=KTML_Bold=لێدوانێک لە ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕانەوە..=KTML_End=
ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی #20-07-2023#، دادگای #هەولێر# جارێکی دیکە و بە تۆمەتێکی دیکە، سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بۆ چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی بەندکراو #شێروان شێروانی# دەرکرد.
لە ڕوانگەی ئێمەوە، ئەم بڕیارە درێژکردنەوەی زنجیرەیەک ڕێکارە بۆ سنووردارکردنەوەی ئازادییەکان و کپکردنەوەی دەنگی ئازاد و بۆچونی جیاواز لە هەرێمی کوردستاندا، کە ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر ناوبانگی هەرێم و پرسی سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێم دەبێت.
گۆڕان وەک هێزێکی سیاسیی مەدەنی و داکۆکیکار لە مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتییان و چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان، بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لەسەر ئەم کەیسە بێینە دەنگ داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادگای هەولێر دژی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بکەین، ئەمەش دوابەدوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی تانەدان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 460 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !