Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Tausend Tränen, tausend Hoffnungen
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Revolution in Rojava
28-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die türkische Filmindustrie
26-03-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Müslüm Aslan
17-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
saiten Her biji Azadi!
17-03-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  519,045
Bilder  106,413
PDF-Buch 19,244
verwandte Ordner 96,889
Video 1,378
Biografie
Said Nursi
Artikel
Gökay Akbulut zu Solidaritä...
Bibliothek
Konflikte mit der kurdische...
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen W...
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muh...
کۆمەڵگەی کوردی و مۆرال و خۆشبەختی
Kurdipedia hat Information so einfach gemacht! Mehr als eine halbe Million Datensätze in Ihrer Tasche dank Ihrer Handys!
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆمەڵگەی کوردی و مۆرال و خۆشبەختی

کۆمەڵگەی کوردی و مۆرال و خۆشبەختی
ناونیشانی بابەت: کۆمەڵگەی کوردی و مۆرال و خۆشبەختی
ناونیشانی بابەت: #سۆزان سەعید#

مرۆڤەکان هەمیشە تامەزرۆی خۆشییەکانن، مرۆڤ تەنیا کاتێک دەتوانێت خولیای خۆشییەکان بێت کە خۆشی بوونی هەبێت. کاتێک لە کۆمەڵگەیەکی دیاریکراودا تاکەکان بە ژمارەیەکی زۆری لەبەرچاو بەختیار بن ئەوسا ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە کۆمەڵگەیەکی خۆشبەختە. سەرنجی یەکەم بۆ نیشاندانی خۆشبەختی کۆمەڵگە بە پلەی یەکەم باری خۆشگوزەرانییەتی کە لە ئاستێکی باڵادایە. ئەوەی ئەمڕۆ زۆر زەق و لەبەرچاوە گوزەران و توانا ماتەریەکانی تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردییە کە بووەتە پێوەرێک بۆ خۆشبەختی. بە دڵنیاییەوە باری گوزەرانی باش و لەبار ئاسوودەیی و سەقامگیری دەبەخشێت لەبەرانبەر کەسانی خراپگوزەران و بێدەرەتان، بەڵام خاڵێ ناوەرۆکی سەرەتای خۆشبەختی بە پلەی یەکەم ئەوە نییە کە هەژاری بوونی هەیە، بەڵکوو لەلایەنێکی سەرەکیەوە لە بەراوردکردندایە؛ لەوەدایە کە ئەو هەیەتی و من نیمە. ئەو بەراوردە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لەوەدا کە تۆشی نابەختەوەریمان دەکات. ئەم بەراوردە نوێیە لە کۆمەڵگەکەمانا لە سەردەمانێکدا هێندە جێگەی سەرنج و گرنگی پێدان نەبوو. ئەگەر چاوێک بخشێنین بە سەرەتا و ناوەندی سەدەی ڕابردودا کۆمەڵگەکەمان ترادسیۆنێلی بوو، ژیان تیادا سادە ساکار بوو، چاوەڕوانی تاکەکان گەلێک سنووردارتر بوو. زۆر لە بەتەمەنەکان باس لەوە دەکەن ئەو ڕۆژانەی قوبڵیان خواردبێت وەک جەژنێک وابووە لایان. بەو هۆکارەی هەڵبژاردەکان و ئاوات و چاوەڕوانیەکانیش کەم و سنووردار بوون. بە پێچەوانەی ئەمڕۆی کۆمەڵگەی کوردی بەبەراوردکردن لەگەڵ ئەو سەردەمە تاک و خێزانەکان بەتواناترن لە وە دەستهێنانی ماڵ و کەرەستەی ماڵ و هۆکاری گوێزانەوە، بەڵام نابەختەوەرترن. ئەوەش بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە تاکەکان چاوڕوانی و ئاواتەکانیان زیاتر و بەربڵاو ترە. ئەمەش ناکرێت وەکوو داواکاریەکی نا مەشروع و ناڕەوا تێیبڕوانرێت لەبەر ئەوەی ژیان و داواکاری و چاوەڕوانیەکانی ژیانی سەردەمە.
کۆمەڵگەکەمان بە گشتی و نەوەی نوێ بە تایبەتیلەم سەردەمەدا هەمیشە بەدوای خۆشبەختیا دەگەڕێن، بەڵام بە شێوازێکی نادرووست. زۆر لەوانە دەیانەوێت لە ژیانی خۆنمایشکردن و لە ڕێگایشتە ماتەریەکانەوەبیدۆزنەوە ، ئەمەش بووەتە ستایلێکی نوێی ژیانیان؛ شێوازێکی ژیانی چالاکانە لە گەڕان و هەڵپە بەدوای شتە ماتەریەکانا تا لەو ڕێگایەوە خۆی و بوونی خۆی نمایش بکات و لەو ڕێگایەوە خۆشبەختی بەدەست بێنێت ودەوروبەرەکەی بە خۆشبەخت تێیبڕوانن.
ئەمڕو تاکی کورد لە هەوڵی خۆ خۆشبەختکردن بەردەوام و بە ڕێگای جیاواز لە هەوڵدایە سەرنجی بەرانبەرەکەی بەلای خۆدا ڕابکێشێت، بەرانبەرەکەشی سەرنجی تەنیا بۆ ماوەیەکی کوورت ڕادەکێشرێت بەلای ئەو کەسە و ئامرازە ماتەریە نوێیەکەی، لە ماوەیەکی کوورتا کۆتایی بەو سەرنجڕاکێشانە دێت و دەگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی بوون. ئەمەش گەرچی بەردەوام لە دووبارەبوونەوەدا بێت هەمیشە هەمان ئەنجام دێتەوە پێش، کاتێک شتەکان بێناوەرۆک بن، لە نموونەی؛ کەرەستەکانی ناو ماڵو، خانوی سەرنجڕاکێش و ئۆتۆمۆبیلی مۆدێل باڵا و تایبەت و تەنانەت دبلۆم و بڕوانامەکانی زانکۆ دور یان لاوزی بواری زانستی و نمایشکاریەکان.
ئەم گەڕانە بەردەوامانە بەدوای نوێکاریەکانی ژیانی ماتەری و کەرەستەکانەوە بە مەبەستی خۆ نمایش کردن تاکی کوردی خستۆتە ژیانێکی جۆرێک لە دڵەراوکێوە، کە هەمێشە چالاک بێت بۆ گەڕان بەدوای ئەمرازێکدا کە خۆی لەوڕێگایەوە نمایش بکات. ساڵانێکە تەنیا لە چوارچیوەی شتە ماتەریەکاندا نەماوە و بە ئاڕاستەی تردا ڕۆشتووە و بەرفراونتر بۆتەوە، دیاردەی ئەمڕۆی سوشیال میدیای کوردی باشترین نموونەیە. ئەم گەڕانە بێ ناوەرۆکە تاکەکانی بە ئاڕاستەیەکدا بردووە کە لە کاتی نەدۆزینەوەی هیچ ئەمرازێک بۆخۆ نمایشکاری تووشی بێ هیوای سست بن ببن. هەر بۆیە دەبینین کۆمەڵگەکەمان بەشێکیان بێهیوان و بەشێکیان لە دڵەراوکێی بەردەوامدان.
بەشێکی زۆر لە خۆشبەختی لەوەدایە کە دەوروبەر گرنگیت پیبدەن و نرخت بۆ دابنێن، بەڵام کاتێک خۆت تەنیاوتەنیا بە مەبەستی نرخ بۆ دانانت و خوێندنەوەت لە هەوڵدا بیت گەلێک ئاستەمە بخوێنڕێیتەوە. نرخپێدان و گرنگی پێدانی تاکەکان لەلایان دەوروبەرەوە لەو ڕێگایەوە نایەتەدی کە بۆ ئەو مەبەستە کاری بۆ بکرێت، بەڵکوو لە کاتێکدا بەدی دێت کە هەرگیز بیرت بۆ ئەو مەبەستە نەچوبێت و لەدەرەوەی ویستی خۆتەوە دەوروبەرت نرخت بۆ دابنێن، ئەوسا ئەوەش بەرەو خۆشبەختیت دەبات و خۆشبەختی بەرهەم دەهێنێت و بەختەوەر دەبیت، بۆ بەدیهێنانیبەختەوەری ناکرێت بەدوایدا بگەڕێت. خۆشبەختی لە شێوازی دیاریەک دایە کە پێت دەبەخشرێت بێ ئەوەی بە دوایدا وێڵ بیت، وەک ڕاکردنی منداڵێک بەدوای سێبەری خۆیدا.
خۆشبەختی هەمیشە لەدەست و ویستی خۆتا نییە، بۆ گەیشتن بە خۆشبەختی لە کۆمەلگادا پێویستە بەختش یاوەرت بێت. پێکهاتنی زەمینەسازی وهێنانەدی دەرفەتەکان بۆتئەو هەلومەرجەت بۆ بهێننە دی کە لە توانا و وزەتا بێت بەدوای خۆشی و خۆشبەختیدا بگەڕێت. لای گریکەکانی دێرین دەبوایە خواکان ( دایمۆن) خۆشیان بویستیتایە تاکوو خۆشبەخت و سەرکەوتوبیت. ئەمڕو سیستەمی سیاسی و ئابووری وڵاتەکان جێگای دیمۆنەکانیان لە تەواوی کۆمەڵگەکاندا گرتۆتەوە. ئەم دەرفەت و زەمینەسازیەش لە کۆمەڵگەکەماندا لە ئاستی نەبووندایە؛ سیستەمی حوکمڕانی هەرێمەکەمان دەرفەت و ئاسانکاری ئەوەی بۆ نەکردوین کە ڕوبەڕوی خۆشبەختی ببینەوە، بۆیە ناچارین جارێکی تر وەکوو سەردەمی گریکەکان ناهۆشیارانە ناچار بین ڕو بکەینەوە دایمۆن یان خوای تاق و تەنیا بە هیوای ئەوەی خۆشبەختیمان پێ ببەخشێت. ئەوەش دیاردەیەکی ڕۆژانە و لەبەرچاوە و جێگای نکۆڵی نییە کە بە لێشاو ڕوکردنە خوای تاق و تەنیا و ئایین لەلایەن تاکەکانی هەرێمەکەمان ئەنجامی بێهیوابوونە لە بەدیهێنانی خۆشبەختی، کە دەکرێت لە ڕێگای زەمینەسازی بۆکردن و هێنانەدی دەرفەتەکان بۆی کەم تا زۆر پێی بگەین.
سیستەمی دەسەڵات وەک دەزگای یەکەم دەبینرێت کە ئەو بەختە یان دەرفەتە بهێنێتەدی بۆ هاووڵاتییان تاکوو خۆشی تیادا بدۆزنەوەو ببنە مرۆڤێکی (خوشبەخت) . هاوتەریب لەگەڵ ئەمەدا خۆشبەختی پەیوەستە بە دەوروبەرەوە؛ بە مانای ئەوەی دەوروبەر چۆن تێت دەڕوانێت، کاتێک هەست بەوە بکەیت دەوروبەر بە چاوێکی نزم تێت دەڕوانێت چەندە ساماندار و خاوەندی پلەوپایەی بەرزیش بیت نابەختەوەری لە ناختایە. دەوروبەر ئاوێنەی خۆتە کە خۆتی لێوە دەبینیت. کە خۆشبەختی یەکتاکی نییە و تەنیا لە پێوەری خودەوە تیی ناڕوانرێت.
دەرفاندن و شانسی دۆزینەوەی خۆشی و خۆشبەختی تەنیا لەوەدا نەماوە کە سیستەمی دەسەڵات دەرفەتی ئەوەمان بۆ ناگونجێنێت، بەڵکوو بەختی ئەوەشمان پێنادرێت لە ژیانی کۆمەڵایەتیشماندا ئازاد بین.ڕێبەستی و نەریتەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیش لایەنێکی گڕنگی تری لەبەرچاوە بۆ نابەختەوەربوونمان. پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری کە دەبێتە ڕەگو ڕیشە و کاریگەریی لەسەر پەروەردەی خێزانی تاکوو ئەمڕۆ لە کۆمەلگاکەماندا لە ڕێگای هەڵبژاردنی هاوسەر لەلایەن کەسی سێیەمەوە ئەنجام دەدرێت و نەخشەی بۆ دەکێشرێت. ئەوەش هاوسەرگیری دەخاتە ناو پڕۆسەیەکەوە بەبێ هەست و ویستی بە ئاگا هاوسەرەکان تووشی پەشیمانی ناو دڵ و دەروونی دەکات، گەرچی زۆر جار گوشاری کۆمەڵایەتی هۆکاری بەردەوامی تا مردنی ئەو هاوسەرگیریانەن. ئەنجامی ئەوەش ڕۆڵەکانی ئەو هاوسەرگیریە دەکەونە ژیانێکی نابەختەوەر و لەدوا ئەنجامدا کۆمەلگایەکی لاوازی کۆمەڵایەتی پێکدێت. ئەمە تەنیا نموونەیەکە و سەدان نموونەی لەو جۆرە لە کۆمەڵگەکەماندا باون و پەیڕەو دەکرێن.
خۆشبەختی تەنیا پەیوەست نییە بەسکتێری و باری گوزەران، مەرج نییە کە مڕوڤ تێر بوو ئیتر خۆشبەختە! ئەوە ئاژەڵە کە هەمیشە خۆشی لەنان خواردن و جواندنەوە دەبینێت. مرۆڤ لەدەرەوەی نانخواردن پێویستی تری هەیە. وە ک ئەوەی ئەرستو دەڵێت: “گرنگی لەوەدایە خۆشبەختی ناورۆکی بێت و پەیوەست بێت بە مامەڵەی ڕۆحەوە”.
مرۆڤی خۆشبەخت ئەو مرۆڤەیە لە ژیانێکدا بێت کە مانای هەبێت بۆ خۆی و بۆ دەوروبەرەکەی. مرۆڤی خۆشبەخت ئەو مرۆڤەیە کە بەردەوام لە گەڕاندایە بەدوای شتە پڕ ماناکان. هەر بۆیە کاتێک کەسێک دەبینین بێزارە لەژیانیدا دەڵێت: ژیان بێمانایە!
زۆربەی فەیلەسوفەکان هەمیشە تیشک دەخەنە سەر ئەوەی کە مرۆڤ دەبێت بەدوای مانادا بگەڕێت لە ژیاندا، تاکوو نرخ بدات بە ژیان. لە مانادان بە ژیان لەڕێگای شتە بەنرخەکان خۆشبەختی دەدۆزرێتەوە، ئەوەش زۆر جار لەدەرەوەی خۆمانە؛ شتێک کە لە خۆمان زۆر گەورەتر و بەنرختر بێت بە ئاسانی بەدەست نەیەت. دەکەوێتە سەر هزری خۆمان کە لە چ بوارێکدا بەدوای خۆشیدا بگەڕێین. کاتێک مانا دەدەینە کەرەستە و دیاردە و ئارەزوە بێ نرخەکان ئەوسا خۆشیمان زۆر کاتی و تێپەڕ دەبێتو بە زویی دەمانگێڕێتەوە سەر خاڵی سفر. بۆیە لەشتە بەنرخەکانی ژیانا خۆشی دەدۆزرێتەوە، کە خۆی لە خۆیدا مانادارە، بەبێ ئەوەی ئێمە خۆمان مانای ڕوکەشی و دەسکردی پێبدەین. زۆر لە ئێمە ژیانی خۆی تەرخاندەکات بۆ منداڵەکانی و دەوروبەری بۆ خەبات و چالاکی و پێشمەرگایەتی یاخود ئایین یان موزیک یان زانستە مرۆییەکان و ... هتد. هەرکەس هەوڵ نەدات بەوەی کە بەدوای خۆشیدا بگەڕێت لەو شتانەی لەخۆی گەورەتربێت ناتوانێت خۆشی بدۆزێتەوە. لە هەوڵنەدان و ماندونەبوون و خۆ سەرقاڵنەکردن بە شێوازێکی ڕاستگۆیانەمەحاڵە بگەیتە خاڵی خۆشبەختی. ئەوەش وات لێدەکات وەک مرۆڤێکی خاوەن ژیانێکی پوچ و بێمانا لە خۆت بڕوانیت، لە ناخی خۆت و لە ئاوێنەدانەوەتا لەنێودەوروبەرەکەت.
خودی پڕووسەی گەڕان بەدوای شتە بەنرخەکان خۆشیت پێدەبەخشرێت و دەبیتە کەسێکی خۆشبەخت. خۆشبەختی تەنیالە ئەنجامدا نییە، بەڵکوو لە پڕۆسەی گەرانەکەیدایە. کاتێک بە وەرزشەوانێک ڕابگەیەنرێت: تۆ پێویست ناکات لە مەشق و پێشبڕکێکەدا بەشدار بیت، بە بێ ئامادەکاری و بەشداریت مەدالیای براوەت پێدەبەخشرێت، بە دڵنیاییەوە نابەختەوەردەبێت. بەختەوەری لە بزووتنەوەدایە، بزووتنەوەی بەمانا لە تەحەدا کردن. ئەمڕۆ کەسانێک لە کۆمەڵگە کەماندا کە بە بێ کارو هیلاکی و ڕەنجی شانی خۆیان دەژین بە ناوی خانەنەشینی و مووچەی نارەوا یان سەرانی خاوەن پلەوپایە بەڵام دز و گەندەڵ و ناڕەوا بە دڵنیاییەوە لە ناخی خۆیاندانابەختەوەرن، وەک ئەووەرزشەوانەی بەبێ هەوڵ و هیلاکی مەدالیایەکی براوەی بێناوەرۆکی پێبەخشراوە. هەر بۆیە کۆمەڵگەی کوردی بە خۆشگوزەران وبێدەرامەتەوە بەختەوەری تیادا بەدیناکرێت.
مۆڕاڵی خۆشبەختی گرنگی نییە بۆ ئەوەی تۆ خۆشبەخت بیت، بەڵکوو گرنگی لە چۆنێتی مامەڵەتا هەیە. لەگەڵ خودی مامەڵەکردنی مۆڕاڵیت خۆشبەختی وەکوو ئەنجامێک بە دی دەهێنیت. هەوڵ و مامەڵەکە دەبێتەبەرهەم. نەک بەرهەم بە بێ هەوڵدان. ئەم بەرهەمە بە ڕێکەوت دێتە پێش بە شێوازێک کە ئەوکەسەی مامەڵەی ئەخلاقی دەکات بۆ ئامانجی خۆش بەختی خۆی لە پلەی یەکەمدا بۆ بەرهەمەکەی نایکات، بەڵکوو خۆشی لەکردارە ئەخلاقیەکەی خۆی دەبینێت پاشان بەرهەمی خۆشبەختی پێدەدرێت. تێکۆشان و پێشمەرگایەتی باشترین نموونەی کۆمەڵگەکەمانە؛ هێچ پێشمەرگەیەک خۆش بەخت نەبووە لە سەرما و برسێتی و سەختی ناو دێهات و دەشت و چیاکان و شەڕ و بەیەکدادانی چەکدارانەی، بەڵکوو لە پڕۆسەی هەوڵەکەیدا خۆشبەختی بەدەست دێنێت، گەرچی هەرگیز بیری لە خۆشبەختی نەکردۆتەوە وەکوو ئەنجامێک یان بەرهەمێک. تاکوو ئەمڕۆش ئاوڕدانەوەی لەو مامەڵانە چەندە پڕ لە ئازار و نەهامەتی بوبێت دووبارە خۆشبەختی بۆ دێنێتەوە. ئەم نمومەیە ئەوە نیشان دەدات کە خۆشبەختی لە مامەڵە ڕۆحییەکاندابەدیدێت بە شێوازێک کە ئەوکەسەی ئەو مامەڵە ئەخلاقیانە ئەنجام دەدات خودی خۆی لە یاددەچێتەوە، مامەڵەکەی لە سەرنجێکی پرنسیپی و ئاییدیاڵیدا بەدی دەکات کە هەم کەسایەتی خۆی، هەم دەوروبەرەکەی خۆشی تیا دەبیننەوە. وەک ئاوێنەیەک خۆی تیا دەبینێت و دەوروپشتەکەشی ئاوێنەدانەوە دەبێت بۆی. سەرەڕای سەختی ئەم ڕەنگدانەوەیەدەبێتە لوتکەی خۆشیلێبینین. هەر بۆیە هێچ وێنەیەک لەلایەن مڕوڤی کورد ئەوەندەی وێنەی تێکۆشەرێک بە لوتکەی شاخێکەوە جێگای شانازی و سەرسامی و بەمانانییە و وەک ئەوپەڕی لوتکەی سەربەرزی تێیدەرواندرێت. لێرەوە ماناو مامەڵەی ژیانی خۆشبەخت پێناسە دەکرێت. لە قوتابخانەی فەلسەفەی جوولەکەدا باس لەوە دەکرێت گوایە؛ خوا کاتێک پێکەنینی بە مرۆڤەکان بەخشی، ئەوکاتە بو کە بینی مرۆڤەکان بەدوای ڕاستیدا دەگەرێن.
کاتێک خۆشبەختیش دەدۆزڕێتەوە کە تاکەکانی ناو کۆمەڵگەکەمان بە شێوازێکی ڕاستگۆیانە مامەڵەلەگەڵ ناوەرۆکی خۆشبەختیا بکەن، بەبێ ڕەچاو کردن بۆ دۆزینەوە لە خودی خۆشبەختی خۆی وەکوو ئامانج، بەڵکوو وەکوو مامەڵەکانمان کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا بەرهەمی خۆشبەختیمان پێدەبەخشێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 260 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 07-07-2023
Verlinkte Artikel: 3
Gruppe: Artikel
Publication date: 15-06-2020 (4 Jahr)
Art der Veröffentlichung: Born-digital
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Sozial
Inhaltskategorie: Kurdenfrage
Technische Metadaten
Artikel Qualität: 99%
99%
Hinzugefügt von ( ڕۆژگار کەرکووکی ) am 07-07-2023
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( شادی ئاکۆیی ) auf 08-07-2023
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( شادی ئاکۆیی ) am 08-07-2023 aktualisiert
URL
Dieser Artikel wurde bereits 260 mal angesehen
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Saya Ahmad
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Mely Kiyak
Artikel
KNK-Vorsitzende rufen zur Einheit auf
Biografie
Sebahat Tuncel
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
„Die irakische Regierung muss Haltung gegenüber den Angriffen beziehen“
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Artikel
Dutzende Prominente fordern CPT-Besuch bei Öcalan
Biografie
Leyla Îmret
Biografie
Fevzi Özmen
Artikel
Die Ezid:innen und das Ezidentum
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Artikel
Monika Morres: Mutig und beharrlich weitermachen
Biografie
Kenan Engin

Actual
Biografie
Said Nursi
19-01-2022
هەژار کامەلا
Said Nursi
Artikel
Gökay Akbulut zu Solidaritätsbesuch in Amed
30-07-2022
سارا ک
Gökay Akbulut zu Solidaritätsbesuch in Amed
Bibliothek
Konflikte mit der kurdischen Sprache in der Türkei
11-06-2023
هەژار کامەلا
Konflikte mit der kurdischen Sprache in der Türkei
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Neue Artikel
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Tausend Tränen, tausend Hoffnungen
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Revolution in Rojava
28-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die türkische Filmindustrie
26-03-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Müslüm Aslan
17-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
saiten Her biji Azadi!
17-03-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  519,045
Bilder  106,413
PDF-Buch 19,244
verwandte Ordner 96,889
Video 1,378
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Saya Ahmad
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Mely Kiyak
Artikel
KNK-Vorsitzende rufen zur Einheit auf
Biografie
Sebahat Tuncel
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
Biografie
Ismail Küpeli
Artikel
„Die irakische Regierung muss Haltung gegenüber den Angriffen beziehen“
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Artikel
Dutzende Prominente fordern CPT-Besuch bei Öcalan
Biografie
Leyla Îmret
Biografie
Fevzi Özmen
Artikel
Die Ezid:innen und das Ezidentum
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Artikel
Monika Morres: Mutig und beharrlich weitermachen
Biografie
Kenan Engin

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.296 Sekunde(n)!