图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,083
图片 106,530
书籍 19,256
相关文件 96,988
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاستگۆیی لە یاداشتنامەی تێکۆشەرێکی چەپدا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاستگۆیی لە یاداشتنامەی تێکۆشەرێکی چەپدا

ڕاستگۆیی لە یاداشتنامەی تێکۆشەرێکی چەپدا
ناونیشانی بابەت: ڕاستگۆیی لە یاداشتنامەی تێکۆشەرێکی چەپدا
ئامادەکردن: گۆران هەڵەبجەیی

یەکێک لە ئارەزووەکانم پەیوەست بەخوێندنەوەوە، یاداشتنامەیە، لەهەر شوێنێک یاداشتنامەم کەمەرکێشم بکات خوێندومنەوە.
لەنێو بابەتی یاداشتنامەدا پتر ئارەزووم لەوجۆرەیە کە کەسانی سیاسی بەئەزموون، پێشمەرگەی سەرقاڵی جەنگی پارتیزانی، تێکۆشەرانی ڕۆژانی خەباتی نهێنی و قارەمانە خۆڕاگرەکانی بەندیخانە بەدناوەکانی #بەعس# نووسیویانەتەوە.
گرنگی ئەم جۆرە یاداشتانە لەوەدایە کە وێرای[ گێڕانەوەیە دەربارەی خود ]، هاوکات تیشک خستنە لەسەر بەشێک یا قۆناغێک لە دیرۆکی خەباتی نەتەوەیەک بە سلبی و ئیجابیاتییەوە، بەسەرکەوتن و شکستییەوە، بە جۆرێک خوێنەر دەتوانت لە { کڵاوڕۆژنەی} ئەو جۆرە نووسینانەوە ئاشنایەتییەکی باش و پڕ بایەخ سەبارەت بە زۆر شتی نەبیسراو و نەزانراو بزانێت.
سەرکەوتووترین یاداشت یا بیرەوەری لەوەدایە کە هەموو چەمکەکانی خەبات لەخۆ بگرێت و بەسەلیقەوە بە یەکەوە ئەڵقە ئەڵقە وەک زنجیرێک بە یەکەوەیان ببەسترێن.
جا هاوڕێ و هاوشاریم بەهادین حاجی بەکر ناسراو بە { ڕێبوار عارف}، لە پەڕتووکەکەیدا بەنێوی [دەنگێک لە کڵاوڕۆژنەی زیندانەوە]، ئەو کارەی کردووە کە ئاماژەم پێداوە . قۆناغەکانی کاری ڕیکخستن لە هەڵەبجەو #سلێمانی# بەنهێنی، پێشمەرگایەتی، قۆناغی خۆڕاگری ڕۆژە سەختەکانی زیندانەکانی بەعس، پاشان دووبارە پێشمەرگایەتی، لەنێو ئەو قۆناغەشدا سەرهەڵدانی ناکۆکی فیکری و تەخوینکردنی لەلایەن هەڤاڵانیە ودواجار ناچاربوون بەسەنگەر گواستنەوە بۆلای حیزبێک کەتاڕادەیەک تینوەتی فکری شکاندوە.
=KTML_Bold=پێناسەیەک بۆ پەڕتووکەکە=KTML_End=
بەر لەخوێندنەوەی یادەوەریەکانی هاوڕێ بەها، بە ناونیشانی پەڕتووکەکەدا خوێنەر وادێت بەخەیاڵیدا کە پەڕتووکەکە تایبەتە بە قۆناغی زیندانی و گێڕانەوەی ئەزموونی تاڵ و پڕ ئازار و ئەشکەنجەی خۆی لەوێدا، بەڵام لەڕاستیدا وانییە، وەک ئاماژەم پێدا پەڕتووکەکە گشتگیرە و زۆر لایەنی ژیانی خودی خۆی تێدا یاداشت کردووە، کەپتر سیاسەت و چەرمەسەریەکانی دەگرێتەوە.
گەرەکمە ئەوەبێژم کە پەڕتووکی سەرکەوتوو ئیدی لەهەر بوارێکدابێت، ئەو پەڕتووکەیە کە بەشەوق و زەوقەوە بیخوێنیتەوە پەلەتبێت لەوەی کە لاپەڕەکانی ئەودیو چیمان پێدەڵێن، جا ئەم پەڕتووکەی هاوڕێ بەهادین لەوجۆرەیە کە خوێنەر بەئەستەم دەنواتیت دەستبەرداری بێت.
لە هەندێک وێزگەدا دەمێک نووسەر کەوتووەتە ڕەوشێکی مەترسیدارەوە، هێشتا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا دەربازی دەبێت یا دەرگای دۆزەخی بە ڕوودا دەکرێتەوە، لەوکاتانەدا بەشبەحاڵی خۆم لێدانی دڵم خێراتربووە، وام چاوەڕێ کردووە کە دووچاری کێشەی گەورەبووبێت، چونکە نەهامەتی و دەردی سەری کورد هێندە زۆرە هەر ئەوەشم بۆ هاوەڕێ بەها چاوەڕێ کردووە.
پەڕتووکەکەی هاوڕێ بەها نزیکەی [350] لاپەڕە لەخۆ دەگرێت، چاپێکی جوان و نایابە، لە چەندین بەش پێکهاتووە کە لە سەردەمی منداڵییەوە دەست پێدەگات، دوابەشیش سەفەر کردنییەتی لە تورکیاوە بۆ فینلاند وەک پەنابەرێکی سیاسی، ئەوجا سەردانی باشوور و کێشمەکێشی ئەو سەردانەی لەگەڵ دەسەڵاتی کوردیدا.
لەڕاستیدا گەر کەسێک بخوازێت لەڕووی شرۆڤەو ناساندنەوە هەق بە پەڕتووکەکە بدات ، گەرەکە قسە لەسەر هەموو وێستگەو قۆناغ و بەشەکانی پەڕتووکەکە بکات، چونکە هەموو وێستگەکان گرنگی خۆیان هەیە، بەڵام لەڕووی واقیعەوە ئەو کارە بڕێک زەحمەتە، چونکە ئەودەمە زۆر درێژ دەبێتەوە و پێویستی بە نامیلکەیەک دەبێت نەک چەند لاپەڕەیەک.
جا بۆیە ئەز هەوڵدەدەم ئەو خاڵانەی بەڵامەوە گرنگ و زۆر سەرنجڕاکێشن تیشکیان بخەمەسەر.
لەڕووی زمان و داڕشتنەوە ، وەستایانە کاری لەم بەرهەمەدا کردووە، پەیڤ و بڕگەی جوانی خۆماڵی لە سەرەتاوە تا کۆتایی بوونیان هەیە، هەوڵی داوە خۆی بەدوور بگرێت لەدەستەواژەی سواو و کلاسیک، جا ئەمەش تەڕاییەکی بە یاداشتنامە بەخشیوە.
=KTML_Bold=ئاوارەبوون:=KTML_End=
ئاوارەبوون و ڕووکردنە ئیران و ژیانی کەمپەکان دەروازە لە ڕووی خۆناسینەوەیدا دەکانەوە، وەک هەرزەکارێک هاوکاری بابی دەکات لە دابینکردنی بژێوی خێزانەکەیاندا، ئەویش بەفرۆشتنی تەلی حاجەت شتن و هەندێک جاریش پاقلاوە و پرتەقال.
=KTML_Bold=چالاکی شانۆیی وەک دەسپێک=KTML_End=
زۆربەی مێردمنداڵ و گەنجانی هەڵەبجە گەر ئیمکانییەت هەبووبێت لە بوارە چالاکییەکاندا خۆیان بینیوەتەوە، وەک وەرزش، شانۆ، موزیک و بواری ئەدەبی، جا هاوڕێ بەهاش خولیای شانۆی هەبووە و لەوێدا تواناکانی خۆی بەرجەستە کردووە، هەر لەوێشەوە خۆی کردووە بە دەروازەی سیاسەتدا.
=KTML_Bold=دەست پێکردنی ژیانێکی نوێ=KTML_End=
گەڕانەوە بۆ هەڵەبجەو دەست پێکردنی ژیانێکی نوێ، ئەمەش یەکێکە لەوێشتگە یەکاڵاکەرەوەکانی ئاییندەی سیاسی هاوڕێ بەها .
بەهۆی چەوساندنەوە و فشار و زەبروزەنگی بەعسەوە، هەستی نەتەوایەتی هاوکات چینایەتی لەکن هاوڕێ بەها چەکەرە دەکات، بۆ نموونە بەباوکی دەڵێت بۆ کرێکارێک ناگریت ئاوڕشێنی خانوە نوێکە بکات؟ من ناخوازم مافی کرێکارێک بخۆم، هەر لەو سەردەمەدا پەیوەست دەبێت بە یەکێک لە حەڵقەکانی کۆمەڵەی مارکسی نێو شار.
=KTML_Bold=یەکەم ئەزموونی زیندانی=KTML_End=
گرتنی لەلایەن ئەمنەوە بەڕێکەوت لە چایخانەکەی مام عەلی لە سلێمانی یەکەم ئەزموونی دەبێت هەم لەبەندیخانەو هەم لەگەڵ ڕەفتاری فاشیانەی بەعسدا. ڕاستە زۆر نەمایەوە بەڵام پەندو وانەی بۆ ئاییندە لێوەرگرت، ئەوەی سەیرە لای کەس باسی نەکرد و خۆی نەکردە پاڵەوان.
=KTML_Bold=سەرەتایەک بۆ ناڕەزایی=KTML_End=
یەکەم بەرکەوتنی لەگەڵ ئەقڵیەتی باوی شۆڕشگێڕە بێ ئەزموونەکاندا ئەو دەمەبوو کە کەسێک لەبەرپرسانی شار کە بڕیارێکی بەپەلەی بۆ هاتبوو بۆ کووشتنی چەند ئافرەتێک، گوایە ئەمانە زانیاری دەدەنە بەعسییەکان. هاوڕێ بەها بەم بڕیارە تووشی شۆک دەبێت، هەر بۆیەش ئەوکارە ڕەتدەکاتەوە ، هاوکات کەسانی دیکەی هۆشیار هەمان ڕایان دەبێت، بۆیە لێی پاشگەزدەبنەوە.
=KTML_Bold=ڕووکردنە شاخ=KTML_End=
قۆناغی پێشمەرگایەتیش بۆخۆی وەرچەرخانێکی نوێیە لەڕێڕەوی خەباتی هاوڕێ بەهادا. گەنجێک بە باوەشێک ئومێد و بەگیانێکی ڕۆمانسی شۆڕشگێڕانەو پڕچەک بەهزرێکی چەپ کە لەو دەمەدا لەترۆپکدا بووە، چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شان. مەخابن زۆر نابات وێنە جوانەکەی زهنی دەربارەی شۆڕش و شۆڕشگێڕان کاڵ دەبێتەوە، دەبینێت ئەو شۆڕشە تژیە لە کەمووکووڕی، ئاستەنگی، کاری دزێو ، ناکۆکی و ململانێی نادرووست لەنێو شۆڕشگێڕاندا. لێ بەهۆی ئومێد بە چاکبوونی ڕەوشەکە وزاڵبوون بەسەر تەنگەشەو کێشەکاندا، لەوش گرنگتر وەک ئیلتزامێکی ئەخلاقی و مەبدەئی بەردەوام بووە لە تێکۆشان و لە چەندین نەبەردیدا بەشداری هەبووە.
=KTML_Bold=دەستگیرکردنی لەهەڵەبجە=KTML_End=
دەمێک لەگەڵ هاوڕێیەکی پێشمەرگەیدا، بە مەبەستی سەردانی خێزانەکانیان هاتبوونە شار، لەلایەن جاشەکانی ڕەشەی ساڵحەوە دەستگیر دەکرێن. ئەمەش سەرەتایەک بوو بۆ کردنەوەی چەند لاپەڕەیەکی پڕ لەئازار و ئەشکەنجە کە وەک شانۆیەکی درێژ هەر ڕۆژەی مەشهەندێکی لێ نمایش دەکرا.
=KTML_Bold=قۆناغە گرنگەکە=KTML_End=
ئەم بەشە یاخود ئەم قۆناغە کە هاوکات ناونیشانی پەڕتووکەکەیشە، پانتاییەکی زۆری لە یاداشتنامەکەدا داگیرکردووە، لەمەدا هاوڕێ بەها مافی خۆیەتی و چاکی کردووە چونکە ئەم بەشە هێندە سەخت و دژوارو پڕ تراژیدیایە، نەدەکرا سەرپێی باسی بکات، بەڵکوو گەرەک بوو هەر ڕۆژێک لە ڕۆژانی ئەو دۆزەخە هەڵوەێستەیەکی لەسەر بکات و لە هەموو گۆشەکانییەوە پێناسەیەکی شایستەو پڕ پڕاوپڕی بۆ بکات، کە بەڕای من هاوڕێ بەها لەمەدا سەرکەوتووبووە.
هەموومان خوێندومانتەوە یا بیستوومانە کە زیندانیە سیاسییەکان یا پێشمەرگەی بەدیلگیراو بەچ شێوازێکی وەحشیانە لەلایەن جەلادەکانی بەعسەوە ئەشکەنجەدراون و چ خۆڕاگریەکیان نیشانداوە، ئەوەش دەزانین کە زۆرن ئەوانەی قارەمانانە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان بەخشی.
بۆیە لەم ڕوانگەوە دەڵێم گەر کەسێک بۆ تەنیا ڕۆژێکیش بەر ئەشکەنجەی بەعس کەوتبێت و نهێنی نەدرکاندبێت، ئەوە پاڵەوانێکە بۆخۆی، جا هاوڕێ بەهاش وەک زۆرێک لەو زیندانیە ئەشکەنجەدراوانە بەو پڕۆسە بەدناوەدا گوزەری کردووە. دەمێک مرۆڤ ئەو بڕگانە دەخوێنێتەوە کە تایبەتن بە ئەشکەنجە، مچوورک بە جەستەیدا دێت، هاوکات سەرسام دەبێت بە خۆڕاگری و هێزو وزەی هاوڕێ بەها. بیهێننەبەرچاوی خۆتان کەسێک لەبەرگەرمای پلە لەسەروو چلەوە هەڵواسن، بۆی نەبێت بجوڵێت، سەرباری ئەمەش شیلە بکەن بەسەریداو مێرومەگەز تێبدەن، بەڵام ئەو خۆڕاگر دەبێت و ئەشکەنجەدەران شەرمەزار دەکات.
لەگەڵ هەموو خۆڕاگریەکیدا لەپاڵ ئەو گشت ئەشکەنجەشدا هێشتا بەلەسێدارا حوکمی دەدەن.
=KTML_Bold=دەمێک هەستی ئینسانی دەبزوێت=KTML_End=
هاوڕێ بەها لە پەڕتووکەکەیدا ئاماژەی بەزۆر وردە ڕووداو داوە کە لە ژیانی تایبەتیی و تێکۆشانی سیاسی و پێشمەرگایەتیدا ڕوویانداوە، ئەمەش نووسینەکە یاخود یاداشتنامەکەی زەنگین کردووە، جا ناکرێت لێرەدا هەموویان یاداشت بکەم، بۆیە بەپێویستی دەزانم ئاماژە بەدوو حاڵەتی گرنگ بدەم کە لە دەمی بەندی و ئەشکەنجەدانیدا ڕووینداوە.
کاتێک کە بۆ یەکەم جار لە ئەمنەکەی سلێمانی دەگیرێت ، یەکێک لە ئەمنەکان بە جۆرێک دەست دەخاتە سەرشانی کە بەها هەست بە دلنیایی و ئارامیەکی گەوەرە دەکات، بەتایبەت لەکاتێکدا پێیدەڵێت ( بۆ واتیکچووی هیچ نیە؟) ئەم دوو وشەیە بۆ ئەو لەوکاتەدا دنیایەک دلنەوایی کردن بوو، بۆیە وەک خۆی دەڵێت ئێستەشی لەگەڵدا بێت تێنەگەشم کە چۆنە لەناو دەزگا حکومییەکانیشدا کەسانێکی ئاوا شەرافەتمەند هەن؟ کە لەراستیدا ئەم جۆرەکەسانە کەمنین بەڵام ژیان پالَیان پێوەدەنێت کەخۆیان لەو شوێنانەدا ببیننەوە.
دووەم جار ئەوکاتە دەبێت، کە هاوڕێ بەها لەتەک پێشمەرگەیەکی هاوڕێیدا لە هەڵەبجە یەخسیر دەکرێن، دەیانبەن بۆ دائیرەی ئەمن، لەوێ چەندین جۆر ئەشکەنجەیان دەدەن، بەڵام هەردووکیان خۆڕاگردەبن و هیچ نادرکێنن. لە پشووی نێوان دوو جەولەی ئەشکەنجەدا هاوڕێ بەها بە یەکێک لە ئەمنەکان دەڵێت پێویستم بە سەرئاو هەیە، ئەویش ڕەزامەندی دەردەبڕێ، بەڵام کێشەکە لەوەدا هێندە کێبڵ دراوە بە بنپێیدا ناتوانێت لەسەر پێکانی بڕوات، ئەویش واتە ئەمنەکە پێشنیاری بۆ دەکات کە لەسەر لاپێ بڕوات ، هاوکات دەچێتە ژێر باڵی و ئامۆژگاریشی دەکات کە خۆڕاگربێت ، ئەم ڕۆژە سەختانە تەواو دەبیت.
ئەم دووحاڵەتە ئەوەمان پێدەڵێت لەناخی مرۆڤدا هەردەم دوو جۆر هەست دوو جۆر ڕەفتار هەن، [ئینسانی و شەڕانگێز] ئەم دوولایەنە بەردەوام لە ململانێدان ، لەکۆتایدا لایەنێک زاڵ دەبێت بەسەر لایەنەکەی تردا.خۆشبەختانە لایەنی ئینسانی و میهرەبانی پتر زاڵە بەسەر مرۆڤدا . ئەو دوو نموونەیە ئەوەمان پێدەڵێت ئەو کەسانەی لەگەڵ ڕژێمە دیکاتۆرو چەوسێنەرەکاندا کاردەکەن ئەوانەش لەکۆتایدا مرۆڤن و هەموو کات ناتوانن هەستە ئینسانیەکە بشارنەوە.
=KTML_Bold=لە چاوەڕێی سێدارەوە بۆ تەخوین=KTML_End=
دوای ئەوەی لەدەمی دانووەستاندی نێوان یەکیەتی و بەعسدا [1983] بەندکراوەکانی سەربە یەکێتی بەر بڕیاری لێبووردن دەکەون، هاوڕێ بەهاش یەکێک دەبێت لەوانە. پاش ئەوەی دانووەستان شکست دێنێت ئیدی شەڕدەست پێدەکاتەوە، هاوڕێ دەیتوانی لەشار بمێنێتەوەو واز لەسیاسەت بهێنێت و ژیانێکی ئارام و ئاسوودە هەڵبژێرێت، بەڵام مەخابن ئەو دیسان ڕێگەی خەباتی هەڵبژاردوە، بۆ دووەمجار چەکی کردەوە شان.
زۆری نەبرد بۆی دەرکەوت ئەوشۆڕشەی ئەم ئامادەبوو لەپێناویدا پەتی سێدارە بکاتە ملی، ئەوە نییە کە چاوەڕێی دەکرد، هەستدەکات زۆر خراپتربووە بەبەراورد لەپێش گرتنی.
بۆی ڕوونبووتەوە کە ئەو چرایەی بۆ ڕووناکردنەوەی ڕێگایەک هەڵیگرتبوو ئەو ڕێگایە نییە، دەبینێت نە لەڕووی فکر نە لە ڕووی ئامانج نە لەڕووی ڕەفتارەوە هەرگیز لەگەڵ قەناعەتی ئەودا یەکناگرنەوە و بگرە زۆریش دژبە قەناعەتی ئەون.
ئەو خەوی بە شۆڕشێک و بزافێکەوە دەبینی کە هەڵگرانی مەشخەڵەکەی کەسانێکبن پەیڕەوکەری شۆڕشگێڕترین ڕێبازی فکریبن، ئەویش فکری {مارکسیە}، ئارەزووی دەکرد پڕچەکبن بە ئەزموونی شۆڕشگێڕی، خوازیاربوو ڕەفتاری ڕۆژانەیان چ لەنێو یەکداو چ لەگەڵ خەڵکی دیکەدا ڕەنگدانەوەی خەسڵەتی شۆڕشگێڕانەدابێت.
بەهۆی ئەو ڕەوشە نا سەغڵەمەوە کە لەنێو شۆڕشدا لەئارادابوو، هاوکات بەهۆی ڕەخنە و تێبینی بەردەوامی لەسیاسەتی چەوتی کاری پێشمەرگایەتی، ئیدی زوومی {چاودێری} و هاوکات تاڕادەیەکیش ناپاکی دەخرێتەسەر، هێدی هێدی ناڕەحەتی دەکەن، جێگەی پێلێژ دەکەن، تۆمەتی [ئاش]ی دەدەنە پاڵ کە وەک خۆی ئاماژەی پێداوە لەهاوسۆزیەک بەولاو قەناعەتی بەوانیش نەبووە.
کاردەگاتە تەخوین کردنی بەئاشکرا، ئەمەش تۆمەتێکی مەترسیداربووە لەوسەردەمەدا، لەئەنجامدا لەپاداشتی ئەو گشت تێکۆشانەیدا بەندی دەکەن.
پەیوەست بەم بڕگەیەوە، دەمێک هاوڕێ بەها لەگەڵ یەکێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگەدا دەکەونە گفتووگۆ سەبارەت بە هەڵوێستی خۆی، کابرای سەرکردە تا ڕادەیەک بە زمانێکی بازاڕی هەڕەشە ئامێز لەگەڵ هاوڕێ بەها دەدوێت، یەکێک لە پێشمەرگەکان ڕوودەکاتە فەرماندەکەو پێی دەڵێت[ئایا دەزانیت ئەو هاوڕێیە لە سێدارەی بەعس ڕزگاری بووە؟] ئەویش بەسووکایەتییەکەوە دەڵێت { جا چییە}؟
بیهێنە بەرچاوی خۆت کەسێک جوانترین ساڵانی تەمەنی خۆی لەپێناوی شۆڕشێکدا بەسەربردبێت، خەباتی نهێنی ناوشار، پێشمەرگایەتی بەدەردەسەری و ناڕەحەتییەکانییەوە، بەندیخانە بە ئەشکەنجەو ئازارە جەستەیی و دەروونیەکانییەوە، چاوەڕێکردنی لەسێدارەدان بەورە بەرزیەوە، کەچی تەنیا بەهۆی جیاوازی لە بیروبۆچووندا، یابەهۆی ڕەخنەگرتن لە شێوازی ئاڕاستەکردنی { شۆڕشدا}، بێن زەربێکی گەورە بەسەر هەموو ئەمانەدا بهێنن وسفری بکەن، ئیدی ئەمە ناودەنێێت چی؟
مەخابن زۆرێک لە بزافە سیاسی و شۆڕشەکانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی نێوین ئەم ڕەفتارە ناشیرینە پەیڕەو دەکەن.
تۆ تا لەتەکیاندایت شۆڕشگێڕ، دڵسۆز، ئازاوبەجەرگ، خۆڕاگر، پاک، گوێڕایەڵ و چی و چیت، لێ هەر هێندە لەسەر کارە دزێو وسیاسەتە چەوتەکانی سەران وڕابەرانی جڵەو گرتووی ئەو حیزبە یا ئەو شۆڕشە ڕەخنەت گرت یا تێبینیتدا، ئیدی تۆ ڕوخاو، لادەر، بودەڵە، ترسنۆک ، ناپاک و چەندین تۆمەتی تر دەدەنە پاڵت.
ئەوەی لەگەڵ هاوڕێ بەها کرا پەیڕەوکردنی هەمان ئەقڵیەت وهەمان کەلتوورە کە ئاماژەم پێداوە.
=KTML_Bold=گواستنەوەی سەنگەر=KTML_End=
پاش بەسەربردنی ماوەیەک لە بەندیخانەی هاوخەباتاندا، هاوڕێ بەها ئازاد دەکرێت، بەڵام هیچ بڕواو ئیمانێکی بەو بزافە نامێنێت و ناخوازێت لەگەڵیاندا درێژە بەخەبات بدات. بۆیە بەدووی بزافێکدا دەگەڕێت کە وەک کەسێکی چەپی شۆڕشگێڕ، وەک مارکسیەک تینوێتی بشکێنێت، ئەوەش لە کۆمەڵەی ئێراندا خویدەبینێتەوە.
لەوێ بۆی دەردەکەوێت ژیان، سیاسەت، پەروەردە، دیسپلین بەمانای هەقیقی لای ئەوانە، دەرک دەکات شۆڕش لەوێ تام و بۆن و پێگەی جیاوازی هەیە لەوەی کە لەڕابردوودا دیبووی، دەبینێت جیاوازی نێوان سەرکردە یا ڕابەر ئیدی سیاسی بێت یا سەربازی لەگەڵ پێشمەرگەو ئەندامانی خوارەوە هیچ واتاو گرنگییەکی نییە، بەڵکوو تێکۆشان و بەرخورد سەنگی مەحەکە. لەوێ بەمەلموسی هەستی پێکرد کە ئەم بزافە بە تیئۆری و پراکتیک پەیڕەوی هزری مارکسی دەکات، نەک وەک شۆڕشەکەی باشوور کە بۆ لەخشتە بردنی گەنج ئەو درووشمەیان بەرزکردبووەوە و پاشانیش هەرخۆیان خنکاندیان.
=KTML_Bold=ماڵاوایی لە کۆمەڵەو گرتنەبەری ڕێگەی هەندەران=KTML_End=
بەهۆی فشاری بەعسەوە بۆ سەر کۆمەڵەو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کە نابێت کوردی ئێراقی لە ڕێزەکانیاندا هەبن، بۆیە کۆمەڵە ناچار دەبیت بەوەی کە دواین بڕیار بدات لەوبارەوە ، ئەوەبوو کە مەکتەنی سیاسی حیزب بڕیاری ناردنە دەرەوەی هەموو ئەو کەسانەی دا کە ئێراقین و لە ڕیزەکانی کۆمەلەو حزبی کۆمۆنیستدان، بۆیە ئەوانیش پێکەوە وەک گرووپیک ڕوودەکەنە هەندەران.
ئەم ڕێگەیە چەندین مانگی خیایاندوە، پڕبووە لە موجازەفەو مەترسی و گرتنی لەلایەن جەندرمەو حەرەس سنوور و مانەوەیان لەزێوێ لای پارتی وەک دەستبەسەر، پاشان بێڕەوشتی پارتی لەبری هاوکاریان بۆگەشتن بەهەندەران ڕادەستکردنیان بە ئیتڵاعات، لەوێش پاش بەندکردنیان بۆ چەند ڕۆژ ڕادەست کردنیان بەکەمپی جەهرووم لە ژیرچاودێریدا.
لە کەمپی جەهرووم زۆر نامێننەوە و بڕیاردەدەن بەزووترین کات لەوێ دەرچن، ئەویش بەهۆی بوونی خۆفرۆشێکەوە لەکەمپەکەدا کە پێشتر لە ڕیزەکانی کۆمەلەدا بووە، ئەمانی ناسیوەتەوە و ئیخباری کردون.
=KTML_Bold=گەشتن بە تورکیا ، سەفەر بۆ فینلاند=KTML_End=
دوای ئەوەی بە هەر زەحمەتییەک بێت و بێ شارەزایی ، دیسان ڕێگەی سنووری تورکیا دەگرنەبەر، بەکۆمەڵک گوندو شاخ و شوێنی دژوارو پڕمەترسیدا گوزەردەکەن، لەم ڕێگە پڕ موجازەفەیەدا قیبلەنمایان تەنیا ئەستێرە بووە.
پاش چەند هەفتەیەک و بڕینی چەندین کم بە پێ و بەبرسییەتی و ماندوویی دەگەنە باژێڕی وان لە باکوور، لەوێ بەڕێکەوتیکی زۆرسەیر هەمان ئەو کەسە دەبیننەوە کە لەسەرەتای هاتنە تورکیاوە وەک قاچاحچییەک هاوکاریانی کردوون. لە باژێڕی {وان} بەخێرایی پەیوەندیان کردووە بەکەسانیکەوە کە چالاکەوانی کۆمەلە دەبن لە ئەنقەرە، لەوێ هەر لە ڕێگەی هاوڕێیانی کۆمەڵەوە ئاسنانکاریان بۆ دەکریت بۆ خۆناساندن بە نووسینگەی کۆمیسیۆنی پەنابەران و دۆسیەیان بۆ دەکەنەوە.
=KTML_Bold=خۆشبەختانە زۆر ناخایەنێت لەلایەن فینلەنداوە وەردەگیرێن.=KTML_End=
بەمجۆرە هاوڕێ بەها لەفینلەندە قۆناغێکی نوێ لە خەبات و لەژیان دەست پێدەکات کە تا ئێستاش درێژەی هەیە.
=KTML_Bold=دەرئەنجام=KTML_End=
ئەو مرۆڤانەی کە یاداشتنامە یا بیرەوەرژیەکانی خۆیان لەدووتوێی پەڕتووکدا دەنوو#سنە#وە، ئیدی هەرچیبن، پێویستە ڕەچاوی خاڵێکی گرنگ بکەن، ئەویش ڕاستگۆییە.
ڕاستگۆیی متمانە دەبەخشێتە خوێنەر و هاوکات کەڵک بەخشە بۆ نووسەریش، ڕاستگۆیی یانی دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی لە پێداهەڵدانی ناپێویست، لە باسکردنی ڕووداوەکان بە ناواقیعیانە، تاوانبارکردنی کەسان بەبێ بەڵگە، خۆبەپاڵەوان کردن.
بەشبەحاڵی خۆم لەکاتی خوێندنەوەی یاداشتنامەی هەندێک لەو کەسایەتییانەدا بەتایبەتی {کوردەکان}، تێبینم کردووە کە لە هەندێک شوێن و بڕگەدا ڕاستگۆییان نەپاراستووە، دیارە ئەمەش لەنرخ و بەهاو مەسداقیەتی ئەو یاداشتنامانەی کەم کردووەتەوە.
سەبارەت بە یاداشتنامە یاخود یادەوەریەکانی هاوڕێ بەها[ دەنگپک لە کڵاوڕۆژنەی زیندانەوە]، خوێنەر هەست بەڕاستگۆیی دەکات، هەست ناکات لەشوێنێکدا زیاد لەپێویست ستایشی خۆی کردبێت، بە زمانێکی سادەو دوور لە گەورەکردنی شتەکان موخاتەبەی خوێنەردەکات، هەوڵی بەقارەمانکردنی خۆی نەداوە، ئەوەی لە ڕێڕەوی خەباتیدا ڕوویداوە، بێزیادوکەم ئەوەی تۆمار کردووە. هەرئەم ڕاستگۆیەیشە بووەتە خاڵی جوان و پرشنگداری پەڕتووکەکەی. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览243
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 08-07-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 24-12-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 08-07-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on08-07-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):08-07-2023
URL
此产品已被浏览243
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,083
图片 106,530
书籍 19,256
相关文件 96,988
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!