هەروەک چۆن بێخەوی لە ڕووی تەندرووستییەوە زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت، زۆرخەوتنیش بە هەمان شێوە زیانی هەیە.
پسپۆڕان و زانایانی بەریتانی لێکۆڵینەوەیەکیان لەسەر ئەو کەسانە کرد، کە زۆر ئەخەون و زیاتر لە نۆ کاتژمێر لە خەودان. ئاشکرایان کرد، کە ڕاستە بێخەوی و بەدخەوی لە درێژخایەندا دەبێتە هۆی ناچالاکیی مێشک، بەڵام زۆرخەوتنیش هەمان کاریگەریی هەیە و ئەو کەسانەی زۆر دەخەون، ئەگەری زۆرە تووشی نەخۆشیی ئالزەهایمەر ببن.
زانایان جەخت دەکەنەوە، خەوتن بۆ ماوەی 7 یان 8 کاتژمێر زۆر گونجاوە و تەندرووستییش تێکنادات. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 382