لە خۆشناوێ چۆغەر مەرەز، سوندەکیان خواردیە بە غەرەز، ئامۆکانی کەینە ڕەز
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لە خۆشناوێ چۆغەر مەرەز، سوندەکیان خواردیە بە غەرەز، ئامۆکانی کەینە ڕەز) ، #ئامۆکان# گوندێکە کەوتۆتە باکووری شارۆچکەی حەریر، گوندێکی شاخاوییە کەوتۆتە نێوان دوو شاخی بەردەرین و لە پشتەوەی ئەو گوندەش چیای (سەراوەرد) هەیه، کەواتە گوندێکی شاخاوی ئەگەر گەنجانی خۆشناوەتی سوێندی بۆ بخۆن دەتوانن بیکەنە ڕەز و باخ و شینایی و سەوزایی، ئەوەش وەکوو ئیدیۆم لە خۆشناوەتیدا وتراوە: لە خۆشناوێ چۆغەر مەرەز، سوندەکیان خواردیە بە غەرەز، ئامۆکانی کەینە ڕەز.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 111 times