بەگوێرەی زانیاریی پزیشکان و پسپۆڕان، باشترین و بەسوودترین خواردنەوە بۆ خانمانی دووگیان، بێگومان ئاوی درووست و پاکە، زۆربەی خواردنەوەکان هەڵگری ڕێژەیەکی زۆر شەکری ناسرووشتین، کە تەندرووستیی خانمانی دووگیان دەخاتە مەترسییەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پزیشکانی گۆڤاری تەندرووستیی (سێو)، خانمانی دووگیان پارێز بکەن لە خواردنەوەی شەربەتەکان کە هەڵگری شەکرن، چونکە خانمان لەم قۆناغەدا ئەگەری زۆرترە تووشی نەخۆشی شەکرەی دووگیانی ببن و باشترین خواردنەوە هەمان ئەو ئاوەیە، کە دەوڵەمەندە بە مەنگزیۆم، هەروەها خواردنەوەی ئاو بۆ خانمانی دووگیان زۆر پێوسیستە، چونکە لەم قۆناغەدا خانمان زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە تووشی قەبزی دەبن و بە خواردنەوە ئاوی زۆر ئەم، کێشەیە چارەسەر دەکات. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 191