图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,439
图片 105,705
书籍 19,160
相关文件 96,447
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەردۆغان و پۆتن: کۆتایی هاوسەرگیرییەکی ناچاری
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەردۆغان و پۆتن: کۆتایی هاوسەرگیرییەکی ناچاری

ئەردۆغان و پۆتن: کۆتایی هاوسەرگیرییەکی ناچاری
ناونیشانی بابەت: ئەردۆغان و پۆتن: کۆتایی هاوسەرگیرییەکی ناچاری
ئامادەکردن: #داهۆ سالم#

دوای ئەوەی ڕژێمی سووریا بە پاڵپشتی ڕووسیا بڕیاریدا، دواین پێگەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە پارێزگای ئیدلیب و ڕۆژاوای حەلەب کۆنترۆڵ بکاتەوە، تورکیا کە بەپێی ڕێکەوتنی “سوچی” دووانزە خاڵی چاودێری لەو ناوچانە بوونیادناوە، هەوڵی ئەوەیدا پێش بە سوپای سووریا بگرێت، بەڵام ڕووسیا و سووریا بێ گوێدانە هەڵوێستی تورکیا بەردەوام بوون لە پێشڕەوی و چەندین ناوچەیان لەو گرووپە چەکدارانەی سووریا پاککردەوە کە تورکیا پاڵپشتی لێدەکردن.
=KTML_Bold=“گرنگی شارۆچکەی”سەراقیب”=KTML_End=
دوای ئەوەی ڕژێمی سووریا چەند ناوچەیەکی لە پارێزگای حەلەب و پارێزگای ئیدلیب لە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکان پاککردەوە، لەوانە شارۆچکەی مەعەڕڕەت نەعمان و کەفەرنەبل و نەیرەب، توانی بگاتە شارۆچکەی سەراقیب لە باشووری خۆرهەڵاتی ئیدلیب و بەمەش توانی هەردوو ڕێگەی سیتراتیژی M5 و M4 کۆنترۆڵ بکاتەوە کە یەکەمیان حەلەب بە دیمەشقی پایتەخت دەبەستێتەوە و دووەمیان حەلەب بە پارێزگای لازقییە و دەریای ناوەڕاست.
=KTML_Bold=“دوو ڕۆژ گۆمەکەی شڵەقاند”=KTML_End=
دووای ئەوەی هێزەکانی دیمەشق گەیشتنە سەراقیب لەنێوان حەلەب و ئیدلیب، تەرازووی هێز بە شێوەیەکی بەرچاو لە بەرژەوندی ئەسەد گۆڕا و تەواوی ڕێگا نێودەوڵەتییەکان کەوتنەوە دەست دیمەشق.
ئەم پێشهاتە بوو بەهۆی گۆشەگیرکردنی گرووپە ئۆپۆزیسیونەکانی سەربە تورکیا. بۆیە لە هەفتەی ڕابووردووە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن بە پاڵپشتی تورکیا جارێکی تر لە دژەهێرشێکدا دەستیان بەسەر شارەدێی “نەیرەب”دا گرتەوە و پاشان لە دوو ڕۆژی ڕابووردوودا نزیک بوونەوە لە کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی سیتراتیژی سەراقب، ئەمەش بەلای ڕووسەکان و سووریاوە دەسکەوتێک بوو نەدەبوو لێگەڕێن جارێکی تر لەدەست بچێت لەبەر ئەو گرنگیەی لەسەرەوە باسمان کرد.
هەر بۆیە شەوی ڕابووردوو ڕەوشی سەربازی پەرەسەندنێکی مەترسیداری بەخۆوە بینی و لە هێرشێکی ئاسمانی “کە دەوترێت لەلایەن حکومەتی سووریاوە ئەنجام دراوە” بەڵام ئەوە نهێنییەکی ئاشکرایە کەوا هێزی ئاسمانی سووریا ئەو توانایەی نییە و ئەو پەلامارە لەلایەن ڕووسیاوە ئەنجام دراوە” و ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بێ پێشینە بەرزبووە.
=KTML_Bold=“چیای زاوییە”=KTML_End=
ئەوەی جێی ڕامانە هێرشەکەی شەوی ڕابووردووی ڕووسیا و سووریا بۆ سەر هێزەکانی تورکیا لە قۆڵێکەوە ئەنجامدراوە کە لە ڕووداوەکانی ئەم دوواییەی ئیدلیب دا تا ئەندازەیەک ئارام بووە ئەویش ناوچەی چیای زاویە یە کە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئاوای ئیدلیب لەکاتێکدا پەلامارەکانی ئەسەد لەم دوواییانە و پێشڕەووییەکانی لە بەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئیدلیبەوە بوو، بەڵام دووای هەڕەشەکانی ئەردۆگان لە دژی ئەسەد و دانانی وادەیەک بۆ کشانەوە لەو ناوچانەی بەم دوواییانە لەلایەن دیمەشقەوە دەستیبەسەرداگیرابوو. وادەکەش کۆتای مانگی شوبات/فێبرایەر بوو کە تەنیا 48 کاتژمێری مابوو. جموجوڵ و لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە سنووری ناوچەی زاویە چڕبوو بووەوە کە بەپێی لێکدانەوەی سەربازی ئەوەی لێدەخوێنرایەوە کەوا سوپای تورکیا لە پشتەوە و لەو میحوەرەوە ڕێگاکانی پارێزگای حەما و لازقییە و دەریای ناوەڕاست کۆنترۆڵ بکات و بەو جۆرە جڵەوی دۆخەکە لەڕووی سەربازییەوە وەربگرێتەوە، بەڵام دیارە ڕووسەکان بە تێگەیشتن لەمەرامەکانی سوپای تورکیا و پێش کۆتایهاتنی وادە دیاریکراوەکەی ئەردۆگان لە ڕێگەی هێرشەکەی شەوی ڕابووردووە دەستپێشخەرییان کردووە و پلانی تورکیایان پوچەڵکردۆتەوە.
=KTML_Bold=“ژمارەی کوژراوەکان”=KTML_End=
هەرچەندە ئەوەی بڵاوکراوەتەوە لەمەڕ کوژراوانی سوپای تورکیا لە هێرشەکەی شەوی 27 لەسەر 28 ی 2 دا، ئامارەکان باس لە کوژرانی 30 تا 35 سەربازدەکەن، ئەمەش ئاماری ئەو ئاژانسانەیەی نزیک لە ئەنکەرەن، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی پێگە ئەلیکترۆنییەکانی News week و ڕوانگەی سووری، ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا 100 سەربازی تێپەڕاندووە و بریندارانیش بە جۆرێک بووە، لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای هاتای کە هاوسنووری پارێزگای ئیدلیبی سووریایە بانگەوازی خوێن بەخشین کراوە. بۆیە کەمکردنەوەی ئاماری قوربانییەکان لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تورکیا و ئاژانسەکانی نزیک لەوان بە مەبەستی زیاتر شەرمەزارنەبوونی ئەردۆگانە.
“هەلومەرجی سیاسی پەرەسەندنەکان”
هەر لەسەرەتای ئەوەی بە “بەهاری عەرەبی” ناسرا لە ساڵی 2011 دا، یەکێک لەو وڵاتانەی زۆر بەزەقی و بەئاشکرا پاڵپشتی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایان کرد و هەوڵی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدیان دا، تورکیا و حکومەتی ئاکپارتی بوو. بەڵام دەورانی شەڕی ناوخۆی سووریا هەوراز و نشێوی زۆری بەخۆوە بینی. قۆناغی جیاجیا لە بارودۆخی سەربازی نێوان ئەسەد و ئۆپۆزیسیۆن ڕویاندا. تاکوو دوواجار لە ساڵی 2015 دا ڕووسەکان بە کرداری لە بەرژەوەندی دیمەشق دەستیان وەردایە ڕەوشەکە و لەوە بەدووا خەونی ڕووخانی ئەسەد لەباربرا و بەشێوەیەکی دراماتیکی هاوکێشەی هێز گۆڕانی بەسەردا هات لەبەرژەوندی دیمەشق.
=KTML_Bold=“تورکیا.. لە وتاری ڕووخانی ئەسەدەوە بۆ دژایەتی کورد”=KTML_End=
دووای هاتنەناوەوەی مۆسکۆ بۆ سەر شانۆی ڕووداوەکانی سووریا و ڕزگارکردنی ڕژێمی ئەسەد، ڕۆژ لەدووای ڕۆژ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و گرووپەکانی سەربە تورکیا لە پاشەکشێدا بوون هەر لە شکستەکانیان لەسەر دەستی ئێران و حیزبوڵا لە پارێزگای حیمس و دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت و پاشان ڕۆژهەڵاتی حەلەب و تا دەگاتە باشووری وڵات لە پارێزگای دەرعا هەرەسیان هێنا.
دوای بێهیوابوونی تورکیا لە گۆڕینی ڕژێم لە دیمەشق، کەوتە دژایەتی کردنی ئەو قەوارە کوردییەی لە باکووری سووریا و ڕۆژاوای کوردستان کە وەک دیفاکتۆ هاتبوونە ئاراوە. بۆیە ئا لێرەوە جۆرێک لە پەیوەندی و لێکتێگەیشتن لەنێوان ڕووسیا و تورکیا چێبوون. ئەو لێکتێگەیشتنانەش لەسەر حیسابی کانتۆنەکانی ڕۆژاوای کوردستان و ناوچەکانی بندەستی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دژبەسووریا بوو. لەم چوارچێوەیەدا چەندین ڕێکەوتنی گۆڕینەوەی خاک لەنێوان مۆسکۆ و ئەنکەرەدا ئەنجامدار، کە ڕووسەکان گڵۆپی سەوزییان بۆ سوپای تورکیا هەڵدەکرد کە دەستبەسەر ناوچەیەکی خاکی سووریا بگرن و لەبەرانبەردا تورکیا لە ناوچەیەکی دی پاشەکشەی بە ئۆپۆزیسیۆن دەکرد.
گرنگترین قۆناغەکانی ئەو پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی خاکە سێ کۆنتراکت بوون ئەوانیش” ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فورات” لە ناوچەکانی جەرابلس و عزاز” بۆ ئەوەی کوردەکان نەتوانن کانتۆنی کۆبانێ و ئەفرین بە یەکەوە ببەستنەوە، ئۆپراسیۆنی “چڵە زەیتوون” بۆ داگیرکردنی ئەفرین و دوواینیان ئۆپراسیۆنی “کانی ئاشتی” بوو بۆ کە تورکیا دەستی بەسەر هەردوو شارۆچکەی “#گرێ سپی# و #سەرێکانی#”دا گرت. هەموو ئەو دەسوەردان و ئۆپراسیۆنانەی تورکیا پێشتر ڕەزامەندی ڕووسیای لەسەر بووە ئەوەش بەر ئەنجامی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوانیان.
=KTML_Bold=“کۆتای هاوسەر گیری ناچاری”=KTML_End=
هەرچەندە لەدووای ساڵی 2016 وە تورکیا لە دۆستەکانی ناتۆ و ئەمەریکا دوورتر دەکەوتەوە و لەبەرانبەردا لەگەڵ ڕووسیا و ئێران کۆک و تەبا دەبوو، بەڵام ئەوەی ئاشکرا بوو کەوا ئەم پەیوەندییەی نێوانیان کاتی و قۆناغبەندییە و دوواجار ئەوان هەرەکە و پاڵپشتی لەبەرەیەکی دژبەیەک دەکەن کە ڕژێمی سووریا و ئۆپۆزیسیۆنی دژبە و ڕژێمەیە. ئەوەشی وای لە ئەنکەرە دەکرد لەگەڵ ئەو دوو نەیارە مێژووییەی خۆیدا ڕێکەوتن بکات فۆبیای کورد بوو.
بۆیە کۆتای ئەو هاوسەرگیریە ڕوون بوو، کە دواجار و دووای سووتانی کارتەکانی دەستی ئەنکەرە و لە دووا قۆناغدا هەڵدەوەشێتەوە. ئەوجا یان دەبێت بەتەواوی دەستبەرداری پاشماوەکانی ئۆپۆزیسیۆن بێت یان دەبێت ڕووبەڕووی ڕووسیا ببێتەوە.
هەرچەندە بۆ سڕینی عارەقەی شەرمەزاری و شاردنەوەی دووا قۆناغی شکستەکەی ئەردۆگان بە هەڕەشە و فشارەکانی دەیویست ڕووسەکان قایل بە چارەسەر ئاشتیانە و گفتوگۆبکات بەڵام نە ئەسەد و نە پوتین ئەو عارەقەی شەرمەزارییەی ئەردۆگانیان نەسڕی و تا ئێستاش سوورن لەسەر چارەسەری سەربازی لەدوواین پێگەی ئۆپۆزیسیۆن لە ئیدلیب. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览268
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 28-02-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 05-07-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on05-07-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):05-07-2023
URL
此产品已被浏览268
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,439
图片 105,705
书籍 19,160
相关文件 96,447
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!