ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,413
画像 105,688
書籍 19,152
関連ファイル 96,427
Video 1,307
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
زیکر لە خۆڵەمێشی دیموکراسییەتدا، سیاسەتی خەڵک وەک ئەڵتەرناتیڤ
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەهلا نەجمەدین

شەهلا نەجمەدین
شەهلا نەجمەدین
تەریقەت لە دیوەخانی حزبدا
بۆ تێگەیشتن لە ماناکانی حزب، ڕەنگە بەر لە هەر شتێک پێویستمان بە گەڕانەوەیەکی ژینالۆژی بێت بۆ دەستنیشانکردنی فۆڕمەکانی بەڕێوەبردن لە کۆمەڵگەی کوردیدا. بۆ ئەوەی بتوانین ئەم کارەش بکەین، پێویستمان بە تێڕامان و ڕوانینێکی گشتی تر هەیە بۆ کۆی دیاردەی حزبایەتی لە ئاستی جیهانیدا، تا بتوانین لە ئاستە لۆکاڵ و ناوچەیەییەکەدا کراوەتر مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەین و بۆ ڕیشەکانی درووستبوونی مۆدێلی سیاسەتکردن و پراکسیسی سیاسی بگەڕێین و ئەنتاگۆنیزم و چوونییەکی ناو ستراکتۆر و پێکهاتەکانی دیاگنۆس و شیکار بکەین.
ئەگەر سەدەی نۆزدە وەک بنەما لەبەرچاو بگرین تا کۆتایی کۆمۆنەی پاریس لە 1871دا، ئایدیای سیاسەت بریتی بوو لە ڕاپەڕین و هەستانەوە، لە کاتێکدا ئایدیای سیاسەت لە سەدەی بیستدا لەسەر خواستی حزبی و داواکردنی حزبایەتی چڕ بووبۆوە. بە مانایەک، سیاسەت لە سەدەی بیستدا دژ بە لێدان لە فۆڕمی کۆمۆنەیی و سیاسەتی نا حکومی پەرەی بە خۆیدا؛ بە هەردوو شێوازە تاک حزبی و فرەحزبییە-پەڕڵەمانییەکەیەوە. لێرەشەوە ئەوەی هەژموونی خۆی سەپاند پرسە کۆمەڵایەتی و چینایەتییەکانی کۆمەڵگە نەبوو، بەڵکوو ئایدۆلۆژیای حزبی بوو کە دەبووە ئەجێندای کار و جێبەجێ دەکرا. لەم نێوانەدا (لینین) دیاترین فیگەرە داڕشتنەوەی ناوەرۆکێکی نوێ بۆ حزب دەکات تا لەگەڵ خەبات دژ بە ئیمپریالیزمدا بگونجێت و ستالین ئایدۆلۆژیای حزبی سۆڤییەتی دادەڕێژێت و مۆسۆلۆنی حزبی فاشیستی و هیتلەریش پرۆگرامی حزبی نازی. هەموو ئەمانەش پێکڕا ئەو وەرچارخانە سیاسییە مانیفێست دەکەن کە سەدەی بیست بە گژ سیاسەتی سەدەی نۆزدەدا دەکاتەوە. بەڵام کارەساتەکانی فاشیزم و کۆمۆنیزم و نازیزم، زەرورەتێکی کۆمەڵایەتی و مێژوویی و سیاسی دەخوڵقێنێت تێیدا گەڕانەوە بۆ فۆڕمێکی جیاواز لە سیاسەت سەرهەڵدەدات کە خواستی خەڵک بۆ ژیانێکی شایستە نەکاتە قوربانی ئایدۆلۆژیای حزبی، کە ئەویش سیاسەتی خەڵکە[1].
ئەمە چاو پێداخشانێکی سادەبوو بە مۆدێلی حزبایەتی لە ئاستە جیهانییەکەیدا لە سەدەی نۆزدەیەم و بیستەمدا. هەرچی پەیوەندی بە ڕۆژهەڵاتەوە هەیە، دامەزراندنی حزبی سیاسی هەلومەرجێکی جیاوازی هەیە و ئاکامێکی جیاوازیش دەخاتەوە، چونکە حزب لە ڕۆژهەڵات وەک دەرئەنجام لە پێکدادانی خۆرهەڵاتەوە بە خۆراوادا بە نێوانگیریی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی درووستدەبێت، کە هەڵگری سیاسەتێکی (پان - ئیسلامیستی) بوو دژ بە وتار و هێزی کۆلۆنیالیستی ڕۆژاوایی. لەم نێوانەشدا میرنشینە کوردییەکان لەژێر کاریگەریی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدان، وەکچۆن عوسمانییەکانیش سەرباری دژایەتییان بۆ خۆراوا دەکەونە ژێر کاریگەریشیانەوە. ئەم پەڕینەوەیەی مۆدێلی حزبایەتی بۆ ڕۆژهەڵات دواتر لەناو بوونیاد و ستراکتۆرە کۆمەڵایەتییەکەیدا خەسڵەتە خۆراواییەکانی لێدادەماڵرێت، کە خۆیان لە ڕێکخراوێتی خەڵک و بەدیهاتنی کۆمەڵگەی مەدەنیدا دەبیننەوە و کاتێکیش دێتە ناو میرنشینە کوردییەکانەوە شوناس و مۆرکی قەبیلەیی پێدەبەخشرێت. ئەمەش دەبێتە فاکتەرێک، حزبی سیاسی لە جیاتی ئەوەی ببێتە ڕێکخراوێکی خاوەن پڕۆژە و ستراتیژی سیاسی و کۆمەڵایەتی، وەک ماشینێکی تۆخکردنەوەی پەیوەندییە خێڵەکییەکان درێژە بەخۆی بدات. ئاشکراشە کە خواستی خێڵەکی هەمیشە لە قەڵەمڕەوی خۆیی و پاراستنی ڕەمزییەتی خۆیدا ئیشدەکات و ئامادەشە لەم پێناوەدا هەموو شتێک بکاتە قوربانی؛ بە خودی خاک و خەڵکیشەوە. هەر بۆیە کاتێک لەم قۆناغەدا بەهۆی ململانێی ئیمپڕاتۆریەتی سەفەوی و عوسمانییەوە، میرنشینە کوردییەکان لاواز دەبن و فەراغی سیاسی درووست دەبێت، سەرۆک عەشیرەت و شێخەکان دەبنە بکەری سیاسی و جێگای میرەکان دەگرنەوە. مێژووی ئەم بەشداریی و داخڵبوونە ڕیشەیەکی دێرینی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ دوای سەردەمی فتوحاتی ئیسلامی، بەڵام وەک شکڵگرتن و ڕێکخراوبوونی لە فۆڕمی کیانی سیاسییدا، مێژووەکەی دەگڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەم.
تەریقەتی قادری کە دامەزرێنەرەکەی شێخ عەبدالقادری گەیلانییە، لە سەدەی نۆزدەوە گەیشتۆتە ناو سنووری دەسەڵاتی میرنشینی بابان و شێخ مارفی نۆدێیی ڕێبەر و مورشیدی بووە. تەریقەتی نەقشبەندیش مێژووی سەرهەڵدانی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چواردەیەمی زایینی و لەسەر دەستی شێخ محمەدی بوخارایی پەرەی سەندووە و مەولانا خالیدی نەقشبەندی (1779-1826) ، کە سەر بە تیرەی میکاییلی جافە، دوای گەڕانەوەی لە هندستان ئەم ڕێبازەی نوێکردۆتەوە و لەناو خەڵکی کوردستاندا بڵاویکردووەتەوە. هەرچی تەریقەتی قادرییە شوێنکەوتەکانیان دەروێشە و ناوەندی ئیرشادیان تەکییەیە، بەڵام شوێنکەوتوانی تەریقەتی نەقشبەندی پێیان دەوترێت سۆفی و ناوەندی ئیرشادیان خانەقایە.
لەو دەمەدا دوو بنەماڵەی شێخەکان باڵادەستبوون کە هەردووکیان سەر بە تەریقەتی قادری بوون؛ ئەوانیش بەرزنجەییەکان لە بەرزنجە و ساداتی نەهری بوون لە هەکاری. بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی تەریقەتی نەقشبەندی لەسەر دەستی مەولانا خالید، لایەنگرانێکی زۆر بۆ نەقشبەندییەکان زیاد دەبێت و ئەمەش وا دەکات ناکۆکییەکی گەورە لەنێوان شێخ مارفی نۆدێیی ڕێبەری تەریقەتی قادرییەکان و مەولانا خالیدی ڕێبەری نەقشبەندییەکاندا ڕووبدات. چونکە قادرییەکان پەرەسەندنی نەقشبەندیەکان وەک هەڕەشەیەکی گەورە دەبینن بۆ سەر دەسەڵات و هەژموونی خۆیان. لێرەوە ڕوونە کە فەراغی سیاسی دەسەڵاتی میرە کوردییەکان زەمینە بۆ دەرکەوتنی تەریقەتەکان دەرەخسێنێت، تەریقەت و سۆفیزم لە دیاردەیەکی فەردی و زوهدییەوە دەپەڕێتەوە بۆ کایەی سیاسی و دیوەخانی ماڵەمیران.
هەڵبەت لەمەدا ئایدۆلۆژیای دینی بە ڕادەیەک ڕۆڵ دەگێڕێت لەناو بوونیادی سایکۆلۆژیی و کۆمەڵایەتی ئینسانی کورددا، دۆخەکە وەک دۆخێکی دیتێرمینیستی دەردەکەوێت و لە مێژووی کوردیشدا وەک شانازییەکی نەتەوەیی باسدەکرێت. لە کاتێکدا ئەوە شکستی سیاسەت و کوورتهێنان و نەبوونی پڕۆژەیەکی سیاسی جدییە لەلایەن میرنشینەکانەوە، کە ڕێگا بۆ داخڵبوونی تەریقەتەکان دەکاتەوە. نەک وەک ئەوەی هەندێک لە ڕۆشنبیران لەمڕۆشدا هەمان دیاردە و دەرکەوتنەوەی تەریقەتەکان و پێشوازی لێکردنیان لەلایەن حزبی کوردییەوە بە شتێکی ئاسایی و مێژوویی دەبینن. هەموو ئەمانە تا ئێرە بۆ ڕونکردنەوەی خاڵێک گوتران کە پەیوەستە بە دۆخی حزب لە ئێستادا و دەرکەوتنی دیاردەی شێخ نەهرۆی کەسنەزانییەوە لەم بۆشاییە سیاسییەی کە کوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت، کە تا ڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی هەمان ئەو فەراغە سیاسییەیە کە لە لاوازبوونی میرنیشەنەکاندا دەرفەتی بە داخڵبوونی تەریقەتەکان دەدا بۆ ناو کایەی سیاسی و پانتایی کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا[2].
سیاسەت لە مەیزەکانی حزبدا
لە دوای ڕاپەڕینەوە، شکستی حزبە کوردییەکان؛ هەر لە شەڕی ناوخۆ و سی و یەکی ئاب و ڕادەستکردنەوەی کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانەوە، تا دەگات بە گەمەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان و حەڤدەی شوبات و شانزەی ئۆکتۆبەر و شکستی ڕیفڕاندۆم و کوشتنی ڕۆژنامەنووسان و دواجاریش قەیرانەکانی دیکەی وەک کێشەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و قەیرانی دارایی و بڕینی مووچەی فەرمانبەران و …هتد. دەتوانین دۆخی سیاسەتکردن و حکومڕانی لەسایەی دەسەڵاتی کوردیدا وەک گەمەی مەیز و ڕێکردن بەناو پێچەڵپێچدا وێنا بکەین. ئەوەی لە گەمەی مەیزدا ڕوودەدات، ونکردنی ئاڕاستە و گەیشتنە بە خاڵی کۆتایی و نەدۆزینەوەی دەریچەی ڕزگارییە لە سەرگێژبوون و خولخواردن. کەسی براوە؛ کەسێکە کە دەتوانێت لەناو ئەم پێچە ڕێونکەرانەوە ڕێگای درووست بدۆزێتەوە. بەڵام ئەوەی بەسەر سیاسەتدا هاتووە وەک ئامڕازی حکومڕانی لە دونیای ئێمەدا، ئەوەیە کە خودی حزبە کوردییەکان خۆیان بوون بە مەیز و هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەم وڵاتەیان بە بنبەست گەیاندووە. بە دەربڕینێکی تر؛ حزبە کوردییەکان مەیزێکن کە سەرانی حکومڕان لەوە کەوتوون تێیدا بکەری گەمەکە بن و بە هەموو مانایەک شەرعیەت و متمانەی ئەوەیان لە دەست داوە، کە بتوانن کەناڵی گەیشتن بە دەرەوەی ئەم هەزارلۆغانەیە بدۆزنەوە. ئەمەش دۆخێکی درووستکردووە کە تاکەکانی ئەم وڵاتە نەک هەر لە سیاسەتی حزبەکان بێزار ببن، بەڵکوو بە هەموو مانایەک لە خودی سیاسەتیش نائومێد ببن و ئیمکانی بەرەنگاریی و ئەکتی ڕادیکاڵانە لەناویاندا تا ڕادەی نەمان و پوکانەوە بڕوات. گەر لە نیگای ئاگامبێنەوە لە چەمکی “خەڵک” بڕوانین، دەتوانین بەوردی لەم سیاسەتی لە خەڵکخستنە تێبگەین. “خەڵک” لای ئاگامبێن ئەو چەمکەیە کە هەمیشە هەبووە و هەردەشبێت و بەردەوامیش لە خۆبەدیهێناندایە. خەڵک سەرچاوەی ڕووتی هەموو شوناسێکە و پۆتانشیەڵێکە لەگەڵ بەدیهاتنیدا پێویستە بە دژەکەی خۆی نەفی بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت لە بەدیهاتنی بەردەوامدا بێت[3].
گەر لەم گۆشە نیگایەوە “خەڵک”ی کورد شرۆڤە بکەین، هیچ کاتێک خەڵکی ئێمە نەیتوانیوە لەم مانا فیکریی و سیاسییەدا وەک هێزێکی کۆمەڵایەتی جەستەی سیاسی خۆی ئەزموون بکات. هۆکاری ئەمەش بەرەنجامی هەژاریی کولتوریی و ئەو فەزا سیاسییە خنکێنەرەیە کە دەسەڵاتی کوردی بەرهەمیهێناوە. ئەوەی لە مێژووی خەباتی بەناو ڕزگاریخوازی گەلی کوردەوە بەدەستهاتووە، بەسەرێک بارگاوی بوونی خودی هێزە کوردییەکان بووە بە ئەدگار و خەسڵەتی هێزە فاشی و ستەمکارەکان، بەسەرێکی دیکەش دابەشکردنی خەڵکبووە بەسەر شوناسی بچوک بچوکی حزبی و کوشتنی ئیمکانەکانی بەرەنگاری بووە لەناو جەستەی خەڵکدا وەک هەبوویەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی. خەڵکی کورد هەرگیز وەک هاووڵاتی و هاونیشتمانی وڵاتێک جێگای ڕێز نەبووە، بەڵکوو وەک ئەندامی پارتی و یەکێتی و مرۆڤی ئیماندار و لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن خوێنراوەتەوە. قەتیسکردنی خەڵک بەم شوناسانەوە وایکردووە هێزی خەڵک وەک جەستەیەکی ئاگایی گشتی و ڕادیکاڵ هەمیشە لە دونیای ئێمەدا ونبێت. ئەم پیوار و نادیارییەش بووە بە پێش زەمینەیەکی لەبار بۆ دەسەڵاتی کوردی وەک نوێنەری خەڵک درێژە بە فەساد و گەندەڵییەکانی خۆی بدات و تەنیا کار بۆ ئەوانە بکات کە ئاڵاهەڵگر و ستایشکارانی خۆیانن.
لە ئێستاشدا بەهۆی قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی حکومەتی هەرێمەوە، کەلێنێکی گەورە لەنێوان خەڵک و دەسەڵاتدا درووستبووە و تا دێت هەلومەرجی ژیانکردن بەرەو خراپتربوون دەڕوات. حزبەکان چیتر ئەو سەنگەی پێشووتریان نەماوە لە ئاستی سیاسیدا و لە ئاستی ڕەمزی و کەسێتی کاریزمییشەوە سەرکردە کاریزمییەکانیان لەدەستداوە، بۆیە زۆر بێباکانە زیکر لەناو خۆڵەمێشی دیموکراسییەتە ساختەکەیاندا دەکەن و هانا بۆ هەر کەس و تیرە و عەشیرەتێکی کۆمەڵایەتی و دینی خاوەن جەماوەر دەبەن تا بیکەنە ئامڕاز و خۆیانی پێ ڕزگار بکەن. هەرچی خەڵکیشە لەناو گێژاوێکی دەروونی-کۆمەڵایەتیدا دەژین و ئەزموونی میسیانیزم و مەهدیگەرایی دەکەن و بەردەوام لە چاوەڕوانی فریادڕەسێکدان بێت و لەم دۆخە ناهەموارە ڕزگاریان بکات، بێئاگا لەوەی خودی خۆیانن کە دەتوانن ببنە فریادڕەس و سیاسەتێکی ڕزگاریدەر سەرپێبخەن.
بەم دواییانە بینیمان چۆن حزبێکی وەک یەکێتی کە خۆی بە سۆشیال دیموکرات دەزانێت و هەر لە سەرەتای درووستبوونییەوە لافی مودێرن بوون و سێکیولاریزم و دژە بنەماڵەیی لێدەدات، چۆن ئیدیعای چەندین ساڵەی خۆی پشتگوێ دەخات و هانا بۆ تەکیەی تەریقەت و شێخ نەهرۆ دەبات وەک واریسی تەریقەتی قادریی و بنەماڵەی کەسنەزانییەکان. هەڵبەت ئەمە لە دوای ئەوەوە دێت کە شێخ نەهرۆ لە سەروەختی کۆچی دوایی باوکیدا، ژمارەیەکی بێشوومار دەروێشی سەر بە تەریقەتەکەی ڕوویان تێکردوو و سنوورە نێودەوڵەتییەکانیان بەزاند بۆ ئەوەی بەشداربن لە مەڕاسیمی ناشتنی ڕووفاتی جەنابی شێخدا. دوای نیشاندانی هێزی بنەماڵەیی و هەژموونی ئایینی خۆیان، شێخ نەهرۆ بەم دواییانە کۆشکێکی 15 پانزە ملیۆن دۆلاری لە شاری هەولێر کڕی و ویستی بارەگاکەی لە سلێمانییەوە بگوازێتەوە بۆ ئەوێ. ئەم کۆچ و بارە بە دیوە سیاسییەکەیدا مانای بردنی هەموو شوێنکەوتووانی تەریقەتەکەی بوو بۆ ژێر دەسەڵاتی پارتی. بۆیە بەرپرسە دیارەکانی یەکێتی ترسیان لێنیشت و جێگری سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاریان ڕاسپارد، تا دانووەستان لەگەڵ جەنابی شێخدا بکات و پێشنیاری ئەوە بکات شاری سلێمانی بەهۆی مەزاری باوکیانەوە بگۆڕن بۆ زیارەتگای شوێنکەوتوانی شێخی گەورە و هاو شێوەی نەجەف و کەربەلا، ببێتە شوێنی زیارەتکەرانی دینی و وەک سەرچاوەیەکی داهاتی ئابووریی و سەپۆرتێکی سیاسیش سوودی لێ ببینرێت.
دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز بەوەوە ناوەستن کە لەناوجەرگەی سلێمانیدا کە گوایە پایتەختی ڕۆشنبیرییە، زەوییەکی چەند هەزار دۆنمییان بۆ تەکییەی شێخەکان تەرخان کردووە، ئێستا دەیانەوێت شوناسێکی دەروێشانە و دینیش بە شارەکە ببەخشن. هەڵبەت ئەم گەمەیەی دەسەڵات تەواو ڕوونە و گەر کەمێک دەروونشیکاریانە لەم یارییە بڕوانین هەر زوو نەخشەکانی پشتەوەی دەبینین. لەم کات و ساتەدا یەکێتی لەناوخۆیدا پارچەپارچە بووە و هێندەی باڵی هەیە نیو هێندەی ئەوە جەستەیەکی نییە بۆ پێوە لکاندنی ئەم باڵانە، جگەلەوەش هەموو باوکە کاریزمی و ڕەمزییەکانی لەدەست داوە و لە دۆخی بێباوکیدا دەژیی. بەوەشدا مۆدێلی حزبایەتی لەم ناوچانە هێشتا ئەو بوونیادە کۆنانەی لەدەست نەداوە کە پێشتر ئاماژەم پێدان و لە سەدەی نۆزدەیەمدا باڵادەست بوون، هەمیشە خواستێکی بەردەوام بۆ ئامادەیی باوک چ وەک چەقی دەسەڵات و چ وەک دەسەڵاتی ڕەمزیش لە ئارادایە. بە دیوەکەی دیکەشدا ئینسانی ئێمە بەوەدا کە هەر لە بوونیادی کۆمەڵایەتی و خێزانییەوە دەروونی ڕادەهێنرێت بە حزوری باوک چ لە ناو خێزان و چ لە قوتابخانە و چ لە ئاستی سیاسیدا، سایکۆلۆژیایەکی لەبار و ئامادەی هەیە بۆ قبووڵکردنی هەر جۆرە باوکێک، بەو مەرجەی ئەم باوکە بتوانێت دەستی شکۆ و نەوازش بەسەریاندا بهێنێت.
لە ئێستاشدا کە باردۆخی سیاسی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی بە بنبەست گەیشتوون، یەکێتی دەیەوێت لە ڕێگای هیممەتی شێخی کەسنەزانەوە باوکێکی نوێ درووست بکات، ئەگەرچی لە ڕووی بیروبۆچوونەوە باوکێکی زڕیشە، بەڵام بۆ ڕزگارکردنی خۆی لەم دۆخی نغرۆبوونەدا عەسای سیحری دەداتە دەستی شێخ و دەیخاتە پێش خۆیەوە، تا بتوانێت لە ڕێگایەوە پێگەی خۆیی و بەرژەوەندییە حزبییەکانی دەرباز بکات و لە خنکان ڕزگاریان بکات. ئەم بۆ شاییە سیاسییەی ئەم گەمەیەی تێدا ئەنجام دەدرێت، بە ڕوونی ئەوەی لێوە دەبینرێت کە چۆن لەسەدەی نۆزدە و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا شێخەکان دەبوونە ڕابەری نەتەوەیی، لەمڕۆشدا هەمان جەوهەرە خۆی دووبارە دەکاتەوە بەڵام لە کۆنتێکست و هەلومەرجێکی نوێدا.
ئەوەی پێویستە لەم چرکەساتەدا دژ بەم سیناریۆ کۆمیدییە برەوی پێبدرێت، ئەوەیە هەوڵ بۆ داهێنانی سیاسەتێکی نوێ بدرێت لە ناو ئەم فەراغە سیاسییەوە کە لە واقیعەکەدا دەگوزەرێت، سیاسەتێک کە تێیدا باوک و سەرکردە و ڕابەر و پێشەوا و فریادڕەسەکان ئەولەویەت نەبن و نەکرێنە مەرجەع، بەڵکوو هەڵقوڵاوی خودی خەڵک خۆی بێت و لە خەڵکەوە بۆ خەڵک دەست پێبکات و هەر بە خەڵکیش کۆتایی پێبێت.
لە بەیعەتی حزبەوە بۆ سیاسەتی خەڵک
مەترسی ئەم گەڕانەوەیە بۆ باوەشی مەرجەعیەت و تەریقەت و عەشیرەتگەرایی، بە تەنیا لەوەدا کوورت نابێتەوە کە پڕۆژەی حکومڕانیکردن و سێکیولاریزم و حزبی سیاسی وەک دامەزراوەیەکی کۆمەڵگەی مەدەنی فەشەل دەهێنێت، چونکە دەمێکە دەسەڵاتی کوردی ئەم شکست و تێکشکانەی ڕاگەیاندووە. خاڵی مەترسیداری ئەم کوورتهێنانە سیاسییە لەوەدایە کە دەستکاری کۆی ژیانی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییە ئینسانی و کولتورییەکانمان دەکات. ئەوەی کە حزبێکی وەک یەکێتی لەبەر بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆی ئامادەیە ببێتە حزبێکی پۆپۆلیست و خۆی بکاتە مورید و بەیعەت لە تەریقەت وەربگرێت، ئەو ڕاستییەمان بۆ دووپات دەکاتەوە، کە ئەم حزبە هیچ پڕۆژە و ئەجێندایەکی سیاسی و کولتوری و ڕۆشنبیری بۆ ئەم شار و وڵاتە پێ نییە و ئەوەیشی لە پێشتردا ئیدیعای دەکرد نەک هەر نەیتوانی لانی کەمی جێبەجێبکات، بەڵکوو خۆی ڕێگرە لە بەردەم هەر هەوڵێکی جدیی تاکەکەسی و گرووپیدا بۆ باشترکردنی ژیانی ئینسان لە دونیای ئێمەدا.
شەرعییەت وەرگرتن لە موقەدەس و مەرجەعیەتی دینییەوە، واتە ڕێگا خۆشکردن بۆ کردنەوەی تەکییە و مزگەوت و مەرقەد و سەکۆی بانگخوازی و پەخشکردنەوەی ئایدۆلۆژیای دینی، واتە دابەشکردنی کۆمەڵگە بەسەر ڕووبەری حەرام و حەڵاڵی دینیدا و کوورتکردنەوەی پەیوەندییە ئینسانییەکان بۆ ئەخلاقی و نا ئەخلاقی و کوشتنی هەمەڕەنگی و فرەپۆشی بۆ یەک ڕەنگی و حیجاب و مانتۆ، واتە کردنی ژن بە کەنیزەک و ڕێگەدان بە فرەژنی و زەوتکردنی دونیا و کوشتنی خەونی منداڵان و پڕکردنی دەروونیان بە ئەفسانەی دینی و ترس و خۆفی دۆزەخ و ڕەتکردنەوەی ژیان بە شێوەیەکی ماسۆشیانە. واتە کوشتنی وزە و ئینێرژی کچ و کوڕە گەنجەکانمان و حەرامکردنی شانۆ و هونەر و موزیک و سەما و داخستنی هۆڵی سینەماکان. بە کوورتی ڕۆشتنە ژێرباری ئایدۆلۆژیای دینییەوە، واتە پڕکردنی کۆمەڵگە بە دوالیزمی دینی و کوشتنی ئازادی و پلورالیزم و فرەیی و پێکەوە ژیانی شارستانیانە. چونکە لەبەرانبەر هەر حوکم و دامەزراوەیەکی دینیدا، ڕووبەر و وتاری دامەزراوە کولتوریی و ڕۆشنبیریی و هونەرییەکان بەرتەسک دەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە لە ئێستادا بکرێت، ئەوەیە کە دەنگی ناڕەزایی سنووری ڕەخنە تێپەڕێنێت و وەک فاکت و زەرورەتێکی کۆمەڵایەتی بە ڕووی سیاسەتی چەوتی حزب و دژ بە کەربەلاکردنی سلێمانی و هەر شارێکی دیکەی کوردستان و ناوچەکەدا، وەک هێزێکی کۆمەڵاتی خۆی مانیفێست بکات و سیاسەتی کەرنەڤاڵی و کولتوریی پەرە پێبدات. سیاسەتێک، داماڵراو بێت لە هەر شوناسێکی پێشوەختە پێدراو لەلایەن حزب و ئۆپۆزسیۆن و هێزە سیاسییەکانی دیکەی ناو کوردستانەوە. سیاسەتێکی بێ شوناس، کە بتوانێت لەناو بەرەنگاریی و نواندنی ئەکتی ڕادیکاڵدا خۆی فۆرمیولە بکات و ببێتە هێزی سیاسی، نەک ئەوەی بە پڕۆگرام و ئایدۆلۆژیای پێشوەختەوە کۆمەڵێک ڕەمز و ئایکۆن درووست بکات و دواتر کۆی پۆتێنشیەڵی خەڵک و هاووڵاتییان بکاتە خزمەتی ئەم ڕەمز و ئایکۆنانەوە.
دۆخی دونیای ئێمە دۆخێکە پێویستی بە مۆدێلێکی نوێی سیاسەتکردن و بەرەنگاری هەیە، نەک گەڕانەوە بۆ ناو باوەشی حزبی تەقلیدی و تەریقەت و درووستکردنی مەرجەعیەت و زیندووکردنەوەی نەریتی ڕیش سپی و سەرۆک خێڵ و گەڕانەوە بۆ دوو سەدە بەر لە ئێستا بە بیانووی پڕۆژەی گەشتیاریی دینیی و چارەسەرکردنی قەیرانەوە. واتە دەبێت جۆرێک لە ڕادیکاڵیزم و بەرەنگاریی پشوودرێژانە سەرپێ بخرێت کە فۆڕمی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەش تێپەڕێنێت، چونکە ناکرێت هەموو جارێک خەڵک بێنە سەرجادە و خوێنی خۆپیشاندەران بەهەدەر بڕوات و وەرچەرخانێکی بوونیادی بەدوای خۆیدا نەهێنێت. ئەوەی دەتوانێت دونیای ئێمە ڕزگار بکات، گەڕانەوەیەکی نۆستالیژی نییە بۆ دەستگرتن بە مۆدێلکی خەباتەوە کە لە سەدەی نۆزدەدا میرنشین و شێخ و تەریقەتەکان لە خراپترین فۆڕمدا درووستیان کردووە. بەڵکوو کرانەوەیە بەسەر تازەگەریی و فڕێدانی کاژی خێڵەکیانەدا، خۆ ئامادەکردنە بۆ ئەکت و بەرەنگاریی لە فۆڕمێکی نوێ و داهێنراودا، کە بە کۆنتێکست و هەلومەرجی بابەتیانەی ژیانی ئینسانی ئێمە بخوات. تا لە میانەیەوە بتوانین سەرلەنوێ کۆی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئینسانییەکانمان و فەزای سیاسی و کولتوریمان هەموار بکەینەوە و مانایەکی دیکە بۆ سیاسەت و حکومڕانی و بەڕێوەبردنی وڵات بگەڕێنینەوە.
سەرچاوەکان
[1]. LAZARUS، SYLVAIN. “LENIN AND THE PARTY، 1902-1917.” LENIN RELOADED: TOWARD A POLITICS OF TRUTH. EDS. SEBASTIAN BUDGEN:
HTTP://LEFT.BY/WP-CONTENT/UPLOADS/2016/09/SEBASTIAN_BUDGEN_STATHIS_KOUVELAKIS_SLAVOJ_ZIZEBOOKZZ.ORG_.PDF
[2]. د. جەعفەر عەلی ڕەسوڵ، (سۆفیزم و کاریگەریی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی گەلی کورددا 1880
-1925) مەڵبەندی کوردۆلۆجی/ سلێمانی 2008 لا: 42- 51
[3]. MEANS WITHOUT END، NOTES ON POLITICS، AGAMBEN، GIORGIO، THEORY OUT OF BOUNDS-VOL. 20، (P:29 2000) UNIVERSITY OF MINNEAPOLIS PRESS-US. HTTPS://MONOSKOP.ORG/IMAGES/3/3C/AGAMBEN_GIORGIO_MEANS_WITHOUT_END_NOTES_ON_POLITICS_2000.PDF.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは179表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | http://cultureproject.org.uk/ 14-01-2021
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
Publication date: 14-01-2021 (3 年)
ブック: 文化
ブック: 社会学
プロヴァンス: Kurdistan
Technical Metadata
アイテムの品質: 97%
97%
は、 ( هەژار کامەلا 10-07-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( سروشت بەکر ) på 13-07-2023
最近の( سروشت بەکر )によって更新この商品: 13-07-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは179表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.120 KB 10-07-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,413
画像 105,688
書籍 19,152
関連ファイル 96,427
Video 1,307
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.296 秒(秒) !