ناونیشانی بابەت: با گوێکتان هەبیت بۆ بیستن
ئامادەکردن: #پەری محەمەد#
لە دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە گشتی تەواوی دونیا ڕووبەڕووی قەیرانی سەخت بوەتەوە هەرێمی کوردستانیش بە تایبەت کاریگەریی ئەو گۆڕانکارییە جیهانییەی بەسەرەوەیە، هەموو کەس درک بەوە دەکات کە شتەکان وەک جاران نەماوە و سەخت بووە و لە هەموو ڕویەکەوە. سەرەڕای ئەم ڕاستییانە بە مەبەست بەس بۆ شکاندنی کابینەی نۆیەم کۆمەڵی ناسیاسی بێ کەڵکی بەشداری ناو کابینەکە لە ڕێگای پەیج و کەناڵەکانیان کەوتونەتە هۆنینەوەی درۆ بۆ لێدان لە کارەکانی سەرۆک حکومەت لە کاتێکدا بەو کەرەستە کەمەی لەبەر دەستی سەرۆکی حکومەتدایە تا ئێستا توانیویەتی باش کار لەگەڵ ئەو قەیرانانە بکات و هەوڵی چارەسەر بدات. لە کاتێکدا کە ئەو کۆمەڵە بەشدارەی ناو کابینەی نۆیەم کە هاتوون خەریکی چەواشەکردن و ناشیرینکردنی ئەو کابینەیەن لە ئاستی سوێند و بەڵینەکانی خۆیاندا نین، و چێژ لە کەوتنی دەبینن و بە هەموو ڕێگایەک کەوتونەتە دژایەتی. وا باشترە بێن ئەو وزەو تاقەیە لە سەرکەوتنی کابینەکەدا سەرف بکەن چونکە سەرۆکی حکومەتی ئەم کابینەیە هاتووە خواریەکان چاک بکاتەوە بەدەر لەوە هیچی تری قەبوڵ نییە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 273