پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,373
Wêne 105,658
Pertk PDF 19,144
Faylî peywendîdar 96,364
Video 1,306
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
کاڵکان: ئیتر هیچ یاسایەک ناتوانێت درێژە بە سیستمی ئیمراڵی بدات-1
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاڵکان: ئیتر هیچ یاسایەک ناتوانێت درێژە بە سیستمی ئیمراڵی بدات-1

کاڵکان: ئیتر هیچ یاسایەک ناتوانێت درێژە بە سیستمی ئیمراڵی بدات-1
کاڵکان: ئیتر هیچ یاسایەک ناتوانێت درێژە بە سیستمی ئیمراڵی بدات-1
#11-07-2023#
کاڵکان لە بەرنامەی تایبەتی مەدیا خەبەر قسەی کرد و ڕایگەیاند، کە ئەگەر وەک ڕۆژنامەوان مەردان یانارداغ کە لە بەر ئەوەی یاسای گەردوونی و نەتەوەییان بەبیر هێنایەوە، لەسەر گۆشەگیری دوا و وتی 'تاوان مەکەن' دەستگیرکرا، چەند کەسی چەپ، سۆسیالیست، ڕۆشنبیر، دیموکرات و هونەرمەندی دیکە بەهەمان شێوە هەڵوێست نیشان بدەن سیستمی ئیمراڵی لەناو دەچێت.
کاڵکان وتی، لە ترسی خۆیان ئەویان گرت، ئەگەر یەک دوو کەسی دیکەش بەم جۆرە قسە بکەن، سیستیمی ئیمراڵی هەڵدەوەشێتەوە. ناتوانن درێژەی پێبدەن. لەبەر ئەوەی زیاتر لێی ترسان، هەوڵیاندا مەردان یانارداغ دەستبەجێ بێدەنگ بکەن. ئەمە بەو واتایە دێت کە زۆر لاوازن. ئەگەر بەهێز بوونایە ئەمەیان نەدەکرد. لەبەر ئەوەی لاوازن گوشار لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. هەموو جارێکیش کە دەگەنە بن بەست یاخود شکست دەهێنن، دەیانەوێت بە گوشار تەمەنی خۆیان درێژبکەنوە، بەڵام بێ سوودە؛ ئەوان شکست دەخۆن.
کاڵکان ئەوەی خستەڕوو کە بۆ شکاندنی گۆشەگیری و هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و سیستمی قڕکەر دەبێت تێکۆشان زیاتر بە پلان و ڕێکخراوتر بەڕێوەبچێت.
کاڵکان ڕایگەیاند، کە تەیب ئەردۆغان و هاوپەیمانی کۆمار لەبەرانبەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بازرگانی بە کوردەوە دەکەن و وتی، لە قۆناغی لۆزاندا بەر لە 100 ساڵ بابەتەکە موسڵ و کەرکووک بوو؛ ئێستاش ئەندامێتی سوید لە ناتۆیە.. دەیەوێت هەموو ناتۆ بەوە قایل بکات: ئێمە لۆزان نوی دەکەینەوە، هەموو کەس کۆمەڵکوژکردنی کورد قەبوڵ دەکەن، ناتۆ پشتگیری من بکات و لە کۆمەڵکوژکردنی کوردان پشتیووانیم لێبکات. ئەوە دەسەپێنرێت! ئەگەر ئەمە ڕووبدات، پەیمانی لۆزان کە بنەمای یاسایی و هێزی سەرەکی سیاسی کۆمەڵکوژی کوردان پێکدەهێنێت، ئەرکی خۆی ڕادەستی ناتۆ دەکات. ناتۆ دەبێتە سیستمی نکۆڵیکردن و لەناوبردنی کوردان. لەسەر بنەمای ناتۆ لە سەد ساڵەی دووەمدا لە ڕێگەی کۆمەڵکوژییەوە پاکتاوکردنی کوردان دەگەیەننە ئەنجام. ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە. کۆبوونەوەی ناتۆ ساز دەکرێت. لەو بڕوایەداین کە نەک لە سوید، لە ناتۆش ئەقڵی هاوبەش سەردەکەوێت. سەپاندن قەبوڵ ناکەن.
$هەڵسەنگاندنی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:$
سەرەتا بەڕێزەوە سڵاو لە ئەندازیاری بەرخودانی ئیمراڵی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. گۆشەگیری 28 مانگە بەردەوامە؛ زانیارییمان نییە. سیستمی ئیمراڵی خۆی لە خۆیدا سیستمی گۆشەگیریە، سیستمی دابڕاندنە، سیسمی پاکتاوە. دەوترێت کە بناغەکەی لە پرسی کوردەوە وەردەگرێت، دەزگای سەرەکی کۆمەڵکوژکردنی کوردانە. ئەم هەڵسەنگاندنە ڕاستە. 28 مانگە زانیاری نایات، پچڕاندنی پەیوەندییەکان هەیە. وەک ئەوەی پەیوەندی ئاسایی ئەو هەبن، بەڵام کارێک ناکات، نازانم بەڵام وەک ئەوەی ناتوانێت سیاسەت بکات. هیچ بنەمایەکی یاسایی جێبەجێ ناکرێن، ڕێگری لە دیداری بنەماڵە و پاڕێزەرەکان دەکرێت. پچڕاندنی پەیوەندییەکان بە شێوەی ڕەها لەئارادایە. 28 مانگ تێپەڕبووە و بەردەوامە. هاوڕێ سەبری ڕایگەیاند؛ ئەو دۆخە بەم جۆرە تێپەڕنابێت. هەڵبەت تێپەڕ نابێت. دەڵێن ئێمە بەم جۆرە بەردەوام دەبین، بەم جۆرە دەیسەپێنین؛ بەم جۆرە وا لە پەکەکە، گەریلا و گەلی کورد دەکەین قەبوڵی بکەن، بە ژنان و گەنجانی قەبوڵ دەکەین. لێکدانەوە و هیوای بەم جۆرەیان هەیە، بەڵام ئەوان خۆیان دەخەڵەتێنن.
$دەبێت تێکۆشان زیاتر بە پلانتر و ڕێکخراوتر بەرەوپێش ببرێت$
بۆ چالاکی بانگەواز کران، ئێمەش دەنگمان دەخەینە پاڵ ئەو بانگەوازانە. بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵی دەبێت هەڵسنە سەرپێ و خۆڕاگری بکەن. دەبێت مرۆڤ لە ژیانێکی ئاساییدا نەبن. ژیانێک کە لە سەرووی ئاساییبوون، پێویستە لەناو تێکۆسآندا بێت. هەڵبەت دەبێت تێکۆشان لە هەموو ڕووەکانەوە بێت، لە ناوخۆ و دەرەوە، سیاسی و یاسایی بەڕێوەبچێت. لە بەرنامەی پێشووشدا وتمان؛ تێکۆشان دیوارەکان دەڕوخێنێت، گۆشەگیر تێکدەشکێنێت، سیستمی کۆمەڵکوژی هەڵدەوەشێنێتەوە، فاشیزم لەناو دەبات. واتە ئەقڵیەت و سیاسەتی کۆمەڵکوژکاری فاشیست لەناو دەبات، ئازادی و دیموکراسی مسۆگەر دەکات. دەبێت ئێوە بڕواتان بەوە هەبێت. لەسەر ئەو بنەمایە پێویستە تێکۆشانێکی کاریگەر بەرەوپێش ببرێت. پێویستە کە تێکۆشان زیاتر بەپلان و ڕێکخراوتر بێت
بەڵام پێویستە ئەوەش بزانرێت: مەردان یانارداغ بەپەلە و بەخێرایی هەندێک ڕاستی هێنایە سەر زمان. ئەوە گرنگ بوو، بە گرنگی دەبینین. لە ئیمراڵی گۆشەگیری هەیە. هەیە و ئەو سیتسمە یاسایی نییە. نە یاسای ئەوروپا، نە یاسای تورکیا بەرکار نییە.
گەر یاسا لەوێ بەرکاربێت دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت. لە ڕووی جەستەییشەوە؛ ئەوە بڕیارێکی ڕاستە. هەڵسەنگاندنێکی ڕاستە و زیاتر لە دوو ساڵ کە ئەوە دەڵێین. لە سیستمی ئەوروپاشدا بەم جۆرەیە. 25 ساڵی خۆی تەواوکردووە. ئەوە لە ساڵی 15یەمینەوە هەیە. 10 ساڵە بەم جۆرەیە. لە ڕووی یاساییەوە ئەمساڵ کۆتا ساڵە. ئەوان بەمە دەزانن، ئەوەی دەری دەبڕێت ئەمەیە. ئێمەش ئەو ڕاستیدانەمان دیاریکرد. داوامان لە پارێزەران کرد کە ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن. ئێمە ناتوانین بڵێین کە هەرگیز ئەوەیان لەبەرچاوانەگرتووە، بەڵام زۆر کاردانەوەیان نەبوو، نەگەیشتە ئەنجام، ڕێژەیی بوو. بەڵام دەبێت باشتر بێت. مەردان یانارداغ وەک ڕۆشنبیرێک ئەو ڕاستییەی خستەبەرباس. ئەو چی وت؟ لە ڕاستیدا لە تورکیا هەموو کەس ئەو ڕاستییە دەبینێت. لایەنگرانی ئاکەپەش، مەهەپەش و جەهەپەش دەبینینن. هەم سۆسیالیست و چەپەکان و هەمیش کوردەکان دەیبینن. بەڵام زیاتر لایەنگرانی ئاکەپە و مەهەپە دەیبینن. لەبەر ئەوەی ئەوان ئەو سیستمە بەڕێوەدەبەن. بەڵام بەنەبوو دادەنرێت. بە مەبەست ئەوەدەکەن و دەیانەوێت سیستمێکی بەو جۆرە درێژە پێبدەن. مەردان یانارداغ لە وەکا خاڵێکدا هات و وتیم 'پاشا ڕووتە، دایە بڕوانە، پاشا ڕووتە! دواتر بوو بە ڕۆژی حەشر. دۆخێک هاتە ئاراوە کە ڕۆژی دواتر بە بێ لێپرسینەوە و دادگایی کردن گرتیان و خستیانە زیندانەوە؛ وتیان 'چۆن دەتوانی شتی وا بڵێیت' ئەوە لایەنگری پەکەکە، ئەوە نازانم چییە! وەک خائین نیشانیاندا.
$دەبێت بەرگریکاران و پارێزەرانی یاسا لێکۆڵینەوە لە سیستمی ئیمراڵی بکەن$
هەوڵ دەدەن هەمووان بترسێنن، ئەوە زۆر بە ڕوونی درکی پێدەکرێت، دۆخێکی نییە کە لێی تێنەگەین. دەیانەوێت بیانترسێنن، ناچاریان بکەن قەبوڵی بکەن. دەیانەوێت دۆخێکی بەو جۆرە بخوڵقێنن و هەموو جۆرە لێدوانێک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ قەدەغە بکەن و وبیکەن بە بنەمایەکی تاوان. لەبەر ئەوە دەیانەوێت هەمووان تاوانبار بکەن و درێژە بەو هێرشە کۆمەڵکوژکارییە فاشیستیانە بدەن. ڕاستی بابەتەکە ئەمەیە، هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.
دەبێت پارێزەران و بەرگریکارانی یاسا لێکۆڵینەوە لە سیستمی ئیمراڵی بکەن. دەبێت لەدەرەوەی وڵات و لە ناوخۆش ئەمە بکەن. بە گوێرەی یاسای ئەوروپا سیستمی ئیمراڵی بە چ واتایەک دێت؟ بەگوێرەی یاساکانی کۆماری تورکیا بە چ واتایەکە؟ بە گوێرەی یاسای دیموکراتیک بە چ واتایەکە؟ بە گوێرەی ئەخلاق، بە گوێرەی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی بە چ واتایەکە؟ دەبێت هەڵبسەنگێندرێت. دەبێت هەموو ببنە بابەتی زۆر گرنگ و هەڵسەنگاندن و شرۆڤەیان بۆ بکرێت. ئەو کاتە ڕاستی باشتر دەبینرێت. کاتێک مرۆڤ بڵێت یاساکان کاریان پێناکرێتیش ڕاستەوخۆ ناتوانن بیانخەنە زیندان. دۆخەکە گەیشتووەتە ئەم ئاستە.
بە ڕاستی دەمەوێت ئەوە بڵێم؛ ئەوەی لە تورکیا دەڵێت چەپگرم، سۆسیالیستم، ڕۆشنبیرم، دیموکراتم، هونەرمەندم، دەبێت بتوانێت ئەوە بڵێت. دەبێت سیاسەتی دیموکراتیک لە بەرزترین ئاستدا ئەوە دەرببڕێت. لەبەر ئەوەی ئەمە پێویستییەکی دیموکراسیە. پێودانگی دیموکراتیکبوونی تورکیا بەڕێوەچوونی سیستمی ئیمراڵییە. لەبەر ئەوەی ئیمراڵی بووەتە بەڕێوەبەرایەتی. لە ساڵی 1987 دۆخی نائاسایی ڕاگەیەنرا. لە کوردستان ڕژێمی نائاسایی دامەزرا. تورکیا پێیناوەتە دۆخێکی بەو جۆرە کە بە ڕژێمی نائسایی و ئاوارتە ڕاگەیەنراوە. 10 ساڵ بەو جۆرە بەڕێوەیان برد.
دوای ئەوەی سیستمی ئیمراڵی دامەزرا. ئەم جارە لە ڕێگەی ئیمراڵییەوە هەموو تورکیایان وەک دیکتاتۆری فاشیست، کۆلۆنیالیست و کۆمەڵکوژکار بەڕێوەبرد. بڕوانن، ئەمە لە هەموو شتێکدا دیارە. دۆخی زیندانەکان چۆنە؟ دۆخی مرۆڤەکان لەدەرەوە چۆنە؟ پەیوەندییەکانی دەرەوە چۆنن؟ واتە هەموو تواناکانی دەوڵەت و کۆمەڵگەی تورکیا لەسەر بنەمای ئیمراڵی بۆ کۆمەڵکوژی بازاڕییان پێوەدەکرێت و بەڕێوەدەبرێن. دۆخەکە گەیشتووەتە ئەو شوێنە.
لەم ڕووەوە دەتوانم ئەمانە بڵێم. بە ڕاستیش ئێمە لەم ماوانەی دواییدا بە هەڵبژاردندا تێپەڕبووین. نموونە ئەگەر کەمال کلیچدارئۆغڵو ئەو قسەیەی مەردان یانارداغی بوتایە، لەو بڕوایەدام ئێستا ئەو سەرۆککۆمار دەبوو. هەر هیچ نەبێت، ئەو دەبووە سەرکردەیەک کە شتێکی جێگرەوەی دەگوت، سیاسەتێکی ساز کرد، واتە دەیتوانی بنەمای نوێ بە تورکیا ببەخشێت. بەڵام نەیتوانی سەربکەوێت، ئێستاش خاوەنی هەڵوێستێکی بەم جۆرە نییە. ئەمە بۆ هاوپەیمانی گەلیش ڕاستە.
$تورکیا پێویستی بە سارترەکان هەیە$
ئەو کاتەش وتمان؛ هەر بۆیە بە ڕاستیش بەڕێوەبەرایەتییەکی شاراوە هەیە. پێشتر پێیان دەوت دەوڵەتی قووڵ یاخود شاراوە. ئەوە لەلایەن دەوڵەت و حکومەتی قووڵەوە بەکاردەهێندرێت، بۆ ئەوەی کەس چاوی نەکاتەوە و هیچ نەڵێت بەم جۆرە لە هەموو کەس دەکەن. باڵادەستی، دیکتاتۆری، چاودێری تەواوەتییە. گوشار لەسەر ڕاگەیاندن... بۆ نموونە دوای یەک دوو ڕۆژ ئەو ڕۆژنامەوانانەی ڕاستییەکان باس دەکەن و هەواڵ ئامادە دەکەن دەبرێنە بەردەم دادوەر. تا ئێستا خۆڕاگری دەکەن. سڵاو لە هەموویان دەکەمئەم ئەقڵیەتە فاشیستی، قڕکەریە سیاسەتێکی بەرهەڵستکار قەبوڵ ناکات. ئیدارە و بەڕێوەبەری ئەردۆغان لە ئێستادا بووەتە بەڕێوەبەریەکی لەم جۆرە. لەبەر ئەوە دەبێت لە دژی ئەوە بوەستنەوە. هەموو ئەوانەی لە دژی ئەم دەسەڵاتدارییەن دەبێت بە ڕاستیش دژی ئەوە بن. ئەگەر لە دژی ئەوان نین، ئێوە لە دژی چ شتێکن؟ بە بابەتی وەک ئەوەی لە فڵانە شوێن کێشەی ئابووری هەیە، لە فڵانە شوێن کارەساتێکی زۆر دژوارە، بەمانە هیچ شتێک ڕوونادات. وەرن بەرەو ڕاستی و جددی بوون. تورکیا لە کارەساتێکی زۆر گەورە ڕۆچووە و تا دێت کارەساتەکە دژوارتر دەبێت. بە ڕاستیش بەم جۆرە بەردەوام نابێت. ئەو هەموو ستەمە دەیتەقێنێت. نابێت کەس بیر بکاتەوە کە ئەوان دەوەستن. لەبر ئەوە دەبوایە هەندێک دەنگیان هەڵبریایە. بۆ نموونە دەبوایە پشتیووانی گەورەمان لە مەردان یانارداغ بکردایە. کەس دەنگی لێوەنەهات. تاڕادەیەک کەناڵەکەی خۆیشی هەوڵی دەدا بەو جۆرە نیشانی بدات کە 'ئەوە بەو جۆرە نەبوو'. شەرمە! جارێک ئەو قسەیەی کرد کە ئێمە چاوەڕێی دەکەین. مرۆڤێکی جوامێرە، لەسەر دۆزی خۆی دەمێنێتەوە و بێ دوو دڵی چووە زیندانەوە.
تورکیا پێویستی بەقارەمانی بەم جۆرە هەیە. پێویستی بە ژان پۆل سارترەکان هەیە. سارتر بە هەڵوێستەکانی خۆی شەڕی داگیرکەری فەرەنسای لە جەزایر ڕاگرت. تورکیا پێویستی بە دەنگی دلێری لەم جۆرە، ڕامان، ڕۆشنبیر و دیموکراتی ڕاستەقینە هەیە. لە دۆخی ئەمڕۆکەدا بۆ ئەوەی تورکیا لەم شەڕە بێکۆتایی و مەترسیدارە ڕزگاری بێت، پێویستی بە هەندێک دیموکراتیکبوون هەیە، ڕێز لە خۆی بگرێت، کۆمەڵگەش بۆ ئەوەی بە تواناکانی تورکیا پێگەیەکی گەشتر بەدەستبهێنێت، پێویستی بە دەنگی جوامێر هەیە. دەبێت بەم جۆرە بێت.
چاوەڕوانی لەو جۆرەمان هەبوو. ئەوەمان بە گرنگ، واتادار دەبینی، بەڵام لەبەر ئەوە ئەمە تا کەی بەردەوام دەبێت؟ دەتوانێت ببێتە سارتەر؟ دەبێت پشتیووانی بەم جۆرە بێت؟ ئەگر سەرنج بدەن، ئاشکرایە کە لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە یاخود فاشیزمی هاوپەیمانی کۆماری تەیب ئەردۆغان لە ڕێگەی قەدەغکردن بە چەوساندنەوە و تیرۆر تۆقاندنی زۆر لەئارادایە. با من نەبن، چی دەبێت با ببێت لە من دووربکەونەوە... دەبێت ئەم (بیرکردنەوە و هەڵوێستانە) تێکبشکێندرێن و تێپەڕێنرێن.
$راستی ڕێبەر ئاپۆ وەک کاغەزێکی لیتموسە (تورنووسولە) $
بەتایبەتی لایەنە چەپەکان، سۆسیالیست و هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان دەبێت پێشەنگایەتی بۆ ئەوە بکەن. چۆن بە بێ ئەوەی ئێمە و ئیمراڵی ببینین، لە تورکیا سیاسەت دەکەن و بەدوای تورکیایەکی دیموکراتیکدا دەگەڕێن؟ بە بێ ئەوەی ئەو ڕاستییە کراوەیە، کۆمەڵکوژکار، فاشیست و کۆلۆنیالیستییە لەبەرانبەر ئیمراڵی هەیە ببینن، بە بێ ئەوەی لە دژی بوەستنەوە، بە بێ ئەوەی بیڕوخێنن، لە کوێوە دیموکراسی دێت بۆ تورکیا، جۆن ئازادییان دەبێت؟ ئەستەمە. سۆسیالیزم چۆن دێتەئاراوە؟ هەرگیز نایاتە ئاراوە. دەبێت هەموو کەس ئەمە بەم جۆرە بزانێت. هەموو کات وتمان، کۆمەڵگەس وتی. کلیلی چارەسەری لە ئیمراڵییە. مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ وەک کاغەزی تورنووسەل (لیتموس) ە. بە ڕوونی دەریدەخات کە کێ چییە. ئێستاش ئاشکرا دەبێت. تەیب ئەردۆغان چۆن سەرلەنوێ سەرۆککۆماری زەوت کرد؟ لەبەر ئەو بێدەنگی و بێ هەڵوێستییە زەوتی کرد. تا ئەو بمێنێت زەوتی دەکات. دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت و لێپرسینەوە لە خۆی بکات. هەر بۆیە هەڵوێستی درووست پەیڕەو بکەن و هەندێک خۆتان ڕێکبخەن. ئەو کاتە تێکۆشان ساز دەبێت و دەسەڵات دەڕوخێت. ئەوە زۆر ناڕەوا و نایاساییە. دەترسێت. بەهۆی ئەوەی دەترسێت گرتی. ئەگەر یەک دوو کەسی تر بڵێن، ئەو ناچار دەبێت کە سیستمی ئیمراڵی لەناو ببات. ناتوانن درێژەی پێبدەن. لەبەر ئەوەی زۆر لێی دەترسن، ئەوەندە بەخێرایی هەوڵیان دا سەرکوتی بکەن، هەوڵیاندا دەنگی مەردان یانارداغ کپ بکەن. کەواتە زۆر لاوازن. ئەگەر بەهێزبن واناکەن. لەبر ئەوەی لاوازن، گوشار دەخەنە سەر ڕێبەر ئاپۆ. هەڤاڵان ئەشکەنجە دەدەن. لە ڕابردوودا لە ئیمراڵی چی ئەنجامدرا؟ هەموو جۆرە ستەم و گوشارێکیان کرد. ئەوانە دەزانین. ئەوە بەهۆی ڕاستییەوەیە. هەرکات تەنگەتاو دەبن، شکست دێنن دەیانەوێت لەو ڕێگەوە تەمەنیان درێژ بکەنەوە، بەڵام بێ سوودە، شکست دەهێنن!.
$سەد ساڵە کوردەکان بەرخۆدان دەکەن دژی قۆناغی قڕکردن کە لە لۆزانەوە دەستی پێ کرد$
هەمووان ئاشنان بە پەیماننامەی لۆزان، بەردەوام باس دەکرێت، لە 24 ی تەمموزی 1923 واژۆکرا. ڕێخۆشکەر بوو بۆ دامەزراندنی کۆماری تورکیا، ئەم پەیماننامەیە بووە ڕەوایەتییەک بۆ قڕکردنی کورد و نکۆڵیکردن لە هەبوونی، ئەم پەیماننامەیە قڕکردنی کوردانی کردە پراکتیکەوە. هەڵبەت بەرەنجامی جەنگی جیهانیی یەکەم بوو، دەوڵەتانی بەریتانیا و فەرەنسا دەسپێشخەرییان کرد و هاوپەیمانیان لەگەڵ حکومەتی کەمالی ئەوکات بەست. ڕاستییەکەی، پێش لۆزان، پەیماننامەی سیڤەر و ئاگربەستی مۆندرۆس هەبوون، تەڤگەری کەمالی کاریگەریی لەسەر کرد، بەریتانیا و فەرەنسای ناچارکرد بە واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزان، کام بەند ئەوکات واژۆکرا، بە پشتیووانی کێ ئەنجامدرا؟
بە فەرماندەیی کازم کارابەکر بەشێک لە سوپای عوسمانی مابوون، هەندێک شتی دیموکراتیک لە ئیجە هەبوون... وەک ئەدهەم جەرکەسی... بەڵام هێزی دینامیکی سەرەکی لەوکاتەدا، هێزی گەلی کورد بوو دژی داگیرکەر، بەڕاستی گەلی کورد بوون، بە پشتیووانی کورد پێکهات، وەها مامەڵەیان کرد گوایە هەمووان لەخۆدەگرن و یەکیان دەخەن تا کاتی واژۆکردنی لۆزان، بەڵام پاش واژکردنی پەیماننامەکە، قۆناغی دەوڵەت_نەتەوەی تاکەکەس واتە دەوڵەتی تاکەکەس دەستی پێ کرد، دەوڵەت لەسەر ئەم بناغە و سیاسەتە دامەزرا.
پاشان دەستیانکرد بە تەسفیەکردنی هێزەکانی ئەنادۆڵ کە لە داگیرکەر ئازادیان کرد و سەرکەوتن، یەک بە یەکیان کوشتن، تەسفیەکردنی کازم کارابەکریش بەهەمان شێوە بوو، هەروەها ئەدهەم جەرکەسی و هاوشێوەکانی، ڕێگەیان نەدا مستەفا سوبحیلەر بگەڕێتەوە نێو وڵات، زیاتر هێرشیان کردە سەر کورد، دووبارە پەیماننامەی میللییان پێچەوانە کردەوە، ئەماسیا بەتەواوی وێرانکرا. هەروەها یاسای سەرەکی ساڵی 1921 فەرامۆشکرا سەبارەت بە مافی ئۆتۆنۆمی کورد. هەروەها لێدوانەکانی مستەفا کەمال لەم بارەیەوە فەرامۆشکرا. پاشان بە پشتیووانی نێودەوڵەتی قۆناغێکی نوێی قڕکردن دەستی پێ کرد، لە باکوور و ڕۆژاوا و باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمە ڕوویدا. گەلی کورد سەد ساڵە ئەم هێرشەی لەسەرە، هەروەها 100 ساڵە دژی هێرشی فاشیست و نەژادپەرست و قڕکەری داگیرکەران بەرخۆدان دەکەن، بەرخۆدانێکی بوێرانە و قارەمانانە دەکەن، سەدان هەزار بەڵکوو ملیۆنان شەهیدیان بەخشی. نیوەی ئەم بەرخۆدانە لە بەشی جیاواز لەژێر ڕێبەرایەتی جیاواز ئەنجامدراون، نیوەکەی تری بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەبێت. پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ جێ پەنجەیان لەسەر 50 ساڵی ڕابردوو جێهێشت، بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ جێدەستی خۆی جێهێشت.
چۆن پەیماننامەی لۆزان دەرکەوت؟ کوردیان کرد بە مەسەلەیەکی بازرگانی، واتە باس لە مەسەلەکانی کەرکووک و موسڵ کرا، لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان و لەسەر حسابی گەلی کورد و قڕکردنی پەیماننامەیان بەست، لە کۆتاییدا ڕێککەوتن لەسەر تواندنەوەی گەلی کورد لەنێو سیستەمی نکۆڵی و قڕکردن، پاشان کوردستانیان دابەشکرد، ئەم پەیماننامەیە ڕوونە.
$ئەردۆگان دەیەوێت هەموو ناتۆ بە قڕکردنی گەلی کورد ڕازی بکات$
ئێمە لە یادی سەد ساڵەی ئەم پەیماننامەیە داین، ئیدارەی ئەردۆگان و هاوپەیمانیی کۆمار ڕایگەیاند، سەدەی دووەم سەدەی تورکیا دەبێت، دەیانەوێت هەمان زیهنییەت و سیاسەت پەیڕەو بکەن، واتە دەیانەوێت هەمان سیستەم درێژە پێ بدەن و لۆزان نوێ بکەنەوە. ئەم ڕاستییە لە پشت وەرگرتنی سوید لە ناتۆ وەستاوە، دەیەوێت ناتۆ ئەم ڕەوشە قبووڵ بکات، لەمیانی پڕۆسەی لۆزان پێش 100 ساڵ، خاڵی دانووستان بریتی بوو لە موسڵ و کەرکووک، ئێستە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ ئەو خاڵەیە... ئەردۆگان ئەم پرسەی کردۆتە کارتی سەرکەوتن، دەیەوێت هەموو ئەندامانی ناتۆ بەمەی خوارەوە ڕازی بکات: نوێکردنەوەی لۆزان، ڕازیبوون بە قڕکردنی کورد، بەناوی بەگژاچوونەوەی تیرۆر هێرشی قڕکردنی کورد بەڕێوە بچێت، ناتۆ پشتیووانی سیاسی و سەربازی تورکیا بکات، کەس دژی نەوەستێتەوە، هەمووان ڕازی بن بەمە، هەمووان بەگوێرەی لۆزان بجووڵێنەوە، ئەمەش پاڵپشتییە بۆ قڕکردنی کورد، بەمەش پشکدار دەبن لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دژی گەلی کورد، ئەمە داخوازییەکەیە! دانووستانەکە بەم جۆرەیە. مەگەر یاسایەکی دژە دیموکراتیک هەیە، هەندێک کورد هەن، دەگوترێت دەگەڕێنرێنەوە یان نا، باس لەمە دەکرێت، بەڕاستی ئەمانە بەتاڵن! ئەمە ڕاستییەکەیە. لەسەر ئەم بناغەیە، چەندین دانووستان و سازش هەن، ئیدارەی ئەردۆگان دەیەوێت سوید و ناتۆ بەمە ناچار بکات، شتەکە بەم جۆرەیە.
$دەیەوێت لە ڕێگەی دانووستانەوە کاروبارەکانی لۆزان بگوازێتەوە بۆ نێو ناتۆ$
ئەگەر ئەمە ڕووبدات، ناتۆ دەچێتە جێگەی لۆزان، کاروبارەکانی پەیماننامەی لۆزان دەگوازرێتەوە بۆ ناتۆ. لە ئێستەدا ناتۆ هەمان شت دەکات، دۆخەکە دەگاتە ئاستی نکۆڵی و قڕکردنی کورد لەسەر بناغەی ناتۆ لە سەدەی دووەمدا، قڕکردنی کوردان جێبەجێ دەکەن و دەیگەیننە کۆتایی، ئەمە ئامانجی دەوڵەتی تورکە، دانووستانەکان لەسەر ئەم بناغەیەن، لەم چوارچێوەیەدا دانووستان لەسەر کورد دەکرێت، دەبێت هەمووان بزانن.
ئاخۆ ناتۆ قبووڵی دەکات؟ ژمارەیەکی زۆر ئەندامی ناتۆ هەن، ئاخۆ بەشداردەبن لە ڕێگەی قبووڵکردنی زیهنییەت و سیاسەتی فاشیستی دەوڵەتی تورکەوە؟ ناتۆ دەبێتە هێزی وێرانکاری؟ ئایا یەکێتی ئەوروپا بە زیهنییەت و سیاسەتی فاشیستی پێکدێت؟ سوید ئەمە قبووڵ دەکات؟ سەرەتا وتمان نابێت ئەمە بکرێت، بەڵام دانووستانی زۆریان کرد، فشار و هەڕەشەکان زۆرن.
بۆ نموونە، کاتێک ئەم شتانە زۆر بوون، لە سوید قورئان سووتێنرا، ئاکەپە و تورکیا لە پشتی ئەم کارەوەن. هاوشێوەی کوشتنی ئۆلۆف پالم لە 28 ی شوباتی 1986 لە کاتژمێر 10 ی شەو؛ کەچی ڕۆژنامەکانی تورکیا لە کاتژمێر شەشی بەیانی نووسیان ئاخۆ بکوژەکە ئاپۆییە؟. ئێمەش دەزانین ئەندامی تورک لە پشتی ئەم کارە بوون، هەموو پلانی ئەوان نەبوو، بەڵام بەشداربوون. تا ئێستەش هاکان فیدان ئەم کارانە دەکات. بەهەرحاڵ دەیانەوێت سەرەتا لە سویدەوە دەستپێبکەن. تا سوید و ناتۆ بخەنە ژێر فشارەوە و داواکارییەکانیان قبووڵ بکەن. ئێمە دەرمانخست سیستەمی ئیمراڵی ڕێی تێ ناچێت، دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازادی جەستەیی هەبێت، هیچ یاسایەکی ئەوروپی و ئەمریکی ڕێگە بەمە نادات، لە هیچ جێگەیەک مایەی قبووڵکردن نییە. هەر کەسێک بوایە بێجگە لە ڕێبەر ئاپۆ، ئەوکات سیستەمی جیهانی هەڵدەستایە سەر پێ، بەڵام کاتێک پەیوەستە بە کوردەوە، هەمووی کپ و بێدەنگە، تا کەی ئەمە بەردەوامە؟ کوردەکان ئەمە ئاشکرا دەکەن و دژی تێدەکۆشن، دەنگی زۆر هەن دژی ئیدارەی ئەردۆگان لە کوردستان و تورکیا. بەمانایەکی تر، 75٪ گەلی کورد ئیدارەی ئەردۆگان و هاوپەیمانیی کۆمار ڕەتدەکەنەوە، ئیدارەی ئەردۆگان ئیدارەی کورد و کوردستان نییە، بۆچی ئەوروپا بێدەنگە؟ لە هەر جێگەیەکی تر ئەمە ڕووی بدایە، هەموو شتێکیان دەکرد، ئێستە ئەو حکومەتەی ڕەتکراوەتەوە، کورد دەچەوسێنێتەوە، بێگومان لە ئیمراڵیش قڕکردن هەیە، ئەگەر هەمووان بێدەنگ بن، ئەوا زیهنییەت و سیاسەتی خۆی لەسەر ناتۆش دەسەپێنێت، ئەمە ڕوونە.
کۆمیتەیەک لە بەلژیکا ڕاگەیاندراوی خوێندەوە، بڕیارەکانی دادگاکانی پێشوو دەیانوت هیچ مەترسییەک نابینین. ساڵی 2002، یەکێتی ئەوروپا پەکەکەی خستە لیستی تیرۆر، کێ داوای کرد؟ دەوڵەتی تورک! ئاگربەست هەبوو، بەدوای چارەسەردا دەگەڕان، لەسەروەختی حکومەتی ئەجاوید، لەم حاڵەتەدا داوایان لە ئەوروپا کرد پەکەکە بخاتە لیستی تیرۆرەوە و ئەمەش پەسەند کرا، ئیتر کامەیە مافی مرۆڤی ئەوروپی؟
کاتێک کوردەکان تێکۆشانیان نەدەکرد، هەموو کۆمەڵکوژی و قڕکردنێکیان ئەنجام دەدا، ئێستە ناتوانن زۆر شت بکەن، هەندێک دۆست هەن، کەسانی بەشەرەف هەن لە هەموو جیهان. ڕێبەر ئاپۆ بە کۆشش و نرخاندن و بۆچوونەکانی سیستەمی ئیمراڵی شکاند، بەمەش گەیشتە هەموو جیهان، گەیشتە ڕۆشنبیر و هونەرمەند و کرێکار و ڕەنجدەر و ژنان، ڕاستی پیشاندان، ڕاستی خۆی پیشاندان، بۆیە هەمووان کەمێک ڕووناک بوونەوە، هەندێک فشاریان لەسەر دەکەن.
بڕوامان وایە ناتۆ ئەم سەپاندنە قبووڵ ناکات
ڕاستییەکەی، ئەمە جێی شەرمە بۆ هاوپەیمانیی ناتۆ، چی ڕوودەدات، هەندێک کەس لە سوید دژی ئەمەن، پەکەکە هاندەرێتی بۆ ئەم کارە، پەیوەندی چییە بەمەوە؟ پەکەکە کێشەی نییە لەگەڵ ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ، هەرچی پێ خۆشە با بیکات، بەڵام نابێت لەسەر حسابی کورد بێت، نابێت قڕکردنی کورد بکاتە کارتی دانووستان، تەنیا ئەمە داواکاریمانە. دەگوترێت نابێت ئەوروپا و سوید و ناتۆ بەشداربن لە کارەکانی ئیدارەی ئەردۆگان لە کوردستان، ئەمە ڕاستییە، بۆچی دەیانەوێت ڕاستییەکان بشارنەوە؟ ئەمە فێڵە، پەیوەندی بە ڕاستییەوە نییە، ئەوان دانووستان دەکەن، شەڕی بەرژەوەندییەکان هەیە، چیان لە تورکیا دەست دەکەوێت؟ تورکیا چی دەبەخشێت لەبەرانبەر ئەو کەسانە؟ وەک دەزانن، پێشتر نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕۆژاوا هەبوون، ڕۆژنامەکان دەربارەی بەرژەوەندی و هەماهەنگییەکان لەگەڵ تورکیا شتیان نووسی، کاتێک ڕۆژنامەکان لەم بارەیەوە دەنووسن، واتە ڕەوشێکی وەها مەترسیدار هژەیە. کۆبوونەوەی ناتۆ دەکرێت، بڕوامان وایە هەستەکان تەنیا لە سوید ناخرۆشێن بەڵکوو لە ناتۆش دەبێت، ئەم سەپاندنە قبووڵ ناکەن، هەروەها شت بەسەر سوید ناسەپێنرێت! ئەمە بۆ هەموو ناتۆ ڕاستە، ئەگەر وەها بکەن، هەندێک پێگە لە جیهان بەچنگ دەخەن، ئەگەر وا نەکەن، ئەوا دەبێت مرۆڤ نیگەران بێت لەم بارەیەوە بەهۆی سیاسەت و زیهنییەتی تورکیاوە. هەروەها پەیوەست بە ئەمریکا و ئەوروپاش، کەی و کام دیکتاتۆرییەتی فاشیست دەمێنێتەوە، دۆخی 70_80 ساڵی پێشوو چۆن بوو.
$بەرخۆدانی مەزنی زیندانەکان لە ساڵی 1982 لە قۆناغی دووەمی پەکەکەدا دەستی پێ کرد$
کوردەکان سەد ساڵە دژی پەیماننامەی لۆزان بەرخۆدان دەکەن. لە ئامەد و ئەل عەزیز و بینگول و بەدلیس بە پێشەنگایەتی شێخ سەعید بەرخۆدانیان کرد، پاشان لە سەرحەد بەرخۆدانیان، پاشان لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان؛ لە پەنجا ساڵی ڕابردوو، پەکەکە ئەم بەرخۆدانەی گرتە دەست، ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانێکی نوێی بۆ ئازادی ڕێکخست، وانەی لە بەرخۆدانەکانی پێشوو وەرگرت، ویستی بەسەر خاڵە لاوازەکاندا زاڵبێت. لەسەر ئەم بناغەیە، 50 ساڵ بێ وچان بەرخۆدان بەڕێوەچوو، کردی بە بەرخۆدانێکی نەبەزیو. ئەمە زۆر گرنگە. 50 ساڵ تێپەڕی، 50 ساڵە بەرخۆدانێکی وەها دەکەین. یەکەمجارە شتێکی وا لە مێژووی کوردستان ڕووبدات.
قۆناغی گرنگ هەن لە مێژووی بەرخۆدانی پەکەکە. یەکەمیان دەرچوونی ڕێبەر و چەسپاندنی حزبایەتییە، ئەمە بناغەی زیهنییەتی بەرخۆدانەکە بوو، تێکۆشان دەرکەوت دژی زیهنییەت و سیاسەتی قڕکردنی کۆڵۆنیاڵیستی دژە کورد. بۆچی تێکۆشانەکانی پێشوو سەریان نەگرت، نرخاندنی بۆ کرد و بەرخۆدانێکی نوێی ئامادەکرد.
قۆناغی دووەم لە ساڵی 1982 لەگەڵ بەرخۆدانی مەزنی زیندانەکان دەستی پێ کرد، بەرخۆدانی مەزڵوم و خەیری ڕێگەی بۆ ئەمە کردەوە. ئەم بەرخۆدانە، توانی بەرخۆدانی ڕۆژووگرتنی مردن لە 14 ی تەمموز بگەیەنێت سەرکەوتنێکی ئایدۆلۆژی. ئەمە هاوشێوەی بانگەوازێک بوو بۆ ئەندامانی پارتەکە و هێزەکانی گەریلا تا بگەڕێنەوە نیشتمان. بانگەوازەکە هەرچی بێت، دەبوو بەرخۆدان بکرێت، ئەمە بناغەی خۆڕەخنەکردنبوو. هاوڕێ خەیری وتی: با لەسەر گۆڕەکەم بنووسن، قەرزاری ئێوەیە. ئەمە لەدایکبوونی بەرخۆدان بوو، بانگەشەی هەبوونی ئازاد و زانین و ئیرادە و خۆڕاگری و قارەمانێتی و فیداکاری دەرکەوت. بۆیە پەکەکە پێداگری 14 ی تەمموزی وەک پێداگری شکۆی نەتەوەیی ناساند، ڕۆژی 14 ی تەمموزی وەک ڕۆژی شکۆی نەتەوەیی ناساند. بەم بڕیارە مێژووی ونبوونی کورد لەژێر ناوی کۆڵۆنیاڵیزم کۆتایی هات، مێژووی هەبوونی ئازاد دەستی پێ کرد. ئەمە بڕیارێکی مەزن بوو. نرخاندن و دەستنیشانکردنێکی فرەمانا بوو، شێوازێکی داهێنەرانە بوو. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەیوت چالاکییەک بەس بوو بۆ نوێنەرایەتی هێڵی پارتەکە، لەسەر ئەم بناغەیە، بەرخۆدانی مەزن ڕوویدا و سەرکەوت، ئەمەش یەکێکە لە مەزنترین بەرخۆدانەکانی مێژوو.
$بەرخۆدانی 14 ی تەمموز 41 ساڵە حوکمی خۆی دەکات$
لینین دەڵێت: قەبارە و پێوەری سەرەکی هەر چالاکییەک کاریگەرییەکەی لەسەر دوژمن دەستنیشان دەکات. ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، ئەوا باوەڕ بە دوژمنەکانت بهێنە، ئەم چالاکییە زۆر مەزنە. بەرخۆدانی ڕۆژووگرتنی مردنی مەزن لە 14 ی تەمموز، لە هەموو ڕوویەکەوە چالاکییەکی مەزنە، چونکە کاریگەرییەکەی بەم ڕادەیە بوو. کەنعان ئەڤرین دانی بە تاوانەکەیدا نا و وتی: ناتوانم سەربکەوم، لەوێ، ناتوانی ئەو کەسانە لە زانین و ئامانجەکەیان دووربخەیتەوە، ئەگەر سەریشیان ببڕی.
ئەردۆگانی فاشیست چووە بەر دەرگای ئەم بەرخۆدانە و لە قۆناغی لاوازی خۆیدا، گریا و وەک‌بڵێی سکاڵای دەکرد، ئێمە ئەمە دەزانین.
$ویستی لەوێوە هێز وەربگرێت. بەرخۆدانی مەزنی 14 ی تەمموز، بەرخۆدانێکی لەم جۆرەیە.$
41 ساڵە واژۆی لەسەر هەموو پەرەسەندنەکان هەبووە، بۆیە ڕۆژووگرتنی مردنی مەزن لە 14 ی تەمموز، گەورەترین گورزە لە پەیماننامەی لۆزان لە 24 ی تەمموزی 1923. هەردووکیان لە تەمموز ڕوویاندا. لە ڕۆژووگرتنی مردنی مەزن بڕیاری بنیاتنانی کوردی ئازاد درا، دژی ئەوانەی لە ڕۆژێکی تەمموزدا بڕیاری قڕکردنی کوردیاندا، ئەمە گەورەترین بڕیار بوو لە مێژوودا، 41 ساڵە حوکم دەکات. هێشتا هەمووان لەژێر ئەو فشارەن. هێشتا جڤاک بەهۆیەوە زیندووە، دەبێت ئەمە ببینین و تێی بگەین.
لەسەر ئەم بناغەیە دەچینە ساڵیادی 42 هەمینەوە، سڵاو لەم بڕیارە دەکەم، کە ڕۆژی شکۆی نەتەوەیی گەلی کوردە. هەروەها لە ساڵیادی 41 هەمیندا، سڵاو لەم بەرخۆدانە دەکەم. شەهیدانی بەرخۆدانە مەزنەکە، محەمەد خەیری دورموش و کەمال پیر و عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک، بەڕێز و سوپاسەوە یاد دەکەمەوە. ئەوان ڕاستییەکن و دەژین. 41 ساڵە پێشەنگایەتیمان دەکەن. ڕێگەمان بۆ دەردەخەن. شێواز و تاکتیکی تێکۆشانی پەکەکەیان دەرخست. ئەوەیان پیشاندا، مرۆڤ دەتوانێت لە سەختترین ڕەوشدا، تێکۆشان بکات و سەربکەوێت. شێوازی قوربانیدانیان بنیاتنا. ئەم چالاکییە پڕ بوو لە زانین و باوەڕ و بەرپرسیارییەتی. گەلی کورد و ژنان و گەنجانیان لەسەر ئەم ڕەگەزانە پەروەردە کرد. ڕێبەر ئاپۆ نرخاندن و پێناسەی ئەم بەرخۆدانەی کرد. لە ئاکامدا، بەرخۆدانێکی مەزن دژی لۆزان پێکهات. ڕەوشێکی گرنگ و پەرەسەندنێکی مەزن بوو. دەبێت وەها نرخاندنی بۆ بکەین. ڕۆحی فیداکاری 14 ی تەمموز دەکەینە بناغەی ساڵیادی 42 هەمین، وەک تەڤگەر و گەل، زیاتر دەپرسینەوە لە بەرخۆدان و سەرکەوتنی 14 ی تەمموز. خۆمان نوێ و پەروەردە دەکەینەوە.
$ڕۆح فیداکاری 14 ی تەمموز لەگەڵ گەریلادا دەگاتە لوتکە$
بڕیاری 14 ی تەمموز بە چالاکی ڕۆژوگرتنی مردن حوکمی خۆی جێبەجێ کرد. پیویستە ناکات لەلای کەسی ترەوە نرخاندنی بۆ بکرێت: بووە دەسپێکی شتێک و بووە بانگەوازێک. ڕێبەر ئاپۆ و فەرماندەیی پارتەکە و گەریلا وەڵامی بانگەوازەکەیان دایەوە. بناغە پراکتیکییە بەهێزەکەی بووە سەرچاوەی هەڵمەتی 15 ی ئابی 1984 ی گەریلا. پاشان لە نەوەدەکاندا گەل بە پێشەنگایەتی ژنان سەرهەڵدانی کرد، ئەمەش هەنگاوی نەتەوەی دیموکراتیک بوو. ئەوەشمان ناو نا بە شۆڕشی بوژانەوەی نەتەوەیی. هاوکات سەرەتای شۆڕشی ئازادی ژن بوو، هەنگاوێکی مەزن بوو. ئەم بەرخۆدانە لە 12 ی ئەیلول ڕژێمی سەربازی فاشیستی بەزاند. زیهنییەت و سیاسەتی پەیماننامەی لۆزان لە کۆتایی نەوەدەکان بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هێرشی کرد. هەروەها خەباتێکی مەزم هەیە بۆ ئازادی دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، 25 ساڵە بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی ئیمراڵی بەردەوامە. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی گۆڕانی پارادایمی هێڵی سیاسی_ئایدۆلۆژییەوە، بەباشترین شێوە گوزارشتی لەم تێکۆشانی ئازادییە کرد. شێواز و تاکتیکی پەرەپێدا و بەرخۆدانی لە ئیمراڵی کردە پراکتیک. گەریلا قارەمانانە لەم بەرخۆدانە بەردەوامە. هەروەها ژن و گەنج پێشەنگایەتی تەڤگەرەکەمان دەکەن. هەروەها پێشەنگایەتی گەلەکەمان دەکات لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەش. ئەم قۆناغە تا شۆڕشی ئازادی ڕۆژاوا بەردەوام بوو.
لێرەوە گەریلا کە ڕۆحی 14 ی تەمموز و هێڵی فیداکارییان کردۆتە بناغە، بووەتە گەورەترین یەکەی چالاکی سیاسی و سەربازی دژی پەیماننامەی لۆزان. ڕۆح و هێڵی بەرخۆدانی 14 ی تەمموز، لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و چوار پارچەی کوردستان لە ڕێگەی گەریلاوە دەژی. ئەم ڕۆحە ئێستە لە لوتکەدایە. ناوی دەبەین بە ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی. لەسەر ئەم بناغەیە، پەرەسەندن و زانینی گەریلای و پاراستنی جەوهەری هەیە. ئێستە تێکۆشانی لەم جۆرە هەیە.
قۆناغی پێشوو تێپەڕی، بەبێ چالاکییەکی ئەوتۆ. دوژمن بەم شێوەیە مامەڵەی نەکرد. بەڵام پاش ئەم قۆناغە، ئیتر بەرخۆدانی مەزنی گەریلا بەردەوام بوو. بە مانایەکی تر، گەریلا نوێنەرایەتی هێڵ و ڕۆحی 14 ی تەمموز دەکات و تێکۆشانی مەزن لەپێناو ئازادبوون لە لۆزان بەڕێوەدەبات. ئەمە ڕاستییەکی بەرچاوە.
$شەڕ لە چیا و شارەکانە؛ تێکۆشان زیاتر پەرەدەسێنێت$
ناوەندی فەرماندەییمان ئەنجامی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە. دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی چالاکی لە 13 ی حوزەیران کۆتایی هات. هێرشی دوژمن هەبوو، بەڵام گەریلا ئەنجامی بەرخۆدانی دژی هێرشەکانی دواتر پیشاندا. هەروەها ئەنجامی هێرشەکانی دوایینی دوژمن دیارن. بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمایی زیاتر دەبن. لەم مانگەدا نزیکەی 3_4 هەزار بۆردومان هەبووە. دوژمن هێرشی زۆر دەکات و بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلا دژی هێرشەکان هەیە، گورز لە دوژمن دراوە و شەهیدیش هەن.
بەم بۆنەیەوە، بەڕێز و سوپاسەوە، یادی هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم کە لە بەرخۆدان دژی هێرشە فاشیستییەکانی ئاکەپە و مەهەپە شەهیدبوون. ئەم شەهیدانە نوێنەری بەرخۆدانی قارەمانانە دەکەن. لێرە بەدواوە پەرە بە ڕاستی دەدەن. ئێمە بڕوامان بەمەیە.
حاڵەتی شەڕێکی مەترسیدار هەیە. دوژمن هێرش دەکات، بەڵام هێزێکی تێکۆشان هەیە بۆ تۆڵەکردنەوە. گەریلای ئازادی کوردستان ئەم ڕۆڵە دەگێڕن. ئەم شەڕە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕوودەدات، لە هەموو هەرێمە ستراتیژییەکانی باکووری کوردستان. ئێستە ئەم شەڕە گەیشتۆتە شار و شارۆچکەکان. جووڵەیەکی گرنگ لە شارەکان هەیە. خەباتی چالاکوانانی هەبەدەهە و یەپەسە هەیە، بە پشتیووانی گەنجان. ئەمە لەگەڵ کۆتایی هاتنی بڕیاری ڕاوەستاندنی چالاکی ڕوونتر دەرکەوت. چالاکی سەرکەوتوو هەبوون. لە خواکوڕکەوە تا بۆتان، لە مەتیناوە تا هەرێمە دیاریکراوەکانی باکوور، ئێمە ئەم چالاکییە سەرکەوتووانەمان پیرۆزکرد. بەم بۆنەیەوە، سڵاو دەنێرین بۆ بەرخۆدەرانی شار و شارۆچکەکان.
فاشیزم هێرش دەکاتە سەر ئەوانەی بە کوردی ستران دەچڕن. هێرش دەکاتە سەر ئەوانەی دەیانەوێت بەئازادی بژین، ئەوانەی مافیان دەوێت. کۆمەڵکوژی کە هەموو شوێنێکە، فشار و ستەم لە هەموو شوێنێکە، زیندانەکان پڕن. ئێمە نزیکی یادی 14 ی تەمموز دەبینەوە، بەم بۆنەیەوە، بە ڕۆحی 14 ی تەمموز دوەستین و دەژین و بەرخۆدان دەکەین. ئەوان نوێنەرایەتی ئەم ڕۆحە دەکەن. بەڵام فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە وەک دیکتاتۆرییەتی فاشیستی 12 ی ئەیلول هێرش دەکات، لەپێناو خنکاندنی مرۆڤایەتی و شۆڕشی زیندانەکان. بەرخۆدانی گەریلا و پاراستنی جەوهەری لە دژی ئەمە پەرە دەسێنێت و فراوان دەبێت. تێکۆشانی گەل پەرە دەسێنێت. ئێمە بڕوامان هەیە. لەسەر ئەم بناغەیە، دووبارە بەڕێزەوە یادی شەهیدان دەکەمەوە و سڵاو دەنێرم بۆ بەرخۆدانی گەریلا و پاراستنی جەوهەری.[1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 282 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | anfsorani.com
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 12-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 12-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 282 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1188 KB 12-07-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,373
Wêne 105,658
Pertk PDF 19,144
Faylî peywendîdar 96,364
Video 1,306
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.281 çirke!