52 ڕۆژە مانگرتنی “داغ و ئەر” لە زیندانی پەدەکەدا بەردەوامە
#08-07-2023#
هەریەک لە مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر، کە لەلان پەدەکەوە لە هەولێر زیندانی کراون، لە دژی سەپاندنی یەکپۆشی زیندان 52ڕۆژە بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن.
پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژی داغ و ئەر، کە لەلایەن پەدەکەوە لە هەولێر زیندانیی کراون بەردەوامە، داغ و ئەر لە دژی سەپاندنی یەکپۆشی زیندان، لە 18ی ئایارەوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
داغ و ئەر، لە زینداندا لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان و ئەشکەنجە دانیان، لە 28ی ئەیلوولی 2022 دا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی داواکەیان پەسەندکرا، دوای 14ڕۆژ دەستیان لە مانگرتن هەڵگرت.
بۆ جاری دووەم داغ و ئەر، لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان لە زینداندا، لە 13ی شوباتی 2022ەوە، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد تا مردن، لە پاش نۆ ڕۆژ کە داواکارییەکەیان جێبەجێ کرا کۆتاییدان بە چالاکییەکەیان هێنا.
لە ئێستادا بۆ جاری سێیەم لە دژی سەپاندنی یەکپۆشی زیندان، ماوەی 52ڕۆژە مانیان لە خورادن گرتووە و هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخی تەندرووستیانەوە نییە.
لە 17ی تەمووزی 2019، عوسمان کۆسە بەرپرسێکی گەورەی هەواڵگریی میتی تورک، لە هەولێر کوژرا، دوای ئەم ڕووداوە پەدەکە دوو کوردی وڵاتپارێزی باکووری کوردستانی لە شاری هەولێر دەستگیرکرد، بە ناوەکانی مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر و سزای لەسێدارەدانی بەسەریاندا سەپاند.
دوێنێ دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، دەستگیرکردنی گرووپێکی سیخوڕی میتی لە #هەولێر# ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند پیلانێک هەیە بۆ تیرۆرکردنی مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر لەنێو زیندان، لەلایەن سیخوڕێک بەناوی یاسین عەلی خزر پێشتر بەڕێوەبەری ئەو زیندانە بووە کە دوو بەندکراوەکەی تێدایە.[1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol

, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 587 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!