پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,149
وێنە 106,458
پەرتوک PDF 19,249
فایلێن پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
شێوە ناوشیارەکانی دیکتاتۆر پەرستی
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شێوە ناوشیارەکانی دیکتاتۆر پەرستی

شێوە ناوشیارەکانی دیکتاتۆر پەرستی
ناونیشانی بابەت: شێوە ناوشیارەکانی دیکتاتۆر پەرستی
ئامادەکردن: #حەبیب ساڵحی#

(لە یادی 16 ساڵەی لەسێدارەدانی #سەددام حسێن#دا)
یادکردنەوەکان زیاتر بە ‌مەبەستی تێڕامان و بەرهەمهێنان و هەڵخڕاندنەوەی کۆمەڵێک هەستن، کە بۆ بۆنە یان ڕووداوی یادکراو دێنە ئاراوە، جیا لەوەی کە خودی یادکردنەوە ڕێچواڵ و ڕێوڕەسمێکی ڕەمزییە بۆ بەبیرهێنانەوە و بەیادسپاردنی بۆنە یان ڕووداوێک لە دونیای هەست و بیرکردنەوەدا، پڕۆژەیەکیشە کە لە ناو زەمەندا بە ئاڕاستەی شوناسمەندکردنی کۆمەڵگە و بیچمدان بە تێڕوانین و ڕوانگەیان بە خۆیان و مێژوو و ڕووداوەکان دەجووڵێت. یەکێک لە ڕووداوە هەرە گرینگەکانی دونیای ئێمەی کورد لەسێدارەدرانی سەدام حسێن بوو ئەویش شانزە ساڵ لەمەوبەر.
سەدام حسێن ڕۆڵێکی سەرەکیی گێڕا لە پووکاندنەوەی هەوڵی کورد بۆ ڕزگاری لە هەموو پارچەکانی کوردستان و ناتوانین مەزەندی شتێک بکەین کە ئەو دەرهەق بە کورد لە باشووری نەی کردبێت، ئەنفال و #هەڵەبجە# و کوشتنی بارزانییەکان تەنیا پڕۆژە دیارە و بە ‌بەڵگەکراوەکانی سیستەمی #بەعس#ن، ئەگین پلانی قڕانکردنی شوناس و بوونی کورد لە دونیای بەعسدا زۆر وردتر و سامناکتر پیادە کراوە و دونیای نەست و ناوشیاری ئێمەی تەنیوە، ئەگەرچی بە جەستە ئێمە بینیمان لە سێدارە دراوە بەڵام وەکوو خەیاڵ و فانتازیایەکی بەهێز لە ناوشیاریی کۆمەڵگەی کوردیدا جار نا جار بانگهێشت دەکرێتەوە و وەکوو ستایش و ڕێز یادی زیندوو دەکرێتەوە، ئەمە لە حاڵێکدایە یادکردنەوەی مەرگ و لەسێدارەدانی سەدام یادکردنەوەی خوێن و عەدەم و قوربانیبوونی ملیۆنان خەڵک و چەندین نەتەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەدام گرێیەکی گەورە بوو لە پڕۆسەی مۆدێڕنیزاسیۆنی وڵاتانی ئێراق و دەوروبەری، کەتنێکی مەزن بوو لە درووستبوونی ژیانی مرۆڤ لە سەردەمی نوێ بە مانائاساییەکەی، سەدام یادکرنەوەی مۆتەکە و کابووسێکە کە هێندە سێبەری ڕەشی بە سەر سەرمانەوە بووە کە لە ناوشیاریماندا وەکوو بەشێک لە خود و خۆمان هەستی پێدەکەین.
پەیوەندی هەست و نەست یان وشیار و ناوشیار پەیوەندییەکی ئاڵۆز و بێ پلان و ئاسۆیە واتە نە ئاسۆییە و نە ئەستوونی بەڵکوو لە جنس و ماهییەتێکی دیکەیە و زیاتر لە یاسا بێ نۆرمەکانی جیهانی ناوشیار پێڕەوی دەکات، جیهانێک نە زەمەن تێیدا بە ئاڕاستەیەکی وەکوو جیهانی وشیاری دەڕوات و نە زمان و هەستیش تێیدا دەلالەت و مانابەخشییەکانی وەکوو جیهانی بێداری و واقیعە. بۆیە لێرەدا ئێمە زیاتر لەگەڵ جیهانێکی خەون ئامێز و ناوەکیدا بەرەوڕووین، جیهانێک کە لە بێداریدا وا هەست دەکەین دەسەڵاتمان بە سەرییەوە هەیە و بووە بە بەشێک لە ڕابردوو و مێژوو، بەڵام لە جیهانی نەست و ناوشیاریماندا هێندە ئاڵۆزی و برین و ترس و مۆتەکە دەیجووڵێنێت کە ناتوانین بە ئاسانی فۆرموولەی بکەین و ڕابردوو و داهاتووشمانی خستووەتە ناو کەوانەوە. ئەمە یەکێک لەو لایەنانەی ڕەفتارناسیی دیکتاتۆر و دیکتاتۆرپەرستە کە لە ڕووی سایکۆلۆژیی کۆمەڵایەتییەوە تێیدا زۆر هەژار و دەستەوەستانین. ڕەنگە وەڵامی ئەم پرسیارانەی خوارە لە بازنەی مەعریفەناسییەکی ئاوەهادا ببینینەوە کە تیشکم خستە سەری. بۆچی هەندێک (پێویستی بە ئامار نییە لە یەک کەسەوە بگرە تاکوو تاقمێک یان ئەندامانی حیزبێکی دیاریکراو) کەس هێشتا مەدح و ستایشی دیکتاتۆر دەکەن و بە حەماسەت و بگرە پیرزۆییەوە وێنە و ڤیدیۆکانی بەرز دەکەنەوە و بانگهێشی دەکەن؟.
ئایا بانگهێشتکردنەوەی دیکتاتۆر هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ڕۆح و نەرێتی هەژموونیی پیاوسالارانە کە نیشانەکانی لە جەستە و جووڵە‌ و دەرکەوتنە میدیاییەکانی سەدام وەکوو سمێڵی فش، جلی سەربازی (وەکوو هێمایەک بۆ لەشەڕبوون و بوێری و ڕۆحی جەنگاوەریی پیاوانە) ، چەک بە دەستبوون، غارغارێن بە ئەسپ لە ناو شەقامەکانی بەغدا، نواندنی میهرەبانی لە هەندێ دەرکەوتنی میدیایی وەکوو بەسەرکردنەوەی ماڵی هەژار یان لێقەوماوێک یان نەخۆشێک لە نەخۆشخانە و…بەدی دەکرا، هەیە؟ ئەم پەیوەندییە چۆناوچۆن فورموولە دەکرێت؟ ئایا ئەگەر پیاوسالاری لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکان بە گشتی و کۆمەڵگەی کوردیش کز و لاواز بکرێت ئێمە دەتوانین لە خواست و ئارەزووی ناوشیار بۆ دیکتاتۆر بە شێوەیەکی ڕێژەیی ڕزگارمان ببێت؟ ئایا ئەمە پلانێکی سیاسی-کو‌لتووری لە پشتە و ئێمە لە ناو کایەیەکی مەزنی تۆڕ و داو و دامەزراوە سیاسییەکاندا خەون و ختوورە و خەیاڵەکانمان فۆرم پەیدا دەکات؟
ئەم پرسیارانە بەر لەوەی وەڵامی ڕاست و بێ ئەملاولایان پێویست بێت، دەبێت هەڵوێستەیان لەسەر بکرێتەوە بۆ بەرهەمهێنانی مەعریفەیەک کە پەیوەندی نێوان دیکتاتۆر و دیکتاتۆرپەرست/ کۆمەڵگەی دیکتاتۆر لێدراو و حکوومەتی دیکتاتۆر زیاتر ڕوون بکاتەوە. لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە سێ بەرنامەی جیاجیادا و لە سێ پەیج و تەلەڤیزیۆنی جیاوازدا چەند پرسیار فۆرموولە کران کە هەموویان خزمەتیان بە یەک وێنا و ئایدیا لە یادکردنەوەی دیکتاتۆر دەکرد ئەویش هەیبەت و سامی دیکتاتۆر وەکوو خاڵێکی ئەرێنی! هەڵبەت بێگومان لەم میدیایانەدا بە ڕاستەوخۆ ناوترێت ئەرێنی بووە، بەڵکوو بە دەربڕین و ئەداکردنێکەوە دەگوترێت کە گوایە ئەم تایبەتمەندییە کائینێکی جیاوازی لەو کەسە (سەدام حسێن) درووست کردووە، بۆ نموونە لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئێن ئار تیدا کە دیمانەیەکە لەگەڵ حاکم ڕزگار ئەمین؛ ئەو دادوەرەی کە سەرەتا ئەرکی سزادان و موحاکەمەکردنی تاوانبارانی بەعسی لەسەر شان بوو پێشکەشکار ئەم پرسیارەی لێدەکات… “هیچ کاتێک هەبووە لە کاتی دادگاییکردنە‌کە چاوت لە ناوچاویی سەدام کردبێت و ترسێک لە دڵت نیشتبێت؟” حاکم ڕزگاریش بەپێکەنینەوە وەڵام دەداتەوە نەء! یەکەم ئەوەی کە خستنەڕووی ئەم پرسیارە بە و سیاقە پۆپۆلیستییە و بە بێ زەمینەسازیی ئەوەی کە مەبەست لە ترس چییە و چ کاتێک نەترسی باشە و چ کاتێک بترسی باشە خۆی دابەزاندن و سووککردنی مەعریفەیەکە کە بڕیار بووە بەعس و سێبەرە ڕەشەکەی و مەکینە پیسەکەی بناسێت! لە زمانی کوردیدا نەترسی هەمیشە دەلالەتێکی تاقانە و ڕێک و باشی نییە، بۆ نموونە دەڵێن: کابرایەکی نەترس و بوێرە، دیارە لێرەدا ڕوونە بوێری و نەترسی یەک واتایان هەیە یان لە سیاقێکی دیکەدا دەڵێن کابرایەکی لەخواترس و بەویژدانە لێرەدا ترس فەزیلەت و سەرێتییەکی ئەخلاقییە و کارکردێکی دیکەی چالاک کراوە، مەبەستمە بڵێم ترسان و نەترسان لە سیاقی خۆیدا دەتوانێت مانا و دەلالەتەکەی ڕێژەیی بێت، ئەوی کە جەنابی “حاکم ڕزگار” لە سەدام ناترسن لایەنێکی هاوکێشەکەیە و لایەنێکی دیکەی خودی سەدامە کە ئەو درووستکەری ترس بووە و ترسێنەر بووە کە لە هەمانکاتدا دەشێت واتای نەترس و بوێریشی هەبێت ئەمە ئەو تۆرە ناوشیارییە زمانییەیە کە بەشێکی زۆر لە میدیاکانی ئێمە فڕیان بە سەرییەوە نییە بە تایبەتی لە بابەتێکی ئاوەهادا کە برین و شوناسی نەتەوەیی لە ئارادایە.
سەدام لەم بەرنامانەدا دەشێت وەکوو تاوانبار و دواتر نەخۆشێک باسی لێبکرێت نەک‌ وەکوو سووژەیەک کە توانایی ترس و تۆقاندنی هێشتا لە ناو قەفەزەکانی دادگاشدا ماوە! ئەم نواندنەوەیە دەرخەری ناوشیارێکی تاریک و دڕە کە خەریکە پانتای وشیاری داگیر دەکات و شوێن پێی ئەقڵ و مەعریفە لێژ دەکات، ئەم نواندنەوەیە لە ڕاپۆرتی یەکێک لە پەیجەکان کە لە زاری ژەنەڕاڵێکی خانەنشینەوە بە ناوی کێڤن هۆڵاندەوە دەیگێڕێتەوە کە سەرپەرشتی تیم و یەکێک بووە لە ئەندامانی ئەو تیمەی سەدام حسێنیان دەسگیر کردووە، دەبینرێت، پەیجی زەمەن لە زاری ئەم ژەنەڕاڵەوە دەیگێڕێتەوە کە گوایە سەدام بە و دۆخەش کە لە ناو ئەو چاڵەدا دەریانهێناوە هێشتا سامدار و مەترسیدار بووە! یان پەیجێکی دیکە بە مۆنتاژ و بڕینی ڤیدیۆی دادگاییکردنە‌کە لە زمانی ئاماژە کەڵک وەردەگرێت و دەڵێت دادوەر وا تێگەیشتووە لە جووڵەیەکی دەستی سەدام کە گوایە سەدام هەڕەشەی لێدەکات و بۆیە دادوەر بە تووڕەییەوە بە سەریدا دەگرمێنێ و ئەویش پێدەکەنێت! ئەم بوێراینواندن‌ و نەترسانەی! دیکتاتۆر نیشانە و ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ‌ دۆخێکی ناتەندرووستی سایکۆلۆژی و نەخۆشییەک کە ساڵانی ساڵ بەعس لە ناو ئێراق و ناوچەکەدا و لە ناو کۆمەڵگەی کوردیش بڵاوی کردووەتەوە، ئێستە پرسیاری سەرەکیی ئەمەیە کە ئایا ئەو وێنەسازییە لە دەرگای وشیاریی و عەقڵیەتێکی بچووک و سیاسیکار کە قایل بە کایەی سیاسی و حیزبی لە ناو هەر پانتاییەکدایە، دێتە ژوورەوە یان فیچقەکردن و کوڵدانی ناوشیارییەکی پڕ برینە کە دەیەوێت مەعریفە و ئەقڵانییەتی ئێمە داگیر و بەند بکات؟.
بێگومان بۆ هەڵوێستەکردن لەسەر ئەم پرسیارە و پرسیارانی دیکە پێویست بە بنکەی بەعسناسی و لێکۆڵینەوەی چڕوپڕ لەسەر پەیوەندی دیکتاتۆر و کۆمەڵگە و نواندنەوەی یادکردنەوەکان لە زمانی هەست و نەست هەیە، تاکوو ئێمە بزانین دیکتاتۆر مردووە لە هەناوماندا یان نا و بە شێوازی ناوشیار و لە بیچم و دەمامکی دیکەدا بەرهەم دەهێنرێتەوە؟. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 330 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-07-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 31-01-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 04-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 04-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 04-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 330 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,149
وێنە 106,458
پەرتوک PDF 19,249
فایلێن پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.281 چرکە!