پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,407
وێنە 105,690
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕەفیق حیلمی، ئەو پیاوەی بۆ کورد ژیا
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەفیق حیلمی، ئەو پیاوەی بۆ کورد ژیا

ڕەفیق حیلمی، ئەو پیاوەی بۆ کورد ژیا
ناونیشان: ڕەفیق حیلمی، ئەو پیاوەی بۆ کورد ژیا
نووسەر: #کاوە ئەمین#
ڕۆژی دەرچوون: #04-08-2023#
چەند ساڵێکە، بەردەوام سەردانی ژیان خانی کچی مامۆستا ڕەفیق حیلمی دەکەم، ئێستا ئەو تەنیا منداڵی ڕەفیق حیلمییە کە لە ژیاندا ماوە. بەردەوام لەناو یادگارییەکانیدا دەژی، چەندین وێنەی مامۆستای بە دیواری ژوورەکانی ماڵەکەیدا هەڵواسیوە.
بڕواناکەم هیچ بنەماڵەیەک لە کوردستاندا هەبێت، بەشێوەی کچەکەی مامۆستا حیلمی گرنگی بە پارێزگاری لە شتە تایبەتەکانی باوکی دابێت، ئاخر لە پەرتووکەکانی مامۆستا وە بگرە هەتا دەگاتە ئەو پەرتووکانەی نووسەران و ڕووناکبیرانی سەردەمی خۆی پێشکەش بە ڕەفیق حیلمییان کردووە، پارێزراون، جلەکانی، چەترەکەی، پاڵتۆ و قەڵەم، زۆر کەلوپەلی دیکەی مامۆستا ڕەفیق حیلمی وەکوو خۆیان پارێزراون. بەشێکی زۆری شتەکانی مامۆستا ڕەفیق حیلمی پێشکەش بە بنکەی ژین لە #سلێمانی# کراون، بەو مەبەستەی کە لە فەوتان بیانپارێزن و لە ژوورێکی تایبەت کە بڕیارە بەناوی مامۆستا ڕەفیق حیلمییەوە بکرێتەوە کۆبکرێنەوە و خەڵک بتوانێت بیانبینێت، لێکۆڵەر و نووسەرانیش بتوانن کەڵک لە پەرتووکخانە دەوڵەمەندەکەی وەربگرن.
قسەکردن لەسەر ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی مامۆستا ڕەفیق حیلمی، هەویرێکە ئاوێکی زۆر دەکێشێت، دەبێت بەشێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی هەموو ژیانی مامۆستا پۆلێن بکرێت و بەپێی ڕووداو و قۆناخەکانی ژیانی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، بۆیە ئەمەی من لەم چەند دێڕەدا نووسیومە تەنیا وەکوو ڕێز و وەفا و بیرهێنانەوەیەکی کۆچی دوایی مامۆستا ڕەفیق حیلمییە کە لە #04-08-1960# ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕەفیق حیلمی پیاوێکی نیشتمانپەروەری کوردستانی بووە، پیاوێکی نەتەوەیی بووە هەر بۆیە لە دامەزراندنی حیزبی هیوا (لە ساڵی 1938 دامەزراوە) دەوری سەرەکی بووە، هاوبیرەکانی بە شایستەی ئەوەیان زانیوە بیکەن بە (زەعیمی) خۆیان، واتە سەرۆکی حیزبی هیوا، بەڵام دواتر بیروباوەڕی چەپگەرایی و کۆمۆنیستی کە باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشابوو، دەبێتە مۆرانەیەک، جومگەکانی حیزبی هیوا لەبەریەک هەڵدەوەشێنێت، باڵی ڕاست و چەپی ناو حیزبی هیوا، سەری حیزبەکە دەخۆن، حیزبەکە هەڵدەوەشێتەوە. بۆ سەلماندنی ئەوەیش قسە مەشهوورەکەی فەهد، سەرۆکی حیزبی شیوعی ئێراقی کە بە توانجەوە بە حیزبی هیوای گوتبوو، ئێمە حیزبی عەمەلمان دەوێت نەک حیزبی ئەمەل، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە حیزبی هیوا پێگەیەکی پتەو و گرنگی لە کوردستاندا هەبووە، شیوعییەکانی ئێراق و کوردستان کاریان لەسەر کردووە و سەرکەوتووش بوون تێیدا.
مامۆستا ڕەفیق حیلمی، لەو سەردەمەی کە بارزانییەکان نەفی کرابوون بۆ سلێمانی، پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵیاندا هەبووە، ڕاستەوخۆ دەوری هەبوو لە هاوکاری کردنی ژەنەراڵ بارزانی لەکاتی بەنهێنی گەڕانەوەی بۆ بارزان. ژیان خان، کچی ڕەفیق حیلمی دەڵێت: جارێک ڕەفیق حیلمی، مەلا مستەفا بارزانی ئاگادارکردووەتەوە کە بڕوا بە قسە و ئەو نامانە نەکات کە لە ڕێگەی ماجید مستەفاوە دەگاتە دەستی و، گوایە حکومەت دەیەوێت پرسی کوردی لەگەڵ چارەسەر بکات، ئەوە فێڵ و داوی نووری سەعیدە بۆی نراوەتەوە بۆ ئەوەی بتوانن هەرچۆنێک بووە مەلا مستەفا لەناوبەرن.
ئەوەی کە بۆچی ڕەفیق حیلمی لە دوای دامەزراندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# نەبووە بە ئەندامی ئەو پارتە و ئیشی لەگەڵ نەکردوون، تا ئێستا وەڵامێکی کۆنکرێتی بەردەست نییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە پاکیزە ڕەفیق حیلمی لە بیرەوەرییەکانیدا (کورد و ژیانێکی پڕ ئەندێشە) ، هۆکارەکەی بۆ ناکۆکیی فیکری نێوان باوکی و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دەگێڕێتەوە، تەنانەت باس لەوە دەکات کە وەکوو مامۆستا و قوتابی (ئیبراهیم ئەحمەد قوتابی و ڕەفیق حیلمی مامۆستای بووە لە قوتابخانە) دانویان پێکەوە نەکوڵاوە.
حکومەتی ئێراقی زۆرجار مامۆستا ڕەفیق حیلمیان لە کوردستانەوە بۆ خوارووی ئێراق دوورخستووەتەوە، بەڵام لە هەرشوێنێک بووبێت هەر زوو توانیویەتی بە ئاکار و کردەوەکانی خۆشەویستی خەڵکی بۆ خۆی بەدەست بهێنێت، کاریگەریی خستووەتە سەر دەوربەرەکەی، بۆیە مامۆستا لەنێو نوخبە و کەسایتییە فەرهەنگی و ئەدەبیەکانی ئێراقیشدا کەسێکی خۆشەویست و ناسراو بووە.
ئەگەرچی ڕەفیق حیلمی پیاوێکی دەوڵەمەند نەبووە، بەڵام پیاوێکی کەشخە و پۆشتەوپەرداخ بووە، سەرنجی ئافرەتانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. ژیان خانی کچی دەڵێت: باوکم پیاوێکی قۆز و سەنگین و پاکوخاوێن و شیکپۆش بوو، هەر بۆیە هەندێکجار دایکم غیرەی لێدەکرد و کەمێک دڵپیسی لێدەکرد، بەڵام بە پێچەوانەوە باوکم بۆ هەر ئاهەنگ و کۆبوونەیەک بچوایە دایکمی لەگەڵ خۆی دەبرد، قەتیش ڕەخنەی لە شێوازی جل لەبەرکردنی دایکم نەدەگرت کە بۆچی عەباو پەچە نادات بەسەریدا! دیارە بۆ کچەکانیشی هەروا بووە، بۆیە لە سەرەتای پەنجاکاندا ڕێگە بە ناهیدەی کچی دەدات بەتەنیا بۆ خوێندن بچێتە ئەمریکا و ئەوروپا.
مامۆستا ڕەفیق حیلمی لە کۆتایی ژیانیدا بۆ ماوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتیی کورد و عەرەب، حیزبێک بەناوی کۆماری درووست دەکەن، دەبێت بە ئەندام تێیدا، پاشان دەبێت بە ئەندامی یەکێتیی ئەدیبانی ئێراق کە شاعیری ناودار جەواهیری سەرۆکی بووە، ڕەفیق حیلمیش جێگری بووە، بۆیە لەلایەن هەندێک کەسایتییەوە کەوتووەتە بەر ڕەخنە، ئایا بۆچی لە سەرۆکی حیزبێکی کوردی وەکوو (هیوا) کە ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان بووە، چووەتە ناو حیزبێکی ئێراقی و پاشان یەکێتیی نووسەرانی ئێراق! بەڕاستی ئەوەش خۆی لە خۆیدا پرسیار و ڕەخنەیەکی بەجێیە! ژیان خانی کچی لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە بۆچی چووەتە ناو حیزێکی ئێراقییەوە دەڵێت: ئەگەرچی ماوەی کارکردنی لەگەڵ حیزبی کۆماریدا تەنیا چەند مانگێک بوو، بەڵام بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری کوردایەتییەکەی خۆی نەبوو، بەڵگەشم بۆ ئەوە، هەفتەیەک پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات لە کۆبوونەوەی یەکێتیی نووسەرانی ئێراقدا، دیارە خەڵکانێک هەبوون ویستوویانە بە خراپە باسی کورد بکەن، بۆیە باوکم بەبێ مۆڵەت وەرگرتن هەڵدەستێت و بەگژیاندا دەچێتەوە، ئەوەندە توڕە دەبێت دەنگی دەنووسێت و سووکە جەڵدەیەک لێی دەدات. ئێمە ئاگامان لەو کەینوبەینە نەبوو، ئەوەبوو ڕۆژی دواتر کە گەیاندمانە نەخۆشخانە، جەواهیری بۆی گێڕاینەوە کە ڕۆژی پێشتر ڕووداوێکی وا ڕوویداوە و ئەو خۆی بە ئۆتۆمۆبێلی خۆی هەتا بەردەرگا گەیاندبوویە ماڵەوە، بەڵام باوکم لەوبارەیەوە هیچی بە ئێمە نەگوتبوو. بۆیە دەڵێم باوکم بۆ کورد ژیا و لە دواساتەکانی ژیانیشیدا بەگژ شۆڤێنییەکاندا چووەتەوە، هەژار وتەنی بە کوردی ژیاوە و بە کوردی مردووە.
ژیان خان لەبارەی باوکی و بەشیر موشیر دەڵێت: یەکێک لە هاوڕێ هەرە خۆشەویستەکانی باوکم بەشیر موشیر بوو کە دووکانی هەبوو لای حەیدەرخانە، زۆربەی ڕۆژ سەردانی ئەو دووکانەی دەکرد کە ببووە بارەگایەکی ناولێنەهێنراوی نیشتمانپەروەرانی کورد، چەندینجاریش منی لەگەڵ خۆی بردووە بۆ دووکانەکەی بەشیر موشیر یان لەوێ چاوەڕێی دەکردم هەتا لە قوتابخانە دەگەڕامەوە.
مامۆستا ڕەفیق حیلمی پیاوێکی بەوەفا بووە بۆ خێزان و هاوڕێکانی. ژیان خان دەڵێت ئەوەندە باسی مەلا مستەفای بۆ کردبووین کە لە سۆڤیەت بوو، بۆیە واماندەزانی موعجیزەیە، لە خەیاڵی خۆماندا دەیان وێنەی سەیر سەیرمان بۆ دەکێشا، بەڵام زیاد لە حەد شێخ مەحموودی خۆشدەویست، بۆیە کاتێک شێخ مەحموود کۆچی دوایی کرد باوکم وەکوو شێت بەناو ماڵەکەدا دەهات و دەچوو و دەگریا، تا لەژیاندا بوو، خۆم تەنیا ئەوجارە بینیومە کە بگری، بەڵام بیستوومە لە ژیانیدا دووجاری دیکە گریاوە، جارێک بۆ مەحموود جەودەت و جارێکیش لەکاتی لاوێتیدا لە کۆبوونەیەکدا بەهۆی کاریگەریی وتاری یەکێک لە ئامادەبووەکان کە باسی نەتەوەی عەرەبی کردووە، هەستی کوردایەتی دەجۆشێت و بۆ نەتەوە داگیرکراوەکەی دەست بە گریان دەکات، گلەیی ئەوە دەکات کە بۆچی کورد وەکوو عەرەب بە باڵای نەتەوەکەی خۆیدا هەڵنادات.
کۆچی دوایی مامۆستا ڕەفیق حیلمی هەستی دەیان کەسایەتی سیاسی و شاعیر و نیشتمانپەروەر دەجوڵێنێت، دەیان شیعر و پەخشان بۆ ئەو یادە خەمناکە نووسراون، عەبدوڵڵا گۆرانی شاعیریش یەکێک دەبێت لەوانەی کە شیعرێکی بەرزی بۆ دەنووسێت، شاکارێک کە هەر لە گۆران دەوەشێتەوە بینووسێت، هەر لە حیلمیش دێت پێشکەشی بکرێت.
ئاوابوونێک
ئەی سەیوانگای ئارامگای ڕابردوومان
پێت سپێردرا کۆستی تازەی کەوتوومان!
لە کۆشتا کە خاکی نیشتمانە،
گۆشەی سنگی نازداری کوردستانە
با تێر بنوێ ئەو ئەستێرەی کە بە شەو
بە شەوی کورد نەچووە چاوی یەک تک خەو!
هەر دەینووسی لەسەر تەختەی ئاسۆی ڕەش
وشەی (هیوا) ی بە پیتی گەش
ئەو ڕەنجەی دای بە دەرس و نامەی هەڵبەست
شوێنی دیارە لەو گڕەدا کڵپەی بەست
لەبن هەموو بەردێکی چیای کورددا
لە قووڵایی دڵی درشت و ورددا
ئێستا کە ڕووناکی ئاسۆی ڕۆژهەڵات
موژەدەی پێیە کورد نزیکە لە ئاوات
دڵنیابوو لە ئەنجام و بە بێدەنگ
لە پاش ماندووبوونی مەردانەی مەیدان
با لە کۆشی دایکا بنوێ پاڵەوان
بەڵام ئێمەی گیرۆدەی ئەستێرەی گەش
تا ئەو ڕۆژەی گڵ دەمانخاتە باوەش
چاوی تاسەی بەشوێنای هەر دەگێڕین
لە ئاسمانا، چونکە جێی چۆڵ دەبینین [1]
ئەم بابەتە 270 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 04-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-08-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 270 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
ئاوڵە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,407
وێنە 105,690
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
ئاوڵە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!