کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,545
 شؤمارە عەسگەل  106,159
 کتاووەل 19,170
فایل های مرتبط 96,557
Video 1,317
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
شۆڕشەکانی کوردستان لەدیدی دکتۆر فایەق گوڵپییەوە
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شۆڕشەکانی کوردستان لەدیدی دکتۆر فایەق گوڵپییەوە

شۆڕشەکانی کوردستان لەدیدی دکتۆر فایەق گوڵپییەوە
ناونیشانی بابەت: شۆڕشەکانی کوردستان لەدیدی دکتۆر فایەق گوڵپییەوە
ئامادەکردن و نووسین: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#

دکتۆر فایەق گوڵپی یەکێکە لە تێکۆشەرە دێرینەکانی هەرێمی کوردستان و بەشداری خەباتی ناوشارو شاخی کردووە و دواتریش ئەندامی خوولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان بووە و پاشانیش بەشداری خەباتی مەدەنی کردووە و ماوەی چەند ساڵێکیشەوە وەکوو چالاکوانێک بەشداری ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان دەکات. جگە لەوەش لە خێزانێکی تێکۆشەر بووە حەمە گوڵپی باوکی، نموونەی ئازایەتی و گیانفیدایی بووە. کاروانی خەباتی دکتۆر فایەق جیاوازیی و تایبەتەمەندی خۆی هەیە، زۆر سوپاسی دەکەم، بیرەوەرییەکانی خۆی پێشکەشکردم، کە لە زۆر ڕووەوە جیاوازە لەتەواوی ئەو بیرەوەریییانەی تر کە پێشتر خوێندوومەتەوە.
نووسەر لە پەڕتووکەکەیدا ڕەخنەی توند لەسەرانی شۆڕشی کۆن دەگرێت، لە هەمانکاتیشدا ڕەخنە لە سەرانی شۆڕشە نوێکە دەگرێت. هەروەها باسی کارەساتە گەورەکانی ئەنفال و کیمیابارانی #هەڵەبجە# دەکات، ئەو پێی وایە ڕژێمی #بەعس# تاونباری سەرەکییە، بەڵام چەند بەرپرسێکی شۆڕشەکەش هەڵەی گەورەیان کردووە. نووسەر دەڵێت: قادری حاجی عەلی ئەوکاتە بەرپرسی مەڵبەندی 1 بووە، ڕێگەی نەداوە خەڵکی گوندەکانی #گەرمیان# خۆیان لە هێرشی سووپای بەعس ڕزگار بکەن و فەرمانیشی دەرکردووە هەرکەسێک هەوڵی خۆرزگارکردن ماڵ و منداڵی بدات، تەقەی لێبکرێت و بکوژرێت. #نەوشیروان مستەفا#ش ئامادە نەبووە سەردانی بریندارەکانی هەڵەبجە بکات، چونکەی پێی وابووە خەڵکی هەڵەبجە یان جاشن یان ئاشن. هەروەها لەم پەڕتووکەدا باسی فاشیزمی ناوچەیی دەکات بەتایبەتیی بەرانبەر بەخەڵکی هەورامان و ناوچەکانی تر. دەشڵێت هیچ سیستمێکی دادوەریی بوونی نەبووە و دادگا و سزاو پەروەردەی ینک، بەرانبەر بەو کەسانەی لەناو هێزی پێشمەرگەدا سەرپێچیان دەکرد، تەنیا گۆچانەکەی #مام جەلال# و قسە سوێرەکانی نەوشیروان مستەفا بووە. هەروەها باسی ڕەوشی خراپی تەندرووستی و پزیشکی پێشمەرگە و گوندنشینەکانی کوردستان لە ساڵانی هەشتاکاندا، جگە لە کۆمەڵێک بابەتی گرنگی.
لێرەدا هەوڵ دەدەم، تیشکێک بخەمە سەر ئەم پەڕتووکە و پاشانیش چەند سەرنجێک لەبارەی بۆچوونەکانی نووسەرەوە بخەمەڕوو.
=KTML_Bold=بنەماڵەیەکی شۆڕشگێر=KTML_End=
من لە زاری ڕەحمەتی باوکمەوە ناوبانگی حەمە گوڵپیم بیستبوو، لەناو خەڵکیشدا هەتاوەکوو ئێستاش باسی قارەمانێتی ئەم پیاوە دەکرێت، بەڵام بەو وردەکارییە ئاگاداری خەباتی ئەو پیاوە نەبووم، دکتۆر فایەق لەم پەڕتووکەیدا بەوردی باسی ژیان و خەباتی سیاسی باوکی دەکات. حکایەتی حەمە گوڵپیش، وەکوو هەموو شۆڕشگێرەکانی جیهان، سەرەتا بە دەنگی نا دەستپێدەکات و دواتریش هەوڵ دەدات بۆ ئەنجامدان پەیامەکەی. لە هەمووی ناخۆشتر بۆ من، شێوازی شەهیدبوونی حەمە گوڵپییەوە، کاتێک شەهید دەکرێت، لە پردی زەڵمەوە تاوەکوو سەیدسادق، تەرمەکەی بەدوای دەبابەوە بەسەر جادەکاندا ڕادەکێشن و ماوەی چەند ڕۆژیش بە عەمودێکەوە دەیبەستنەوەو ناهێڵن کەس نزیکی بێتەوە، تا دوایی پیاوماقوڵان و ڕیش سپی سەیدسادق تکا دەکەن، کە ڕێگەیان پێبدرێت تەرمەکەی بنێژن، لەکاتێکدا ڕێگەشیان نەداوە خێزانەکەی بەشداری ناشتنەکەی بن. ل22
ئەم دیمەنە جەرگبڕانە، دڕندەیی و دڵڕەقی ئەو ڕژێمانە پیشان دەدات کە حوکمی عیراقیان کردووە.
=KTML_Bold=ژیانی بنەماڵەی شەهید=KTML_End=
خاڵێکی گرنگی تر لەم پەڕتووکەدا ئەوەیە، نووسەر وەکوو کوڕە شەهید، زۆر بەوردی باسی ژیانی بنەماڵەی شەهیدان دەکات، کە گوزارشت لە بەشێکی زۆری بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان دەکات، لەکاتێکدا باوکی بەوپەڕی ئازایەتییەوە خزمەتی نیشتمانی کردووە وە وازیشی لە ژیانی خۆشی خۆی هێناوە، هەروەها حکومەتیش بەوپەڕی دڕندەییەوە سزای دەدات، بەڵام چ شۆڕشەکە و چ دەورووبەریش، زۆر بێ وەفا بوون بەرانبەریان، بگرە کەمێک ڕژێمی بەعس باشتربووە کە شەهیدانەی بۆ بنەماڵەکەی بڕیوەتەوەو لە ڕێگەی هاوکاری حکومییشەوە بۆ خوێندکاران، نووسەر توانیویەتی زانکۆ تەواو بکات، دەنا کەس یارمەتی نەداوە. کاتێک باوکی شەهید دەکرێت، ئیتر ژیانیان دەکەوێتە ناخۆشیی و هەژاریی و نەدارییەوە، نووسەر لەچەند شوێنێکدا باسی ژیانی پڕ ئازاری خۆیان دەکات لەپاش شەهیدبوونی باوکیان، گەر جاروبار کەسێکی خزمیان خێرێکی پێکردبێت، یان مەسئوولێکی باش ڕوویکردبێتە ناوچەکە کەمێک هاوکارییکردوون، دەنا شۆڕشەکە هیچ وەفاییەکی بۆیان نەبووە، هەرئەمەش وادەکات کە هەڵوێستێکی ڕەخنەگرانە لە ناخی نووسەردا چەکەرە بکات. تاڕادەیەکی زۆریش ئەمە ڕەوشی بەشێکی زۆری بنەماڵە شەهیدە سەربەرزەکانی کوردستان بووە.
=KTML_Bold=منداڵێکی یاخیی لە شۆڕشی ئەیلول=KTML_End=
نووسەر کوڕە شەهیدێک بووە کە باوکی بەهۆی کوردایەتییەوە گیانی خۆی بە گەل و نیشتمان دەبەخشێت. لەوکاتەشدا #پارتی دیموکراتی کوردستان# بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بازران ڕابەرێتی ئەم بزووتنەوە چەکدارییەی دەکرد، ڕاستە باوکی نووسەر نموونەی گیانفیدایی و قارەمانییەکی گەورە بووە لە دژی ڕژێم، بەڵام کاتێک کە شەهید دەبێت، ژن و منداڵەکەی ڕووبەروی ژیانێکی سەخت و دژاور دەبنەوە، ئەمەش وادەکات کە نووسەر هەر لە منداڵییەوە بۆچوونێکی ڕەخنەگرانە و ناڕازیی لەبەرانبەر بەرپرس و سەرانی ئەو بزووتنەوەیە هەبێت، کە ژیانی خۆیی و خێزانەکەی تێکداوە.
نووسەر بەوپەڕی ڕاستۆگییەوە، پەنچە دەخاتە سەر خاڵە ناشیرین و خراپەکانی ئەو بزووتنەوەیە و هەروەها ڕاستگۆیانە باسی هەڵسوکەوتی کۆمەڵێک بەرپرسی حزبی دەکات بەتایبەتیی لە ناوچەی هەورامان، یەکێکیش لەوانە عەبدولوەهاب ئەتروشی بوو، کە بەچکە سەدامێک بوو بۆ خۆیی، تەواوی ناوچەی هەورامان لەوکاتدا، گیریان بەدەست ستەمو ستەمی ئەم پیاوەوە خواردووە. کاتێکیش ئاشبەتاڵ بە شۆڕشەکە دەکرێت، ئەم عەبدولوەهاب ئەتروشییە، یەکەم کەس دەبێت کە چەکەکەی فڕێدەدات و ڕادەستی هێزەکانی ڕژێم دەبێتەوەو دەبێتە جاشێکی خۆفرۆشی ڕژێمی بەعس.
=KTML_Bold=گەنجی ئەو کاتە=KTML_End=
نووسەر جگە لە سەردەمی منداڵی خۆیی، زۆر بەووردی باسی قۆناغی لاوێتیی خۆی دەکات، لە ڕێگەی ئەمیشەوە ئێمە دەتوانین وێنەیەکی گشتی گەنجانی ساڵانی حەفتا و هەشتاکان بزانین، لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت و مامەڵەیان لەگەڵ خۆیان و دەوروبەر بۆ دەردەخات. دیارە لەو سەردەمەدا سیاسەت بە تەواوەی باڵی بەسەر زۆربەی گەنجانی ئەوکاتدا گرتووە و بەشداربوون لە خەباتی سیاسی، بەشێکی گەورەی گەنجانی بەخۆوە خەریککردووە. لە هەمانکاتیشدا بزووتنەوەی کوردایەتیی و شکست و سەرکەوتنەکانی، خەمی گەورەی گەنجان بووە، ئەمەش وایکردووە کە بۆچوونیان بەرانبەر بە زۆر شتی تر ڕادیکاڵانە بێت، بەتایبەتیی هونەر و موزیک. بۆ نموونە دکتۆر فایەق باسی گۆرانییەکی هونەرمەند عوسمان عەلی دەکات، کە گۆرانییەکی جوانی خۆشەویستی بووە، ئەمان وەکوو کۆمەڵێک گەنج دژی گۆرانی دڵداریی و خۆشەویستی بوون، پێیان وابووە، کاتێک گەلی کورد ڕووبەروی شکست و هەرەسێکی گەورە بووە، چۆن دەبێت ئێمە باسی دڵداریی و خۆشەویستی بکەین، تاکە شت کە ئێمە دەبێت خۆشمان بوێت، تەنیاو تەنیا کوردستانە. هەر ئەم بۆچوونە ڕادیکاڵەش وایکردووە کە تێکستی گۆرانییە بگۆڕێت و بیکاتە شیعرێکی سیاسی.
=KTML_Bold=سیستمی خوێندن و پەروەردە=KTML_End=
خاڵێکی گرنگی تر کە نووسەر تیشکی خستۆرە سەر، سیستمی خوێندن و پەروەردەی ئەوکاتە بووە. لەوکاتەدا تەنیا لە شارە گەورەکاندا، دوا ناوەندی هەبووە لە زۆر شوێنیش هەر قووتابخانەی تێدا نەبووە بەتایبەتیی لەگوندەکاندا، هەربۆیە خوێندن بۆ خەڵکی گوند و شارۆچکە بچووکەکان تەواو سەخت و دژوار بووە. نووسەر چیرۆکی خۆی لە بواری فێرکردن باس دەکات، کە چۆن لە گوڵپەوە ناچاربووە ساڵانێک بۆ دواناوەندی بچێتە هەڵەبجە و پاشانیش بۆ #سلێمانی#. ئەمەش بەراستی خۆی لەخۆیدا خەباتێکی گەورە بووە. خۆشبەختانە ئێستا لە زۆربەی گوند و شارۆچەکەکان هەموو بەشەکانی قۆناغی خوێندنی تێدایە، بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا گەنجەکان کەمتر حەزیان بە خوێندنە، لەکاتێکدا لە ساڵانی پێشوودا، خوێندن زۆر زەحمەت بووە و خەباتێکی قوورس بووە زۆرکەم کەس توانییوویەتی خوێندن تەواو بکات بەتایبەتیی لەگوندەکاندا، بەتایبەتیی تریش منداڵی هەژارو کەمدرامەت، نووسەر وەکوو کوڕە شەهیدێک و منداڵێکی هەژار زۆر ئازاری چەشتووە تاوەکوو خوێندن تەواو بکات، دەورووبەریش لەجیاتی هاوکاری بکات، دژی وەستاوەتەوە، زۆربەی خزم و کەسوکاریش لەجیاتی هاوکاریکردنی، هانیان داوە کە واز لە خوێندن بهێنێت و هەوڵی کارکردن بددات بۆ ئەوەی بژێویی خۆیی و دایک و براکانی دابین بکات.
فاشیزمی ناوچەیی دژی هەورامیی و ناوچەکانی تر
خاڵێکی زۆر گرنگ کە نووسەر تیشکی خستۆتە سەری، مەسەلەی دژایەتییکردن و تاڕادەیەکیش فاشیزمی ناوچەیی بەتایبەتیی لە سلێمانی لە دژی خەڵکی ناوچەی هەورامانە. ئەمەش کەم نووسەر باسیکردووە. دیارە ئێمە وەکوو نەتەوەیەک ڕاستە لەلایەن نەتەوەکانی ترەوە دژایەتییمان کراوەو هەڵسوکەوتی فاشیزمانەمان بەرانبەر کراوە، بەلام لەناوخۆشماندا فاشیزم ڕەگی داکووتیوە. لەدەڤەری سلێمانی سووکایەتی پێکردن و هەڵسوکەوتی ناشیرین و فاشیزمانە بەرانبەر بەخەڵکی دەرەوەی سلێمانی و بەتایبەتیی ناوچەی هەورامان مێژوویەکی قێزەونی هەیە. ئێمە کاتێک منداڵ بووین لە قووتابخانە و کۆڵانیش، زۆرجار گاڵتە و سووکایەتییان پێدەکردین کە دەمانووت هەورامین، زۆرجاریش ڕووبەروی شەڕفرۆشتن دەبوینەوە. دکتۆر فایەقیش ئەمەی بە جوانی باسکردووە کە چۆن لە قووتابخانە و کۆڵان و تەنانەت هەتاوەکوو لەکاتی پێشمەرگایەتیشدا، ڕووبەروی ئەم فاشیزمە بوونەتەوە. بۆ نموونە بۆ یەکەمجار کاتێک نەوشیروان مستەفا دەبینێت کە ئەو کاتە سکرتێری کۆمەڵەی مارکسی لینینی بوو، سووکایەتی پێدەکات و دەڵێت: باشە گوڵپ دکتۆرێکی لێهەڵکەوتووە. ل. . 153وەکو بڵێیت چۆن دەبێت خەڵکی گوڵپ دکتۆریان هەبێت، ئەم سووکایەتیی و بەکەم سەیرکردنەی خەڵکی ناوچەکە دەچێتە قاڵبی فاشیزمەوە. ئێمە زۆر حکایەتی لەمجۆرەمان گوێ لێدەبێت بۆ نموونە لە باکووری کوردستاندا، زۆر لە دکتۆرە کوردەکانیش نەیاندەوێرا بڵێن کوردین، چونکە تورکە فاشیستەکان پێیان قبووڵ نەدەکرا کە کوردێک ببێتە دکتۆرێک.
لەلایەکی ترەوە کاتێک #مەلا بەختیار# لە یەکێتی جیادەبێتەوە، دووبارە هەرچی #خانەقین#ییە بە دوژمن و خائین وەسفکراوەو بە شەیتانیکردنی خەڵکی خانەقین دەستیپێکردووە. لەمبارەیەوە نووسەر دەڵێت: بەهۆی مەلا بەختیارەوە، هەڵمەتی ڕەشکردن و تاوانبارکردنی خانەقینییەکان لەناو ینکدا دەستی پێ کرد، جەبار فەرمان هەوڵی زۆریدا گومان لەسەر خانەقینییەکان نەهێڵێت، بەڵام دەرەقەت نەدەهات، هەڵمەتی ڕەشکردنی خانەقینییەکان تەنیا لەناو ڕیزی پێشمەرگەدا نەبوو، بگرە لەناو جەماوەری ناوچە ڕزگارکراوەکانیشدا دەنگی دابوەوە، ل 325
ئەمەش خاڵێکی گرنگە بۆئەوەی خەڵکی ئاگاداری ئەو فاشیزمە ناوچەییە بێت کە لە دەڤەری سلێمانی هەبوو، بەداخەوە تائێستاش بەردەوامە.
=KTML_Bold=دکتۆرێکی کورد خەونی بەگیفاراوە دەبینی=KTML_End=
کاتێک نووسەر لە قۆناغی ناوەندی دەبێت، ئەوکاتە ئاشتبەتاڵ بووە و زۆر کاری تێکردووە، بەهۆی ئەو کارەساتە گەورەیە وە، ڕۆژێکیان لە پۆلدا دەست بەگریان دەکات، بەڵام مامۆستایەکی ئامۆژگارییەکی گەورەی دەکات و پێیدەڵێت: واز لەم لوشکە لوشکە بێتە، بخوێنە و ببە بە گیڤارا. ل 80
هەرچەندە ئەوکاتە هیچ زانیاریی لەبارەی گیڤاراوە نەبووە، بەڵام دواتر واز لە کاژیک دەهێنێت و دەبێتە ئەندامی کۆمەڵەی مارکسی لینینیی و لە ڕێگەی ئەوانە کەمێک زانیاری لەبارەی گیڤاراوە دەستدەکەوێت. دواتریش بەو خەونەوە تێکەڵی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان دەبێت، بەڵام لەمەشدا دووبارە مێژووی بنەماڵەکەی دژی دەوەستێتەوە.
=KTML_Bold=براکوژی=KTML_End=
نووسەر زۆر بە جوانی باسی کاریگەری جەنگی قێزەون و ماڵوێرانی براکوژی دەکات. چۆن ئەم جەنگە چ کاریگەری گەورەی بەسەر کۆمەڵگەی کوردەواریدا هەیە. نووسەر بەهەموو شێوەیەک خەبات و تێکۆشانی لەناو ڕیزەکانی پارتیدا ڕەتکردۆتەوە، خۆشی چووەتە ناو ڕێکخستنەکانی حزبێکی نەیاری بارزانییە، ئەمەش لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ڕووبەروی هەڵوێستێکی دژواری دەکاتەوە.
لەمبارەیەوە نووسەر بەوردی باسی ئەو حاڵەتە دەکات و دەڵێت:
خەریکە کوڕە گەورەکەی دایکم، دەبێتە پێشمەرگەی ئەو حزبەی، کە پێش کەمتر لە ساڵێک کوڕەکەی شەهید کردووە، ئەمە تەنیا کێشەی دایکم نەبوو، بەڵکو کێشەی تەواوی خزمەکانیشم بوو، ، ، ، دایکم سیاسی نەبوو، بۆ شەهیدبوونی نامقی کوڕی، کزەی جەرگی دەهات، بەقەدەر دنیا ڕقی لە بکوژانی کوڕەکەی دەبوەوە، منیش دەچمە لای ئەوانەی ئەو ڕقی لێیانە، ئامادەکاری دەکەم بۆ ئەوەی ببمە پزیشکی ئەوانەی کوڕەکەی دایکمیان شەهید کردووە، دڵی خۆم بەوە دەدایەوە، بکوژانی کوڕەکەی دایکم، لە هەموو هێزەکانی تر، باشتر داکۆکی لە گەلەکەیان دەکەن .ل122
بەراستی کاتێک ئەو دێڕانەم دەخوێندەوە بە تەواوی نیگەرانی ئەو ڕەوشە ناخۆشە کۆمەڵایەتییە بووم، کەبەهۆی جەنگی براکوژییەوە توشی کۆمەڵگەی کوردەواری بووەتەوە.
ڕەوشی پزیشکی و تەندرووستی خەباتی پێشمەرگە
یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ئەم بیرەوەرییە ئەوەیە، نووسەر تیشکی خستۆتە سەر لایەنێک کەتاوەکوو ئێستا کەم باسکراوە، ئەویش لایەنی پزیشکیی و تەندرووستی پێشمەرگە و خەڵکی گوندەکانی کوردستانە لە ساڵانی هەشتاکاندا. ئەم بیرەوەرییە بەرچاوڕوونییەکی ئێجگار باشی تێدایە لەبارەی ڕەوشی گشتی نەخۆش و نەخۆشخانە و دکتۆرەکانی شۆڕش. هەرچەندە لە هەموو شۆڕشەکاندا، لەپاڵ خەباتی چەکدارییدا هەمیشە خەباتی پێشمەرگە بەرگ سپییەکانیش ئامادەگی هەبووە. بەداخەوە کاتێک بیرەوەرییەکانی دکتۆر فایەقم خوێندەوە، زۆر نیگەرانی ئەو ڕەوشە ناخۆشە بووم کە نەخۆش و بریندارەکان لە سەردەمی خەباتی شاخدا هەیانبووە.
دیارە ڕاستە بەشێکی ئەم خەوشە پەیوەندی بەسەختی خەباتی پێشمەرگایەتیی و دڕندەیی ڕژێمی بەعس هەبووە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا بەرپرسانی شۆڕشیش کارێکی وایان نەکردووە کە ئەم کەرتە پێشبخەن، بەشێکی زۆری کارەکان کەوتۆتە سەرشانی چەند دکتۆرێکی خەباتگێڕ و تێکۆشەر، کە دکتۆر فایەق یەکێک بووە لەوانە. جێگەی ئاماژەیە هەتاوەکوو ئێستاش ئێمە بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنین.
نووسەر دەڵێت: سەرچاوەی دەستکەوتنی دەرمان لەچوار ڕێگەوە بوون: بە پلەی یەکەم ڕێکخستنەکانی ناوشار، کە ڕۆڵێکی زۆر گەورەیان گێڕاوە. دووەم: خزمو کەسوکار، زۆرجار لە ڕێگەی شەخسییەوە هەندێک دەرمانیان دەستکەوتوە.سێهەمیان لە ڕێگەی دەستگرتن بەسەر هەندێک نەخۆشخانەی حکومیدا. چوارەمیشیان لە ڕێگەی وڵاتانی ترەوە بەتایبەتیی ئێران.
ئەوەی مایەی سەرنجە لەکاتێکدا کە حکومەتێکی بەعس لەجەنگەکەکاندا چەکی کیمیاییی بەکارهێناوە، کەچی سەرکردایەتی هیچ هەوڵی نەداوە دەرمان و پێداویستی بۆ ڕووبەروبوونەوەی ئەو چەکە لە ناوچەکانی ژێردەستیدا دەستبکەوێت، تەنانەت لەرووی شێوازی مامەڵەکردن لەبارەی بریندارانی چەکی کیمیایییەوە، هیچ زانیارییەکیان نەبووە، تاوەکوو بەرێکەوت کەسێکیان دەستدەکەوێت کە بەشداری لە خوولێکی سەربازی کردووە لەبارەی چەکی کیمیاییی، لەدەفتەرێکدا کۆمەڵێک سەرنج و تێبینی نووسیوە، ئەو دەفتەری بیرەوەرییانە وەکوو نووسەر ناویلێناوە دەفتەرەکەی مەحمود سەرچاوەی سەرەکییان بووە لەبارەی چەکی کیمیاییی و چۆنێتی خۆپاراستن لێی ل 360. هەرچەندە ئەو کەسەش ئامادە نەبووە دەفتەرەکەیان بداتێ، ئەوەش پاش چەندین تکا و ڕجا، ئینجا دەفتەرەکەی پێداون.
من کاتێک ئەو دێرانەم دەخوێندەوە زۆر نیگەران بووم، چۆن دەبێت تۆ ڕووبەروی ڕژێمێکی دڕندەی وەکوو بەعس بیتەوە، کە چەکی کیمیایییی لەدژت بەکاردەهێنێت، تۆش هیچ زانیارییت لەبارەی ئەو چەکە و چۆنێتی خۆپاراستن لێی نەبێت؟ کاتێک بڕیاری جەنگ لە دژی دوژمنەکەت دەدەیت، دەبێت زانیارییت لەبارەی جۆری چەکەکانی و خۆپاراستن لێی هەبێت، بەتایبەتیی چەکی کۆمەڵکوژی، کەباشترین چەکی ڕژێمی بەعس بووە لە دژی پێشمەرگە و گوندنشینەکان.
خاڵێکی تر کە نووسەر باسی لێوەدەکات، دکتۆری ساختەیە، کەلەوکاتەدا زۆر کەسی ساختەچی بەدرۆ خۆیان کردووە بە دکتۆر، لەکاتێکدا دکتۆریش نەبوون. جگە لەوەش بە درێژی باسی ئازار و مەینەتییەکانی نەخۆش و بریندارەکان دەکات، هەموو ئەمانەش بۆ من نوێ بوون و گرنگیشە ئێمە قسە لەسەر ئەم لایەنە بکەین.
=KTML_Bold=کیمیابارانکردنی هەڵەبجە=KTML_End=
یەکێک لە قۆناغە ترسناکەکانی هێرشەکانی ڕژێمی بەعس کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە، دیارە زۆرکەس قسەی لەبارەی ئەم کارەساتە گەورەیە وە کردووە، دکتۆر فایەقیش بە حوکمی ئەوەی خەڵکی ئەو دەڤەرە بووە و لە هەمانکاتیشدا پێشمەرگە و دکتۆریش بووە، قسەی خۆی لەبارەی ئەم کارەساتەوە دەکات و لەپەنا تاوانبارکردنی ڕژێمی بەعس، ڕەخنەی توندیش لە سەرانی بزووتنەوەی چەکداری کوردستان دەگرێت. نووسەر کۆمەڵێک ڕەخنەی توندی گرتووە و دەڵێت:
1/ پێش هێرشی هەڵەبجە هەموو بەرپرسەکانی دەڤەرەکە، ژن و منداڵی خۆیان لە شارەکە گواستبوویەوە.
2/ لەبەرانبەردا نەیانهێشتووە خەڵکی هەڵەبجە لە شارەکە دەربچن و خۆیان لەچنگی ئەو شەرە خوێناوییە ڕزگاربکەن.
3/ پێشمەرگە بەهاوکارتی پاسدار ئەم کارەی کردووە، ئەمەش دەرفەتی بە ڕژێمی بەعس داوە، هەڵەبجە وەکوو ناوچەیەکی داگیرکراو دەستی دوژمن حسابی بۆ بکات.
4/ پێشمەرگە و پاسدارەکان، جلوبەگی دژە چەکی کیمیایییان لەبەربووە، لەکاتێکدا هیچ مشووریان بۆ خەڵکی ئاسایی نەخورادووە، باشترین بەڵگەش لەو هەموو قووربانیانەد، ا هیچ پێشمەرگە و پاسداری تێدا نەبووە.
5/ هەندێک بەرپرسی یەکێتی ڕۆڵی خراپیان گێڕاوە لەم کارەساتەدا بۆ نموونە شەوکەتی حاجی موشیر، بەڵام لەجیاتی ئەوەی سزا بدرێت، کەچی ڕێزی زۆری لێگیراوە.
6/ هەڵمەتی دزین و تاڵانی دەستیپێکردووە و بانقی هەڵەبجەش لەلایەن کۆمەڵێک بەپرسەوە دزراوە، ئەوانەشی ئەم کارەیان کردووە سزا نەدراون.
.7/ نەوشیروان مستەفا کە لەوکاتەدا سەرکردایەتی یەکێتی کردووە، کاتێک مامۆستا شاهۆ داوای لێکردووە سەردانی نەخۆش و بریندارەکانی کیمیابارنی هەڵبجە بکات، ناڕازی بووە و وتویەتی: خەڵکی هەڵەبجە یان ئاشن یان جاشن، ئیتر بۆ بچم سەردانیان بکەم. ل 435
=KTML_Bold=ئەنفال=KTML_End=
زۆرکەس قسەیان لەبارەی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال کردووە ، دکتۆر فایەقیش بەحوکمی ئەوەی لەوکاتەدا لە دەڤەری گەرمیان بووە، زۆر بەوردی باسی ئەو پڕۆسەیە دەکات. بەراستی من بیرەوەری زۆری پێشمەرگە و سەرکردەکانم خویندۆتەوە، بەڵام کەسیان بەو وردەکارییە باسی پڕۆسەی ئەنفال و ئەو کارەسات و تراژیدییا گەورەیەیان نەکردووە کە خەڵکی بێ تاوانی ئەو ناوچەیە ڕووبەروی بوونەتەوە.
نووسەر ڕژێمی بەعس بە تاوانباری سەرەکی دادەنێت لەم پرۆسیەدا، بەڵام لە هەمانکاتیشدا ڕەخنەی توند لە هەندێک بەرپرس دەگرێت، کە تاڕادەیەک دەتوانین ئەوانیش تاونبار بکەین. نووسەر پێی وایە ئەو هێرشە دڕندەیەی بەعس دوای هێنانی سووپای پاسداران بووە بۆ ناوچەکە و لێدانی چاڵە نەوتییەکانی #کەرکووک# بووە، ئەم کارەش بە سەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا کراوە، هەرئەمەش هەلی ئەوەی داوەتە دەستی ڕژێمی بەعس کە خەڵکی ئەم ناوچەیە بە خائین وەسفبکات و بەوپەڕی دڕندەییەوە پەلاماری ناوچەکە بدات. لە هەمانکاتیشدا ڕەخنە لەهەڵسوکەوتی هەندێک بەرپرسی ناوچەکە دەگرێت بۆ نموونە نووسەر باسی قادری حاجی عەلی دەکات، کە لەکاتی ئەنفالدا بەرپرسی مەڵبەندی یەک بووە، لەجیاتی ئەوەی هەوڵی ڕزگارکردنی خەڵکی گوندەکان بددات، کەچی فەرمانی دەرکردووە پێشمەرگە ڕێگری لە خەڵکی بکات و نەهێڵێت گوندەکان چۆڵ بکەن و خۆیان ڕزگار بکەن، گەر خەڵکی گوندەکانیش سەرپێچیان کرد، ئەوا سێ تا چوار کەسیان بکوژن و تەقەیان لێبکەن بۆ ئەوەی خۆیان ڕزگار نەکەن.ل 388
=KTML_Bold=دادوەری=KTML_End=
یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی خەباتی کوردایەتی، کارکردنە بۆ نەهێشتنی ستەم و ستەم و سەپاندنی سیستمێکی دادپەروەری، بەڵام بەداخەوە ئێمە لە باشووری کوردستان پاش چەندین ساڵ لە خەبات و تێکۆشان و دواتریش پاش سێ دەیە لە ئەزموونی خۆماڵی و حوکمداری، نەمانتوانییوە سیستمێکی دادپەروەری باش دابنێین، ئەمەش وایکردووە کە ڕووبەروی کۆمەڵێک کێشەی گەورە بینەوە لەپێش هەموویانەوە گەندەڵێ و ناعەدالەتیی و ستەم هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەر لەسەرەتاوە کار بۆ ئەم پرسە گرنگە نەکراوە، بەتایبەتیی لەخەباتی چەکداریی و سەردەمی شاخ. لەمباریەوە نووسەر هەندێک سەرە داوی بۆ باسکردووین. بۆ نموونە دەڵێت: ئەو کاتانە دادگا و سزاو پەروەردەی ینک، بەرانبەر بەو کەسانەی لەناو هێزی پێشمەرگەدا سەرپێچیان دەکرد، تەنیا گۆچانەکەی مام جەلال و قسە سوێرەکانی نەوشیروان مستەفا بوون.ل 177
ئیتر گەر لێرە و لەوێ خەڵکانێک باس لەوە بکەن کە لە شاخ دا حاکمی شۆڕش بوون، هیچ ڕاست نییە و تەنیا نازناوێکی ئاساییی بووە دەنا لە ڕاستیدا بەوشێوەیە نەبووە.
=KTML_Bold=چەند سەرنجێک=KTML_End=
دیارە نووسەر لەم پەڕتووکەیدا باسی کۆمەڵێک خاڵی جوان و ناشیرینی شۆڕشی کوردی بەتازەو کۆنەوە کردووە ، لە هەمانکاتیشدا بۆچونی خۆی بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە باسکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم پەڕتووکە و نووسەرەکەشی سەروو ڕەخنە نین، بەدەردی شەهیدی سەرکردە ئازاد هەورامی بە شۆخییەوە پێی وتوە: تۆ کوڕی باشی بەڵام وردە واڵەت هەیە.
نووسەر لەسەرەتای پەڕتووکەکەیە و تاکۆتایی ڕەخنەی توند لە ڕەوانشاد مام جەلال و نەوشیروان مستەفا دەگرێت، لە زۆر شوێندا ڕەخنەی زۆر توند و سوێریان لێدەگرێت، بەڵام سەیر ئەوەیە تۆ ماوەی چەندین ساڵ ئامادەبیت لەناو حزبێکدا کار بکەیت، لەکاتێدا دژی سەرکردەکانی ئەم حزبەش بیت و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵیان نەگونجێیت. پاشان قسەی گرنگ ئەوەیە، من باوەڕم بە حزبێک نەبێت بۆ هەر لەسەرتاوە وازی لێناهێنم؟. دواتریش نووسەر کاتێک واز لەیەکێتی دەهێنێت، کە چیتر ئەم حزبە دەسەڵاتی بەسەر زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا نامێنێت و ڕوبەرووی شکستی گەورە بووەتەوە. دواجار کاتێکیش واز لەم حزبە دەهێنێت دەچێتە پارتی گەلەوە، ئەمە لەکاتێکدا ئەو پارتە چ لەرووی فکریی و ڕێکخستن و سیاسییشەوە، لەیەکێتی زۆر خراپتر بووە نەک باشتر، دواتریش ئەم حزبە دەچێتەوە ژێر دەواری بنەماڵەی بارزانی.
لە شوێنێکی تریشدا بەراستی مایەی سەرنج و تێڕامان بوو بۆ من، نووسەر باس لە ڕووداوێک دەکات لە ئێران، کاتێک تیپێکی تۆپی پێیان هەبووە، هاتووە دەرزی تیستستورون بۆ یاریزانەکان بەکارهێناوە، کە ئەمەش دەرزییەکی وزەبەخشە و لەرووی یاسای وەرزشییەوە تاوانە. نووسەر ئەم دەرزییەی داوە بە تیپەکەیان تاوەکوو بەهێزتربن و یارەکە ببەنەوە، ئەم چ لەرووی یاسای پزیشکیی و چ یاسای ئاسیی و مۆڕاڵیشەوە دەچێتە قاڵپی تاوانەوەو ناشبێت کەسێک دکتۆر بێت ئەمجۆرە هەڵانە بکات. ل 342.
هەرچەندە نووسەر زۆر هەواداری گیفارا بووە و بەڵام هەست دەکەم چ لە سەردەمی لاوێتیی و چ لە ئێستاشدا هێندە زانیاری لەبارەی ئەم سەرکردە چەپەوە نەبووە، چونکە نووسەر لە ل81 دا دەڵێت گیفارا لە کاتی خەباتی چەکداریدا لە فەنزوێللا بەدیل گیراوەو شەهیدکراوە، ڕاستییەکەی گیفارا لە پۆلیڤیا کوژراوە نەک فەنزوێللا هەتاوەکوو ئێستاش ئارامگەکەی لەوێیە.
خاڵێکی تریش کە مایەی سەرنجم بوو، نووسەر لەکاتی باسکردنی ژیانی خۆی لە سەردەمی خوێندکاریی لە زانکۆی موسڵ، بە شانازییەوە باسی ئەوە دەکات کە چۆن دژایەتیی ئەو کچانەیان کردووە کە شوویان بە کوڕی عەرەب کردووە، تاکە کچێکیش کە بڕیار دەدات شوو بە کوڕێکی عەرەب بکات، ئەمان دژی دەوەستنەوە و قسەی ناشیرینی پێدەڵێن: ئەو کچە هیچ نرخێکی بۆ بەها نەتەوەیییەکانی گەلی کورد دانەدەنا. ل 101. ڕاستییەکەی خۆشەویستی هیچ پەیوەندی بە فکر و سیاسەتەوە نییە و دەچێتە قاڵبی ژیان و ئازادی شەخسی، نابێت کەس خۆی بکات بە پۆلیسی ئاداب ئەوی تر.
=KTML_Bold=دوا قسە=KTML_End=
بەگشتی ئەم دەفتەری بیرەوەرییانەی دکتۆر فایەق وەکوو هەموو بیرەوەرییەکانی تر، کۆمەڵێک زانیاری گرنگی تیدایە لەبارەی شۆڕش و خەبات تێکۆشانی گەلەکەمان لە دژی ڕژێمی بەعس و لە هەمانکاتیشدا کۆمەڵێک ڕەخنەی تێدایە لەبارەی مێژووی خەباتی چەکداری، کە دەتوانرێت سوودیان لێوەربگیرێت بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵە زەقانەی کەهەندێکیان تاوەکوو ئێستا پێوەی دەناڵێنین.
لە کۆتاییدا دەست خۆشی لە دکتۆر فایەق دەکەم و پێی دەڵێم: دەستا وەشبوونە هیوای سلامەتی و لەشساخی بۆ دەخوازم.
=KTML_Bold=سەرچاوە=KTML_End=:
دکتۆر فایەق گوڵپی. کەلێرەوە سەیری ژیانی خۆم دەکەم. چاپی یەکەم. چاپخانە تاران. ساڵی 2018.
[1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 257 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 03-08-2023
آیتم های مرتبط: 3
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
 کتاووخانە
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 12-04-2021 (3 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: یادداشت
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 03-08-2023 أڕا( ڕۆژگار کەرکووکی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( شادی ئاکۆیی ): أڕا04-08-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 257 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,545
 شؤمارە عەسگەل  106,159
 کتاووەل 19,170
فایل های مرتبط 96,557
Video 1,317
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 1 ثانیه(اێس)