پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,662
وێنە 106,185
پەرتوک PDF 19,172
فایلێن پەیوەندیدار 96,600
ڤیدیۆ 1,318
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بۆچی چین گرنگە؟
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی چین گرنگە؟

بۆچی چین گرنگە؟
ناونیشان: بۆچی چین گرنگە؟
نووسینی: #کارۆخ خۆشناو# و د.#سەردار عەزیز#
ڕۆژی دەرچوون: #16-07-2023#
لە مێژووی نوێدا هیچ زلهێزێکی جیهانی نەبووە نەهاتبێتە کوردستان، هەر یەکێک لەم زلهێزانە لە ڕووسەکانەوە بگرە کە بەڕای (ئانا برۆڤیشسکایا) کۆنترین پەیوەندییان هەیە لەگەڵ کورددا، هەتا چینییەکانی ئەمڕۆ بە شێوازی جیاواز کاریگەرییان لەسەر کوردستان جێهێشتووە. هەڵکشانی چین، یەکێکە لە ڕووداوە هەرە گەورەکانی مرۆڤایەتی، ئەم وڵاتە کە ئەمڕۆ بەرەو ئەوە هەڵدەکشێت ببێت بە زلهێزێکی جەمسەریی لە دونیادا، لە چەندین ئاستدا کاریگەریی لەسەر سیاسەتی جیهانی و هەرێمایەتی و ناوخۆیی دەبێت.
لێرەدا بە پوختی (لە ڕوانگەی کوردستانەوە) ئەو ڕەهەندانە بەرچاو دەخەین کە بۆچی چین گرنگە؟
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= هەڵکشانی چین کۆتایی بە سەردەمێک دەهێنێت کە بە سەردەمی تاک جەمسەری ناسراو بوو لە دونیادا، ئەم مۆدێلی تاک جەمسەرییە کە ئەمریکا سەرکردایەتیی دەکرد، لە میانەیدا کۆمەڵێک پڕۆژە و گۆڕانکاری و وەرچەرخان لە دونیادا ڕوویدا، پڕۆژە گەورەکانی وەک بە دیموکراسیکردنی ئەوانی دیکە، داننان بە مافی کەمینەکان و مافەکانی مرۆڤ، گەشەی زانستی و ئابووری، پڕۆژەی گشتی بوون و کاریگەرییان لەسەر کوردستانیش هەبوو، بەڵام لە هەمانکاتدا کۆمەڵێک ڕووداوی گەورە لە میانەیاندا ڕوویاندا کە کاریگەریی وەرچەرخێنەریان لەسەر پرسی کورد هەبوو، وەک شەڕی کوێت، ڕووخانی سەدام، هاتنی ئەمریکا بۆ ئێراق؛ لەم ماوەیەدا ئەمریکا هەوڵیدا کە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگۆڕێت. دەکرێت هاتنی سەربازیی چڕی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و گۆڕینی ڕژێمی سەدام، بە یەکەم شەڕی سەپاندنی هەژموونی تاکجەمسەری لە قەڵەم بدەین، ئەم پڕۆژەیە کە لە هەناوی جەنگی تیرۆردا ڕوویدا، ئامانجە بەرفراوانەکەی ڕێگری بوو لە سەرهەڵدانی ڕکابەر بۆ ئەمریکا لە دونیادا، ئەمە بەڕوونی لە دۆکترینی (پاوڵ وۆڵفەویتز) دا دەردەکەوێت، بەڵام ئەمریکا سەرکەوتوو نەبوو لەم پڕۆسەیەدا، چونکە چین لە بری ئەوەی لاواز بێت یان نەبێت بە ڕکابەری ئەمریکا، دەرئەنجامی شەڕەکە بە سوودی چین شکایەوە، بۆیە چین پێی خۆشە بۆ هەمیشە (جەنگی تیرۆر) درێژە بکێشێت، وەک جۆن مێرشمایەر دەڵێت: بەڵام ئێستا ئەم قۆناخە بەرەو کۆتایی دەڕوات. وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن دەڵێت: سەردەمی پاش جەنگی سارد کۆتایی هات، سەردەمی ڕکابەریی زلهێزەکان دەستی پێ کردووەتەوە. ئەم وەرچەرخانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کوردستان.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= هەڵکشانی چین ڕاستەوخۆ ڕەفتاری ئەمریکا لە دونیادا دەگۆڕێت، ئەم ڕەفتار گۆڕینە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش کاریگەریی دەبێت لەسەر دونیا و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لەنێویشیاندا کوردستان، ئەم بوارە فرەڕەهەند و ئاڵۆزە، بۆیە دەبێت لە خواستی چین لە دونیادا بەباشی تێبگەین، هەروەها لەو هێزانەش تێبگەین کە داڕێژەری پەیوەندیی چین و ئەمریکان، چونکە بەبێ تێگەیشتن لەم لایەنانە ئەستەمە بزانرێت کە چین لە دونیادا چۆن مامەڵە دەکات، هەردووکیان (چین و ئەمریکا) لە پەیوەندییەکی فرە ئاستی (بینرا و نەبیراو) ی ئاڵۆزدان، بۆیە لە پەیوەندیی چین و کوردستاندا، ئەمریکا بە هەموو جۆرێک ئامادەیی هەیە، ئێمە لە (ماو) ەوە فێردەبین کە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست جێگەی ململانێی زلهێزەکانە.
=KTML_Bold=سێیەم:=KTML_End= پرسی کورد لە ناوچە جیاوازەکان لە سەردەمی فرە جەمسەری و لە ڕوانگەی چینەوە چی لێدێت؟
فرە جەمسەری گۆڕانکاری بە سەر دونیادا دەهێنێت، بە گشتی مافەکان لاواز دەبن، کەمینەکان فەرامۆش دەکرێن، ناوەندەکان بەهێزتر دەبنەوە، هەموو ئەمانە لە سوودی کورد نین، بۆیە گرنگە لە هاتنەوەی (فرە زلهێزی) تێبگەین، هەروەها پێویستە لە سرووشتی زلهێزە نوێیەکانیش تێبگەین، وەک دەردەکەوێت چین سیاسەتی دەستوەردانی لە پرس و قەیرانی ئەوانیتردا نییە، ئەمە ڕەهەندی باشی هەیە، بەڵام ڕەهەندی نێگەتیڤیشی هەیە، بۆ کورد لە ڕابردوودا قەیران و دەستێوەردانی نێودەوڵەتی، خراپی حوکمڕانی و بەرپرسیارییەتی زلهێزەکان، مایەی گرنگییەکی زۆر بووە، بەڵام ئایا چین پەیوەندیی لەگەڵ دەستێوەرداندا چۆن دەبێت یان ئەوەی پێی دەگوترێت (R2P) ، بۆ ئەم مەبەستانە پێویستمان بە نزیکی لەگەڵ چیندا هەیە.
=KTML_Bold=چوارەم:=KTML_End= چین لەبەر کۆمەڵێک هۆکار، کاتێک کاڵایەک بەرهەم دەهێنێت، پێش ئەوەی هەناردەی بکات، لە ناوەوە، لەبەر گەورەیی وڵاتەکە، بڕێکی زۆری لێ بەرهەم دێت و دەفرۆشرێت، بۆیە پاش هەناردەکردنی دەتوانێت بە کوالێتی باش و نرخی هەرزانتر بێت، بۆیە ئەمە بۆ وڵاتی ئێمە گرنگە بە تایبەتی لە هەندێک بواری تەکنەلۆجیای باڵادا، وەک بەرهەمهێنانی وزەی خۆر، بە ئەلیکترۆنیکردنی حکومەت و تێلیکۆمیونیکەیشن و زۆر بواری دیکە، چین لە زانکۆکانی کوردستان لەم بوارانەدا چالاکە، دەتوانین ئەمە ناوبنێین دیموکراسیکردنی تەکنەلۆجیا، ئەم بوارە هەتا بێت زیاتر پڕ بایەخ دەبێت، بە تایبەتی پاش گەشەی خێرای هۆشمەندیی دەستکرد (AI) . جێگای باسە هۆشمەندیی دەستکرد (Artificial Intelligence) لە داهاتوودا یەکێک دەبێت لە ئەکتەر و کاراکتەر و هێزە گەورەکانی دونیا، چین ڕەنگە بتوانێت دەروازەیەک بێت بۆ ئەوەی وڵاتانی دونیای سێیەمیش لێی بێبەش نەبن.
=KTML_Bold=پێنجەم:=KTML_End= قسەیەک هەیە کە دەڵێت: ئەگەر تۆ ئارەزوت لە شەڕ نەبێت، شەڕ ئارەزووی لە تۆیە کە بە هەڵە گوایە (ترۆتسکی) گوتوویەتی، بە هەمان پێوەر ئێمە ناتوانین خۆمان لە چین بەدوور بگرین، ئەگەر بشمانەوێت، چونکە چین لە ئێراق و ئێران و وڵاتانی کەنداو هەتادێت کاریگەریی زیاتر دەبێت، سەرباری هێڵی پشتێنە و ڕێگە (Belt and Road Initiative) ، کۆریدۆری ناوەندی هەیە کە بە ئاسیای نێوەڕاستدا دەڕوات بۆ ئەوروپا، ئەم کۆریدۆرەش لە کوردستانەوە نزیکە و دوور نییە، بەمجۆرە چین ئامادەیی کاریگەریی هەیە لە ناوچەکەماندا، ئێستاش چین بە هێمنی لە کوردستان خەریکی پتەوکردنی پەیوەندییەکانییەتی، لە سەردەمی (دینگشیاو پینگ) دا چین بە فەرمی سیاسەتی ڕاگرتنی پرۆفایلی نزمی هەبوو (韬光养晦) .
لەبەر هەندێک هۆکار کە پەیوەندی بە سیمبولیەت و ئامادەیی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و هەستیاریی ناوچەکە هەیە بۆ ڕۆژاوا، چین لە کوردستان جۆرێک لە سیاسەتی ڕاگرتنی پرۆفایلی پەیڕەو دەکات، ئەم دۆخەش هەردوو دەرفەت و ئاڵنگاریشی تێدایە.
=KTML_Bold=شەشەم:=KTML_End= چونکە چین وەک وڵاتانی ڕۆژاوا نییە، کورد دەبێت بە دوای ڕێگەی نوێدا بگەڕێت بۆ بوونیادنانی پەیوەندی و درووستکردنی کاریگەریی لەسەر چین، ئەمەش پێویستی بە هەڵوەستەیەکی (قوڵ و ستراتیژی) هەیە، بە واتایەکی دیکە، گرنگە کورد لەسەر ئاستی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا هاوسەنگی ڕابگرێت و لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی هاوبەشدا مامەڵە لەگەڵ هەموو لایەکاندا بکات، بە ئامانجی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی (فرە جەمسەری) .
=KTML_Bold=حەوتەم:=KTML_End= چین کە خاوەنی شارستانییەتێکی دێرینی زیاتر لە پێنج هەزار ساڵەیە، جگە لەوەی پەندیان لە مێژووی خۆیان وەرگرتووە، هەوڵیان داوە پەند و عیبرەت لە مێژووی ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەتیش وەربگرن کە فاکتەرە سەرەکییەکەی لاوازی ئابووری بوو، بۆیە چین کرانەوەیەکی بێ وێنەی لە بوارەکانی ئابووری و تەکنەلۆژی و بازرگانیدا ئەنجامداوە.
=KTML_Bold=هەشتەم:=KTML_End= لە سەرەتادا چین بۆ بوونیاتنانی ژێرخانی تەکنەلۆژیی تایبەت بەخۆیان، سوودێکی زۆریان لەتەکنەلۆژیای ئەمریکا وەرگرت، بەڵام لە دوای ساڵی (2010) وە ژێرخانێکی تەکنەلۆژیی تایبەت بەخۆیان دامەزراند و پشتیان بە خۆیان بەست، بە جۆرێک کە ئێستا بەشێوەیەکی تەواو سەربەخۆیانە بەرهەم هێنان لەم سێکتەرە گرنگەدا دەکەن.
=KTML_Bold=نۆیەم:=KTML_End=داهاتی چین بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی دەبەستێت، بە جۆرێک ناویان ناوە پێترۆڵی دیجیتاڵی؛ واتە ئەگەر هەندێک وڵات پشت بە نەوت ببەستن، کە ڕۆژێک دێت تەواو دەبێت، ئەوا چین توانیویەتی لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی داهاتێکی (هاوشێوەی فرۆشتنی نەوت و بگرە زیاتریش) ی دەست بکەوێت.
=KTML_Bold=دەیەم:=KTML_End= چینیەکان قسەیەکیان هەیە و دەڵێن: ئەگەر دەتەوێت دەوڵەمەند بیت، سەرەتا ڕێگەوبان درووستبکە؛ ئێستا چین دەیەوێت لەسەر ئاستی جیهان دەوڵەمەندترین وڵات بێت، بۆیە پشتێنە و ڕێگە (Belt and Road) بوونیات دەنێت.
=KTML_Bold=یازدەیەم:=KTML_End=خەڵکی چین پشوودرێژن و دەیانەوێت لە ڕێگەی (هێزی نەرم) ەوە شوێن پێی خۆیان لە جیهاندا بکەنەوە و شوێن دەستیان بەجێ بهێڵن، بۆیە درووشمیان بریتییە لە دوورکەوتنەوە لە تووندڕەوی و دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی هێزی ڕەق، لەم چواچێوەیەشدا میانەڕەوی و نێوەندبوون یان کردووەتە درووشمی خۆیان.
=KTML_Bold=دوازدەیەم:=KTML_End= لەگەڵ ئەوەی کەوا سیستەمی سیاسی چین تاک حیزبیە، بەڵام خەڵکی چین توانیویانە بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ سیستەمەکەدا هەڵبکەن و سیاسەتیان بۆ سیاسییەکان جێهێشتووە و هاوشێوەی شانەی (مێش هەنگوین) ڕۆژانە خەریکی کارن، ئەمەش یەکێکە لە نهێنییەکانی سەرکەوتن و پێشکەوتنی چین، بە مانایەکی دیکە، ئەگەرچی چین بەپێوەرەکانی دیموکراسی، وڵاتێکی دیموکراسی نییە، بەڵام لەو وڵاتەدا لە ئاستی حیزبی کۆمیونیست و لە ئاستی حکومیشدا، لە گوندەکانەوە بگرە تاوەکوو شارۆچکە و شارە گەورەکان، باشترین کەسەکان دادەنێن بۆ بەڕێوەبردنی حیزب و حکومەت و بە شێوەیەکی بەرچاو کار بە پرەنسیپی (کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو) دەکەن، هەر بۆیە توانیویانە ئەو پێشکەوتنە مەزنە بەدەستبهێنن.
لە کۆتاییدا پێمانوایە کە جیهان بەرەو فرەجەمسەری هەنگاوی هاویشتووە و ئاماژەکانی بە جەمسەربوونی چینیش وەک ڕۆژی ڕووناک دەرکەوتوون، ئەم ڕاستییەش (زوو یان درەنگ) لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژاواوە قبووڵ دەکرێت، وەک هێنری کیسینجەر دەڵێت: ئەگەرچی هەردوولا (ئەمریکا و چین) باوەڕیان بەخۆیان هێناوە کە ئەوی دیکە نوێنەرایەتیی مەترسییەکی (ستراتیژی دەکات) ، بەڵام ئەمریکا و چین دەبێ فێربن پێکەوەبژین و کەمتر لە 10 ساڵ دەرفەتیان لە بەردەمدا هەیە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 444 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 16-07-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 5
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...)
رێکەوت و رووداو
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 16-07-2023 (1 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 18-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 19-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 03-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 444 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,662
وێنە 106,185
پەرتوک PDF 19,172
فایلێن پەیوەندیدار 96,600
ڤیدیۆ 1,318
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.25 چرکە!