پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,446
وێنە 106,565
پەرتوک PDF 19,265
فایلێن پەیوەندیدار 97,119
ڤیدیۆ 1,385
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سەرهەڵدانی هونەری فێمینیستی لە کوردستان
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هۆزان مەحمود

هۆزان مەحمود
#هۆزان مەحمود#
نووسین یان قسەکردن سەبارەت بە هونەر بە گشتی و بەتایبەت هونەری فێمینیستی لە کوردستاندا، کارێکی ئاسان نییە. بەو هۆکارەی کە کەمترین لێکۆڵینەوە و ئەرشیف لەم بوارەدا لەبەردەستماندایە. بێگومان مێژووی هونەر و هونەر بە گشتی لە کوردستاندا بوارێکی تازەی لێکۆڵینەوەیە، هەر بۆیەش لەم وتارەدا تەنیا هەوڵدەدەم تیشک بخەمە سەر ئەو جوڵە تازەیەی کە لە هەناوی هونەری هاوچەرخدا لەدایکبووە، کە دەکرێت وەک سەرهەڵدانی هونەری فێمینیستی لە کوردستان تۆماری بکەین.
لە دوای ڕاپەڕینەوە هونەری هاوچەرخ لە کوردستان پەیدا دەبێت، دواتریش بە شێوەیەکی فراوانتر لە ساڵانی دووهەزار بەدواوە، ڕیزێک لە هونەرمەندی نەوەی نوێ پەیدا بوون، کە ویستویانە دابڕانێک لەگەڵ شێوازی هونەری پێشخۆیان درووستبکەن. ) ئەنیتا شواک – 2017) . بێگومان دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بە تەواوەتی و فاکتەری کرانەوەی کوردستان و هونەرمەندان بە سەر دونیای دەرەوەدا، کارلێک و فۆرم و میدیەمی تازە دێتە نێو بواری هونەرەوە (بڕوانە چاوپێکەوتنەکانی ئاڤان عومەر لە کولتور مەگەزین – 2021) . لێرەوە هونەرمەندانی ژن بە بەراورد بە ساڵانی پێش نەوەدەکان، زۆر چالاکانەتر دێنە نێو مەیدانی هونەری هاوچەرخەوە. زۆر بوێرانە دەستدەبەن بۆ کەرەستە و فۆرمی جیاوازتر بۆ کارە هونەرییەکانیان؛ پرسی بوون، خود، ئازادی، توندتیژی جێندەری، شوناس و کارکردن لە بواری هونەردا و ئاستەنگەکانی، هەموو ئەمانە پرسیاری نوێی بۆ ژنانی ناو بواری هونەر و کولتور هێنایە کایەوە.
کاتێک سەیری کارە هونەرییەکانی سەرەتای ساڵانی دووهەزارەکان دەکەین، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە بەشێک لە هونەرمەندان بە گشتی دەیانەوێت لە هونەری نیگارکێشی دووربکەونەوە. لێرەوە، میدیەمی وەکوو هونەری؛ نمایش-پێرفۆرمانس، ڤیدیۆ ئاڕت، فۆتۆگرافی، کارکردن بە ئۆبجێکت و کەرەستەی جیاواز، هەروەها بەشداریپێکردنی خەڵک لەگەڵ کارەکانیان و چوونە ناو بواری گشتی بۆ نمایشی کارەکانیان، دەستپێدەکات. لەناو کاری هەندێک لە هونەرمەندانی هاوچەرخ ژمارەیەکی باش لە ژنان دەبینین، کە هەندێکیان کەرەستە و میدیەمی جۆراوجۆریان بەکارهێناوە کە گوزارش بێت لە کێشەکانی ژن و خۆپێناسەکردنەوە لەدەرەوەی بەها کۆنەکان و پرسیار درووستکردن لەسەریان لە ڕێگەی هونەرەوە. (بڕوانە چاوپێکەوتنەکانی ئاڤان عومەر لە کولتور مەگەزین-2021) .
سەرەتای ئاشنابوونی من بە کارە هونەریەکانی بەشێک لە هونەرمەندانی ژن لە ڕێگەی کارەکانی ڕۆژگار مستەفا، ئاڤان عومەر، پۆشیا کاکل، کانی کامیل، ڕێزان بەتولە و ساکار سلێمانەوە، بووە، (بڕوانە فیۆنا کراوچ 2020-2021) و (سارا میلس 2018) . بە بینینی کارەکانیان هەستمدەکرد جیاوازتر و نوێگەرانەتر داهێنانیان کردووە لە کاری هونەرییدا. بەشێک لەو پرسانەی لە کارەکانیاندا ڕەنگیدابۆەوە پرسی وەکو؛ شوناس، جەستە ، ترس لە فەزای گشتیدا و نائامادەی ژن لە مەیدانەکانی خۆپیشانداندا، ڕەخنە لە شێوازی خوێندنی هونەر و کارکردن بە میدیەمی تایبەت بە ژن هەروەها کوشتنی ژنان و زۆر پرسی تری تایبەت بە ڕەگەزی مێ بوو.


لەم ماوەیەی پێشوودا لەلایەن مامۆستا (ڕێزان بەتولە) و مامۆستا (هەڵگورد ئەحمەد) داوام لێکرا بەشداری بکەم لە کۆبوونەوە ئۆنلایەنەکانی خۆیان لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکار، کە بڕیاڕە پێکەوە پێشانگایەک بکەنەوە بۆ نمایشی کۆمەڵێک کاری جیاواز، کە زۆرتر گرنگیدانە بە ژن و پرسی جەستەی مێیینە، منیش بەخۆشحاڵیەوە ڕازی بووم. ناسینی من بۆ مامۆستا ڕێزان بەتولە دەگەڕێتەوە بۆ چەند ساڵێک لەوەبەر کە لە زانکۆی سلێمانی مامۆستای هونەر و جێندەر بوو، هەروەها ئەو کات بەهۆی چەند نووسینێکم سەبارەت هونەر و فێمینیزم بەیەک ئاشنا بووین و دواتریش سیمینارێکمان لەگەڵ “ڕێبین مەجید و ڕێزان خان خۆی و ئیسماعیل حەمەئەمین و من“ ڕێکخست بۆ قسەکردن لەسەر (فێمینیزم و هونەر) و دواتریش لەگەڵ مامۆستا (نەبەز سەمەد) لە کۆلیژی هونەر لە زانکۆی سلێمانی، وەکوو پڕۆژەی کولتور دوو سیمیناری ترمان سازدا سەبارەت بە (جێندەر و بەرهەم هێنانی کولتور) و (فێمینیزم و سینەما) ئەو کات بەردەوام گەنجانێک لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵمان بۆ ناساندنی سەرچاوە و وتاری هزری و فێمینیستی پێیان. جدیەتی ئەم گەنجانەخۆشحالی دەکردم. یەکێک لەکێشەکان ئەوەبوو کە سەرچاوە و پەڕتووکی تایبەت بەم بوارانە زۆر کەمە بە زمانی کوردی. ئەمەش وادەکات کە هونەرمەندان بە گشتی و ژن بە تایبەت هەندێک جار کارەکانیان کە مانا و فۆرمێکی فێمینیستی وەردەگرێت، پێیان وانەبێت ئەمە هونەرێکی فێمینیستییە. بێگومان ئەمە لە گرنگی کارەکانیان کەمناکاتەوە. بەدیوێکی تردا، من ئەمە وەک بەریەکەوتنێکی خۆڕسکانەی ئەم هونەرمەندانە دەبینم لەگەڵ ژنبوونی خۆیان لە کۆمەڵگەیەکدا کە بارگاویە بە توندوتیژی و کۆنەپارێزی و بوارەکانی دەرکەوتنی مێینە، هاوتەریبە بە کۆسپ و ڕێگری زۆر. باسکردن لە زۆر پرسی گرنگ کە وەکیتر تابۆن، هەروەها کارکردن بە میدیەمی جیاواز بۆ نمایشکردنی ئەزموونی ژنانەی خۆیان، گەر هونەری فێمینیستی نەبێت چیترە؟


هونەری فێمینیستی چییە و بۆچی هاتۆتەبوون
هونەری فێمینیستی لە بنەڕەتدا کە لە ئەمریکا و بەریتانیا دەستی پێ کرد و دواتر وڵاتانی تریشی گرتەوە، لەژێر کاریگەریی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژناندا هاتە بوون. بە گشتی، شەپۆلی دووەمی فێمینیستی لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیست بە دواوە، هێزێکی هزری و تیۆریزەکردنی هەمەلایەنی بەگەڕخست. لەژێر کاریگەریی هزریی ئەو شەپۆلەدا، هونەر و کایە کولتوریەکانیش کەسانی لێهاتوو و بەرەنگاری فێمینیستی تیادا لەدایکبوو، کە پرسیاری گرنگی وجودیان وروژاند سەبارەت بە؛ جەستە، سێکسوالیتی، بوون، ماف و ئازادی و فەزای گشتی و کایەی تایبەتی ناوماڵ و زۆر بواری تر… بەڵام بە بڕوای من، ژنانی هونەرمەند لە کوردستان خۆرسکانە لە بواری هونەر و کولتوردا کار و کردەی فێمینیستیان بەرهەمهێناوە.


لەو باوەڕەدام ژنانی هونەرمەند بەهۆی ژنبوونیانەوە و لەژێر فشاری کۆمەڵایەتی و سیاسی و جەنگ و نائارامیدا بەر ناعەدالەتییەکان کەوتوون و لە هونەردا گوزارشی لێدەکەن. بەهەمان شێوەش، ئەگەر سەیری زانکۆکان و دامودەزگا هونەری و کولتوری و گەلێریەکان بکەین لە کوردستاندا، ئەوا بە ئاسانی دەتوانین بڵێین؛ کە ئەو کایانە بە شێوەیەکی گشتی کایەی پیاوانن، ژنان کەمترین ڕۆڵ و پێگەیان لەو دامودەزگایانەدا هەیە. هەموو ئەم کۆسپانە کاریگەرییان لەسەر ژنانی کایەی هونەر هەبووە، وەک کاردانەوەیەک بەرهەمهێنانی هونەرییان پەرژاوەتە سەر کۆمەڵێک پرسی جێندەری گرنگ. لە خۆراواشدا لە شەست و حەفتاکاندا ژنانی هونەرمەند، لێکۆڵەران و ڕەخنەگرانی بواری مێژووی هونەر و فێمینیستەکان بە فراوانی کەوتنە کاکردن بۆ گێڕانەوەی ژن بۆ ناو مێژووی هونەر، هەروەها پرسیار خستنەسەر جەستە و وێنای ژن لە تابلۆی هونەرمەندە ‘مەزنەکان’دا کە مێژووی هونەری مودێرن و مۆزەخانە و دامودەزگاکانی تایبەت کرابوون بە پیاو.


یەکێک لە کێشەکانی ئێرای مۆدێرن ( مەبەست لە جوڵەی هونەرە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەوە تا سەرەتای سەدەی بیست) ئەوەبوو، کە بە شێوەیەکی سیستیماتک ژنانیان هەڵدابووە دەرەوەی دامودەزگاکانەوە. لێرەوە لێکۆڵەرانی هونەری فێمینیستی وای بۆ دەچن کە ئەو ئێرایە، کە سەردەمی هاتنەبوونی مۆدێرنیزمە گرێدراوە بەوەی کە هونەرمەند-پیاوە (نێرینەیە) . هەر بۆیەش (گریسیلدا پۆڵۆک) کە پڕۆفیسۆرە لە بواری مێژووی هونەردا، لەو باوەڕەدایە؛ کە ‘داهێنان-بەهرەداری’ کە شاڕەگی هونەری کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەدەی بیستە، لە بنەڕەتدا لەسەر کۆنسێپتی ‘پیاوی داهێنەر’درووستبووە (پۆلۆک 1984 ، ل4) بە واتایەکی تر، پیاو کراوەتە سێنتەری هونەر و داهێنان و مەزنیی لە هونەردا، هەر ئەویش بە نۆرم و کاتیگۆری باڵا و بەهەند وەرگیراوە لەو کایەیەدا.


لە ساڵی 1971 فێمینیست و پڕۆفیسۆر (لیندا نۆکلین) شارەزای مێژووی هونەر، دەپرسێت؛ بۆچی ژنانی هونەرمەندی مەزن بوونیان نییە؟ لێرەوە نۆکلین پرسی جیدی دەخاتە سەر ئەوەی کە بواری مێژووی هونەر، ڕوانگەی پیاوی سپی، بەبێهۆشیاری قبووڵکردووە وەکوو ڕوانگەی سەرەکی لە مێژووی هونەردا. هەروەها باس لەوە دەکات کە بەوهۆیەوە کە پیاو وەکوو هونەرمەندی ‘مەزن و گەورە و ماستەر’ لەقەڵەمدراون، ئەوا داهێنان و بوونی ژن لە هونەردا بەهەند وەرنەگیراوە. ئەمەش لەوەوە نییە کە ژنانی هونەرمەندی گرنگ و گەورە بوونی نەبووە، بەڵکوو لەبەرئەوەی ژنان وەکوو ئۆبجێکتێک لە تابلۆکاندا بەکارهێنراون، نەک وەکوو نیگارکێش مامەڵەکرابن. لێرەوە هاتنە ناوەوەی ژن بۆ ناو کایەی هونەری شێوەکاری مێژوویەکی درێژی هەیە، بەڵام پەراوێزخراون و بەهەند وەرنەگیراون، هەر بۆیە تا ئەم ساتەش هەندێک لە هونەرمەندانی ژن خۆیان لەوە لادەدەن کە کارەکانیان بچێتە خانەی فێمینیستی یان تەنانەت گوزارش بێت لە دۆز و پرسی ژنبوون. یەکێک لە هۆکارەکان دەکرێت ئەوەبێت، کە هێشتا ترسێک هەیە لەوەی کارەکانیان بەهەند وەرنەگیرێت لەو کایەیەی کە پیاو تیایدا باڵادەستە. یان دەیانەوێت کارەکانیان فۆکۆسی زیاتر وەرگرێت لەسەر هەژماری حاشاکردن لەوەی کە ئەوان ژنی هونەرمەند بن، بەڵکوو تەنیا “هونەرمەندن” و کاری هونەری دەکەن، یان جەخت لەوە دەکەنەوە کە؛ کارەکانیان فێمینیستی نییە. هۆکاری هەموو ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کۆی کایەکانی بەرهەمهێنانی کولتور و هزر و ئەدەب پیاوانەن و بۆ ئەوەی ژنان لەوێدا بەهەند وەرگیرێن و جێیان بێتەوە، دەبێت دووربکەونەوە لەوەی هەڵوێست و کردەی فێمینیستیان هەبێت، پەنا بۆ بەهانەی وەکوو (هونەری من بۆ هەموو مرۆڤەکانە) ، یان ( نووسین و شیعری من بۆ هەموو خەڵکە) ، یان (هونەر و ئەدەب ژنانە و پیاوانەی نییە) هتد…


هەرچەندە گرنگە ئەوە لەبەرچاوبگرین کە کار و کردە و هزری فێمینیستی، بەهۆی بەرفراوانی ئایدیاکان و سەرچاوە فیکری و ئایدیۆلۆژیەکانییەوە فرە ڕەهەند و دەوڵەمەندە. هەروەک (لوسی لیپپارد-1976) هونەرمەند و ڕەخنەگری هونەری و سەر بە جوڵەی فێمینیستی ئەمریکی دەڵێت“ کە هونەری فێمینیستی نە ستایڵە، نە جوڵە، بەڵکوو سیستمێکە لە بەها. هەروەها ستراتیژێکی شۆڕشگێڕانەیە و شێوازێکی ژیانیشە“. ئیدی هونەرمەندە فێمینیستەکان پرسی هایڕاکی و ئێلیتیزمی هونەریان هێنایە ژێر پرسیارەوە، لەمەوە ژنان توانیویانە زۆر سەرکەوتوانە کەڵک لە میدیەم و فۆرم و ستایڵ و کەرەستەی جیاواز وەرگرن و بیکەنە بوارێک بۆ بەسێنتەرکردنی خۆیان وەکوو هونەرمەند و لە هەمانکاتیشدا تیشک بخەنە سەر ئەو پرسانەی پەیوەندی بە دۆزی ژنەوە هەیە.


ئەو هونەرمەندەی کارەکانی دەچێتە خانەی هونەری فێمینیستییەوە بەهۆی پەیام و ماناکانییەوە کە بەرهەمی دەهێنێت، مانای ئەوە نییە ئیدی کاری هونەری تر لەدەرەوەی هونەری فێمینیستی بەرهەمنەهێنێت. زۆرن ئەو ژنە هونەرمەندانەی کە سەرەڕای ئەوەی کارەکانیان مانا و پەیامی گرنگی فێمینیستیان هەیە، بەڵام خۆیان وەکوو کەسێکی فێمینیست ناوزەد ناکەن، بۆ نموونە؛ هونەرمەندانی گرنگی وەک (لویس بۆرژوا) و (ئێڤا هێسە) بەشێکی زۆری کارەکانیان دەچێتە خانەی هونەری فێمینیستییەوە. گرنگە ئەوەش بڵێین کە هونەری فێمینیستی بێگومان بە پێی کات و شوێن و گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. لە کۆنتێکستی کوردستاندا و بەهۆی ناسەقامگیری و جەنگی بەردەوام و نائارامییەوە، هونەر و زۆرێک لە بوارەکانی تر ڕەوتی ئاسایی خۆی وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام هونەرمەندانی ئەم ناوچەیە کاری گرنگ و ناوازە بەرهەمدەهێنن.


لێرەوە گرنگە وا لە هونەر بڕوانین کە “کردەیەکی ڕۆژانەیە، لە پێش جەنگ و لە کاتی جەنگ و دوای جەنگیشدا بوونی هەیە، هەر بۆیەش پەیوەندی هەیە بە دۆخی جیۆپۆلیتک و کولتور و ئەو کۆنتێکست و ڕووبەرەشەوە کە ئامادەیە بۆ هونەر و جۆری هونەریشەوە“ ( مانی 2011) . لێرەوە، ئەو هونەرەی لە کۆنتێکستی کوردستاندا بەرهەمدەهێنرێت هەڵقوڵاوی ئەزموونی کەسی و دەستەجەمعی ئەو کۆمەڵگەیەیە. پرسی گەنجان و خەونەکانیان و ماف و ئازادیە تاکەکەسی و جەستەیی و سێکسوالیەکانیان، هەروەها هێرشی نیولیبڕالیزم و بەها نوێیەکانی بەرخۆری، نەشتەرگەری جوانکاری، جوانی و بەکاڵابوونی مێینە، ڕووبەرێکی تازەی داگیرکردووە لە بەرهەمهێنانی هونەری هاوچەرخدا. بۆ نموونە؛ لەم دواییانەدا بەهۆی دانانی قوتابخانەیەکی فێمینیستییەوە بە شێوەی ئۆنڵاین، کە من وانەکانی دەڵێمەوە سەبارەت بە مێژوو و خەبات و هزری فێمینیستی و شەپۆل و قوتابخانە هزریەکانی فێمینیزم بۆ کۆمەڵێک ژنی کورد، لەوێدا، بەکاری هونەرمەندە گەنجەکان زیاتر ئاشنا بووم. بۆ نموونە؛ کارەکانی هونەرمەند (لۆنا دەروێش) کە هەڵدانەوەی مێژووی بەرەنگاری ژنی کوردە لە دژی دەستدرێژی سێکسی، کە لە شێوەی ڕۆمانی کۆمیکدایە. لۆنا، چیرۆکی (فاتێ) دەگێڕێتەوە کە نزیکەی سەدەیەک لەوەبەر لە دژی دەستدرێژی دەجەنگێت و سەرکەوتوو دەبێت. بەهەمان شێوەش، بە کارێکی تازەی هونەرمەند (ڕۆز محەمەد) ئاشنا بووم، کە بەهەمان شێوە لە ڕێگەی کۆمیک نۆڤڵەوە، بەریەکەوتنی خۆی لەگەڵ پرسی شوناش، کوردبوون، ئێراقیبوون، مێژووی ناوچەکە و ژنبووندا دەگێڕێتەوە. ئەمەم زۆر لا گرنگ بوو ، کە کچانی کورد چۆن کۆمیک بەکاردەهێنن وەکوو فۆرمێکی تازەی دەربڕین و گێڕانەوە. کارێکی تری گرنگ کە ماوەیەک لەوەپیش کۆمەڵگەی کوردستانی سەرقاڵی گفتوگۆکرد، کارێکی ئینستەلەیشن بوو، پێکهاتبوو لە جلی ژنانە بەدرێژایی چەندین کیلۆمەتر بەنێو شاری سلێمانیدا نمایشکرابوو. ئەمە کاری ( تارا عەبدوڵڵا) بوو، کە توانی دیبەیتێکی گەورە لەناو کۆمەڵگەی کوڕیدا بەرپابکات. ئەمانەی سەرەوە تەنیا چەند نموونەیەکی کەمی دەیان کاری گرنگ و سەنگینی ژنانی کوردە کە دەکرێت وەکوو هونەری فێمینیستی پۆلێنیان بکەین. شایەنی باسە ئاماژە بە هەندێک کاری هونەرمەندانی پیاویش بدەین کە مانا و ئاڕاستەیەکی فێمینیستیان وەرگرتووە، لەوانە کارێکی ڤیدیۆیی هونەرمەند (شێرکۆ عەباس) کە گێڕانەوەی بەسەرهاتی کەرەڤانێکی جلوبەرگی ژنانی زیندانیی ناو ئەمنە سوورەکەی زەمەنی بەعسە. لێرەدا، شێرکۆ عەباس مێژووی ئەرشیفکردن دەهێنێتە ژێرپرسیار و پێیوایە؛ مێژووی ژنانی زیندانی سیاسی بەناتەواوی ئەرشیفکراوە (هۆزان مەحمود-2020) .. بەهەمان شێوە، کارێکی پێرفۆرمانسی (دیاکۆ خاتوون) سەبارەت بەپاکیزەیی کە لە ساڵی 2019دا ئەنجامیداوە، دەکرێت لە چوارچێوەی هونەری فێمینیستیدا پۆلێن بکرێت. (بڕوانە دیاکۆ خاتوون، 2019 لە پڕۆژەی کولتور)


هونەرمەندانی کورد، وەک کەسانی نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت بەردەوام لە بەردەم نائارامی و ناجێگیریدان. کوردستان وەکوو ناوچەیەک مامەڵەدەکرێت کە زۆنی جێنۆسایدە (شەهرزاد موجاب-2003) لە هەمانکاتیشدا زۆنی فێمیسایدە، بەو واتایەی کە ژنان بەهۆی ژن بوونیانەوە، بەرەوڕووی کوشتار و توندوتیژی دەبنەوە. تازەترینی ئەو جێنۆسایدانە، کوشتاری ئێزیدیەکان و داگیرکارییانە لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە. بەدیوێکی تردا، زەمەن و شوێن بۆ ئێمە لەم ساتەدا، بۆ بەمێژووکردنی ئەم پێشانگایە گرنگە، چونکە لە کاتێکدا هاتۆتە بوون کە کوردستان تا ئەم ساتەش لەگەڵ تیرۆریزمی ئیسلامی – داعشی و دەرهاویشتەکانی مامەڵە دەکات. هەڵکشانی کۆنەپارێزی و توندوتیژی بەرانبەر ژنان و زۆربوونی خۆسووتاندن و خۆکوشتن و کوشتار بەگشتی کاریگەریی خۆی لەسەر کۆی کۆمەڵگەی کوردی داناوە.
بە پێی لێکۆڵینەوە فێمینیستییەکان توندوتیژی بە تەنیا لە گەرمەی شەڕەکاندا دەستپێناکات، و لەگەڵ ئاگربەستیش کۆتایی نایەت، بەڵکوو توندوتیژی دەمێنێتەوە و فۆرم و شێوازەکانی دەگۆڕێت ( سینتیا کۆکبێڕن- 2004) . لێرەوە گرنگە ئەو ڕاستییە بزانین، کە ژنان هونەرمەندی کورد لە هەناوی ناوچەیەکی ئەکتیڤ بە جەنگ و ناکۆکی و نائارامی و هەروەها بارگاوی بە توندوتیژی جێندەری، سیاسی و کۆمەڵایەتی، ئامادەییەکی گرنگ و بەرچاویان هەیە. ئەمە لە خۆیدا وەستانەوە و بەرەنگارییە بەرانبەر ئەو دۆخە سەپاوە. دەکرێت بڵێین؛ لە دوای نەوەدەکانەوە ژنانی هونەرمەندی کورد داینەمۆی داهێنان و بوێرین لە بواری هونەری هاوچەرخدا. بەشێکی زۆر لە کارەکانی زۆرێک لە ژنە هونەرمەندەکان و تەنانەت هەندێک لە پیاوەکانیش تەرخان بوو بۆ پرسیار خستنە سەر دۆزی نالەباری ژنان. بێگومان بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئاستەنگیە ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان و نەبوونی بواری گونجاو بۆ گەشەکردن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەواهی سەرهەڵدانی جوڵەیەکی هونەری فێمینیستی گرنگین کە دەتوانێت کاریگەریی خۆی لەسەر کایەکانی تری هونەر و کولتور و هزریش دانێت.
بگەڕێینەوە سەر کاری هونەرمەندەکانی بەشداربووی پێشانگەکە، کە بێگومان ئەم کارانەی کۆمەڵێک کچی کوردی هونەرمەند لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە لە کاتێکی دژواردا هاتۆتە بوون. زەمەنێک کە پەتای کۆرۆنا و دەرهاویشتەکانی ژیانی کۆی دانیشتووانی گۆی زەوی بە شێوەی جیاواز داگیرکردووە، جگە لە کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی تریش. هەر بۆیەش ئێمە ناچارین ئەو (کۆنتێکستە کوردییە) لەبەرچاو بگرین کە ئەم کارە هونەرییانەی تێدا لەدایکدەبێت. لە ناوچەیەک، کە سەرتاپای لە جەنگی نەبڕاوە و داگیرکاری و جێنۆساید و کوشتار و سەرکوتدا بردۆتە سەر. هەموو ئەمانە، لە هەست و نەستی ئەم نەوەیەدا برینداری و پرسیارگەلێکی زۆر و بێ وەڵامی بەجیهێشتووە. نموونەی کۆچی گەنجان، بێهودەیی و نیهلیزم و بێزاری لە نیشتمان و بێ ئینتیمایی و بێ متمانەیی و نەبوونی هیوا بە ئاییندەی کوردستان، باس و خواسی ڕۆژانەی مرۆڤی ئەم دەڤەرەیە. هەر بۆیەش، ئایدیای تازە و کێشەساز کردنی ئەم (بوونە کوردییە) لەناو ئەم فەزا ئاڵۆزەدا لە کار و دونیابینی ئەم گەنجانەدا کاریگەریی دادەنێت.


ئەم پێشانگایە ناوی (ژێرزەمینە) لەلایەن (نیگا سەلام) وەک ڕێکخەری هونەریی (ڕێزان بەتولە) وەکوو ڕاوێژکاری هونەریی و ڕێنووسکردن، (هەڵگورد ئەحمەد) بەڕێوەبەری پڕۆژە و (بژوێن جەمال) وەک دیزاینەر و وەرگێڕ سازدەدرێت. هەروەها هونەرمەندە بەشداربووەکان بریتین لە؛ گەش کەمال، نیگا سەلام، ڕێزان بەتولە، هانا برزۆ، ڕەیان یوسف، لەرین ئارام، لاڤان ئیبراهیم، چنار عەلی، و کیژان خەسرەو. لێرەدا شاهیدی کاری کۆمەڵێک هونەرمەندین کە زۆرتر گرنگیان داوە بە پرسی جەستەی ژن؛ بۆ نموونە نەشتەرگەری جوانکاری، ڕوانینی پیاوانە و پێناسەی پیاو بۆ جوانی و جەستەی ژن، ڕۆڵە هەڵواسراوەکان بە پێناسەکردن و خاوەندارێتی جەستەی ژنەوە لەگەڵ پرسی بوونیان لە فەزای گشتی و زۆر پرسی گرنگی تردا. دەکرێت ئەم کارانە وەکوو وردبوونەوە لە خودی چەمکی ( ژن – بوون، جوانی، جەستە، ئامادەیی لە فەزای گشتی و ڕوانینی پیاو بۆ جەستەی ژن) و دوورکەوتنەوەیەک بێت لە هەموو ڕۆڵ و نۆڕمە باوەکانی کۆمەڵگە. هەروەها تووڕەبوونێک بێت لە هەموو پیرۆزییەکان و تابۆکان. هەڵگەڕانەوە و پرسیار درووستکردن بێت لەهەناوی هونەرەوە بۆ بەردەم جەماوەر و بەشداری پێکردنیان بێت لەم کارە پێرفۆرمانس و ڤیدیۆیی و وێنەییانەدا، کە شێواز و فۆرمێکی تازەی پێشانگایەکی کۆلێکتیڤی ژنانەی کوردە. دەکرێت لێرەوە کاری گرووپی و پەیامی بەهێزی فێمینیستانە لە ڕێگەی دەربڕینی هونەرییەوە ببێتە باو و توانای شڵەقاندنی وێنە چەسپاوەکانی هەبێت کەلەسەر ژن بەرهەم هاتوون.


لە کۆتاییدا دەڵێم؛ کە هونەر چیرۆکی تۆیە وەک مێینە، ڕووبەری تۆیە بۆ یاخیبوون و خۆدۆزینەوە و سەرلەنوێ پێناسەکردنەوە و پێداگری خۆت لە بوونت لەنێو ئەم دونیایەدا. لێرەوە، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو بەشداربوان و هەموو خانمە بوێر و ڕێچکەشکێن و داهێنەرەکانی بواری هونەر دەخوازم. گرنگە ئەوە بزانن، کە ئەوان لەگەڵ هونەرمەندانی تریش کە لەسەرەوە باسمکردن، بەشێکن لە درووستکردنی مێژوویەکی جیاواز و تازە بۆ کایەی هونەر و کولتور، کە نەک تەنیا بە ڕوانگە و دەنگ و دونیابینی پیاوەوە تۆماربکرێت، بەڵکوو دەنگ و ڕەنگ و جێگەدەستی ژنی کوردیشی بەسەرەوە بێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 188 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | http://cultureproject.org.uk/21-08-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
وەڵات - هەرێم: کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هونەری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژنان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 95%
95%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 11-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سروشت بەکر ) ل : 13-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سروشت بەکر )ڤە: 11-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 188 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,446
وێنە 106,565
پەرتوک PDF 19,265
فایلێن پەیوەندیدار 97,119
ڤیدیۆ 1,385
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.5 چرکە!