پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,442
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,454
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لەپێناو کێشانی پۆرترێتێکی سەرڕاستانەتردا بۆ نەوشیروان مستەفا-بەشی دووهەم و کۆتایی
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیروان عه‌بدول

سیروان عه‌بدول
سیروان عەبدول

``دەستی هەلپەرستی پشت تووڕەیی خەڵک، لەسەر سکی تێرە...“

زۆرێک دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن #نەوشیروان مستەفا# وە وەک کارێک لەپێناو پێداگریی لەسەر سازدانی دەوڵەتی حوکمی یاسا و کارکردن بە پڕەنسیپی هاووڵاتی یەکسان نیشاندەدەن. بەڵام ئەوانەی هەوڵدەدەن ئەو شانازییە بۆ ئەو پیاوە بپچڕن، بێگومان قوورسایی گەورەیان دێتە پێش لە تەفسیری ئەوەدا؛ کە ئایا چۆنە ئەو بزووتنەوەیە لەلایەکەوە پێداگیریی سەرسەختانە لەسەر گەڕاندنەوەی عەدالەت بۆ سەردەشت عوسمان و ڕەدوویی یاسایی بکوژانی دەکات، بەڵام لە هەمانکاتدا دەتوانێت لەناو سەرکردایەتی خۆیدا جێگەیەکی ئامن لە سەرووی یاساوەی هەبێت بۆ سالار عەزیزی بکوژی بەکر عەلی شاعیر؟
ئەم نیفاقە تەنیا بەوە دەکرێت تەفسیر بکرێت کە نەوشیروان مستەفا خەریکی شەڕی ناو خسومەتێکی تر بوو لەبەرانبەر پدک-دا، نەک شەڕی سەروەریی یاسا و پرەنسیپی یەکسانیی هەموو هاووڵاتییەکی هەرێم لە بەردەم یاسادا و پشتگیریی چالاکوانان و ڕەخنەگرانی ناو کۆمەڵگەی مەدەنی. ئەوە مامەڵەیەکی وا ئۆپۆرتۆنیستییانەیە (هەلپەرستانەیە) لەگەڵ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤدا کە بۆ شانازیی ناشێت. تەنیا کەسانێک شایەن بەوەن وەک خەباتکار بۆ دەوڵەتی یاسا لە مێژووی میللەتێکدا وەسف بکرێن کە بەبێ نیفاق، کۆنسیستێنت بووبێتن لە داواکردنی ڕەدوویی یاسایی گومانلێکراو و تاوانکاراندا.


هەر ئەم مامەڵە هەلپەرستانەیە لەگەڵ دۆزی گرنگدا کە ئەوە مومکین دەکات چەند ڕۆژێک پێش «حەڤدەی شوبات» بزووتنەوەی گۆڕان خەڵکی تووڕە لە دەسەڵات بشوبهێنێت بە شۆڕشگێڕەکانی مەیدانی تەحریر کە بۆی هەیە دەسەڵات ڕابماڵن، وە هانیان دەدات بێنە سەر جادە. بزووتنەوەکە ماوەیەکی زۆر لە هێڵی پشتەوە دەرهێنەری تەواوی ڕووداوەکانی بەرەی پێشەوەیە، بەڵام هەر چەند هەفتەیەک دوای ئەوە خۆپیشاندەران بە «گێرەشێوێن» ناو دەبات و، کارتی بەهێزی ڕژانی خوێنی چەند گەنجێک لەگەڵ خۆیدا دەبات بۆ دانوەستان لەگەڵ بکوژانەکانیاندا و، دەیوتڕیتەوە بە دەستکەوت بۆ حیزب نەک بە دادپەروەریی بۆ کوژراوان و خانەوادەکانیان.

وریا ڕەش (ڕەزاقی وەستا وەهاب) گەنجێکی شۆڕشگێڕی دژی فاشیزمی بەعس، ‌بە فەرمانی نەوشیروان و بەدەستی جەبار فەرمان بەتەور لەشاخ و لەهەشتاکناندا دەکوژرێت!
نەوشیروان مستەفا لە هەرکەس شارەزاتر بوو لەوەدا کە گەردەلول لە فنجانێکدا درووست بکات بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بەسەریدا هەبێت، تا هەرکات ئیشی خۆی کرد، دایمرکێنێتەوە. هەروەها دۆخی خامۆشییەکە وەک هەڕەشەیەک بۆ دووبارە درووستکردنەوەی سەغلەتی بەکاربهێنێت. هەڕەشەی «شەقام دەجوڵێنین» یان «تۆپەکەی گردەکە دەخەینەوە کار» مانای ئەوەیە کە بەڵێ تووڕەیی ڕەوای خەڵکی سەرکوتکراو و ناڕازیی هەمیشە لەوێدا مەوجودە، بەڵام ئێمە هەرکات پێویستمان پێی بێت، (نەک هەموو کات) ، بە هەڵمەتی ڕاگەیاندن و پڕۆپاگەندە دەچینە پشت دۆزی ڕەوای ئەو خەڵکە ناڕازییە و چەند پێویست بکات ئەوەندە لەسەر شەقام ڕایاندەگرین.

هەلپەرستی واتە لە مەبدەئێکەوە نییە تووڕەیی پەنگخواردووی خەڵک بەسەر دەکەیتەوە و لە هەموو دۆزێکی وێکچوودا ئامادەیت بە هەمان جیدییەت کار بکەیت، بەڵکوو ئەو باروتە بەکار دەهێنیت کە لەناو تووڕەیی ئەو خەڵکەدا هەیە بۆ ئەوەی گوللەی تۆپەکەت مەدایەکی زۆرتر بڕ بکات و سەغڵەتیی بۆ حیزبی نەیار درووست بکات و بەوە بیهێنیتە پای دانوەستان لەگەڵتدا. دانوەستان لەسەر ئەوەی پشتی تووڕەیی خەڵک بەر بدەیت، بێباک لەوەی کە ئەو پشتچۆڵکردنە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک ناچار بن بە دەستی بەتاڵ بەبێ جێبەجێبوونی داواکارییەکانیان بڕۆنەوە ماڵەوە.

بەڵێنی «چوار ساڵ ئارامیی» و گفتی پشتنەگرتنی هیچ ناڕەزایەتیی و ڕەخنەیەکی خەڵک لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا کە بۆی هەبێت حکومەت و حیزبە بەشداربووەکانی ناو حکومەت سەغڵەت بکات، نموونەی کۆنکرێتی ئەو مامەڵەیەیە. ئەو قسەیە خۆپێناسەکردنە وەک کەسێکی ئۆپۆرتۆنیست. بەڵێنێکی وا پیشاندانی پلەیەکی وا گەورەیە لە نابەرپرسیارییەتیی و بێمەبدەئیی کە ئینسان سەری سووڕ دەمێنێت چۆنە نەوشیروان مستەفا و ڕاوێژکارانی نازانن کە کردنی ئەو قسەیە و پیشاندانی ئامادەیی لەو جۆرە ئابڕووبردنی خۆیەتی بۆ مێژوو. ئەو قسەیە بێگومان دەبێت ئەرکی ئەوانەش تەواو سەخت بکات کە هەوڵدەدەن وێنەی «باوکی چەوساوەکان» لە مێژووی کورددا بدەنە ئەو پیاوە، لەکاتێکدا ئەو ئامادە بووە نەک هەفتە و مانگ، بەڵکوو بە چوار ساڵ سەنگەری خەباتی چەوساوەکان چۆڵ بکات و بچێتە ماڵەوە.

لێرەوەیە تۆمەتی «دەستی لە پشتەوەیە»ی دەسەڵاتداری گەندەڵ بەرانبەر بە خۆپیشاندانی ڕەوای خەڵک هێز وەردەگرێت. دەسەڵاتداری گەندەڵ دەزانێت بە ئاماژەکردن بەوەی کە دەستێک هەیە کە بە چوونەپشت تووڕەیی خەڵک خەریکی تێرکردنی سکی حیزب و کادیرە باڵاکانی خۆیەتی، دەتوانێت فۆکۆس لەسەر ڕەوایی داواکارییەکانی خەڵکەکە لابەرێت و بیباتە سەر ئەو شەڕی پۆست و دەسەڵات و حەساسییەتە شەخسییە منداڵانانەیەی نێوان سەرکردەکانی خۆی و سەرکردەکانی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکاندا هەیە. بەوە دەتوانێت هەم کرێدیت لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکان وەرگرێتەوە و ئاسانتر سەرکوتیان بکات، وە هەمیش هەموو ئەوانە دڵسارد بکاتەوە و لە ڕیزی خۆپیشاندەران بیانتەرێنێتەوە کە بردنەوەی حیزبی دەستەبژێری خۆیانیان لەو پەتکێشییەی نێوان حیزبەکاندا لە «مووچەە جوانەکەی» خۆیان پێ گرنگترە.

بزووتنەوەی گۆڕان لە سەردەمێکدا هات و کادیرە جیدیی و دڵسۆزەکانی ناو کۆمەڵگەی مەدەنیی برد و کردنیە کادیری بەرچاوی ناو ئەو پەتکێشییە. نوخبەی سیاسیی ناو حیزبی سیاسیی، بە ڕابەرایەتیی نەوشیروان مستەفا، توانی لە کاتی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا بێتە ناو کۆمەڵگەی مەدەنییەوە و، بێکاریی و بێپارەیی ژمارەیەکی گەورە لە کادیری پڕ پۆتێنسیاڵ لەو ناوەندە بقۆزێتەوە و بیانبات حیزبیان پێ ئیدارە بدات و بیانباتە ناو شەڕی نێوان نوخبەی سیاسییەوە. ئەمە یەکێکە لە نهێنییەکانی ئەوەی کە کۆمەڵگەی مەدەنیی ئێستا ئیتر سازدانی خۆپیشاندان و هاتنەسەرشەقامی خەڵکی بەبێ پاڵپشتیی حیزبێک لە حیزبەکان لە توانادا نەماوە و، کەسی بۆ کۆ ناکرێتەوە، وە کاتێک حیزبیش دێتە پشت خۆپیشاندان و تووڕەیی پەنگخواردووی خەڵک دێتە سەر جادە، تەنیا لە شارێکدا قەتیس دەمێنێت، وە ناتوانێت بەرەیەکی هاوبەش بەدەوری دۆزی هاوبەشدا لەگەڵ ناوچە یان شارێکی تردا درووست بکات. بەم مانایەیە ئێستا زۆرێک ڕایانوایە کە درووستکردنی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن بەرپرسانی حیزبیی ینک-ەوە کۆمەڵگەی مەدەنیی لە (وزەی گۆڕین و گۆڕانکاری ) بەتاڵ کردەوە و بەوە پڕۆسەی دیموکراتیی لەو بڕە گەشەیە ڕاگرت کە مومکین بوو بیکات.

هاوینی ساڵی (2009) کاتێک لیستی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەنرا و بڕیار بوو لە یەکەم هەڵبژارندا بەشدار بێت، من لە ڕێگەی وتارێک بەناوی (پۆپۆلیزم و ئەفسانەی گۆڕینی وڵات لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە) و لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەیەکدا هەوڵمدا ڕۆشنبیران لەوە ئاگادار بکەمەوە کە دامەزراندنی حیزبی ئۆپۆزیسیۆن ئامڕازە درووستەکە نییە بۆ کردنی گۆڕانکاریی و پێشبردنی پڕۆسەی دیموکراتیی لە هەرێمی کوردستاندا، وە پاڵپشتیی بزووتنەوەی گۆڕان وزەی شۆڕشگێڕانەی خەڵک دەرخواردی پۆپۆلیستییەتی حیزبێک دەدات. بەڵام لەو سەردەمەدا دڵگەرمیی ڕۆشنبیران و خەڵک بەئەندازەیەک سەرتاپاگیر بوو کە هەموو ڕەخنەیەک لەو بزووتنەوەیە وەک ناڕەوا و پاڵپشتیی دەسەڵات چاو لێدەکرا و، زۆر کەس لەسەر ڕەخنەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەوتنە ژێر گوشاری گەورەوە.

من بەهیوا بووم ڕۆشنبیران و خەڵک ئەو هەموو هیوایە لەسەر درووستبوونی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆن هەڵنەچنن، لەبەر سێ هۆکار:

یەکەم: چونکە لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی دیموکراتیی لە ڕێگەی درووستکردنی حیزبی سیاسییەوە ناکرێت. سیاسەتی هەرێمی کوردستان بە جۆرێکە کە لەئێستادا بونیادنانی دیموکراتییەت لەسەرەوە بۆ خوارەوە تیایدا مومکین نییە سەربگرێت، وە هەر هەوڵێکی وا هیچ ناکات جگە لەوەی کە حیزب کادیرانی ناو کۆمەڵگەی مەدەنیی بۆ خۆی دەدزێت و دەیانکاتە «مەسئول» و ڕۆشنبیر و ئەکادیمیستی حیزب و، بەوە پڕۆسەی دیموکراتیی ئەوەندەی تر ئیفلیج دەکات.

دووەم: چونکە ململانێی سەرەکیی لە هەرێمدا زۆرانبازی نێوان میحوەری ئۆتۆریتار و میحوەری ئازادییخواز نییە، یان نێوان سەڵتەنەتخواز و سەڵتەنەتنەخواز نییە، تاوەکوو سیاسەتی هەرێم وەک دوو ئەڵتەرناتیڤ ببینیت و پێتوابێت ئەگەر حیزبی ئۆپۆزیسیۆنی نییەتپاک هەبن دەتوانن «بلۆکێکی مێژوویی» لە حیزبی ناسوڵتانیی لەبەرانبەر بلۆکی نامێژوویی سوڵتانەکاندا درووست بکەن. ئێمە بینیمان چۆن ئەو. دابەشمەندییە هەڵە دەرچوو و دوای هەڵبژاردن هەردوولا دەنگی خەڵکیان خستە سەبەتەی حکومەتێکی دژە خەڵکەوە.

سێیەم: چونکە ڕابردووی نەوشیروان مستەفا شایەتیی لەسەر سیاسەتمەدارێک دەدات کە ئێتیکی بەرز و سەرڕاستیی لە کارکردن بۆ گەشەی دیموکراتیی دوایین شتێکە کە لە دوای بەرژەوەندییە شەخسیی و حیزبییەکانەوە بۆی گرنگ بووبێت.

نەوشیروان مستەفا بە دانپیانانی خۆی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت؛ ئەوەندە زانیاریی و بەڵگەنامەی کاری دزیی و گەندەڵیی و جاسوسیی و سکانداڵی بەرپرسانی کوردستانی لا بووە کە بەشی ئەوە بکات حکومەتی گەندەڵ و نفوزتێکراوی پدک و ینکی پێ بڕوخێنێت، بەڵام بۆ هەمشە بۆی شاردنەوە؟! ئەمە بۆ ئەوەی هەمیشە وەک هەڕەشە بەسەریانەوە بیهێڵێت و لە وەلائی دەرنەچن، ئەگەرچی ئەو زانیارییانە موڵکی خەڵکن و کەشفکردنیان گرنگیی گەورەی هەیە بۆ ڕاگرتنی نەزیفی گەندەڵیی و پێشخستنی پڕۆسەی بەدیموکراتیزە‌کردنی هەرێم. و شاردنەوەیان لەلایەن هەر کەسێکەوە، لە ئەهوەنترین وەسفدا، نابەرپرسیارییەتییە بەرانبەر بە خەڵکی کورد و ئەزموونی حوکمی خۆیی لە هەرێمدا.

خەباتکاری ڕێگای شۆڤێنیزمی سلێمانی
بەشداریی سیاسی نەوشیروان مستەفا لە دوای ڕاپەڕینەوە وا پیشان دەدرێت کە گوایە لەپێناو ئەو دادپەروەرییەدا بووبێت کە ئیدارەی لامەرکەزیی لە دابەشکردنی خێراتی کۆمەڵایەتییدا بەسەر شارە جیاوازەکاندا مومکینی دەکات. پدک ئەو مۆنۆپۆلە بە ڕێژە زۆرەی هەیەتی بەسەر داهاتی نیشتمانییدا، وەک چەکێکی سیاسیی (بەد- ئیستیفادە) لێدەکات بۆ خزمەت بە حیزبی خۆی. لەبەرانبەر ناپاکییەکی لەم چەشنەدا، بێگومان ئەوە خەباتە لە ڕێگەی دادپەروەریی کۆمەڵایەتییدا ئەگەر هەوڵ بۆ ئەوە بدەیت خزمەتگوزارییە ”دەوڵەتیی” و شەهردارییەکان بۆ هەموو شار و شارۆچکەکان وەک یەک بن و، کار بۆ ئەوە بکەیت ڕێگە نەدرێت شارێکی هەرێم لەسەر حیسابی شارەکانی تر ئاوەدانتر بکرێتەوە.

نەوشیروان مستەفا وەک خەباتکار بۆ ئەم دادپەروەرییە کۆمەڵایەتییە پیشان دەدرێت. بەڵام ڕاستیی ئەوەیە کە ئەو تەنیا لە نادادپەروەریی کۆمەڵایەتیی و دابەشکردنی نایەکسان لەسەر دەستی پدک تووڕە بوو و، تەنیا لەسەر تەوەری ”شاری سلێمانیی-زۆنی زەرد” لە هەوڵی دابەشکردنی دادپەروەرانەدا بوو. ئەگینا هەرگیز دۆزێک نەبووە بۆ نەوشیروان مستەفا کە بۆ نموونە؛ عەربەت و سەیدسادقیش، بەئەندازەی ڕێژەیی، ئەوەندەی شاری سلێمانیی ژێرخانی ناوەکییان بۆ بهێنرێتەوە سەر یەک و، بەوە هەلی کار بۆ دانیشتووانیان زیاد بکرێت، و بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی گەشەکردنی ڕۆشنبیران و هونەرمەندانیان، دەزگای ڕۆشنبیریی و چالاکیی ڕۆشنبیریی تیایاندا تەمویل بکرێت. نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەی گۆڕان هەرگیز دۆزێکی سیاسیی نەبووە بۆیان بڵێن گەشەپێدانی لاسەنگ و نایەکسانی ستراکتۆری ناوەکیی لەنێوان شاری سلێمانیی و شاری دەربەندیخاندا گرفتێکی دیموکراتیی و دادپەروەریی گەورەیە و، فەزڵدانی سلێمانیی بەسەر شارەکانی تردا، پێشێلکردنی کردەیی مافەکانی مرۆڤی لێکەوتۆتەوە و نەتەوە بەو جۆرە نەک درووست ناکرێت بەڵکوو بنکۆڵ دەبێت.


ئەمساڵ کاتێک ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەربڵاو لە دەربەندیخانی دا و هەڕەشەی گەورە بوو بەسەر دانیشتووانەکەیەوە، خەستەخانەکان بەتاڵ بوون لە هەر ئامێرێکی پێویست، وە دەسەڵاتدارانی تەندرووستی شار سێ ڕۆژ چاوەڕوان بوون تیمێک لە سلێمانییەوە بێت و کار بۆ ناردنی نەخۆشەکان بکەن بۆ سلێمانیی.
ئەوەی کە نەخۆشێک لە کەلار یان کفری چارەسەرێکی زیاتر لە چارەسەری سەرەتایی پێویست بێت، دەبێت بچێت بۆ سلێمانیی و زۆرجاریش لە ڕێگە دەمرێت، ئەوە گرفتێکی سیاسیی زۆر گرنگتر و گەورەتری کۆمەڵگەی کوردستانە تا ئەوەی کە ئایا بۆچی هەولێر جادەی سەدمەتریی بۆ درووست دەکرێت و بۆ سلێمانیی ناکرێت؟ ئەوەی یەکەم گرفتێکە سەبارەت بە مافی ژیان، وە بێباکیی دەسەڵات لەئاستیدا پێشێلکردنی مافی مرۆڤە. بەڵام نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەکەی هەمیشە ئەو جۆرە گرفتەی دووەم زیاتر سەرقاڵی کردوون. هەر پارەیەکیشیان لە دەستی زۆنی زەرد کردبێتەوە، بە نازهەڵگرتنێکی زیاتری شاری سلێمانییەوە بە بەراوورد بە هەر یەکەیەکی ئیداریی تری ناوچەی سەوزە وە خەرجکراوە. تەنانەت کادیرە گەرمیانییەکان و پشتدەرییەکان و شارەزورییەکانی ناو ڕابەرایەتیی ئەو بزووتنەوەیەش هەرگیز نەیانوێراوە ئەم دۆزە گرنگە کە سەبارەت بە دیموکراتییەت و دادپەروەریی و گەشەی خوار و جیاوازیی کواڵیتییی ژیانی نەوەکانی داهاتووی ناو شارە جیاوازەکان بکەنە بابەتی دیبەیتێکی سیاسیی و بیکەنە دۆزی خۆیان و ڕەنگڕێژی سیاسەتی حیزبی پێ بکەن، چونکە هەمیشە زانیویانە کارێکی وا لەناو ئەو بزووتنەوەیەدا هەم گوێگری نابێت و لە جەماوەرخوازیان دەدات، هەمیش بەختی پۆستوەگرتن و پلەبەرزبوونەوە و بەختی ڕێگەدان بۆ بوونیان بە کاندیدی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا کەمدەکاتەوە. لە ڕۆژنامە و تەلەڤزیۆنەکانی بزووتنەوەکەدا ڕیپۆرتاژی جۆرەکانی سەموون لە فڕنەکانی شاری سلێمانییدا بەختی بڵاوبوونەوەی زیاترە لە ڕیپۆرتاژی دیاردەی منداڵڕفاندن لە کەرکووک.

ئەوانەی لە نزیکی نەوشیروان مستەفا بوون شایەتیی ئەوە دەدەن کە زیاتر سەرقاڵی کاروباری شاری سلێمانیی و بەدەستهێنانی خزمەت بۆی و ڕێکخستنی ناڕێکییەکانی ئیدارەدانی شارەکە بوو تا سەرقاڵی گرفتە گەورەکانی شارەکانی تری هەرێم بەگشتیی. نەوشیروان مستەفا تەنانەت لە چاوپێکەوتنێکدا خۆی ڕۆشن دەڵێت؛ کە ئەو کار بۆ چەسپاندنی «مافی چارەی خۆنووسینی پارێزگا جیاوازەکان» دەکات. تێبینیی ئەوە بکە کە ئەو قسەیە قسەی سیاسەتمەدارێکی نوێنەری گرووپێکی ئەتنیی یان ئایینیی جیاواز نییە لەناو وڵاتێک یان هەرێمێکدا سەبارەت بە مافی جیابوونەوەی گرووپە ئەتنی و ئایینییەکان نییە، بەڵکوو داکۆکییە لە مافی جیابوونەوە لەسەر بنەمای ناوچە.


هەروەها ئەوە قسەکردن نییە سەبارەت بە لامەرکەزییەتی ئیداریی یان مالیی بۆ دەربازبوون لەو بەدئیستیفادەیەی پدک دەیکات لەوەی کە بەشی گەورەی داهاتی نیشتمانیی و دابەشکردنی ئەو داهاتەی لەژێر دەستدایە. ئەوە قسەکردنە لەسەر بڕیاری ماڵجیاکردنەوەی ناوچەیەک لە نەتەوەیەک (نەتەوە بە مانای کیانی سیاسیی نەک گرووپی ئەتنیی) ئەگەر بارودۆخی ئیدارەی سیاسیی نەتەوەکە گرفتی هەبوو و حوکمڕانییەکی ئۆتۆریتاریی و سەرکوتگەری تیایدا زاڵ بوو. قسەیەکی وا لە عەمەلدا مانای ئەوەیە کە ئەگەر هاووڵاتییانی، بۆ نموونە، هەولێر یان دهۆک هەر ئێستا لەژێر سەرکوتکاریی پارتی دیموکرات و بنەماڵەی خاوەنییەوە زەلیل کراون و ئیهانە دەکرێن، یان هەڵەبجە و هەورامان جارێکی تر بکەونەوە بەر بەربەرییەتی ئەنسارولئیسلام و ئەلقاعیدە و ژیانیان لێ تاڵ بکرێت، من ئیشکالییەتێکی تیا نابینم لە کاتێکی وادا شارەکانی تر لەپێناو خودموختاریی ئیداریی و ماڵیی یان لەپێناو خۆدەربازکردن لە سەرکوتکاریی و حوکمی خەلافەتدا، ئیستیقلال ڕابگەیەنن و خەریکی کاروباری ”وڵات”ی تازەی خۆیان بن و ئەو شارانە لەژێر ڕەحمەتی سەرکوتکارییدا بەتەنیا جێبهێڵن.
کاراکتەرێکی سیاسیی بەو ڕوانگەیەوە بۆ قوورساییەکانی بەردەم نەتەوەیەک و بۆ هاودڵیی و ناسنامەی هاوبەشی نێوان هاووڵاتییانی ناوچەکانی، هەرگیز شایان بەوە نییە لە مێژووی بیستووشەش ساڵی هەرێمی کوردستاندا ناوی وەک خەباتکارێک و خەمخۆرێک بۆ درووستکردنی نەتەوە و هاودڵیی نەتەوەیی تۆمار بکرێت.
ناوبردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە گەرمیانییانەی کە لە نەوەدەکاندا لە شاری سلێمانییدا نیشتەجێ ببوون بە «دابەستە» لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە، دەلیلی ئەوە بوو کە بۆ ئەو خۆشگوزارانیی شار و قوورسنەبوونی ئەرکی ئیدارەدانی، دۆزێکی گرنگتر بوو تا دۆزی ئاوارەبوونی خەڵکانێکی کورد لەسەر ئینتیمایان بە نەتەوەی کوردەوە. بۆ ئەو ئەوە مەسەلەیەک نەبوو کە دۆزی ئاوارەبوون و نیشتەجێبوونی خەڵک لەناو شارێکی تر دۆزێکە سەبارەت بەئازادیی نیشتەجێبوون، یان بەشێکە لەو گرفتانەی کە نەتەوەی کورد ئەوکات لەسەر دۆزەکەی ڕووبەڕووی دەبووەوە. ئەگەرچی نزیک بە سەرجەم ئاوارەکانی ناو شار کاریان دەکرد و بەوە ئابوورییان دەبووژاندەوە و ببوونە بەشێکی سرووشتیی دانیشیتوانی شارەکە، بەڵام بۆ نەوشیروان مستەفا ئاسان نەبوو بتوانێت خەڵک بە دابڕاو لە شوێنی لەدایکبوون و جۆری زاراوە و دیالێکت ببینێت و پێیوانەبێت خۆی لە کواڵیتیییە باشەکەیە. ئەم شۆڤێنییەتی شار و ناوچەیە تەنانەت لەناو ینک-دا ڕۆڵی لە ناکۆکیی نێوان سەرکردەکانیدا و لە ڕەسمکردنی ئەو باڵ و ئینشیقاقانەدا هەبوو کە دواتر کەوتە ناو حیزبەکە.

شۆڤێنیزم واتە ئەوەی گرووپێکی دیارییکراو وێنەیەکی فووتێکراوی لەسەر خۆی هەیە و ئەوە وەهمێکی وای لا درووست کردووە کە گرووپەکانی تر بە کەمزانتر و کواڵیتییی-خراپتر ببینێت. شۆڤێنیزمی سلێمانیی ڕەنگە ئاسانترین و بەرچاوترین نموونە بێت لە هەرێمی کوردستاندا ئەگەر کەسێک بیەوێت نموونەیەکی ڕۆشنکەرەوە بهێنێتەوە. ئەو شۆڤێنیزمە لە زیهنی نەوشیروان مستەفادا تا ئەو پلەیە جێکەوتە ببوو کە بتوانێت ڕێگە بە خۆی بدات ئەو زیادەڕۆییە بکات شاری هەولێر بە «گەورەترین گوندی سەر ڕووی ئەرز» وەسف بکات. سیاسەتمەدارێک بەو ناسنامە و ئەجێندا لۆکاڵییەوە، جێگەی سەرسوڕمان نییە کە حیزبەکەی نەیتوانی لەو شارەدا ڕەگێک دابکوتێ.

شۆڤێنیزمی شار لەئێستادا تۆختر بۆتەوە لە کوردستاندا، بە جۆرێک کە سیاسەتی پێوە دەکرێت و ڕۆڵ لە ڕەسمکردنی سیاسەتی کوردیدا دەبینێت. سەیرکردنێکی کۆمێنتەکانی ژێر هەر هەواڵ یان وتارێک سەبارەت بە شارێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کافییە بۆ ئەوەی بینیت چۆن ناسنامەی ئینتیما بە شار و حەساسییەت لەئاستیدا زۆر زیاتر لەناسنامەی نەتەوەیی دەگەیەنێت. خەڵکی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنە لە شارەکەی لەلایەن کوردێکی شارێکی ترەوە زۆر زیاتر توڕەی دەکات و دەیهێنیتە قسە تا دزینی چەندین ملیار دۆلار لە بەرهەمی نیشتمانی و یارییکردن بە ئاساییشی نەتەوەیی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە.

ئەو وەهمە شۆڤێنییەی لە سلێمانییدا هەیە، ئەگەرچی ڕۆڵی گەورەی لە ڕەسمکردنی سیاسەتی پەنجا ساڵی ڕابردووی کۆمەڵگەی کوردیدا بینیوە، بەڵام لەبەر بەهێزییەکەی، ئێستاشی لەگەڵ بێت، دەگمەن ڕۆشنبیرێک یان سیاسەتمەدارێکی ئەو شارە جورئەت بکات دەستی بخاتە سەر و ڕەخنەی بکات. ئەمە لەکاتێکدا ئەگەر ڕێگەیەک هەبێت بۆ درووستکردنی نەتەوە لە هەرێمدا ئەوا ئەو ڕێگەیە بەناچاریی بەسەر ڕەخنەکردنی ڕیشەیی و کارکردنی جیدیی بۆ ڕیشەکێشکردن و بەتاڵکردنەوەی ئەو وەهمە شانازییبەخشەدا دەڕوات.

پدک لە دوای سی و یەکی ئابەوە، بۆ ئیستیفادەکردن لە وەهمی شۆڤێنیزم و درووستکردنی چاڵێکی قوڵتر لەنێوان هەولێر و سلێمانییدا و بەو جۆرە هێشتنەوەی شارەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدا، کاری لەسەر گەشەپێدانی شانازییەکی لۆکاڵیی لەناو خەڵکی هەولێردا کرد، کە ساڵانێکی زۆر بەر ئەو زیادەڕۆییە شۆڤێنییەی سەرەوە کەوتبوون و بریندار کرابوون، تا ئەو ئاستەی ئێستا زۆرێک لە نوخبەی ئەو ناوچەیە دەستیان پێ کردووە «سی و یەکی ئاب»، کە پێشتر ڕەوایانە ڕەخنەی توندیان لێی هەبوو، وەک ڕووداوێکی گەش لە مێژووی هەرێمدا قسە لێدەکەن. گەشەپێدانی زیاتری شاری هەولێر بە بەراوورد بە سلێمانیی لەو پێناوەدا بوو. مۆدێرنیزەکردنی دراماتیکیی شاری هەولێر لە درێژەدا ئەوەندە ناڕەزایی بەدوای خۆیدا هێنا کە زۆرێک جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا لە ینک وەک ئاکامی تووڕەیی ئەو لە بێباکیی سەرانی تری ینک لەئاست ئەو تەفرەقەکردنەدا و درێژەدانیان بە هەمکاریی لەگەڵ پدک-دا، لێک دەدەنەوە.

هەر ئەو ناڕەزایەتییانە بوو لە تەفرەقەی نێوان هەولێر و سلێمانیی کە ئەو بڕیارە عەبەسییەی بەدوای خۆیدا هێنا کە شارێک بە یاسا و بە شێوەیەکی دائیمیی وەک «پایتەختی ڕۆشنبیریی» دەستنیشان بکرێت. بەڵێ کارێکی وا وەک نوکتەیەک دێتە بەرگوێ، بەڵام سیاسەتمەدارانی کوردستان بە هەموو جیدییەتێکەوە کردیان و هیچ ڕەخنەیەکی واش نەهات لەئاستیدا کە ببینرێت.

ناونانی ڕەسمیی شاری سلێمانیی بە «پایتەختی ڕۆشنبیریی» و بڕینەوەی بودجەی تایبەت بۆ گەشەپێدانی چالاکیی ڕۆشنبیریی تیایدا وەک موستەمافاتێکی دوای ئەو بڕیارە، یەکێک لە بڕیارە هەرە نادیموکراتیی و خراپەکانی ناو مێژووی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستانە کە زەمینە بۆ گەشەیەکی خواری خەتەرناک ساز دەکات لە کۆمەڵگەی کوردیدا. ئەو بڕیارە خراپە یەکێک لەو «دەستکەوت»انەیە کە بۆ ڕازییکردنی ئەو دیسکۆرسە سیاسییە هات کە شۆڤێنیزمی سلێمانیی پەیامی سەرەکییە لەناویدا و، نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەکەی بە هەموو سەنگێکەوە لە پشتی بوون.

مردووپەرستییەک کە زیندووکوژیی لێ دەکەوێتەوە
حیزب لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا بەچەشنی خێڵ، لەپێناو کۆکردنەوە و ڕاگرتنی ئەندامەکانیدا بەدەوری ئینتیمایەکدا کە جێگەی شانازیی بێت، زیاتر لە سیاسەتکردنی دەستپاکانە و بەرپرسانە، پێویستی بە درووستکردنی وەهمێکی وا هەیە کە ڕێکخراوەکەی ماڵێکی خاوەن ڕابوردوو و خاوەن ڕابەرێکی مردووی تەواو بێخەوشە کە ڕێبازێکی ڕوونی وەک دەلیل لە دوای خۆی بەجێ هێشتووە.

بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕێگەی درووستکردنی مەزار و عەرزکردنی ناڕەخنەیی ڕابوردووی نەوشیروان مستەفاوە، شانبەشانی پدک بۆ مستەفا بارزانیی و ینک بۆ جەلال تاڵەبانیی، خەریکی ئەم کارەیە. گرفتی ئەم مامەڵەیە لەگەڵ ڕابوردووی سیاسەتمەداراندا ئەوەیە کە سیگناڵێکی خەتەرناک بۆ بەرپرسانی سیاسیی دەنێرێت و پێیان دەڵێت: ترسی ناو و شۆرەتی خۆتان نەبێت لە مێژوودا، هەرچییەک بکەن، دوای مردن خەڵک (نا- ڕەخنەییانە) شیوەنتان بۆ دەکات. بە داڕشتنەوەیەکی تر؛ ئەمە بەرپرسیارییەتی و خۆ-بەبەرپرسزانین لەلای بەرپرسان و سیاسەتمەداران لاواز دەکات. نەمانی هەستکردن بە بەرپرسیداریی لای سیاسەتمەدار واتە سیاسەتمەدار واتێدەگات دەتوانێت «سواری سەری خۆی بێت» و هەزار و یەک کەتن و پێشێلکاریی و تەنانەت قەتڵیش بکات بەبێ ئەوەی ترسی لە عاقیبەت هەبێت.

پڕۆسەی دیموکراتیی و دۆزی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان ئەگەر تاکە گرفتێکی هەبێت ئەوا گرفتی نەبوونی هەستی ئەکاونتابیڵیتیی (بەرپرسیارییەتی) و ترس لە دادگا و لە مێژووە لای دەسەڵاتبەدەستان و نوخبەی سیاسیی. سەیری کەتنی دەستبردن بۆ ڕیفڕاندۆم و سەیری ڕەشیی مەلەفی مافی مرۆڤ بکەن لەژێر ڕابەرایەتیی مەسعود بارزانییدا. ئەو ئەگەرچی خۆی لە وتارێکدا دەڵێت ئەگەر دەرکەوت هەڵە بوو سازدانی ڕێفڕاندۆم لەو کاتەدا، ئەوا دەتوانن بە سیاسەتمەدارێکی فاشیل و هیچ نەزانم بزانن کە سواری سەری خۆم بووم و هەر ملم نا، بەڵام زۆر باش دەزانێت سبەی کە مرد چۆن لە خەڵکی کورد دەکرێتە سیاسەتمەداری حەکیم و دڵنەرمی مێژووی کورد و، چۆن هەموو بەها و نۆرمێکی حوکمداریی باش دەدرێتە پاڵ «ڕێبازی سیاسیی» ئەو و خەڵکیش باوەڕ دەکات.

کادێرە باڵاکانی گۆڕان بەچەکەوە لەکاتی پاراستنی مەزاەی نەوشیروان مستەفادا
لەم پێناوەدایە کە پێویست دەکات جورئەتمان هەبێت دەست بۆ باڵانسدانەوەی وەسفە موبالەغەپێکراوەکان ببەین و بە دەستنیشانکردنی فاکتی مێژووی پێداگریی لەسەر بەرچاوخستنی سەرڕاستانەی بایۆگرافیای سیاسیی سیاسەتمەداران بکەین. کورد وا خۆی پێناسە دەکات؛ کە میللەتێکی زیندووکوژی مردووپەرست بێت. ئەو زیندووکوژییەی ئەوان مەبەستیانە پشتگوێخستنی کەسانێکە کە شایان بە ڕێزن سەروەختێک کە لە ژیاندان. بەڵام ئەو مردووپەرستییە نا-ڕەخنەییەی کۆمەڵگەی کوردیی لەئاست سیاسەتمەدارانیدا پیشانیدەدات ئەوەندە خەتەرناکە کە بۆی هەیە زیندووکوژیی فیعەلیی گەورەی لێ بکەوێتەوە. هەر ئێستا مەحمود سەنگاویی دڵنیایە کە کاتێک دەمرێت مەراسیمێکی وا پڕ فوغان و هەرای بۆ دەکرێت کە دەنگی ئەوانە دەکاتە ژێرەوە کە لەو کاتەدا باسی کاوە گەرمیانیی دەهێننە پێشەوە.
بەم جۆرە دیموکراتییەت نایەتەوە سەر یەک. لەم ڕۆژانەدا تەنانەت ڤیدیۆی پێداهەڵدان بۆ مستەفا چاوڕەش درووست کرابوو و وەک خەباتکارێکی ناو مێژووی خەباتی ڕزگاریی نەتەوەی کورد پیشان درابوو، لەکاتێکدا ئەو پێش ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕینیش دۆستی ژێربەژێری حکومەتی بەعس بوو و فایلدار بوو.
لەئێستادا جڵەوی دەزگای ئەمنیی و زانیاریی و حیزب و حکومەت کەوتۆتە دەست نەوەیەکی تازە کە بە هەر چوار دەوردا کەتن دەکەن و مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن. جوانکردنی ڕابوردووی ناشیرینی سیاسەتمەداران خەتەرناکترین ئەکتی هاندەرانە دەبێت بەبەرچاوی ئەوانەوە مومارەسە بکرێت. نەوشیروان مستەفا لە شتێکدا لە هەموو بەرپرسەکانی تری ناو ینک و پدک زیرەکتر بوو. ئەو ئەوەی کەشف کردبوو کە ڕۆشنبیری ڕەخنەگری کورد ئینتیگریتیی (ڕاستگۆیی) شلە و بۆ دوورخستنەوەی ڕەخنەکانی لە خۆت پێویست ناکات بیکوژیت، بەڵکوو کافییە ببیتە دۆستی یان وێنەیەکی لەگەڵ بگریت.

ئێستا حیزب و ئەو هەوادارانە، بە هاوکاریی ئەو میدیا و میدیاکارانەی کە لە دوو دەیەی ڕابوردوودا هەرگیز ئامادە نەبوون ڕەخنەیەکی کاریگەر لەسەر نەوشیروان مستەفا لایان بڵاو بێتەوە، توانیویانە لە زیهنی خەڵکی کورددا بایۆگرافیایەکی بێخەوش بۆ بەشداریی سیاسیی نەوشیروان مستەفا جێ بخەن. ئەو کارە وایکردووە خەڵکێکی زۆر پێیانوایە کە نەوشیروان مستەفا ڕابوردوویەکی جێگەی شانازیی هەیە و، پێیانوایە ڕۆڵی گرنگی لە گەشەيپێدانی دیموکراتییەت لە هەرێمی کوردستاندا هەبووە و، پێیانوایە نەوشیروان مستەفا شایان بە ڕێزە. بێگومان من سەر بەوجۆرە خەڵکە نیم.[1]
ئەم بابەتە 334 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | http://cultureproject.org.uk/ 05-06-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-06-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 11-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 13-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 13-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 334 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,442
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,454
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!