图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,430
图片 105,695
书籍 19,158
相关文件 96,439
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سێرەی تفەنگێکی ڕاسپێردراو
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سێرەی تفەنگێکی ڕاسپێردراو

سێرەی تفەنگێکی ڕاسپێردراو
ناونیشانی بابەت: سێرەی تفەنگێکی ڕاسپێردراو
ئامادەکردن و نووسین: #مەجید دڵنیا#

پەڕتووکی (مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە) ی شەهاب کەریمم خوێندەوە. ئەم ماوەیە، یادەوەری بەشێک لە بکەرو بەشداربووانی شۆڕشم خوێندەوە.لەو نێوەندەدا بەو پەڕی ڕاشکاوییەوە دەتوانم بڵێم: ئەم پەڕتووکەی شەهاب کەریم، خراپترین وبێسەرەوبەرەترین ومەبەستدارترین پەڕتووکێکی یادەوەرییە، تا ئێستا خوێندبێتمەوە.
مێژووی شاخ و شەڕەکانی حیزبە کوردییەکان و ململانێ و ملشکاندنەکانی یەکتر وهەندێجار گەنجانێکی ڕقئەستوور لە دوژمن و دڵگەرم بۆ پێشمەرگایەتی، ساردکردنەوە و ناچارکردنیان بە ڕادەستبوونەوە بە ڕژێم و تا بە کوشتن و بەکوشتدانی هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانیان بۆ مەرامی تایبەتی، مێژوو و ڕووداوگەلێکی هێندە ناشیرینە، مرۆڤ قێز لە شۆڕش و کوردبوونیش دەکاتەوە.مەنجەڵێکە تا سەرقاپەکەی لابەریت ، بۆگەناوی زیاتر بڵاودەبێتەوە..
ئێمە ڕۆژگارێک لە ناوەوە، هێندە بێئاگاو سەرمەستی ناوی پێشمەرگە و شۆڕش بووین، نەماندەزانی چی لەدەرەوە دەگوزەرێ، بۆیە بە چاوێکی سیحرئاسا لە پێشمەرگە و حیزبی کوردیمان دەڕوانی.پێمانوابوو ئەگەر حیزبی کوردی دەسەڵات بگرێتەدەست، داخۆ کوردستان دەبێتە چ بەهەشتێک؟ پێمانسەیربوو، کە پێشمەرگەیەک نەک هەر ڕادەست دەبوویەوە، بەڵکوو دەبوو بە پیسترین جەلادو کوردکوژ! ئێمە بە وردی نەماندەزانی لەو شاخوداخە چی لەدڵی پیاوەکانی شۆڕشدایە، چی لەنێو حیزبەکاندا دەگوزەرێت؟
ئێستا ئەوانەی یادەوەرییەکانیان بە ئەمانەتەوەو بێمەبەست وەک خۆی نوسیوەتەوە یا دەنوو#سنە#وە، کارێکی زێدەباش و پڕبایەخیان کردووە، لەو ڕووەوە بەشێک لە دیوە واقیع وهەرە ناشیرین و نەبینراوەکەی شاخییان وەک خۆی پێناساندووین..
پەڕتووکەکەی شەهاب کەریم، گەرچی زیاتر لەسەر ئەو دیوە ناشیرینە وەستاوە، بەڵام بەداخەوە هەرزوو هەستدەکەیت، ئەو پەڕتووکە لەسەر کۆی ناشیرنییەکان نەوەستاوە، بەڵکوو مەبەستدارانە زیاتر بۆپیشاندانی ناشیرینییەکان و لێدانی کەسایەتییەک، نەک گێڕانەوەی ڕاستی ڕووداوەکان ومێژوو نووسراوە.تەنانەت هەر لەڕامانی بەرگی پەڕتووکەکەو پیشاندانی وێنەی چەند قوربانییەک ، ڕوونتر لە ماهییەتی ناوەرۆکی پەڕتووکەکە تێدەگەیت..
ئەوە لە کاتێکدا، تاوانگەلێک لە شاخ وشار ڕوویانداوە، کە زۆرێک لە بەرپرسە سیاسی و سەربازییەکانی حیزبەکان تێوەگلاوون، بەڵام شەهاب تەنیا هەدەفمەندانە زیاتر لەسەر ئەوانە وەستاوە، کە بە فەرمان یا دەستی نەوشیروانی تێدابووە و کەسانیتریش باسیانکردووە و تەنەنات گومان خستنەسەر هەندێ تاوانیتریش، گوایە دەستی ئەوی تێدابێت.
ئەوە لەکاتێکدا، بەداخەوە خەڵکانێک لەو نێوەندەدا، تەنیا لەسەر گومان وبە ناهەق و بەدەستی غدر کوژراوون، ئەوەش بەشێکە لە بێسەرەوبەرەیی و دیوە هەرە ناشیرینیەکەی خەباتی شاخ..
ئەوەی پەڕتووکی (لەبری بیرەوەری ) #مەلا بەختیار#ی خوێندبێتەوە، زۆر بە ڕوونی لە چەند بابەتێکدا، نەفەس و تارمایی وکاریگەریی ، بابەت و جۆری نووسین و ناوەرۆکی پەڕتووکەکەی مەلا بەختیار لەسەر ئەو پەڕتووکەی شەهاب کەریم هەستپێدەکات. هەرچەندە مەلا بەختیاریش پەڕتووکەکەی وەک خۆشی باسیکردووە، زیاتر وەڵامی ئەو پەڕتووک و بابەتانەیە، کە برینی قوڵ و ساڕێژنەبوویان لە دڵیدا جێهێشتووە، بەڵام وردبینانەتر ناوونیشانی لەبری بیرەوەری بۆ بەکار‌هێناوە نەک بیرەورییەکی ڕووت.
لە خوێندنەوەی پەڕتووکی (لەبری بیرەوەری ) مەلا بەختیاردا، لەمسەر تا ئەوسەر هەست بەو ڕق و بوغزە دەکەیت، کە مەلا لە #نەوشیروان مستەفا# هەیبووە و ئێستاش هەیەتی. من لەو غەدرو ڕقەی مەلا بەختیار تێدەگەم، بەڵام لەو ڕقەی شەهاب کە بە سیمای پەڕتووکەکەیی و چەندین بابەتی ناو پەڕتووکەکەیەوە دیار لە نەوشیروانی هەیە تێنەگەیشتم! لەکاتێکدا هیچ بەریەککەوتن و ڕق و گرژییەکی نێوان خۆی و نەوشیروان مستەفای باسنەکردووە.تەنیا لە شوێنێکدا، گوایە لەسەر چالاکییەکی ئەوان خەڵکێکی زۆر دەگیرێن.ڕووبەڕوو کاک نەوشیراون سەرزەنیشتی، ئەو و عومەر عەرەب وگروپەکەی دەکات و دەڵێت : گەر پێشمەرگایەتیتان پێناکرێت بۆ ئابڕووی حیزبەکەتان دەبەن، ئەوە چالاکیبوو ئێوە کردتان و سەرتان لە تەواوی خەڵکی شاری #سلێمانی# شێواند؟ لا 169
کاتێک سەرنج لە پەڕتووکەکەی شەهاب کەریم دەدەیت ، دەبینیت بە هەمان نەفەسی پەڕتووکی لەبری بیرەوەری مەلا بەختیار، لەناوهێنانی نەوشیروان مستەفادا، بەهیچ شێوەیەک و بۆ تەنیا جارێکیش لە تەواوی پەڕتووکەکەیدا، وشەی ( کاک نەوشیروان) ی بەکارنەهێناوە، گەرچی بەکارنەهێنانی (کاک) هیچ زەرورەتێک نییە، نە بۆ نەوشیروان مستەفا و نەهیچ سەرکردەیەکیتریش، بەڵام تەواوی ئەندامانی یەکێتی و کۆمەڵەش، لەشاخ و لە شاریش ، وەک ڕێزێک هەمیشە بە (کاک نەوشیروان) ناویانهێناوە و دەهێنن، تەنانەت #مام جەلال#یش هەمیشە بە ( کاکە نەوە) ناوی بردوە.
بەکارنەهێنانی وشەی کاک وەک ڕێزێک، لەناوهێنانی سەدانجارەی نەوشیروان مستەفادا، بە درێژی زیاد لە 400 لاپەڕەی پەڕتووکێکەیدا، تەنیا لەدەمی کەسانیترەوە نەبێت، چی دەگەیەنێت؟ جگەلە دەرخەری ڕقێک کە شەهاب لە نەوشیروانی هەیە وبە ئاشکرا کە نەیتوانیوە بیشارێتەوە، ئەوە لەکاتێکدا بەهەمان نەفەسی لەبری بیرەوەری، لەناوهێنانی هەرجارەی تاڵەبانیدا هەمیشە وشەی هەڤاڵ مام جەلالی بەکارهێناوە! ، کە ئەوەش زیاتر زمانی مەلا بەختیارە.
ئەم ڕقەی شەهاب لە کاراکتەرێکی دیاری یەکێتی وەک نەوشیروان مستەفا و ئیبرازکردن و زەقکردنەوەی کۆمەڵێک تاوان، کەلەسەر ئەو کەسایەتییە ماڵن، لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە، بەمەبەست کردوویەتی یا پێیانکردووە؟یا کەسانیتر بابەتەکانی بۆ نووسیوەتەوە؟ ئەوە تەنیا وەڵامەکەی لای خۆیەتی، شەهاب ئاشکراشیکردووە کە کەسێکی نزیکە لە مەلا بەختیار و لە 2015دا ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بازنەی ئەڵمانیای پلاتفۆرمی دابڕان و ئەندامی کۆنفرانسی ڕێکخراوی گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان بووە.کۆی ئەو سەرنجانە وایکردووە خوێنەری وردبین، بە گومانەوە لە ناوەرۆکی ڕاستی و ناخی نوسەرو پەڕتووکەکەی بڕوانێت، چونکە بیۆگرافی یا ئاوتۆبیۆگرافی، لەسەر بنچینەی ڕق و بۆغز نانوسرێتەوە و متمانەی، لای خوێنەر لەدەستدەدات.
. نووسەر هەر لەسەرەتاوە، بێپەردە مەبەستی خۆییمان بۆ ئاشکرا دەکات و دەڵێت: نووسینەوەی ئەم مێژووە، دیوێکیتری پێچەوانەی گێڕانەوە دێرینەکانە، کە لە خەباتی پێشمەرگەوە بۆ جیهانە فراوانەکەی سیاسەت و دەسەڵات تۆماریانکردووە.ئەو مێژووەی کەبەشێک لە دەسەڵاتداری کوردی نووسیویانەتەوەو بە ئەنقەست ئەو پرسیارانەیان پشتگوێخستووە، کە وەڵامەکەی بە خراپ بەسەرخۆیاندا دەشکایەوە.ئیتر لێرەوە لوولەی تفەنگی پێشمەرگەیەکی دێرینی پڕ لە بەخشین و قوربانی دێتەدەنگ و هەندێ نهێنی ڕاستەقینە بۆ مێژوو تۆماردەکاتلا 6.
لێرەدا شەهاب مەبەستەکەی ڕوونە، کە گێڕانەوەی یادەوەرییەکەی و هاتنەدەنگەکەی، زیاتر وەڵامی کەسانێکە گوایە مێژوویان شێواندووە.ئەمەش کارێکی ئاسایی و بگرە زۆر باشیشە، بەڵام سەیرەکە ئەوەیە هێندەی لەسەر ئەو تاوانانە وەستاوە کە هەدەفمەندانە سێرەی تفەنگەکەی لێگرتوون، هێندە بیرەوەرییەک نییە کە وەک شایەدحاڵێک بۆ دەوڵەمەندکردنی مێژوو، وەک خۆی دەڵێت:چونکە دەمەوێت لە ڕاستی ڕوداو و تاوانەکان و ئەو بەسەرهاتانەی لە تەمەنی ژیانی خەباتمدا بەچاوی خۆم بینیومن و کە خۆشم بەشێکی گرینگی ئەو مێژووەم..لا 382
پرسیارەکە ئەوەیە، ئەو پەڕتووکانەی ئەو مەبەستێتی زیاد لە دوو دەیەیە چاپکراوون، چەند وەختە شەهاب لەکوێ بوو؟بۆ لە ئاستی ئەو مێژووە شێواوە تازە دێتە دەنگ؟
لەڕاستیشدا تەواوی ئەو تاوانانەی شەهاب لە پەڕتووکەکیەدا باسیاندەکات و هەدەفمەندانە بەچڕی لەسەریان وەستاوە، بۆ ئێستا نەک نهێنی نین، بگرە پێش ئەو بەڕێزە، چەندانیتر کە خۆیان لە نزیکەوە ئاگاداری ڕووداوەکان بوون، کەم تا زۆرو وردترو تەنانەت بە بەڵگەشەوە بڵاویانکردۆتەوە.نەک ئەوە بەڵکوو گەر هەڵەنەبم، گۆڤاری لڤین ژمارە 81، ، تەواوی ئەو نامەو ناوانەی کاتی خۆی نەوشیروان مستەفا بۆ وریای ناردبوو، کە دەبێت بکوژرێن بڵاویکردۆتەوە. ئەوە لەکاتێکدا شەهاب بەشێکی زۆری ئەو زانیارییانەی ناو پەڕتووکەکەی خۆش، لە پەڕتووکی ئەوانەوە وەریگرتوون، کە یادەوەرییەکانیان نووسیوەتەوە یا خەڵکانێک، وەک زانیاری پێیانداوە، نەک ڕووداوگەلێک کەخۆی ئاگاداری بووبێت.
سەیرەکە ئەوەیە چەندین بابەت و ڕووداو باسدەکات، کە نەک تەنیا هەر بەچاوی خۆی نەیبینیوون ، بەڵکوو ڕووداوگەلێکی خستۆتە ناو ئەو پەڕتووکەوە و هەدەفمەندانە زەقیکردوونەتەوە، لەکاتێکدا ڕوویانداوە، کە ئەو هەر پێشمەرگەش نەبووە، وەک ڕووداوی شەهیدکردنی ئارام و گومان خستنەسەری. جگەلەوەش بەپێیگێڕانەوەکانی خۆی، هەندێک ڕوودایتری باسکردووە ، ئەو لەوکاتانەدا لە زیندانەکانی #بەعس#دا بووە. لەهەمووی سەیرتر بابەتێکی بەناوی ( فەرمانی کوشتنی فوئادی مەجید میسری) خزاندۆتە پەڕتووکەکەیەوە، دەقاودەق لە پەڕتووکەکەی هەڤاڵ کوێستانی وەریگرتووە (خۆشی ئیشارەتی پێداوە) .
تاوانگەلێک کە چەندین کەسیتر گێڕاویانەتەوە، ئەگەر تۆ مەبەستێکی دیاریکراو و گوماناوییت نییە، چەند بارەکردنەوەی چ حیکمەت یا زەرورەتێکی هەیە، کە گێڕانەوەکەت هیچ ئیزافەیەکی تێدانەبێت؟
ئەمە هیچ نییە، جگەلە پڕکردنەوە و قەبەکردنی قەبارەی پەڕتووکەکەی ، بە بابەتگەلێکی سواوی هەزارانجار بیستراو..
=KTML_Bold=گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ئارام=KTML_End=
یەکێتی لەدوای شەهیدبوونی کاک ئارام و زیاد لە 40 ساڵە، هەموو ساڵێکیش لەیادەکەیدا و هەموو ئەو ئەندامانەی یەکێتی و کۆمەڵە، کە یاداشتەکانیان نووسیوەتەوە، تا ئێستا من لەهیچ کەس ولەهیچ شوێنێکدا ، نەمبیستووەو نەمبینیووە، کە گومانێکیان لەسەر چۆنییەتی شەهیدکردنی ئارام هەبووبێت. چیرۆکی شەهیدکردنەکە ڕوونە، کە بەدەستی جاشێکی کورد شەهیدکراوە. بەپێیگێڕانەوی ئاوات قارەمانی، تەنانەت کاتی شەهیدکردنەکەی، جاشەکە کە چووەتەسەر لاشەکەی و چەکەکەی ئارامی بردووە، ئارامی هەرنەناسیووە. لەو ڕووەوە ئاوات قارەمانی لە پەڕتووکی ڕێگا باریکەکاندا ، بە وردی چۆنییەتی شەهیکردنەکەی گێڕاوەتەوە، چونکە چەند کاتژمێرێک، وەک خۆی دەڵێت پێش شەهیدکردنەکەی پێکەوەبوونەو ئاوات بەکارێکی خێزانی چووە بۆ گوندێکی نزیک تەنگیسەر. قسەی من لێرەدا لەسەر دروستی یا نادروستی گێڕانەوەکەی ئاوات قارەمانی نییەو ئەوە بۆ ئەوانە جێدەێڵین کە لە نزیکەوە ئاگاداری ڕووداوەکە بوون، بەڵکوو لەسەر ڕێکەوت یا بوونی هەمان گومانی شەهیدکردنەکەی ئارامە. مەلا بەختیار لە چاوپێکەوتنەکەی ڕووداودا، باسی لە گومانی شەهیدکرنی ئارام کردو و لە پەڕتووکی لەبری بیرەوەریەکەشیدا دەڵێت: بڕیاربوو ملازم عومەر ببێتە ئامر هەرێمی قەراغ، ئەویش چوار مانگێک لەگەڵ نەوشیرواندا مایەوە. سەرەنجام ئارام لە31-01-1978 دا شەهیدکرا.لەوباوەڕەدام نەوشیروان مستەفا ، بەمەرام مولازم عومەری لە چوونە قەراخ دواخستبێ. (لەبری بیرەوەری لا52) مەلا بەختیاریش هیچ بەڵگەیەکی دروستی پێنییە و تەنیا لەوباوەڕەدایە.
=KTML_Bold=ئاخۆ لەوباوەڕەدایە دەبێتە بەڵگەیەکی مێژوویی؟=KTML_End=
جا بەهەمان شێوە شەهاب کەریم ، لە مێژوویەک لە لولەی تفەنگەوەکەیدا، لە مەلا بەختیاریش واوەتردەڕوات و دەڵێت:نەوشیروان مستەفا کەدێتەوە ئارام وەهالێدەکەن بە زیزی بڕوات بۆ تەنگیسەر، لەوێ چیرۆکی ئاشکراکردنی شوێنەکەی تا ئەمڕۆ نیشانەی پرسیارە و زانیاری هەیە گوایە شوێنی ئارام بە ڕێکخراوێکی فەلەستینی گوتراوەو ئەوانیش بە بەعسییان گوتووە.لا 219
لێرەدا شەهاب و مەلا بەختیار پێکەوە هاوڕان لەسەر هەمان گومان، سەرچاوەی گومانەکەش یەکەمجار مەلا
Von dir gesendet: 3. Dezember um 15:34
بەختیارەو شەهابیش، هەمان گومانی ئەوی دووبارەی کردۆتەوە، چونکە وادیارە کاری بەو گومان خستنەسەرەیە.تەنیا گومان بێئەوەی هیچ بەڵگەیەک پیشانبدەن . تیری گومانەکەش ئاشکرا دیارە ڕوو لە کوێیە؟
ئەوە خێرە لەو هەموو ئەندامەی کۆمەڵە و یەکێتی ، کەسێک تا ئێستا گومانێکی لەو چەشنەی مەلا بەختیاری لا دروستن ەبوو یا بەعەقڵیدا نەچوو جگە لەشەهاب ؟
مەلا بەختیار زیرەکانە تەنیا دەڵێت گومان هەیە زیاتر نەڕۆیشتووە، بەڵام شەهاب نەزانانە شتێک لەسەرەداوی گومانەکەی، کە پێیوتراوە ئاشکرا دەکات، گوایە ئەوە زانیارییە و سەرچاوەی زانیارییەکەش نادیارە. سەیرەکەش ئەوەیە شەهاب گوایە بیرەوری دەگێڕێتەوە، لەسەر بابەتی کوشتنی ئارام وەستاوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا خۆی هەرنەبووە بە پێشمەرگە! پرسیارەکە ئەوەیە شەهاب بۆ لەسەر زەقکردنەوەی هەمان ئەو گومانەی مەلا بەختیار وەستاوە و خزاندوویەتییە ناو پەڕتووکەکەیەوە، کە هەر پەیوەندی بە بیرەوەریەکانی شەهابەوە نییە؟ تۆ بڵێی ئەوە ڕێکەوتە یان مەرام؟ ئەی سەرچاوەی زانیارییەکەی شەهاب کێیە کە باسی نەکردووە؟ کەزیاتر گوماندەکرێت هەر مەلا بەختیار بێت. گومانەکەی هەردووکیان ، دەرخەری بوونی سیخوڕیکرن بووە، بۆ بەعس لەناو یەکێتیدا، لەسەر ئەندامە باڵاکان و کەسێکی وەکو ئارام. دروستکردنی گومانێکی وا بۆ ڕێکخراوێک لە قۆناغی شۆڕشی نەتەوەیەکدا، کارێکی زۆر مەترسیدارە هەڵگەی دەیان نیشانەی پرسیارە! من وایدەبینم کەسە دڵسۆزەکانی ناو یەکێتی یا کەسوکاری ئارام ، گەر بەوردی سەرنجی ئەو گومانە یا تۆمەتە بدەن، تەنیا لەسەر ئەو گومان دروستکردنە و بوونی سیخوڕیکردنە، بێ ئاشکراکردنی سەرچاوەی زانیاریەکەی وهیچ بەڵگەیەک، دەتوانن شەهاب ڕووبەڕووی لێپێچینەوە بکەنەوە!
=KTML_Bold=سێ ساڵ زیندانی شەهاب کەریم=KTML_End=
شەهاب کەریم لە چەندین شوێنی پەڕتووکەکەیدا باسی بەگرتدانی خۆی لەلایەن ئاسۆی قومرییەوە دەکات. گەرچی کاتی بەگرتدان و ئازادبوونی هەرجارەی مێژووییەکی نوسیووە کە سێ ساڵ زیندانی بووە.ڕوون نییە کەی گیراوەو کەی و بەچ بڕیارێک ئازادکراوە؟
هەندێک ڕوداو لە ژیانی مرۆڤدا هەرگیز بیرناچنەوەو هەمیشە لە زاکیرەی مرۆڤدا دەمێنەوە.مەعقولە کەسێک سێ ساڵ زیندانی بووبێت، کاتی گیران و ئازادبوونی بەتەواوی نەزانێت؟نەزانێت بە چ مادەو بڕیارو لە چ ساڵێک ئازادکراوە؟ئەی چۆن دێت یادەوەری دەنوسێتەوە؟
گومان لەوەنییە کە شەهاب زیندانی بەعس بووە، بەڵام ئەوە نیشانەی بێسەرەوبەرەیی و پەلە پڕوزێی شەهاب بووە لە چاپکردنی پەڕتووکەکەیدا کە ماوەیەکی زۆرکەم پێش پەڕتووکەی مەلا بەختیار کەوتووە، کە ئەو پێش چاپکردنەش هەر مەبەستدارانەبووە، تا هیچ گومانێک نەچێتە سەر زانیارییەکەنی شەهاب.
سێ ساڵی زیندان تەمەنێکە و کەم نییە ، کەچی شەهاب زۆر بەکورتی و لاوەکی چەند شتێک دەگێڕێتەوە، پێچەوانەی ئەوەی دەڵێت: پێموایە پێویستە گێڕانەوەی مێژووی خەباتگێڕان چ لە شاخ و چ لە کونجی زیندانەکاندا بێت، بۆئەوەی داهاتووی ئەم گەلە ستەمدیدەیە بخرێتەڕوو.ئەوەش ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوایەتییە کەباسبکرێن.لا 98
بەپێی ئەو قسانەی خۆیبا ، دەبوو بە پەڕتووکێک نا، لایەنیکەم نیوەی پەڕتووکەکەی بۆ ئەشکەنجەو ئازارە جەستەیی و دەروونییەکانی نێو زیندان تەرخانکردبا.دەبوو بەوردی دڕندەیی و ئەشکەنجەو هەڵواسین و بێحورمەتییەکانی نێو زیندانەکانی بەعسی بگێڕایەتەوە، کە بە خۆی و هاوڕێکانی کراوە. کەچی سێ ساڵی تەمەنی نێو زیندانی، تەنیا لە یەک دوو شوێندا گوایە بۆ پێشمەرەگەکانی گێڕاوەتەوەو ، لە باسی مامۆستا پێشڕەویشدا، لە چەند لاپەڕەیەکدا بە کورتی باسیکردوە.لەکاتێکدا بۆ نمونە ژنە نوسەرێکی کۆچکردووی وەک مهاباد قەرەداخی، ساڵێکی تەمەنی نێو زیندانەکانی بەعسی، لە پەڕتووکێکی 200 لاپەڕەییدا بەوردی گێڕاوەتەوە. ئەمە جارێکیتر دەمانگەیەنێتە ئەو قەناعەتەی، شەهاب ئەو پەڕتووکەی زۆر مەبەستدارانە نوسیووە .هێندەی مەبەستی بووە، ڕاسپێردراوانە لەسەر هەندێک ڕووداو بوەستێ و زەقیبکاتەوە، هێندە سێ ساڵی تەمەنی نێوزیندانی خۆی و مێژووی خۆی بۆ گرینگ نەبووە، دەنا چ معقولە سێ ساڵی زیندانی هەروا سەرپێی و لە چەند لاپەڕەیەکدا بگێڕێتەوە، کەچی لەسەر هەندێک ڕووداو بەچڕی بووەستیت، لەکاتێکدا لەوکاتانەدا نە پێشمەرگەبووبیت، نە لە نزیکیشەوە ئاگاداربووبیت؟
شەهاب لە بابەتی ( دارای سەعدی بەگ خۆی شەهید کردووە) دا ولە زاری برایەکی شەهید دارا ، کە لەوکاتەدا لەوێ دەبێت، دەڵێت: لەودەمەدا من مناڵ بووم، ئێستەش لەیادمە، بەتەنیشت دارای برامەوە خەوتبووم.زۆرم حەز لە چەک و پێشمەرگە و ناوی شۆڕش دەکردو خەونم پێوەدەبینین.کاتێک گوێمان لە دەنگە دەنگی دانیشتوانی دێکەو هاوارهاوار. لا126….. دواتر دەڵێت:.هەرئەوەندەم لە توانادابوو، پێمکراو وتم (زۆر شەرمەزارییە بۆ ئێوە ئەو هەموو چەکدارە، بەو شێوە دڕندەیە بەربوونەتە خەڵکی دێکەو بەخوێنی سەری دوو پێشمەرگەی کوردی نیشتیمانپەرورە تینوون.ئەمان خەمخۆری گەل و نیشتیمانن.کوردی ڕاستەقینەن و ئێوەش سیخوڕو خۆفرۆشن و نیشانەی بێغیرەتییە بۆ ئێوە... لا 127
لەڕاستیدا ئەم قسانە هەرگیز لە قسەی منداڵێک ناچن، وەک خۆی دەڵێت لەودەمەدا من مناڵ بووم، تەنانەت کەسێکی گەورەش جورئەتی ئەوە ناکات، لە گەرمەی شەڕێکداو لەناو گوندێکدا، لەبەرچاوی کۆمەڵێک جاش و سەرباز ئەو قسانە بەجاش بڵێیت. ئەمە زیاتر لە حیکایەت وداڕشتنی فەنتازیایانەی ئیسراحەت دەچێت، نەک قسگەلێکی ڕاشکاوانە.
شەهاب کەریم، باسی چالاکیەکی خۆیان لەناو شاری سلێمانیدا دەکات و دەڵێت: من دەچمە بەردەمیان، ئێوەش ئەملاولای لێبگرن و هیچ مەکەن هەتا لە منەوە تەقە دروست دەبێت.کاتێک بەرەو ڕوومان هاتن، یەکسەر عومەر عەرەب چووە بەردەمیان و لوولەی دەمانچەکەی ئاڕاستەی نێوچەوانی ئەفسەرەکە کردو تەقە دروست بوو.لا 165
ڕاستە میللەتی ئێمە کوڕی بەجەرگی تێدایەو مرۆڤ هەندێ چرکەسات سڵ لە مردن ناکاتەوە، بەڵام ئەوەی ئاگاداری قڵیشانەوەکانی سلێمانی بێت لە سەردەمی بەعسدا، کاتێک سەرنجی گێڕانەوەی ئەم چالاکییەی شەهاب دەدات، زیاتر لە فیلمی هیندی دەچێت، تا ڕووداوێکی واقیعی..
شەهاب باسی چالاکییەک بۆ هەوڵی کوشتنی مولازم موحسین دەکات و دەڵێت: مولازم موحسین چەندینجار هەوڵی کوشتنی دەدراو زۆرجاریش کەوتبووە بۆسەی هێزی پیشمەرگەوە.لە هەمان ساڵدا چوار پێشمەرگەی کەرتەکەمان بڕیاری چوونەوە شارو کوشتنی (مولازم موحسین) ماندا...لا 122
من بۆ دڵنیایی، لەو چالاکیەی شەهاب باسیکردووە، من لە برای یەکێک لەوانەم پرسی کە شەهاب بۆ ئەو چالاکییە ناوی بردووە، تا چەند ئەو چالاکییە ڕاستە؟ ئەو بەڕێزە، لە وەڵامدا بۆ من دەڵێت: ( هەوڵدان بۆ کوشتنی ملازم موحسین ، لە ڕاستیا ئەگەر ڕاستی تێدابووایە ، ئەوا براکەم بۆ منی باس دەکرد، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی شەهاب زۆر لە قەوارەی خۆی و بەشداریکردنەکانی زیاتر لە ڕوداوو و چالاکییەکان دواوە) . ئەوە لەکاتێکدایە، زانیاری هەیە کە بەعس پێش مفاوەزاتی 1983 بەساڵێک مولازم موحسینی لە سلێمانی گواستۆتەوە.
شەهاب بەس بۆ زیاتر قەبەکردنی قەبارەی پەڕتووکەکەی، کۆمەڵێک بابەتی باسکردووە، نازانم چۆن ڕێگەی بەخۆیداوە، قسە لەسەر شتێک بکات، کە ئاگای لە ڕەوتی ڕووداوەکان و وردەکارییەکان نەبووە و ئەولەو کاتانەدا تەنیا پێشمەرگەیەکی سادەبووە، بۆ نموونە ، گوایە ئەو یادەوریمان بۆ دەنوسێتەوە، کەچی هاتووە، باسی هەڵەکانی دانوستانی نێوان یەکێتی نیشتیمانی و حیزبی بەعس و هونەری دانوستاندنمان بۆ دەکات، لەکاتێکدا ئەو بابەتە، زیاتر هەڵسەنگاندنە، نەک گێڕانەوەی بیرەوەری، وەک خۆی لە پەڕتووکەکەیدا ئیشارەتیپێداوە.ئەوە لەکاتێکدایە، کە کەسێکی وەک پشکۆ نەجمەدین، لەناو یەکێتیدا، پێشمەرگەبووە و پلەو لێپرسراوێتی لە شەهاب بەرزترو ناسراوترو کۆنتریش بووە، بەڵام لە ئەزمون و یادەکەیدا، لەبابەتی گفتوگۆی نێوان یەکێتی و حیزبی بەعسدا، ڕاستگۆیانە، ڕێگە بەخۆی نادا لەوبارەوە هیچ قسەیەکبکات و دەڵێت”:باسکردن لە میکانیزمی بەڕێوەچوونی مفاوەزاتی 1983-1984 کەزیاتر لە ساڵێکی خایاند و دەیان دانیشتن و گفتوگۆی نێوان وەفدی یەکێتی و بەعسی گەرەک بوو، بۆ من کە نە ئەندامی وەفدبووم و نە لە نزیکەوە ئاگاداری باسوخواست و دانوستاندنەکان بووم، کارێکی نەشیاوە”لا 196
سەبارەت بە تاڵانی و شڕەخۆری لە کیمیابارانی #هەڵەبجە#دا، دەڵێت:”من لێرەدا وەک ویژدانی خۆم دەیڵێم، کە لێرەوە پێشمەرگەیان فێری تاڵانیکردو ئەوەی دوو ڕۆژ سیاسەت بکات، باش دەزانێت ڕێگەدان بە هەڵسوکەوتی نەشیاوی، وەک تاڵانی و کوشتنی دیل وئەشکەنجەدان، هێزی سەربازی خاوەن بیروباوە، دەگۆڕێت بۆجەردەو پیاوکوژو میلیشیا”لا216
ئەو بەڕێزە بەوەدا دیارە ئاگای ، نەک لە وردەکاری، بگرە لە ڕووداوە گەورەکانی مێژووی حیزبەکەشی نییە، دەنا دەبوو بیزانیایە ، کە شڕەخۆری و تاڵانی لێپرسراو و پێشمەرگەی حیزبەکەی، زۆر لەوە پێشتر ڕویداوە، بەتایبەت لە ساڵی 1983دا لە شەڕی بێتواتە لەدژی ئەنوەر بەگی بێتواتە دا، کە ئەوکات ئەنوەر بەگ جاش موستەشارێکی ڕژێمی بەعس بوو.دزی و شڕەخۆری هێزی پێشمەرگەی یەکێتی لەدوای سەرکەوتنی ئەو شەڕەدا ، بەجۆرێک بووە، کاربەوە گەیشتووە مام جەلال، لە کۆنفرانسی سێی کۆمەڵەدا، لەو ڕووەوە سەرزەنشتی لێپرسراوە سەربازییەکانی یەکێتی کردووە وتوویەتی (هیچ کامێکتانی لێنابوێرم….ئەمە لەشکری هۆلاکۆیە، نەک لەشکری ڕزگاریی کوردستان.من بەچاوانی خۆم سەلاجەو موجەمیدەم بە کۆڵی مەسئولەوە دیوە!من ئەم لەشکرەم هەیە، بۆیە ناچارم درێژە بە مفاوەزات بدەم) ئەزمون و یاد لا200
دزی و تاڵانی و شڕەخۆری لە دەستبەسەردا گرتنی موڵک و ماڵی ئەنوەر بەگدا، دەنگی دابووە وە، ببووە مایەی شەرمەزارییەکی گەورە بۆ یەکێتی، بۆیە دەگمەنن ئەوانەی یاداشتەکانی خۆیان لەناو یەکێتیدا نوسیوەتەوە، بازیان بەسەر ئەو کارە شەرمئامێزەدا دابێت. نەوشیروان لە پەنجەکان یەکتری دەشکێنن و برایم جەلال لە چەپکێک لە مێژووی کۆمەڵەداو، مەلا بەختیاریش لە چەندین وێستگەی جیاجیای لە بری بیرەوەرییەکەیدا باسیانکردووە.
شەهاب باس لە دیتنێکی خۆی و کۆمەڵێک پێشمەرگە، لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا لەکاتی دانوستانی یەکێتی و بەعس لە 1983دا دەکات، کە هاتووە لەسەربارودۆخی دانوستان و دۆخی پێشمەرگە و چوونەوە ناو شار و ڕەفتاری خراپی پێشمەرگە لەناو شاردا، قسەی بۆ کردوون.دەنووسێت: من ئەوکاتە تەمەنم بیست و سێ ساڵ بوو.وتم کاک نەوشیروان یەکێتی نیشتیمانی چۆن دەبێت دزو خوێڕی تیابێت…..لا 262، کەچی لەبابەتی شەڕی بەردە سپییان کەلە نۆڤەمبەری 1986دا ڕوویداوە، گوایە لەبەرئەوەی ئەم بە درێژایی شەڕەکە بە برینداریش ماوەتەوەو ئازایانە بەرگریکردووە.لە پاداشتی ئەوەدا شۆڕش ئیسماعیل کردویەتی بە فەرماندەی کەرت، بۆیە دەنووسێت: بەڵام بۆ مێردمنداڵێکی وەکو ئێمە گەورەترینمان تەمەنی نەدەگەیشتە بیست ساڵان، کە لەو تەمەنەدا هێشتا مرۆڤ چاکەو خراپەی خۆی لێکجیاناکاتەوە، کە هێشتا من لەو تەمەنەدا شیاوی فەرماندەیی نەبووم و فەرماندەش دەبێت، هیچ نەبێت تەمەنێکی هەڵکشاوی هەبێت...لا348
چۆن لە کاتی مفاوەزاتدا تەمەنی 23 ساڵ بووە و کەچی لە 1986دا ، دەڵێت تەمەنی کەسمان نەدەگەیشتە 20 ساڵان؟
خۆ دەبوو لە 1986دا ، تەمەنی شەهاب ببوایە بە 26 ساڵ.ئەم گێڕانەوانە یا ڕاست نین یا نیشانەی بێسەرەوبەرەیی و پەلەپڕوزێیە، دەنا چۆن دەکەوێتە هەڵەی واوە؟
شەهاب وەک ئەوەی بە چڕی لەسەر زۆر تاوانی نەوشیروان و یاوەرانی وەستاوەو بە وردبین بە شوێن هەڵە یا قسەیەکی نەوشیرواندا بەتایبەتی گەڕاوە یا بیستوویەتی، تا شتێکی لەسەر بنوسێت و زەقیبکاتەوە.بۆ نمونە قسەیەکی نەوشیروانی هێناوەتەوە، بە گەورەیی کردوویەتی بە ناوونیشانی بابتێک، کە وتوویەتی ( ئێمە نەمانناردووە بەدوای کەسدا ببێتە پێشمەرگە) لا144. مرۆڤ کاتێک سەرنجی ئەو قسەیەی نەوشیروان دەدات، نازانێت چ گرنگی یا نەنگییەک لەو قسەیەدا هەیە، وا شەهاب کردوویەتی بە ناوونیاشانی بابەتێک، کەچی لە تێکڕای پەڕتووکەکەیدا لەسەر هەڵەیەکی بچوک یا قسەو بڕیارێکی نەشیاوی تاڵەبانی نەوەستاوە، ئەوە لەکاتێکدا کە مام جەلال کەسی یەکەمی ئەو حیزبە بووە و ئەوانەی یاداشتەکانیان نوسیوەتەوە، بە دەیان هەڵەی مام جەلالیان باسکردووەو ڕەخنەیان لێگرتووە، کەچی شەهاب بەهیچ کلۆجێ بەلای بچوکترین هەڵەی مام جەلالدا نەچووە.ئەوەش بۆخۆی گومان لەسەر مەسداقیەتی پەڕتووکەکەی شەهاب دروستدەکات. لەکاتێکدا مەلا بەختیار لە پەڕتووکی لەبری بیرەوەیەکەیدا لە چەندین جیگەدا، لەپاڵ ستایش و. پیاهەڵداندا، بەڵام لە هەندێ شوێندا ڕەخنەی توندی لە هەڵویست و ئەدای مام جەلالیش گرتووە.
من لێرەدا ، تەنیا نمونەیەک بۆ بەرچاوڕوونی ، بۆ شەهاب و خوێنەران دەهێنمەوە کە د.فایەق گوڵپی لە یاداشتەکەیدا بەناوی (کە لێرەوە سەیری ژیانی خۆم دەکەم) باسیکردووە. دکتۆر فایەق لە باسی کۆنفرانسی سێی کۆمەڵەدا، ئاماژە بە وتارێکی مام جەلال دەکات و دەڵێت:دواتر باسی ئەوەیکرد کە ژمارەیەک لە مەلاکانی سلێمانی، لە مینبەری مزگەوتەکانەوە دژی ینک قسەی توند دەکەن.بۆیە ناچارین دەمکوتیان بکەین و ژمارەیەکیان لێبکوژین.هیچ کەس لەئەندامانی کۆنفرانس بەرامبەر بەو قسانەی مام جەلال، دەنگی ناڕەزایی هەڵنەبڕی….لا 280
مەعقول نییە تۆ یادەوەری بنوسیتەوە، دەیان هەڵەو تاوانی باسکراوی کەسی دووەمی حیزبێک باسبکەیت، کەچی بەلای بچوکترین هەڵەو کەموکوڕی کەسی یەکەمی هەمان حیزبدا نەچیت؟ئەمە چ یادەوەری نوسینەوەیەکە؟
دیارە هەرگیز مەبەستم لەم بابەتە بەرگریکردن لە نەوشیروان و ئەو تاوانانەی بە دەستی یا بە فەرمانی ئەو ئەنجامدراوون نییە و ئەوەش هەرگیز کاری من نییە، بەڵکوو تەنیا وەک باسکردنێکی داوەریانە..
شەهاب کەریم حەقی خۆیەتی ئەو ماوەیەی پێشمەرگە یا گوایە زیندانی سیاسیش بووە، شانازی پێوەبکات و وەک سەرورەییەک بۆخۆی بینوسێتەوە، لەمەدا باسکردنی ڕووداوگەلێکی باسنەکراو ڕاستی و دروستی بێلایەنانەی گێڕانەوەکان، بەتایبەت بەوردی گێڕانەوەی ژیانی مام ئاراس وەک هاوڕێیەکی منداڵی و وەک وەفایەک، بەدەر لەهەر مەبەستێک، جێگەی دەستخۆشییە، بەڵام لەوەدا ناهەقی و غەدرێکی گەورەی ، لە مێژووی پێشمەرگایەتی و پەڕتووکەکەی کردووە و گومانێکی زۆری بەداخەوە ( دیارە مەبەستدارانە) لەسەر کۆی پەڕتووکەکەی دروستکردووە، کە بەچڕی تەنیا لەسەر کاراکتەرێکی وەک نەوشیروان مستەفا و هەندێجاریش چەند ناوێکی نزیک لەو وەستاوە، لەوەدا هەرکەسێک پەڕتووکەکەی بە وردی بخوێنێتەوە، گومانی خراپ لە نوسینەوەی یادەوەرییەکانی دەکات. جگەلەوەش تێکەڵکردن و ڕوون نەوبوونی مێژووی گێڕانەوەکان، جارێکیتر بێمتمانەیی لای خوێنەر دروستدەکات و نیشانەو گومانی ناڕاستی ڕووداوەکان دەردەخات.ئەوە جگەلەوەی وەک لە پێشەکیدا باسمکردوە، نەفەس و تارمایی کەسانیتر، بە زۆرێک لە ناوەرۆکی بابەتەکانیەوە دیارە شەهاب دەیتوانی مێژووی پێشمەرگایەتی کە نزیکەی 4ساڵێکەو بەقەولی خۆیشی 3ساڵ لای بەعس زیندانی بووە ، گەرچی هیچ بەڵگەیەکی وردی لە چەشنی مێژوویەکی دیاریکراو و بڕیاری ئازادبوونەکەی پیشاننەداوە، کە ئەوە زۆر گرینگ بوو، بەوردی و بێلایەنانە چی بینیووە و هەتا بیستووشە بگێڕایەتەوە، بەدڵنیاییەوە مەسداقییەتی بیرەوەرییەکانی زۆر سەنگینترو بەبەهاتر دەبوو. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览237
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 03-01-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 04-08-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on04-08-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):04-08-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览237
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,430
图片 105,695
书籍 19,158
相关文件 96,439
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!