پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,625
وێنە 106,193
پەرتوک PDF 19,172
فایلێن پەیوەندیدار 96,646
ڤیدیۆ 1,329
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕووسیا و کورد دوو سەدە لە پشتگوێخستن بەشی دووەم
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕووسیا و کورد دوو سەدە لە پشتگوێخستن بەشی دووەم

ڕووسیا و کورد دوو سەدە لە پشتگوێخستن بەشی دووەم
ڕووسیا و کورد دوو سەدە لە پشتگوێخستن بەشی دووەم.
د. #جەبار قادر#، 29-01-2016
$سەردەمی سۆڤیەتی$
دەبێ لەم سەردەمەدا لە دوو ڕەهەندەوە سەیری سیاسەتی ڕووسیا بەرانبەر کورد بکەین. یەکەم سیاسەتی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە بەرانبەر کوردانی یەکێتی سۆڤیەت و دووەمیش سیاسەتیان بەرانبەر کوردی دەرەوە. لە سەردەمی تساریدا تەنیا لە دیدی جیۆپۆلیتیکی و سەربازییەوە کاربەدەستانی ڕووسیا سەیری کوردیان دەکرد. هەمیشە بیریان لەوە دەکردەوە کە دەتوانن لە کاتی پێویستدا وەک هێزێکی شەڕکەر لە دژی دوژمنەکانیان بەکاریان بێنن. دوژمنایەتی ڕووسیا لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی و ئێراندا و ململانێی توندی لە گەل بریتانیاندا بۆ دەستگرتن بە سەر ڕۆژهەڵاتدا، دەبوایە ڕووسیای بکردبایە بە دۆست و هاوپەیمانی سرووشتی کورد لەسەر بنەمای دۆژمنی دوژمنم دۆستمە. بنەماکانی سیاسەتی دەوڵەت بەرانبەر بە کورد لە سەردەمی سۆڤیەتیشدا هەمان شت بوون بەڵام لەژێر پەردەی ئایدیۆلۆژیایەکی ناکۆک و لە بارودۆخێکی مێژوویی و نێودەوڵەتی تەواو جیاوازدا. کورد هەمیشە وەک یەدەکێک لە دژی ئیمپریالیزم لەلایەن مۆسکۆوە سەیر دەکرا و دەبوایە بە پێی پێویست هانبدرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوە، یا ڕێگەی لێ بگیرێت لە دژی داگیرکەرانی سەرهەڵدا و ڕاپەڕێ.
$ لەبەرانبەر کوردانی یەکێتی سۆڤیەت$
لە گەرمەی شۆڕشی ئوکتۆبەردا کوردانی کەفکاز و بەشێک لە کوردانی دەرەوەی یەکێتی سۆڤیەتیش هیوایەکی زۆریان بە دەسەڵاتی نوێی (کرێکاران و جوتیاران) هەبوو، ئەو دەسەڵاتەی بانگەشەی نەهێشتنی چەوسانەوەی چینایەتی و نەتەوەیی بە هەموو لایەکدا بڵاودەکردەوە. کاربەدەستانی بەلشەڤی لە هەموو وتار و بۆنەکاندا باسی ڕزگارکردنی خەڵکیان دەکرد لە دەسەڵاتی ڕەشی ڕووسیای تساری کە بە ” زیندانی گەورەی گەلان” نێویان دەبرد. نکۆڵیکردن لە کاریگەریی شۆڕشی ئوکتۆبەر لەسەر گەلانی چەوساوە هەڵوێستێکی ئایدیۆلۆژییە و لەگەڵ ڕاستی ڕووداوەکاندا یەک ناگرێتەوە. قەبەکردنی کاریگەرییەکانیش لەوە زیاتر کە هەبوون بەهەمان شێوەیە کارێکی ئایدیۆلۆژی و پڕوپاگەندییە. هەنگاوەکانی دەسەڵاتی بەلشەڤی لە بوارەکانی ئاشتی، ئاشکراکردنی پەیماننامە ئیمپریالییەکان بۆ دابەشکردنی میراتەکانی دەوڵەتی عوسمانی لە ڕۆژهەڵات، دابەشکردنی زەوی و زار بە سەر جوتیاراندا، ڕزگارکردنی کرێکاران لە چەوسانەوەی سەرمایەداران، دامەزراندنی کۆمار و قەوارەی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلانی گەورە و بچووکی ڕووسیای تساری لە چوارچێوەی یەکێتی سۆڤیەتدا و … تاد، هەنگاوگەلێک بوون کە پێشوازی گەرمیان لێدەکرا. وتار و بابەتی زۆر لەم بارەیەوە بە زۆربەی زمانەکانی دونیا، بە زمانی کوردیشەوە بڵاوکراونەتەوە. کاریگەریی شۆڕشی ئوکتۆبەر لەسەر کوردیش مافی خۆی دراوەتێ لە بڵاوکراوە کوردییەکاندا.
کوردێکی یەکێتی سۆڤیەت (خالید مورادەڤیچ چەتۆیەف) بەم شێوەیە باس لە ئوکتۆبەر و کورد دەکات ” لە کاتێکدا جەماوەرانی کوردی دەرەوەی یەکێتی سۆڤیەت ڕوو بە ڕروی چەوسانەوەی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی دەبنەوە، بەشێکی بچووکی گەلی کورد لە سایەی ئوکتۆبەری مەزندا، بوو بە ئەندامێکی یەکسانی خێزانی فرەنەتەوەیی گەلانی یەکێتی سۆڤیەت. کوردانی دەرەوە هەر عەوداڵی ئەوەن نین بزانن دەسکەوتەکانی براکانیان لە یەکێتی سۆڤیەت چین، بەڵکوو بە پەرۆشەوە دەشیانەوێ بزانن چۆن ئەو دەسکەوتانە بەدەست هاتوون. چەتۆیەف باس لە هەندێ لەو کوردانە دەکات کە ڕۆڵی بەرچاویان لە سەرکەوتنی دەسەڵاتی بەلشەڤیدا گێڕاوە. لەم بارەیەوە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی کەسانی وەکوو لیتکین، کە ناوی چووەتە ئینساییکڵۆپیدیای شۆڕشی ئوکتۆبەرەوە. ناوی ڕاستەقینەی لیتکین، فەریق عەگیدەڤیچ پۆڵاتبێگەفە، لاوێکی خوێنگەرمی شۆڕشگێر بوو، خەباتی سەختی لەپێناوی سەرکەوتنی دەسەڵاتی بەلشەڤیدا لە سیبیریا کرد، زۆر بەگەنجی لەو ڕێگەیەدا سەری نایەوە و لەلایەن ڕووسە سپییەکانەوە کوژرا. چەتۆیەف ناوی ژمارەیەکیش لەو کوردانە تۆمار دەکات کە ڕۆڵیان هەبوو لە چەسپاندنی دەسەڵاتی سۆڤیەتیدا لە سیبیریا و ئازربایجان وەک جەنگیز یڵدرم، سەرکردەی هێزی دەریایی ئازربایجان کە ڕۆڵیکی گەورەی گێڕا لە تێکشکاندنی حکومەتی موساواتییەکان لە باکۆ، قەرەباخ و قوبادلی. وەک ئەندازیارێکی زیرەکیش ڕۆڵی کەم نەبوو لە بنیاتنانی هێزی دەریایی و پیشەسازی کۆماری ئازربایجان. بە هەمان شیوە قەرە ئەلیاسەف، عەباس سوڵتانەف، عەلی ئەمیرئەسڵانەف، شامیر تەیفورەف، عەرەبێ شەمۆ (عەرەب شامیلەف) کە لە دواییدا بوو بە نووسەر و کەسایەتییەکی دیاری کوردانی یەکێتی سۆڤیەت، گەسان مستەفا چیکالیکی (پڕۆفیسۆر لە بواری کشتوکاڵ) و گەلێکی دیکە. کوردەکانی ئازربایجان، بە تایبەتی ئەو ناوچانەی لە دواییدا ڕۆژاوای کوردستانن لێ پێکهێنرا، هێزی سەربازییان درووست کرد و لەتەک سوپای سوور لە دژی نەیارانی دەسەڵاتی سۆڤیەتی قارەمانانە شەڕیان دەکرد. لە نامەیەکدا کە کوردانی ئەم ناوچانە لە 1921 بۆ دەسەڵاتدارانی ئازربایجانیان ناردبوو ئەم وتبوویان ” ئێمە کوردی ئازاد و بە سرووشتی خۆمان نزیک لە دەسەڵاتی سۆڤیەتی، ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار باوەش بۆ دایکی خۆمان دەکەینەوە - دەسەڵاتی کرێکاران و جوتیاران … ئەمڕۆ کۆت و بەند فڕێدەدەین و دەستمان بۆ گەلی برای ئازەری درێژ دەکەین و ڕوو لە سوپای سوور دەکەین و هێزی سوارچاکانی هەمیشە سەرکەوتووی سووری کورد تێکەڵ بە ڕێزەکانی دەکەین کە هەتاهەتایە لەتەکیدا دەمێنێ و لێی جودا نابێتەوە.
باوەڕ ناکەم ئەم وتانە بۆ زۆر کەس لەم ڕۆژانەدا مایەی سەرنج و تێڕامان بن، بەڵام نابێت ئەو ڕاستییە لە بیر بکەین کە لێرەدا باس لە مێژوو و سەد ساڵ پێش ئێستا ئەکرێت، بۆیە دەبێت لە چوارچێوەی مێژوویی خۆیاندا هەڵبسەنگێنرێن.
ڕەنگبێ چەوسانەوەی لەڕادەبەدەری کوردان لەلایەن ئازەرییەکانەوە و درووشمەکانی یەکسانی و برایەتی گەلان و نەهێشتنی چەوسانەوەی نەتەوەیی یەکێ لە هۆ سەرەکییەکانی ئەم پێشوازییە گەرمەی کوردانی ئازربایجان بووبێت لە ئوکتۆبەر و درووشمەکانی. لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا کوردانی ئازربایجان هەوڵی زۆریاندا قەوارەیەکی ئۆتۆنۆمی تایبەت بە خۆیان پێکبێنن. ئەو قەوارەیە لە کوردستانی سوور لە ساڵانی 1923 - 1929 بەرجەستە بوو. ئازەرییەکانی لە یەکەم ڕۆژەوە لە هەوڵی لەناوبردنی ئەو قەوارەیەدا بوون و لە کۆتاییدا بە پاساوی ڕیفۆرمی کارگێڕی و بەڕێوەبەرایەتی توانیان لە ساڵی 1929 بگەن بەو ئامانجە و کوردستانی سوور لە بەین ببەن (لە وتارێکی تایبەتدا بە دوورودرێژی باسی پڕۆسەی دامەزراندن و لەناوبردنی کوردستانی سوورم کردووە و لەسەر لاپەڕەکەی خۆم لە فەیسبووک و سایتەکانی خەندان، دەنگەکان و وتاریکورد و … هتد بڵاوکراوەتەوە) . ئازەرییەکان سیاسەتی تواندنەوەی کوردیان بە بەردەوامی پەیڕەو دەکرد و ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی کوردان لە ئازربایجان لە کەمیدەدا. لە سەردەمی دامەزراندنی کوردستانی سووردا نزیکەی پەنجا هەزار کورد لە ئازربایجان دەژیان، بەڵام لە کۆتایی حەفتاکان بە پێی سەرژمێری فەرمی دەوڵەت کەس لە ئازربایجان نەمابوو خۆی بە کورد بزانێ. هاوبەشی ئایینی و مەزەبی کورد و ئازەری لە لایەکەوە، ڕێگەنەدان بە خوێندن بە زمانی دایک و سووکایەتی کردن بە کورد لە لایەکی دیکەوە هۆی سەرەکی سەرکەوتنی سیاسەتی توانەوەی کورد بوو لەو کۆمارە سۆڤیەتییە. کوردانی تورکمەنستانیش هەمان چارەنووسی کوردانی ئازربایجانیان هەبوو. وادیارە سیاسەتی گەلانی تورک زمان لە هەر کوێیەک بن هەر هەمان شتە و هەموو چاو لە تورکیا دەکەن کە بە وڵاتی پێشەنگ دادەنرێت لە بواری چەوسانەوەی نەتەوەیی و تواندنەوەی گەلانەوە.
لە ئەرمەنستان بارودۆخی کورد هەندێ جیاواز بوو. بەهۆی کوشتاری ئەرمەنەوە لەسەر دەستی تورک لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم و ساڵانی شەڕی یەکەمی جیهانیدا خۆشیان بە چارەی تورکدا نەدەهات. بەشی زۆری کوردانی ئەرمەنستانیش لە جەور و ستەمی تورک لە سەردەمی مێژوویی جیاوازدا ڕایان کردبوو و پەنایان هێنابووە بەر ئەو وڵاتە، بۆیە هەست و کۆستێکی هاوبەش هەردوو لای لە دژی تورک کۆ دەکردەوە. کۆماری ئەرمینیا ڕێگەیدەدا بە خوێندن بە زمانی کوردی و بڵاوکردنەوەی پەڕتووک و ڕۆژنامە بەو زمانە. لە ئەنجامدا کۆمەڵێ پسپۆر و شارەزای کورد لەو کۆمارە پێگەیشتن و خزمەتیان بە زمان و مێژوو و کولتوری گەلەکەیان کرد. ژمارەی قوتابخانە کوردییەکان لەو کۆمارە لە گەشەکردندا بوو. بۆ نموونە لە ساڵی 1921 لە ئاواییە کوردییەکانی ئەرمەنستان تەنیا پێنج قوتابخانە هەبوو، بەڵام لە ساڵی 1925 بوو بە دە قوتابخانە. کوردەکانی ئەرمەنستان دەستیان کرد بە ڕێکخستنی کۆنگرە و کۆنفرانسی تایبەت بە کێشەکانی کۆمەڵگەکەیان، ئەلفوبێی کوردیان دانا (لە دەسپێکدا لەسەر بنەمای ئەلفوبێی ئەرمەنی، دوای ئەوە لاتینی و ئەوجا کیریلی و دوای نەمانی یەکێتی سۆڤیەتیش جارێکی تر گەڕانەوە سەر پیتی لاتینی) و دەستکرا بە چاپکردنی پەڕتووک و بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە.
ئەرمەنیش وەکوو گەلێکی سەردەستە ڕێگەیان بە کوردی ئەوێ نەدەدا ئەو سنوورەی بۆیان دیاری کرابوو ببەزێنن. لە هەمان کاتدا لە هەوڵی دابەشکردنی کوردا بوون لەسەر بنەمای ئایینی. کوردانی ئێزیدییان لەدەرەوەی کورد وەک ئێزیدی لە پاسپۆرت و بەڵگە فەرمییەکانیان تۆمار دەکرد. لە دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت و هەڵگیرسانی ئاگری شەڕی ناگۆڕنە - قەرەباخ هەرچی کوردی موسوڵمان هەبوو، کە ژمارەیان دەوروبەری 30 هەزار کەس دەبوو، لە ئەرمەنستان بە زۆر و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە دەرکرد. ئەو کوردانە بە هەرێمە جیاوازەکانی ڕووسیادا بڵاوبوونەوە و بەشێکیشیان بۆ کازاخستان و کۆمارەکان ئاسیای ناوەڕاست کۆچیان کرد. هەمیشە کوردانی ئەرمەنستان وەکوو بەڵگەی بایەخدانی یەکێتی سۆڤیەت بە کورد و پاراستنی کولتوری کوردی لەو وڵاتە بە دەرەوە پیشان دەدران و باسیان لێوە دەکرا.
لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا کوردانی کەفکاز هەوڵی زۆریاندا لە سێبەری دەسەڵاتی سۆڤیەتیدا قەوارەیەکی تایبەت بە خۆیان درووست بکەن. هەوڵەکانیان تەنیا لە ئازربایجان ئەنجامێکی هەبوو، ئەویش کاتیی بوو و زوو لە بەین برا. لە سییەکاندا کەسس نەدەپەرژایە سەر ئەو جۆرە باسانە چونکە کوردیش، وەکوو هەموو گەلانی دیکەی ئەو وڵاتە لە سێبەری دیکتاتۆری ڕەشی ستالین دەژیان و بەر شاڵاوی ڕاونان و ڕاگوێزان کەوتبوون. کاربەدەستانی ئیمپراتۆرییە ترسناکەکەی ستالینی ستەمکار و ڕەگەزپەرستانی کەفکاز، بە تایبەتی ئازەرییەکان لەژێر پەردەی ” خەبات لە دژی نەیارانی دەسەڵاتی پڕۆڵیتاریا، ئاژانەکانی ئیمپریالیزم و نازیزم و قاچاخچیان و … تاد، دەیان ملیۆن کەسیان لە بەین برد و چەندین ملیۆنی دیکەشیان بە زۆر لەسەر زێدی خۆیان بۆ سیبیریا، کازاخستان و ناوەڕاستی ئاسیا ڕاگوێزا. ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئازربایجان و گورجستان لە ساڵانی 1937 و 1944 بەر ئەم شاڵاوانە کەوتن. دوای مردنی ستالین لە ساڵی 1953 و ڕیسواکردنی سیاسەتە دژە مرۆییەکانی لە دژی گەلانی سۆڤیەت و ژمارەیەکی زۆر لە شۆڕشگێران و کۆمۆنیستە ڕاستەقینەکان، کوردیش هەوڵیدا کەڵک لەو هەلە وەربگرێت و هەندێ لە خوێنەوار و ڕۆشنبیرەکانیان وەک عەربێ شەمۆ، ئاجیێ جندی، قەناتێ کوردۆ، چەرکەزێ بەکۆ و گەلێکی دیکە نامەیان بۆ کاربەدەستانی باڵای وڵات نارد و داوای دامەزراندنی هەرێمێکی تایبەتیان بۆ کوردانی سۆڤیەت کرد، ئەم هەوڵە و هەوڵەکانی دواتریشیان لە حەفتاکان سەریان نەگرت. لەتەک بەدەنگەوە نەهاتنی کاربەدەستان لە بەر دڵی ئازەری و ئەرمەنەکان، دەردە کوردەش وەکوو هەمیشە ڕۆڵی خۆی دەگێڕا لە شکستی ئەو جۆرە هەوڵانە. هەموو جارێک کۆمەڵێ کورد پەیدا دەبوون، کە دەیانوت ئەوانە نوێنەرایەتی ئەوان ناکەن و هەندێکیان دەمێکی درێژە لە مۆسکۆ و لێنینگراد دەژێن و ئاگاداری بارودۆخی ئەمان نین، کە گوایە بە کامەرانی و بەختەوەری لەگەڵ گەلانی برادا ژیان بەسەر دەبەن.
بە گشتی بوونیادی کۆمەڵایەتی کورد لە کۆمارەکانی کەفکاز دواکەوتوو بوو، حەفتا ساڵی سیستەمی کۆمۆنیستی نەیتوانی ئەو بوونیادە دواکەوتووە هەڵتەکێنێ، بۆیە ڕەنگبێ کورد یەکێ لەو گەلە کەمانە بێت سوودی زۆری لەو دەرفەتانە وەرنەگرتبێ کە ڕژێمی سۆڤیەتی لە بەردەم گەلانی بچووکدا ڕەخساندبووی بە تایبەتی لە بواری زانستی و کولتوریدا. لەگەڵ ئەوەشدا هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت بووە هۆی ماڵوێرانی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئەو وڵاتە.
لە ساڵی 1937 بەشێک لە کوردانی ئازربایجان و ئەرمەنستان، بەتایبەتی ئەوانەی لەسەر سنوورەکان دەژیان ڕاگوێزران بۆ کازاخستان و ناوەڕاستی ئاسیا. شاڵاوی دووەمی ڕاگواستنی کوردان لە ساڵی 1944 بوو، کە زیاتر کوردانی گورجستانی گرتەوە. ئەمانیش ڕەوانەی هەمان شوێن کران. چیرۆکی ڕاگواستنی کوردان لە کۆمارەکانی کەفکازەوە بۆ کازاخستان و ناوەڕاستی ئاسیا پرسێکی شاراوە بوو و کەم کەس لە سۆڤیەت و دەرەوەی سۆڤیەت شتێکیان لە بارەیەوە دەزانی. ئەو توێژینەوانەی لە بارەی ڕاگوێزانی دەیان گەلەوە لە یەکێتی سۆڤیەت ئەنجام دراون زۆر باسی کوردیان وەک کورد کردووە. ئەگەر ئاماژەیەکیان پێ کرابێت، ئەوا یا لە ڕیزی گەلانی تورک زمان بووە، یا لە ڕیزی گەلانی موسوڵماندا باسیان لێوە کراوە. تا سەردەمی پیریسترۆیکا و گڵاسنەست شتێک لەم بارەیەوە نەدەبیسترا و ئەگەر باس بکرابایە کۆمۆنیستەکان بەتوندی ڕەتیان دەکردەوە، تا کەسانی وەکوو ئەکادێمێک نادر نادرەف و ئەوانی دیکە کەوتنە باسکردنی و لەو کۆنفرانسانەی لە بارەی کوردەوە لە ستۆکهۆڵم و پاریس بەستران هەندێ زانیارییان لە بارەی ڕاگوێزانی بەزۆری کوردەوە لە سەردەمی ستالیندا گێڕایەوە. شاڵاوی ڕاگواستن دەیان گەلی یەکێتی سۆڤیەتی گرتبووە وە وەک: کۆری، ئەڵمان، فینلەندی، تەتاری کریم، ئۆکراینی، چێچانی، کەڵمیک، ئەنگوش، بەڵکار، یۆنانی، بێڵەڕووسی، لاتفی، لیتوانی، ئەستۆنی و گەلێکی تر. ئەمانە هەندێکیان لە کۆتایی هەشتاکان و دەسپێکی نەوەدەکان دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان. بەڵام کورد نەک هەر زێدی خۆی لە دەستدابوو و جێگەی نەبوو بۆی بگەڕێتەوە، بەڵکوو بەر شاڵاوی ڕاگواستنی نوێش کەوت. لە کازاخستانەوە ڕوویان لە هەندێ دەڤەری ڕووسیا کرد وەک کراسنەدار، ستافرۆپل، ڕەستۆف و ئادیگێی. ژمارەی ئەو کوردانەی لە 1937 و 1944 ڕگوێزران نازانرێ. کوردەکان بۆ خۆیان باس لە هەزاران کەس دەکەن. لە بارەی ئەوانەی ئازربایجانەوە هەندێ سەرچاوە باس لە پێنج هەزار و بۆ ئەوانەی گورجستانیش باس لە سێ هەزار ڕاگوێزراو دەکەن. ئەو ژمارانە بۆ کەمینەیەکی بچووکی وەکوو کورد لەو سەردەمەدا ژمارەی گەورە بوون.
بەشداری کوردانی یەکێتی سۆڤیەت لە بەرەکانی شەڕی دووەمی جیهانی لە دژی سوپای هیتلەر مایەی شانازی بوو بۆ بنەماڵەکانیان. هەمان چەتۆیەف پەڕتووکێکی 172 لاپەڕەیی لە بارەی بەشداری کوردەوە لەو شەڕەدا، کە لە یەکێتی سۆڤیەت و ڕووسیا بە شەڕی مەزنی نیشتمانی نێو دەبرێت، نووسیوە و لە ساڵی 1970 لە پایتەختی ئەرمەنستان، یەریڤان بڵاوی کردۆتەوە. لەو پەڕتووکەیدا چەتۆیەف ناوی سەدان کوردی تۆمار کردووە کە لە بەرەکانی شەڕدا بەشدارییان کردبوو و هەندێکیان نازناوی پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەتیان پێ بەخشرابوو، وەکوو سیامەند سیابەندۆف. بە پێی ژمارەکانی چەتۆیەف لە ساڵانی 1941 - 1944 زیاتر لە 700 کورد لە ڕیزی سوپای سۆردا لە بەرەکانی شەڕ بەشدارییان کردبوو و لەمانە 400 یان ژیانیان بەخت کرد.
بەگشتی سیاسەتی سۆڤیەتی لەبەرانبەر کوردەکانی خۆی هەندێ سەردەمی لیدەرچێ، سیاسەتی پاراستنی کولتوری نەتەوەیی و زمانی کوردی بوو، بە تایبەتی لە ئەرمەنستان و دواتریش لە کازاخستان. بەڵام لە کۆمارەکانی دیکە بە تایبەتی ئازربایجان و تورکمەنستان کورد لەژێر پەردەی برایەتی گەلان و سۆسیالیزمدا ڕووبەڕووی سیاسەتی تواندنەوە ببووە وە و لە ماوەی چەند دەیەیەکدا ئیدی باسی کورد لەو کۆمارانە نەما، بە تایبەتی لە ئازربایجان کە کورد ناوچەی تایبەت بە خۆی هەبوو و داب و نەریت و کولتوری خۆی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ تێدا پاراستبوو. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 403 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | wtarikurd.info 18-07-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 8
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 29-01-2016 (8 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کوردستانا (سۆر)
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل: 18-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 18-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 18-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 403 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,625
وێنە 106,193
پەرتوک PDF 19,172
فایلێن پەیوەندیدار 96,646
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.468 چرکە!