图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,169
书籍 19,170
相关文件 96,581
Video 1,317
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئۆک: بەڕێوەبەرانی ئیمراڵی نامەی هەڕەشە دەدەنە رێبەرایەتی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئۆک: بەڕێوەبەرانی ئیمراڵی نامەی هەڕەشە دەدەنە رێبەرایەتی

ئۆک: بەڕێوەبەرانی ئیمراڵی نامەی هەڕەشە دەدەنە رێبەرایەتی
ئۆک: بەڕێوەبەرانی ئیمراڵی نامەی هەڕەشە دەدەنە ڕێبەرایەتی
08.07.2023
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک و بەڕێوەبەرانی ئیمراڵی نامەی هەڕەشەئامێزی بێناو و نیشانیان داوەتە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان.
سەبری ئۆک لە بەرنامەی تایبەتی ستێرک تی ڤیدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، کە ئەوان هیچ زانیارییەکیان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان نییە، هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەرەوە پچڕاون و وتی، بەڵام ئێمە دەزانین کە ماوەیەک دەوڵەتی داگیرکەر و بەڕێوەبەرایەتی ئیمراڵی نامەی بێ ناو و نیشانیان داوەتە ڕێبەرایەتی. لەو نامانەدا بە ڕێبەر ئاپۆیان وتبوو 'ئێمە ژەهرێکی بەو جۆرەت پێبدەین کە بەو ژەهرە بمریت، ئەو مێرووانەشی تەرمەکەت بخۆن ئەوانیش بەو ژەهرە دەمرن'. هەروەها بە ڕێبەر ئاپۆیان وتبوو 'تۆ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەمریت، بەڵام تۆ ئاگات لەوە نابێت'. بڕوانن ڕێبەر ئاپۆ خاوەنی بەرپرسیارییەتییەکی مێژوییە، بەڵام هەموو ڕۆژێک ڕووبەڕووی ئەو ئەشکەنجانە دەبێتەوە. مافی یاسایی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ناردن و وەرگرتنی نامە قەدەغەیە، بەڵام نامەی بەو جۆرە ڕێگەپێدراون. ئەمە بە چ واتایەک دێت؟ یاری بە دۆخی دەروونی ئەو دەکەن، یاری بە تەندرووستی دەروونی ئەو دەکەن، یاری بە تەندرووستیی جەستەیی ئەو دەکەن تا ڕێبەر ئاپۆ لە ڕاستی خۆی داببڕن و ڕۆڵی ئەو جێبەجێ نەکرێت. ئەوە دەوڵەتێکی بەم ڕادەیە دڕندەیە. ئەمە لە کۆمەڵکوژیش زیاترە. جگە لە دەوڵەتە چەتەکان، هیچ دەوڵەتێکی دیکە ئەم کارە ناکات. دەبێت ئەمە لە ڕۆژەڤی کوردستان و تورکیادا بێت. کاتێک دەوترێت گۆشەگیری بوونی نییە دەبێت هەمووان کاردانەوە نیشان بدەن.
چاوپێکەوتنەکەی سەبری ئۆک بەم جۆرەیە:
گۆشەگیری پاکتاوکاری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بەردەوامە. 28 مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەوەوە بەدەستناهێندرێت. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە وتەی 'گۆشەگیری لە $ئیمراڵی'یش وەک تاوان دادەنێن. هۆکاری ئەم گۆشەگیرییە دژوارە چییە؟$
سەرەتا بە ڕێزەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. هەموو ئەو هاوڕێیانەمان کە لە کوردستان و لە زینداندا شەهیدبوون بە بیردەهێنمەوە و بەژنی خۆم لە بەردەم یادەوەریاندا دادەنەوێنم. بە دڵنیاییەوە دەبێت دۆخی ڕێبەر ئاپۆ بە باشی شرۆڤە بکەین. مامەڵەی دەوڵەتی تورک لەگەڵ ڕێبەرایەتی مامەڵەیە لەگەڵ تەواوی گەلی کورد. گۆشەگیری و گوشار لەسەر ڕێبەرایەتی بەواتای ئەوە دێت کە لە کوردستان، لەسەر ڕێبەری گەلی کورد و تەنانەت لە دژی گەلانی تورکیا گۆشەگیری و گوشار بوونی هەیە.
ئەو سیاسەتەی بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکرێت درێژەی سیاسەتی کۆمەڵکوژییە. دەبێت ئێمە گۆشەگیری بە شێوەیەکی بەرتەسک هەڵنەسەنگێنین. دەیانەوێت دەنگی ڕێبەر ئاپۆ نەگاتە گەلی کورد و کۆمەڵگەی تورکیا و گەمە بە دۆخی دەروونی ڕێبەر ئاپۆ و دۆخی دەروونی گەلی کورد دەکەن. تا ئەمڕۆ بە سەدان کەس بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە پیلانگێڕیی دژی ڕێبەر ئاپۆ نیشان بدەن خۆیان سووتاندووە و شەهیدبوون. پەیوەندی ڕێبەر ئاپۆ و کۆمەڵگە بەم چەشنەیە.
ڕۆژنامەوان مەردان یانارداغ چەند ڕۆژ بەر لەئێستا شتێکی وتبوو. بۆ ئەوەی ئەو قسانە بکرێن نە پێویستە شۆڕشگێر بن و نە مەرجیشە کە مرۆڤ ڕێبەر ئاپۆی خۆش بوێت. تەنیا ڕاستی بڵێت ئەمە بەسە. وتی، 'لە ئیمراڵی گۆشەگیری هەیە'. ئەمە شتێکی ڕاستە. لەبەرئەوەی مەردان یانارداغ ئەمەی وت، خستیانە زیندانەوە. هەر بۆیە دەیانەوێت کەس باسی ڕێبەر ئاپۆ و ئیمراڵی نەکات. بەراستیش باخچەلی وتی، 'ئەوەی بڵێت لە ئیمراڵی گۆشەگیری هەیە، تاوان ئەنجام دەدات'. لەبەرانبەرمان ئەقڵییەتی بەم جۆرە بوونی هەیە. دەبێت ئێمە بەرانبەر بەم ئەقڵیەتە لەبەرزترین ئاستدا تێبکۆشین. دەبێت هەموو کوردێک لە هەرشوێنێک کە لەوێیە بڵێت کە گۆشەگیری هەیە، لەبەرانبەر ئەوەش دەنگ هەڵببڕێت و کاردانە نیشان بدات.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا گەنجێکی 17 ساڵە لە ئەوروپا کوژرا؛ گەل هەڵسایە سەر پێ و فەرەنسایان هەژاند. نەک هەر لە شارێک، لە تەواوی فەرەنسا، تەنانەت بەلجیکا و وڵاتانی دیکەش خۆپیشاندان هەبوو. بەهۆی ئەوەی ماوەی سەدان ساڵ لەپێناو ئەو دیموکراسیەی ئەمڕۆ لە ئەوروپا هەیە تێکۆشان کراوە و کۆمەڵگەی ئەوروپاش قوربانی بۆ ئەوە بەخشیوە. کاتێک دەبینن کە دیموکراسیەکەیان لە مەترسیدایە، کاردانەوەی گەورە نیشان دەدەن و لە کاتی خۆیدا دەڕژێنە شەقامەکان. دەبێت بەم جۆرە بێت.
$دەبێت هەموو کەسێک بە شێوەیەکی شکۆمەندانە بەشداری لە قۆناغەکەدا بکەن$
هەندێک شت پێویستی بە ڕێکخستنێکی بەهێز و سەرکەوتوو نییە. بۆ نموونە یاری بە شکۆی ئێمەوە دەکەن. لە ئیستەنبوڵ کەسێک بە کوردی گۆرانی دەڵێت: پۆلیس لێیان دەدەن و دەیانخەنە زیندانەوە. زرێپۆشەکانی دەوڵەتی تورک منداڵی کورد دەکوژن. دەستدرێژی دەکەن، گۆڕستانی شەهیدان تێکدەدەن. ناتوانین بەرانبەر هەموو ئەمانە بێدەنگ بین. لە تەلەڤزیۆندا قسە لەبارەی ئەو ڕووداوانەوە دەکەن، بەڵام دەبێت هەڵویستێک نیشان بدرێت، نەک هەر گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت. دەبێت گەلی کوردیش وەک ئەوروپا کاردانەوەی هەبێت. خۆی لەخۆیدا گەریلا بەرانبەر هێرشی دڕندانە خۆڕاگری دەکات و بەردەوامیش دەبێت لە بەرخودان. دەبێت گەلەکەمان بزانن کە ئێمە لە قۆناغێکی ئاساییدا نین. دەبێت کەس بە ئاسوودەیی نەجوڵێتەوە. ئێمە بە سەردەمێکی مێژوویی گرنگدا تێدەپەڕین. خۆی لە خۆیدا پەکەکە و گەریلا بە ڕۆحێکی گیانبازییەوە ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن. بەڵام دەبێت کۆمەڵگەش نامافی قەبوڵ نەکەن. دەبێت مافناسان، ڕۆشنبیران وکۆمەڵگەش کاتێک شتێکی ناڕاست لەبارەی ڕێبەرایەتییەوە دەوترێت کاردانەوەی ڕاست و درووست نیشان بدەن. کاتێک باخچەلی بەم بەم جۆرە دەدوێت، دەبێت هەمووان بەتایبەتی پارێزەران بڵێن، تۆ کێی ئەو قسانە دەکەیت؟ ئەگەر کاردانەوە نیشان نەدرێت، ئە کەسانە ڕاناگیرێن.
دەبێت هەمووان لەسەر دۆخی ڕێبەر ئاپۆ نیگەرانی خۆیان نیشان بدەن. ناتوانێت دیدار لەگەڵ پارێزەرەکانی ئەننجام بدات، ناتوانێت چاوی بە بنەماڵەی بکەوێت، ڕێگەی نامە ناردنیش نادرێت. بەڵام ئێمە دەزانین کە ماوەیەک دەوڵەتی داگیرکەر و بەڕێوەبەرانی ئیمراڵی نامەی بێ ناو و نیشانیان ڕادەستی ڕێبەر ئاپۆ کردووە. لەو نامانەدا بە ڕێبەر ئاپۆ وتراوە ' ئێمە ژەهرێکی بەو جۆرەت پێدەدەین کە تۆ بەو ژەهرە بمریت. ئەو مێروانەشی تەرمەکەت دەخۆن بەو ژەهرە دەمرن'. هەروەها بە ڕێبەر ئاپۆیان وتبوو 'تۆ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەمریت، بێ ئەوەی خۆت ئاگاداری ئەوە بیت'. بڕوانن ڕێبەر ئاپۆ خاوەندی بەرپرسیارییەتییەکی مێژووییە بەڵام هەموو ڕۆژێک ڕووبەڕووی ئەو ئەشکەنجانە دەبێتەوە. مافی یاسایی نامەناردن لە ڕێبەر ئاپۆ قەدەغە دەکرێت، بەڵام نامەی بەم جۆرە ڕێگەپێدراون. ئەمە بە چ واتایەک دێت؟ یاری بە دۆخی دەروونی ئەو دەکەن، یاری بە تەندرووستی دەروونی ئەو دەکەن، یاری بە تەندرووستیی جەستەیی ئەو دەکەن تا ڕێبەر ئاپۆ لە ڕاستی خۆی دادببڕن و ڕۆڵی ئەو جێبەجێ نەکرێت. ئەوە دەوڵەتێکی بەم ڕادەیە دڕندەیە. ئەمە لە کۆمەڵکوژیش زیاترە. جگە لە دەوڵەتە چەتەکان، هیچ دەوڵەتێکی دیکە ئەم کارە ناکات. دەبێت ئەمە لە ڕۆژەڤی کوردستان و تورکیادا بێت. کاتێک دەوترێت گۆشەگیری بوونی نییە دەبێت هەمووان کاردانەوە نیشان بدەن. ئەمە گرنگە.
ئەگەر بە هەموو جۆرێک گوڕمان بە تێکۆشان بدایە، دەوڵەت تەنگی پێهەڵدەچنرا و دەچووە بەر پێی ڕێبەر ئاپۆ. ئەمە مایەی ڕەخنەدانە بۆ ئێمە. ئێمە قەرزاری ڕێبەر ئاپۆین. بەڵام پێداگری و خواستمان هەیە و تێکۆشانمان بەردەوامە. دەبێت گەلەکەمان بزانێت کە ئێمە لە قۆناغێکی ئاساییدا نین. دەبێت هەموو شتێک بە گوێرەی ڕۆحی ئەم سەردەمە بێت. ئەگەر دەوڵەتی تورک لەم نێوەدا لاوازیەک ببینێت، زیاتر هەڵدەکوتێتە سەرمان. لە دژی گوشارەکان لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی دیکە لە ئیمراڵی، هەڵمەتی گرنگ کە دەبێت ئەنجام بددرێت، پێویستە لە ڕۆژانی دهاتوودا دەستیان پێبکرێت. بەم جۆرە نابێت و ناکرێت بەم جۆرەی ئێستا بێت. دەبێت هەڵوێست نیشان بدرێت. هەموو ئەوانەی لایەنگری دیموکراسی و ئازادین، لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەبێت دۆخەکە لەبەر چاوبگرن، بیر لەوە بکەنەوە کە چییان لەدەست دێت، دەبێت خۆیان ڕێکبخەن و بە شێوەیەکی شکۆمەندانە بەشداری لە قۆناغەکەدا بکەن.
$رۆژووی مردنی 14ی تەمووز لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا سەرەتایەکی مێژوویی و گرنگە. بەرخودانی ئەمڕۆ لە ئیمراڵی بەرخودانی زیندانەکانی گەیاندە بەرزترین ئاست. بەرخودانی زیندانەکان لە زیندانی ئامەدەوە تا ئیمراڵی لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا چ ڕۆڵێکی گێڕاوە؟$
ساَلیادی بەرخۆدانی 14ی تەمووز نزیک دەبێتە. بە و بۆنەیەوە لە کەسایەتی هەڤاڵ خەیری، هەڤاڵ کەمال، هەڤاڵ عاکیف و هەڤاڵ عەلی چیچەکدا، یادی سەرجەم شەهیدانی زیندانی ئامەد و شەهیدانی شۆڕش بە پێزانینەوە دەکەمەوە و لە بەردەم یادی ئەوان بە ڕێزەوە سەردادەنوێنم. هەوڵ دەدەین شایستەی شەهیدە نەرەکانمان بین.
لە مێژووی ئێمەدا، ڕۆڵی بەرخۆدانی 14ی تەمووز زۆر گرنگە. ئەوەی لە پەکەکەدا، پەکەکە و هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بەزیندوویی دەهێڵێتەوە، گیانی بەرخۆدانی فەرهاد، مەزڵوم و خەیرییانە. دەوڵەتی تورک دوای کودەتاکەی 12ی ئەیلوول، دەیویست بزووتنەوەکەمان پەکەکە لەناو ببات. خۆی لە خۆیدا زۆر ڕێکخراو پاکتاو بوون. زۆرێک لە هەڤاڵانی پێشەنگمان دەستگیرکران. زۆربەیان لە زیندانی ئامەد بوون. ئەگەر هێڵی ڕێبەرایەتی لە زیندانی ئامەد بەبنەما نەگیرایە، بەرخۆدان بێکاریگەر دەبوو و کۆتایی پێدەهات و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بزووتنەوەکەمان دادەنا. دوژمن بە ئاگاداربوون لەوە پەرەی بە دڕندەیەکی لەو شێوەیە لە زیندانی ئامەد دا. ئامانجیان لەناوبردنی بزووتنەوەکەمان لە زیندانی ئامەد بوو. بەڵام بەڕێوەبەر و کادیرانی بزووتنەوەکەمان وەک مەزڵوم، فەرهاد، کەمال و خەیری داهاتوویان بینی. ئەوان ئاگاداری ڕۆڵ و بەرپرسیارییەتی خۆیان بوون، دەیانزانی چۆن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن. لەسەر ئەم بنەمایەش هەڵسوکەوتیان کرد. ڕێبەر ئاپۆ هەندێک جار دەیوت: ئەگەر ئێستا کەمال پیر لە ژیاندا بمایە، دۆخی ئێمە جیاواز دەبوو. واتە شوێنی ئەوان بە ئاسانی پڕ ناکرێتەوە، بێگومان هێڵی ئەوان گیرایەبەر، بە هەزاران قارەمان لە زیندان و چیاکان شوێنپێی ئەوانیان گرتەبەر و لە زیندانەکان خۆڕاگریان کرد و ئێستاش بەرخۆدان دەکەن، ڕۆڵ و ئەرکی کەماڵ و خەیرییەکان جیاواز بوو.
هەڤاڵ مەزڵوم پێش ئەوەی شەهید ببێت، نامەیەکی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و پارتەکەمان ناردبوو. کاتێک نەماندەزانی چی بکەین، پێشنیازێکی هەڤاڵ مەزڵوم لەلایەن پارتەکەمانەوە وەک ڕێنماییەک وەرگیرا و قبووڵکرا. هەڤاڵ مەزڵوم وتبووی: پێویستە پارتی لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا هەموو ئامادەکارییەکانی لە ناوچەکە تەواو بکات. دەبێت خۆی بۆ شەڕێکی نوێ ئامادە بکات. پێویستە بە هەنگاوێکی نوێ گوڕ بە شۆڕش بدات. ئەو پێشنیارانە وەک ڕێنماییەک وەرگیرا و قبووڵکرا. لە کۆنفرانسی یەکەم و کۆنگرەی دووەمی پارتیدا بڕیاری لەوشێوەیە درا و جێبەجێ کرا. هەروەها هەڤاڵ مەزڵوم وتبووی: دوژمن هێرشەکانی بۆ سەر زیندانەکان زیاتر دەکات، تا کۆتایی لە دژی ئەو هێرشانە خۆڕاگری دەکەین. ئێمە هەم لە دادگاکان و هەمیش لە ژیانمان لێرە نوێنەراتی پارتەکەمان دەکەین. نە لەڕووی جەستەیی و نە لەڕووی ڕۆحیەوە، شکست ناخۆین.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览392
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | anfsorani.com
相关文件: 1
挂钩项目: 15
传记
图书馆
库尔德文件
文章
杂项
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( کاکۆ پیران 08-07-2023
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on08-07-2023
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):08-07-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览392
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1189 KB 08-07-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,169
书籍 19,170
相关文件 96,581
Video 1,317
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!