پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,692
پەرتوک PDF 19,156
فایلێن پەیوەندیدار 96,438
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بەندەر فەیلی وەک ئەدەبێکی باڵا
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەندەر فەیلی وەک ئەدەبێکی باڵا

بەندەر فەیلی وەک ئەدەبێکی باڵا
ناونیشان: بەندەر فەیلی وەک ئەدەبێکی باڵا
ئامادەکردن: نەهرۆ ئیبراهیم

ڕەنگە هەرکەسێ دەست بداتە خوێندنەوەی ڕۆمانی بەندەر فەیلی ، بگەرێ بەدوای هەوڵ و تاقیکردنەوەیەکی جیاوازی نووسیندا . تاقیکردنەوەیەکی نوێ لە ڕووی ئەدەبی و شێوازی نووسین و فۆرمدا .هەر کەسە و پێشبینییەکی هەیە و چاوەروانی یەکی هەیە. هەندێک لە نووسەر و هەندێک لەدەقی نووسینەکە . هەندێک پاڵپشت بە ناونیشانی ڕۆمانەکە و هەندێکیش پاڵپشت بەناسینی هێڵی گشتی جۆری نووسینی پێشتری نووسەر واتا ، ئەزموونی پێشووی نووسەر لە نووسیندا . جێی خۆیەتی ، لەسەرەتای نووسینەکەوە دان بەوەدا بنێین کە ئەم ڕۆمانە سحرێکی نوێی لە خۆدا هەڵگرتووە وبە تەلیسمی گەورەتر و قوورستر لەوانی دی ڕازاوەتەوە . بەندەر ئەو کاتەی وەک جەستەیەکی مادی سێری بکەین دەبێت بە مێژوویەک ، لەسەردەمانێک ڕوویداوە و لە تاوانێک زیاتر تێپەرنابێت ، کە ڕژێمێک لە سەروەختێک هەڵساوەپێی ، بەڵام کاتێ بە شێوەیەکی مەجازی سەیری بکەین ، کۆمەڵێ هێما دەبینین وزیاتر لێی تێدەگەین . خۆ ئەگەر لە بۆتەی تاکێکدا بچوکی بکەینەوە ، هەر ئەوەندە دەنگی دەگات ، تا گوێی دەورووبەری خۆی هەراسان بکات ، یان دەبێت بە کلپەیەک ولە سنووری تەسکی یەک کەسیدا ون دەبێت یان لە سنووری خودی تاکی . بەڵام کاتێ وەک ناسنامەی کۆمەڵگەیەک یان گرووپێک خەمڵاندنمان بۆی کرد ، چەمکی مرۆڤایەتی وپەیوەندییە مرۆڤایەتییەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوەو ڕەونەقی ئازارێکی قولی کۆمەڵگەیەک لە خۆ دەگرێ . ئای چەند زۆرن ئەو تاوانانەی هەر دەانەیەکیان دەبن بە دەیان ڕۆمان . بە گوزارشتم لە پێشدا کە ئاماژەم بۆ پێشبینی خوێنەر کردووە لەم ڕۆمانە ، من بە باشی دەزانم هەر لە دەستپێکەوە ، بێ ئەوەی باسێکی کوورتی ڕۆمانە کە بکەم خۆم وەسوی ڕێبازێکی ڕەخنەیی دوای هاوچەرخ بخشێنم و بیکەمە ڕێرۆشنکەرەوەی سەرەتای باسکردن و چونە ناوەوەی ئەم دونیایە .بەو هیوایەی لە نووسینەکانی داهاتودا لەژێر ڕۆشنایی چەند ڕێبازێکی تری ڕەخنەیی خوێندنەوەو ڕاڤەکانمان بەردەوامی هەبێت .پڕۆسەی مانابەخشین و پێشبینی من و دەیان خوێنەری تر بۆ ئەم ڕۆمانە بە مەبەستی زیاتر تێگەیشتن و دیاریکردنی بەهای ئەدەبی دەقەکە ولایەنە جوانی و پرشینگدرەکانی و لە هەمان کاتیشدا لایەنی کەمووکوڕیشی . دەبێ سکێج و هێڵکاری پتەوی هەبێ ، نەک سەوڵ لێدان بێ بە بێ هیچ ئاڕاستەیەکی دیاری کراوو . بە پێی ئەزموونی هەر یەک لە هانز یاوس و ڤۆڵڤگانگ ئیزەر کە دوو هزرەوانی ئەڵمانین و لە بواری ڕەخنەی ئەدەبی و شیکاری دەقدا ناوو نیشانیان هەیە . پەیوەندییەکی تووند هەیە لەنێوان خوێنەر و دەقێکی ئەدەبی . هەر لەو ڕوانگەیەشەوە ، ڕێبازێکیان پەرەپێدا ، بەسوود وەرگرتن لە چەند ڕێباز و نەهجێکی تر وەک قوتابخانەی شێوازی ودیاردەگەرایی . تیوری وەرگر تیورێکە ، چۆن ڕێژەیەک لە داهێنان دەداتە نووسەری دەق ، ئاوهاش برێک داهێنان دەداتە خوێنەر یان وەرگر . بەواتایەکی تر ئەم تیوری یە ، مافی بەشداریکردنی داهێنان وباڵابوونی کارێکی ئەدەبی یان هونەری دەبەخشێتە خوێنەر وەک ئەوەی خوێنەر بەشێک بێت لە پڕۆسەی کامڵ بوون و پێگەیاندنی کارە ئەدەبێکە و بەشێکی نەپساوەبێت لە نووسینەکە بۆ خۆی بە لێکدانەوە جۆراوجۆرەکان وبە تێگەیشتنە جیاوازەکانیان . ئەم تیورە ڕەخنەیی یە ی ئەدەب کە لە سەرەتای حەفتاکان لە زانکۆی کۆنستانسی ئەلمانی پەرەی پێدرا هەوڵێک بوو بەرانبەر بوونیاتگەرایی و بە ڕێبازێک ئەژمارکراوە کە ئەلتەرناتیڤی هەندێ نەهجی پێش بوونیاتگەرایی یان بۆ بەرانبەری هاتۆتە کیەوەو کاری نێوەند گەری گرتۆتە ئەستۆ لەنێوان بوونیاتگەری و ڕێبازە نوێکانیی پێش ئەو وەک دەروونی وکۆمەڵایەتی و مێژووی .چونکە خوێندنەوەی کاری ئەدەبی وهونەری بەگشتی لە دووروانگەوە ئەنجام ئەدرا ، ڕیزبەندی و چوارچێوەیی واتا لە سیاقی کام ئەدەبیدا یان لە ڕێی ڕیزبەند و نەسەقی چ جۆرە ئەدەبی یەکدا ، هەر کارێکی ئەدەبی نامەیەکە لە نووسەرەوە بۆ وەرگر کەواتە ، وەرگر دەبێ دەورو ڕەنگ و خوێندنەوەی خۆی هەبێ و هەر خوێندەوەیەکیش لە خوێندنەوەیەکی تر جیاواز ، . ئەم ڕێبازە چوار چەمکی سەرەکی هەیە ، بۆ ئەوەی لە ڕێگایانەوە لە کارێکی ئەدەبی بگەین و لەژێر چەتری ئەو تێگەیشتنانەدا وردکاری بکەین ، یەکەمیان تێگەیشتن لە ، ئاسۆی پێشبینییەکان ، مەودای جوانی ، پرکردنەوەی بۆشاییەکان ، خوێنەری ناوخنی یان خوێنەری شاراوە . ئەم چوار تێگەیشتنە و هەندێ تێگەیشتنی تر ، دەبنە پایەی جۆرێک لە ڕێبازی ڕەخنەیی ، کە دەتوانین لە ڕێیانەوە ڕاڤە یان خوێندنەوە بۆ دەقێکی ئەدەبی بکەین ، بەڵام مەرج نی یە ، ڕەخنەگر یان ئەوەی خوێندنەوە بۆ دەقێک دەکات سەرجەم ، کۆنتێستەکان بەکار بهێنێ ، ئەو ئازادە کامیان هەڵدەبژێرێ یان سەرجەمیان تێکرا . ئاسۆی پێشبینی ، ئەم کۆنتسێبتە بەواتای ئەوە دێت ، کە خوێنەر پێش ئەوەی کارێکی ئەدەبێ بخوێنێتەوە ، لە خەیاڵی خۆیدا ئاسۆیەکی بۆ پێشبینی هەبووە ، کەواتە ئاسۆی پێشبینی ، بریتی یە لە کۆمەڵێ پێشبینی و بیرۆکە و زانیاری ئەدەبی و ڕۆشنبیری پێش ئەوەی کارێکی ئەدەبی بخوێنێتەوە .بەواتایەکی تر، خوێنەر کاتێ دەس دەداتە خوێندنەوەی کارێکی ئەدەبی ئاسۆیەکی پێشبینی لەگەڵ خۆی دەبات و لە ئەنجامی خوێندنەوەشدا بەرانبەر ئاسۆیەکی تر دەبێتەوە ، ئەویش ئاسۆی دەقەکەیە کە نووسەر لە کاتی نووسیندا دایناوە . بەرکەوتنی ئەم دوو ئاسۆیە شێوەیەک لە ئیبداع و داهێنان لەگەڵ خۆی دەهێنێت و دەمان بات بۆ چەمکی دووەم ئەویش مەودای جوانی کارەکەیە . بەڵام پێش ئەوەی بچینە سەر ئەو چەمکە ، دەبێ جارێ لە قۆناغی یەکەم هەڵوەستە بکەین چونکە لە کاتی بەرکەوتنی ئەو دوو ئاسۆیە ئاسۆی پێشبینیەکانی خۆێنەر و ئاسۆی دەقەکە ، دوو گریمانەمان هەیە ، یەکەم ئەوەیە کە ئاسۆی پێشبینیەکان و ئاسۆی کارە ئەدەبی یەکە وەک یەک دەردەچن ، لەو کاتەدا نووسەر هیچ شتێکی نوێی لە نووسینەکەدا نەهێناوە بە واتایەکی تر ئەو کارە ئەدەبی یە ، کارێکی ئاسایی و باوە. بەڵام کاتێ ئاسۆی کارەکە لەگەڵ ئاسۆیی پێشبینیەکانت یەک ناگرێتەوە ، لێخشان و بەریەکتە ڕوودەدات ، مەودایەک درووست دەبێت ئەو مەودایە، مەودای جوانی ئەدەبێکی باڵا پیشان دەدات ، ئەدەبێکی جوان و نەمر . ئەگەر تێکەڵی بکەم لەگەڵ بەندەر فەیلیدا ، ئاسۆی پێشبینی خوێنەری هەمیشە تێپەراندوە ، نەک لەبەر ئەوەی وێنەیەکی نامۆ پێشکەش دەکات یان زمانێکی نامۆ دێنێتە زمان، بەڵکوو لەبەر ئەوەی وێنەیەکی ئاسایی بە جۆرێکی سحری پێشکەش دەکات ، گێڕانەوەیەکی ئاسایی بە وشەگەلێکی جاویدانە دەگۆرێتەوە . تەنانەت ئەو وێنەیە دەتوانی لە ناوی کەسایەتییەکانی ناو ڕۆمانەکانی بیبینی تەوە . ناوگەلێک بە بیستنی هەر کامێکیان ، ئاسۆیەکی پێشبینی ترت لا درووست دەبێت و هێندە دەزانی کارەکە بەتەنیا یەو لەلای تۆ بووەتە کۆمەڵێکی بێ پسانەوە لە ئاسۆی پێشبینی کە هەردەم لەگەڵ دوو ئاسۆی تردا بەرانبەریان دەبێت ئاسۆی کارەکە بەگشتی و ئاسۆی هەر ڕووداوێک یان هەر کرداور و گوزارشتێکی کرداری بەلایەک . بۆ نموونە بەندەر وەک جەستە لە زیندانە ، وەک ناوو لە زیندانە وەک ڕوحیش لە زیندانە تۆ چاوەروانی ئەوە دەکەی هەوڵ بدات بۆ ئازادی ، پڕۆسەیەکی گەورە لە مێشکی منی خوێنەر درووست دەبێت ، دەیان پلانی ئازاد بوون ، دەیان ڕێگای تێکەڵ بە پەرچوو کە مرۆڤ تێیدا بێ توانا چاوەروانی دەستێکی غەیبی دەکات سەقەتی و نارێکی کاری مرۆڤەکان چاکبکاتەوە . وردترین بیرۆکە بۆ پرسیارێکی گەورە چۆن لەوێ ڕزگاری بکەم ، کەچی کە بەندەر ئەدوێ ، گۆمانت لادورست دەبێت کام لەم دوولایەنە ئازادن یان زیاتر ئازادن و کام لەم دوو لایەنە زیندانین یان زیاتر زیندانین . ئەوانەی لە کونجی ژورێکی تاریکدان یان ئەوانەی لە دەرئەنجامی لۆکەیشنی پەیوەندییەک ناتوانن لە دیواری ئەو پەیوەندی یە دەرچنە دەرەوە. ئەم تەنیا دێوارەکان بەربەستیان گرتووە تا ئازاد بێت . ئەوەی بەرانبەری چەندین دیوار ، دیواری ترس ، دیواری ئینتما ، دیواری ئینسانییەت ، دیواری کارە قێزەوەندەکانی، دیواری بژێوی ماڵومنداڵی ، دیواری دادپەروەری ناخی خۆی . ئەم دوو دنیایە دوو وێنەی جیاواز نیشان ئەدەن ، یەکێکیان هەرچەند زیندانە بەڵام ئازادە لە بنەڕەتدا و ئەوانی ترهەرچەند ئازادن بە کڵێشە ، زیندان لە بنەڕەتدا . لەوەوە ئاسۆی پێشبینی ڕووداوەکان دەگۆرێن بۆ ئەوەی بگەرێی بەدوای ئەگەری ئازادی بۆ ئەوانەی تر . لەوەبەدوا ئەرکت دەبێ بە کۆمەڵناسێک یان بە دەروونناسێک . ئاسۆیەکی تری خوێندەوە لەگەڵ گەورە بوونی بەندەر درووست دەبێ ئاخۆ کەی گەورە دەبێت و دەبێت بەچی ، ، ­­­­لێرە ئاسۆیەکی تری کارەکە دێتە پێشمان بەرانبەر تەواوی ئەو گریمانانەی لە مێشکماندا بوونی هەیە بۆ گەورەبوونی بەندەر، دوارۆژی بەندەر و چارەنووسی بەندەر . دەکەوین بەسەر ویستی بەڕێوەبەری زیندان بۆ گۆرینی بەندەر بە جەلادێک ، ویستێکە لەگەڵ نائیب تائی گەورە بووە لەو کاتەوە کە ترسی کوشتن و دورکەوتنەوە لە گرووپێک دەیهەژێنێ ، ویستێک پێش ئەوە هێناوێتە زمان مرۆڤ مەخلوقێکی بکوژە وهیچ شتێک تینوێتی ئێمە بۆ کوشتن ڕاناگرێت . هەر یەک لە ئێمە جگە لە هەندێک کەسی نزیکی خۆمان ، لامان گرنگ نییە کێ دەمرێت و کێ دەژی، ژیانی ئادەمیزادەکانی دی لە دیدی مرۆڤدا شتێکی لابەلایی و بێبایەخە ئەم ئاسۆیەی نووسەر ڕێک هەندێ تیوری دەروونناسی فرۆید دەهێنێتە زمان کە هەوڵی دۆزینەوەی غەریزەی ژیان و مردن لە ناخی مرۆڤدا دیاری دەکات . دەبێ بەختیار بەدووی میتۆدێکی تری دەروون زانی بگەرێ و بنەما وهێلکاری گۆرینی هەڵسوکەوتی مرۆڤ نیشانبدات لە ڕێگای ویستی بەجەلاد کردنی ، خودی بەندەر خۆی . بەندەر کە منداڵێکە وادانێ لێرە جەستە نی یە تەنیا کۆمەڵێ هەستە، کۆمەڵێ دەرئەنجامە ، کۆمەڵێ داتایە . پڕۆسەی گۆرانکاری لە پاکی یەکی تەواو ، بۆ ناپاکی یەکی تەواو ، لە فریشتەیەکەوە بۆ جەلادێک دەبێ پڕۆسەیەکی حەتمی بێت چونکە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو داتایانە بکەیت ئەو دەرئەنجامەت دەدەنێ کە تۆ ئەتەوێ . بەڵام ئاسۆیەکی تری ڕووداوەکان دیسان بەرلێککەوتن درووست دەکات لەگەڵ ئەم ئاسۆی پێشبینییە کە بەهیچ جۆرێ یەکناگرنەوە . بەندەر نەک نابێتە جەلاد بەڵکوو لە شێوەیەک لە قوربانی بوون ، خۆی درێژدەکاتەوە بۆ شێوەیەکی تری قوربانی بوون . ئازادی نووسەر لە درووست کردنی ئاسۆی هەر ڕووداوێک لە ناو دەقەکەی خۆی ، چەند بەند بێت بە خەیاڵی خۆی ڕیشاڵێکیش هەیە پابەندی دەکات بەخۆیەوە ، ئەویش خوێنەرێکی شاراوەیە لە مێشک وهزری نووسەر خۆی ، ، ئەو کە بیرۆکەیەک لە مێشکیدا دەزرینگێتەوە ، دەینووسێ کاتێکیش دەینووسێ ، لەپر خوێنەرە شاراوەکە دێت و ڕاوبۆونی خۆی دەردەبرێ . هەر لە هەمان کاتی نووسینەوەکەدا ، کەسێکی شاراوە ، خوێنەرێکی شاراوە ، ڕاڤەی خۆی دەست پێ دەکات ، شیتاڵی هەستی و نەستی خۆی دادەرێژێتەوە . لێرەوە دەتوانین بڵێین ، من وەک خوێنەر دەبمە دووەم کەسی خوێنەر . من وەک کۆی خوێنەران کە دەقێک دەخوێنینەوە مەبەستمە . کەواتە ئەو دەقەی لەبەردەستمە ، خوێنەرێک پێش من گەراوە بەدوای بینییەوەی ماناو ڕێگە چارەی لۆژییکی بۆ ڕووداواکانی یان هەڵوێست و گوزارشتەکانی . ئەم کۆنتسێبتە گەر لێرە تەوزیفی کەم دەتوانم لە ناوی ڕۆمانەکەوە دەست پێبکەم کە بۆخۆی ، دەلالەتێکی سیمالاتسیۆنی هەیە و فرە خوێندنەوە هەڵدەگرێ . یەکێ لەوانە کەسایەتی ئەو منداڵە دەبێتە بەندەری ڕەوانەی ڕوحەکان بۆ دنیایەکی نادیار ، وێستگەی سەدان و هەزاران هەستی ئالۆزی مرۆڤەکان ، لەنگەرگەری هەزاران ویستی ناوەکی ئینسانەکان . لەگەڵ ئەوەش پنتێکی ناوەندی بۆ دوودنیا جیاواز لەیەکدی سەربەست و ژێردەست ، ئازاد وزیندان ، خراپ و چاک ، مرۆڤدۆست و درندە ، ، ، ، هتد ئەم هارمۆنی یەتە من لە ناوەکەیدا یان لەو ڕووداوانەدا کە لەخۆی دەگرێ ، بەشێوەیەک دەیبینم بەهیچ شێوەیەک لایەنگیری ناکات ، واتا ئەم نووسینە گەرانێکی هەمیشەیییە بۆ ڕێگایەکی سێیەم بەدەر لە دوولایەن ، بەدەر لەوەی ڕەش بێت یان سپی بێت . زادەی ئەم هارمۆنێتە ، وڵامی ورد بەکەس ناداتەوە ، ، بەکەس ناڵێ ئاخۆ بەندەر زیندانە یان ئازادە ، ئەو وڵامێکی تر دەداتەوە ، بەکەس ناڵێ ئاخۆ بەندەر چەند قوربانی یە یان چەند قوربانی نییە ، ئەو هێلکاری یەکی تر دەداتە دەستەوە ، ، ئەو تەنانەت سەید هاشم کە بەڕێوەبەری بەشی لەسێدارەدانیشە ، وەک تاوانبار ئەژمارد ناکات . ئەوەی من لەم دەقەدا وەک خوێنەر هەستی پێدەکەم کە ڕەنگە لای من خالێکی پۆزەتیڤ نەبێت ئەوەیە ، کە نووسەر زۆر کەم بۆشایی هێشتۆتەوە تا خوێنەر خۆی پریکاتەوە . هەندێک دەڵێن ئەو کارە بەرەو کامڵ بوون دەروات کەواتە لایەنێکی نەگەتیڤ نی یە لە نووسین دا . من دەڵێم کار نابێت کامڵ بێت ، یان نزیک لە کامڵ بوونیش بێتەوە ، بوونی بۆشایی نەک هەر تەندورستە ، بەڵکوو پێویستی یەکی هەر کارێکی ئەدەبیشە ، ئەمە ئەگەر لە بواری شیعر زیاتر هەستی پێ ئەکرێ ، بەڵام ڕاستیشە بۆ هەموو بابەتە ئەدەبێکان . کاتێ بەختیار ورد کاری لەدایک بوون و گەورە بوونی بەندەر دەهێنێتە زمان ، بەجارسی یەکی بێ سنوورەوە ، بە هەوڵێکی پروکێنەری وەستان لەسەر خاڵ بەخاڵی لۆژیکدۆزینەوەی ڕووداوگەلێک ، منی خوێنەر تووشی بێزاربوون دەکەی . چونکە هەمیشە بەرلێکەوتنێک دەبینم لەگەڵ مێشکی خۆمدا بۆ بوونی حاڵەتێکی ئاسایی لە شوێنێکی نائاسایی ، ، هەمیشە هێلکاری کۆمەڵایەتی یان ڕۆشنبیری یان زانستی دەبینم لەگەڵ لۆژیکی حەبکەی دەقەکە ، پەرتەوازە دەبێت و هارمۆنییەت درووست ناکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 264 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 08-07-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 29-12-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 08-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 08-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 08-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 264 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,692
پەرتوک PDF 19,156
فایلێن پەیوەندیدار 96,438
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.516 چرکە!