کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,153
ۋېنۍ 106,495
کتېبۍ PDF 19,250
فایلی پەیوەڼیدار 96,953
ڤیدیۆ 1,384
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
کاریگەرییەکانی دۆپامین
زانیارییەکا چە ھەر دۋە باری بابەتی و زۋانەۋانییۆ پۊختۍ و دەسەبەڼی کەرمۍ و بە شېۋازېۋە سەردەمییانۍ ۋەردەسشا ۋزمېۋە!
پېڕە: زانست | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاریگەرییەکانی دۆپامین

کاریگەرییەکانی دۆپامین
نووسینی: ژینۆ محەمەد
ڕۆژی دەرچوون: #19-03-2023#
دۆپامین یەکێکە لە دەمارەگوێزەرەوە گرنگەکانی مێشک، کە ڕۆڵی لە هەریەک لە چێژوەرگرتن، هاندان، میزاج، تەرکیز، یادگە، جووڵە، ئالوودەبوون و زۆر بابەتی تریش هەیە. زۆر شت هەیە بۆ دەربارەی دۆپامین و کاریگەرییەکانی بیڵێین، لێرەدا تەنیا بەشێکی کەمیان باس دەکەین.
لەگەڵ گۆڕانکاریی سرووشتییدا (ئێڤەلوشن) ، دۆپامین ڕۆڵی زۆر گرنگی لە مانەوەی مرۆڤدا بینیووە، کاتێک برسیت دەبێت و نان دەخۆیت دۆپامین لە مێشکدا دەردەدرێت، بە دەردانی دۆپامینیش هەست بە چێژ دەکەیت، بۆ جاری داهاتوو لەکاتی برسیبوونتدا هان دەدرێیت بەوەی هەمان کاری پێشوو دووبارە بکەیتەوە، چونکە چێژبەخش بوو. بە هەمان شێوە بۆ کاتی تینوویەتی، سێکس، کۆمەڵایەتیبوون….هتد. بەمەش مرۆڤ لە لەناوچوون پارێزراو دەبێت. نەک هەر ئەوەندەش، دۆپامین پێی دەوترێ “Molecule More” واتە “گەردی زیاتر”. بەو واتایەی کاتێک شتێک بەدەست دەهێنێت کە ویستێکی زۆرت بۆ هەبووه، ‌ تەنیا بۆ ماوەیەک دەبێتە هۆکاری دەردانی دۆپامین و دواتر زیاتر یاخود شتێکی جیاوازترت دەوێت بۆ ئەوەی هەمان ئەو ڕێژە دڵخۆشیەی پێشووترت هەبێت. بۆ نموونە: مووچەی مانگانەت 400 دۆلارە، دەتەوێت زیاد بکرێت بۆ 800 دۆلار، دوای ماندووبوون و بەرزبوونەوەی پلەکەت لەو فەرمانگەیەی کاری تێدا دەکەیت، مووچەکەت دەبێت بەو بڕەی دەتویست، بەڵام ئەمە تەنیا بۆ ماوەیەک دڵخۆشکەر و ڕازیکەرە، دواتر دووبارە هەست دەکەیت کەمە و داوای زیاتر دەکەیت، ئەمەش دووبارە کاری دۆپامینە و وامان لێ دەکات ئاسوودەیی تەواو بەدەست نەهێنین لەگەڵ ئەو شتانەی کە هەمانە؛ تەنانەت ئەگەر شتی گەورەش بن. بەڵام لایەنە ئەرێنییەکەی بریتییە لە هەموو ئەو تەکنەلۆژیا و پێشکەوتن و ئاسانکارییانەی کە ئێستا لەبەر دەستماندایە، لەگەڵ درووستکردنی هەر یەکێکیان تەنیا بۆ ماوەیەکی کاتی ڕازیکەرە و دوتر داوای باشتر و زیاتر دەکرێت.
بۆیەش دۆپامین ڕۆڵی هەیە لە بێزاربوون لەو شتانەی پێشووتر ئارەزوومان دەکرد. بیر بکەوە ئەو کافێیەی وێنەکەیت لە سۆشیاڵ میدیا بینی، بڕیارتدا بچیت قاوەیەکی لێ بخۆیتەوە و چێژ وەر بگریت، کاتێک کە چوویت پێشبینییەکەت درووست بوو و زۆر دڵشاد بوویت، دوای چەند جارێکی زۆر لە سەردانکردنی کافێیەکە بێزار دەبیت لێی، یاخود بە لایەنی کەمەوە هەمان چێژی سەرەتات پێ نادات، چێژوەرگرتنت لە کافێیەکە و هاندان بۆ ئەوەی دووبارە و دووبارە بچیتەوە کاری دۆپامین بوو. لەگەڵ هەر ڕۆیشتنێکدا و خواردنەوەی قاوە خۆشکەی، دۆپامین لە مێشکدا دەر دەدرا، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئێستا کە وەڕەس بوویتە لەو کافێیە و قاوەکەشی بە مانای ئەوە دێت دۆپامین ئیتر دەرنادرێت؟
بۆ ڕوونکردنەوەی ئەمە پێویستمان بە هاوکێشەیەک هەیە:
‏ (Dopamine Release= actual reward -predicted reward) وەک لە هاوکێشەکەدا دەردەکەوێت ڕێژەی دەردرانی دۆپامین پەیوەستە بەو پێشبینییەی بۆ خۆشی و چێژوەرگرتن لە کافێیەکە هەتبوو و، ئەوەی لەڕاستیدا چۆن بوو، بۆ نموونە بە ڕێژەی سەدا حەفتا پێت وا بوو کە کاتێکی خۆشت لە کافێیەکە دەبێت، کاتێک چوویت خۆشیەکەی بە ڕێژەی سەدا هەشتا بوو بەمەش ڕێژەی دەردانی دۆپامین دەکاتە دە، لێ ئەگەر پێشبینیت سەدا پەنجا و ئەوەی ڕوویدا سەدا هەشتا بوو دۆپامینت دەکاتە سی، هەرچەندە پێشبینی کەمتر و ئەوەی لە ڕاستیدا ڕوو دەدات زیاتر بێت زیاتر دۆپامین دەردەرێت و بەمەش زیاتر چێژ وەردەگریت، بەڵام کاتێک زۆر دەچییتە کافێیەکە و بەوردی دەزانیت چی ڕوو دەدات پێشبینی و ئەوەی بەڕاستی ڕوو دەدات لەیەک نزیک دەبنەوە، ڕێژەی دەردانی دۆپامین کەمتر دەبێت بەمەش وردەوردە کافێیەکە یان دەبێتە شوێنێکی ئاسایی بۆت یاخود لێی بێزار دەبیت. بە هەمان شێوە ئەگەر ئەو چێژەی لە ڕاستیدا دەیبینیت کەمتر بێت لەوەی پێشبینیت دەکرد و دۆپامین دەرنەدرێت یان کەم دەربدرێت ئەو هەڵبژاردەیە دەبێتە کۆتا هەڵبژاردە بۆ جاری داهاتوو، چونکە داخوازی و هاندانی نییە لەلایەن دۆپامینەوە.
یەکێکی تر لە بابەتە هەرە گرنگەکانی پەیوەست بە دۆپامینەوە کێشەی ئالوودەبوونە، ئالوودەبوون بە دەرمانە هۆشبەرەکان، کحول، پۆڕن، سۆشیاڵ میدیا و تەنانەت شەکر و هەر شتێکی تر کە ئالوودەی دەبیت.
کاتێک شتێک دەبێتە هۆکاری دەردانی دۆپامین و هەست بە چێژ دەکەیت، خواست بۆ ئەو شتە زیاتر و زیاتر دەبێت، هان دەدرێیت دووبارەی بکەیتەوە، و کاتێک خانەکانی مێشکت زۆر هاندانیان بۆ دێت و دۆپامین زۆر دەردەرێت ڕیسێپتەرەکانی (وەرگرەکانی) کەم دەبنەوە بۆ ئەوەی ئەو هاندانە زۆرەی ئەو خانەیە نەبێتە هۆی مردنی خانەکە، بەڵام کەمبوونەوەی وەرگرەکانی دۆپامین سەر دەکێشێت بۆ کرداری هەڵەشە و بێزارییەکی زۆر. بەمەش ڕێژەیەکی زۆرتر لە دەرمانەکە، کاتێکی زیاتر بۆ پۆڕنۆگرافی، سۆشیاڵ میدیا و هەر ماددەیەکی تری ئالوودەکەر پێویستە و کاتی بۆ تەرخان دەکەیت بۆ دەستکەوتنی هەمان چێژی پێشوو. لە لایەکی ترەوە کاریگەریی ئەو ئالوودەبوونە لەسەر prefrontal cortex هەیە، لە بنەڕەتدا ئەم بەشەی مێشک بیر لە دەرئەنجامی کردەوەکانت دەکاتەوە و بەرپرسە لە لۆژیک بیرکردنەوه، ‌ بەڵام کاتێک ئەم بەشە وردەوردە پەک دەخرێت ئەو توانایەت نابێت بیر لە دەرئەنجام بکەیتەوە و کۆنتڕۆڵی خۆت بکەیت. لێرەدا دۆپامین کە هاندەری پێویستییە بنچینەییەکانی مانەوەی مرۆڤە داوای شتێکی زیانبەخش دەکات، بەڵام ئەگەر دوو هەڵبژاردە هەبێت لە بەردەمتدا، بۆ نموونە ڕزگارکردنی منداڵەکەت کە لەسەر لێواری بینایەکی بەرز خەریکە دەکەوێتە خوارەوە یاخوود دانیشتن لە بەردەمی بیناکە و خواردنی شیرینیەکی دڵخوازت، تۆ ئەو کارە هەڵەبژێریت کە دۆپامینی زیاترت پێ دەدات کە لێرەدا ڕزگارکردنی منداڵەکەتە.
کێشەی ماددە هۆشبەرەکان ئەوەیە کە ئەوان دۆپامینی زۆر زیاتر لە هەر شتێکی سرووشتی هاندەری دەردانی دۆپامین دەردەدەن، بۆیە ئەو کەسە ئەوەندەی لای گرنگە دەرمانەکە وەربگرێت بە هەمان ئەندازە لای گرنگ نییە کە لەسەر شەقام کەوتووە، بێ ماڵ و جلووبەرگە و ژیانی کۆمەڵایەتی نییە. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 122 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم - 19-03-2023
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: زانست
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنو زانستی: زیڼەۋەرزانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 94%
94%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هومام تاهیر )یۆ جە: 22-07-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 25-07-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:07-04-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 122 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (4)
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
باسێوی کۊتا سەرو دیاردەو وېکوشتەی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (5)
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کوڵەباس
ئەسغەر و مەحمووۮ
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
هۊرگېڵنی: هۆرامی-زازاکی

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەدی مەلا کەریم
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,153
ۋېنۍ 106,495
کتېبۍ PDF 19,250
فایلی پەیوەڼیدار 96,953
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (4)
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کوڵەباس
باسێوی کۊتا سەرو دیاردەو وېکوشتەی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (5)
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کوڵەباس
ئەسغەر و مەحمووۮ
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
هۊرگېڵنی: هۆرامی-زازاکی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.468 چرکە(چرکۍ)!