پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,119
پەرتووک PDF 19,168
فایلی پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
یاداشتنامەی پزیشکێکی پێشمەرگەم خوێندەوە
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یاداشتنامەی پزیشکێکی پێشمەرگەم خوێندەوە

یاداشتنامەی پزیشکێکی پێشمەرگەم خوێندەوە
ناونیشانی بانەت: یاداشتنامەی پزیشکێکی پێشمەرگەم خوێندەوە
ئامادەکردن: گۆران هەڵەبجەیی

{کە لێرەوە سەیری ژیانی خۆم دەکەم 1961-1989} ، ناونیشانی یاداشتنامەکەی دکتۆر فایەق گوڵپیە ، کە بەشێکی گرنگ لە ژیاننامەی خودی گوڵپی تێدا تۆمارکراوە .ئەم پەڕتووکە ساڵی [2018] کەوتووەتە بەر دیدی خوێنەر، لەهەندەرانیش ئەوانەی خولیای خوێندنەوەیان هەیە ، بەدەستیان گەشت و بەناوەرۆکەکەی ئاشنا بوون.
بەندەش لە ڕێگەی خودی دکتۆر فایەقەوە پەڕتووکەکەم بە [PDF] پێگەیشت.
خوێندنەوەی یاداشتنامە ئیدی هی هەر کەسێک بێت، یەکێکە لە ئارەزووەکانم ، چێژێکی تایبەت لە خوێندنەوەیان دەبینم ، بەتایبەتی گەر ڕاستگۆییان تێدا بەدی بکەم .تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە یاداشتنامەی کەسایەتییە کوردی و عەرەبی و جیهانییەکانم خوێندووەتەوە.بەکوورتی هی هەرکەسێکم بەردەستکەوتبێت یا بیستبێتم کە کەوتووەتە بەردەستی خوێنەر ، خێرا هەوڵی بەدەستهێنانیم داوە.
سەبارەت بەمەی دکتۆر فایەقیش ، سەرەتا کاک سەلام محەمەدی برادەرم بە ئیجابی باسی ئەم پەڕتووکەی بۆکردم کە خۆی بەدەستییەوە بوو، ، پاشان بۆ وە دەستهێنانی داوام لە دکتۆر کرد ، بەسوپاسەوە ناردی بۆم.
هەوڵەدەم بە پێی خوێندنەوە تێڕوانینی خۆم بۆ ڕووداوەکانی دووتوێی ئەم یاداشتنامەیە، هەڵسەنگاندنێکی بابەتیانەی بێلایەنەی بۆ بکەم.لە کۆتایدا خوێنەر سەرپشکە لە حکومدان بەسەر هەڵسەنگاندنەکەمدا، کە هیوادارم سەرکەوتووبم تێیدا.
=KTML_Bold=دکتۆر فایەق لە پێناسەیەکی شایستەدا=KTML_End=
بەرلەوەی بچمە قووڵایی باسەکەوە ، لەسەر ڕۆشنایی ئاشنایی و پەیوەندیم لەتەکیدا ، دەخوازم کەمێک سەبارەت بە کەسایەتی خودی دکتۆر بنووسم.
لەسەرەتای حەفتاکاندا لە قوتابخانەی ناوەندی #شارەزوور# لە هەڵەبجە بۆ دووساڵ هاوپۆلم بوو، زۆر بەخێرایی بووینە برادەر ، هەستم کرد زۆر جیاوازە لە هاوپۆلەکانم، کەسێکی بە ڕەوشت، هێمن، کەمدوو ، ڕووخۆش و زرنگ و زیرەک ، {یەکەمی پۆلەکەمان بوو} ، هیچ شتێکی لێ عاسی نەدەبوو ، لە هەموو وانەکاندا پەرفەکت بوو.بیرم دێت جارێک وانەی عەرەبیمان هەبوو بابەتی[ئیعراب]نازانم بە کوردی پێی دەڵێن، لەوانەیە شیکاری پێ بڵێن، من زۆر کۆڵەوابووم تێیدا و حەزم پێی نەبوو، زیاتر ئارەزووم لە [انشاء] داڕشتن هەبوو، ئەو ڕۆژە مامۆستاکەمان لەسەر تەختەڕەشەکە دوودێڕ شعری درێژی کلاسیکی نووسی ، پێم وابێت هی{ ئەحمەد شەوقی-امیر الشعراء} بوو ، پرسی کێ دەتوانێت ئیعرابی بکات ؟هەموو سەرمان کزکرد ، من لەژێرەوە سەیری دک[H1] [H2] تۆر فایەقم کرد، هێندەی پێنەچوو دەستی بەرزکردەوە ، پاشان دەستی کرد بە ئیعرابکردن، ئێمەش بەسەرسامیەوە سەیرمان دەکرد، کە کۆتایی هات مامۆستاکە سوپاسێکی گەرمی کرد کە بێ هەڵە ئەوکارەی ئەنجامدا.
پەیوەندیمان پەرەی سەند ، جگە لە خوێندنگا لەدەرەوەش یەکترمان دەدی ، بۆ نموونە بەهاران بۆسەعی کردن دەچوین بۆ ڕێگەی [عەنەب ]، یاخود جاروبار لە چایخانەیەک کە بەرانبەر سینەماکەی هەڵەبجە بوو دادەنیشتین ، چەندین جۆر قسەوباسمان دەهێنایە گۆڕێ.پێم وابێت تاکە باس کە خۆمان بەدوور دەگرت لێی سیاسەت بوو. بەشبەحاڵی خۆم ڕێزێکی زۆرم بۆ ئازایەتی و گیانفیدایی باوکی هەبوو.ئەز سەربە ئایدۆلۆجییایەکی چەپی ئێراقی بووم ، لەوە دەترسام باسێک بکەمەوە و ئەو وەک هێرش بۆ سەر ڕێبازەکەی باوکی لێکی بداتەوە، و بەوە هەستی بریندارببێت ، بۆیە تا بۆم کرابێت باسی سیاسەتم نەدەکردەوە.
پاش شەهیدبوونی باوکی وەک خۆیشی لە پەڕتووکەکەیدا ئاماژەی پێداوە بەدۆخێکی سەختی نالەباری ژیاریدا تێدەپەڕن، بەڵام ئەم دۆخە هەرگیز لە ژیانی دکتۆردا هەستی پێنەدەکرا، هەرگیز گلەیی لەبەختی خۆی نەدەکرد، هێندە نەفس بەرز بوو لە هیچ کاتێکدا ڕێگەی نەدەدا ببێتە جێگەی بەزەیی.ڕاستە ئەو هەژاربوو ، وەلێ لەناخ و هزردا زەنگین بوو.
پاش کۆتایی ناوەندی من چومە ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ ، ئەویش لە ئامادەیی درێژەی بەخوێندن دا.
هەرجارێک لە هەڵەبجە بوایە یا #سلێمانی# گەر بەڕێکەوت یەکترمان بدیایە ، ئیدی لە دەمی خوێندندابوایە یادەمی سەربازیم، هەر بە گووڕوتینەکەی جارانەوە باوەشمان بۆ یەکتر دەکردەوە.
دەمێک ساڵی[1991] بۆیەکەم جار سەردانی کوردستانم کرد ، دکتۆر فایەق یەکێک لە هاوڕێ دێرینەکانم بوو کە تامەزرۆی بینینی بووم، ئەوە بوو سۆراغیم خوارد و لە نۆرینگە کۆنەکەی [دکتۆر عەبدولڕەحمان ڕیس] دۆزیمەوە.ئەوەی خۆشحاڵی کردم ئەوە بوو کە پاش ئەو دابڕانە زۆرە ، وەک هەمیشە بە خەندە و ڕۆح شیرینییەوە باوەشی کرد پێمدا.
هەر لەو سەفەرەمدا بەهۆی هەندێک خواردنەوە کە پێی ڕانەهاتبووم ، تووشی ئازاری سک بووم، ئەو هات بۆلام و چارەسەری نووسی بۆم.
پاشان پەیوەندیمان بەردەوام بوو، بەوەی هەرجارێک سەردانی کوردستانم کردبێت بەتەنیا خۆی یا لەتەک خێزانەکەی چەند ساتێکمان پێکەوە بەسەر بردووە.
دکتۆر فایەق یەکێکە لە هاوڕێ دانسقەکانم کە ماوەی [50]ساڵە هاوڕێیەتیمان بەردەوامەو تابێت ڕێزو خۆشەویستیمان بۆیەکتر زیاددەبێت. تەنانەت هەندێک جار لەم دوورەوە کە کێشەیەکی تەندرووستیم دەبێت بە تەلەفۆن ڕێنمایی لەو وەردەگرم.
ئەم پێشەکیەم وەک ئیزافەیەک نووسی تا خوێنەر لە دیدی هاوڕێیەکی دێرینییەوە دکتۆر بناسێت و بە هەندێک وردەکاری ژیانی ئاشنا بێت کە خودی دکتۆر ئاماژەی پێنەداون.
=KTML_Bold=خەسڵەت و مەرجەکانی یاداشتنامە=KTML_End=
نووسینەوەی یاداشتنامە بەر لەوەی ئاوێنەی ژیانی خودی کەسەکەبێت، تۆمارکردن و گێڕانەوە و وەبیرهێنانەوەی قۆناغێک یا چەندقۆناغێکە لە ژیانی میللەتێک، شۆڕشێک، بزافێکی سیاسی، جا بۆیە زۆرزۆر گرنگە نووسەری یاداشتنامەکە ڕاستگۆیانە مامەڵەی لەگەڵدا بکات. ناکرێ نووسەر هەست وسۆز بکاتە پێوەر بۆ یاداشتکردنی ڕووداوەکان ، بەڵکوو گەرەکە بەوجۆرە باسیان لێوەبکات کەڕوویانداوە، واتە گەرەکە چاوەکانی ببنە ڤیدیۆکامێرایەک و ڕەکۆردی مەشهەدەکان وەک خۆی بکات، ئیدی تەنیا بەم جۆرە دەتوانێت متمانەی خوێنەر بە دەستبهێنێت.
سەرجەم یاداشتنامەو یادەوەریەکان کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە خەباتی گەلەکەمانەوە هەیە، بە کەمووکووڕی شکستی و سەرکەوتنەکانییەوە ، هەموویان دەبنە بەشێک لە دیرۆکی بزافی گەلەکەمان و دەکرێ نەوەکانی داهاتوومان سوودی لێوەربگرن.
دەکرێ و ڕوویداوە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی ژیانی میللەتێک شۆڕشێک لێکۆڵەوەرانی کورد و بێگانە پەنا بۆ ئەوجۆرە یادەوەریانە بەرن.
لەکاتی دادگایی کردنی تاوانبارانی جەنگدا ڕوویداوە هەندێک جار کەڵک لەم جۆرە یاداشتنامانە وەرگیراوە، نموونەی دادگایکردنی تاوانبارانی سەرانی نازی لە دادگای نۆرەنبرگدا.
لەسەر ڕۆشنایی ئەم خاڵانە دەتوانین بڵێین ئەم پەڕتووکەی دکتۆر گوڵپی جێگەی متمانەیەو دەکرێ وەک سەرچاوەیەکی پاکژ سەیربکرێت.
دەشێ و ڕوویداوە بڕێک لەوانەی بیرەوەرییەکانیان نووسیوەتەوە ، لە هەندێک بڕگەو مەوقعدا لە مافیقەت لایاندابێت و ڕووداوەکانیان بە جۆرێک وێنا کردبێت کە لەتەک مەزاج و بیرو پێویستی دۆخەکەدا بگونجێت، لێ دکتۆر فایەق تەنیا ڕاستگۆیی کردووەتە پێوەر و بەوجۆرە باسی ڕووداوەکانی کردووە کە ڕوویانداوە، جا لەوانەیە ئەو گوزارشتە لەتەک قەناعەت و ڕێبازی سیاسیشیدا یەکانگیر نەبووبێت.
=KTML_Bold=وێستگە گرنگەکان کە شایانی ئاماژەن=KTML_End=
+ گەر ئاوڕێک لە سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی دکتۆر بدەینەوە دەبینین خۆشەویستی خاک و نیشتمان و پێشمەرگە لە ناخیدا چەکەرەی کردووە، پاشان ئەم خۆشەویستییە نما دەکات و دەبێتە هەڵوێست و کردار.
+باوکی لەپێناوی خاک و کوردایەتیدا قارەمانانە گیانی بەخشی، ئەم گیانفیدایەی بابی هانی دا بەشداربێت لە خەباتدا بەڵام بە شێوازێکی جیاواز و ڕێبازێکی فکری جیاواز لەوەی باوکی.
+ یەکێک لە براکانی ڕێچکەی باوکی گرت و بووە پێشمەرگەی پارتی، هەر لەپێناوی ئەو حیزبەدا گیانی بەخشی.
+بەپێی پێوەر و کەلتووری ڕۆژهەڵاتی ، دەبوو دکتۆریش ببێتە پارتی ، ئەویش لەبەر دوو هۆ، یەکەم بۆ بەزیندووڕاگرتنی ڕێبازەکەی باوکی، دووەم بۆ [تۆڵەسەندنەوە]ی براکەی لەو لایەنەی کووشتیان.
+عاتفە بەسەر دکتۆر گوڵپیدا زاڵ نەبوو ، کوێرانەش شوێنی حیزب نەکەوت، بەڵکوو بە قەناعەت و هۆشیاریەوە ڕێبازی خۆی هەڵبژارد.
+دایکی و براکانی چاوەڕێی ئەوە بوون دەمێک دکتۆر فایەق زانکۆ تەواو دەکات لایەکیان لێ بکاتەوەو لە هەژاری دەریان بکات و ژیانێکی ئاسوودەش بۆ خۆی پێک بهێنێت، بەڵام خۆشەویستی وڵات و خاک و خەڵک ڕێگربوو لەمەدا.
=KTML_Bold=ئەمانە چ جۆرە سەرکردەیەک بوون؟=KTML_End=
+ زۆر لە سەرکردەکان لەپاڵ کاریزمایدا جۆرێک لە خەسڵەتیان تێدایە کە دەکرێ بە نەگەتیڤ پێناسەیان بکەین، جا ئەم جۆرە خەسڵەتانە وادەکەن دەورووبەر بەحەزەرەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، ئەمەش وەک جۆرێک لە خۆپاراستن و ڕێزگرتن لەخود.
لەم ڕووەوە دکتۆر زۆر بەوردی پێناسەی #مام جەلال# و نەوشیروانی کردووە.
بۆ نموونە مام جەلالی وا پێناسە کردووە کە کەسێکی تووڕە و زوو هەڵچوو، مافد هەڵگر، حەزی نەکردووە کەس قسە لە قسەیدا بکات یا فەرمانەکانی ڕەد بکرێتەوە.
بڕوای بە دیسپلین و بڕیاری جەماعی نەبووە و دوا بڕیار لای خۆی بووە.
خەڵکی تاوانباری ئازاد کردووە لەنموونەی[ملازم کاوە]، کە حوکمی کووشتنی بەسەردا سەپێنراوە.
+خیانەتکار، تۆمەتبار، لادەر، هەڵەکار، کەمتەرخەم ئاساییە ئەم جۆرە مرۆڤانە لە زۆرێک لە شۆڕشەکاندا بوونیان هەبێت، بەشۆڕشی کوردیشەوە.
ساغکردنەوەی تاوان یا کەمتەرخەمی ئەم جۆرەکەسانە تەنیا لە ڕێگەی کۆکردنەوەی بەڵگە و دادگایکردنی بێلایەنانە لەلایەن کەسانی شارەزاوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام نە مام جەلال نە نەوشیروان ، بڕوایان بەم جۆرە ئیجرائاتانە نەبووەو لە کاتی توڕەیی و هەڵچوندا تاکڕەوانە فەرمانیان دەرکردووە کە زۆر جار بڕیارەکان هەڵەبوون و تراژیدیایان بەشوێن خۆیدا هێناوە.
+ئاخر چۆن دەکرێت کەسی یەکەمی هێزێک بەو ڕادەیە حاقدبێت بەرانبەر دکتۆرێکی دڵسۆز و بۆچەندین ساڵ قسەی لەگەڵ نەکات ، تەنیا بەهۆی ئەوەی لە خەستەخانەکەی سوورداش پشتگیری لەداواکاریەکانی پێشمەرگەکانی ئەو نەخۆشخانەیە کردووە؟
گەر دکتۆر تاوانبار یا کەمتەرخەم بووە بۆ لەلایەن لیژنەیەکەوە لێپرسینەوەی لێ نەکرا یاخود بۆ گوێ لە داخوازیەکانی مانگرتووەکان نەگیرا؟
+ سەبارەت بە نەوشیروانیش ، وەک دکتۆر باسی لێوەدەکات سفاتی خراپی زۆری هەبووە لەوانە، شکاندن و بێڕێزیکردن بە کەسایەتی پێشمەرگەو خەڵکی تر ، قسەڕەق، مۆنوگرژ، نەبوونی گیانی لێبووردن، نەبوونی گیانی هاندانی کەسانی لێهاتوو.{بۆ نموونە بە هۆکاری سرووشتی بەرپرسێکی پێشمەرگە بەناوی پۆڵا کە نەیتوانیبوو کارێک ئەنجام بدات ، نەو شیروانیش سەرزەنشتی کردبوو بەڵام لە شێوەی سووکایەتیدا ، پێی گووتبوو تۆ پۆڵا نیت بەڵکوو تەنەکەیت }.
جگە لەمانە وەک دکتۆر باسی لێوەدەکات ، نەوشیروان ڕووناکبیرێکی فکر عەشایەر بوو ، بەوەی بڕوای بەئازادی ئافرەت نەبوو، وەک سەرۆک عەشیرەتێک ڕوانیویەتە ڕەگەزی مێ.
=KTML_Bold=بەگووتەی نەوشیروان هەوڵێری و #دهۆک#ی کورد نین.
هەڵەبجەییەکان یا جاشن یا ئاشن.=KTML_End=
هێندە دڵڕەق و بێ بەزەیی بووە تا ئەوڕادەیەی ئامادە نەبووە سەرەخۆشی لە دکتۆر بکات کەدایک و برایەکی لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا لەدەستدا.
+ یاخود عەلی شامار{سەرکردەیەکی پێشمەرگە} بەهۆی ڕەخنەی گوندنشینێکەوە ویستویەتی کەسەکە وەک سزادان بخاتە حەوزی ساردی مزگەوتەکەوە.
ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت ئەو بەرپرسانە چەند دڵڕەق و بێ بەزەیی بوون ، چەند دووربوون لە دیسپلین و میهرەبانی، چەند دووربوون لە قەبوڵکردنی ڕەخنە.ئەو گووندنشینانە هەمووشتێکیان بۆ پێشمەرگە کرد، لەپێناوی ئەواندا ئەنفالیان بەسەرهات ، کەچی ئەوە پاداشتیان بوو بۆیان. زۆربەی بەرپرسانی ئەو شۆڕشە بە ئارەزووی خۆیان و لەسەر شتی بێبایەخ یا تۆمەتی بێبەڵگە خەڵکی بەستەزمانیان سزاداوە ، هەندێک جار بەمەرگ سزای خەڵکیان داوە.
+ نموونەیەکی دیکە دەربارەی ئەندامی مەڵبەندێکە، زۆر سەیرە کەسێک ئەندامی مەڵبەند بێت خۆشحاڵی خۆی دەرببڕێت بە کارەساتی هەڵەبجە ، ئەوەتا شێرکۆ مەرانەیی ئەندامی مەڵبەندی یەک گووتوویەتی [با بکوژرێن هەموو جاشن].
+ خاڵێکی گرنگ دکتۆر ئاماژەی پێداوە کە دەچێتە خانەی ڕەفتاری ناشۆڕشگێڕانە ، ناکۆکی و ململانێی نێوان سەرکردایەتی یەکێتییە ، کە بەدەگمەن دووکەسیان پێکەوە هەڵیان کردووە.پرسیارێک دێتە پێشەوە کە دەڵێ، گەر سەرکردایەتی شۆڕشێک تەبایی و هاوسۆزی لەنێویاندا بوونی نەبێت و ملشکاندن و چاڵهەڵکەندن بۆ یەکتر ڕەفتاری زۆرینەیان بووبێت، ئیدی چۆن دەتوانن سەرکردایەتی میللەتێک بکەن کە چاوەڕێی دەستی ئەمانە بن و بەفریادڕەسیان بزانن؟دەرکەوت ئەنجامی ئەم ناکۆکیانە کارەساتی بۆ شۆڕش و حیزبەکەو خەڵکیش هێنا کە تا ئێستاش بەردەوامە ، نوێترینیان نموونەی ناکۆکی نێوان باڤێل و لاهورە.
=KTML_Bold=پزیشکێکی پێشمەرگە و پێشمەرگەیەکی پزیشک=KTML_End=
+ دکتۆر گوڵپی وەک پزیشکێک بەدڵسۆزی و بەجوانی ئەرکە پیشەییەکەی خۆی بەجێ گەیاندوە، چ لە نۆرینگاکانیدا یا لە نزیک بەرەکانی جەنگەوە، بە چارەسەرکردنی سەدان پێشمەرگەی بریندار. چەندین نەشتەرگەری مەترسیداری ئەنجامداوە، بەکۆڵە پشتەکەیەوە لەهەرکوێ داواکرابێت خۆی گەیاندوەتە ئەو شوێنە ، تەنانەت زۆر جار چارەسەری گوندنشینانیشی کردووە و لەمەرگ ڕزگاری کردوون.
+دڵسۆزی پاڵی پێوە ناوە زانیاری و شارەزایی لەسەر چەکی کیمیایی پەیدا بکات، تاڕادەیەک لەوەشدا سەرکەوتووبوە کە پاشان سوودی بە بەرکەوتوانی ئەو چەکە گەیاندوە و چارەسەری کردوون.
+ڕاستە دکتۆر فایەق وەک پزیشک لەناو شۆڕشدا بووە ، کە ئەرکێکی زۆر پیرۆز و پێویست بووە ، بەڵام ئەرکی دووەمی پێشمەرگایەتی بووە و لە زۆر بەرەو جەنگدا تەواجودی هەبووە.بەڕای من ئەم کارەیان هەڵەبووە ، کە پێدەچێت لەسەر ئارەزووی خۆی بووبێت ، چونکە باوەڕناکەم کەس ناچاری کردبێت، ئەرکی ئەو پزیشکی بووە کە ئەرکێکی زۆر سەخت و ئینسانیە ، لەکاتی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک دەکرێ و ئاساییە چەندین پێشمەرگە جێگەی بگرێتەوە، بەڵام لەدەستدانی پزیشکێک جێگرەوەی زۆر زەحمەتە. هاوکات ژمارەی پزیشکەکان کەمبوون و ئەرکی زۆریشیان لەسەر بووە ، کەواتە ئەو بۆ ئەوە هاتوبووە دەرەوە تا بەپیشەکەی خۆی خزمەت بکات نەک تفەنگ بەکاربهێنێت.
=KTML_Bold=شۆڕشکێکی بێ ستراتیج و بەرنامە=KTML_End=
+ شۆڕشی بێ ستراتیج و شوێنکەوتنی تاکتیک، یەکێک لە سیماکانیی شۆڕشی نوێ بووە ، وەک گوڵپی لەبارەیەوە دواوە ، دەرکەوتووە شۆڕشێکی بێبەرنامەو پلان و بێ ستراتیج بووەو تەنیا بەپێی زرووف و باروودۆخی ڕۆژانە کاریان کردووە.واتە تاکتیت بزوێنەر و سیمای شۆڕش بووە و ستراتیج ونبووە.
ئەمەش بەڕوونی لەوکاتەدا دەردەکەوێت کە خۆیان بۆ دانووەستان لەگەڵ ڕژێمدا ئامادەدەکەن ، مام جەلال پرسیار لە دکتۆر فوئاد مەعسوم دەکات ، چ داوایەک بدەینە ڕژێم؟ ئەویش دەڵێ [حوکمی زاتی متەتەور ههههههههههه] ، {واتە وەک ئەوی 11 ئازار، وەڵێ بڕێک جوانکاری تێدابکرێت}.گەر شۆڕشێک لەسەرەتادا بەرنامەی خۆی داڕشتبێت و داواکاری و ئامانجەکانی لەو بەرنامەیەدا ڕەنگی دابێتەوەو ئەندامانی پێ ڕۆشنبیرکردبێت و ئاشناییان پێی هەبێت، ئیدی چ پێویست بە ڕاوێژ و پرسیار دەکات؟ئایا درووست ئەوەنیە لەسەر ڕۆشنایی خاڵەکانی ئەو بەرنامەیە [گەر هەبووە]، دانووەستان بکەن و بیکەنە قیبلەنمای هەموو جوڵەیەکیان؟
=KTML_Bold=دوور خستنەوەی کەسە بەتواناکان و پشتگوێ خستنی ڕێکخستن و نەبوونی ئایدۆلۆجیا=KTML_End=
+دوور خستنەوەی کەسە بەتواناکان لەڕووی هزرەوە ، لایەن سەرکردایەتی یەکێتییەوە لە ڕێکخستنەکان ، تا پ، م ڕووناکبیر نەبێت ، چونکە سەرکردایەتی تەنیا چەکداریان پێویست بووە تا شەڕیان بۆ بکەن ، نەک ڕووناکبیرو هۆشیار کە لە سەرنج و ڕەخنەکانیان بترسن یا چاوی پێشمەرگە بکەنەوە ، جا دکتۆریش لەسەر هەمان هۆ لە ڕێزی ڕێکخستنەکان دوورخراوەتەوە.
+ گرنگی نەدان بە سیاسەت و پشتگوێ خستنی ڕابەرە سیاسییەکان لەسەر حسابی ڕابەرە سەربازیەکان خاڵێکی نەگەتیڤی دیکەی ئەو شۆڕشە بووە کە دکتۆر ئاماژەی پێداوە.لەم خاڵەدا کووتوومت لە شۆڕشەکەی مەلا مستەفا دەچێت کە لەوێش ڕابەر سیاسی هیچ ڕۆڵ و بەهایەکی نەبوو بەڵکوو بەردەوام ئەستێرەی سەرپەل و سەرلق و ئامر بەتالیۆن درەوشاوە بوو وە بڕیاریش هەر لای ئەوان بوو.
ئێوە شۆڕش یا حیزبتان دیوە خاوەنی ئایدۆلۆجیا یاخود ڕێبازی فیکری نەبێت؟
ئەم شۆڕشە نوێیە ڕێک ئەوە بوو، نە مارکسی بوو، نە سۆشیال دیموکرات ، نە ناسیۆناڵ، نە لیبراڵ، نە ئایینی، چێشتێکی مجەوەربوو بۆخۆی، تا دوای ڕاپەڕینش کۆچکردوو مام جەلال لە هیچ لێدوان و وتار و نووسینێکدا تووخنی ئایدۆلۆجیا نەدەکەوتەوە ، ئەمەش بە مەبەست بوو بۆ ئەوەی هیچ لایەن و دەسەڵات و حکومەتێکی لێ زوویر نەبێت.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی شکستی=KTML_End=
+ بە پێی بۆچوونی بیرمەندی چەپ هاوڕێی کۆچکردوو بەهادین نووری کە لە دەمی ئەنفالەکاندا لە قۆپی قەرەداغ کۆمەڵێک پێشمەرگەی یەکێتی دیوە ، لەنێویاندا دکتۆر فایەق ، لەوەڵامی پرسیارێکی شێرکۆ مەرانەیدا سەبارەت بە دۆخەکە ، هاوڕێ گووتوویەتی[ئەم شکستە سەربازیە نەک سیاسی ، بەبەراورد بە ئاشبەتاڵی 75 کە شکستی سیاسی بووە نەک سەربازی بەوەی سەرکردایەتی سیاسی ئەو دەمە بڕیاری ئاشبەتاڵی دابوو.
+بەڵام خودی دکتۆر گوڵپی دان بەوەدا دەنێت کە شکستی ئەم جارەی شۆڕشی چەکداری زۆر گەورەتر بوو لە ئاشبەتاڵەکەی 1975 .بە پێی بۆچوونی ، ئەودەمە هۆکارەکەی پلانگیری نێودەوڵەتی بوو ، لێ ئەم جارە شکستی سەرکردایەتی بوو ، واتە شکستی بەڕێوەبردن و ئیدارەکردنی شۆڕش بوو لە ڕووی سیاسی و سەربازی و پەیوەندی بە وڵاتانی دەوورووبەر و دەرەوە.
+شکستی بوو لە نەخوێندنەوەی لۆژیکانە بۆ عەقڵیەتی #بەعس# و پەرچەکرداری سەدام بۆ ڕووداوەکان، شکستی بوو بەوەی ئامانج و چارەنووسی شۆڕشیان بەستەوە بە جەنگی نێوان دوو وڵاتی تا سەر ئێسقان دژە کورد.
+شکستی بوو بە وەی کە پاسداریان بەجلی کوردییەوە هێنا بۆ لێدانی چاڵەنەوتەکانی #کەرکووک#.
واتە هۆکارەکانی شکستییەکە هەمەجۆرن کە سەرجەمیان لەئەستۆی سەرکردایەتی کورددان.
=KTML_Bold=کارەساتی هەڵەبجەو ئەنفال و ڕۆڵی خراپی پێشمەرگە تێیاندا=KTML_End=
+ کارەساتی هەڵەبجە خاڵێکی ڕەشە بەناوچەوانی سەرانی شۆڕشەوە بە تایبەتی یەکێتی ، کە دکتۆر زۆر بەوردی باسی کردووە .ئەو کارەساتە چەند ڕژێمی بەعسی فاشی تاوانبارە ، بە ئەندازەی کەمتر ئەو حیزبانەی کە پێش پاسداران کەوتن تاوانبارن.هیچ حسابێکیان بۆ خەڵکی هەڵەبجە نەکرد کە چ چارەنووسێکی مەترسیدار چاوەڕێیان دەکات.بەوەش تاوانبارن کە وەک چۆن پاشان لەدەمی ئەنفالدا ڕێگەیان لەخەڵکەکە گرت تا خۆیان دەرباز بکەن و نەیاننێرن بۆ چاڵەکانی مەرگ، ئاوهاش ڕێگریان لە خەڵکی هەڵەبجەگرت کە خۆیان قورتار بکەن.
+تاوانبارن بە دزینی پارەی خەڵکی باژێر کە لەبانقی هەڵەبجە دایاننابوو.تاوانبارن لە هەندێ کاری قێزەوەن وەک دزی، تاوانبارن کە هاوکاری خەڵکەکەیان نەکرد و بەتەنیا جێیان هێشت.تاوانبارن بە ڕێگەنەگرتن لە پاسداران لە بردنی پەڕتووکە دانسقەکانی کتیبخانەی هەڵەبجە.
+تاوانبارن بە دانەنانی پلان بۆ پاراستن وڕزگارکردنی خەڵک لە کاتی هەڵەبجەو ئەنفالدا، تاوانبارن بەوەی لەدەمی ئەنفالدا بەرپرسی مەڵبەند فەرمانی بە خوارخۆی دابوو گەر گوندنشینەکان ویستیان گوندەکانیان جێبهێڵن ، تەقەیان لێبکەن و کێشە نابێت گەر چەند کەسێکیشیان لێ بکوژن.
+ هەر لەم ڕووەوە دکتۆر دان بە بۆچوونی هەڵەی خۆیدا دەنێت کە دەڵێت ، پێشتر ئومێدم بە ڕزگارکردنی شارەکان هەبوو ، بەڵام پاش کارەساتی هەڵەبجە زانیم کە ئومێدەکەم لە جێگەی خۆیدا نەبوو، بەوەی کارەساتی بۆ خەڵک هێنا.
ئەمەش دانپیانانێکی ڕاشکاوانەی تری دکتۆرە کە دەریخستوە ، خەیاڵ و ئومێد شتێکەو واقیعیش شتێکی ترە.
=KTML_Bold=بێباکی مام جەلال=KTML_End=
+مام جەلال و بێباکی لە کارەساتی هەڵەبجە ، دەکتۆر فایەق لە بڕگەیەکدا دەنووسێت[کە کارەساتی هەڵەبجە ڕوویدا مام جەلال لە هەندەران بوو ، پاش ماوەیەک لە ڕێگەی تارانەوە گەڕایەوە بۆ کوردستان، ژمارەیەک لەسەرکردایەتی یەکێتی چووبوون بۆ پێشوازی، لەنێو هەموویاندا بەگەرمی سڵاوی لە شەوکەتی حاجی مشیر کردبوو ، باوەشی پێدا کردبوو پێی گووتبوو پیاوە دڵسۆزەکەی یەکێتی، وەک دەگێڕێتەوە ئەوانی تری پشتگوێ خستبوو.گرنگیدانی مام جەلال بە شەوکەتی حاجی مشیر بەهۆی ئەوەوە بووە کە پارەکەی بانکی هەڵەبجەی بۆ یەکێتی تاڵان کردبوو ، ئیتر چی بەسەر شارەکەو خەڵکەکەی هاتووە جێگەی بایەخی نەبوون.
=KTML_Bold=دوورکەوتنەوە لە یەکێتی=KTML_End=
+ پاش ئەوەی کارو سیاسەتە چەوتەکانی یەکێتی لە کن دکتۆر زۆر دەبن، ئیدی ناتوانێت لەگەڵیاندا درێژە بەخەبات بدات و یەکێتی جێدەهێڵێت، ئەمە ئەو کاتە دەبێت کە شۆڕش کۆتایی هاتووەو زۆربەی سەرکردەکان نیشتەجێی ئێرانن.
+پاش وازهێنانی لەیەکێتی حیزبی دیکە تاقی دەکاتەوە، هاوکات بەر لە شەڕی براکوژی جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆلای یەکێتی بەڵام نەک بە قەناعەت و گووڕووتینی جارانەوە، هەر بۆیە زۆر نامێنێتەوەو بەیەکجاری ماڵاوایی لە یەکێتی دەکات.
+دواکاری سیاسی دکتۆر گوڵپی حیزبی چارەسەری دیموکراتی دەبێت، کە چەند ساڵێک سکرتێری دەبێت. پاشان دەستبەرداری ئەو حیزبەش دەبێت و وەک هەودارێکیان دەمێنێتەوە کە تا ڕۆژی ئەمڕۆش بەدڵسۆی وەک لایەنگری ئەو ڕەوتە فیکریە ماوەتەوە.
=KTML_Bold=خۆلاسە=KTML_End=
لە پاش ئەوەی لە ژیانی حیزبایەتی{نەک سیاسی} دوور دەکەوێتەوە ، ئیدی ژیانی خۆی بۆ پیشەکەی {پزیشکی} تەرخان دەکات و ئەو خەباتەی لەڕابردوودا لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا وەک[پزیشکێکی پێشمەرگە یا پێشمەرگەیەکی پزیشک] ئەنجامی داوە ، دەبێتە بەشێک لە ژیانی خۆی و وەک شانازیەک بۆی دەمێنێتەوە.بە هەموو کەمووکووڕی و چەوتی و هەڵەی تراژیدی هێنەری ئەو هێزە چەکداریەی دکتۆر فایەق ساڵانێکی بەنرخی تەمەنی لەنێویدا بەسەربرد، کە تێیدا ڕووبەڕووی جۆرە ها مەترسی و ناڕەحەتی و چەرمەسەری و دژایەتی هاوخەباتانی بوویەوە، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ئەو بەقەناعەت و بڕوای تەواویەوە خەباتی دەکرد، کە لەپاشان لەبەر هۆکارگەڵێک ئەو قەناعەتەی گۆڕا، کە ئەوەش ، پەیوەندی بە خودی دکتۆرەوە هەیە.
وەک پێشتر ئاماژەم پێداوە ، لەم یاداشتنامەیەدا دکتۆر فایەق خۆی نەکردووەتە سووپەر مان، یاخود بووختان و ناهەقی دەرهەق بەشۆڕش و سەرکردەکانی نەکردووە، هاوکات لە ئاستی هەڵەو کەمووکوویەکان بێدەنگ نەبووە.شۆڕش و ڕەوتی ڕووداوەکانی شۆڕشەکەی نەکردووەتە شۆڕشێکی نموونەیی، بەڵکوو ویژدانی خۆی کردووەتە پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی ڕووداو و کاراکتەرەکانی، لەمەشدا سەرکەوتووی و ڕاستگۆیی بەدی دەکرێت.
سەرنج/ تێبینیەکەنم سەبارەت بە پەڕتووکەکەی دکتۆر فایەق بە پێی زنجیرەی بابەت و لاپەڕەکان نییە، بەڵکوو بەپێی گرنگی پەرەگرافەکان بووە لە کن بەندە.
=KTML_Bold=ڕاستکردنەوەی هەڵەکان:=KTML_End=
لەم یاداشتنامەیەدا دکتۆر هەندێکی زانیاری بەهەڵە یاداشت کردووە، کە زۆر گرنگ نین، جا من لێرە هەندێکیان ڕاستدەکەمەوە.
-عومەری خەزان بوو نەک ئەنوەری خەزان کە کەفالەتی کرد تا لەبەندیخانەی هەڵەبجە شەو نەمێنێتەوە. چونکە کۆچکردوو عومەری خەزان هونەرمەندی گۆرانیبێژ بوو نەک ئەنوەری برای.
-جیڤارا لە بۆلیڤیا گیانی سپارد نەک لە فەنزویلا.
-کارەساتی پشتئاشان لە یەکی ئایاری 1983 ڕوویدا نەک 1984.
[1]
ئەم بابەتە 248 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 09-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-12-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 09-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 248 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,119
پەرتووک PDF 19,168
فایلی پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.235 چرکە!