پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,478
وێنە 106,123
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,504
ڤیدیۆ 1,308
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
تێڕوانینی ئیبن ڕوشد لەبارەی پەیوەندی نێوان ئایینی ئیسلام و فەلسەفە
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تێڕوانینی ئیبن ڕوشد لەبارەی پەیوەندی نێوان ئایینی ئیسلام و فەلسەفە

تێڕوانینی ئیبن ڕوشد لەبارەی پەیوەندی نێوان ئایینی ئیسلام و فەلسەفە
ناونیشانی بابەت: تێڕوانینی ئیبن ڕوشد لەبارەی پەیوەندی نێوان ئایینی ئیسلام و فەلسەفە
ئامادەکردن و نووسین: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#

هەمیشە لەنێوان ئایین و فەلسەفەدا جۆرێک لە ناکۆکی و دژ بە یەکییەک هەبووە، لەوەتی فەلسەفەش درووستبووە، نیقاشێکی گەورە لەنێوان فەیلەسووفان و زانایانی ئایینی بەرپا بووە. ئایا هەق بەلای فەلسەفەوەیە یان بە لای ئایینەوە هەیە. مەسەلەی تێگەیشتنی ڕاستی و هەقیقەت و کێ لەسەر هەقە، هەتاوەکوو ئێستاش بەردەوامە. هەرچەندە ئەم نیقاشە لە سەرەتادا لەنێوان فەیلەسووفان و ئایینەکانی جوو و کریستیان بەرپا بوو، دواتریش بە بڵاوبوونەوەی ئایینی ئیسلام، ئەم نیقاشە ڕۆژهەڵاتیشێ گرتەوە.
لە ماوەی پێشوودا چاوم بە پەڕتووکی فەسلول مەقال فەیلەسووفی ئیسلامی ئیبن ڕوشد کەوت، کە لەلایەن کاک #مەریوان# عەبدول کراوەتە کوردی. ئەم پەڕتووکە یەکێکە لە پەڕتووکە باشەکانی ئیبن ڕوشد. ئەم پەڕتووکە باسی بۆچوونی ئیبن ڕوشد و کۆمەڵێک فەیلەسووفی ئیسلامی تر دەکات لەبارەی ئەم مەسەلەیەوە.
لە هەمانکاتیشدا بەشێکی زۆری پەڕتووکەکە خۆی بۆ ئەم پرسە تەرخانکردووە و وەڵامدانەوەی ئەوانەی کە دژی فەلسەفە دەوەستنەوە لە پێش هەمووشیانەوە ئیمام غەزالی. لە هەمانکاتیشدا باس لە گرنگی فەلسەفەشمان بۆ دەکات.
پەیوەندی ئایین و فەلسەفە
وەکو پێشتریش ئاماژەم پێکردوو لەگەڵ سەرهەڵدانی ئایینە ئاسمانییەکان، کێشە دەکەوێتە نێوان فەیلەسووفان و زانایانی ئایینەوە. بەڵام دواتر هەندێک فەیلەسووفی ئایینی جوو وکریستیان هەوڵ دەدەن، ئەم جەنگە خاوبکەنەوە.
وەکو کاک مەریوان عەبدولیش دەڵێت: هەرکات فەلسەفە هەبووبێت و بیرکردنەوەی فەلسەفیش لەناو خەڵکیدا جێگەی بایەخ بووبێت، ئەم پرسە هاتۆتە ئاراوە، چونکە هەریەک لەلایەنگرانی فەلسەفەو ئایین پێیان وایە ئەوی تریان دژیەتی، یان هەوڵی گونجاندنیان داوە لەنێوانیاندا و پێیان وابووە کە دوو ڕێگان بە شێوازی جیاواز بۆ گەیشتن بە هەقیقەت ، ل17
فیلونی ئەسکنەدەرانی ، کە لە ساڵی 50 زایینی کۆچی دواییکردووە ئەم فەیلەسووفە جوولەکەیە هەوڵیداوە شەریعەتی موسا بە شێوازێکی عەقڵی تەئویل بکات. پاش ئەمیش کۆمەڵێک فەیلەسووفی کریستیان هەوڵیانداوە کە ئایینی کریستیان و فەلەسەفە پێکەوە گرێ بددەن لەوانە کلیمینتس و ئۆگستین کە پێشەنگی فەیلەسووفانی کریستیان بوون، دەیانویست کریستیانەت و فەلسەفە بە یەکەوە گرێ بددەن. لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەشدا لە ڕۆما، کۆمەڵێک قەشەی کریستیان هەوڵیان دەدا پەیوەندی فەلسەفە و کریستیان کاتۆلیکی باشبکەن و بەتەواوکەری یەکتریان دادەنا، هەرچەندە لەم هەوڵەیان سەرکەوتوو نەبوون.
هەرچەندە فەیلەسووفە ماتریالیستەکان زۆر دژی ئەوە بوون کە ئایین و فەلسەفە تەواوکەری یەکتر بن، بەڵکە بە دوژمنی یەکتریان دادەنا. لەمەدا وتە بەناوبانگەکەی مارکس کە دەڵێت ئایین تلیاکی گەلانە، لووتکەی دژایەتی فەلسەفە و ئایین ڕادەگەیەنێت.
ئایینی ئیسلام و فەلسەفە
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئایینی ئیسلامیش، مەسەلەی پەیوەندی نێوان ئایین و فەلسەفە هاتە ئاراوە، هەندێک زانا و بیرمەندی ئیسلامی هەڵوێستی زۆر توند و خراپیان بەرامبە بە فەلسەفە هەبووە لەوانە غەزالی کە زۆر دژی فەلسەفە بووە، لەبەرانبەر ئەم بۆچوونە توندەی غەزالی کۆمەڵێک فەیلەسوفی ئیسلامی پەیدا بوون، کە پێیان وابووە ئایینی ئیسلام و فەلسفە تەواوکەری یەکترین و دوژمنی یەکتری نین لەوانە کیندی، فارابی، سجستانی، ئیبن نوفڵ، ئیبن ڕوشد
بۆچوونی فەیلەسووفانی ئیسلام
یەکەمین فەیلەسووفی ئیسلامی کیندی بووە کە باسی ئەم بابەتەی کردووە و پەڕتووکێکی بەناوی لە بارەی فەلسەفەی یەکەمینەوە نووسیوە و پاشانیش ناردوویەتی بۆ خەلیقە موعتەسەم بالله کیندی لەم پەڕتووکەیدا بەڵگە دەهێنێتەوە بۆ ڕەوایەتی کاری فەلسەفاندن و بە کارێکی ڕاست و تەباو گونجاوی دادەنێت لەگەڵ ئاییندا. لەمبارەیەوە دەڵێت: مەبەستی فەیلەسووف لە زانستەکەیدا پێکانی هەقە، لە کارکردنیشیدا کارکردنە بە هەق. کیندی پێشی وایە کە کە فەلسەفە لەگەڵ ئەوەی پێغەمبەران هێناویانە هیچ جیاوازییەکی نییە.
هەروەها فەیلەسووفێکی تری ئیسلامی فارابییە، کە ئەویش هەوڵیداوە گونجاندنێک لەنێوان ئیسلام و فەلسەفەدا بکات، ئەو لە پەڕتووکی کتاب الملة هەوڵیداوە کە گونجاندن و نزیکی نێوان فەلسەفە و ئایین بددات. لەمبارەیەوە دەڵێت: ئایین و فەلسەفە لەیەک دەچن و شەریعەتە چاکەکان لەلایەن فەلسەفەوە پشتگیری دەکرێن و بەڵگەیان بۆ دەهێنرێتەوە.
ئیبن نوفلیش لە پەڕتووکی حی بن یقظان کە چیرۆکێکی فەلسەفەییە، دەیەوێت ئەوەمان پێ بڵێت کە هیج لێکدژیی و جیاوازیی لەنێوان ئایینی ئیسلام و فەلسەفەدا نییە و بگرە ئەو پێی وایە کە ئایین و فەلسەفە هەردووکیان ڕێگەی بەرەو هەقیقەت چوونن. واتە دژی یەکتر نین.
غەزالیی و فەلسەفە
یەکێک لە زانا و بیرمەندە ناسراوەکانی ئایینی ئیسلام ئیمام ئەبو حامیدی غەزالییە ، کە زۆر دژی فەلسەفە بووە، ئەمەش لە پەڕتووکی تهافت الفلاسفة بەجوانی دەریخستووە. غەزالی پێی وابووە فەلسەفە و ئایین نەک لەگەڵ یەکتری ناگونجێن بگرە دژی یەکتریشن و فەلسەفەی بە دوژمنی ئایین داناوە. هەر لەناوی پەڕتووکەکەشیەوە دیارە، چەندە ڕقی لە فەلسەفە بووە. جێگەی ئاماژەیە ئەم بۆچوونەی غەزالیش، هەتاوەکوو ئەمڕۆ لەناو ئیسلامییە توندڕەوەکاندا زۆر باوە.
ئیبن ڕوشد و فەلسەفە
لە ماوەی پێشوودا لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی العربیة موراد وەهبە فەیلەسووف و بیرەمەندی ناسراوی میسری وتی: ئیبن ڕوشد کاریگەریی گەورەی بەسەر فکری ئەوروپاوە هەبووە، بەتایبەتیی لە ڕووی فکری جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت و ئازادی تاکەکەسیەوە. ئەم قسەیەش بەلای منەوە سەیر بوو، بەڵام کاتێک سەیری بەرهەمەکانی ئەم کەڵە فەیلەسووفە دەکەین، ئەوجا لە گرنگی فکری تێدەگەیەن.
ئیبن ڕوشد یەکێکە لە فەیلەسووفە ناودارو گرنگەکانی جیهانی ئیسلامی، لە ساڵی 520 کۆچی لە شاری قوورتوبە لە باشووری ئیسپانیا لە دایک بووە و لە ساڵی 575 کۆچیی دوایی کردووە. ئەو جگە لەوەی زانایایەکی ئایینی بووە خۆشی بە فکرو فەلسەفەی یۆنان و زانستی فەلەکناسیی و پزیشکیشەوە خەریک کردووە. هەروەها لە پاش خۆی کۆمەڵێک پەڕتووکی گرنگی فکریی و زانستی بەجێهێشتووە گرنگترینیان: ( فصل المقال، تهافت التهافت، الکشف عن مناهج الادلة) هەروەها پەڕتووکی الکلیات لە بواری زانستی پزیشکیدا، کە یەکێکە لە پەڕتووکە گرنگەکانی بواری پزیشیکی.
یەکێکیش لە پەڕتووکە بەناوبانگەکانی فصل المقال ، کە تێیدا پرسی پەیوەندی فەلسەفە و ئایین و وەڵامدانەوەی ئیمام غەزالییە. ئەم پەڕتووکە لە ڕووی فکریی و فەلسەفییەوە گرنگی زۆری هەیە. خۆشبەختانە لەلایەن وەرگێڕای هێژامان کاک مەریوان عەبدول کراوەتە کوردیی. لەم پەڕتووکەدا ئیبن ڕوشد هەوڵیداوە وەڵامی ئەو پرسیارە گرنگە بداتەوە کە ئایا فەلسەفە و ئایین دژ بە یەکن یان تەواوکەرتی یەکترین؟ هەروەها وەڵامی بۆچوونەکانی ئیمام غەزالی داوەتەوە، کە دژی فەلسەفە بووە، دیارە ئەمەش بە پشتبەستن بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز و وتەکانی پێغەمبەر.
هەموو پێغەمبەرێک فەیلەسووفە، بەڵام هەموو فەیلەسووفێک پێغەمبەر نییە
یەکێک لە وتە بەناوبانگەکانی ئیبن ڕوشد ئەمەی سەرەوەیە، ئەو پێی وایە کە فەلسفە و ئایین پەیوەندییەکی ئێجگار مەتین و بەهێزیان هەیە. ئیبن ڕوشد پێی وایە کە هەموو شەریعەتێک بە سروشە وحی بەڵام ژیری تێکەڵی دەبێت و فەلسەفە دەبێتە یارمەتدەری ئایین، خۆ ئەگەر ئایینێک دوور لە سروش و تەنیا بە فەلسەفە دابمەزرێت ئەوا کەموکوورت دەبێت. ل 23
ئایا فەلسەفە دژی ئایینە؟
ئیبن ڕوشد لە تەواوی ئەم پەڕتووکە و پەڕتووکەکانی تریشیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ کاتێک فەلسەفە دژی ئایین نییە، زۆرجار ئەو کەسانەی کە خەریکی فەلسەفەن بە کەسانی کافرو مولحید تاوانبار دەکرێن، بەڵام ئین ڕوشد پێی وایە ئەوە فەلسەفە نییە ئەو کەسانەی لە ڕێگە لاداوە ، بەڵکوو هۆکاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ خودی ئەو کەسانە خۆیان، جا بەهۆی بیرتەسکی خۆیانەوە بێت یان خراپ تێگەیشتنیان لێی بەهۆی نەبوونی مامۆستا وە.
دواتریش دەڵێت: شتێک کە لە خودی خۆیدا سوودبەخش بێت، نابێت وازی لێبهێنرێت لەبەر زیانێک کە بەهۆیەکی دەرەکی لێیکەوتووە..ل 27
پاشتر دەڵێت:
ئەو کەسەی کە ڕێگری دەکات لە تێڕوانین لە پەڕتووکەکانی فەلسەفە لەو کەسانەی کە شایەنی ئەوەن، وەکوو ئەو کەسەیە کە ڕێگری دەکات لە کەسێکی تینوو لە خواردنەوەی ئاوی ساردی سازگار تا دەمرێت لە تینوێتیدا، ئەمەش لەبەرئەوەی خەڵکانێک پێی خنکاون یان مردوون، لە ڕاستیدا مردن بە ئاو شتێکی لاوەکییە، بەڵام مردن لە تینوێتیدا شتێکی خودیی و زەروورییە. ل 44
سێ جۆر خەڵک
ئیبن ڕوشد پێی وایە خەڵکی لەبەرانبەر ئاییندا یەک جۆر نین و ئایینی ئیسلامیش کە ئایینێکی خوداییە ئاڕاستەی هەموو جۆرە خەڵکێک کراوە و هەریەکەیان بەپێی ئاستی تێگەیشتنی خۆی لە ئایین تێدەگات. دواتریش دەڵێت خەڵکی لە سێ ئاستدان: 1. وتارییەکان. 2. مشتومڕییەکان. 3 بورهانییەکان.
1/گووتارییەکان ئەوانەن تەنیا بە ڕیگەی وتار و ئامۆژگاری باوەڕ دەهێنن، ئەمانەش خەڵکی گشتیی و ئاسایین.
2/ مشتومڕییەکان، ئەمانە ئاستیدان بەرزترە لە خەڵکی ئاسایی و گشتیی و وتارییەکان، ئەمانیش بە مشتومڕ باوەڕ دەهێنن.
3/ بەڵام بورهانییەکان ئەو کەسانەنە کە بە فەلسەفە و بەڵگەی عەقڵیی و تێڕوانینی حەقڵی و بورهان باوەڕ دەهێنن. ل28
ئیبن ڕوشد بۆ ئەم بۆچوونەشی پشت بە ئایەتێکی قورئان دەبەستێت کە دەڵێت: ادع الی سبیل ڕبک بالحکمة و الموعظة الحسنة و جادلهم بالتي هي احسن، سورەتی النحل. ئایەتی 125 ئیبن ڕوشد ئەم ئایەتە دەکاتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ بۆچوونەکانیی و بەکارهێنانی فەلسەفە بەتایبەتیی دوایین وتەی خودا کە دەڵێت موجادەلەیان بکە بە باشترین شێوە، و جادلهم بالتي هي احسن
شەریعەت و فەلسەفە
بەشێکی تری پەڕتووکەکەی ئیبن ڕوشد تەرخانکراوە بۆ پەیوەندی نێوان شەریعەتی ئیسلام و فەلسەفە. ئەو دەڵێت: ئەگەر ئەم شەریعەت هەق بێت و بانگخوازبێت بۆ تێڕوانین بۆ ناسینی هەق، ئەوا ئێمە گروهی موسڵمانان بە تەواوەتی ئەوە دەزانین کە فەلسەفە نابێتە هۆی سەرپێچی ئەوەی لە شەرعدا هاتووە. لە ڕاستیدا هەق لێکدژ نییە لەگەڵ هەقدا، بەڵکوو تەبایە لەگەڵیدا و شایەتی بۆ دەدات..ل 45
ئامانجی شەریعەت
ئیبن ڕوشد وەک زانایەکی ئایینی کە لەناو زانستی ئاییندا قووڵ بووەتەوە بەتایبەتیی شەریعەتی ئیسلامی، باسی ئامانجی شەریعەتمان بۆ دەکات و دەڵێت:
پێویستە بزانین مەبەستی شەریعەت بریتییە لە فێرکردنی زانستی هەق و کارکردن بە هەق ، زانستی هەقیش بریتییە لە ناسینی خودای بەرز و باڵا و سەرجەم هەبووەکان بەو شێوەیەی کە هەیە، بەتایبەتیی ناسینی بەختەوەریی دوارۆژو بەدبەختی دواڕۆژ. ل 75
پەیوەندی زانست و ئایین
لە مێژوودا زۆرجار بەشێکی زۆری زانایانی ئایینی دژی زانست و پێشکەوتنی زانستی وەستاونەتەوە و هەندێکیشیان بۆچوونی توندڕەوانەیان لە دژی زانا و زانست دەربڕیوەو فەتوای کوشتنیان دەرکردووە. لێ ئەوەی جێگەی سەرنجە، ئیبن ڕوشد دژی هەموو ئەو بۆچوونە توندڕەوانە دەوەستێتەوە کە پێیان وایە زانست و ئایین دژی یەکن بەڵکە بەپێچەوانەوە ئەو وەکوو تەواوکەری یەکتری دادەنێت. لەمبارەیەوە ئیبن ڕوشد لە پەڕتووکەکەیدا وتارێکی بەناوی چۆنێتی گونجاندن لەنێوان حیکمەت و شەریعەتدا نووسیوە. لەم وتارەیدا بەوردی باسی ئەو پەیوەندییە قووڵەی نێوان ئایین و زانست یان وەکوو خۆی دەڵێت حیکمەت دەکات و دەڵێت:
حیکمەت هاوڕێی شەریعەت و خوشکی شیرینییەتی. هەردووکیان حیکمەت و ئایین بە مرۆک هاوڕێی یەکترن و بە کرۆک و ڕەمەک غەریزە یەکتریان خۆش دەوێت. ل 92
قوربانی دەستی توندڕەویی ئایینی
هەمیشە کەسە ڕووناکبیرەکانی لە جیهاندا بوونەتە قووربانی دەستی کەسانی دەبەنگ و توندڕەو، ئەو کەسانەی کە زیرەک و بە توانان هەمیشە کۆمەڵێک دوژمنی زۆری بۆ پەیدا دەبێت، بەتایبەتیی کەسانی دەبەنگ ، ئەوانە ڕقی شەخسیان لە کەسە زیرەکەکان، دەبێتە ئاگرێکی گەورە لە ناخیاندا و دەبێتە هاندەرێکی باش تاوەکوو بە بیانووی پارێزگاریکردن لە ئایین یان نیشتمان، پەلاماری خەڵکی زیرەک وبەتوانا بددەن.
ئیبن ڕوشد کە یەکێکە لە فەیلەسووفە مەزنەکانی ڕۆژهەڵات و تەواوی ڕۆژاوا پێی سەرسامە، کەچی ئەم زانا مەزنە دەبێتە نێچیرێکی باش بۆ دەبەنگە توندڕەوەکان و هەموو پەڕتووک و داهێنانەکانی بە لادان لە ئایین دادەنێن. کاتێک لە مەراکیش دەگەڕێتەوە بۆ قوورتوبە زێدی خۆی، بۆچوونەکانی لە بارەی فەلسەفەوە بڵاوکردەوە، ئەوەندەی پێ ناچێت بە هەرتەقە و دەستدرێژیکەر بۆ سەر ئایین دادەنرێت و فەتوای کافری و لادان لە ئایینی بۆ دەردەچێت. ئەویش ناچار دەبێت کە قوورتوبە بەجێبهێڵێت و ماوەیەک خۆی لە شاری فاس بشارێتەوە، بەڵام دواتر ئاشکرا دەکرێت و لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەستگیر دەکرێت و زیندانی دەکرێت. بەوەش ناوەستن، دەچن لەناو بازاڕدا خەڵکی کۆدەکەنەوەو هەرچی پەڕتووکییەتی بەدیار خەڵکییەوە دەیسووتێنن . بەڵام خۆشبەختانە چەند پیاوچاکێک دەچن لای دەسەڵاتدارن شەفاعەتی بۆ دەکەن و بەرگری لێدەکەن و دەڵێن کابرا کافر نییە. پاشتر بە هەوڵی پیاوچاکان ئازاد دەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ مەراکیش . بەڵام ئازاری زیندانیکردن و پەلاماردان و لە هەمووشی خراپتر سووتاندنی پەڕتووکەکانی، دەبێتە ئازارێکی گەورە لەدڵیدا و پاش ساڵێک لە 595 کۆچییدا کۆچی دوایی دەکات.
دوا قسە
بەداخەوە هەتاوەکوو ئیستاش ئەو نیقاشە هەر بەردەوامە، بەتایبەتیی لەم سەردەمەدا کە فکری توندڕەوی ئایینی لە بەهێزیدایە، دووبارە هەندێک بە ناوی پارێزگاریکردن لە ئایین، دەیانەوێت هەموو جوانییەکانی فکرو فەلسەفە لەناوبەرن، هەرچەندە ئەمەش مێژووییەکی ناشیرینی لە هەموو ئایینەکاندا هەیە.
بەدڵنییایەوە ئیبن ڕوشد یەکێکە لە فەیلەسووف و زانا بەتواناکانی مێژوویی ئیسلامی، بەداخەوە ئەویش لە کۆتایی ژیانیدا دەبێتە قووربانی دەستی فکری توندڕەویی ئایینی. هەرچەندە بۆچوون و پەڕتووکەکانی، کاریگەریی گەورەیان بەسەر ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوادا هەبووە.
لە کۆتاییدا دەست خۆشی لە کاک مەریوان عەبدول دەکەم، بۆ وەرگێڕانی ئەم پەڕتووکە جوان و باشەی ئیبن ڕوشد، هیوای کاری باشتری بۆ دەخوازم
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
ئیبن ڕوشد. پەڕتووکی فەسلول مەقال. سەبارەت بە سەلماندنی پەیوەندی نێوان فەلسەفە و شەریعەت. وەرگێڕانی: مەریوان عەبدول. پێداچوونەوەی ڕێبوار ئەحمەد و عادل عەبدوڵڵا. چاپی دووەم. ناوەندی ڕەهەند. #سلێمانی#. 2019. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 267 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 16-08-2020 (4 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 04-08-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 04-08-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 04-08-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 267 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
چیا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,478
وێنە 106,123
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,504
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
چیا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.281 چرکە!