ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,441
画像 106,018
書籍 19,160
関連ファイル 96,492
Video 1,307
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
نیشتمانی سارا، ڕۆمانێک دەربارەی جوەکانی سلێمانی
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نیشتمانی سارا، ڕۆمانێک دەربارەی جوەکانی سلێمانی

نیشتمانی سارا، ڕۆمانێک دەربارەی جوەکانی سلێمانی
ناونیشانی بابەت: نیشتمانی سارا، ڕۆمانێک دەربارەی جوەکانی #سلێمانی#
ئامادەکردن: شوان عەبدوڵڵا حەمەد

ئەم پاشنیوەڕۆیە لە خوێندنەوەی ڕۆمانی نیشتمانی سارا لە نووسینی میران ئەبراهام بوومەوە. پێم خۆش بوو وەکوو خوێنەرێک چاوپیاخشاندێکی بۆ بکەم و پوختەی تێگەیشتنی خۆم لەبارەیەوە بخەمە ڕوو.
سەرەتا، وەکوو هەر ڕۆمانێکی مێژووی، ئەم ڕۆمانەش کۆمەڵێک زانیاری مێژوویی پێدام کە ڕەنگە من تەنیا دەماودەم و لەملاولا بیستبێتم، تایبەت سەبارەت بە ژیان و گوزەرانی هاوزمانە جووەکانمان لە شاری سلێمانی و ئێراق بە گشتی. ئەمە خۆبەخۆ باشترین دەستکەوتی ئەم ڕۆمانەیە بۆ من، واتە بە باشترین شێوە توانی چاوی من لەبارەی مێژوویەکی کۆنی شارەکەمەوە بکاتەوە و تێمگەیەنێت کە چۆن چۆنی ئەو مرۆڤە کوردانە ئاوارەکران و لە خاک و زێدی باوبابیرانی خۆیان وەدەرنران.
لەو ماوەیەی سەرقاڵی خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە بووم، ڕووداوەکان بە بەردەوامی دەیانبردمەوە بۆ ساڵەکانی ناوەڕاستی نەوەدەکان و سەر شیوی جوولەکان و خانووە قوڕینە دووقاتەکەی کە خاڵە حەمەی مام بارامی خاڵی باوکم بۆ ماوەیەک ڕێگەی دا تێیدا بژین. ئێستە دەزانم کە ڕەنگە ئەو خانووەش لە ئەسڵدا کوردە جووەکان درووستیان کردبێت و ئەوان خاوەنی بن، هەرچەندە تا ئێستەش کەس نەیزانی بە دیاریکراوی کێ خاوەنییەتی. بەم پێیە یەکێکی تر لە سوودەکانی ئەم ڕۆمانە تێرکردنی هەستی نۆستاڵجیای من بوو، بە گەڕانەوەم بۆ ئەو دەوروزەمانەی کە لە چاو مێژووی ناو ئەم ڕۆمانەدا هێندە کۆن نییە.
لەم دوو خاڵە هەرە گرینگە زیاتر، من شتێکی ئەوتۆم لەم ڕۆمانەدا نەدۆزییەوە، بۆیە لای خۆمەوە حەزم کرد هەندێک لە خاڵە لاوازەکانیشی بخەمە ڕوو.
. هەڵبەت وەکوو هەموو ڕۆمانێک، ئەم ڕۆمانەش خاڵی لاوازی تێدەکەوێت و زۆریشی تێدایە، هەر لە چۆنێتی ڕێنووس و گێڕانەوەی ڕووداوەکان و تەنانەت بە هەڵە تێکەڵکردنی کارەکتەرەکانیش، بەڵام هەرچی هەیە من بەجێی دەهێڵم بۆ خەڵکی تر و جەخت دەخەمە سەر یەک خاڵی سەرەکی کە ئەویش پێکهاتەی سترەکچەر ڕۆمانەکەیە، کە بە بۆچوونی من خاڵی هەرە لاوازییەتی و جەرگبڕانە کەموکوورتی کردووە.
. لێرەشدا ناکەومەوە ئەوەی کە هەڵە گەورەکە لە پێکهاتەی ڕۆمانەکەدا چییە و چۆنە، بەڵکوو جۆرێکی تر لە ڕەخنە بەکاردەهێنم و خۆم دەخەمە جێگەی نووسەر و دەڵێم: گەر من نووسەری ئەم ڕۆمانە گرینگە مێژووییە بومایە، چیم دەکرد؟ چۆنم دەگێڕایەوە و چۆن چۆنی پێکهاتەی ڕۆمانەکەم لەو کلاسیکییەتە لە گێڕانەوە قوتار دەکرد و پێکهاتەیەک و سیمایەکی پۆستمۆدێرن و سەردەمیانەم پێ دەدا، کە ئەمڕۆ لە گێڕانەوەی ئەدەبیدا باوە.
. سەرەتا بە چیرۆکی سارا دەستم پێ دەکرد، تایبەت لەو جێگەیەوە کە وەکوو دێوانەیەک شەوان ماڵەوە جێدەهێڵێت و دەچێتە سەرجادەکەی سەرشەقام کە پێشتر گۆڕستانی مردووە جووەکانی شاری سلێمانی بووە. لەوێ ئێسکە دەرخراوەکانیان کۆدەکاتەوە و دەیانکاتە کۆشی ژێرکراسەکەیەوە و لەگەڵ خۆی بۆ ماڵەوەیان دەباتەوە، لێرەوە درێژەم بە ڕووداوەکان دەدا...
. هەر لەگەڵ سەرەتادا، ئەو بەشەم دەگێڕایەوە کە نووسەر کردوویەتی بە بەشی دوو و ناوی لێ ناوە نیشتمانی من. تا ئەو جێگەیەی ساراش دەمرێت بە هیچ جۆرێک باسی جوولەکە و جوولەکەبوونم نەدەکرد، تا خوێنەر خۆی هەندێک لێگەڕینی بکردایە. بەڵکوو کاتێک سارا دەمرد و سالار داوای لە سازگاری ژنی سامی فەرەج دەکرد بە دەستووری خۆیان بیشۆن و بینێژن، ئەم مەسەلەیەم وەکوو نهێنییەک دەهێشتەوە و دواتر سازگار بە سەرسڕماوییەوە لە مێردەکەی دەپرسی و لە گفتوگۆیەکی نێوانی ئەو دوانەدا جوولەکەبوونی سارا و هەڵبەت سالاریشم دەردەخست.
. خاڵی گرینگ ئەوە دەبوو کە لە هەموو ئەو ڕووداوانەی ڕوویان دەدا، ئەم نهێنییەم دەپاراست و لەگەڵ ئەوەش ونبوون و دیارنەمانی دایک و باوکی سارا و مەحمودی برای و باپیرە خایمم بە نهێنی دەهێشتەوە و ڕێگەم دەدا خوێنەر خۆی کەمێک سەرەلەقە بەدوای شوێن و جێگە و هۆکاری ونبوونیاندا بکات.
. لە بەشی دوودا، خوێنەرم لەگەڵ خۆمدا هەڵدەگرت و دەمبردن بۆ هۆڵەندا و بۆ ساڵانی نەوەدەکان کە سالار و ئارۆن لەگەڵ خێردا و ئێلین دەژیان. پاشان باپیرە خاییم بە شێوەیەکی گوماناوی و پڕ نهێنی لە ئیسرائیلەوە دەهێنا و دەمبرد بۆ هۆڵەندا و لەوێوە دەمهێنانەوە بۆ ئێراق و کوردستان. باپیرە خایمم دەبردە سەر شیوەکەی گەڕەکی جوولەکان و لەوێوە ڕووداوەکانی بەشی یەکەمم دەگێڕایەوە کە نووسەر ناوی ناوە پەڕتووکێک بۆ یادەوەرییە شەرمنەکان.
. بەشی کۆتاییم بە جۆرێک دەگێڕایەوە کە هەر بەشی کۆتایی ئێستەی ڕۆمانەکە بێت، بەڵام تێکەڵەیەکم لە یادەوەری و گەڕانەوە بۆ مێژوو لێ درووست دەکرد و کۆتاییەکەییم بەجێدەهێشت بۆ خوێنەر. چارەنووسی باپیرە خاییم لە سلێمانی نادیار دەکرد و لەنێوانی مردوو و زیندوو دەمهێشتەوە، تا خوێنەر بە ئارەزووی خۆی بڕیاری بدایە، کامیانی هەڵدەبژارد.
لەژێر ڕووناکایی ئەو خاڵانەی سەرەوە و بە کەمێک دەستکاریکردنەوە لە ئسلوبی گێڕانەوەکەیدا، دەکرا ڕۆمانەکە کاریگەرتر بوایە و خۆیشی لەو ڕەخنە جدییە بپاراستایە کە من ناوی دەنێم جەڕاندن لەناو فەزای کلاسیکی چیرۆکدا. هەڵبەت چەندە تام و چێژی خۆی هەبێت، هێشتا ئەم جۆرە لە گێڕانەوە لە دونیای پۆستمۆدێرندا باوی نەماوە، لە هەمان کاتیشدا خوێنەر بێزار دەکات و ڕێگەی پێ نادات خۆی بەدوای ڕووداوەکاندا بچێت و ببێت بە خوێنەرێکی بیرکەرەوە، ئەم جۆرە گێڕانەوانە هەست و عەقڵبزوێن نین.
خاڵی کوورت و پوخت، گەر من ڕۆمانەکەم بنووسیایە، ڕێک قڵپم دەکردەوە و بەشەکانی سەرەتام دەهێنایە کۆتایی و لە مێژووی نوێوە دەستم پێ دەکرد و بە ساڵەکاندا وەکوو فیلمێک دەگەڕامەوە.
لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ نووسەر میران ئەبراهام، دەست خۆشی لێ دەکەم و ماندوونەبێت. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは297表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 08-07-2023
リンクされたアイテム: 2
ライブラリ
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 24-04-2022 (2 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( ڕۆژگار کەرکووکی 08-07-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شادی ئاکۆیی ) på 09-07-2023
最近の( شادی ئاکۆیی )によって更新この商品: 09-07-2023
URL
このアイテムは297表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,441
画像 106,018
書籍 19,160
関連ファイル 96,492
Video 1,307
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:1.813 秒(秒) !