پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,478
وێنە 106,123
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,504
ڤیدیۆ 1,308
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کۆنفڕانسی لۆزان، کورد و تورک-بەشی دووهەم
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیسماعیل بێشکچی

ئیسماعیل بێشکچی
دوکتور #ئیسماعیل بێشکچی#

بریتانیای گەورە هەرگیز بیری لەوە نەکردووەتەوە دەوڵەتێک بە ناوی کوردستان دابمەزرێنێت. بە تایبەت دوای کۆنفڕانسی مارس (ئادار) لە ساڵی 1921 لە قاهیرە، هەرگیز ئەو بیرکردنەوەیەی نەبووە. لە کۆنفڕانسی قاهیرە لە ئاداری 1921، تی.ئی. لۆڕێنس، گێرترود بێڵ، مارتن سایکس، ئارنۆڵد ویڵسن بەشدارییان کرد. ئەو کەسانەی قسەیان کرد، وتیان کە شەڕی شێخ مەحموود بەرزنجی لەگەڵ ئینگلیزەکان زۆر هەڵەیە. هەروەها دەتوانین ئەوەش وەبیر بێنینەوە کە مستەفا کەماڵ بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئینگلیزەکان پاڵپشتیی شێخ مەحموود بەرزنجیی دەکرد و تەنانەت چەکیشی بۆ نارد.

نیو ساڵ لەمەوبەر کۆنفڕانسی سەدەمین ساڵیادی پەیمانی لۆزانمان ڕاگەیاند کە لە شاری لۆزان لە سویس بەڕێوەچوو. لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەم ئەوەی لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆنفڕانسەکەدا بینیومە، بیخەمە ڕوو. ئێمە لەگەڵ جەلال تەمەل، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی IBV، بەشداریمان لە کۆنفڕانسی سەدەمین ساڵیادی لۆزان کرد.

ئەو فڕۆکەیەی لە فڕۆکەخانەی ستەنبوڵەوە هەڵفڕی، لە فڕۆکەخانەی ژێنیڤ نیشتەوە. مەودای نێوان ژێنیڤ و لۆزان 40 کیلۆمەترە. سویس وڵاتێکە کە جگە لە کارتی بانکی لە بواری پیشەسازیی بچووکیشدا پێش کەوتووە. لە هەمان کاتدا وڵاتێکە کە کشتوکاڵی بەهێزی هەیە. لە هەردوو دیوی ڕێگاکەدا زۆر شوێنمان بینی کە بەرهەمی تێدا نەبوو و بۆ پاراستنی بەرهەمەکان لە باران، بە دارە گەورەکان داپۆشرابوون. مەڕووماڵات زۆر بوون، باڵەخانەکان کە ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی وەک تراکتۆر و کۆمباینیان تێدا هەڵدەگیرێت، زۆر بوون و دەتوانیت بە شێوەیەکی فیزیکی ئەو شتانە ببینیت و لەو دۆخە تێبگەیت کە ژێرخانی کشتوکاڵی هەیە. لە بەرهەمگەلی وەک نن، پەنیر، مریشک و ئەو سەوزییانەی کە لەسەر سفرە دانرابوون، دەرکەوت کە سویس وڵاتێکی کە لە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری زۆر بەهێزە و لەسەر بەهێزترکردنی جەخت دەکاتەوە. (بڕوانە Doğan Ceren، سویس، جوانترین وڵاتی بەرزاییەکانی ئاڵپ، بەرگی یەکەم، بڵاوکراوەکانی سێرێنس، شوباتی 2021 سویس، ل 176، 178، 296 پشتەوە) .

کۆنفڕانسەکە لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی هۆتێل ڕۆیاڵ ساڤۆی لە شاری لۆزان ڕێک خرابوو. لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا ئەم هۆڵە هەمیشە پڕ بوو، دەتوانین بڵێین لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆنفڕانسەکەدا 500 کەس بەشدارییان کرد. لە کۆنفڕانسەکەدا نوێنەرانی باشوور، باکوور، ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات، وتاردەریان هەبوون. بەڵام بەڕای من نەبوونی نوێنەر و وتاردەر لە قەفقازەوە کەموکووڕییەکی گەورە بوو.

ڕێکەوتی 11-05- 2023، یادگەی نیشتمانیی بارزانی کرایەوە، هەروەها ئەوەی کە لە کاتی کردنەوەی ئەم یادگەیەدا نوێنەری کوردستانی قەفقاز نەبوون، سەرنجی منی ڕاکێشا.

یەکێکی دیکە لە کەموکووڕییە سەرەکییەکان نەبوونی وتاردەر یان بەڕێوەبەرانی ژن بوو. لە بەرنامەیەکی تەواودا ناوی ژنێک وەک بەڕێوەبەر تەنیا بۆ یەک پانێلی پاشنیوەڕۆ لە ڕۆژی یەکەمدا نووسرابوو، بەڵام دواتر لە هەموویدا، پیاوەکان بەڕێوەبەر بوون.

لە پانێلی دووەمدا، لە بەشی پرسیار و وڵامدا، ژنان ڕایانگەیاند کە وەک پێویست مافی قسەکردنمان پێ نادرێت و ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی و دروشمی ژن، ژیان، ئازادییان بەرز کردەوە. بەشێکی زۆریان بە جلوبەرگی نەتەوەیی کوردییەوە بەشداری کۆنفڕانسەکە بوون. لەنێو بەرنامەی تەواودا، شتێکی تری سەرنجڕاکێش ئەوە بوو کە هەندێک کەس کە وەک وتاردەر ناویان نووسیبوو، لە کۆنفڕانسەکەدا بەشدارییان نەکرد.

یەکێک لەو کەسانەی لە کۆنفڕانسەکە قسەی کرد، باسی لەوە کرد کە کوردستانی عوسمانی بەسەر سێ بەشدا دابەش بووە، ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆ خۆی هەر جودا بوو. بەڕای من ئەمە لێدوانێکی ناتەواوە لە ڕووی هاوبەشی و دابەشکردنەوە، بۆیە با ئاوەها بڵێین باشترە: کۆمەڵگەیەک لە قۆناغێکی دیاریکراوی مێژوودا دابەش و پارچەپارچە کراوە و ئێستا ئەم دۆخە دووبارە دەبێتەوە و زیاتر دەبێت.

کوردستان لە نیوەی یەکەمی سەدەی حەڤدەهەمدا، لە ساڵی 1639، بە پەیمانی کۆشکی شیرین لەنێوان دەوڵەتانی عوسمانی و ئێراندا بەسەر دوو بەشدا دابەش کرا.

ئەو بەشەی کوردستان کە لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی ئێراندا بوو، لە چارەکی یەکەمی سەدەی نۆزدەهەمدا لەلایەن ڕووسەکانەوە هێرشی کرایە سەر. بەشەکانی باکووری ئەم بەشەی کوردستان بە ڕێککەوتنی ساڵی 1828، کەوتە ژێر دەسەڵاتی ڕووسیەی تێزارەوە.

بە ڕێککەوتنی سایکس- پیکۆ لە ساڵی 1916، کوردستانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی بەسەر سێ بەشدا دابەش بوو و ئەو دۆخە بە پەیماننامەی 1923ی لۆزان، مسۆگەر کرا.

بۆ ئەوەی بزانین بیرۆکەی دابەشبوون و پارچەپارچەکردن چۆن پەرەی سەندووە، پێویستە لەسەر بابەتێکی دیکە قسە بکەین. لە یەکەم گفتوگۆی نێوان بریتانیا و فەڕانسە سەبارەت بە ڕێککەوتنی سایکس- پیکۆ، ڕایانگەیاند، ناوچەکانی بارزان و بادینان وەک سووریە بۆ فەڕانسە و سلێمانی و کەرکووک بۆ بریتانیا دەبێت. ئەم دۆخە، پرسەکانی پەیوەندیدار بە دابەشکاری ڕوون دەکاتەوە. کوردستان بەسەر باشوور و باکوور و ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات دابەش دەبێت و پاشان باشوور جارێکی دیکە لەناو خۆیدا دابەش دەبێتەوە. (بڕوانە: حەسەن یڵدز، ئەوانەی بە ناوی کوردستانەوە سیاسەتیان کرد، لە شارە گەورەکان بوون نەک وڵاتەکانیان. دەنگ، ژمارە 128، ئاداری 2023، ل. 16) .

وەک پێشتر ئاماژەم پێ کرد، لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیدانەدا، تەواوی پارێزگای موسڵ کەوتە ژێر دەستی بریتانیا. بەو پێیەی فەڕانسە ڕایگەیاند کە ئەو زەوییانەی بەر ئەو کەوتووە، بچووکن، بۆیە لەو گفتوگۆیدانە کشایەوە. بە ڕێککەوتنی ئانکارا لە 20ی تەشرینی یەکەمی 1921، حکوومەتی ئانکارا دانی پێدا نرا و سنوورەکانی نێوان سووریە و تورکیە دیاری کران.

تورکەکان لۆزان وەک تاپۆی تورکیە دەبینن؛ سلێمان دەمرەل (1924-2015) ، نۆیەمین سەرۆکی تورکیە، چ ئەو کاتەی سەرۆوەزیران بوو و چ ئەو کاتەی سەرۆککۆمار بوو، پەیمانی لۆزانی وەک تاپۆی تورکیە ناساندبوو.

ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان و پێشهاتە سیاسییەکانی تورکیە بۆ تورک و کورد مانای زۆر جیاوازیان هەیە. بۆ نموونە کاتێک لۆزان لەلایەن تورکەکانەوە بە تاپۆ دەناسرێت، بۆ کورد بە مانای کۆیلایەتی دێت. عوسمان بایدەمیر کە لە کۆنفڕانسی سەدەمین ساڵیادی پەیمانی لۆزان وتارێکی پێشکەش کرد، باسی لەوە کرد کە پەیمانی لۆزان وەک کفنێک بۆ کورد دووردرا.

کۆنفڕانسی سەدەمین ساڵیادی ڕێککەوتنی لۆزان بە وتاری ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان (Kurdistani Diaspora Confederation) دەستی پێ کرد، پاشان د. هێمن هەورامی، نوێنەری سەرۆک مەسعوود بارزانی و شیفا بارزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان، قسەیان کرد.

پاشان پانێلیستەکانی پانێلی یەکەم بۆ سەر کورسی بانگهێشت کران، لەم بەشەدا هەندێک ئەکادیمیست و سیاسەتوان کە کورد نەبوون، قسەیان کرد. منیش یەکێک بووم لەو پێنج کەسەی لەم بەشەدا قسەم کرد.

هەروەها بێرنارد کۆچنەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕانسە بۆ قسەکردن لەم بەشەدا بانگهێشت کرابوو، بەڵام بێرنارد بەشداری کۆبوونەوەکە نەبوو. لە پڕۆفیسۆرەکانی زانکۆی ئۆهایۆ، پڕۆفیسۆر. لیام ئەندەرسۆن لەم بەشەدا قسەی کرد.

هەروەها ڕۆجەر نۆردمان، سیاسەتمەداری سویسی و ئەندامی کانتۆنی ڤۆد، لەم بەشەدا قسەی کرد. هەروەها فۆتۆگرافەری بریتانی، ڕیچارد وایڵدینگ، یەکێک لە وتاردەرانی ئەم بەشە بوو.

لە بەرنامەی نیوەڕۆی ڕۆژی یەکەمدا، ئەو نوێنەرانەی کە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاواوە هاتبوون. قسەیان کرد.

لە بەرنامەی بەرەبەیانی ڕۆژی دووەمدا، مەلا بەختیار لە یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، هۆشیار زێباری لە پارتی دێموکراتی کوردستان، مستەفا هیجری لە حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و عوسمان بایدەمیر، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ئامەد، قسەیان کرد.

مەلا بەختیار لە وتارەکەیدا باسی لە کۆلۆنیالیزم و کەمالیزم و بۆلشەفیزم کرد. باسی لەوەش کرد کە ئەو سێ لایەنە لەگەڵ ئەو کەسانە بوون کە کورد و کوردستانیان دابەش کرد و پارچەپارچەیان کرد و پشتیووانیی ئەو سیاسەتانەیان کرد کە ئەو لایەنانە بەڕێوەیان دەبرد و هەمیشە هەڵوێستیان لە دژی کورد و کوردستان بووە.

لە سەرەتادا وتم کە عوسمان بایدەمیر باسی لەوە کرد کە لۆزان کفنی کوردە. عوسمان بایدەمیر لە وتارەکەیدا ڕەخنەی لەو وڵاتانە گرت کە پەیوەست بوون بە پەیمانی لۆزانەوە و واژۆیان کرد و پشتیووانییان لێ کرد.

هۆشیار زێباری باسی دۆخی باشوور کرد.

بەشێک لە وتاردەران باسیان لە پلانەکانی بریتانیا بۆ کورد کرد. باس لە سەدەی نۆزدەهەمدا کرا کە نەوت لە کەرکووک دۆزراوەتەوە و دەرهێنراوە و لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشراوە. نەوت بۆ بریتانیا زۆر گرینگ بوو، دوای جەنگی جیهانیی یەکەم، ئینگلیزەکان کە وڵاتێکیان بە ناوی ئێراق درووست کرد، ویلایەتی موسڵیان بە بەشێک لە ئێراق حیساب کرد.

بریتانیای گەورە هەرگیز بیری لەوە نەکردووەتەوە دەوڵەتێک بە ناوی کوردستان دابمەزرێنێت. بە تایبەت دوای کۆنفڕانسی مارس (ئادار) لە ساڵی 1921 لە قاهیرە، هەرگیز ئەو بیرکردنەوەیەی نەبووە. لە کۆنفڕانسی قاهیرە لە ئاداری 1921، تی.ئی. لۆڕێنس، گێرترود بێڵ، مارتن سایکس، ئارنۆڵد ویڵسن بەشدارییان کرد. ئەو کەسانەی قسەیان کرد، وتیان کە شەڕی شێخ مەحموود بەرزنجی لەگەڵ ئینگلیزەکان زۆر هەڵەیە. هەروەها دەتوانین ئەوەش وەبیر بێنینەوە کە مستەفا کەماڵ بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئینگلیزەکان پاڵپشتیی شێخ مەحموود بەرزنجیی دەکرد و تەنانەت چەکیشی بۆ نارد.

کاتێک شەریف مەککە حسێن (1852-1931) بە ئامانجی ڕزگاربوون لە دەوڵەتی عوسمانی هاوکاریی ئینگلیزەکانی کرد، لەو کاتەدا شێخ مەحموود بەرزنجی وتی: ئێمە ئیسلام ڕزگار دەکەین، خەلیفەی دیل ڕزگار دەکەین و ئەویش خەریکی شەڕی ئینگلیز بوو، مرۆڤ سەرسام دەبێت! ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانی کورد لە سەردەمی شێخ مەحمووددا گۆڕانکارییەکانی جیهانیان بە باشی نەخوێندووەتەوە، وات بەباشی لێی تێنەگەیشتوون.

لە ڕاستیدا ڕۆشنبیر و سیاسەتوانانی کورد لە شارە گەورەکانی وەک ستەنبوڵ دەژیان، لە کۆمەڵگەی کوردی دابڕابوون و ئەو گۆڤار و ڕۆژنامەیانەی دەیاننارد، نەیاندەتوانی کاریگەرییەکی گەورە درووست بکەن.

بریتانیای گەورە، ساڵی 1920 بڕیاری دابوو کە پێویستە دەوڵەتی تورک وەک درێژەپێدەری عوسمانییەکان هەبێت، بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بۆلشەفیزم بکات.

وتاردەرانی کۆنفڕانسی سەدەمین ساڵیادی لۆزان تیشکیان خستە سەر پرسی موسڵ. سیاسەتوانانی تورکیە دەیانویست مووسڵ بخەنە سەر تورکیە. هەروەها مستەفا کەماڵ زۆر لەسەر ئەوە جەختی کردەوە. نوێنەری مستەفا کەماڵ لەگەڵ هەندێک یەکەی سەربازی، لە ڕواندز بوون، لەسەر ئەم بابەتە تا کۆتایی ساڵی 1923، ململانێیەکی دیپلۆماسی لەنێوان تورکیە و ئینگلیزدا. من باوەڕم وایە کە دواجار ئەم کێشەیە بەو شێوەیە چارەسەر کرا.

ڕەنگە مستەفا کەماڵ گوتبێتی تورکیە لە موسڵ دەکشێتەوە، بەڵام ڕەنگە داوای لە ئینگلیزەکان کردبێت داواکەی کورد بۆ سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمی قەبووڵ نەکەن و دەنگیان پێ نەدەن. بریتانیای گەورە ئەم داواکارییانەی مستەفا کەماڵی بە شێوەیەکی بەرفراوان قەبووڵ کردووە، بە ئاسانی دەتوانین ئەمە لەو گۆڕانکاری و پێشهاتانە بزانین.

بریتانیای گەورە، لە هیندوەستانەوە تا کینیا، هەموو کۆلۆنییەکانیان بە دامەزراندنی حکوومەتی خۆسەر بەڕێوە برد. لەو ڕووەوە بەڕێوەبردنی کۆلۆنییەکانی بریتانیا لە بەڕێوەبردنی کۆلۆنییەکانی فەڕانسە جیایە. تەنیا ناوچەیەک کە بریتانیا، بەڕێوەبەریی خۆسەری تێدا دانەمەزراند، کوردستانە. بە ڕای من ئەوەش وەک وڵامێک بە خواستەکانی مستەفا کەماڵ بووە.

بەشێک لە وتاردەران ڕایانگەیاند کە یەکەمین کۆنفرانسی لۆزان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی تورکیا ڕێکخرابوو.

لە کۆنفڕانسی سەدەمین ساڵیادی لۆزان، وڵامی ئەو پرسیارانەم دایەوە کە لێم دەکرا. پرسیاری یەکەم ئەوە بوو کە دەڵێن ڕێککەوتنی لۆزان بۆ سەد ساڵە و کاتێک سەدە تەواو بوو، مەرجەکانی لەدەست دەدات، ئایا ڕاستە؟ من وەها وڵامم دایەوە: پەیمانی لۆزان ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتیی هەمیشەییە، شەڕی ئەوە هەمیشە بۆ حکوومەتەکان دەمێنێتەوە.

پرسیاری دووەم سەبارەت بە زمانی کوردی بوو. ئایا ئەو کوردانەی نەخشەی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دادەڕێژن، دەتوانن زمانی کوردی بکەنە زمانی دیپلۆماسی؟ لەسەر جێگرتنی زمانی کوردی چی بگوترێت؟

لە وڵامدا وتم لە باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا هیچ کێشەیەک لەم بابەتەدا نییە، بەڵام لە باکوور کێشەیەکی گەورە هەیە. سەپاندنی هەژموون و ئاسمیلەکردن لەلایەن تورکیەوە دژی کورد بەردەوامە. بە ڕای من ئەم کێشەیە لە کاتی خەباتی گەریلا و پارتە سیاسییەکانی وەک HEP، DEP، DEHAP، HADEP، HDP زیاتر پەرەی سەندووە.

لەنێو ئەم خەباتەدا، کاتێک پێویست بوو کوردستانیبوون ببێتە ڕۆژەڤ، تورکبوون پەرەی سەند. ئەم هەڵوێستە بەرانبەر بە کوردبوون، هەژموونیی تورکبوونی زیاتر کردووه. هەروەها بووەتە هۆی فراوانبوونی ئاسمیلەکردن.

لەم ڕووەوە پێویستە پەرە بە هۆشیارییەکی پتەو و بەرفراوان بۆ زمانی کوردی بدرێت. بەبێ زمانی کوردی، خەباتی نەتەوەیی هیچ مانایەکی جیددیی نییە.

چونکە پێویست بوو لە کاتی خۆیدا بگەینە فڕۆکەخانە، لە بەشی پاشنیوەڕۆی کۆنفڕانسەکەدا بەشداریمان نەکرد، واتە لە پانێلی کۆتاییدا بەشداریمان نەکرد.

لەم پانێلەدا ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان، دیپلۆماتکارانی کورد، ئێراقی، بورهان جاف، باڵیۆزی پێشووی ئێراق لە یۆنان و کینیا، مەهمەت تانرڤەردی، سیاسەتمەداری کورد لە ئاڵمان، پڕۆفیسۆر هاوڕێ مەنسوور بەگ و پارێزەری کورد شێخموس ئۆزدەمیر بەشدارییان کرد.

* کۆنفڕانسەکە لەلایەن ناوەندی سویسیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانەوە ڕێک خرابوو.

** بەرگی بەرنامە چاپکراوەکە بریتی بوو لە:

Yeras of Division Kurdistan 1923-2023 A Century After The Rereaty of Lozanne Opinion and Perspectif 27 & 28th May 1923' bû.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 516 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdshop.net
بابەتێن پەیوەستکری: 7
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
وەڵات - هەرێم: کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 95%
95%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 04-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 07-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ئاراس ئیلنجاغی )ڤە: 07-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 516 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
چیا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,478
وێنە 106,123
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,504
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
چیا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!