ناو:مەحموود
نازناو: مەحموودی حاجی فەرەج کۆکۆیی
ناوی باوک: فەرەج
ساڵی لەدایکبوون: #1950#
ڕۆژی شەهیدبوون: #03-07-1985#
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: #ڕواندز# ، دۆڵی ئاکۆیان
$ژیاننامە$
مەحمودی حاجی فەرەج کۆکۆیی لە ساڵی (1950) لە ھەڵەبجە لە کۆکە لەدایک بووە.
لە ساڵی (1970) پەیوەندی دەکات بەشۆڕشی ئەیلولەوە، لە ساڵی (1974) لە ھێزی زمناکۆ بەتالیۆنی (5) لقێک بۆ شەھیدی نەمر قادر کۆکۆیی درووست دەکرێت و شەھید مەحمود دەکرێتە سەرپەلی ئەو لقە. ڕۆڵی باشی ھەبووە لە شەڕەکان دژی حکومەتی ئەوکاتی ئێراق.
لە ساڵی (1977) لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتی ئێراقەوە دەگیرێت و دەیگوازنەوە ئەمنی سلێمانی، دوای ئازاردانێکی زۆر و چەند مانگێ بەند دەکرێت و دواتر ئازاد دەکرێت. دوای ئازادبوونی دەستدەکاتەوە بەکاری ڕێکخستن.
لە ساڵی (1978) دەبێتە پێشمەرگە، چەکی شەرەف دەکاتە شان.
لە ساڵی (1979) دەبێتە فەرماندەی کەرت لە ھەرێمی یەک لە ساڵی (1983) دەبێتە فەرماندەی تیپی (15) ی شارەزوور.
لە ساڵی (1985) دەبێتە سەرتیپی (25) ی خاڵخاڵان.
لە شەوی (2/3- 07-1985) لە ھێرشکردنە سەر چەند ڕەبیەیەک لە دۆڵی ئاکۆیان لەو دوو ڕەبیەدا فیشەک بەرسنگی دەکەوێت و شەھید دەبێت. [1]