ئادار نەکا خەتەرێ، نیسان نەینی زەرەرێ، هەر چەنگی باری کەرێ
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئادار نەکا خەتەرێ، نیسان نەینی زەرەرێ، هەر چەنگی باری کەرێ) ، لە #کۆیە# وتراوە: یەک لەئادارێ دوو لە نیسانێ، دەهێنێت موڵکی خۆراسانێ، ئەو ئیدیۆمە پەیوەندی بەشارەزایی و ئەزموونی کشتیار و وەرزێری کوردەوە هەیە سەبارەت بە دانەوێڵەی گەنم و جۆ، ئەو دەغڵ و دانەی چێنراوە لە مانگی ئاداردا ئەگەر بارانێکی باشی لێ بدات و بێ ئاو نەبێت و لە مانگی نیسانیش بەهەمان شێوە بارانی هەبێت و نەخۆشی لێی نەدات، ئەوا یەک چەنگی چێنراوی گەنم و جۆ یەک باری کەرێی بەرهەم دەدات، ئەو ڕاڤەیە لەو ئیدیۆمەی خۆشناوەتیدا بەو شێوەیە هاتووە: ئادار نەکا خەتەرێ، نیسان نەینی زەرەرێ، هەر چەنگی باری کەرێ. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 400 gånger