图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,109
图片 106,660
书籍 19,291
相关文件 97,269
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
جینۆسایدی کوردانی ئێزدی وەک بەشێک لە ئەنفالی کورد
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناونیشان: جینۆسایدی کوردانی ئێزدی وەک بەشێک لە ئەنفالی کورد
نووسەر: د. #ئادەم بێدار#
ڕۆژی دەرچوون: #07-08-2023#
ڕۆژی #03-08-2014# ڕۆژێکی دیکەی کارەساتبارە لە مێژووی کورد و کوردی ئێزدیدا، لەو ڕۆژەدا #داعش# شاڵاوێکی کۆمەڵکوژی ڕێکخراوی ئەنجامدا، هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر شارۆچکەی #شنگال# و لە چەند ڕۆژێکدا گەورەترین تاوانی دژی کوردانی ئێزدی ئەنجامدا، کوشتنی بەکۆمەڵی گەنج و پیاو، ڕفاندن و بە سەبایاکردنی کچ و ژنان و دەستدرێژیکردنە سەریان، منداڵانیان ڕفاند و لە سەربازگەکانی بەناو ئەشبالی خیلافەتدا ڕاهێنان لەسەر سەربڕین و خۆتەقاندنەوە، ژمارەیەکی ئێجگار زۆریش ئاوارە بوون و بەشێکیان لە ڕێگا و بەهۆی گەرما و نەبوونی خواردن و خواردنەوە گیانیان لەدەستدا.
=KTML_Bold=داعش بۆچی کوردانی ئێزدیی جینۆساید کرد؟=KTML_End=
پێش هێرشکردنە سەر شنگال، داعش ناوچەی دیکەی کۆنترۆڵ کردبوو، لەو ناوچانە ئایینی جیاواز هەبوون، بەتایبەت لە موسڵ، کە کرستیانێکی زۆر دەژیان، بەڵام داعش دەستی بەسەر ماڵ و موڵکەکانیاندا گرت و شاربەدەری کردن، لەگەڵ ئەوەش کەسیانی نەکردە کۆیلە، بەڵکوو ڕێگەی دان شارەکە جێبهێڵن، بەڵام کە شنگالی داگیرکرد، بەشێوەیەکی دیکە بوو، داعش لەوێ قێزەونترین تاوانی سەردەمی ئەنجامدا دژی کوردانی ئێزدی، بەڵام بۆچی؟
ئەگەر بەدوای وەڵامی ڕواڵەتیدا بگەڕێین، ئەوە لای داعش خۆی وەڵامەکەمان دەست دەکەوێت، داعش لە ڕێگەی یەکێک لە کەناڵە فەرمییەکانی خۆی بەناوی گۆڤاری دابق کە زمانحاڵی فەرمی بوو، شەرعیەتی دا بە سەبایاکردنی کچ و ژنی کوردی ئێزدی، ئەوان لە ڕێگەی بابەتێکیان کە لە ژمارە چواری ڕۆژی #12-10-2014#ی گۆڤارەکەدا بڵاویان کردەوە بە ناونیشانی زیندووکردنەوەی کۆیلایەتی پێش هاتنی کۆتایی دیدی خۆیان بۆ هۆکاری مامەڵەیان لەگەڵ کوردانی ئێزدی خستبووە ڕوو. لەو نووسینەی دابقدا هاتبوو: قوتابییانی زانست (لەناو ڕیزەکانیان) توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیان کردووە لەسەر وەسفکردنی بابەتی ئێزدییەکان پێش ئەوەی بچینە ناوچەکانیان لە شنگال.
داعش لەو بابەتەدا ئێزدییەکان بە شەیتانپەرست تۆمەتبار دەکات و سەر و ماڵیان حەڵاڵ دەکات، هاوکات لە ڕاگەیێندراوەکانیشیاندا هێرشکردنە سەر شنگال بە غەزوەی شنگال ناوزەد کرد.
لە ڕوواڵەتدا، ئەگەر بە سادەیی لەو بابەتە بڕوانین، تاکە هۆکار ڕەهەندە ئایینییەکەیە، بە دیدی داعش؛ کوردانی ئێزدی هەڵگەڕاوە – مورەتەدن، لەبەرئەوە دەبێ بکوژرێن و سەر و ماڵیان حەڵاڵە بۆ بەناو موجاهیدەکان، بەڵام ئایا داعش بە هەمانشێوە مامەڵەی لەگەڵ هەموو ئەوانەدا کردووە کە بە هەڵگەڕاوە – مورتەدی داناون؟
لە وەڵامدا نەخێر، ئەگەر بەوردی سەیری ئەدەبیاتی داعش بکەین، دەبینین ئەوان هەموو ئەندامانی هێزەکانی ئێراقیان بە هەڵگەڕاوە داناوە، بەردەوامیش لەژێر ئەو ناونیشانەوە هەوڵیانداوە شەرعیەت بدەنە کردە خۆکوژییەکان و هێرشکردنە سەر ناوچەکانیان، بەڵام هیچ کاتێک کچ و ژن و منداڵی ئەو خەڵکانەی کە ئەندامی هێزەکانی پۆلیس و ئاساییش و سوپای ئێراقی بوون، نەیکردوونەتە کۆیلە و سەبایا، بەڵکوو بەپێی ڕاگەیێندراوە فەرمییەکان، تاوەکوو ئێستا دەرکەوتووە تەنیا کوردانی ئێزدی بە کۆیلە کردوون، ئەمەش پرسیار دەخاتە سەر تێگەیشتنە ڕواڵەتییەکە و گومانی گەورە دەخاتە سەری!
=KTML_Bold=کەواتە ئەی بۆچی داعش ئەم کارەی دژ بە کوردانی ئێزدی کرد؟=KTML_End=
بەبۆچوونی من، هۆکارە سەرەکییەکە کوردبوونە ئینجا ئێزدیبوون، ئەمەش لەبەر ئەو هۆکارانەی خوارەوە:
• بەکۆیلەنەکردنی هەڵگەڕاوەکانی نەتەوەکانی دیکە:
لەناو هەموو ئەوانەی بە هەڵگەڕاوە ئەژماری کردوون، داعش ئەمەی تەنیا بەرانبەر کوردانی ئێزدیی کردووە، بەرانبەر عەرەب و تورکمانەکانی نەکردووە.
• سڕینەوەی کوردی موسڵمان:
داعش هەموو هێزی خۆی بۆ سڕینەوەی بە هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە تاقیکردەوە، ژمارەیەک پێشمەرگەی کوردی موسڵمانی سەربڕی، ئەگەر بابەتەکە تەنیا بەهۆی جیاوازی ئایینییەوە بوایە، دەبوو ئەو پێشمەرگانە نەکوژێت، چونکە موسڵمان بوون!
• نەتەوەپەرستی داعش:
داعش تەنیا ڕووە ئایینییە تووندژئاژۆکەی دەرخستووە، بەڵام ڕووە نەتەوەپەرستییەکەی هیچی کەمتر نییە لە ڕووە ئایینییەکەی، ئەوان هەمیشە نەژادی عەرەب بە باشترین نەژاد دەزانن، تەنیا عەرەبیش بە شایستەی خەلافەت دەزانن، زمانی عەرەبییش بە باشترین زمان دەزانن و پێیانوایە دەبێت هەموو موسڵمانێک خزمەتی بکات، بەمەش لەژێر پەردەی ئایینەوە عەرەبچێتی دەکەن.
• حزووری بەهێزی #بەعس#چێتی لەنێو داعش:
پەیوەندیی نێوان داعش و حیزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان، ئەگەرچی هەندێک کەس و لایەن بوونی پەیوەندییەکی لەو شێوەیە ڕەتدەکەنەوە، بەڵام لەراستیدا پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوانیاندا هەیە ، ئەو بەهێزییەش لەو خاڵانە ڕەنگدەداتەوە:
- هەردوولا خزمەت بە عرووبە دەکەن.
- ئەمریکا و ئێران بە دوژمنی هاوبەشی خۆیان دەزانن.
- باوەڕیان بە بوونی وڵاتێکی یەکگرتووی بەهێز هەیە.
- خزمەتی زۆری بەعس بەشێوازی تێگەیشتنی ئایینی داعش کە خۆی لە هەڵمەتەکانی باوەڕی الحملات الإيمانيةدا دەبینێتەوە.
- حزووری بەهێزی گەورە ئەفسەرانی سوپای ئێراقی سەردەمی بەعس، ئەمەش پێویستی بەهەڵوەستە لەسەر کردنە.
=KTML_Bold=پەیوەندیی نێوان داعش و بەعس:=KTML_End=
دوای کۆنترۆڵکردنی ئێراق لە ساڵی 2003، پۆل بریمەر، حاکمی ئەوکاتی ئێراق، بە بڕیارێک سوپای ئێراقی هەڵوەشاندەوە، بەمەش زیاتر لە 250 هەزار سەرباز بێکار بوون و لە ڕێگەی ڕێکخراوە بەناو جیهادییە تووندئاژۆکان پەنایان بردە بەر تۆڵە. دەستکەوتنی ئامارێکی ورد لەو بارەوە زەحمەتە، لە ئابی 2015 ڕۆژنامەی هائارتسی ئیسرائیلی ژمارەی ئەو ئەفسەرانەی سوپای بەعس و ئەندامانەی دەزگای هەواڵگری بەعس لەناو داعشدا ئاشکرا کرد کە لەنێوان 100 بۆ 160 کەس دەبن.
چەند کەسێک لەناو داعش هاتوونەتە دەرەوە و شایەتی ئەوەیان داوە بەعسییەکان ڕۆڵێکی زۆر گرنگ و ڕێکخراویان بینیوە لەنێویاندا، لەوانە کەسێک بەناوی ئەبو ئەحمەد لە #28-03-2014# بەدواوە دەستی بە بڵاوکردنەوەی دانپێدانانەکەی کرد لەو ڕووەوە.
پێشتر ئەندامانی حیزبی بەعس – باڵی عیزەت دووری، لە لێدوانی ڕۆژنامەڤانییاندا ئەوەیان ئاشکرا کردبوو کە ئەفسەرانی سوپای ئێراقی پێشوو لەپاڵ موجاهیدەکان و ڕۆڵەکانی عەشیرەتەکان شەڕ دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان. ئەبو حارس ناوی ئەو سەرکردەیەی بەعسە لە باڵەکەی عیزەت دووری لە لێدوانێکی ڕۆژمانەڤانیدا دانی بە بوونی ئەو پەیوەندییەدا ناوە، هۆکاری هاوئاهەنگیی لەگەڵ ئەبوبەکر بەغدای بۆ دوژمنی هاوبەشیان دەگەرێنێتەوە کە ئەمریکا و ئێرانن.
گەورە پیاوانی بەعس بەشێکی دیار بوون لە بەرهەڵستی چەکداری هێزەکانی ئەمریکا، ئەوان ڕۆڵێکی کاریگەریان دەبینی لە دژایەتیکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانیان لە دوای 2003، بەڵام بەهۆی ئەو زەبرانەی بەریان کەوت بەتایبەت لەدرووستکردنی هێزەکانی سەحوە لەلایەن ئەمریکاوە، لە هەمان کات بەهۆی چوونە ناو پڕۆسەی سیاسی بەشێکی دیکەی عەرەبی سوننە، ئیدی هێدی هێدی نائومێدی دایگرتن و لە 2007ەوە بوونێکی ئەوتۆیان لەسەر گۆڕەپانەکە نەما، بەمەیش هەمیشە چاوەڕێی هەڵێکیان دەکرد بۆ ئەوەی بەهێزەوە بگەڕێنەوە سەر گۆڕەپانەکە، بێگومان داعشیش دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ ئەوان تا ئامانجەکانیان لەو ڕێگایەوە بپێکن.
ئەو ڕۆڵە گەورەی ئەفسەرێکی سوپای ئێراقی سەردەمی بەعس بەناوی حاجی بەکر، لەناو داعشدا گێڕاویەتی، سەمیر عەبد محەمەد خلێفاوی ناسراو بە حاجی بەکر عەقیدێکی سوپای ئێراقی سەردەمی بەعس بووە عەڕابی داعش و دەستی ڕاستی خەلیفەکەیان ئەبوبەکر بەغدای.
بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی سوپای ئێراقی پێشوو لەلایەن پۆل بریمەرەوە، حاجی بەکر دوای بێکاربوونی بەرەو توندئاژۆیی هەنگاوی ناوە، لە 2006 دیداری لەگەڵ ئەبو موسعەب زەرقاوی هەبووە پاشانیش لەنێوان (2006 – 2008) لەلایەن ئەمریکییەکانەوە خراوەت بەندیخانەو بەشێک لەسەرچاوەکان دەڵێن لە بەندیخانەی بۆکا بەند کراوە، دیارە هەر لەو کاتەشەوە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ سەرانی تووندئاژۆکان درووست کردووە.
حاجی بەکر، وەک سەرچاوە ڕۆژنامەڤانییەکان ئاماژەی بۆ دەکەن، لە بنەمادا کەسێکی نەتەوەیی بووە، بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان لە سەرەتای 2014 لە سووریا لەناو ماڵةکەی کوژراوە. ڕۆژنامەی دێرشبیگڵی ئەڵمانی دوای دانوستاندنی لەگەڵ ئەو گرووپە چەکدارەی حاجی بەکری کوشتووە کۆمەڵێک بەڵگەنامە و دەستنووسی دەستکەوتووە و بڵاویکردوونەتەوە، بەڵگەنامەکان دووپاتی دەکەنەوە ئەو ئەفسەرەی پێشووی سوپای ئێراقی سەردەمی بەعس عەڕابی درووستکردنی داعش بووە.
کەسێکی دیکەی بەهێزی نێو داعش (عەبدوڵڵا قەرداش) ە، ئەو کە بە (ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەشی) لەلایەن داعشەوە ناسێندراوە، ناوی خۆی (محەمەد سەعید عەبدولڕەحمان مەولا) یەو بە حاجی عەبدوڵڵاش ناسراوە، لەدایکبووی شارەدێی محەلەبیەیە لە تەلەعفەری پارێزگای نەینەوا لە ساڵی 1976، ئەو سەرکردەیەی داعش دەرچووی بەشی (زانستەکانی قورئان) ی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی موسڵی لە ساڵی 2000 بە پلەی باشترین تەواوکردووە، دوای تەواوکردنی کۆلێژ لە دەوروبەری بەغدا بۆ ماوەی دوو ساڵ (2000 – 2002) لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعس سەرباز بووە.
حاجی عەبدوڵلا، پێش داعش بەیعەتی بە (ئەبو عەلی ئەنباری) داوە و چووەتە ناو ڕێکخراوەکەی ئەبوو موسعەب زەرقاوی، دوای ئەوەی ئەبو عومەر بەغدای، لە ساڵی 2007 دەوڵةتەکەی ڕادەگەینێت، حاجی عەبدوڵڵا دەکرێتە لێڤەگەڕی شەرعی دەوڵەتەکە. کاتێکیش ساڵی 2008 لەلایەن هێزێکی ئەمریکیەوە دەستبەسەر دەکرێت دەخرێتە بەندیخانەی بۆکا. دوای دەرچوونیشی لەبەندیخانە، پەیوەندی بە ئەبووبەکر بەغداییەوە دەکات و دەبێتە کەسێکی زۆر نزیک و متمانەپێکراوی بەغدای و بە قازی دەوڵەت دەستنیشان دەکرێت. دواتر وەک مامۆستاش لە پەیمانگەی داعش لە موسڵ وانەی بە قوتابییەکان داوە.
لە #07-08-2019# ئاژانسی هەواڵی ئەعماقی داعش ڕایگەیاند: (عەبدوڵلا قەرداش) واتە حاجی عەبدوڵڵا لەلایەن ئەبووبەکر بەغداییەوە وەک جێنشینی خۆی دیاریکراوە، دواتریش دوای کوژرانی بەغدای وەک خەلیفەی داعش ڕاگەیێندراوە.
عەبدوڵڵا قەرداش بە یەکێک لە گەورە مونەزیرە هزرییەکانی داعش و بە ئەندازیاری بەسەبایاکردنی کچ و ژنانی کوردی ئێزدی دادەندرێت، کاتێکیش لەلایەن هێزێکی تایبەتیی ئەمریکییەوە لە کردەوەیەکی تایبەتدا لەناو شوێنی مانەوەی لە ناوچەی (أطمة) ی ئیدلیب دەورەدرا و لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کوژرا، میدیا لەناوبردنی ئەندازیاری بەسەبایاکردنی کچ و ژنانی کوردی ئێزدییان ڕاگەیاند.
کەواتە لەپاڵ ئەو ئامادەییە گەورەیەی ئەفسەرانی بەعس لەناو داعش هەیان بووە، هەردوو بەعسییەکە ڕۆڵێکی دیاریان هەبووە لەن�
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览293
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 07-08-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 报告
书: 调查
书: 哲学
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 24-08-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on30-08-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览293
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,109
图片 106,660
书籍 19,291
相关文件 97,269
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!