图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,040
图片 106,411
书籍 19,244
相关文件 96,889
Video 1,377
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
داعش لەژێر کۆنترۆڵدایە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

داعش لەژێر کۆنترۆڵدایە

داعش لەژێر کۆنترۆڵدایە
ناونیشانی بابەت: #داعش# لەژێر کۆنترۆڵدایە
ئامادەکردن: #داهۆ سالم#

یەکێک لەو پرسیار و گومانانەی کە لەسەرەتای سەرهەڵدان و پەیدابوونی داعشەوە لای زۆرێک لە خەڵکی ئاسایی و تەنانەت بژارەی سیاسی و ئاگایانیشەوە هەمیشە قسە و باسی لەسەر کراوە و، تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت دەکرێت و دووبارە دەبێتەوە ئەوەیە؛ کە ئایا داعش هێزێکی درووستکراو نییە؟ یان بە جۆرێکی تر، ئایا ئەم ڕێکخراوە پەیوەندی نهێنی و ژێربەژێری لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا هەیە؟ جددییەتی پرسیارەکە لەوێدا چڕدەبێتەوە ئایا ئەم ڕێکخراوە پەیوەندی لەگەڵ ئەو هێز و لایەنانەدا نییە کە لەسەر ئەرزی واقیع لە شەڕدان لەگەڵ داعش، واتە کرۆکی پرسیار و گومانەکە لەم خاڵەی دوواییدایە، کە ڕەنگە داعش بە جۆرێک لە جۆرەکان، بەپێی کۆمەڵێک ڕەفتاری تەمومژاوی وابکات چاودێران و کارناسانی سیاسی بە ئاڕاستەی وردبوونەوە لەم پرسە بەرێت.
بۆ ئەوەی لەم ڕووەوە بتوانرێت تا ئەندازەیەک بگەین بە دەرئەنجامێکی کۆنکرێتی و یەکلاکەرەوە، ئەوا پێویست دەکات بەووردی پێداچوونەوە بە ئەو ڕووداو و پێشهاتانەدا بکەین؛ کە ئەم ڕیکخراوەی پێدا تێپەڕیووە. گەیشتن بە ئاکامێکی لەو جۆرە هەروا ئاسان نییە و لێکۆڵینەوە و توێکاری ورد و قووڵی دەوێت. بۆ ئەوەی بگەین بە بەڵگە و دۆکۆمێنتی سەلمێنراو لەمەڕ پەیوەندی داعش بە جیهانی دەرەوە و دامودەزگای هەواڵگریی نێودەوڵەتی، کارێکی سانا نییە، ئەوەش لەبەر دوو هۆکار؛ یەکەم، خودی ئەم ڕێکخراوە بە زمانێکی تووند و ئایدۆلۆژیایەکی وشکی ئایینی تەکفیری هەموو هێز و دەوڵەت و تەنانەت گرووپێکی ئیسلامی دەرەوەی خۆی کردووە، هەر بەو جۆرەش دەست و پێوەندەکانی گۆشکردووە، بۆیە ئاشکرا بوونی هەر جۆرە پەیوەندییەکی لەو جۆرە کاریگەریی لەسەر باوەڕ و بارگاویکردنی چەکدارەکانی دەبێت و وەک نیفاق و ناپاکی لێکدەدرێتەوە. دووەم؛ بەو پێیەی داعش لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە، بە گرووپێکی تیرۆریست و لەیاسا دەرچوو لەقەڵەم دراوە، بۆ هیچ دەوڵەت و دەزگایەکی نێودەوڵەتی نییە چ بە ئاشکرا و چ بە نهێنی پەیوەندی لەگەڵدا درووست بکات. لێرەوە ڕوون دەبێتەوە دەستڕاگەیشتن بەم جۆرە زانیارییانە کارێکی ئەگەر زۆر ئەستەم نەبێت، ئاسان و ئاشکراش نییە.
لەوەتەی ئەم جۆرە ڕێکخراوە تیرۆریستییە نێودەوڵەتییە نەفرەت لێکراوانە سەریان هەڵداوە، هەمیشە لەبەر ڕەحمەتی تۆمەتبارکردندا بوون، بەوەی ئەجێندای پیلانگیڕیی وڵاتانی زلهێز لە پشتیانەوە هەیە. ئەوەی لێرەدا دەمانەوێ وەک ئاماژەی گرنگ و تا ئەندازەیەک مایەی هەڵوەستە لەسەرکردن سەبارەت بەبوونی پەیوەندی داعش بە هێز و داودەزگای جیهانییەوە، دەگەڕێینەوە بۆ سەرەتای ڕووخانی ڕژێمی #بەعس# و هاتنی قاعیدە بۆ ئێراق و تەشەنەسەندن و دامەزراندنی تۆڕی ئۆرگانی بەرفرە لە تەواوی ئێراقدا، بەتایبەت ناوچە سوننی نشینەکان. لەو دەمەدا کە هێزی ئەمەریکی لە ڕووبەڕووبوونەوەدا بوو لەگەڵ ڕێکخراوی قاعیدە و پڕۆسەی دەستگیرکردن و ئۆپراسیۆنەکانی سووپای ئەمەریکا لە دژی ئەو ڕێکخراوە بەردەوام بوو، بە جۆرێک زۆربەی زیندانەکانی “ئەمەریکا” لەسەر خاکی “ئێراق” پڕبوون لە سەرکردە و لایەنگری ئەو ڕێکخراوە. بەئەندازەیەک، کامپەکانی دەستبەسەرکردنی تیرۆریستان بووبوون بە مۆڵگەی خۆڕێکخستنەوەی تیرۆریستان و پاشان ئازاد دەکران. هەر ئەمەش وایکرد، “کامپی بۆکا” لە پارێزگای بەسرە کە زۆربەی سەرکردەکانی ئەلقاعیدە و تیرۆریستە مەترسیدارەکانی تێدا دەستبەسەر دەکرا ناوبنرێت “زانکۆی بیری توندڕەوی” لەنێویشیاندا، هەردوو (ئەبو بەکر بەغدای-خەلیفەی پێشوو و عەبدوڵڵا قارداش-خەلیفەی ئێستا) ی تێدا هەبوون، کە سی ڤی ئەوان لەو کاتەوە تا ئێستا لای ئەمەریکیەکانە.
ئەوەی زیاتر گومان لەسەر ڕەفتاری ئەم ڕێکخراوە چڕدەکاتەوە لەهەمبەر بەکارهێنان و ئاڕاستەکردنی لەلایەن جیهانی دەرەوەوە، ئەوەیە وەک بینیمان لە 9ی ئۆکتۆبەری 2019دا، بە گڵۆپی سەوزی “دۆناڵد ترەمپ””ی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لەژێر ناوی “ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی، ” تورکیا ڕووخسەتی پەلاماردانی ڕۆژاوای کوردستانی پێدرا و دەستی گرت بەسەر هەردوو شارۆچکەی (#گرێ سپی# و #سەرێکانی#) و ڕووبەرێکی فراوانی ژێرکۆنترۆڵی “#هەسەدە#”، تا دەگاتە جادەی سیتراتیژی M4 ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی ئەمەریکا، نەک تەنیا دۆستەکانی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی تیرۆر نیگەران کرد، بەڵکوو لەناوخۆی خودی ئەمەریکا، چ لە کۆنگرێس و چ لە ناو خودی ئیدارەی کۆشکی سپیدا، بێزاری و کاردانەوەی تووندی لێکەوتەوە، ئەمە وێڕای ئەو هەڵمەتانەی بەهۆی ئەو بڕیارەی ترەمپەوە لە ئاژانسەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕەکانی سۆشیاڵ میدیاوە دەکرانە سەر “ترەمپ”، کە وای لێهاتبوو، لەو سەرووبەندەدا، ڕۆژنەبوو “ترەمپ” بە تویتێک باس لە ڕۆژاوای کوردستان نەکات. بەڵام تەنیا دووای 19 ڕۆژ لەو ڕووداوە، درووست لە 28ی هەمان مانگ، “ئیبراهیم عەواد” بەدری سامەڕائی (ئەبو بەکر بەغدای) لە پارێزگای ئیدلیبی سووریا، کە لە ساڵی 2015وە “تورکیا” تێیدا باڵادەستە و لە گوندی “باریشە، ” کە چەند کیلۆمەترێکی کەم لە سنووری تورکیاوە دوورە، هێزێکی تایبەتی “ئەمەریکی” بە فڕۆکە دادەبەزن و بەغدای دەکوژن. ئەوەی لێرەدا گرنگە بیستنی ئەم هەواڵە پچڕپچڕانە نییە، بەڵکوو بەستنەوەیانە بە یەکدییەوە. ناکرێت کەسێکی وەک بەغدای، سەدان کیلۆمەتر ناوچەکانی بندەسەڵات و جێ نفوزی خۆی و ڕێکخراوەکەی جێبهێلێت و پەنا بباتە بەر ئەو پەڕی باکووری خۆراوای سووریا و لەوێش لە گوندێکی دوورەدەستی نزیک سنووری “تورکیا” خۆی حەشار بدات. لە کاتێکدا، ئەو ناوچەیە جگە لەوەی لەڕووی سەربازییەوە تورکیا ئەی پارێزێت، لەسەر زەوی لەلایەن بەرەی نووسرەی پێشوو، “هەیئەی تەحریری شام”ی ئێستاوە بەڕێوەدەبرێت، کە باڵی ڕێکخراوی قاعیدەیە لە سووریا و لەگەڵ داعش لە شەڕ و ململانێیەکی تونددان و تەنانەت هەیئەی تەحریری شام بەوە تۆمەتباردەکرێت دیلی داعشی لە زیندانەکانی خۆیدا گولەباران کردووە. واتە؛ ڕۆشتنی بەغدای بۆ “ئیدلیب” بە فەرمان و ڕەزامەندی “تورکیا” بووە، وەهیچ هێزێکیش ناتوانێ بەبێ ڕەزامەندی “تورکیا” بچێتە “ئیدلیب” و تەنانەت ئاسمانی ئیدلیب لەلایەن تورکیا-وە پارێزراوە، بۆیە؛ فڕۆکە و هێزی ئەمەریکی دەبێ بەئیزن وەرگرتن لە “تورکیا” ئەو کارە بکەن. ئەمە پیشانی دەدات کە چۆن بەغدای بە فەرمانی تورکیا جوڵەی کردووە و پاشانیش هەر لەلایەن تورکیا-وە پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ کرا.
یەکێکی تر لەو ڕووداوە گوماناوییانە؛ دوو کردەوەی سەربازی بوو لەناوخاکی ئێراقدا، کە گورزێکی وەها کەمەرشکێنی لە داعش دا، تا ئێستاش بە پەیکەری ئۆرگانی ئەو ڕێکخراوەوە دیارە. لە 21/1/2021دا، داعش دوو تەقینەوەی خۆکوژی یەکبەدوای یەکی لە “گۆڕەپانی تەیەران” لە بەغدا ئەنجامدا، کە بوو بەهۆی گیانلەدەستدانی 32 هاووڵاتی سڤیل، ئەم کارەی داعش گەڕانەوە بوو بۆ شێوازە تەقلیدییەکەی سەردەمی قاعیدە لە ئێراق، کە ناوەندی شار و ئاوەدانییەکانی دەکردە ئامانج لە ڕێگەی کردەوەی خۆکوژی و ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراو و ..هتد. داعش لە ساڵی 2014وە وازی لەو شێوازە کردەوانە هێناوە. کردەوە تیرۆریستییەکەی گۆڕەپانی تەیەران زەنگێکی مەترسیدار بوو بۆ حکومەتی ئێراقی، بەوەی داعش بگەڕێتەوە بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنی ناوەندی شارەکان. ئەوەبوو دووای تەنیا 7 ڕۆژ و درووست لە 28/1/2021دا، لە ئۆپراسیۆنێکدا لەلایەن هێزە ئێراقییەکانەوە و بە هەماهەنگی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە “دۆڵی چای” لە ڕۆژاوای #کەرکووک#، “ئەبو یاسر عیساوی”، والی ئێراق و کەسی دووەمی داعش کوژرا. وە هەر پێنج ڕۆژ دواتر و لە 3/2/2021دا، “ئەبو حەسەن غەرباوی” والی باشووری ئێراق و کەسی سێیەمی ڕێکخراوەکە بەهەمان شێوە کوژرا. دوای هەردوو ئۆپراسیۆنەکە؛ کازمی سەرەک وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند، هەردوو چالاکییەکە لە تۆڵەی کردەوە تیرۆریستییەکەی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا ئەنجام دراوە. لەمەوە دەردەکەوێت، بەرەی دژ بە داعش هەرکات بیانەوێت دەستیان دەگات بە هەستیارترین ئامانجی لەناو داعشدا، بەڵام هەرکات بیانەوێ.
وێڕای ئەوانەش، فرۆشتنی “بەغدای” لەلایەن تورکیاوە بە ئەمەریکا، لەبەرانبەر ڕێگەدان بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی “کانی ئاشتی” لە دژی ڕۆژاوای کوردستان و هەسەدە و بۆخۆی دانانی “ئەمیر محەمەد سەعید عەبدولڕەحمان ئەلمەولا، ” ناسراو بە “عەبدوڵڵا قارداش”، بە جێگرەوەی بەغدای، جۆرێک کۆدەنگی هەرێمایەتی و هەواڵگری پێوەدیارە. بەپێی ئەو شەریعەتەی داعش پەیڕەوی دەکات، دەبێت خەلیفە بەڕەچەڵەک بگەڕێتەوە سەر وەچەی پێغەمبەری ئیسلام و قورەیشی بێت. بەڵام عەبدوڵڵا قارداشی خەلیفەی نوێ و جێگرەوەی بەغدای نەک لەنەوەی پێغەمبەر نییە، بەڵکوو هەر عەرەبیش نییە.و بە ڕەگەز تورکمانە و خەڵکی تەلەعفەری لای موسڵە. هەرچەندە “قارداش” جێگرەوەیەکی بەهێز نییە بۆ بەغدای، بەڵام مەرجی سازانی چەند لایەنێکی تێدایە، لەوانە بۆ سوننەکان، لەبەرئەوەی پێشتر بەعسی بووە و ئەفسەر بوو لە ڕیزەکانی سوپای ئێراقدا جێی ڕەزامەندییە، ئەم مەرجی بەعسی بوونە لای داعشیش بە ڕووکەش مەرج نییە، بەڵام لە ڕاستیدا باکگراوەندی بەعسی بوون بەلای داعشەوە خاڵێکی ئەرێنییە. ئەگەر بەعسی بوونەکەی لە بواری سووپا و سەربازیدا بێت پەسەند ترە، چونکە داعش بەردەوام لەسەر ئەرز لە ململانێی سەربازیدایە و ئەزموون و توانای سەربازی بە بڕبڕەپشتی مانەوە و سەرکەوتن دەزانێت و ئاشکراشە بۆ ئەم بوارە هەر لەسەرەتاوە پشتیان بە ئەزموونی بەعسییەکان بەستووە. ئەوەی وا دەکات نەک هەر جێێ ڕەزامەندی تورکیا بێت، بەڵکوو “قارداش” بە تەزکییەی “تورکیا” دانرابێت ئەوەیە کە تورکمانە و تورک بوونیش بەلای تورکەوە یەکێکە لە خەسڵەتە هەر شۆڤێنییەکانی تورک و دەسەڵاتی تورکی. بۆ ئەمەریکیەکانیش، قارداش یەکێک بووە لە زیندانییەکانی بۆکا لای دەسەڵاتی هاوپەیمانان، ئەو کەسێکی ناسراوە و سی ڤی ئەو بۆ ئەمەریکییەکانیش ڕوونە.
یەکێکی تر لەو ڕووداوانەی کە ڕاماندەگرێت بۆ هەڵوەستە کردن لەسەر هەڵسوکەوتی گوماناوی داعش، چۆڵکردن و ڕادەستکردنی هەردوو شارۆکەی تەلەعفەر و حەویجە بوو بە سووپای ئێراق لەسەرووبەندی ڕیفڕاندۆم و جوڵەی گەلەکۆمەکێی (تورکیا، ئێران، ئێراق) لە دژی هەرێمی کوردستان. چۆڵکردنی ئەو دوو شارۆچکەیە بەبێ شەڕ و بەرگری بۆ سووپای ئێراق، لەکاتێکدایە کە چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە زۆر بەدەگمەن نەبێت، هەرگیز بەبێ بەرگری سەخت و دژوار لە هیچ جێگەیەک بەو جۆرە پاشەکشەیان نەکردووە. ئەمەش وایکرد سووپای ئێراق دەست واڵا بکەن و کاتیان لێنەگرن بۆ پەلاماردانی پێشمەرگە. لە هەمووی سەیرتر؛ هەردوو شارۆچکەکە هاوسنووری میحوەرەکانی پێشمەرگە بوون. بەپێی ئەم پێدراوە مەیدانییە ئەکرێ بڵێین؛ داعشیش بەشێک بووە لە پیلانگێڕی و تەواوکەری هێرش بۆ سەر ناوچە جێناکۆکەکان.
ئەوەی کە لەسەرەوە باس کرا پێمان دەڵێت؛ داعش هێزێک نییە لەدەست دەرچووبێت و سەربەخۆ جوڵە و یاری خۆی بەڕێوە ببات. ئەم ڕێکخراوە دابڕاونییە لە جیهانی هەواڵگری و پەیوەندی دەرەکی. ئەو کارتێکی یارییە بەدەست هەر هێزێکی هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە. سنووری بۆ دانراوە و دەبێ بزانێ چۆن مامەڵە دەکا. بە سرووشتی حاڵ، بەپێی تێپەڕبوونی کات؛ داعش زیاتر و زیاتر دەکەوێتە ژێر هەژموونی هێز و دەزگای نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەوە، بەتایبەت لەدۆخی لاوازیدا. ئەو نمونانەی سەرەوە چەند بەڵگەیەکی نزیک و ئەم دوواییانەی ڕامکرانی داعشە لەلایەن جیهانی دەرەوەی خۆیەوە، کە دەیسەلمێنێت جوڵەی داعش لەبەرزترین ئاستی سەرکردایەتیدا لەژێر کۆنترۆڵدایە و هەرکات لە کردەوەکانیاندا لە سنووری خۆیان دەربازببن بەئاسانی دەکرێنە ئامانج. ئەگینا شتی بچوک و لۆکاڵی و قسە و قسەڵۆکی زۆرتر لە سۆشیاڵ میدیا هەن و باسیان لێوە دەکرێت کە خۆیان لە قەرەی ئەوەدەدەن کە ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە بڕیار و جوڵەکانیدا، خاوەن ئۆتۆنۆمی ڕەها نەبووە و هەمیشە وەک داشی دامە لەلایەن جیهانی دەرەوەی خۆییەوە بەکارهێنراوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览306
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 24-01-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 05-07-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on05-07-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):05-07-2023
URL
此产品已被浏览306
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,040
图片 106,411
书籍 19,244
相关文件 96,889
Video 1,377
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!