پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,482
وێنە 105,728
پەرتوک PDF 19,161
فایلێن پەیوەندیدار 96,480
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئەفسانە لە دیدی فەیلەسوفی فەرەنسی کلۆد لیڤی شتراوس
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەفسانە لە دیدی فەیلەسوفی فەرەنسی کلۆد لیڤی شتراوس

ئەفسانە لە دیدی فەیلەسوفی فەرەنسی کلۆد لیڤی شتراوس
ناونیشانی بابەت: ئەفسانە لە دیدی فەیلەسوفی فەرەنسی کلۆد لیڤی شتراوس
ئامادەکردن و نووسین: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#

هەتاوەکوو ئێستاش هەر کە باسی فەلسەفەی بوونیاتگەریی بکەین، یەکسەر مەلی هزرمان بۆ چەند ناوێک دەڕوات، یەکێکیش لەو ناوانە فەیلەسوفی فەرەنسی Claude Lévi-Straussکلۆد لێڤی شتراوس ئەم پیاوە لە جیهاندا کۆمەڵێک نازناوی هەیە لەوانە: شێخی بوونیاتگەراکان، یان سەرمەشقی بوونیاتگەراکان هۆکاری ئەمەش بۆ کاروبەرهەمەکانی دەگەڕێتەوە، کە لەم بوارەدا نووسیویەتی، بەتایبەتیی لە ڕووی ئەنترۆپۆلۆژیاوە. کلۆد لیفی شتراوس یەکێکە لە فەیلەسوفە ناودارەکانی فەرەنسا و جیهان. لە ساڵی 1908 لەدایک بووە و لە ساڵی 2009 کۆچی دواییکردووە. شتراوس چ لە بواری کۆمەڵنناسی و فەلسەفیدا، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە، بەتایبەتیی لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم، یەکێک بوو لەو ناوانەی کە لەناو بازنەی فکر و فەلسەفی جیهاندا پێگەی تایبەتیی خۆی هەبوو. خاوەنی کۆمەڵێک پەڕتووکی گرنگە لەوانە: تەوتەویزم لەمڕۆدا، ئەنترۆپۆلۆژیای بوونیاتگەری، ڕەگەزومێژوو جگە لە کۆمەڵێک پەڕتووکی گرنگی تر لە بارەی ئەفسانەوە.
یەکێکیش لە پەڕتووکە گرنگەکانی ئەفسانە و مانایە کە لە ساڵی 1978 دا بە زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی. ئەم پەڕتووکەش لەلایەن برای وەرگێڕمان سەلاح حەسەن پاڵەوان کراوە بە کوردی و دەزگای جەمال عیرفان چاپی کردووە. دیارە وەرگێڕانی پەڕتووکەکانی شتراوس کارێکی ئاسان نییە، بەڵام بە حوکمی ئەوەی کاک سەلاح ماوەیەکی زۆرە لە بواری فەلسەفە و ئەفسانەدا کار دەکات، بۆیە باش توانیویەتی دەقەکە بە خوێنەری کوردی بگەیەنێت. جگە لەوەش پەڕتووکەکەی لە زمانی ئینگلیزییەوە کردووە بە کوردی، واتە لە زمانی یەکەمەوە وەریگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی.
لێرەدا هەوڵ دەدەم تیشکێک بخەمە سەر ئەم پەڕتووکە گرنگە و کەمێک بە خوێنەری کوردی بناسێنم.
=KTML_Bold=ناوەرۆکی پەڕتووکەکە=KTML_End=
شتراوس یەکێکە لەو فەیلەسوفانەی کە گرنگی باشی بە ئەفسانەکان و ڕۆڵیان لە ناوکۆمەڵگە داوە، هەر بۆیە ماوەیەکی زۆر خەریکی لێکۆڵینەوەو پشکنین بوو لە ئەفسانەکانی جیهان، ئەم پەڕتووکەش بەرهەمی ئەو چەند ساڵەی لێکۆڵینەوەیەتی. لەم پەڕتووکەدا خوێندنەوەی خۆی بۆ ئەفسانەکان، ماناکان و پەیوەندییان، هەروەها پەیوەندی ئەفسانە بە زمان و هونەر بەگشتی و موزیک بەتایبەتیی و مێژوو باسکردووە. لە هەمانکاتیشدا ڕۆڵی ئەفسانەکان بەسەر کەسایەتی تاک دەرخستووە .
=KTML_Bold=وەکو وەرگێڕیش دەڵێت=KTML_End=:
نووسەر لەم پەڕتووکەدا هەوڵ دەدات لە کەناردا بمێنێتەوە، لەوێوە بگەڕێت بە دوای ڕێچکەیەک و لەوێوە بڕێک زانیاری بخاتە زەینی خوێنەرەوە، ئەو دەزانێت خوێنەر بەم کەمە زانیارییە تینوێتی ناشکێت و ناتوانێت هەموو درز و کەلێنەکانی بیری ئەفسانەیی دابڕاو لە ناخی مرۆڤ پڕ بکاتەوە، بەڵام هەوڵ دەدات. ل 12
هەروەها نووسەر دوو بابەتی زۆر گرنگی تریشی باسکردووە، ئەوانیش قسەکردن لە بارەی ئەو گەلانەی کە زمانی نووسینیان نییە، کە زۆرجار بە ناڕەوا بە گەلانی سەرەتایی زۆرجاریش دواکەوتوو، وەحشی وەسفکراون، بەڵام شتراوس دژی ئەم بۆچوونە دەوەستێتەوە. هەروەها شتراوس بەوە ناسراوە، کە خاوەنی پڕەنسیپێکی تایبەتە لە بواری پێناسەکردنی کەلتوور دا، لەمەشدا تێڕوانیینەکانی زۆر هومانیست و نا غەرەبزادەییە، چونکە غەربزادەکان هەمیشە ڕۆژاوا بە سەنتەر دادەنێن و نکووڵی لە کەلتووری نەتەوەکانی غەیرە ئەوروپی دەکەن، شتراوس دژی ئەمەشە، هەر بۆیە ئەم فەیلەسوفە بۆچوونەکانی لای من مایەی ڕێزو خۆشەویستین.
=KTML_Bold=ئەفسانە=KTML_End=
نووسەر لەم پەڕتووکەیدا بە چڕی باسی ئەفسانە و ڕۆڵی بەسەر مرۆڤ و کۆمەڵگەوە دەکات. لە پێشەکی پەڕتووکەکەیدا دەڵێت: ئەفسانەکان لای مرۆڤ بیرۆکەکان بەجێ دەهێڵن، بەبێ ئەوەی مرۆڤ خۆی هەست بەمە بکات ل21
دەشڵێت: ئەفسانە دەبێت لە هەموو لایەکەوە بناسرێتەوە، مانای بوونیادی ئەفسانە لە زنجیرەی یەکبەدوایەکی ڕووداوەکاندا خۆی حەشار نەداوە، بەڵکوو لە کۆی گشتی هەموو ڕووداوەکان جێگەی تێگەیشتنە، ، ، ئەفسانە کەم تا زۆر دەبێت وەک تۆنای ئۆکسترایەک بخوێنرێتەوە، نەک خوێندنەوەی پارچەپارچە، بەڵکوو دەبێت هەمووی پێکەوە بناسرێت ، ، ل87
دواتریش هەر ئەمەش وا دەکات نووسەر قسەی زیاتر لە بارەی پەیوەندی و نزیکایەتی ئەفسانە و موزیک بکات.
=KTML_Bold=پەیوەندی موزیک و ئەفسانە=KTML_End=
بابەتێکی گرنگی تر کە نووسەر قسەی لە بارەوە دەکات، پەیوەندیی و نزیکایەتی نێوان ئەفسانە و موزیکە. بەتایبەتیی لە ڕووی تێگەیشتن و خوێندنەوەوە، نووسەر پێی وایە ئەم دووانە زۆر لە یەکترییەوە نزیکن. شتراوس دەڵێت: لەنێوان ئەفسانە و موزیکدا نەک یەک پەیوەندی هەیە، بەڵکوو دوو پەیوەندی جیاواز هەیە: یەکێکیان پەیوەندی نزیکایەتیی، هاوسێیەتی Contiguity، ئەوی تریان هاوشێوەیەتییە Similarty هەروەها ئەوەشم بۆ ئاشکرا بوو کە ئەم دوو پەیوەندییە لە بناغەدا یەکن، بەڵام لەسەرەتای کارمدا لەم شتە بێ ئاگا بووم. ل 86
خاڵێکی سەرنجراکێشی تریش بەلای منەوە، پەیوەندی بە خوێندنەوەی دەقی ئەفسانەیی و موزیکەوە هەیە.
شتراوس دەڵێت: ئەفسانە لە چەپەوە بۆ ڕاست ناخوێنرێتەوە، بەڵکوو دەبێت وەکوو نۆتای ئوکسترایەک لە سەرەوە بۆ خوارەوە بخوێنرێتەوە، تەنیا بەمشێوەیە دەتوانین بەتەواوەتی لە مانای ئەفسانەکە بگەین. ل 88
=KTML_Bold=پەیوەندی ئەفسانە و موزیک و زمان=KTML_End=
بابەتێکی گرنگی تر پەیوەندی ئەفسانەیە بە زمانەوە، ئەمەش پانتایی باش لە پەڕتووکەکە داگیر دەکات و نووسەر بەوپەڕی زانستییەوە هەوڵی شرۆڤەکردنی ئەم بابەتەی داوە. بەتایبەتیی پەیوەندی نێوان زمان و ئەفسانە و موزیک زۆر بەجوانی باسی دەکات. شتراوس پێی وایە: موزیک و ئەفسانە هەردووکیان لە زمانەوە سەرچاوەیان گرتووە، بەڵام لە چەند ڕێڕەوێکی جیاواز و پارچەپارچەوە گۆڕانیان بەسەردا هاتووە، لە حاڵەتێکدا موزیک جەخت لەسەر لایەنی دەنگ دەکات کە ڕەگی لە زماندایە، کەچی میتۆلۆژیا جەخت لەسەر لایەنی هەست دەکاتەوە، کە ئەویش لەنێو زماندا ڕەگی داکوتاوەو لێی جیا نابێتەوە. لە موزیکدا ڕەگەزی زاڵ دەنگە و لە ئەفسانەدا ڕەگەزی زاڵ مانایە، ، ل101-102
دواتریش دەڵێت: کاتێک زانیم کە موزیک و ئەفسانە هەروەک دوو خوشکن و لە زمانەوە سەرچاوەیان گرتووە و هەریەکەشیان بەلایەکدا ڕۆیشتووە، ل103
=KTML_Bold=زانست و ئەفسانە=KTML_End=
شتراوس بە پێچەوانەی بەشێکی زۆری فەیلەسوفان و کۆمەڵنناسانەوە پێی وایە کە زانست و ئەفسانە دژی یەکتر نین، شتراوس دەڵێت: لە ڕاستیدا زانست و ئەفسانەکان لە یەکتری جیا نین، تەنیا ئەم بارەی ئێستای نێو زانستە کە ئەو توانایەمان پێ دەبەخشێت تا ئەوەی لە ئەفسانەدا هەیە لێی تێبگەین، ل 50
دواتریش هۆکاری ئەم بۆچوونە دەخاتەڕوو و دەڵێت: لە ڕاستیدا ئەم دابڕانە لە سەدەی حەڤدەیەم و هەژدەیەم ڕووی دا، ئەوکاتە لەگەڵ بیکۆن، دیکارت، نیوتن و کەسانی تر ڕووی دا، بۆ زانست پێویست بوو بە شێوەیەکی پتەو پایەکانی خۆی دابکوتێت بۆ ئەوەی سەخت بێت لە ڕووبەروبوونەوە بەرانبەر بە بیرکردنەوەی کۆنی وەکوو بیرکردنەوەی ئەفسانەیی و جادووگەری ، ، ل 33
=KTML_Bold=بیرکردنەوەی زانستی=KTML_End=
بابەتێکی گرنگی تر کە شتراوس قسەی زۆری لە بارەوە دەکات مەسەلەی زانست و بیرکردنەوەی زانستە، لە هەمانکاتیشدا پەیوەندی بە ئەفسانەوە. نووسەر پێی وایە ئەفسانە جۆرێکە لە ڕێکوپێکی، زانستیش بەهەمانشێوە. شتراوس دەڵێت: هەموو دەستکەوتە عەقڵییەکانی ڕەگەزی مرۆڤ بەو جۆرەی لە سەرانسەری جیهاندا پارێزراوە، هەمیشە سەر بەیەک شتی هاوبەش بوون و ئەو شتەش پیشاندەری جۆرێک لە ڕێکوپێکی بووە.ل34
دواتریش لەبارەی کامڵی زانستەوە دەڵێت:
من ناتوانم مەزندەی ئەوە بکەم ڕۆژێک دێت، زانست دەبێتە زانستێکی کامڵ و دەگاتە هەموو شتێک، هەمیشە گرفتی نوێ دەردەکەون، زانست هەرگیز ناتوانێت هەموو وەڵامەکان بداتەوە، ئەوەی دەتوانین هەوڵی ئەنجامی بددەین، ئەوەیە زۆر بەهێواشی ژمارە و جۆرایەتی وەڵامەکان زیاد بکەین، ل 36
باشترین بەڵگەش بۆ ئەم قسەیەی شتراوس، ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بینیمان مرۆڤایەتی ماوەی ساڵێکە خەریکە بەم ڤایرۆسەوەو هێشتاش زانست نەیتوانیوە بەشێوەیەکی تەواوەتی بەسەر ئەم ڤایرۆسەدا زاڵ بێت، جێگەی ئاماژەیە شتراوس ئەم قسەیەی پێش 43 ساڵ کردووە، هێشتا ئەم ڤایرۆسە پەیدا نەبووە، بەڵام ئەو وەکوو فەیلەسوفێک زانیویەتی کە ئەو قسانەی دەکرێت بە ناوی زاڵبوونی مرۆڤ بەسەر سرووشتدا، یان زاڵبوونی زانست بەسەر کێشەکان، قسەیەکی ڕاست و درووست نییە.
=KTML_Bold=مانا واتای چییە=KTML_End=؟
هەر لە ناونیشانی پەڕتووکەکەوە دیارە کە مانا پانتایی باش لەم پەڕتووکە داگیر دەکات، نووسەر هەوڵ دەدات کە پێناسەیەکی تایبەت بە مانا بکات، لە هەمانکاتیشدا پەیوەندی لەگەڵ: ئەفسانەدا دەردەخات. نووسەر دەڵێت وشەی مانا واتە توانای هەر جۆرێک لە زانیاری بکرێت بۆ زمانی هەمەچەشن وەربگێڕدرێت، مەبەستم لە زمانی هەمەچەشن فەڕەنسی یان ئەڵمانی نییە، بەڵکوو مەبەستم وشەی جیاواز لە ئاستی جیاواز ل33
=KTML_Bold=کەلتوور=KTML_End=
وەکو لە پێشیشدا ئاماژەم پێدا، شتراوس یەکێکە لەو فەیلەسوفانەی کە گرنگییەکی زۆری بە کەلتوورەکانی جیهان داوە، بگرە ئەو توانی پێناسەیەکی نوێ بۆ کەلتوور دابنێت کە دەتوانین بڵێین تاڕادەیەکی زۆر هومانیست بوو، هەروەها چیتر تەنیا کەلتووری ئەوروپی بە سەنتەر دانانێت، بگرە بەچاوی ڕێزەوە سەیری کەلتووری جیهان دەکات. لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە، دان بە بوونی جیاوازی کەلتوورەکانی جیهان دادەنێت و بەکارێکی باشیشی دادەنێت.
شتراوس دەڵێت: تۆ ناتوانیت یەک جار هەموو توانا عەقڵییەکانی هەموو مرۆڤایەتی گەشە پێ بددەیت، دەتوانیت کەڵک لە بەشێکی بچووکی وەربگریت و ئەم بەشەش بە پێی کەلتوور یەکسان نییە، ، ،
دواتریش دەڵێت: بڕوا ناکەم کەلتوورەکان بە شێوەیەکی سیستماتیک یان بە میتۆدی تایبەت هەوڵی ئەوەیان دابێت خۆیان لە یەکتری جیابکەنەوە، لەراستیدا ئەوەیە لە ماوەی سەدان هەزار ساڵ گرووپگەلی مرۆیی بچووک لە گۆشە و جێگەکانی جیهان بە دابڕاوی لەسەر ئەم زەوییە دەژیان، بۆیە ئاسایی بووە تایبەتمەندییە تایبەتییەکانی خۆیان گەشە پێ بددەن و لە یەکتری جیاواز بن ، ئەمە شتێک نەبوو بەدەستی ئەنقەست کرابێت، بەڵکوو ئەوەی ڕووی دا دەرئەنجامی ئەو بارودۆخە بوو کە بۆ ماوەیەکی زۆر دوورودرێژ بەربڵاوبوو بوو.ل45
پاشانیش باسی خاڵێکی گرنگی تر دەکات کە ئەویش پەیوەندی بە ڕەسەنایەتی کەلتوورەکان هەیە، لەمبارەیەوە دەڵێت: لەپێناوی ئەوەی کەلتوورێک ڕەسەنیی خۆی بپارێزێت و لە هەمانکاتیشدا بەرهەمهێنەری شتێکیش بێت، دەبێت کەلتوور و تاکەکانی ئەو کەلتوورە بڕوایان بە ڕەسەنی خۆیان هەبێت، تەنانەت تا ئەو ڕادەیەش بڕوایان بە باڵادەستی کەلتوورەکەی خۆیان هەبێت بەسەر کەلتوورەکانی تردا، ل46
هەرچەندە تەفسیری خراپیش بۆ ئەم قسەیە دەکرا، گوایە شتراوس هانی فاشیزم بددات، بەڵام لەو باوەڕەدا نیم کە شتراوس مەبەستی هاندانی فاشیزم بێت، چونکە ئەو دژی زاڵبوونی یەک کەلتوور بووە بەسەر جیهاندا، شتراوس دژی ئەم بۆچوونەش دەوەستێتەوەو دەڵێت: من بڕوا ناکەم ئەمە ڕوو بدات، چونکە ئارەزووە ناچوونیەکەکان هەمیشە لە ئارادان و کاری خۆیان دەکەن، لە لایەکەوە بەرەو یەکشێوەیی و لە لایەکی ترەوە بەرەو جیاوازی نوێ دەڕۆن. تا زیاتر شارستانییەکان بەرەو یەکشێوەیی بڕۆن، ئەوە زیاتر خاڵە ناوخۆییە جیاوازەکان ئاشکراتر دەبن، ئەوەی لە ئاستێکدا بەدەست دێت، یەکسەر لە ئاستێکی تردا لەناودەبرێت.ل 46
=KTML_Bold=نەتەوە سەرەتاییەکان=KTML_End=
بەشێکی زۆری کۆمەڵناس و فەیلەسوفەکانی ئەوروپا بە چاوێکی کەمەوە سەیری ئەو گەلانەیان دەکرد کە زمانی نووسینیان نییە، ئەمانەیان بە نەتەوەی سەرەتایی زۆرجاریش بە دواکەوتوو یان وەحشی وەسف دەکرد، لێ شتراوس بەشێوەیەکی زانستیانە دژی ئەم بۆچوونانە دەوەستێتەوە.
شتراوس دەڵێت: شێوازی بیرکردنەوەی لەنێوان ئەو خەڵکانەی کە ئێمە هەمیشە بە هەڵە پێیان دەلێێن سەرەتایی یان ئەو نەتەوانەی نووسینیان نەزانییوە یان بێ نووسین بوون، چونکە من بڕوام وایە لە ڕاستیدا ئەمە ئەو فاکتەرەیە ئێمە لەوان جیا دەکاتەوە، بەدوو شێوازی جیاواز لێکدراوەتەوە، بە بڕوای من هەردوو شێوازەکە بەهەمان ڕادەی چوونیەک هەڵەن. ل 37
=KTML_Bold=نووسەر=KTML_End=
پاشانیش باس لە ڕۆڵ و کاریگەریی نووسەر دەکات بەسەر خوێنەرەوە، لەمبارەیەوە دەڵێت:
هەر نووسەرێک، بەهەر شێوەیەکی تایبەت کە بیردەکاتەوە یان دەنووسێت، ڕوانینێکی نوێ بە ڕووی مرۆڤدا دەکاتەوە. ل20
=KTML_Bold=دوا قسە=KTML_End=
بە دڵنیاییەوە ئەم پەڕتووکە هەرچەندە لە ڕووی قەبارەوە بچووکە، بەڵام لە ڕووی مانای فەلسەفی و فکرییەوە، زۆر گەورەیە و بە یەکێکیش لە پەڕتووکە گرنگەکانی شتراوس دادەنرێت، لە هەمانکاتیشدا ئەم پەڕتووکە ئاشنایەتیمان دەکات بە بەشێک لە بیرکردنەوەی ئەم فەیلەسوفە.
لێرەدا جێگەی خۆیەتی دەست خۆشی لە کاک سەلاح پاڵەوان بکەین بۆ وەرگێڕانی ئەم دەقە فەلسەفییە گرنگە و هیوای کاری باشتری بۆ دەخوازین.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
کلۆد لیڤی شتراوس. ئەفسانە و مانا. لە ئینگلیزییەوە: سەلاح حەسەن پاڵەوان. دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان. چاپی یەکەم.#سلێمانی#. 2020
[1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 264 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 4
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 22-02-2021 (3 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەفسانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 04-08-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 04-08-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 04-08-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 264 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,482
وێنە 105,728
پەرتوک PDF 19,161
فایلێن پەیوەندیدار 96,480
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.313 چرکە!