پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,256
وێنە 106,250
پەرتوک PDF 19,190
فایلێن پەیوەندیدار 96,774
ڤیدیۆ 1,359
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
تاک‌ و کۆمەڵگەی ئێراق لەدیدی عەلی وەردییەوە
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تاک‌ و کۆمەڵگەی ئێراق لەدیدی عەلی وەردییەوە

تاک‌ و کۆمەڵگەی ئێراق لەدیدی عەلی وەردییەوە
ناونیشانی بابەت: تاک‌ و کۆمەڵگەی ئێراق لەدیدی عەلی وەردییەوە
ئامادەکردن: ئەردەڵان عەبدوڵڵا
دکتۆر عەلی وەردی بیرمەند و کۆمەڵناس و مێژوونووسێکی دیاری ئێراق و گێتی عەرەبییە. زۆربەی مێژوونووس و کۆمەڵناسانی ئێراق و جیهانیش لەو باوەڕەدان کە هیچ کەسێک هێندەی عەلی وردی کۆمەڵگەی ئێراقی نەناسیوە. عەلی وەردی لە ساڵی 1913 لە بەغدا لە دایک بووەو لە ساڵی 1995 لە بەغدا کۆچی دواییکردووە. زانکۆ و پلەی ئەکادیمی لە ئەمریکا خوێندووە و خاوەنی کۆمەڵێک پەڕتووکی گرنگە لەوانە کەسایەتی تاکی ئێراقی، چەپکێک لە مێژوویی کۆمەڵناسی ئێراق، گاڵتەجاری عەقڵی مرۆڤایەتی، واعیزەکانی سوڵتان کۆمەڵێک بەرهەمی تر. ئەو خاوەنی دیدێکی تەواوی جیاوازە بۆ تاک و کۆمەڵگەی ئێراقی، ئەمەش لە بەشێکی زۆری پەڕتووکەکانیدا بەڕوونی دەریخستووە.
لە ماوەی پێشوودا چاوم بە دیدارێکی زۆر تایبەتی کەوت کە ئەویش لەگەڵ نووسەری ئێراقی حەمید مەتبەعی سازیکردووە، ئەمەش لە پەڕتووکێکدا بە ناونیشانی عەلی وەردی داکۆکی لە خۆی دەکات کە لەلایەن وەرگێڕی هێژا. د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد کراوەتە کوردی و دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان چاپی کردووە.
لەم پەڕتووکەدا عەلی وەردی تێڕوانینی خۆی لەسەر کۆمەڵێک مەسەلە باسکردووە لەوانە: کەسایەتیی و کۆمەڵگەی ئێراقیی، زانست ، ئەدەبی کۆن و نوێ، شۆڕش، مێژوو. کۆمەڵێک بابەتی تریش. لە هەمووشی گرنگتر، وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە لە بۆچوونەکانی دەگیرێت. زۆرجار لەرێگەی دیدارێکەوە، مرۆڤ دەتوانێت تێڕوانینی کەسی بەرانبەر بزانێت، بەتایبەتی ئەگەر کەسێکی شارەزا ئەم دیدارە بکات. ئێمەش لەرێگەی ئەم پەڕتووکەوە بە بەشێکی بیروبۆچوونی عەلی وەردی ئاشنا دەبین.
زانست
لەم پەڕتووکەدا قسەوباسی زۆری تێدایە لەبارەی زانست و ئەدەب و نووسین. کاتێک حەمید مەتبەعی پرسیاری ئەوەی لێدەکات کە بۆچی ئێستا دژی بۆچوونەکانی سەلام موسای ڕووناکبیری میسری دەوەستێتەوە لەکاتێکدا سەلامە موسا وەسفی کارەکانی ئەوی کردووە . وەردی لە وەڵامدا دەڵێت:
لە زانستدا مەسەلەی وەفایی و بێ وەفایی بوونی نییە، بواری وەفا لە پەیوەندییە شەخسییەکاندا بوونی هەیە. ئەگەر زانست لەسەر بنەمای وەفای شەخسی کاری بکردایە، ئەوا پێش نەدەکەوت.
شۆڕش و مێژوو
عەلی وەردی تێڕوانینی تایبەت بە خۆی هەیە لەبارەی مێژوو و شۆڕشەوە، کە زۆرجار بەدڵی ئەو کەسانە نەبووە کە خۆیان بە شۆڕشگێر و خەباتگێڕ دادەنێن. لەمبارەیەوە دەڵێت:
مێژوو بریتییە لە زنجیریەک شۆڕشی بەدوای یەکداهاتوو، ئەوەی لەسەردەمێکی دیاریکراودا شۆڕشگێر و پێشکەوتنخواز بووە، دەشێت لە قۆناغی دواتردا کۆنەپەرست بێت. ل26
مرۆڤ
لەبارەی مرۆڤیشەوە دیدێکی تەواو جیاوازی هەیە، بەتایبەتی ئەوەی کە پەیوەندیی بە کەسایەتیی و ڕۆڵی کۆمەڵگە لەسەر تاک هەیە. لەمبارەیەوە کۆمەڵێک بۆچوونی تایبەتی هەیە .
مرۆڤ بە گشتی هەقیی خۆش ناوێ، بەڵکوو من ی خۆش دەوێ، ئەو کاتێک باسی هەق دەکات کە لەگەڵ من دا بگونجێت. خۆ ئەگەر هەق و من جیاواز بوون، ئەوا مرۆڤ بە دوای من دا دەڕوات و هەقی لەبیر دەچێتەوە...ل72
گرفتی مرۆڤ ئەوەیە خۆی دەستی لە درووستکردنی کەسێتی خۆیدا نییە لە چوارچێوەیەکی زۆر دیارییکراودا نەبێت. ئەو وا دەزانێت دەتوانێ خۆی خۆی درووست بکات، بەڵام بە هەڵەدا چووە. نازانێ خۆی درووستکراوە، درووستکەر نییە، ، ، ل 86
ژیری زاڵ نییە بەسەر سرووشتی مرۆییدا، بەڵکوو سرووشتی مرۆیی زاڵە بەسەر عەقڵدا و هەڵیدەسوڕێنێ. کاتێک مرۆڤ ڕەفتارێکی دیاریکراو دەگرێتە بەر، یان باوەڕ بە بیروباوەڕێک دەهێنێت، ئەو وادەزانێت ئەمە بە ئیرادەی خۆیی و بە هەڵبژاردنی ئازادانە و بیرکردنەوەی خۆی ئەمەی کردووە، ئەو نازانێت لە پشتی ڕەفتارەکەی یان بۆچوونەکەیدا چەندین فاکتەر هەیە، ئەو فاکتەرانەش کار دەکەنە سەر بیرکردنەوەی بێئەوەی پێی بزانێت، ، ل 106
هەموومان شێتین
هەر لەبارەی سرووشتی مرۆییەوە، عەلی وەردی قسەی زیاتری هەیە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیی بە ژیریی و شێتییەوە هەیە. لەمبارەیەوە دەڵێت:
زانستی نوێ دەڵێ ، ئێمە هەموومان شێتین، بەڵام بە ڕێژە و پلەی جیاجیا، بەڕێژەی زۆر یان کەم. هیچ کەسێک لە دنیادا سەد لە سەد عاقڵ نییە.ئەمە مانای ئەوەیە ئێمە هەموومان لە ڕەفتارو بیرکردنەوەکانماندا ملکەچی ئەو فاکتەرانەین کە کارمان تێدەکەن و ئێمە نایزانین، یاخود هەستی پێ ناکەین، بەڵام ئەو کەسانەی خودا شانسی پێ بەخشیون دەتوانن ڕەفتارو بیرکردنەوەیان کۆنتڕۆڵ بکەن، بە جۆرێک ڕێگە نادەن پاڵنەرە نەستییەکان کاریان تێبکات، ، ، ل 110
هەموومان بێ ئابڕووین
خاڵێکی تر کە مایەی سەرنجم بوو، تێڕوانینییەتی بۆ مەسەلەی ئابڕوو، لەمەشدا بەهەمانشێوەی مەسەلەی شێتی، پێی وایە ئەمەش ڕێژەییە.
زاناکان پێمان دەڵێن ئێمە هەموومان، بە جۆرێ لە جۆرەکان بێ ئابڕووین، وەک چۆن ئێمە هەموومان شێتین بە ڕێژەی جیاجیا ، ئاواش هەموومان بێئابڕووین بە ڕێژەی جیاواز. کەسێک خاڵی بێت لە بێئابڕوویی وەکوو ئەو کەسە وایە سەد دەر سەد عاقڵ بێت. یان بەتەواوەتی کامڵ بێت و هیچ کەموکوورتی نەبێت.کەسی واش لە هەموو دونیادا بوونی نییە...ل113 .
کاریگەریی کۆمەڵ و خەونی موگناتیزی
عەلی وەردی زۆر باوەڕی بە کاریگەریی کۆمەڵ بەسەر تاکەوە هەیە، بەتایبەتی لەکاتی جەنگ و ئاژاوەگێڕیدا. ئەمەش زیاتر بە پشت بە بەستن بە تێزەکانی فەیلەسوفی فەرەنسی گۆستاڤ لۆپۆن.
وەردی لەمبارەیەوە دەڵێت:
مرۆڤ دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو خەواندنەی لە ڕێگەی هوتافلێدان یان وتاری زایەڵەداری سەرکردەکانی ئاژاوەچییانەوە، کۆنتڕۆڵ دەکرێت. ئەوان دونیای بۆ پڕ دەکەن لە وەهم و زۆر پێوەنان، ئەویش باوەڕ بە هەموو قسەکانیان دەکات و بەپێی فەرمانی ئەوان دەجووڵێتەوە. کاتێک لە دواییدا ئەو خەواندنەی لەسەر دەرەوێتەوە، پێی سەیرە ئەو کارانەی کردووە و سەری لە کردەوەکانی خۆی سوڕ دەمێنێ، وا دەزانێ خەون بووە. ، ، ،
نابێ ئەوەمان لەیاد بچێت کە سرووشتی ئاژاوەگێڕی تەنیا لەو کەسانەدا نییە کە بەکردەوە بەشداری دەکەن، بەڵکوو لەوانەیە ئەو کەسانەش بگرێتەوە کە بەدڵ و بە زمان لەگەڵیدان، ، ، ل116
سیستمی کۆمەڵایەتی
هەمیشە جۆری ئەو سیستمەی کە کۆمەڵگەکان بەڕێوە دەبات، مایەی مشتومڕ و نیقاشی گەورەی نێوان فەیلەسوفان و بیرمەندانی جیهان بووە. لەو کاتەشدا کە عەلی وەردی ژیاوە، جیهان لەنێوان دوو فیکرە یان فەلسەفە دابەشبووە، فەلسەفەی کۆمۆنیستی ڕووسیا، فەلسەفەی لیبڕاڵیی ئەمریکا. بەڵام عەلی وەردی خاوەنی تێروانینی خۆی بووە. ئەو پێی وایە هیچ سیستمێکی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و ئیداری کامڵ نییە و بەدەر نییە لە کەمووکوورتی.
لەمبارەیەوە دەڵێت:
مرۆڤ بە سرووشتی خۆی ناتەواوە، مرۆڤ توانای ئەوەی نییە سیستمێکی کامڵ دامەزرێنێت کە هەموو خەڵکی ڕازی بکات، ، ، مادام من تەوەری کەسێتی مرۆڤە، کەواتە مرۆڤ هیچ شتێک قایلی ناکات، تەنانەت ئەگەر بچێتە بەهەشتیشەوە، هەرچەند شتێکی دەست بکەوێت، هەوڵ بۆ شتێکی تر دەدات. ل193
ئێراق لە سەردەمی عوسمانیدا
ئێراقیش وەکوو هەموو شوێنەکانی تری ژێردەستەی دەوڵەتی تورکی عوسمانی، لەوپەڕی دواکەوتوویی ڕەوشی خراپدا بووە. وەردی زۆر بەجوانی لە پەڕتووکەکانیدا، باسی ئەو ڕەوشە خراپەی ئێراق دەکات لەسایەی تورکدا. لێرەشدا دووبارە جەخت لەم خاڵە دەکاتەوەو دەڵێت:
ئێراق لە چەرخی عوسمانیدا لە بارودۆخێکی کۆمەڵایەتی وادا دەگوزەرا، لە ڕووی دواکەوتنی شارستانی و برسێتی و نەخۆشی، هەر لە بارودۆخی سەدەکانی ناوەڕاست دەچوو. فەیسەڵی یەکەم هات و هەوڵی دا ئێراق لە نەهامەتی ڕزگار بکات، لەم پێناوەدا زۆر تێکۆشا، بەڵام بەر لەوادەی خۆی مرد، ئەمەش بەدبەختی ئێراق بوو، ، ، ل 152
گۆڕانکاری لە کۆمەلگەی ئێراق
لەلایەکی ترەوە عەلی وەردی بەحوکمی ئەوەی شارەزایی زۆر باشی مێژووی ئێراقە، ئاگاداری قۆناغە گرنگەکانی کۆمەڵگەی ئێراقییە، بەتایبەتی لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەم و هاتنی ئینگلیز و کرانەوەی بەرووی جیهان، کە ئەمەش گۆڕانکاری گەورەی لە کۆمەڵگەی ئێراقیی کرد، لە هەمانکاتیشدا ڕووبەروی کۆمەڵێک کێشەی کردووە.
لەمبارەیەوە دەڵێت:
لەسەرەتای سەدەی بیستمەدا واعیزێک پەیدابوو داوای دەکرد کەس شەمەندەفەر بەکارنەهێنێت بۆهاتووچو، ئەو وتی: ئێوە واز لە گوێدرێژی خودا دەهێنن و سواری شەمەندەفەری کافران دەبن؟ بێگومان کەس بە گوێی ئەو قسەیەی نەکرد، خەڵکی بەبێ دوودڵی شەمەندەفەریان بۆ سەفەر بەکاردەهێنا، ، 124
نووسین پیشەیە
عەلی وەردی خاوەنی دیدێکی تەواو تایبەت بووە بۆ ئەدەب و نووسین، کە زۆرجار بەدڵی زۆرینەی ئەدیبان و نووسەرانی ئێراق نەبووە، ئەو پێی وایە ئەدەبێکی کامڵ و باڵا بوونی نییە، پێشی وایە نووسین پیشەیە وەکوو هەموو پیشەکانی تر. لەبارەی ئەدەبیشەوە بۆچوونی تەواو جیاوازی هەیە و لەمبارەیەوە دەڵێت:
لە واقعدا لە ڕووی سرووشتی مرۆییەوە، جیاوازی نییە لەنێوان ئاسنگەر و ئەدیب، جیاوازی دیاری ئەمان لەو جیاوازییەدایە کە لەسەرێک هەریەکەیان لەهەلومەرجێکی جیاواز پێگەیشتوون، لەسەرێکی تر ئەو بەهرە زەینییە کە خودا پێی بەخشیوە، دەشێت تاک بەبەهرەیەکی زەینی وا لەدایک بێت کە ڕێگەی بۆ خۆش بکات ببێ بە ئەدیب، پاشان لە بارودۆخێکدا بژی یارمەتیدەر یان هاندەربێت بۆ ئەو کارە ، بۆیە لەوانەیە ببێ بە ئەدیبێکی دیارو بەناوبانگ، بەڵام گرفتی ئەو تاکە ئەوەیە، کاتێک دەگاتە پایەیەکی دیار، لە خۆبایی دەبێت و وا دەزانێ خۆی خۆی درووستکردووە، ئەو بەهرە زەینییەی بیر دەچێتەوە کە خودا پێی بەخشیوە، هەروەکوو ئەو هەلومەرجەشی بیر دەچێتەوە کە یارمەتیی داوە، ئەگەر ئەو شتە نەبوایە لەوانەیە ببوایە بە ئاسنگەر یان ببوایە بە حەماڵ و یان ببوایە بە سواڵکەر. ل35
ئەدەبی کۆن و نوێ
لەبارەی جیاوازی نێوان ئەدەبی کۆن و نوێشەوە بۆچوونێکی جیاوازی هەیە و دەڵێت:
لە کۆندا ئەدیب گوێی بە کەس نەدەدا و تەنیا دەیویست ڕەزامەندی سوڵتان بە دەستبێنێت، چونکە سوڵتان دەتوانێت شاعیر بۆ بڵندترین پایەبەرز بکاتەوە، هەروەکوو دەشتوانێ بۆ نزمترین ئاست دایبەزێنێت، بەڵام ئەدیبی نوێ چاو دەبڕێتەوە میللەت، میللەتیش بە سرووشتی خۆی ئارەزووی ئەوەی نییە شاعیرەکە ستایشی بکات، وەکوو ئەوەی لە ڕابردوودا لەبەرانبەر سوڵتان دەیکرد. میللەت تاکەکەس نییە حەز بکات ئیگۆی خۆی من ی خۆ بەرز بکاتەوە، بەڵکوو ژمارەیەکی زۆری گرووپ و تاکەکەسن داوا لە ئەدیب دەکەن لە تێگەیشتنی ئەم دنیایەی تیایدا دەژین سوودیان پێ بگەیەنێت.
بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئێراق و تاڕادەیەک زۆربەی وڵاتانی جیهانیش، زۆرکەم نووسەران دەتوانن بە بەرهەمەکانیان بژین، ئەمەش زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فرۆشی پەڕتووک کەم بۆتەوە، ئەمەش وا لە نووسەران دەکات، کە بۆ بژێوی ژیانیان پشت بە سەرچاوەیەکی تری بژێوی بگەڕێن. ئەمەش یەکێکە لە مەترسییە گەورەکان کە ڕووبەروی دونیای نووسین و مەعریفەی ئێستامان دەبێتەوە.
شاعیرانی تاکسی ئامێز
لەلایەکی ترەوە عەلی وەردی بۆچوونی زۆر تایبەتی بەرانبەر بە شیعر و شاعیران هەبووە، بەتایبەتی ئەوەی کە پەیوەندی بە شاعیرانی کلاسیکی عەرەبەوە هەیە بۆ نموونە موتەنەبی. ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانی زۆرێک لە نووسەران و ئەدیبانی ئێراقی و گێتی عەرەبی. لەم پەڕتووکەشدا بەوردی ئەم دیدگایەی باس کردووە. لە هەمووی گرنگتر باسی شاعیرانی تاکسی ئامێز دەکات، لێرەدا زۆر بەجوانی ئەم دەستەواژەییەی شیکردۆتەوەو دەڵێت:
من ڕێز و حورمەت و شکۆیەکی زۆرم بۆ شاعیری پابەند-مولتەزیم هەیە، بەڵام شاعیری نامولتەزیم ئەوەی من حەز دەکەم ناوی بنێم شاعیری تاکسی ئامێز ، ئەوا من قینم لێ دەبێتەوەو ڕقم لە هەموو ئەو کەسانە دەبێتەوە کە ئەو ڕێچکەیە دەگرن. شاعیرانی تاکسی ئامێز، ئەوانەن کە ستایشی سوڵتانەکانیان کردووە وە هەقیان بە ناهەق و ناهەقیان بەهەق زانیوە، بەپێی ئەو خەڵات و پاداشتەی لە سوڵتانەوە وەریان گرتووە.
هەر بۆیە ئەو بۆچوونێکی تەواو پێچەوانەی بەرانبەر بە شاعیری گەورەی عەرەب موتەنەبی هەیە، زۆرکەسیش بە دوژمنی موتەنەبی دادەنێن. هەرچەندە ئەو تەنیا دەڵێت:
موتەنەبی ساتیشی حاکمی میسری کافوری ئیخشیدی کرد و دوایش زەمی کرد، ئەو بۆیە ستایشی کرد، چونکە تەماحی لە پاداشتەکانی هەبوو، بەڵام کە پاداشتی لێ بڕا، ئیتر زەمی کرد.پێشتریش بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی ستایشی حاکمی سووریا سیف الدولە الحمدانی کردووە و لە دوایشدا زەمی کردووە، ڕەخنەگران چاوپۆشی لەم لایەنەی شیعری موتەنەبی دەکەن، تەنیا دەڕواننە لایەنی هونەری و شیعرەکە، ل31
دوا قسە
بە دڵنییایەوە لەم پەڕتووکەدا قسەوباسی زۆری تێدایە هەمووشیان قسەی تایبەت و گرنگ و جوانن، ئەم پەڕتووکە هاوکاری زۆرمان دەکات بۆ تێگەیشتن لەبەشێکی بۆچوونەکانی عەلی وەردی لەبارەی مرۆڤ، تاک، کۆمەڵگەی ئێراقی و جیهانی.
لێرەدا جێگەی خۆیەتی کە دەست خۆشیی لە برای هێژامان کاک نەوزاد بکەین، هیوای کاری جوانتری بۆ دەخوازین. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 269 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 08-07-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 31-05-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژیاننامە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 08-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 08-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 08-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 269 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,256
وێنە 106,250
پەرتوک PDF 19,190
فایلێن پەیوەندیدار 96,774
ڤیدیۆ 1,359
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!