زانایان و پزیشکانی ئەمریکی، بە بەکارهێنانی چوار دەنکە بامیە، توانیویانە ئاستی شەکرەی بەرزی نەخۆشەکان نزم بکەنەوە، تەنیا پێویستە چەند دەنک بامیەی سەوز لە ناوەندەوە دووکەرت بکەی، پاشان لە پەرداخێک ئاوی ساردی بکەی و بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەم شێوەیە بیهێڵیتەوە و پاشان بەیانییان پێش خواردنی نانی بەیانی، گیراوەی بامیەکە بخۆیەوە.
پزیشکان و پسپۆڕانی ئەمریکی جەخت دەکەنەوە، پێویستە هەر نەخۆشێک بۆ ماوەی 10 ڕۆژ هەموو بەیانییەک ئەم گیراوەیە بخواتەوە، تا کاریگەرییەکەی لە جەستەدا بە باشی خۆی دەربخات. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 120 times