پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دەربارەی ڕۆمانی نیشتمانی سارا
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەربارەی ڕۆمانی نیشتمانی سارا

دەربارەی ڕۆمانی نیشتمانی سارا
ناونیشان: دەربارەی ڕۆمانی نیشتمانی سارا
ئامادەکردن: ئاسۆ بیارەیی
1
دەبێت شەرم لە باو و باپیرانی خۆمان بکەین، داوای لێبوردن لە جووەکانی کوردستان بکەین، بۆ؟
کە دەستم بە خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە (نیشتمانی سارا) نایابە کرد، زوو ویستم بگەمە کۆتایییەکەی، هەرچەندە سەرەتا و کۆتایییەکەی بە ستەم دژی جوو و کورد دەست پێ دەکات، ستەمێک کە جووەکان لە دێرزەمانەوە پێ وەی دەناڵێنن و فرە جاریش کورد ئەوە ستەمەی لەلایەن داگیرکەرانەوە بەرکەوتووە و تا ئیرۆش بەردەوامی هەیە، ستەمێک بەداخەوە کورد تێیدا بەشدارە و هەستیشی پێ نەکردووە و ئەزموونیشی لێ وەرناگرێت، بگرە خۆی چەکێکی ژەهراوی ئەو ستەمەیە. سەرانی وەک سەڵاحەدینی ئەیووبی و شێخ و کۆلاکەکان و پاشایەکی لۆکاڵی سەر بە تورکیای وەک شێخ مەحموودی حەفید، ئامرازێکی لەناوی بردنی دۆزی کورد و سەربەخۆیی نیشتمانەکەیان بوون و...
لە ڕووی مێژوویییەوە، ئەم ڕۆمانە نایابترین وێنای کۆمەڵگەی کردووە و توانیویەتی زیرەکانە بە تێر و تەسەلی باسی کۆمەڵگەی کورد و بەتایبەتی شاری #سلێمانی# و دۆخی ژیانی هەمەلایەنەی نەک تەنیا جووەکان، بگرە کورد و کەمە نەتەوەکانی دیکەش پێناسەیەکی تەواوی ئاستی هۆشیار و گەشەکردنەکان بخاتە ڕوو.
ئەم ڕۆمانە، سەرباری ستەمی خوێناوی و پاکتاوی نەژادی جووەکان لەلایەن ئیسلامی سیاسی ئیخوانییەوە، جا ئیدی عەرەبی بووبێت یان تۆرانی، بەڵام بوێرانە دەستی خستووەتە سەر برینەکان کە بۆ چی و چۆن جووەکانیان لە نیشتمانی خۆیان (کوردستان) بێ بەری کردووە، چۆن کوردیش بەشدارێکی کارا بووە لەو ستەمە. نووسەر ئەوەی سەلماندووە کە کورد بۆ چی نەبووەتە خاوەنی نیشتمانێکی سەربەخۆ، چۆن بووەتە دار دەستی ئیسلام و بە پان تورکیزمی عوسمانیی فریوی داوە، چۆن شێخ مەحموود لەپێناوی بەهەشتی عەرەب و تورک سەری کوردستانیش خواردووە و جووەکانی کوردستانیش تووشی گەورەترین لەناوبردن کردووە.
ڕەفتاری سەربازی تورک و کوردە موالییەکانی عوسمانلی دەر حەق بە جووەکانی باشووری کوردستان لە ساڵی 1908 وە:
* ل 16 باوکم بەردەوام دەیگوت، خوێندن بە زمانی تورکی، زیانی تەنیا بۆ منداڵانی ئێمەی جوو نییە، بگرە بۆ منداڵانی کوردە موالییەکانیش زۆر زەرەرە، تورک بەو جۆرە زمان و کولتووری ئێمە دەسڕێتەوە..
* ل25- 26 کاتێک لە قەراتی #هەولێر# ئاشکرا بووین، کە جووین ئاوا مامەڵەمان لەگەڵ کرا: ئەدی پێمان نەگوتن ئەو ڕۆژە لە ماری خۆتان نەێنە دەرێ (مەبەست ڕۆژی مەولوودی پێغەمبەرە) ، فرەیەکمان دار کاری کراین...
* ل 34 بە موسڵمان بوونمان هەموو بێ ڕەوشتی و ناشیرینەکانمان چاوپۆشی دەکرێن
* ل 40 شێخوڵاکان زۆر لە ئێمە خەڵکی ئاسایی جیاوازترن، خودا ئەوانی بە تایبەتی خولقاندووە و تەنیا گون و هەوسی پێ داون، کێرەکەی بۆ ئەو دونیا هەڵگرتوون
* ل 40 حەسەن لە ترسی خودا بۆ لای تورکەکان گەڕاوەتەوە
* ل 50 مەلاکان چاوساغ و دار دەستی تورکەکان بوون، ماڵ بە ماڵ لەگەڵیان دەگەڕان، ئەو کەسانەی دەگیران ڕەوانەی سەربازگەکانی مووسڵ و #کەرکووک# دەکران، ئەو ماڵانەی دوو ژەم خواردنیان هەبووایە، ژەمێکیان تاڵان دەکرد..
2
ئایین ئەو چەکە ڕۆحییەیە کە ڕیشەی بۆ وردترین مولولەی مرۆڤ دەکێشێت و ئەندێشەکانی بیرکردنی ئینسان لە سنوورێکی گۆشەگیردا داگیر دەکات، بەرگرییەکی خۆسەری تێدا درووست دەکات و دەیکاتە سەحابەیەکی سابیر و بەردەوام ئامادەی جیهادە. ئیدی بۆ سەیرە سەدان #داعش#ی مرۆڤکوژ بەرهەم دەهێنرێت..
نووسەر ئەو تابلۆ خوێناوییەی سەرەوە بە جوانتری شێواز لەم ڕۆمانە نایابەدا وێنا دەکات:
* ل 56 مەلاکان چاوساغ و دار دەستی تورکەکان بوون، ماڵ بە ماڵ لەگەڵیاندا دەگەڕان... گەلێک جار مامە سلێمانم بە من و یاقوبی کوڕی دەیگوت، خۆتان لە چاوی مەلا و شێخەکان بپارێزن... زۆربەی خەڵکی شار و لادێی کوردستان خۆیان لە لەشکری شێخ مەحمووددا ناونووس کردبوو... چەند ڕۆژێک سەرباری پەتای تاعوون، مەلاکان خەڵکیان بۆ غەزا هان دەدا...
* ل121-122 کاتێک گەیشتینە بەر دەرگای شێخ (نووسەر مەبەستی شێخ مەحموودە) ، یەکێک لە دەر گاوانەکان لێی پرسین ئێوە جوولەکەن؟ بەڵێ! یەکێک لە پاسەوانەکان هاتە بەردەممان و یەکێکی تریان خێرا ڕووی لوولەی تفەنگەکەی تێ کردین، کابرایەکی سمێڵ ڕەشی باڵابەرز پێی وتین: ئەمری جەنابی شێخ حەسەن ئێوەی جوو ڕووی ئەم مەجلیسەتان نییە...
* ڵ 209 ساڵی 1951 بە فەرمانی #وەزارەتی ئەوقاف#، بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە، کەنێسەتەکان داخراون و دوای سێ ساڵ زۆربەیان کرانە مزگەوت و مجێوەریان بۆ دەستنیشان کرد، تەنانەت ناوەکانیشیان گۆڕا. کە نیسەکەی گەرەکی جوولەکان ناو نرا مزگەوتی شێخ عەباس..
میتۆدی پاکتاوی نەژادی جووەکانی باشووری کوردستان (بڕوانە ل 191-209) ، هەمان نەخشە پیلانی هۆلۆکۆست لە ئەڵمانیا و پۆڵەندە، ئەردۆغانی تۆرانیش کە شاری #عەفرین#ی داگیر کرد، یەکەم هەنگاو سڕینەوەی فەرهەنگی کوردی بوو و بە گۆڕینی سیمانی نیشتمانی کورد لە ماوەیەکی کوورتدا دەست پێ کرد. ئەوە با ڕژێمی عەروبەی ئێراق و سووریا بوەستن کە ناوی زۆربەی ناوچە و شارەکانی کوردستان گوڕی، بۆ نموو کەرکووک تەئمیم و کۆبانێ بە ڕأس العین. ئیخوانەکانی باشووری کوردستانیش کە کۆپییەکی ئاکەپەی تۆرانین، هەمان شێوازی ئەردۆغانیان بۆ سڕینەوەی فەرهەنگی کوردی لە باشوور ئەمڕۆ دەست پێکردووە، کەوتوونەتە وێزەی زمانی کوردی و ناونانی عەرەبی و تورکی لە منداڵانی کوردستان.
نووسەر ڕاست دەکات، نەدەبوو شێخ و مەلاکان، بەتایبەتی شێخ مەحموود بۆ مسۆگەرکردنی بەهەشتی تورک و عەرەب دژی نەتەوەکەی خۆی بێ و بەرانبەر چەوسانەوەی جووەکانی هەڵوێستی نەبێت، بەڵکوو شوێنکەوتووانی بخاتە خزمەتی دەوڵەتێکی ستەمکاری وەک تورک و دواتریش دژایەتی جووەکانی کوردستان، کە پێکهاتەیەکی گرنگی کۆمەڵگەی کوردی بوون.
بەداخەوە ئەگەر کەمێک میلی دەمژمێری دیرۆکی ئێراق بۆ دواوە بسووڕێنین، دەبینین شۆڤێنییە عەرەبەکان و بە تایبەتی حیزبی #بەعس# لە ئێراق هەمان ستەمی لە کوردی فەیلی کرد، دواتر پڕۆسەی پاکتاوی نەژادی لە هەڵمەتەکانی ئەنفالدا ساڵی 1988 و بەرزانی و دواتر هەمان شوێنکەوتووانی ئایین، سەدان مرۆڤی بێ تاوانیان لە #شنگال# لە ناو برد و ئافرەتەکانیان لە بازاڕی سەبا فرۆشتن، (بڕوانە ل 191، میشێل عەفلەق: کوردەکانی سووریا و ئێراق کۆسپێکی گەورەن لە بەردەم یەکێتی نیشتمانی عەرەبی) ...
ڕۆمانی نیشتمانی سارا، بۆ خۆی گەنجینەیەکی بەنرخە، لێوانلێوە لە بەڵگەی مێژوویی و سەلماندنی پێکهاتە ڕەسەنەکانی کۆمەڵگەی کوردی لە باشووری نیشتمان، لە هاووڵاتی جوو، کورد، گاور و ئەرمەنی.
3
من وەک کوردێک قێز لەو کوردە ناسیۆنالیستانە دەکەمەوە کە لەتەک عەرەبەکان، تاوانی پاکتاوی نەژادی جووەکانیان لە باشووری کوردستان ئەنجام داوە، بە تایبەتی لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر، ئەوە مێژوویەکی ڕەشە بە ئاسانی سپی ناکرێتەوە، ئێ ناکرێت مرۆڤ خۆی دیل بێ و دیلیش لە ناوبەرێت...
جوو و کورد یەک خاڵی هاوبەشی گرنگیان هەیە، هەردووکیان دووچاری پاکتاوی نەژادی و قڕان بوونەتەوە، جیاوازییەک گەورەی نێوان جوو و کورد ئەوسە، کورد خۆی بەشدارە لە ئەنفالی خۆ، بوونی پتر لە 400 هەزار جاش و 300 هەزار بەعسی و نەبوونی هیچ پڕۆسەیەکی دادگایی بۆ تاوانباران، گەورەترین خاڵی لاوازی نەتەوەی کوردە. جووەکان تاکوو ئەمڕۆ لە هەر کونجێکی دونیا تاوانبارێکی ئەڵمانیا هەبێت، یان نازی دەستی خوێناوی بێ بە کوشتنی جووەکان، بێ سزا وازی لێ ناهێنن...
ڕەنگە هەندێک کوردی نەتەوەیی، یان لایەنگری حیزبەکان، نووسەری ئەم ڕۆمانە بەوە تاوانبارەکەن کە کورد ناشیرین دەکات. بەڵام مێژوو ون نابێت و دەبێت ڕووە تاڵییەکانیش بخرێتە ڕوو، ئەوەش بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەیان:
* ل 216 -217 ڕەفیق شاباز بەردەوام باسی ئەوەی دەکرد کە چۆن جووەکان ستەم لە فەلەستینییەکان لە شاری حەیفا دەکەن. ئەو شابازە سمێڵێکی هیتلەریانەی دانابوو..ئەو ناسیۆنالیستانە بەتوندی دژی شیوعییەکانیش دەجووڵانەوە..
ل 233-235 ئەو هەموو گەڕەکە جووانەی شارەکانی کوردستان وێران و تاڵانکران، خوانەکا نووسەرێک یان ڕۆشنبیرێک هەڵوێستی هەبێت. ڕۆژنامەیەکی وەک ژین، هۆنراوەی دڵداری گۆران و ئەحمەد هەردی بڵاو کردەوە...
* ل 172 لە بەینی بازیان و دێ لێژەدا جەردە، هاتبوونە سەر ڕێگای یەعقووب کە ئامۆزای باپیرە خایم بوو، ڕووتیان کردبووە و دوای کوشتنێکی دڵڕەقانە کەلوپەل و پارەکەیان بردبووە...
نووسەر بوێرانە دەیان تاوانی کوردی (بە تایبەتی چەتەی هەمەوەندی) خستووەتە ڕوو، کە جووەکان چەند خوێن ساردانە لەلایەن کوردە موسڵمانەکانەوە کوژراون...
* ل 313 کاربەدەستانی میری دەشیانویست خەڵکی شار بەدەستی خۆیان ئاسەواری جووەکان لەسەر نەخشەی شارەکانییان بسڕێنەوە... پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە هەموو گۆڕێک جوو زێڕ و زیوی تیایە... خەڵکی شاری سلێمانی وەک هی شارەکانی دی بە پاچ و خاکەنازەوە دەهاتن یەک یەک گۆڕەکانیان هەڵدەدایەوە... ئەم دێرۆکە ڕەشە، بۆردوومانی گۆڕستانی گەریلاکانی #یەپەگە#ی بیر خستمەوە کە چۆن فڕۆکەی ئێف 16 تورکی ناتۆ، بۆمبی بەسەردا دە باران، بەتایبەتی لە شارەکانی #گرێ سپی# و عەفرین و بگرە #قەندیل#یش... ئەوە بەجێ گەیاندنی پڕۆژەی بەغدای ساڵی 1952 بوو پاکتاوی نەژادی جوو لە کوردستان ئێراق) بڕوانە هەمان ل
سووکایەتی و ئەتککردنی جوو لە ئێراق، بە تایبەتی لە بەشە عەرەبییەکەی ئێراق گەیشتبووە ئەوپەڕی دڕندەیی، بڕوانە (ل 326-327) ..ئەو ڕۆژە یووسف حەمۆ خۆی لە ماڵ نابێت، عەرەبە دژە زایۆنیستەکان سەری سوهام حەمدانی ژنی دەتاشن و مەمکی دەبڕن و بە درەختی حەوشەکەیانەوە هەڵی دەواسن... هەمان ڕەفتاری تۆرانییەکان دەر حەق بە کچە زیندانییەکان وەک ساکینە و سەدان زیندانی دی...
من دوای خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە، پتر ئەو ڕاستییەم لا بەهێزتر دەبێت، کە ئایینی عەرەب، پتر 1400 ساڵە، کاریگەرترین چەکی کوشندەی ئینسانەکانە، خودی عەرەب لە مێژە بۆ بەعەرەبکردن کردن و تاڵانکردنی گەلانی دی بەکاری هێناوە، تۆرانییەکان لەو باشتر، فارسیش پانشیعیزمی لێ درووست کردووە. گەیشتوومە ئەو باوەڕەی ئێراق برینێکە دەبێت، لە ڕیشەوە ڕەگەکانی هەڵبکەنرێن و پارچەپارچە بکرێت... ئایینی عەرەب گەورەتین زەبری لە ئاشتەوایی نێوان گەلانی ناوچە داوە...
4
لەو جۆرە ڕۆمانانەدا، وەکی ئەمەی نیشتمانی سارا، (خەوی پساوەی قەندیل و گوڵ ئەستێرەکان کوژانەوە) ی کەریم کاکەی قەراتی هەولێرێ، (کوڕەزاکەی زیتۆ) ی حەمەفەریق حەسەن، بیرەوەرییەکانی عاسی ئەحمەد، (خەون لەسەر زەمینی شێرە پەڕۆکان) ی سەبا ئەحمەد لە #هەڵەبجە#، ڕۆمانەکانی شێرزاد حەسەن، (تەونی جاڵجاڵۆکە) ی شاد ڕەوان حەکیمی کاکە وەیس لە کەرکووک..هتد دیرۆکی نیشتمانێکی چەند پارچە دەبینیم کە بەداخەوە هێندە کەرتبووگە، ئەو لەت بوونە دەروونی تاک و پێکهاتەکانیش چەند قاژکردووە، گشتێکیان تێدا بەدی ناکەم بۆی یەکبوونی نیشتمان و ئاشتەوایی گشتی بدا، پێکەوە لکاندن ساڕێژکردنەوەی ئەو سەر بردە و دیاردە تاڵانە سانا نییە.
* ل 2019 هەورامییەکان فریای جووەکان کەوتن: کۆمەڵێک هەورامی بوونە ڕزگارکەری گەڕەکی جووەکان کە ناسیۆنالیستەکان دەیانویست هێرش بکەنە سەر جووەکان و کنێسەتەکەیان تێک بدەن.. (ئەرێ لالۆ گیان ئێوە چ کارەن و لە کوێوە تەشەریفتان هێناوە، چۆن بە فریادڕەسی ئێمەی زەبوونەوە هاتن؟ ئێمە سۆفی خوداوەندین لە هەورامانەوە وە دەنگی نزاکانی ئێوەوە هاتگین...) بڕوانە هەمان لاپەڕە!
نیشتمانێک هێندە خوێنی لێ بتکێ، هێندەش پێکهاتەکانی ناکۆک و دژە یەکبن، ئەزموون وەرنەگرن، بێگومان دەیان جاریش دیکەش تووشی نەهامەتی و نشستی دەبێت. ئاخۆ وێنە خوێناوییەکانی ئەو نیشتمانە، ئەو نیشتمانەی سارا و کە زێدی من و هەزاران کورد و پێکهاتەکانی دیکەیە، تاکەی وادەبێ؟
لە نیشتمانەکەی سارا، شەڕە بەردی گەڕەکەکان ناو شاری سلێمانیم بیر دەکەوێتەوە، بدەلێیت سبەینێیەکی نزیکە، لە بەرچاومە لەگەڵ کوڕانی گەڕەک، بەرەیەکی شەڕە بەردمان دژی گەڕەکی کانێسکان و مەجید بەگ فرە جار بەرپا دەکرد، جاری وا هەبوو، گڵۆپی سەر جادە و پەنجەرەی ماڵان و باڵندەکانیش لە ڕەفتاری شەڕخوازی ئێمە ڕزگاری نەدەبوو.
بەڵێ ڕەفتاری شەڕخوازی و زۆران و کین هەڵگرتن و گەلەکۆمە! نووسەری ڕۆمانی سارا هەموو ئەو تابلۆیانە بەجوانی بۆ خوێنەر کێشاوە و ناسینەوەیانی ئاسان کردووە. من پەنجە لەسەر ڕەفتاری جەنگەران (شەڕانگێزی بە هەورامی) ئەو پێکهاتانە کۆمەڵگە و تاکەکانیان دادەنێم و هەڵوێستە دەکەم، دەپرسم بۆ چی هێندە ڕیشەکانی لە هەستی تاکەکاندا ڕۆچووە، مەبەست لە پێکهاتەکانی ئێراقە؟ هاندەرەکان چین؟ ئایا هۆکاری سەرەکییان ئابوورییە، یان دەستتێوەردانی سیاسییە؟ ئەوەش یێ ئەدی ڕۆڵی تاکی چەس؟
لەم ڕۆمانەدا، هەست دەکەم نووسەر پێگەی هەمەلایەنی جووەکانی لە باشووری کوردستان، بەتەواوەتی شی نەکردووەتەوە، ڕاستە گەڕەک و بازاڕ و پیشەیان دیارە، بەڵام ئەگەر جوو ئایین بێ، بۆ چی بۆ نموونە وەک ئێزدییەکان یان کاکەیییەکان ئاوێتەی کۆمەڵگەی کوردی نەبوون؟
نووسەری ئەوەی ڕوون نەکردووەتەوە کە چۆن بزووتنەوەی زایۆنیزم زیانی بە جووەکانی دونیا گەیاندووە، ئایا ئەوە تەگبیرە نەخشەی زلهێزەکان بووگە کە جووەکانی هەموو دونیا لە فەلەستین کۆ بکەنەوە؟ یان تەنیا دژایەتی موسڵمان و عەرەبی ناسیۆنالیست و عوسمانییەکان بووە؟
دەبارە دەست خۆشی لە نووسەر دەکەم و هیوادارم هێندەی دی خامە بەپیت و خەرمان بێ! [1]
ئەم بابەتە 288 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 08-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-07-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 08-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 288 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!