پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,169
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,581
ڤیدیۆ 1,317
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕووسیا و کورد دوو سەدە لە پشتگوێخستن – بەشی یەکەم
کوردیپێدیا، یا بوویە کوردستانا مەزن! ل هەمی ئالیان و دەڤوکێن کوردستانێ ئەرشیڤوان و هەڤکارێن خوە هەنە.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕووسیا و کورد دوو سەدە لە پشتگوێخستن – بەشی یەکەم

ڕووسیا و کورد دوو سەدە لە پشتگوێخستن – بەشی یەکەم
ڕووسیا و کورد دوو سەدە لە پشتگوێخستن - بەشی یەکەم.
د. #جەبار قادر#، 2016-01-23.
لێکدانەوەی سیاسەتی دوو سەد ساڵەی ڕووسیا بەرانبەر بە کورد لە هەر سێ سەردەمی تساری (چاری، قەیسەری) ، سۆڤیەتی و پۆست - سۆڤیەتیدا، یارمەتیی مرۆڤ دەدات باشتر لە هەڵوێستی ئەمڕۆی ئەم زلهێزە تێبگات. ئەم سێ سەردەمە دوو سەدەی تەواو داگیر دەکەن. هەرچەندە ڕووسیا لە نیوەی دووەمی سەدەی حەڤدەیەمەوە بەرەو ڕۆژهەڵات دەبووە وە، بەڵام تا کۆتایی سەدەی هەژدەیەم و دەسپێکی سەدەی نۆزدەیەم ئەو سیاسەتە بەرهەمێکی بەرچاوی نەبوو نە لە کوردستان و بەڵکوو لە کەفکازیش (قەوقاز، قەفقاس) . لێکدانەوەی وردەکاری و ڕووداوەکانی ئەو دوو سەدەیە پێویستی بە توێژینەوەی مێژوویی هەمەلایەنەیە، کە ئێرە جێگەی نییە. بۆیە لێرەدا بە کەڵک وەرگرتن لە پاشخانی مێژوویی دەتوانین تەنیا هێڵە گشتییەکان بخەینە ڕوو. بۆ دیاریکردنی سیاسەتی ڕووسیا لە بارەی کوردەوە، وروژاندنی هەندێ پرسیار کارێکی بەجێیە. ڕووسیا کەی و چۆن ئاشنایی لەگەڵ کوردا پەیدا کرد؟ ئامانجی سەرەکی ڕووسیا لەو پەیوەندییەی لەگەڵ کوردا چی بوو؟ ئایە ئامانجەکە لە هەموو سەردەمەکاندا هەمان شت بوو؟ پاکانەی ڕووسیا چییە بە گوێنەدان بە کورد و داخوازییەکانی لە سەردەمە جیاوازەکاندا؟ بۆچی ڕووسیا پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان نەکردووە و ناکات؟ ئەی بۆ قەوارەیەکی بۆ کوردەکانی یەکێتی سۆڤیەت پێکنەهێنا وەک بۆ زۆربەی گەلانی تری ئەو وڵاتەی کرد؟ لە کۆتاییدا لە بارودۆخی ئاڵۆزی ئەوڕۆی ڕۆژهەڵاتدا دەبێ چاوەڕوانی چی بکەین لە سیاسەتەکانی ڕووسیا ؟. وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە ناتەواو دەبێت بە بێ لێکدانەوەی سیاسەتی ڕووسیا لەو سێ سەردەمە جیاوازەدا، واتا: سەردەمی تساری (1800 - 1917) ، سەردەمی سۆڤیەتی (1917 - 1991) و سەردەمی پۆست سۆڤیەتی یا سەردەمی ڕووسیای فیدراڵی (1991 - 2015) .
$سەردەمی تساری (1800 - 1917) $
هەرچەندە دەمێک بوو کەڵکەڵەی داگیرکردنی ناوچە شاخاوییەکانی کەفکاز، نیمچە دورگەی کریم (قرم) و کەنارەکانی هەردوو دەریای ڕەش و قەزوین لە خەیاڵی تسارەکانی ڕووسیای دابوو و هەوڵەکان بۆ ئاگاداری و زانیاری پەیداکردن لە بارەی ئەو ناوچانە و دانیشتووانێوە خرابوونە گەڕ، لێ تا دەسپێکی سەدەی نۆزدەیەمیش لە ڕووسیا شتێکی ئەوتۆیان لە بارەی کوردەوە نەدەزانی. ‌گەر زانا و خوێنەوارانی ئەو وڵاتە شتێکیان لە بارەی کوردەوە ژنەوتبێ‌، ئەوا سەرچاوەی زانیارییەکانیان بەرهەمی گەڕیده، بازرگانان، پیاوانی هەواڵگری و پەیامبەرانی کڵیسا ڕۆژاواییەکان بوون. چاوخشاندنێکی سەرپێی بە هەردوو بەرگی (بیبلیۆگرافیای کوردناسی) خاتو ژاکەلینا موسائیلیان، کە 8764 ناونیشانیان گرتۆتە خۆ و لە 800 لاپەڕەدا لە ساڵی 1996 لە سانکت - پیترسبۆرگ لە چاپ دراون، ئەوەمان بە ڕوونی بۆ دەرئەخات کە بەر لە سەدەی نۆزدەیەم هیچ زانیارییەکی گرنگ لە بارەی کوردەوە بە زمانی ڕووسی نەبووە. ئەوەی مایەی تێڕامانە، لە ماوەی یەک سەدەدا ڕووسیا توانی بوو بە لانکەی کوردناسی و تا دوا ساڵەکانی سەدەی بیستەمیش وەک تەنیا ناوەندی کوردۆڵۆژیا لە دونیا مایەوە. ڕووسەکان چۆن لەو بێ ئاگاییەوە گەیشتنە ئەو ئاستە لە بواری کوردناسیدا. بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ بایەخدانی زانا و دەزگا زانستییەکانی دەوڵەت بەو بەشەی کورد کە لە دوای داگیرکردنی کەفکاز کەوتنە چوارچێوەی ڕووسیای تسارییەوە. بە هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت و پاشەکشەی ڕووسیاوە و پەرەسەندنی ڕووداوەکانی کوردستان لە لایەکی ترەوە لە کۆتایی سەدەی ڕابردوودا ناوەند و گرووپی توێژینەوەی نوێ لە بارەی کوردەوە لە وڵاتانی ڕۆژاوا پەیدا بوون و ڕووسیا پێگەی پێشەنگی خۆی بە تەواوەتی لە دەستدا.
پەیدابوونی کورد لەو خاکانەی دواتر بوون بە بەشێک لە ئیمپراتۆریی ڕووسیا مێژووییەکی کۆنتری لە سەدەی نۆزدەیەم هەیە. بە پێی هەندێ سەرچاوەی مێژوویی کورد لە سەردەمی میرنشینە کوردییەکانی سەدەکانی ناوەڕاستەوە لە هەندێ ناوچەی کەفکاز پەیدا بوون. هەندێ لەو میرنشینانە، بە تایبەتی میرنشینی شەدادی لە سەدەکانی 10 - 12 دەستی بە سەر ناوچەیەکی فراوانی کەفکازدا دەڕۆیشت. ئەمە زیاتر وڵاتی ئازربایجانی دەگرتەوە. بەشێک لە کوردان لە دوای لە بەین چوونی میرنشینەکە لەوێ مانەوە و دواتر نیشتەجێ بوون. هەندێ هۆزی کۆچەری دیکەی کوردیش لە سەدەکانی دواتردا ڕوویان لەم ناوچانە کرد و دەڤەرێکی فراوانیان لەنێوان ئەرمەنستان و ئازربایجان لەسەر خاکی ئەمەی دواییان پێکهێنا، کە لە سەردەمی سۆڤیەتیدا بە کوردستانی ئازربایجان یا کوردستانی سوور دەناسرا. لە شەڕەکانی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئێرانیش لە کۆتایی سەدەی شازدەهەم، کورد لەتەک سوپای عوسمانیدا و لە دژی ئێران شەڕیان دەکرد. بەشێکی فراوانی کەفکاز، کە ئەو کاتە لەژێر دەستی ئێراندا بوون، لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا کەوتنە ژێر دەستی دەوڵەتی عوسمانی، بە تایبەتی لەو شەڕەی لە ساڵی 1589 کۆتایی هات. بەشێک لە شەرکەرانی کورد و هۆزەکانیان لەو ناوچانەش مانەوە و لە دواییدا هەر لەوێ نیشتەجێ بوون. لە نیوەی دووەمی سەدەی هەژدەیەمەوە کوردە کۆچەرەکان هەوارگە و گۆڕەپانی بەهار و هەواریان فراوانتر کرد و تا نزیک یەریڤان لە ئەرمینیا و باکۆ لە ئازربایجان دەکشان. لەو کاتەدا هێشتا هاووڵاتی (ڕاستتر ڕەعییەی ئێران و دەوڵەتی عوسمانی بوون) . ئەمانە هەموویان لە سەدەی نۆزدەیەم کەوتنە ژێر دەسەڵاتی ڕووسیاوە. لە دوای شەڕی نێوان ڕووسیا و ئێران و بە پێی پەیماننامەی گوڵستان لە 24 ئوکتۆبەری 1813 ئێران ناچار کرا دەست لە داگستان، گورجستانی ئەوڕۆ (جۆرجیا، بەشێکی گەورەی ئازربایجان و ئەرمەنستان (ئەرمینیا) هەڵبگرێت و ببن بە بەشێک لە ئیمپراتۆری ڕووسیا. ئەو ناوچانەشی کە مابوون لە خاکی ئازربایجان و ئەرمەنستان تا ڕووباری ئاراس، ئەوا ئێران ئەوانیشی لە شەڕی 1826 - 1828 لە دەستی دا و بە پێی پەیماننامەی تورکمان چای (10 شوباتی 1828) کە کۆتایی بە شەڕەکە هێنا، خرانە سەر ئیمپراتۆریی ڕووسیا.
ئەو سنوورانەی ئەو ڕۆژانە کێشران تا ئێستاش بە بێ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ وەکوو خۆیان ماونەتەوە. لە ئەنجامی ئەم ڕووداوانەدا ئەو کوردانەی لە وڵاتانی کەفکاز دەژیان لەوێ مانەوە و ئەو بەشەی کوردیان پێکهێنا کە بوون بە هاووڵاتی ڕووسیای تساری و پاشتریش یەکێتی سۆڤیەت. ئەمە لە بەرەی کەفکاز و پشتی کەفکاز. کوردەکانی تورکمەنستان و ناوەڕاستی ئاسیاش ئەوانە بوون کە شا عەباس لە سەدەی 17 ڕایگوێزابوون بۆ ئەوەی سنوورەکانی ئێرانیان پێ بپارێزێت لە هێڕشی تورکمەنەکان. سیاسەتی ڕاگوێزانی کوردانی ئێران بۆ خوراسان و سەر سنوورەکانی تورکمەنستان تا دوا ساڵەکانی فەرمانڕەوایی نادر شاش لە چلەکانی سەدەی هەژدەیەم هەر بەردەوام بوو. دوای ئەوە بە چەند سەدەیەک شەپۆلێکی دیکەی کورد بە زۆر دەبرێن بۆ ناوەڕاستی ئاسیا، مەبەست ئەو کوردانەی لەسەر دەستی ستالین لە کۆمارەکانی کەفکازەوە لە ساڵانی 1937 و 1944 بران بۆ کازاخستان و ئاسیای ناوەڕاست.
هەر لە سەدەی نۆزدەیەمدا هەڵمەتەکانی ڕووسیا بۆ داگیرکردنی هەموو کەفکاز و کەنارەکانی دەریای ڕەش و دەرهێنانیان لە دەست دەوڵەتی عوسمانیش دەستی پێ کرد. لە ماوەی نیو سەدە و لە ئەنجامی سێ شەڕی گەورەدا لە ساڵانی (1828 - 1829 و 1853-1856 و 1877-1878) کە بە پەیماننامەی بەڕلین لە ساڵی 1878 کۆتایی پێ هێنرا، هەموو ئەو ناوچانەی کەفکاز کە بە دەستی دەوڵەتی عوسمانییەوە بوون خرانە سەر ڕووسیا. ئەمە نەک تەنیاڕۆژاوای گورجستان و ئەرمینیای ئێستا بوو، بەڵکوو ویلایەتی ئەردەهانی ئەوڕۆی تورکیاشی لەگەڵدا بوو، کە لە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی بەلشەڤییەکان گەڕانیانەوە بۆ تورکیای کەمالی. لەم دەڤەرانەش ژمارەیەکی زۆر کورد هەبوون.
کوردێکی زۆر لە کاتی شەڕی 1877 - 1878 لە تورکیاوە ڕایان کرد و پەنایان بردە بەر وڵاتانی کەفکاز. ئەمانە زۆربەیان کوردی ئێزیدی بوون، لە دوا ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهانیشدا و ساڵانی دوای شەڕیش تا دامەزراندنی دەسەڵاتی سۆڤیەتی لە کۆمارەکانی کەفکاز لە دەسپێکی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو، کوردێکی زۆر لە تاو برسێتی و جەور و ستەمی تورک پەنایان دەبردە بەر ئەرمەنستان و گورجستان.
بەم شێوەیە کورد لە سەردەمی جیاوازدا لەسەر ئەو خاکانە پەیدا بوونە و دواتر نیشتەجێ بوونە و کاتێ ڕووسیا دەستی بە سەریاندا گرت وەکوو هەموو خەڵکەکانی دیکە بوون بە هاووڵاتی ڕووسیای تساری و دواتر یەکێتی سۆڤیەت و دوای هەڵوەشانەوەی ئەمیش بوون بە هاووڵاتی ئەرمینیا، ئازربایجان و گورجستان. بە پێی ئەو سەرچاوانەی لە بەر دەستماندان ئەستەمە هەبوونی کورد لەسەر ئە خاکانە بکەین بە بەڵگە بۆ ئەوەی بە بەشێک لە کوردستانیان دابنێین.
بایەخدانی ڕووسیا بە کورد و هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاری لە بارەی ئەم گەلەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەم ڕەوتەی ڕووداوەکانەوە هەبوو. لە دەسپێکی سەدەی نۆزدەیەمدا ڕووسیا لە هەوڵی ئەوەدا بوو کوردانی ئێران و دەوڵەتی عوسمانی بێلایەن بکات لە شەڕەکانیدا لە دژی ئەو دوو دەوڵەتە. بەلای ڕووسیاوە گرنگ بوو کورد لە دژی سوپاکەی نەوەستنەوە چونکە ئەوان لەسەر سنوورەکان بوون و دەیانتوانی کاربکەنە سەر پارسەنگی هێزەکان. بەڵام کوردانی کەفکاز لەتەک سوپای ڕووسیا بەشداریییان لە شەڕەکاندا دەکرد. بە پێی زانیارییەکانی کوردناسی بەناوبانگی ڕووس ڤڵادیمێر مینۆرسکی، ڕووسیا هێزی تایبەتی لە کوردەکانی کەفکاز پێکدەهێنا. بۆ نموونە لە شەڕی 1829 لە دژی عوسمانییەکان، بە وتەی مینۆرسکی، چوار تیپ لە موسوڵمانانی ڕووسیا درووست کرابوون، کە یەکێکیان لە کورد پێکێنرابوو و ژمارەی سەربازەکانی 400 سوارە بوو. لە کاتێکدا لە شەڕی کەریمدا (قرم) دوو تیپی کوردی لە ڕیزی سوپای ڕووسیا لە دژی عوسمانییەکان شەڕیان دەکرد. یەکێکیان بە تیپی ئێرانی و ئەوی دیکەیان بە تیپی یەریڤان دەناسران و جەعفەر ئاغا سەرداری ئەمەی دواییان بوو. ئەم جەعفەر ئاغایە بە پلە سەربازییەکاندا هەڵکشا تا گەیشتە پلەی جەنەراڵ.
لە کاتی شەڕی کەریمدا ڕابەری سەرهەڵدانی کوردان لە ساڵی 1855 یەزدان شێر هەوڵی زۆری لەگەڵ ڕووسەکان دا بۆ ئەوەی هاوکاری بکەن لە دژی عوسمانییەکان، ڕووسەکان داخوازییەکانی یەزدان شێریان پشتگوێ خست و کاتێ دەستیان بە هێڕش کرد ئەو بە پیلانێکی کونسولی بریتانی لە موسڵ نەمرود ڕەسام خۆی دابوو بە دەستەوە. دیپلۆماتەکانی ڕووسیا گەلێ جار ڕەخنەی ئەوەیان لە دەوڵەکەتەی خۆیان دەگرت کە کوردەکان پشت گوێ دەخات و بە پیر داخوازییەکانیانەوە ناچێت و کەڵک لەو هێزەی هەیانە وەرناگرێت. ئەمە بۆ سەرهەڵدانەکەی یەزدان شێر لە سەدەی نۆزدە و هەوڵەکانی عەبدولڕەزاق بەدرخان و هەندێ سەرکردەی دیکەی کوردیش لە سەدەی بیستەمدا درووستە.
هەرچەندە شێخ عوبەیدوڵای نەهری لە شەڕی 1877 - 1878 لە دژی ڕووسەکان و لەتەک سوپای عوسمانیدا شەڕی دەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا لە کاتی ئەو شەڕەشدا و هەر بە وتەی مینۆرسکی 1300 سەربازی سوارەی کورد لەتەک سوپای ڕووسیا لە دژی عوسمانییەکان شەڕیان دەکرد. ئەمانە هەموو کوردی کەفکاز بوون.
لە کاتی شەڕی یەکەمی جیهانیدا ناوچە کوردییەکان بوون بە گۆڕەپانی شەڕ لەنێوان هەردوو سوپای عوسمانی و ڕووسیا. بەهۆی ئەو شەڕانەوە زیانێکی زۆر بەر کورد و نیشتمانەکەی کەوت. پیلان و پڕۆژەی دەوڵەتانی کۆڵۆنیالیش بۆ دابەشکردنی میراتەکانی دەوڵەتی عوسمانی لە هەموو لایەکەوە کوردستانی لەت وپەت دەکرد. لە لایەکی ترەوە پشتگیری ڕووسیا لە چەتە ئەرمەنەکان و کردەوە دژە مرۆییەکانی سەربازانی ڕووس لە زۆر شوێنی کوردستان، ڕووسیان لە لای کورد کردبوو بە دێوەزمەیەکی ناعەز و ترسناک. وشەی مسقۆف لەنێو کورداندا بۆ دەمێکی دوور درێژ بەرجەستەی توندوتیژی سەربازانی ڕووسی لە بیری گشتی کوردا دەکرد. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ڕووسیا دەستی لەگەڵ بریتانیا و فەڕەنسا تێکەڵ کردبوو و بە پێی ڕێکەوتننامەی سایکس - پیکۆ کوردستانیان لەنێوان خۆیاندا دابەش کردبوو. بە پێی ئەو ڕێکەوتننامەیە هەموو باکووری کوردستان بۆ ڕووسیا دانرا بوو. شۆڕشی ئوکتۆبەر 1917، مۆرکردنی ئاشتی برێست - لیتۆڤسک لەنێوان ڕووسیا و ئەڵمانیا لە لایەکەوەو، داڕوخانی دەوڵەتی ڕووسیا و شەڕی ناوخۆ و گەلێ هۆکاری تر، دەسەڵاتدارانی بەلشەڤییان ناچار کرد لە شەڕ بکشێنەوە و ئەو ڕێکەوتننامە نهێنییانە ئاشکرا بکەن و ئەوەش ڕابگەیەنن کە ئەوان بەشێک نین لێیان و دەست لەو بەشانە هەڵدەگرن کە بۆیان دانراون. ئەم هەڵوێستەی بەلشەڤییەکان دەنگدانەوەی زۆری لە ڕۆژهەڵات دایەوە و کاربەدەستانی کۆڵۆنیاڵی بریتانی و فرەنسی توانا و کاتێکی زۆریان خەرج کرد بۆ ئەوەی لە زیانەکانی کەمبکەنەوە.
بە گشتی لە سەردەمی تساریدا دەسکەوتەکانی ڕووسیا لە کوردستان لە زانیاری کۆکردنەوە و توێژینەوە لە بارەی کورد و کوردستانەوە و گەشەکردنی کوردناسی بەولاوە شتێکی ئەوتۆ نەبوون. لە ئەنجامی لکاندنی کەفکاز بە ڕووسیاوە ژمارەیەک کورد بوون بە هاووڵاتی ڕووسیا. ئەم کۆمەلگە کوردییانە ئەو کەرەستە زیندووە بوون کە زانا ڕووسەکان بەشێکی زۆری توێژینەوەکانیان لە بارەوە کردن، هەوڵیاندا لە ڕێگەی ئەوانەوە کورد بناسن، زانیاری زیاتر لە بارەی ئەم گەلەوە بەدەست بێنن و باشتر لە بوونیادی کۆمەڵایەتی و کولتوری ئەم گەلە تێبگەن. ئەمەش بوو بە بنەمای ئەو قوتابخانە کوردناسییە کە یەکێ لە شانازییەکانی ڕووسیا و یەکێتی سۆڤیەت بوو. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 462 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | wtarikurd.info 18-07-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 9
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 23-01-2016 (8 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کوردستانا (سۆر)
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل: 18-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 18-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ڤە: 30-08-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 462 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,169
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,581
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.531 چرکە!