پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,526
وێنە 106,144
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,537
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لە بەختەوەرییەوە بۆ بەدبەختی، سەبارەت بە ڕۆمانی لافاو
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە بەختەوەرییەوە بۆ بەدبەختی، سەبارەت بە ڕۆمانی لافاو

لە بەختەوەرییەوە بۆ بەدبەختی، سەبارەت بە ڕۆمانی لافاو
ناونیشانی بابەت: لە بەختەوەرییەوە بۆ بەدبەختی، سەبارەت بە ڕۆمانی لافاو
ڕانانی: ئیدریس عەلی

ڕۆمانی (لافاو) یەکێکە لە شاکارە جوانەکانی نووسەری ناوداری فەڕەنسی (ئێمیل زۆلا) و لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ (ئەردەڵان عەبدوڵڵا) ەوە، بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، ئەم ڕۆمانە یەکێک لەو کۆمەڵە پەڕتووکە نوێیەی کە دزگای چاپ وپەخشی سەردەم، لە پێشانگای نێودەوڵەتی پەڕتووکدا، ڕۆژی 18-11-2021 لە شاری #سلێمانی# بەشداری تێدا دەکات.
وەرگێڕی ئەم پەڕتووکە شارەزاییەکی باشی لە دنیای فراوان و فرەڕەهەندەکەی ئەم نووسەرە گەورە فەڕەنسییە هەیە و پێشتریش لە دووتوێی پەڕتووکێکدا لێکۆڵینەوەی خۆی سەبارەت بە ژیان و ڕەهەندەکانی ئەم نووسەرە چاپ وبڵاوکردۆتەوە، بێگومان هەر وەرگێڕێک بەم ڕادەیە مەعریفە و شارەزایی لەسەر هەر نووسەرێکی جیهانی هەبێت، چاوەڕێی ئەوەی لێ دەکرێت جوانترین و بێ گرێترین وەرگێڕان پێشکەش بە پەڕتووکخانە و خوێنەری کوردی بکات.
ڕۆمانی لافاو، بە سرووشتی خۆی ڕۆمانێکە تێیدا خوێنەر بەر چەندین ئاست لەژیان، دۆخ و جیاواز و تێما دەکەوێت، دیارترینیان بوونی ململانێی مرۆڤە لەگەڵ دیاردە و کارەساتە سرووشتییەکاندا، ئەوەش لەپێناو مانەوە لەژیاندا، هاوکات ئەو دیوە پەنهانەی مرۆڤمان پیشان دەدات کە لە ناخی خۆیدا هەڵگری چەندین تایبەتمەندیی سرووشتیی و خودییە، لەوانەش بوونی تەماع و باوەشکردن بە ژیاندا و بینینی هەموو شتەکان لە چوارچێوەی قازانجپەرستی و هەوڵی زیاتر و پتر بۆ پاوانکردنی هەموو شوێنەکان بۆ خودی خۆی.
ڕۆمانی لافاو بە قەبارە گچکەیە و خوێنەری وریا لە ماوەی تەنیا یەک کاتژمێردا تەواوی دەکات، بەڵام لە ناوەرۆکدا بێئەنداز گەورەیە و زۆریک لە ڕووداو و دیمەن و کەسایەتییەکانی تا ماوەیەکی زۆری داهاتوو، لە خەیاڵ وزیهنی خوێنەردا دەمێنێتەوە و بەردەوام دەیانهێنێتەوە پێشچاوی خۆی، چیرۆکی سەرەکیی ڕۆمانەکە لە ڕووداوێکی واقیعییەوە وەرگیراوە و ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی نووسینی (ئێمیل زۆلا) و بەو شێوازەوە بەرهەمەکانی دەناسرێنەوە، بەڵام لەسەر ئاستی زمان و تەکنیک و ڕووداو و شێوازی گێڕانەوە شاعیریانەکەی، بە ئەندازەیەک هونەراندوویەتی، کە خوێنەر کتومت وا هەست دەکات لە بەردەم شاشەیەکی گەورەی سینەمادایە و ڕووبەڕوو بەر دیمەنە ترسناکەکان و ڕوخساری تۆقیو و ناخی هەڵچووی کاراکتەرەکان دەکەوێت.
ئەم ڕۆمانە یەک مانگ دوای کارەساتە سرووشتییەکە نووسراوە و تێیدا شاپاڵەوانی حیکایەتەکە ژیانی ڕابردووی خۆی دەگیڕێتەوە، بە دەستپێکێکی بەهێز کە تێیدا خۆی دەناسێنیت، خوێنەر وەدووی خۆی دەخات و دەیانبات بست بە بستی ئەو شوێنانەیان پیشان دەدات کە کارەساتە تراژیدییەکە ڕوویداوە، یەک ئەو کارەکتەرانەیان پێ دەناسێنێت کە هەندێکیان لافاوەکە ڕایماڵین و نوقومی مەرگی کردن، هەندێکیشیان لە ململانێی نێوان مەرگ و ژیاندا، بڕست و حەوسەڵەیان نامێنێت و بە جۆرێک دووچاری دۆخی شێواوی دەروونی دەبنەوە، کە تەنیا دەریچەیەکی ڕزگاربوون لە لەخۆکوشتندا دەبیننەوە.
لویس ڕۆبیۆ، پاڵەوانی ڕۆمانی (لافاو) ە، جوتیارێکی بەختەوەرە و خۆی وتەنی لە ئاسمانەوە خێر وقازانج و بەرەکەت باریوە بەسەر خۆی و کێڵگە و ئەرزەکانیدا، تەمەنی حەفتا ساڵە و لە گوندی سان ژوری دەژی، هاوسەرەکەی مردووە و ئەم لە خانوە گەورەکەیدا نە ئارامی لەگەڵ کوڕ و کچ و برا و نەوەکانیدا دەژی، لویس، زۆر بەوردی باس ئاکنجیانی خانوەکەی دەکات، ناوی یەک بە یەکیان و سرووشت و تەمەن و ئاستی خێزاندارییان دەخاتە ڕوو، ڕەنگە خوێنەر لە سەرەتادا پێی وا بێت ناساندنی ئەم کەسانە زیادەن، بەڵام لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ڕەوتی ڕووداوەکاندا خوێنەر بۆی دەردەکەوێت کە ئەو وردەکارییە چەند گرنگ بووە لە ناساندیاندا.
لە ماڵەکەی لویسدا، لە گوندە ئارامەکە، هەموو شتێک بەپێی یاسا ونەریتی تایبەت بە خۆی بەڕێوەدەچێت، هەمووان کار و وەزیفەی خۆیان دەزانن و تەنانەت لە کاتی نانخواردن ودانیشتیان بە دەوری مێزەکەدا، هەرکەسە و بەپێی تەمەن و جێگە و ڕێگەی خۆی کورسی بۆ دانراوە، گەورەکان لە بەشی سەرەوە و بچووکەکانیش لە بەشی خوارەوە، لویس لەو جوتیارە بەختەوەرانە بوو کە هەموو شتێک لە بەرژەوەندیی ئەودا بوو، قازانجێکی زۆری لە کێڵگە و ئەرزەکانی دەست دەکەوت، ئەمەش وای لێ کردبوو لە جووتیارێکی سادەوە خەریکبوو وردەوردە سرووشتی چینایەتی دەگۆڕا بە کەسێکی دەوڵەمەند و خاوەن موڵک و زێدەبایی و سەرمایە، هەر بۆیە لەگەڵ ئەو گۆڕانە چینایەتییەدا، خەون و بیرکردنەوەکانی ئەمیش گۆڕانیان بەسەردا هات، خەونەکانی بۆ فراوانبوونی زەوی و زارەکەی و ئەسپ و مەڕوماڵاتەکەی زیاتر بوو، چاوی لەوەبوو خانوەکەی بکات بە چەند قاتێک و کاتێک هەرکام لە نەوەکانی بچنە ژیانی هاوسەرییەوە، ئەم قاتێکی دیکە بۆ خانوە گەورەکەی زیاتر بکات، بیری دەکردەوە لە داداهاتوودا خانووەکەی سەری دەگاتە هەور و بزەیەکی تێر و تۆخ ڕۆ دەنیشتە سەر لێوەکانی و دڵی تژی دەبوو لە شادی، بە گشتی لای پیرەی جووتیاری بەختەوەر پێوەری شانس و بەخت ئەوەیە کەسەکان لەگەڵ یەکدیدا شەڕ نەکەن پارەی زۆر کۆبکەنەوە و نەوەی زۆر بخەنەوە، بۆ خۆیشی هەروای کردووە، پارەی زۆری کۆکردووەتەوە و کەسێکی بێکێشە بووە و نەوەی زۆری ستۆتەوە.
یەکێک لەحیکمەتەکانی ئەم ڕۆمانە ئەوەیە کە فێرمان دەکات چاوی تەماع و بەرژەوەندیخوازیمان هێندە زۆر نەبێت، فێرمان دەکات کەپارە و سەرمایە ناتوانن مرۆڤ لە هەندێک قەیران و دۆخی تەنگانەدا بپارێزن، بۆ ئەم مەبەستەش (ئێمیل زۆلا) ڕەوتی ڕوودا و گێڕانەوەکە لە دۆخێکەوە دەبات بۆ دۆخێکی تر، ئەو ژیانە ئارامەی باڵی بەسەر گوندەکەدا کێشاوە دەشێوێت و مەرگی بە کۆمەڵی مرۆڤ و درەخت و ئاژەڵان، لە بەرگی لافاوێکی دڵڕەق و بێڕوحمدا ناوچەکە بە تاریکی دەتەنێت و چ هیوایەکیش نامێنێت و (لویس) لە جووتیارێکی بەختەوەرەوە دەبێت بە بەدبەختێکی تەنیا و نە سامانەکەی بۆ دەمێنێتەوە، نە هیچ کام لە منداڵ ونەوەکانی.
بەهۆی بەردەوامیی شەست کاتژمێر بارانبارینەوە، ڕووباری نزیک گوندەکە پڕ دەبێت و لافاو بە پانتایی ناوچەکەدا بڵاودەبێتەوە، لویس کاتێ هەست بە گەیشتنی مەترسی دەکات بۆ سەر ماڵەکەی، سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە دەباتە قاتی سەرەوە و بەو ئومێدەی لافاوەکە دامرکێتەوە و مەرگ زەفەریان پێ نەبات، یەکێک لە دیمەنە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی ئەم بەشە ئەوەیە سیمای سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە ترس دایدەگرێت، دڵەڕاوکە و تێکچوونی باری دەروونیان دەگات بە شوێنێک کە چیدی بڕوایان بەوە نامێنێت کەسیان بە سەلامەتی لێی دەرچن، لەم دیمەندا مرۆڤگەلێک بەرجەستە دەبن کە بە هەموو شێوازێک ململانێ دەکەن لەگەڵ مەرگدا، ژیان و شیرینی و چێژەکانی ژیان لەو ساتەدا سەد بەرابەر بەها و گرنگیی زیاتر پەیدا دەکات، لە چاوی هەر کەسێکدا بڕوایەک دەبینرێت کە وەک مۆم لە بەردەم زریانی مەرگدا خەریکە دەتوێتەوە، نووسەر بە جۆرێک ترس و هەڕەشەی مەرگی لە ڕێگەی لافاوەکەوە وێنا کردووە، کە هیچ خوێنەرێک نییە وا هەست نەکات خۆی یەکێکە لە قوربانییەکان.
سەرەنجام دۆخی ئەندامانی خێزانەکە بە شوێنێک دەگات، کە هەر یەکەیان بە جۆرێک دەبنە قوربانی و لافاوەکە ڕایاندەماڵێت، بەڵام غەمگینترینیان ئەوانەن کە هیچ هیوایەکیان بە ژیان نامێنێت و لە پڕۆسەیەکی خۆکوژیدا خۆیان هەڵدەدەنە نێو لافاوەکە، ڕۆژی دواتر کە ناوچەکە ئارام دەبێتەوە و خۆر هەڵدێت، پیرەی جووتیاری بەدبەخت خۆی تاک و تەنیا دەبینێتەوە و لە دۆخێکی نائارامدا بڕیار دەدات کە هەرچی لە کێڵگە و سەروەت و سامان و زەوییەکانی هەیە یبەخشێت بەو خێزانانیە کە منداڵیان هەیە، ئەو کارەسات سرووشتییە و دۆخە غەمگینەی دوای مردنی سەرجەم منداڵ و برا و نەوەکانی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، گۆڕانێکی ئەوتۆ لە شێوازی ژیان و بیرکردنەوەیدادرووست دەکەن، کە خوێنەر لە شوێنی خۆیەوە نەفرەت بۆ ئەوانە دەنێرێت کە تێر نابن لە ژیاندا و چەندیان هەبێت، هێشتا هەر چاوەڕێی زیاتر دەکەن.
لە ڕاستیدا ئەم نووسینە هیچ نییە جگە لە هەوڵێکی سادە و بە زمانێکی سادە، بۆ ئەوەی خوێنەر هان بدەین خۆیان لە چێژ وجوانیی ئەم ڕۆمانە بێبەش نەکەن. [1]
ئەم بابەتە 235 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 10-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-11-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 235 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
دەربارەی وشە
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
باوان و منداڵان
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,526
وێنە 106,144
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,537
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
دەربارەی وشە
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
باوان و منداڵان
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.578 چرکە!