پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکی 21 وانە بۆ سەدەی 21
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەرتووکی 21 وانە بۆ سەدەی 21

پەرتووکی 21 وانە بۆ سەدەی 21
ناونیشان: 21 وانە بۆ سەدەی 21
ئامادەکردن: ئاوێنە
مرۆڤەکان لەسەدەی 21دا هەوڵئەدەن جێی پەروەردگار بگرنەوەو بەسەر مەرگ و پیریدا زاڵ بن، مرۆڤ هەوڵدەدات ئاژەڵ و پەلەوەر، میوەو گیاکان و تەنانەت مرۆڤەکانیش بەپێی حەزو ئارەزووی خۆی بەرهەمبهێنێت.
ئەمە بەشێکە لەروانینی یۆڤال نوح هراری بیرمەندی ناوداری ئیسرائیلی و جیهان، کە پەڕتووک و بۆچونەکانی لەلایەن گەورە کاربەدەست و ملیاردێر و بزنسمانەکانی دنیاوە ستایش دەکرێت.
یۆڤال پێشبینی دەکات لەدو سەدەی داهاتوودا مرۆڤ توانای ئەوەی هەبێت بەئەندازەیەک خۆی نوێبکاتەوە و داهێنانی زانستی بکات کە توانای دەستکاریکردنی بایلۆجی مرۆڤیشی هەبێت، بەسەرنجدان لەوەی مرۆڤ شێلگیرانە بەدوای نەمریی و مانەوەی بەگەنجێتی و بەرەنگاربوونەوەی پیریەتی-دا دەگەڕێت. ئەو پێشبینی دەکات لەدوو دەیەی داهاتوودا ئەم خەونەی مرۆڤ ببێتە واقیعێکی بەردەست و دەڵێت بەڵام ڕەنگە دەرمانە نوێکانی درێژکردنەوەی تەمەن و تەکنیکە پێشکەوتووەکانی تری جینات و مانەوە بەگەنجێتی و دەستکاریکردنی بایلۆژی هەرزان نەبێ‌ و دەستی هەموو کەسێک نەکەوێ‌. لەبەرئەوە کۆمەڵگەی مرۆڤ لەسەدەی 21دا مومکینە نایەکسانترین کۆمەڵگە بێت بەدرێژایی مێژوو. بۆ یەکەمینجار نایەکسانی ئابووری دەبێت بەنایەکسانی بایۆلۆژی. بۆ یەکەمجار بەدرێژایی مێژوو چینی دەوڵەمەند نەک تەنیا لەئەودوای جۆری مرۆڤ دەوڵەمەندتر دەبێت، بەڵکوو تەمەنی درێژتر و زۆر بەگوڕتر و بەهێزتر دەبێت.
21 وانە بۆ سەدەی 21، سێیەمین پەڕتووکی یۆڤال نوح هرارییە، کە تیشک دەخاتە سەر گۆڕانکارییە گەورەو هەنوکەییەکانی جیهان و ئەم هەسارەیەی تیا دەژین. دو پەڕتووکی پێشتری یۆڤال مرۆڤی ژیر کە لەرابردووی مرۆڤی دەکۆڵییەوەو پەڕتووکی مرۆڤی خودائاسا کە لەئاییندەی مرۆڤ و جیهان دەکۆڵێتەوە، پڕ فرۆشترین دوو پەڕتووکی جیهان بوون، ئەو بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارانەدا دەگەڕێت کە پرسیاری مرۆڤی ئەم سەردەمەن.
1
یۆڤال لەم پەڕتووکەیدا 21 وانە بۆ سەدەی 21 بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارانەدا دەگەڕێت: ئێستا چ گۆڕانکارییەک لەدنیادا ڕودەدات و مانای قوڵی ئەم ڕووداوانە چینە؟ گەورەترین تەنگەژەو گرنگترین بژاردەکانی ئەمڕۆی بەردەممان چین؟ پێویستە سەرنجمان لەسەر چی بێت؟ پێویستە چ شتێک فێری منداڵەکانمان بکەین؟ دەبێ‌ نیگەرانی چی بین؟ دەبێت چۆن خۆمان بۆ ئاییندەیەکی جیاواز لەم جیهانەی کە ئێستا تیا دەژین ئامادە بکەین؟ لەکاتێکدا کە چیرۆکە کۆنەکانی کۆمۆنیزم و فاشیزم و لیبڕاڵیزم هەرەسیانهێناوەو تا ئێستا چیرۆکیچکی نوێ‌ بۆ جێگرتنەوەیان پەیدا نەبووە، ئێمە سەر بەکام شوناسین و پێویستە چ کارێک لەژیانمدا ئەنجام بدەین؟ پێویستمان بە چ کارامەییەکە؟ ئێستا چ شارستانییەک جیهانی داگیر کردووە شارستانی ڕۆژاوا یاخود چین یان ئیسلام؟
وەک بەتایتڵی پەڕتووکەکەدا دیارە 21 وانە لەخۆدەگرێت، ئەم 21 وانەیە وەڵامدانەوەی پرسیارگەلێکی جیاوازە، بەڵام خاڵی هاوبەشی هەموو ئەم وانانە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەیە کە بەڕاستی لە جیهانی ئەمڕۆی ئێمەدا خەریکە چی ڕووبدات؟ لەوەش گرنگتر مانای ئەم ڕووداوانە چییە؟
یۆڤال ئاماژە بەوە دەکات کە کێشەی تەکنیک و تەکنەلۆجیاو بیۆتەکنەلۆژیا و تەکنەلۆیای زانیاری گەورەترین تەنگەژەن کە مرۆڤ تا ئێستا ڕووبەڕووی بوبێتەوە، کە بەیەکانگیرییان لەگەڵا تەنگەژەی سیاسی هەڕەشە لەبەهاکانی ئازادی و یەکسانی دەکەن.
لەم دنیا ئاڵۆزەدا کە هەر ساتە لەنێو هەزاران زانیاریی جۆراوجۆردا نغرۆ دەبین، چی بکەین بۆ ئەوەی درک بەڕاستی بکەین و نەبینە قوربانی ڕیکلام و هەواڵە ساختەکان.
2
یۆڤال ئاماژە بەوە دەکات کە پاش سەدەیەکی پڕ لەگۆڕانکاریی بێ‌ بڕانەوە، ئێمە لە بەردەم جیهانێکی مۆدرێنی جیاوازداین، ئەگەر لەسەدەکانی ڕابردودا شۆڕشی پیشەسازی بوبێتە هۆی زاڵکردن و باڵادەستی مەغزو بەسەر هێزی جەستەدا و ئامێرە پیشەسازییەکان بە جەستە وێرا بن، بەڵام نەیانتوانیوە مەغزو مێشکی ببەزێنن. لەسایەی شۆڕشی پیشەسازیدا زۆرێک لەکارە دەستییەکان لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵیدا گۆڕان، ئیتر ئەوە ئامێرەکان بوون کە دەیانکرد نەک هێزی جەستەیی کرێکار، هاوکات چەندین پیشەی نوێ‌ سەریانهەڵدا کە پێویستیان بەکارامەیی و شارەزایی و زانست و مەعریفەی مرۆیی بوو، بەڵام لەسەدەی 21دا بەهۆی پێشکەوتنی ئامڕازەکانی تەکنەلۆجیاو زیرەکی دەستکردەوە، ئیتر داهێنانەکان توانای ئەنجامدانی ئەم ئەرکە زانستی و مەعریفیییە مرۆڤیانەشیان هەیە، کە لەسەردەمی پیشەسازیدا بەمرۆڤ ئەنجام دەدران.
داهێنانە نوێکان هەموو ئەو هاوکێشانەیان بەتەواوی گۆڕیوە، ئەگەر مرۆڤ لەبژاردەکانی بەردەمیدا توانای شیکاری هەڵەو ڕاستی هەبوبێت بەشیچوەیەکی ڕێژەیی، ئێستا زیرەکی دەستکرد توانای باڵادەستی ڕەهای هەیە لەو پیشانەی کە وادەزانرا پێویستیان بەمەعریفەو کارامەیی و هەستی مرۆڤە. تەنانەت کارەکانی وەک پارێزەری و دادوەری لەکێشەکانی دادگا و یان بەڕێوەبردنی دامەزاروە داراییەکانیشدا، داهێنانە نوێکان بەوپەڕی وردییەوە کارەکەیان بەپشت بەستن بەهاوکێشەی ماتماتیکیی ئەنجام ئەدەن، کۆمپیوتەر توانای ئەنجامدانی زۆربەی هەرە زۆری ئەو پیشانەی هەیە بەبێ‌ ئەوەی بچوکترین هەڵە بکات.
یۆڤال باس لەوە دەکات کە ئیتر ئامێرە دیجیتاڵییەکان و داهێنانە نوێکان لە بواری زیرەکی دەستکرددا توانای وەرگرتنی زۆرێک لەکارو ئەرکانەیان هەیە کە پێشتر پێویستییان بەمرۆڤ بوو، لەبەرئەوە هیچ پیشەیەک ناتوانێت خۆی لەگۆڕانکاریی بەدوور بگرێت.
3
بەڵام یۆڤال ئاماژە بەخاڵێکی سەرنجڕاکێش دەکات، کە پێیوایە لەسایەی شۆڕشی پیشەسازییدا مرۆڤ ژیرتر بوو تا سەردەمی دیجیتال و ئینتەرنێت. ئەو دەڵێت سیستەمی دیموکراسی وا لێکدەدرایەوە کە مرۆڤی ژیر ئەنجامی دەدات و کۆمەڵگە لیبڕاڵییەکان متمانەیان بەوە بوو کە خەڵکی توانای بیرکردنەوەی باش و هەڵسوکەوت کردنیان بەشێوەیەکی ئاقڵانە هەیە و سەرچاوە زانیاریان پەڕتووک بوو، بەڵام بەپێچەوانەی ئەم پرەنسیپەوە ڕووداوەکانی سەدەی 21 سەلماندویانە کە متمانە کردن بەتوانای بیرکردنەوە و بڕیاردانی گەلان بەشێوەیەکی ئاقڵانە هەڵەیە. لەبەرئەوەی لەنەزانییەکی تەواودا سەبارەت بەجیهان دەژی، کەچی لەگەڵا ئەوەشدا باوەڕی تەواویان بەوەیە کە زۆر لەباوباپیرانیان هۆشیارترو زیرەکترن! بۆیە زۆربەی کات مرۆڤی ئەم سەردەمە دەبێتە قوربانیی ئەوەی پێیدەڵێن وەهمی مەعریفی.
یۆڤال دەرباری وەهمی مەعریفی دەڵێت مرۆڤی ئێستا وادەزانن کە زانیارییەکی زۆریان هەیە بەراورد بەوانەی پێشوو، لەبەرئەوە شکست دەهێنن لەتێگەیشتن لەو ڕووداوانەی لەدەوروبەریاندا ڕوودەدات، کەسانێک دەبینی کە هیچ لەژینگە و کەشوهەوا نازانن، بەڵام بەم ڕۆژگارە باسی ژینگەو پیسبوونی ژینگە دەکەن، یان ئەو چاودێرو سیاسەتمەدارانەی شیکاریی بۆ هەموو ڕووداوەکانی سەرتاسەری جیهان دەکەن، بەڵام دەیانبینی توانای دیاریکردنی شوێنی ئەو ڕووداوانەیان نییە لەسەر نەخشە! بۆیە مرۆڤی سەدەی 21 مرۆڤێکی هەرچی زیاتر نەزان و ناهۆشیارترە دەربارەی ئەوەی لە جیهانی دەوروبەری ڕودەدەن.
4
یۆڤال ئەوە ڕوندەکاتەوە کە سیستەمی پەروەردە بەدرێژایی سەدەکان لەسەر بنەمای ئەوە بنیاتنرابوو قوتابی فێری زۆرترین زانیاری بکات دەربارەی ئەو زانستەی مرۆڤ پێیگەیشتووە تا سەدەی نۆزدە، لەبەرئەوەی مەعریفەو زانیاری کاڵایەکی زۆر دەگمەن بوو، ڕۆژنامەو پەڕتووکخانەو تەلەڤزیۆن و ئینتەرنێت و مۆبایلی زیرەک نەبوون.
لەو سەردەمەدا دامەزراندنی قوتابخانە و سیستەمی فێردنی هاوچەرخ و پەروەردەی نوێ‌، گواستنەوەیەکی نەوعی گرنگ بوو لەزانیارییە بنەڕەتییەکانی وەک جوگرافیا و مێژوو، بایلۆجیا و بیرکاری و زمان، بەڵام لەسەدەی 21دا ئیتر ئەم سیتسەمە هیچ ئیزافەیەکی نوێ‌ ناکات بۆ کارامەیی و بەکەڵکی پاشەڕۆژی خوێندکار نایەت، لەبەرئەوەی ئێمە نغرۆ بووین لەو زانیاریانەی کە لە هەموو چرکەیەکدا پێماندەگات لە ڕێگەی چەندین کەناڵا و سەرچاوەی وەک ئینتەرنێت و مۆبایل و تەلەڤزیۆن.
ئێستا هەموو مرۆڤێک مۆبایلی زیرەکی پێیەو دەستی بەهەموو زانیارییەک بەخێرایی و ئاسانی دەگات، چیت بوێت بەزیایەوە لە ڕێگەی ویکپیدیا و یوتوپەوە دەستت دەکەوێ‌ و لە ماڵیشەوە دەتوانی بخوێنی و بڕوانامە بەدەستبهێنیت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە.
یۆڤال جەغت لەوە دەکات کە ئێستا ئاڵنگاریی گەورە لەبەردەوام مرۆڤدا دەگمەنیی زانیاری نییە، بەڵکوو زۆری زانیاریی و پشکنینییەتی کە کامیان ڕاستە و کامیان ساختەیە؟ لەبەرئەوەی ڕوبەڕوی ژمارەیەکی زۆر لەزانیاری ساختە دەبینەوە.
ئەرکی خوێندکارو قوتابی لەسەدەی 21دا فێرکردنی زانیاری نییە، بەڵکوو ڕاهێنیانە لەسەر ئەو زانیارییە زۆرانەی ڕۆژانە ڕوبەروی دەبنەوە، تا توانای جیاکردنەوەی زانیاری ڕاست و بەسوودیان لەزانیاری ساختەو بێکەڵک هەبێت.
بەڵام لە هەمانکاتدا ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەدەی 21دا جیاکردنەوەی ڕاستی لەساختە کارێکی زۆر قوورسە، لەبەرئەوە سیستەمی قوتابخانەی سەدەی 21 پێویستی بەگواستنەوەیەکی نەوعییە لە ڕێگەی کەمترین زانیارییەوە پێیان و زۆرترین توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە.
5
یۆڤال سەبارەت بەهێزی لەنەبڕان نەهاتوی دۆلار ئاماژە بەخاڵێکی سەرنجڕاکێش دەکات، ئەو دەڵێت کاتێک کە داعش بەشێکی فراوانی لەخاکی سووریا و ئێراق داگیر کرد، هەزاران کەسیان کوشت و شوێنە مێژووییەکانیان وێران کرد و پەیکەرەکانیان شکان و بەشێوەیەکی سیستەماتیک هێماکانی ڕژێمەکانی پێشتر و پێگەی کلتوری ڕۆژاوایان کاول کرد. بەڵام کاتێک چەکدارانی داعش دەچونە بانکەکانەوەو گەنجینەی پڕ لەدۆلاری ئەمەریکییان دەدۆزییەوە، کە سیمای سەرۆکەکانی ئەمەریکا و ئەو دروشمانەیان بە زمانی ئینگلیزی لەسەر نەخشێنراوە ستایشی ئامانجە ئایینی و سیاسییەکانی ئەمەریکا دەکەن، ئەم هێمایانەی ئیمپریالیزمی ئەمەریکایان نەدەسووتان. لەبەرئەوەی دراوی دۆلار لەلایەن هەموو ئایین و سیاسەتمەدارانی سەرتاسەری جیهانەوە جێی ڕێزو ستایشە.
دەشڵێت متمانەکردن بەدۆلار و بەدانایی بانکی ناوەندی فیدراڵ ئەوەندە تۆکمەو بەهێزە کە تەنانەت توندڕەوانی ئیسلامی، مافیاکانی ماددە هۆشبەرەکانی مەکسیک و ستەمکارانی کۆریای باکوور لەخاڵی ستایش کردنیدا هاوبەشن.
6
ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەرەتای سەدەی 21ەوە دیاردەی کۆچ لەپێناو ژیانێکی ئابڕومەندانە، ئەوروپای هەراسان کرد و وڵاتانی لە بەردەم دووڕیانی دەرکردنی ئەو کۆچبەرانە یان باوەش بۆ کردنەوەیان ڕاگرت و باوەڕی سیاسی و شوناسی نیشتمانی وڵاتە پێشکەوتووەکانی ئەوروپای لەمەحەک دا، کۆچی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا بۆ ئەوروپا مشتومڕێکی گەورەی ناوەتەوە لەنێو ئەوروپییەکاندا دەربارەی لێبوردەیی و شوناس، ڕاسترەوەکان پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە دەبێت کۆچبەرە نوێکان واز لەشوناسە کلتوری و دابوونەریتە کۆمەڵایەتییە کۆنەکانیان بهێنن و لە جیهانببینی ئایینی و باڵادەستی نێرینەیی دوورکەونەوەو بەتەواوی تێکەڵا بەکۆمەڵگە لیبڕاڵییە ئەوروپییەکان بن، بەشێکیش پێیانوایە کە ئەوروپا هەر خۆی فرە شوناسەو ناکرێ‌ داوا لەکۆچبەرانی موسڵمان بکرێت ببن بەکریستیان، کە زۆربەی گەلانی پێشکەوتووی ئەوروپا خۆیان مومارەسەی پەرستشە ئایینییەکانی کریستیانەت ناکەن.
ئەم مشتومڕە نەزۆکە دەربارەی کۆچی دانیشتووان، سەرەنجام دەبێتە هۆی هەرەسهێنانی ئابوورییە بەهێزەکانی جیهان وەک یەکیتی ئەوروپا و بەریتانیا.
6
هراری تەمەنی46 ساڵە، مامۆستای زانکۆی عبرییە لەئورشەلیمی ئیسرائیل.
پەڕتووکی 21 وانە بۆ سەدەی 21 کێشەکانی سەردەمی ئێستای بەڕوونی لێکداوەتەوەو لەبەرئەوە خوێندنەوەی پێویستە.
پرسیاری هراری کە خاوەنی بڕوانامەی مێژووە لە زانکۆی ئەکسفۆرد و دو پەڕتووکەکەی پێشووی بە 50 ملیۆن دانە فرۆشراون. [1]
ئەم بابەتە 385 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 08-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-11-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 08-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 385 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.391 چرکە!