ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,482
画像 106,554
書籍 19,263
関連ファイル 97,081
Video 1,384
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ترسان لە دیبەیت
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ترسان لە دیبەیت

ترسان لە دیبەیت
ناونیشان: ترسان لە دیبەیت
نووسەر: #ئادەم بێدار#
ڕۆژی دەرچوون: #08-07-2023#
لەمڕۆژانەدا بابەتی دیبەیت لەنێوان تەوژمە جیاوازەکانی موسڵمانان لە باشووری کوردستان، یەکێکە لە بابەتە هەرە گەرموگوڕەکانی نێو خەڵک، باو باوی ئەوەیە یەکێک تەحەدای ئەوی دیکە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و گفتوگۆ، ئەوەی دیکەش قۆڵی لێهەڵماڵیوە، دەڵێت: ئەوەتام لێرە وەرنە مەیدان، هەندێکیش دژی ئەو ڕەوشەیە و داوا دەکەن هیچ دیبەیتێک نەکرێت. هەموو ئەوانە لەنێو بازنەی ئیسلامن و خۆیان وەک موسڵمان وێناکردووە، لەبەرئەوە بەگرنگی دەزانم دیدی ئیسلام بۆ دیبەیت و دیالۆگ بخەمەڕوو.
=KTML_Bold=بۆچی لە دیبەیت بترسین؟=KTML_End=
بە لەبەر چاوگرتنی بارودۆخەکە و گەڕانەوە بۆ بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتری و بەلاڕێدانەچوونی پرسەکان، بەپەسندی نازانین هیچ دیبەیتێکی میدیایی سەبارەت بە ناکۆکییەکانی ئەم دواییە و ناکۆکیی مەزهەبی و فکری بەڕێوەبچێت، ئەوە پەیامی د. عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانە لەبارەی ئەگەرەکانی بوونی دیبەیت لەنێوان چەند کەسایەتییەکی دیاری نێو تەوژمە ئیسلامییەکانی کوردستان، کەواتە ئەو بە پەسەندی نازانێت، لەکاتێکدا خەڵکێکی زۆری باشووری کوردستان لە چاوەڕوانی ئەو دیبەیتانەن، چونکە لە دیمانە و مینبەری جیاوازەوە، چەند کەسایەتییەکی نێو ڕەوتە ئیسلامییەکان، زۆر بەتووندی هێرشیان کردووەتە سەر بیروباوەڕی یەکتر، ئەوان یەکتریان تۆمەتبار کردووە بە گومڕا، هزری بۆگەن، #داعش#ی بێ چەک، داعش بوونی وەهابیەت، داعش و سەلەفی یەک مەنهەجن. هاوکات چەند ڕۆژێکە بەشێک لە دەزگا میدیاییەکانی باشووری کوردستان ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی دیبەیتەکە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو کەسایەتییانە ئامادەییان دەربڕی بەرانبەر یەک بووەستنەوە و ئەو بۆچوونانەیان لەسەر بەرانبەرەکانیان بسەلمێنن. ئێستا جێی خۆیەتی بپرسین: لەکاتێکدا ئەو کەسایەتییانە ئامادەییان دەربڕیوە و دەزگایی میدیاییش بەهەمان شێوە، ئەی بۆ ئەو دیبەیتانە ناکرێن و چاوەڕێی چی دەکەن؟
بۆ ئەوەی بتوانین وەڵامێکی باشمان دەستبکەوێت، دەبێت گەنگەشەی ئەگەرەکانی بەڕێوەنەچوونی ئەو دیبەیتانە بکەین.
ڕەنگە یاساکان و دەسەڵاتی باشوور ڕێگر بن؟ لەراستیدا ئەو ئەگەرە ڕاست نییە، لەبەرئەوە لێرە هیچ کاتێک دەسەڵات ڕێگر نەبووە لەوەی دەزگایەکی میدیایی دیبەیت بکات، کەواتە ئەو ئەگەرە دەکەوێت.
ڕەنگە هیچ دەزگایەکی میدیایی ئامادە نەبێت ئەو کارە بکات؟ ئەوە ئەگەرەش دەکەوێت، چونکە چەند دەزگایەکی میدیایی ئامادەییان ڕاگەیاندووە بۆ سازکردنی دیبەیتەکە.
ئەگەری سێیەم، خودی ئەوانەیە کە بانگەشەی ئامادەیی بۆ دیبەیت دەکەن، ئەوان ئەگەر بە هەر بیانوویێک بێت، خۆیان لەو دیبەیتانە لابدەن ئەوە نیشانەی پرسیار دەکەوێتە سەر ڕاستی و جدیەتیان لە دەربڕینی ئامادەییان.
ئەوەی جێی سەرنجە؛ دوودڵی و ترس و ڕاڕاییە لە بەڕێوەچوونی ئەو دیبەیتانە. باشە ترسی بۆ چییە؟
ئایا ئەو کەسایەتییانە ناتوانن بەرانبەر یەکتر دابنیشن و ڕووبەڕوو قسە لەگەڵ یەکتردا بکەن؟ لە ڕاستیدا ئەگەر نەتوانن ئەوە بکەن، ئەوە نازانم چۆن وەڵامی خودا و خەڵک دەدەنەوە!
ڕەنگە ئەوە زۆر قوورس بێت لەلایان، چونکە ئەوانە تۆمەتی گەورەیان داوەتە پاڵ یەکتر، هەر یەکە و لەمەیدانی خۆیدا چۆنی ویستووە وا قسەی کردووە، بەڵام کورد وتەنی ئەوەی لە شەڕێ نەبێ، شمشێری تیژە، ئەوان لە نەبوونی یەکتردا شیر - شمشێریان تیژ بووە و حوکمی قوورسیان بەسەر یەکتردا داوە، ئێستا ئایا بوێری ئەوەیان هەیە هەمان ئەو حوکمە قوورسانە لەڕووی یەکتر دووپات بکەنەوە؟ ئامادەن بەهەمان زمانی زبرەوە ڕووبەڕووی یەکتر بووەستنەوە کە بەشێکی زۆریان دژی یەکتر بەکاریان هێناوە؟ ئایا ئەو زمانی زبرە پێچەوانەی (الأحسن) ی قورئان نییە؟ ئەگەر ئەوە بکەن، ئایا توانای سەلماندنی ئەو تۆمەتە - حوکمە قوورسانەیان هەیە؟ ئەگەر هەریەکێک لەوانە ئەو حوکمەی سەلماند، ئایا بەرانبەرەکەی بەپێی شەریعەتی ئیسلام ئامادەیە دان بە هەڵەکەیدا بنێت و بوێریی ئەوەی هەبێت داوای لێبوردن لە خودا و پاشان خەڵکیش بکات لەوەی بەهەڵەی بردوون؟
من گومانم هەیە وەڵامی ئەو هەموو پرسیارانە بەڵێ بێت، لەبەرئەوەشە جۆرێک لە (مماطلة) و دەستی دەستی و خۆدزینەوە لەو دیبەیتانە لای زۆربەی هەرە زۆریان دەبینم، بەبیانووی دانانی مەرجی قوورس یان ناپەسەندیی ڕەوشەکە!
=KTML_Bold=جیاوازی نێوان دیالۆگ و دیبەیت=KTML_End=
دیالۆگ و حیوار لە زمانی عەرەبیدا لە (حور) هاتووە، کە بە واتای گەڕانەوە بۆ شت دێت، دیالۆگ لە کەلەپووری ئیسلامیدا بریتییە لە: پێداچوونەوەی قسە و وتار و بەدەمەوەهاتن لەنێوان دوو لایەن، چونکە دیالۆگ گفتوگۆی نێوان دوو کەسە لەبارەی بابەتێکی دیاریکراو، هەریەکێک لەو لایەنانە دیدگای خۆی هەیە، ئامانجی دیالۆگەکەش گەیشتنە بە ڕاستی، ئەگەر لەسەر دەستی ئەوی دیکەش بێت. بڕوانە (عبد اللطيف الأرناؤوط، أدب الحوارالفکري، ل10 ، ساڵی چاپ 2004.
هەرچی دیبەیتە، ئەوە لەزمانی عەرەبیدا لە (المناظرة) هاتووە، ئەو دەستەواژەیەش زۆر نزیکە لە دیالۆگ، لەبنەمادا ڕەگی وشەکە بەواتای بەشداریکردنی دوو لایەن یان زیاتر دێت، واتاکەی هاوشانیبوونە لە گفتوگۆ، کە دەگوترێت ئەو نەتەوەیە دیبەیتیان کرد، واتە بوونە هاوشانی یەکتر و لەبەرانبەر یەکتر وەستانەوە لەگفتوگۆدا.
دیبەیت لە کەلەپووری ئیسلامیدا وا ناسێندراوە: دیالۆگی نێوان دوو کەسە لەبارەی بابەتێک، هەردوو لایەنەکە هەوڵی چەسپاندنی دیدگای خۆیان دەدەن بۆ پووچەڵکردنەوەی دیدگای بەرانبەریان، لەگەڵ ویستێکی ڕاست بۆ دەرکەوتنی ڕاستی و داننان بە ڕاستییەکە لەکاتی دەرکەوتنیدا.
بڕوانە: (عبد الرحمن حبنکة، ضوابط المعرفة، ص.371: دارالقلم، دمشق، ط، 7: 1425ﮪ − 2004م. ومحمد الأمين الشنقيطي: آداب البحثوالمناظرة, ج، 1:ص.3: ط: مکتبة ابن تيمية.)
لەراستیدا هەریەک لە دیالۆگ و دیبەیت بریتین لە گەنگەشە و گفتوگۆی نێوان دوو لایەن، هەموو دیبەیتێک دیالۆگە، بەڵام هەموو دیالۆگێک مەرج نییە دیبەیت بێت، چونکە ئەگەر لە گفتوگۆکەدا بەڵگاندن و وەستانەوە بەرانبەر یەکتر و هەڤدژی هەبوو، ئەوە دیبەیتە، ئەگەرنا ئەوا تەنیا دیالۆگە.
=KTML_Bold=گرنگی دیالۆگ و دیبەیت=KTML_End=
مرۆڤ بە سرووشتیان جیاوازن، لەڕووی ڕەگەز، ئایین، نەتەوە، کۆمەڵایەتی، توانای عەقلی، ڕۆشنبیری، ئەوانەش دەبنە هۆی جیاوازی لەبیرکردنەوە، دیدگاکانیش بۆ بەرژەوەندیان جیاواز دەبن، لێرەوە بەریەککەوتن ڕوودەدات، بۆ ئەوەشی بەریەککەوتنەکە نەبێتە ڕق و دوژمنایەتی، ئەوە پێویستە دیالۆگ و گفتوگۆ و دیبەیت هەبن.
ئیسلام وەک ئایینێک کە ڕەحمەتە بۆ جیهان، هیچ پێداویستییەکی ژیانی فەرامۆش نەکردووە لەناویاندا؛ دیالۆگ و دیبەیت.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ قورئانی پیرۆز وەک دەستووری کۆکەرەوەی موسڵمانان و سەرچاوەی یەکەمی یاسا و تەشریعی ئیسلامی، دەبینین گرنگییەکی یەکجار زۆری بە دیالۆگ و گفتوگۆ داوە. بۆ نموونە: دیالۆگ و گفتوگۆ هەمیشە ئامرازی یەکەمی دەستی پەیامبەرانی خوا بوون لەگەڵ ئەو نەتەوانەی پەیامەکانیان بۆ بردوون، هیچ پەیامبەرێک نابینی بە دیالۆگ دەستی پێنەکردبێت و تا دواساتیش هەوڵی نەدابێت بە گفتوگۆ ڕەحمەت و میهرەبانی خودایان بۆ ڕوون بکاتەوە، هەتا دەرفەتێکی دیالۆگیش مابێت، ئەوان دەستیان پێوە گرتووە و هەوڵیان داوە گەل ونەتەوەکانییان ڕزگاربکەن. پەیامبەر نوح (د.خ) ، 950 ساڵ خەریکی دیالۆگ بوو لەگەڵ نەتەوەکەی بۆ ئەوەی بێنە سەر ڕێگای ڕاست، هیچ کاتێکیش ماندوو نەبوو، بە گوڕوتینەوە بەردەوام بوو، لە مێژووی مرۆڤایەتی بگەڕێی، هاوشێوەی ئەو پەیامبەرە نابینیتەوە کە کەسێک 950 ساڵ هەر خەریکی دیالۆگ بێت و پەنا بۆ توندوتیژی نەبات!
نموونەی 25 پەیامبەری خودا لە قورئانی پیرۆز گەواهی ئەو ڕاستییەن، کە خودای باڵا دەست هەمیشە دیالۆگی بەلاوە پەسەندە، خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆیان.
بانگەوازی قورئان بۆ گفتوگۆ بۆ هەموو جیهانە، موسڵمانان لەنێوان خۆیان، موسڵمان لەگەڵ باوەڕدارانی ئایینەکانی دیکە، هاوکات دیالۆگی موسڵمان لەگەڵ ئەوانەشی کە ئایینێکی دیاریکراویان نییە، یان هەر باوەڕیان بە ئایین نییە. سەرەنجام موسڵمان پێویستە لەگەڵ هەمووان پەنا بۆ دیالۆگ ببات.
پەیامهێنی ئیسلامیش نموونەی جوانی ئەو مەیدانەیە، لە تەواوی ژیانی پێغەمبەرایەتیدا تاوەکوو تروسکاییەکی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی شک بردبێت، دەستی پێوە گرتووە، نموونەی دیالۆگەکانی لە شاری مەککە لە ماوەی 13 ساڵی بانگەوازی لەو شارەدا، لەناویاندا چوونی بۆ شاری تائیف و بەردبارانکردنی لەلایەن خەڵکی شارەکەوە، یەکێکە لە نموونە زیندووەکان کە لەبری هێرش و چەک، نزای بۆ کردن، لە کاتێکدا خوێن لەلاشەی دەچۆڕا، بەڵام کە دەبینێت کۆیلەیەک ئامادەیە گوێی بۆ بگرێت، دەرفەتەکە لەدەست نادات و پەیامەکەی بۆ شیدەکاتەوە و دەکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵیدا.
کاتێکیش کۆچ دەکات بۆ شاری مەدینە، یەکەم کاری بریتی دەبێت لە دیالۆگ لەگەڵ خەڵکی شارەکە بە پێکهاتە جیاوازەکانەوە، سەرەنجامیش بەڵگەنامەیەکی لێ دێتە بەرهەم بەناوی (الوثيقة) ، ئەو هەوڵانەی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) ، بەدرێژایی مانەوەشی لە مەدینە بەردەوام دەبن، لە ساڵی هەشتی کۆچیشدا کە بە ساڵی شاندەکان ناسراوە، هەمیشە دیالۆگ ئامرازی دەستییەتی لەگەڵ هەموو ئەو شاندانەی ڕوو لەو شارەدەکەن.
=KTML_Bold=-دیبەیتیش ڕێگەپێدراوە=KTML_End=
ڕەنگە خەڵکانێک بڵێن ئەوە تەنیا بۆ دیالۆگە، بەڵام مونازەرە و دیبەیت ناگرێتەوە، لە وەڵامدا دەڵێین: دیبەیتیش لەڕووی شەرعیەوە ڕێگەپێدراوە و درووستە، بەو بەڵگەیەی خوا دەفەرموێت (وجادلهم بالتي هي أحسن) (سورة النحل: 125) ، واتە دیبەیت و گفتوگۆ بکە لەگەڵ ئەوانەی سەرکێش و عینادن، بەباشترین شێوە، لە نەرمی و لەسەرخۆیی و سانایی. بڕوانە: (الألوسي، ڕوح المعاني، ج، 14:ص660) . قورتوبی کە یەکێکە لە گەورە ڕاڤەکارانی قورئان لەبارەی چیرۆکی نەمروودەوە دەڵێت: بەڵگەیە لەسەر ڕەوایەتی دیبەیت و مونازەرە، لە قورئان و فەرموودەشدا بەڵگەی زۆر هەن لەسەر ئەوە. (القرطبي، الجامع لأحکام القرآن، ج، 3:ص.261: دارالفکر، بيروت، ط: 1415ﮪ − 1995م ) .
لە پراکتیکیشدا دیالۆگ و دیبەیتی زۆر لەنێوان هاوەڵانی پێغەمبەر (د.خ) ڕوویانداوە، هەمیشە گفتوگۆ و دیبەیت هەبوون، ڕووداوەکانی دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر (د.خ) لە سەقیفەی بەنی ساعیدە، جەنگی هەڵگەڕاوەکان، کێشەی سەردەمی پێشەوا عوسمانی کوڕی عەفان، ڕووداوی جەمەل و صفین، تەحکیم، دیبەیتی عەبدوڵڵای کوڕی عەباس لەگەڵ خەواریجەکان لە دوای دەرچوونیان لە سوپای پێشەوا عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب و چەندین نموونەی دیکە، ڕاستی ئەو بۆچوونە دەسەلمێنن.
=KTML_Bold=بنەماکانى دیالۆگ و دیبەیت=KTML_End=
هیچ کاتێک ئیسلام، ئایین، نەتەوە، مەزهەب و ڕەگەزی بە مەرج دانەناوە بۆ دیالۆگ، مرۆڤ بۆی هەیە دیالۆگ لەگەڵ هەر یەکێک بکات، تەنیا ئەوەی، کە گرنگە و پێیەوە پابەند بێت:
- بەرچاوڕوونی و زانست و مەعریفە؛ خوا دەفەرموێت: (قل هذه سبيلي أدعو إلى الله على بصيرة أنا ومن اتبعني) (سورة يوسف: 108) ، ڕەخنەشی ئاڕاستەی ئەوانە کردووە کە بەبێ زانست دەکەونە ناو دیالۆگ و دیبەیت و دەفەرموێت: (ها أنتم هؤلاء حاججتم فيما ليس لکم بهعلم والله يعلم وأنتم لا تعلمون) (سورة آل عمران: 66) .
- دانايى؛ يەکێکە لەبنەما سەرەکییەکانی دیالۆگ و گفتوگۆ لە ئیسلامدا، (أدع إلی سبیل ڕبک بالحکمة) (سورة النحل: 125) .
- باشترين وتار؛ (وجادلهم بالتي هي أحسن) ( سورة النحل: 125) ، بەپێی ئەو ئایەتە، پێویستە باشترین هەڵبژێریت بۆ گفتوگۆ نەک تەنیا لەگەڵ موسڵمان، بەڵکوو هەتا لەگەڵ ئەوانی دیکەشدا، پێویستە هەمیشە باشترین شێوازی گفتوگۆ و قسە بەکاربێنیت لە دیالۆگ و دیبەیتدا.
=KTML_Bold=بۆچی دیبەیت بکرێت؟=KTML_End=
ئیسلام بەلایەوە گرنگە گفتوگۆ و دیبەیت بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستی و گەیاندنی ڕاستی و دەرکەوتنی ڕاستی بێت، لەسەر ئەوەش ئەگەر ئەو کەس و لایەنانەی دیبەیت و گفتوگۆ دەکەن، نییەتیان باش بێت، ئەوە پاداشتیان دەدرێنەوە، پێشەوا (عز بن عبدالسلام) ئەوەی یاداشت کردووە. بەڵام بەپێچەوانەوە هەر یەکێک لەو دوو لایەنەی گفتوگۆو دیبەیت دەکەن، ئەگەر مەبەستیان زاڵبوون بەسەر بەرانبەرەکەیان و بەزاندنی بوو، بە بێ گوێدان بەڕاستی، ئەوە گوناهبار دەبێت. خۆ ئەگەر یەکێکیشیان مەبەستی گەیشتن بەڕاستی و گەیانی حەق بوو، بەڵام ئەوەی دیکە مەبەستی زاڵبوون و بەزاندن و شکاندنی بەرانبەری بوو، ئەوە هەریەکە و بەپێی نییەتەکەی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. بڕوانە (عزالدين بن عبد السلام، القواعد الکبر، ج، 1:ص.197−196: ط: الأولى، 1421ﮪ 2000−م، دارالقلم، دمشق) .
تەنیا مەبەست و نییەتیش بەس نییە، بەڵکوو ڕادەی پابەندبوون بەو بنەما شەرعییانەش گرنگە، کە لێرەدا بە کوورتی ڕوونمان کردنەوە. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは356表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 08-07-2023
リンクされたアイテム: 3
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 08-07-2023 (1 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 調査
ブック: 理念
ブック: レポート
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: エルビル
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هومام تاهیر 12-07-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شەنە بەکر ) på 12-07-2023
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 04-04-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは356表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,482
画像 106,554
書籍 19,263
関連ファイル 97,081
Video 1,384
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.688 秒(秒) !