی چەند پەرتووکێکی مێژووییە و لەوانە، پەرتووکێکی لەبارەی ئێراق و مێژووی کوردەوە بە فەرەنسی (2006) ، لەبارەی ناسیۆنالیزمی کوردەوە لە سووریا لە سەردەمی ماندێتی فەرەنسادا (1925 - 1946) دیسان بە فەرەنسی. پەرتووکی سێیەمی کوردەکانی سووریا: مێژوو، سیاسەت، کۆمەڵگە (2009) ، پەرتووکی چوارەمی، مێژووی ئێراق: ئالینگارییە مێژوویی و سیاسییەکان، بە هاوکاری لەگەڵ پێتەر سڵاگلێت، ڕیکاردۆ بۆکۆ، حەمید بۆزئەرسەلان (2012) .[1]
ئەم بابەتە 211 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | awene.com 06-09-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-09-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 14-09-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-09-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 211 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
بەناز عەلی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
بەناز عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.453 چرکە!