Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,427
Immagini 105,714
Libri 19,160
File correlati 96,493
Video 1,307
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
مێژووی سەد ساڵەی ئێراق و ناوچەکە لەدیدی عەلی بەدرەوە: خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی تووتنەوانەکە
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی سەد ساڵەی ئێراق و ناوچەکە لەدیدی عەلی بەدرەوە: خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمان...

مێژووی سەد ساڵەی ئێراق و ناوچەکە لەدیدی عەلی بەدرەوە: خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمان...
ناونیشانی بابەت: مێژووی سەد ساڵەی ئێراق و ناوچەکە لەدیدی عەلی بەدرەوە: خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی تووتنەوانەکە
ئامادەکردن: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#

هەمیشە لە ئێراقدا شاعیری بەهێز و بەتوانای تێدابووە، هەر بۆیە بە وڵاتی شاعیرە مەزنەکان دادەنرێت، بەڵام لە ڕووی ڕۆمانەوە، بەو شێوەیە نەبووە. ڕاستە لە سەرەتادا کەسانی وەکوو غائب توعمە فەرمانی تێدابووە، کە بە یەکێک لە ڕۆمان نووسە ناودارەکانی مێژووی ئەدەبی ئێراقیی و عەرەبی دادەنرێت، لێ هێشتا وەکوو شیعر پێشەنگ نەبووە. بەڵام لەم چەند ساڵەی پێشوودا کۆمەڵێک نووسەری بەتوانا دەرکەوتون، کە بەداخەوە ئێمە کەمتر ئاگامان لێیانە، یەکێکیش لەو نووسەرە بەتوانایانە، عەلی بەدرە.
لە ماوەی پێشوودا ڕۆمانی تووتنەوانم خوێندەوە کە هاوڕێی هێژام کاک #شێرزاد هەینی# کردوویەتی بە کوردی. بەراستی ئەم ڕۆمانە زۆر سەرسامی کردم، بەتایبەتیی شێوازی نووسینەکەی ئێجگار جوان و مۆدێرن و ناوازە بوو ، هەروەها بابەتی ڕۆمانەکەش، زۆر گرنگ بوو. بەلاشمەوە زۆر سەیر بوو چۆن ئەم نووسەرە، توانیویەتی ئەو هەموو ڕووداو و کارەساتە گەورانەی ئێراق و ناوچەکە لە ڕۆمانێکدا بە شێوازێکی ئەدەبی جوان باس بکات.
زۆریش نیگەران بووم لەوەی کە زۆر درەنگ دەستم بە خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە کردووە، چونکە ئەم ڕۆمانە لە ساڵی 2008 ەوە نووسراوە، دەبوایە زۆر زووتر من بیخوێنمەوەو ئاگاداری کارو چالاکی ئەم نووسەرە بەتوانایە بم. لەکاتێکدا کە ڕۆمانی بەشێکی زۆری نووسەرانی جیهانم خوێندۆتەوە کە بە هەزاران کیلۆمەتر لێمەوە دوورن، کەچی ئاگام لە کارو بەرهەمی نووسەرێکی بەتوانای وڵاتەکەم نەبووە.
هەرچەندە ئێمە چ لە ڕووی مێژوویی و ئیداریی و سیاسیشەوە بە ئێراقەوە بەستراوین، لێ بەداخەوە زۆرکەم ئاگامان لە ڕەوشی ئەدەبیی و فەرهەنگی ئێراق هەیە، بەتایبەتیی لەم چەند ساڵەی دوایی، هەر زۆر کەم ئاگادارین.
من پێم وایە ئەم ڕۆمانە دەچێتە قاڵبی ڕۆمانە جیهانییەکانەوە، هەرلەبەر ئەمەشە بۆ زۆربەی زمانە جیهانییەکان وەرگێڕاوەو خراشە لیستی ئەو ڕۆمانانەی کە بۆ خەڵاتی بۆکەر کاندیدکران. ئەمەش مایەی خۆشحاڵییە بۆ هەموو نووسەرانی ئێراق، کە یەکێک لە نووسەرەکانی، بگاتە ئاستێکی جیهانی. لەراستیشدا دەتوانم بڵێم عەلی بەدر، چ لە ڕووی شێوازی نووسین و چ لە ڕووی بابەتەوە، گەر لە نووسەرە جیهانییەکان بەتواناتر نەبێت ئەوا لەوان کەمتر نییە و ئاستێکی ئێجگار بەرزی هەیە و شایستەی خەڵاتی نۆبڵە.
مێژووی سەد ساڵەی ئێراق و ناوچەکە
مێژووی سەد ساڵی پێشووی ئێراق، پڕیەتی لە کارەسات و ڕووداوی ئێجگار ناخۆش، زۆر پەڕتووکی سیاسی و مێژوویی لەمبارەیەوە نووسراون، بەڵام لە ڕووی ئەدەبییەوە زۆرکەم باس لەم قۆناغە کراوە. ڕۆمانی تووتنەوانیش یەکێکە لەو هەوڵە باشانە، کە خوێنەر لە ڕێگەی ئەم ڕۆمانەوە دەتوانێت شارەزاییەکی باشی لە بارەی مێژووی سەد ساڵی پێشووی ئێراق و ناوچەکە هەبێت.
گەڕان بە دوای مێژوو، ناسنامەی ئێراقیدا
نووسەر لەم ڕۆمانەیدا هەوڵیداوە پرسی ناسنامە بکاتە تەوەری سەرەکیی ، ئەوەش لە ڕێگەی گێڕانەوەی مێژووی سەد ساڵەی ئێراق. لە هەمانکاتیشدا هەوڵیداوە، لە ڕێگەی گێڕانەوەی ڕووداوە ناخۆشەکانی مێژووی کۆنی ئێراق، تێگەیشتنێکمان لەبارەی ئێستای ئێراقەوە دەستبکەوێت. هەروەها بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە، باسی هۆکاری توندتیژی تایەفی، شەڕەنگێزیی، نائارامیی، جەنگ دەکات. نووسەر هەوڵیداوە لە ڕێگەی باسکردنی ژیانی موزیکژەنێکی جوولەکەوە، باسی هەموو ئەم کێشانە بکات.
ئاخر ئەمە کارێکی زۆر گرنگە، تۆ بێیت لە ڕێگەی موزیک و هونەرە جوانەکانەوە، مێژووی تاڵیی و ناشیرینی وڵاتەکەت بگێڕیتەوە، هەرئەمەش جوانی بەم ڕۆمانە بەخشیوە. لە هەمووشی گرنگتر بەلای منەوە، کە مایەی سەرسامیم بووم، نووسەر توانیویەتی گەمەیەکی زۆ جوان بە کات و شوێن بکات، نووسەر وەکوو گەشتیارێکی شارەزا، خوێنەر بە وڵاتانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوادا دەگەڕێنێت بەتایبەتیی دیمەشق، عەمان، بەیرووت، تاران، مۆسکۆ هێندە بەجوانی باسی ئەم شوێنانە دەکات، ڕێک دەڵێیت خەڵکی ئەو شوێنانەیە، بەدڵنیاییەوە بەغداش دەبێتە سەنتەری ڕۆمانەکە.
کەمال مدحەت موزیکژەنێکی ناسراوی ئێراقییە، لە ساڵی 2006 لەلایەن گرووپێک چەکدارەوە دەرفێنرێت و پاشتریش دەیکوژن و لاشەکەی لە نزیک ماڵی خۆیان فڕێدەدەن. ئەمەش دەبێتە هەواڵێکی گرنگ بۆ ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی، دواتر ڕۆژنامەکە داوا لە ڕۆژنامەنووسێکی ئێراقی دەکات بە دوای ئەم کوژرانە بگەڕێت و ڕاپۆتێکی هەزار وشەیی لەمبارەیەوە بۆ بنووسێت، بەڵام بەناوی خۆیەوە نا بەڵکە بەناوی جۆن باری کە ڕۆژنامەنووسێکی ناوداری ئەمریکییە. لێرەشدا نووسەر باسی پیشەیەکی نوێی ڕۆژنامەگەری دەکات کە پێی دەڵێن بلاک ڕایتەر واتە ڕۆژنامەنووسێکی ئاسایی دەچێت ڕاپۆرتێک دەنووسێت، لەبەرامبەر بڕێک پارە ئەو ڕاپۆتە دەفرۆشێتەوەو بە ناوی ڕۆژنامەنووسێکی ناودارەوە بڵاودەکرێتەوە.
ئاژانسێکی ئەمریکیش داوا لەم ڕۆژنامەنووسە دەکات، پاشتر پەڕتووکێک لەبارەی ژیانی ئەم موزیکژەنەوە بنووسێت کە دواتر دەردەکەوێت، کەسێکی جوو بووە و لە ماوەی پێشوودا بە سێ کەسایەتی جیاواز لە بەغدا ژیاوە. هەر ئەم ڕۆژنامەنووسەش کە ناوی نازانین، دەبێتە گێڕەوەری ڕۆمانەکە.
سەرەتای ڕۆمانەکەش لە ناوچەی سەوزی بەغداوە دەستپێدەکات و کاتەکەش سەردەمی داگیرکاری ئەمریکایە لە ئێراق. نووسەر بەشێوەیەکی زۆر جوان و کارامەییەوە، باسی ئەوکاتەی بەغدا و ئێراق دەکات، لە هەمانکاتیشدا وەسفێکی زۆر جوانی ناوچەی سەوز دەکات، ئەو ناوچەیەی کە زۆربەی ئێراقییەکان هیچ زانیارییان لەبارەوە نییە. لە هەمانکاتیشدا هەر لە ڕێگەی ئەم ڕۆژنامەنووسەشەوە، تیشک دەخاتە سەر ڕەوشی ڕۆژنامەگەری لە ئێراق و ناوچەکە. دواتریش بەشێوەی فلاش باگ، دەگەڕێتەوەو بۆ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم و باسی ژیانی ئەم موزیکژەنە جوولەکەیە دەکات.
یوسف سامی سالح جوولەکەیەکی ئێراقییە، لە ساڵی 1926 لە بەغدا لەدایک دەبێت. ئەو سەر بە بنەماڵەی ناوداری قووچمانە، کە یەکێکە لە بنەماڵە ناسراوەکانی جوولەکەی بەغدا. هەر زوو حەزی لە موزیک دەبێت و بەهرەمەندی تێدا دەردەکەوێت پاشانیش خەڵاتی مەلیک فەیسەڵی ئێراق وەردەگرێت، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی بیری نازیەت لە ئێراق بەتایبەتیی لەکاتی کودەتاکەی ڕەشید عالی گەیلانی و ڕووداوی فەرهوودی تاڵانکردنی ماڵە جووەکانی بەغدا، پاشانیش درووستبوونی ئیسرائیل، هەموو ئەمانە وا دەکەن کە کۆچی زۆرەملێی جوو لە ئێراق دەستپێبکات. یوسف سامی سالح و فەریدە و مائیری کوڕی باڵبەست دەکرێن و ساڵی 1952 لە ئێراق دەردەکرێن. نووسەر بەشێوەیەکی زۆر جوانی ئەدەبی، باسی ڕووداوە سیاسی و فەرهەنگییەکانی سەردەمی پادشایەتی لە ئێراق دەکات.
بەڵام یوسف سامی هەر دڵی لەلای ئێراقە و بەهیوای ئەوەیە کە بگەڕێتەوە، ماوەیەک لەئیسرائیل دەژی، پاشان دەچێتە مۆسکۆ و لە ڕێگەی چەند کۆمۆنیستێکی ئێراقییەوە، دێتە ئێران و لێرەشەوە ناوێکی ساختەی بۆ درووست دەکەن بەناوی حەیدەر سەلمان. لێرەشەوە کەسایەتی دووەم دەستپێدەکات.
لە تاران تاهیرە دەناسێت و پاشانیش دەبێتە خێزانی، ئەویش کچی بازرگانێکی دەوڵەمەندی ئێراقییە بەناوی ئیسماعیل تەبتائی. لێرەش ماوەیەکی باش دەمێنێتەوە. نووسەر بەشێوەیەکی ئەدەبی جوان، باسی تاران و ئێرانی سەردەمی شا دەکات، تاران لەوکاتەدا لەوپەڕی پێشکەوتن بووە بەتایبەتیی لە ڕووی بیناسازی و ژێرخانی ئابووریی و فەرهەنگییەوە.
دواتر لەپاش کودەتاکەی تەمموزی 1958، ئەویش لەگەڵ تاهیرەو حوسێنی کوڕی، دەگەڕێتەوە بەغدا و هەتاوەکو ساڵی 1980 دەمێنێتەوە، بەڵام پاشان بەهاتنە سەرکاری سەدام حوسێن، دووبارە ڕوبەروی کۆچ و دەربەدەری دەبێتەوە، چونکە دەڵێن تۆ تەبعیەی ئێرانی یت هەیە و دەبێت لە ئێراق دەربکرێت، بۆیە لە شەوێکدا هێزە ئەمنییەکان دێن و خۆیی و تاهیرەو حوسێنی کوڕی، باڵبەست دەکەن و فڕێیان دەدەنە سەر سنووری ئێران. لە ڕێگادا تاهیرەی ژنی دەمرێت و حوسێنی کوڕیشی دەگیرێت و لە دایک و باوکی جیا دەکرێتەوە، پاش سێ ساڵ ئازاد دەکرێت و دواتریش بەدوای باوکیدا دەگەڕێت بەڵام هەر نایدۆزێتەوە. نووسەر لە ڕێگەی کەسایەتی حەیدەر سەلمانەوە، باسی ڕەوشی گشتی سیاسی و ئەدەبی و فەرهەنگی ئێراق لە نێوان ساڵانی شەست هەتاوەکو سەرەتای هەشتاکان دەکات.
پاشماوەیەک حەیدەر سەلمان لە ئێران دەمێنێتەوە، لێرەش باسی تاران و ئێرانێکی ترمان بۆ دەکات، کە تەواو جیاوازە لەگەڵ ئێرانی سەردمی شا. تارانی سەردەمی شۆڕش و جەنگ و کۆماری ئیسلامی. دەتوانم بڵێم ئێرانێکی ناشیرینی پیشانی خوێنەر داوە.
بەهەرحاڵ دووبارە حەیدەر سەلمان خەونی گەڕانەوە بۆ بەغدا دەبێتە مەرامی سەرەکی، حەسەن قزڵچی نووسەری ناسراوی کوردەوە دەناسێت و ئەویش دەربازی دەکات و ناهێڵێت پاسدار بیگرن و ناسنامەیەکی ساختەی بەناوی کەمال مدحەت بۆ درووست دەکات و دەچێتە دیمەشق، لێرەشەوە کەسایەتی سێهەم و کۆتایی دەستپێدەکات.
ماوەی ساڵێک لە دیمەشق دەمێنێتەوە، لێرەشەوە نووسەر باسی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەو شارە دەکات بەتایبەتیی لە سەرەتاکانی هەشتادا. چۆن لەو سەردەمانەدا، ڕژێمی سوریا لە جەنگێکی گەورەی ناوخۆیی و دەرەکی بووە، لەناوخۆدا دژی گرووپە ئیسلامییەکان جەنگی کردووە، لە دەرەوەش لە دژی ڕژێمی #بەعس#ی سەدامی.
- کەمال مدحەت لەو ڕۆژانە کە لە دیمەشق دەژیا، شارەکە بەردەوام تەقینەوەو گرتن و ڕاکردن بوو، ڕەوشی شارەکە ترسناک بوو، بەردەوام لە شەقامەکانی پۆلیس و پیاوانی ئەمن بە چەکەوە دەگەڕان، تەقینەوەکان ڕۆژانە ڕوویان دەدا، ، ل314
پاش ماوەیەک ژنێکی دەوڵەمەندی ئێراقی دەناسێت بەناوی نادیە العمری، پاشان ساڵی 1982 بە پاسپۆرتە ساختەکەیەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا، لە ماڵی نادیەی ژنی دەژیی و پاش ماوەیەکیش یش کوڕێکی دەبێت بەناوی عومەر. لە بەغدا دەمێنێتەوە، پاشان لە دەسەڵاتی بەعسییەکان نزیک دەبێتەوە چەند جارێکیش سەدام دەیبینێت. بەمێشوەیە لە بەغدا دەمێنێتەوەو دەبێتە موزیکژەنێکی ناسراو ناوبانگ لە ئێراق و ڕۆژهەڵاتی ناڤین پەیدا دەکات.
لێرەش باسی جەنگی ئێران و پاشان کوێت دەکات، دواتریش باسی ساڵەکانی نەوەتەکان دەکات، چۆن برسێتی و گرانی و هەژاری باڵی بەسەر ئێراقدا کێشاوە. دواتریش باسی داگیرکردنی ئێراق لەلایەن ئەمریکاوە دەکات، چۆن پشێویی و نا ئارامی بڵاودەبێتەوەو ڕەوشی ئەمنی بەغدا تێکدەچێت، لە ساڵی 2006 گرووپێکی چەکدار کەمال مدحەت دەڕفێنن و پاشانیش دەیکوژن، ئەمەش کۆتایی حکایەتی یوسف سامی جوو دەبێت.
دواتر هەر سێ کوڕەکەی دەگەڕێنەوە بۆ بەغدا، کوڕی یەکەمی مائیر لە ئیسرائیلەوە دەچێتە ئەمریکا و لەگەڵ سووپای ئەمریکییەکان دەگەڕێتەوە بەغدا. حوسێنی کوڕی ماوەیەکی زۆر لە تاران دەبێت و تێکەڵی گرووپە شیعەکانی ئێراق دەبێت و هەر لەگەڵ ئەوانیشدا دەگەڕێتەوە بەغدا. کوڕی سێهەمیان کە ماوەیەکی زۆر لە قاهیرە ژیاوە، ئەویش دەگەڕێتەوە بەغداو تێکەڵی گرووپە سوونەکانی ئێراق دەبێت و تێدەکۆشێت بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی شیعەکان لە ئێراق و بەرگری لە عەرەبە سونەکان دەکات.
نووسەر هەوڵیداوە لە ڕێگای سێ کوڕەکەشیەوە، پرسێکی گرنگ و گەورە بوروژێنێت کە ئەویش کێشەی ناسنامەیە لە ئێراق.
شێوازی نووسین
یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ئەم ڕۆمانە، شێوازی نووسینیەتی. نووسەر بە شێوازێکی پۆست مۆدێرنانە هەوڵیداوە ڕۆمانەکەی بنووسێت. بەراستی شێوازی نووسینەکەی، تەواو سەرسامی کردم، نووسەر زۆر بە جوانی توانیویەتی ڕەگەزەکانی ڕۆمان بەکاربهێنێت، بەتایبەتیی شێوازی گێڕانەوەی ڕۆمانەکە، زۆر تایبەتە. تائێستا لە هیچ ڕۆمانێکی تری ئێراقیدا، ئەو شێوازی نووسینە بەکارنەهێنراوە. لە هەمووشی گرنگتر، نووسەر گەمەیەکی زۆر سەیر بە کات و شوێن دەکات. دیارە ئەمەش کارێکی ئاسان نییە، چونکە دەبێت شارەزاییەکی زۆرت لە کات و شوێنەکان هەبێت، نووسەریش زۆر شارەزای ئەو ناوچانە بووە کە باسی کردوون بەتایبەتیی دیمەشق، بەیرووت، عەمان، تاران، مۆسکۆ ، براگ لە هەمانکاتیشدا زۆر شارەزای مێژووی ئەو شوێنانە بووە. هەروەها زۆر بەباشیش توانیویەتی ڕەگەزی فلاش باگ بەکاربهێنێت. لە ڕووی گێڕانەوەش، نووسەر هەوڵیداوە لە ڕێگەی نامەکانی یوسف ساڵح کە بۆ فەریدەی ژنی نووسیوە، هەرەوەها بلاک ڕایتەرەکە ڕۆژنامەنووسە نەناسراوەکە دەزووی کۆلارەی ڕۆمانەکەی بۆ خوێنەران بکاتەوە، واتە ڕۆمانەکە بە دوو شێوە دەگێڕێتەوە، ئەمەش تەکنیکێکی زۆر جوان و تایبەتە.
کاریگەری پێسواو دوکانی تەباک
فێرناندۆ پێسوا شاعیر و نووسەر و ئەدیب و فەیلەسووفێکی پورتوگالییە و لەساڵی 1888 لە دایک بووە و لەساڵی 1935 کۆچی دوایکردووە. ئەم نووسەرە بە یەکێک لە شاعیر و ئەدیبە مەزنەکانی پورتوگال و جیهان دادەنرێت لەسەدەی بیستەمدا. ئەم شاعیرە تایبەتمەندییەکی زۆر سەیری هەبووە، کۆمەڵێک ناو و کەسایەتی جیاوازی بۆ خۆی هەڵبژاردووە، لەپاش خۆی کۆمەڵێک کاری جوانی بەجێهێشتووە، یەکێکیش لەوانە دیوانی شیعری دوکانی تەباک فرۆش لەم دیوانەدا باسی سێ کەسایەتی دەکات لەیەک کەسدا بوونیان هەیە. ئەم دیوانەش بەیەکێک لەکارە جوان و داهێنەرەکانی پێسوا دادەنرێت. عەلی بەدریش زۆر لە ژێر کاریگەری ئەم نووسەرەدایە، ڕۆمانەکەشی لە ژێر سایەی ئەم دیوانە شیعریە و نووسەرەکەیدا نووسیەوە. هەر لە ناونیشان و سەرەتای ڕۆمانەکەیەوە هەتا کۆتایی لە زۆر شوێندا باسی دوکانی تەباک فرۆشەکە و پێسوا دەکات. نووسەر زۆر سوودی لە شێوازی نووسینی پێسوا وەرگرتووە، هەوڵیداوە هەمان تەکنیکی نووسین لەم ڕۆمانەدا بەکاربهێنێت، ئەویش هاتووە سێ کەسایەتی جیاوازی بۆ پاڵەوانی ڕۆمانەکەی داناوە، ئەمەش جوانی زۆری بەم ڕۆمانە بەخشیوە.
گەڕان بەدوای ناسنامە و توندوتیژی
هەر لەگەڵ درووستبوونی دەوڵەتی ئێراقەوە، کێشە‌ی ناسنامە درووستبووە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی کۆمەڵێک ئێتنی و مەزهەب و ئاینی جیاواز ، بەداخەوە ئەمەش وایکردووە کە بەهۆی بوونی ناسنامەی جیاوازە، زۆرجار توندوتیژی و کێشەی گەورە ڕووبدات. نووسەریش هەوڵیداوە بەشێوەیەکی ئەدەبی باسی ئەم کێشەیە بکات. ئەو سەرەتا هاتووە باسی یوسف سامی موزیکژەنی جوو دەکات، لە ڕێگەی ئەمیشە هەوڵیداوە تیشک بخاتە سەر ژیانی پێکهاتەی جوو لە ئێراق. پاشان باسی بەهێزبوونی گیانی ڕاسیزم لە دژی جوو دەکات و دواتر لە ساڵی 1941 ئاگرە گەورەکە درووست دەبێت و کارەسات فەرهوود دەستپێدەکات، کە ئەویش پەلاماردان و کوشتن و دزین و تاڵانکردنی جووەکانی ئێراقە. نووسەر ئەمە بەسەرەتای هەموو توندوتیژییەکانی تر دادەنێت.
- ئەو ڕووداوە ژیانی هەموو بەغدای بەیەکجاری دەگۆڕێت، ئەو ڕووداوە پێشەکی هەموو کارەستە ئەهلییەکان بوو، لەوانەوە دەستدرێژییەکان پەیدا دەبێت، هەموو ڕووداو و کارەساتەکان، بۆ پاش ئەو ڕووداوانە دەگەڕێتەوە، ئەوەی لە ساڵی 1941 دا ڕوویان دا. ل 162
لەمەشدا نووسەر ڕاست دەکات، چونکە سەرەتای پەلاماردان و چەوساندنەوە بە جووەکان دەستیپێکرد، کاتێک دەستکرا بە تاڵانکردن و پاشان کۆچپێکردنیان، دواتریش لەگەڵ هاتنە سەرکاری سەدام حوسێن، ئینجا دەستکرا بە پەلاماردانی کوردە فەیلییەکان و ئەوانەی کە ناسنامەی ئێرانیان هەبوو. نووسەر لەکاتی باسکردنی دیمەنی دەرکردنی جووەکانی ئێراقدا زۆر بەجوانی وەسفی ئەو ڕەوشە نامرۆییەی کردووە، کە چۆن تەنها خۆیان و منداڵەکانیان و جانتایەک بۆیان هەیە بیبەن لەگەڵ خۆیان و نابێت هیچ پارەو ئاڵتون و سامانەکەیان لەگەڵ خۆیان بەرن، هەمان دیمەنیش لە ساڵی 1980 دا دووبارە دەبێتەوە، کاتێک حەیدەر سەلمان و تاهیرەی ژنی و حوسێنی کوڕی، لە ئێراق دەردەکرێن، ئەوانیش ڕێک وەکوو جووەکانیان پێدەکرێت و تەنها بە جلەکانیانەوە، ڕەوانەی سەر سنووری ئێران دەکرێن.
بەراستی نووسەر لە باسکردنی کێشەی ناسنامە و گەڕان بەدوای هۆکارەکانیدا، زۆر ژیرانە ئەم باسەی وروژاندووە، لە هەمانکاتیشدا هەوڵیداوە، تیشکێک بخاتە سەر ئەم کێشەیە کە بە دایکی هەموو کێشەکانی ئەم وڵاتە دادەنرێت.
- ئەو لەناو گێژاوی بەربەرەکانیی ناسنامەکانی ناو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەژیا. ئەو هەستی دەکرد ناسنامەکان نیشانەی کۆتایی هەبوو شتەکانە، لەو دەمانە هەستی دەکرد، خنکاوەو یان دەمرێت، وڵاتەکە وەکوو پاپۆڕێک بوو سەبر سەبر نقووم دەبوو، ، ل189
هەروەها ژیانی جیاوازی هەر سێ کوڕەکەشی، گوزارشت لەو چارەنووسە ناخۆشەی پێکهاتەکانی ئێراق دەکات.
ژیانی جوولەکەی ئێراق
خاڵێکی گرنگی تر بەلای منەوە مەسەلەی باسکردنی جووەکانی ئێراقە، بەداخەوە لەناو نووسەرانی ئێراقی بەتایبەتیی عەرەبەکان زۆر بەکەمی باسی جووەکانی ئێراقیان کردووە، ڕاستە لە ڕووی مێژووییەوە پەڕتووک و لێکۆڵینەوە هەیە، بەڵام زۆر بە کەمی لە ئەدەبدا باسکراون. ئەمەش بە بڕوای من، خاڵێکی جوانی عەلی بەدرە، کەهاتووە بەدەر لە زاڵبوونی هزری تەسکی نەتەوەپەرستییەوە، بە شێوەیەکی مرۆڤانە، باسی ئەم پێکهاتە گرنگەی ئێراقی کردووە لە هەمووشی گرنگتر باسی چەوساندنەوەو پەلاماردانیان دەکات، لەلایەن زۆرینەی عەرەبی موسڵمانەوە، ئەمەش بەراستی هەڵوێستێکی مەردانەی نووسەرە.
کۆچی کوردە فەیلییەکان
خاڵێکی گرنگی تر باسکردنی کۆچی هەزاران کوردی فەیلیی و هەموو ئەوانەی کە گوایە ناسنامەی ئێرانیان هەیە. زۆر بەکەمی لەناو ئەدەبی ئێراقی و تەنانەت کوردیشدا، باسی ئەو کارەساتە گەورەیە کراوە، کە ڕووبەروی هەزاران کوردی فەیلی و عەرەبی ناسنامەی ئێرانی کراوە. ئەمەش خاڵێکی گرنگ و جوانی تری ئەم ڕۆمانەیە، کەمایەی دەستخۆشی لێکردنە.
مەرگ دۆستی
پرسێکی گرنگی تر کە نووسەر تیشکی خستۆتە سەر، مەسەلەی زاڵبوونی گیانی مەرگ دۆستی یان ئەوەی فەیلەسووفی جوولەکەی ئەڵمانی ئەریک فرۆم ناوی لێناوە نیکرۆڤیلی . نووسەر لەرێگای گێڕانەوەی ڕووداوە مێژوویەکان، باسی ڕەگوریشەی بڵاوبوونەوەو بەرفراوانبوونی ئەم مەرگ دۆستییە لە ئێراق دەکات. بە بڕوای نووسەر لەگەڵ یەکەمین کودەتا و درووستبوونی جەوێکی شۆڕشگێڕی لەناو ئێراق لەسەرەتای شەستەکان، ئەم گیانی مەرگ دۆستییە بڵاودەبێتەوەو هەتاوەکو ئەمڕۆش پێوەی دەناڵێنین.
- لەساڵی یەکەمی شۆڕش هەستی بە هیچ نەدەکرد، بەڵام لە ساڵانی دوایی هەستی بە زۆر شت کرد، هێڵەکان وردو گچکە بوون ، هێشتا هەموو گرد و کۆنەبوونەوە، بەڵام هێدی هێدی مەترسییەکان دەردەکەوتن ، ئەو مەترسییەش کولتوورێکی مەزنی تایبەتیی خوڵقاند، ئەوەش بە زاراوەی نوێ، وەکوو مردن بۆ بەکرێگریراوان، مردن بۆ کلکەکانی کۆڵۆنیزم، هەموو خەڵکەکە باسی مردن و کوشتن دەکەن، جەماوەرەکە لەگەڵ چەپڵە لێدان بۆ زەعیم یەک دەنگ هاوار دەکەن ( لە سێدارەدان، لە سێدارەیان بددە، مەڵی کاتم نییە، ، ، ل 232
دواتر کودەتا خوێناوەیەکەی 8 شوبات ڕوو دەدات، لێرەشەوە هەستی مەرگ دۆستی پەرەدەستێنێت و دواتریش بەهاتنە سەرکاری سەدام حوسێن، ئەم هەستە زیاتر دەبێت و دەگاتە ترۆپکی خۆی، کاتێک جەنگ لە دژی ئێران بەرپا دەکات. نووسەر زۆر بەجوانی باسی ئەو کاتە دەکات.
- کەمال دڵنیا بوو لەوەی کە جۆرێک لە نیکرۆڤیلیای نەخۆش، لە شەیدابوون بە شتە خاپوورەکانەوە سەرچاوەی گرتبێت، ئەو میللەتەی داگیرکردووە. ل 340
جەنگی ئێراق و ئێران
جەنگی ئێراق و ئێران یەکێکە لە کارەساتە گەورەکانی مێژووی هەردوو وڵات، ئەم جەنگە ماڵوێرانی، خاپووربونی ئابووریی و ژێرخانی ئابووری هەردوو وڵات، کوشتنی هەزارن کەس، ئاوارەبوونی ملیۆنان کەسی لەگەڵ خۆیدا هێنا. نووسەر زۆر ژیرانە و مرۆڤانە توانیویەتی وەسفێکی ڕاست و درووستی ئەو ساتە مێژووییە بکات، لە هەمانکاتیشدا باسی ئەو ڕەوشە گشتییە بکات، کە بەسەر هەردوو وڵاتدا زاڵبووە. ئەمەش خاڵێکی بەهێز و جوانی تری ئەم ڕۆمانەیە.
لە کاتی باسکردنی نیقاشی کەمال مدحەت و ئەمجەد مستەفا و ودادی خێزانی، ئەم دیدە جیاوازەمان بۆدەردەخات:
-ئەمجەد باسی شەهادەت و سەرەوەرییان دەکرد، ئەو بڕوای وابوو ئەو عێراقییانەی کە لە جەنگدا دەکوژرێن شەهیدن، بەڵام ئەو سەربازە ئێرانیانەی کە لەو جەنگەدا دەکوژرێن مرۆڤ نین. ئەوانە زیندەوەرێکی زیان بەخشن، لەوکاتەدا کەمال بۆچونی ئێرانییەکانی بە بیر دەهاتەوە کە دەیانگوت، سەربازە ئێراقییە کوژراوەکان دەچنە دۆزەخ و سەربازەکانی خۆمانیش دەچنە بەهەشت ل 336
موزیک و جوانی و هونەر
خاڵێکی گرنگی تر لەم ڕۆمانەدا ئەوەیە ، نووسەر هەوڵیداوە، لە ڕێگەی موزیک و هونەرەوە، باسی ڕووداوە ناخۆشەکانی ژیانی ئێراقییەکان بکات. لە زۆر شوێنیشدا باسی گرنگی هونەر و موزیک دەکات بەسەر مرۆڤ و کۆمەڵگەوە.
لەزاری یوسفەوە دەڵێت:
- دەبێ موزیک هەموو خەڵکە جیاوازەکان لە یەکتری نزیک بکاتەوەو بچنەوە ناو یەک قاڵب، ئەو وایدەزانی ڕەنگە موزیک بتوانێت هەموو مەزهەب و ئایین و نەتەوەو ڕەگەزەکان کۆبکاتەوە ، ، ، ل 185
لە شوێنێکی تردا دەڵێت:
- ئەو هەر لە ڕۆژی فەرهوودەکەوەوە، بەشێوەیەکی گشتی خەڵکەکەی وەکوو دوژمنی سەرەکی جواناییەکان سەیر کردووە، ئەوەی دژایەتی جوانی کردبێت، دژایەتی هەموو شتەکانی تری ژیانی کردووە، ئینجا بەرەکەی لەبێهودەییەوە دەگوزارێتەوە بۆ بەرەی داژیەتی و دوژمنداری، لە قبووڵکردنەوە بۆ ئینکارکردن ، ، ، ل229
ژیانی سیاسی و ئەدەبی و فەرهەنگی ناوچەکە
نووسەر ئەم ڕۆمانەی وەکوو پانۆرامایەکی مێژوویی خێرایە، بەناو وڵاتانی ناوچەکە، باسی مێژووی ململانێ سیاسییەکانی ئێراق و ئێران و سوریا و لوبنان دەکات، لە هەمانکاتیشدا جگە لەسیاسەت تیشکیشی خستۆتە سەر ژیانی هونەری، ئەدەبی، شارستانی ئەم وڵاتانە. هەروەک چۆن باسی پارت و جووڵانەوە سیاسییەکانی دەکات، بەهەمانشێوەش باسی بزووتنەوە فکری، ئەدەبی و هونەرییەکان دەکات بەتایبەتیی لە ئێراقدا، باسی کۆمەڵێک شاعیرو نووسەر و تابلۆکێش و موزیکژەنی ناوداری ئێراق دەکات. ئەمەش هێندەی تر ڕۆمانەکەی ڕازاندۆتەوە.
کورد
ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە نووسەر لە چەند شوێنێکدا لە ڕێگەی چەند کەسایتییەکەوە، هەوڵیداوە بە باشی باسی کورد بکات، لە هەمانکاتیشدا وێنەیەکی جوانی بەو کەسایەتییانە داوە کە کوردن، نووسەر باسی یەکێک لە ئەدیبە ناسراوەکانی کورد دەکات کە ئەویش چیرۆکنووسی و ناسراوی گەلەکەمان حەسەن قزڵچییە لەم ڕۆمانەشدا ڕۆڵێکی زۆر جوانی پێبەخشیوە.
چەند سەرنجێک
دیارە ئەم ڕۆمانەش وەکوو هەموو بەرهەمێکی تری ئەدەبی چەند لایەنێکی هەیە کە بەلای منەوە مایەی سەرنج یان ڕەخنە بوون، بەڵام ئەمە لە مەزنیی و جوانی ڕۆمانەکە کەم ناکاتەوە.
یەکێک لەو خاڵانەی کە بوونە مایەی سەرنجم ، پەیوەندی بە گێڕانەوەی ژیانی ئەو سێ کەسایەتییەوە هەیە. نووسەر لە سەرەتای ڕۆمانەکە باسی یوسف ساڵح دەکات، کە ناوبانگی لەناو بەغدا پەیداکردووە، چ لەناو دەسەڵاتداران، چ لەناو ڕۆشنبیرانی ئەوکاتە کەسێکی ناسراو بووە. پاشانیش کاتێک باسی حەیدەر سەلمانیش دەکات، ئەویش بەهەمانشێوە موزیکژەنێکی ناسراو بووە و لەناو خەڵکی و دەسەڵاتدارانیش ناسراو بووە، پاشتریش کاتێک کەسایەتیەکە دەبێتە کەمال مدحەت هەمانشێوەیە. پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە، چۆن دەکرێت کەسێک هێندە ناسراو بێت، پاش چەند ساڵێک بگەڕێتەوەو ناوی خۆی بگۆڕێت و کەسایەتییەکی تر بەخۆی ببەخشێت و کەسیش نەیناسێتەوە؟!
لەکاتێکدا هەموو ڕژێمەکانی ئێراق، خاوەنی دەزگای ئەمنی بەهێزبووە، ڕاستە لە کۆتاییدا نووسەر بەکەمی باسی دەزگای هەواڵگری ئێراقی دەکات، کە گوایە ئەوان ناسیویانەتەوە. بەڵام ئەی خەڵکی؟ ئەی نوخبەی ڕۆشنبیران؟ چۆن کەسیان ئەم کەسایەتییە نانا#سنە#وە؟ لەکاتێکدا هەر سێکیان، خاوەنی تۆڕێکی پەیوەندی بەهیزبوون.
خاڵێکی تریش مەسەلەی نامەکانە، بەراستی لە هەندێک نامەدا دەتوانم بڵێم موبالەغە دەکرێت یان دوورە لە ڕاستی، بۆ نموونە کاتێک یوسف باسی ئەو ژنانە دەکات بۆ فەریدەی خێزانی کە لە ئیسرائیل دەژی، یوسف دەڵێیت نامەی بۆ پیاوێکی هاوڕێی نامە دەنووسێت، چونکە هیچ پیاوێک ناتوانێت ئاوا بە ئاشکرا باسی خەوتن و ئەڤینداری خۆی لەگەڵ ژنانی تردا بۆ ژنەکەی بنوسێت، جا با ئەو ژنەش زۆر مۆدێرن و کراوەش بێت، بەڵام ئەمە زۆر زەحمەتە و مایەی قبووڵ کردن نییە.
خاڵێکی تریش بە بڕاوی من دەتوانم بڵێم نووسەر کەمێک زیادەڕۆیی یان وەکوو عەرەب دەڵێن افراگ ی کردووە لەکاتی باسکردنی پەیوەندییە ئەڤینداریی و سێکسییەکانی پاڵەوانەکەی لەگەڵ ژنان، چونکە ئەم پیاوە دەچێتە هەر شوێنێکەوە لەگەڵ چەند ژنێک ئەڤینداری دەکات، پەیوەندی ئەڤینداریی و سێکسی لەگەڵدا زیاتر لە 10 ژن هەبووە، ئەمەش بۆ کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کەمێک قوورسە یان ڕێی تێ ناچێت.
خاڵێکی تریش ئەوەی من هەستی پێدەکەم، نووسەر بەشێوەیەکی زۆر خراپ ، دژی خەڵکی عەوام یان خەڵکی سادە دەوەستێتەوەو هەروەها بەسەرچاوەی هەموو کێشەکانیشی دەزانێت. لەمەشدا تاڕادەیەکی زۆر، هزری ڕۆژاوایی یان نیتچەیی بەسەریدا زاڵە، لەزۆر شوێنیشدا هەست بەمە دەکەیت. ئەمەش ڕاست نییە، چونکە هەمووکاتێک خەڵکی عەوام قووربانیی سیاسەتی نوخبەی سیاسی و ڕۆشنبیرانە، ئەوە ئەوانن بڕیاری سیاسیان بە دەستە و کێشە و جەنگەکان دەخوڵقێنن نەک خەڵکە ئاساییەکە.
دوا قسە
بەدڵنیاییەوە ئەم ڕۆمانە زۆر بابەتی جوان و گرنگی ورژاندووە، لە هەمووشی گرنگتر، نووسەر هەوڵیداوە جوانترین و مۆدێرنترین تەکنیکی ڕۆمان نووسین بەکاربهێنێت. بە بڕوای من خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە زۆر گرنگە، چونکە لە ڕێگەی ئەم ڕۆمانەوە، خوێنەر بە مێژووی سەد ساڵەی ئێراق ئاشنا دەبێت، هەروەها وەڵامی هەندێک کێشەی داوەتەوە، کە ئەمڕۆ ڕووبەروی کۆمەڵگەی ئێراقی دەبێتەوە لە پێش هەمووشیانەوە جەنگی مەزهەبی و تایەفیی و ئێتنی، کە بەرۆکی ئەم وڵات بەر نادات. هەر بۆیە هیوادارم حکومەتی ئێراق و هەرێمی کوردستانیش ئەم ڕۆمانە بخەنە مەنهەجی خوێندنەوە، بۆئەوەی نەوەی نوێ، ئاگاداری کارەسات و ڕووداوەناخۆشەکانی وڵاتەکەی بێت.
لە کۆتایشدا دەستخۆشی لە برای هێژام کاک شێرزاد هەینی دەکەم، بەراستی لە وەرگێڕانەکەیدا سەرکەوتوبووە و هیوای کاری باشتری بۆ دەخوازم .
سەرچاوە:
عەلی بەدر. #تووتنەوانەکە#. وەرگێرانی #شێرزاد هەینی#. چاپی دووەم،. ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند . #سلێمانی#. 2019
[1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 152
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
Articoli collegati: 2
Biblioteca
Date & eventi
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 03-03-2020 (4 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( ڕۆژگار کەرکووکی ) su 04-08-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( شادی ئاکۆیی ) su 05-08-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) in: 18-02-2024
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 152
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,427
Immagini 105,714
Libri 19,160
File correlati 96,493
Video 1,307
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.703 secondo (s)!