הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,327
תמונות 105,687
ספרים 19,152
קבצים הקשורים 96,425
Video 1,307
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
کۆبۆنەوەی ئۆپێک + و لێکەوتەکانی
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆبۆنەوەی ئۆپێک + و لێکەوتەکانی

کۆبۆنەوەی ئۆپێک + و لێکەوتەکانی
ناونیشانی بابەت: کۆبۆنەوەی ئۆپێک + و لێکەوتەکانی
ئامادەکردن: #ڕێبوار محەمەد#

ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتی #03-08-2022# ئۆپێک پڵەس کۆدەبێتەوە لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت لەنێوان زیادکردنی یان هێشتنەوەی وەک خۆی لەخوارەوە پوختەیەکی شیکاری ڕاوبۆچونی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بازاڕی جیهانی نەوت دەخەینەڕوو کە بەم شێوەیەو دواتر شیکاریان دەکەین.
٭ ئۆپێک، هەوڵی ئاشتکردنەوەی ئەمریکا و ڕووسیا دەدات.
٭ فشارە کەڵەکەبوەکانی سەر بازاڕی نەوت، ئابووری جیهان بەرەوپاشەکشە دەبەن.
٭ چارەنووسی نەوت لەنێوان نادڵنیایی بازاڕ و کۆبوونەوەی (ئۆپێک پڵەس) .
٭ کۆبوونەوەی ئۆپێک+مەترسی دابەزینی خواست لەسەرنەوت.
٭ ئاڕاستەی دابەزینی نرخی نەوت پێش کۆبوونەوەی ئۆپێک.
٭ نرخی نەوتی برنت ئەمڕۆ 100 دۆلارە.
ئۆپێک، هەوڵی ئاشتکردنەوەی ئەمریکا و ڕووسیا دەدات ئایا کۆبوونەوەی ئۆپێک + هەواڵێکی خۆش دەهێنێت؟
ئەندامانی کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئۆپیک لە ڤیەننا ڕووبەڕووی دووڕیانێک دەبنەوە کە زیاتر لە ڕۆیشتن بە هێڵێکی ورد دەچێت، لە لایەک دەبێت دڵی ئەمریکا ڕازی بکەن و شتێک پێشکەش بە بایدن بکەن بۆ بازاڕکردن وەک سەرکەوتن، لە لایەکی دیکەشەوە خۆیان بەدوور بگرن مۆسکۆ توڕە دەکات.
ڤیەنا، ئەمڕۆ چاوی جیهان ڕوو لە ڤیەنا دەکات و چاوەڕێی هەواڵێک دەکات کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ کۆتاییهێنان بە بەرزبوونەوەی نرخی وزە. ئەمڕۆ هاوپەیمانی ئۆپێک کۆدەبێتەوە بۆ داڕشتنی ستراتیژی نوێ کە چەند هۆکارێک پاڵیان پێودەنێت، لەوانە سەردانەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ جەدە، ئەمەش پرسیارەکان لەسەر ئەوە درووست دەکات کە ئایا ئۆپێک کاری زیاتر دەکات بۆ کەمکردنەوەی نرخی نەوتی خاو.
13 ئەندامی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بە سەرۆکایەتی سعودیە و هاوبەشەکانیان بە سەرۆکایەتی ڕووسیا لە دووڕیاندان.
ستیڤن ئێنیس: بایدن بەدوای شتێکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە بەردەم دەنگدەرانیدا سەرکەوتنی پێببەخشێت سەرۆکی ئەمریکا لەناوەڕاستی مانگی تەمموزدا سەردانی سعوودیەی کرد بۆمەبەستی زیادکردنی هەناردەی نەوت.
لە کاتێکدا سەردانەکە بە جێی مشتومڕ وەسف کرا، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ڕازیکردنی ڕیاز بوو بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕەکان و کەمکردنەوەی هەڵاوسان.
کۆبوونەوەی ئۆپێک ڕێگە دەدات بزانین ئایا ئەوەی واشنتۆن ئاواتەخوازە بەدی بهێنرێت یان نا. کرایگ ئارلام، شرۆڤەکاری کۆمپانیای ئۆندا دەڵێت: پێدەچێت ئیدارەی ئەمریکا چاوەڕوانی هەواڵێکی خۆش بکات، بەڵام ئەستەمە دیاری بکرێت کە ئایا ئەمە لەسەر بنەمای ئەو گەرەنتیانەیە کە لە سەردانەکەی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەریگرتووە یان نا.
ستیڤن ئینێس لە کۆمپانیای SBI Asset Management دەڵێت “سەرسوڕهێنەر نابێت کە ببینین سعودییەکان شتێک ڕادەگەیەنن کە بایدن دەتوانێت وەک سەرکەوتنێک لە بەردەم دەنگدەرانیدا پێشکەشی بکات”
پەیمانگای توێژینەوەی لەندەن، لایەنەکانی وزە، ئاماژە بەوە دەکات کە پێشبینی دەکات ئۆپێک ڕێککەوتنی ئێستا درێژ بکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە زیادکردنی قەبارەی نەوت.
ئەم بڕیارە دەبێت بە کۆی دەنگ لەلایەن ئەندامانەوە بدرێت، هەر بۆیەش چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکە لە ئاسایی زیاتر بێت. بڕیارە کۆنفرانسەکە لە ڕێگای تەکنەلۆژیای ڤیدیۆییەوە کاتژمێر 13:00 بە کاتی گرینویج لە ڤیەنا کە بارەگای سەرەکی کارتێلەکەیە دەست پێبکات.
بەڵام بە پشتبەستن بە سیاسەتی ئێستا، شرۆڤەکاران پێشبینی بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەناردەکردنی نەوت ناکەن.جگە لەوەش ئۆپێک دەبێت بەرژەوەندی یەکانی مۆسکۆ لەبەرچاو بگرێت کە لەگەڵ واشنتۆن ناکۆکن.
تاماس ڤارگا، شرۆڤەکاری کۆمپانیای بی ڤی ئێم ئینێرجی لە کۆتاییدا دەڵێت “ڕیاز بە هێڵێکی ورد دەڕوات” ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە پەیوەندی بە ڕێگەدان بە ئەمریکا هەیە ڕووخساری ڕزگار بکات، لە کاتێکدا کە پێویستە خۆی لە توڕەکردنی ڕووسیا بەدوور بگرێت بۆ ئەوەی هاوپەیمانییەکە بەردەوام بێت.
جگە لەوەش، هان تان لە کۆمپانیای شینیتی پێی وایە هەر ڕاگەیاندنێک ئۆفەرێکی گەورەتر “بە لەبەرچاوگرتنی ئەو سنووردارکردنانەی کە لەناو کارتێلەکەدا هەن، لە بازاڕدا بە گومانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە”
ئەمەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە (ئۆپێک) بە شێوەیەکی بەردەوام لە پراکتیکدا شکست دەهێنێت لە دابینکردنی هەموو پشکەکانی، هەروەها هەوڵدەدات بگاتە ئەو بڕە کە پێش ئەو ئیفلیجییەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای Covid-19ەوە درووستبووەو پێی گەیشتبوو.
فشارە کەڵەکەبوەکانی سەر بازاڕی نەوت، ئابووری جیهان بەرەوپاشەکشە دەبەن نزیکەی 5 مانگ لەمەوبەر، بازاڕەکانی وزەی جیهانی پێشبینی نەدەکرد ڕووبەڕووی فشارەکانی دابەزین ببنەوە کە هەڕەشەی ئەوە دەکات نرخی نەوتی خاو بۆ خوار 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بگەیەنێت.
لە هەشتی مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی لێکەوتەکانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 139 دۆلار، پێش ئەوەی بۆ ماوەی ئەومانگە کە بە تێکڕا بۆ هەر بەرمیلێک 120 دۆلار دابەزی.
لە چەند مانگی دواتردا، نرخی بەرمیلی برێنت بە تێکڕای 115-120 دۆلار مایەوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی ترس لە زیادبوونی خواست و کەمی خستنەڕوو، لەبەرانبەر پاشخانی ئەو سزایانەی کە کاریگەرییان لەسەر نەوتی ڕووسیا هەبووە.
ڕووسیا لە دوای ئەمەریکا دووەمین بەرهەمهێنەری نەوتی خاوە لە جیهاندا، بە تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانە 10 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەو ڕێژەیەش ڕۆژانە نزیکەی 5 ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکات.
=KTML_Bold=“فشارە ناتەقلیدیەکان”=KTML_End=
بازاڕەکانی نەوتی جیهانی هەمیشە کاریگەرییان لەسەر بووە بەهۆی هۆکارێکەوە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە کەرتی وزەوە نییە، چونکە لەنێوان هۆکاری سیاسی، تەندرووستی یان جیۆپۆلیتیکدا جیاواز بووە.
بەڵام لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، بازاڕی جیهانی وزە لەژێر فشاری گەورەترین بەکارهێنەری نەوتی خاو و گەورەترین هاوردەکاری جیهاندا بووە، کە ئەمریکا و چینن.
ئەم فشارانە لە ترسی ئەوەی کە ئابووری ئەمریکا بکەوێتە پاشەکشە، نوێنەرایەتی دەکرێت، لە کاتێکدا چین هێشتا جارجار لەژێر داخستنیدایە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، ئەمە جگە لە سەرهەڵدانی قەیرانی خانووبەرە کە لە پەرەسەندنیدایە.
چین سیاسەتێکی توند بەرانبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیڕەو دەکات، کە پێی دەوترێت سیاسەتی (سفر کۆڤید) کە داخستنی تەواوەتی ئەو شارەیە کە تێیدا تووشبووانی نوێ لە ژمارەیەکی دیاریکراو تێدەپەڕێنن.
ئەم داخستنە کاریگەریی لەسەر ناوەندە بازرگانی و پیشەسازی و لۆجستیکیەکان درووستکرد، کە نەک تەنیا لەسەر ئاستی چین، بەڵکوو لەسەر ئاستی جیهان گرنگییان هەیە، وەک ئەوەی مانگی ڕابردوو لە شاری شەنگەهای پایتەختی دارایی چین ڕوویدا.
قەیرانە کانی چین ڕەنگە درێژبێتەوە بۆ کەرتی پیشەسازی بیناسازی، بەم شێوەیە ئاماژە بە دابەزینی خواستی ناوخۆیی لەسەر نەوت و وەرگێڕاوەکانی نیشان دەدات، کە لەنێو ماددە سەرەکی یەکانی بەرهەمهێناندان.
لەڕووی ژمارەوە چین دووەمین بەکارهێنەری نەوتی خاوە لە جیهاندا لە دوای ئەمریکا کە ‌ تێکڕای ڕۆژانە 13 ملیۆن بەرمیل بەکاردەهێنرێت، هەروەها گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە بە تێکڕای ڕۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
=KTML_Bold=“ترسی پاشەکشە”=KTML_End=
پێنجشەممەی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چارەکی دووەمی ئەمەریکا لە خوێندنەوەی یەکەمدا ئابووری ئەمریکا بە ڕێژەی 0.9% دابەزیوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە چارەکی یەکەمدا بە ڕێژەی 1.6% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
لە ڕووی تیۆریەوە ئەمە بەو مانایەیە کە ئەمریکا بەهۆی تۆمارکردنی دوو چارەک لەسەر یەک لە گەشەی نەرێنی، چووەتە ناو پاشەکشەیەکەوە، ئەمەش ترسی ڕاستەقینەی لێکەوتەی توندتر بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان دەوروژێنێت.
وە مانگی ڕابردوو نرخی سووتەمەنی لە ئەمریکا لە ئاستێکی مێژووییەوە دابەزی کە نزیکەی 5.5 دۆلار بوو بۆ هەر گاڵۆنێک. بەڵام پێدەچێت ئەو دابەزینە بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەرهەمە وەرگێڕاوەکان بێت لەلایەن بەکاربەرانەوە، نەک بەهۆی هەوڵەکانی حکومەتەوە کە بووە هۆی دابەزینی نرخەکان.
ڕووسیا ڕۆژانە 10.7 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، هەروەها لە دوای ئەمریکا دووەمین بەرهەمهێنەری جیهانە و ڕۆژانە 5 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات ڕاستە بانکی فیدراڵی ئەمریکا دەیەوێت بە پێشەنگی خۆراک و وزە نرخی بەکاربەر (هەڵاوسان) کەم بکاتەوە، بەڵام گرنگە بانکی ناوەندی ئەمریکا هۆکاری ئەم دابەزینە بزانێت.
بانکی ناوەندی ئەمریکا و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەو بیرۆکەیەیان ڕەتکردەوە کە ئابووری ئەمریکا لە پاشەکشەدایە، جەختیشیان لەوە کردەوە کە ئەمە جۆرێکە لە خاوبوونەوەی ئابووری کە بەم زووانە دەگەڕێتەوە سەر ڕێگای گەشەکردن.
ئەم ترسانە لە پاشەکشەی ئابووری ئەمڕۆ بە یەکەم هۆکار دادەنرێت بۆ دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە نزیک ئاستی 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لەکاتێکدا بە تێکڕا تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو 120 دۆلار بووە.
ئەو گریمانەیەی کە ئابووری ئەمریکا دەکەوێتە پاشەکشە، ئەوەیە کە هاوپەیمانی ئۆپێک کە ئەمڕۆ چوارشەممە کۆدەبێتەوە، ئاگاداری هەر بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو دەبێت.
وە ئەمەریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتی خاوە لە جیهاندا، بە تێکڕای ڕۆژانە 17.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەروەها دووەم گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە دوای چین، بە تێکڕا 6.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
=KTML_Bold=“شەرق ئەوسەت”=KTML_End=
چارەنووسی نەوت لەنێوان نادڵنیایی بازاڕ و کۆبوونەوەی (ئۆپێک پڵەس) ئەمڕۆ ئۆپێک پڵەس کۆدەبێتەوە لە کاتێکدا ئاسۆی تاریکی ئابووری جیهانی هەیە (dpa) نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە، لە ماوەی مامەڵەکانی نیوەی دووەمی دانیشتنی دوێنێدا، هاوکات گرنگی بە کۆبوونەوەی (ئۆپێک پڵەس) دەدرێت کە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەدەچێت بۆ بڕیاردان لەسەر سیاسەتی داهاتووی بەرهەمهێنان.
بازاڕەکانی نەوت هەوڵدەدەن هەنگاوەکانی خۆیان بدۆزنەوە، لەژێر ڕۆشنایی چاوەڕوانییەکانی ئەنجامی کۆبوونەوەی (ئۆپێک پڵەس) لە کاتێکدا وەبەرهێنەران پێشبینییە نەرێنی یەکان بۆ خواستی جیهانی لەسەر سووتەمەنی بنیات دەنێن دوای بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە ئاماژە بە خاوبوونەوەی جیهانی لە کەرتی بەرهەمهێنان دەکەن.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 1.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 99.06 دۆلار، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژاوای تەکساسی ئەمریکاش بە ڕێژەی 0.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 94.38 دۆلار.
لە ڕاپرسییەکانی ڕۆژی دووشەممەدا دەرکەوتووە کە کارگەکان لە سەرانسەری ئەمریکا و ئەوروپا و ئاسیا لە مانگی تەمموزدا کێشەیان هەبووە بۆ بەرزکردنەوەی چالاکییەکان لە کاتێکدا خواستی جیهانی ناجێگیربووە و چین سنوورێکی توندی سەپاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید-19 کە ئەمەش بەرهەمهێنانی خاو کردۆتەوە.
بەپێی هەواڵێکی “رۆیتەرز سەرچاوەیەک لە “ئۆپێک پڵەس” ڕایانگەیاندووە “، کە باس لە زیادبوونی کەمی بەرهەمهێنان بۆ مانگی ئەیلول دەکرێت، لە کاتێکدا ئەوانی دیکە ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری ئەوە هەیە ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستا بپارێزێت. هەروەها وەبەرهێنەران چاوەڕێی داتای هەفتانە دەکەن لەسەر کۆگاکانی ئەمریکا، چونکە شرۆڤەکاران پێشبینی دابەزینی پشکەکانی نەوتی خاو و بەنزینی ئەمریکا دەکەن.
ڕیکاردۆ ئیڤانجیلیستا، شرۆڤەکاری بازاڕی نەوت لە دەڵاڵی دارایی ئەکتیڤ ترەیدز دەڵێت: دابەزینی نرخەکان لە نیوەی یەکەمی دانیشتنی دوێنێدا بۆ تەواوکردنی ئەو جوڵەی دابەزینە هاتووە کە لە دانیشتنی پێشوودا دەستی پێ کردووە.
ئیڤانجیلیستا بۆ (ئەلشەرق ئەلئەوسەت) ڕوونی کردەوە “ئەو ئامارە نائومێدکەرانەی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمریکا وەک زەنگێک هات سەبارەت بە پاشەکشەیەکی نزیک، سیناریۆیەک کە خواست لەسەر نەوت بەهۆیەوە کەم دەبێتەوە… لە هەمان کاتدا هەندێک لە چاودێران چاوەڕوانی بڕیارێک دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی نەوت” لە مانگی ئەیلولدا، لە میانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئۆپێکدا.
ئاماژەی بەوەشکرد”لەگەڵ ئەوەی بازاڕەکان هەوڵی کۆنترۆڵی ئەگەری دابەزینی خواستی جیهانی دەدەن، کە بەهۆی خاوبوونەوەی ئابووری جیهان و زیادبوونی دابینکردن، ڕەنگە بوار بۆ دابەزینی زیاتری نرخی نەوت هەبێت”
(ئۆپێک پڵەس) پێشبینی کردبوو کە ئەمساڵ پێداویستی بۆ بازاڕی نەوت کەمێک کەمتر بێت لەوەی پێشتر پێشبینی دەکرا، ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی گرووپەکە. سێ سەرچاوە لە شاندەکانی ئۆپێک پلەس ڕایانگەیاند، بەپێی زانیارییەکانی (ڕۆیتەرز) ئەو زانیارییە نوێیانە دەریانخستووە کە لیژنەی تەکنیکی هاوبەشی ئەو گرووپە کە ڕۆژی سێشەممە کۆبووەوە، پێشبینییەکانی بۆ زیادەی بازاڕی نەوتی ئەمساڵ بە بڕی 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ 800 هەزار بەرمیل دابەزیوە بۆ هەر ڕۆژێک. ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنە تەکنیکییەکە پێش کۆبوونەوەی وەزاری ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی بە سەرۆکایەتی ڕووسیا، یان ئەو بلۆکەی ناسراو بە ئۆپێک پڵەس، کۆدەبێتەوە.
یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی تەکنیکی کە ڕاوێژکاری گرووپەکە دەکات لەبارەی بنەماکانی بازاڕ، لە کۆبوونەوەکەیدا باسی هیچ شتێکیان نەکردووە کە پەیوەندی بە سیاسەتی بەرهەمهێنانەوە هەبێت.
هەروەها کۆمپانیای بی پی هۆشداریدا لەوەی کە پێشبینی ناکرێت نرخی وزە لە ماوەی هاویندا دابەزێت، هەروەها پێشبینی دەکات کە نرخی نەوتی خاو و غاز لە ماوەی چارەکی سێیەمدا بە بەرزی بمێنێتەوە لەکاتێکدا پچڕانی دابینکردن لە ڕووسیاوە درووست دەبێت.
کۆبوونەوەی ئۆپێک مەترسی دابەزینی خواست لەسەرنەوت
- دوای زیاتر لە 2 ساڵ لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی هەماهەنگی، ئۆپیک گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە چیتر نابێت ئامانجەکانی بەرهەمهێنان زیاد بکات و پێویستی بە دووبارە بیرکردنەوە لە داهاتووی گرووپە نەوتییە 23 ئەندامەکە هەیە.
- زۆربەی شیکاران چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکی زۆر مامناوەند دەکەن لە ڕێنماییەکانی بەرهەمهێنانی ئۆپێک ئەیلوولی 2022 لەگەڵ ئامارەکانی مانگی حوزەیران کە پێشتر گەیشتوونەتە ڕێژەیەکی بەرزی پابەندبوون بە 320%، دابینکردنی زیادە وەک تەحەدای سەرەکی بۆ ئەندامان دەمێنێتەوە.
- خراپتربوونی ئاسۆی خواست ڕۆڵێک دەگێڕێت لە بڕیاردانی ئۆپێک چونکە گرووپەکە دەیەوێت نرخی نەوت ئەوەندە بەرز ڕابگرێت کە قازانجی گەورە بەدەستبهێنێت بەبێ ئەوەی ڕێگری لە دابینکردنی پێویست بۆ بازاڕ بکات.
- لە کاتێکدا ڕووسیا ڕووبەڕووی زنجیرەیەک سزا دەبێتەوە لە ساڵی 2023 بەدواوە و بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ دابەزینی بەرهەمهێنان، سعودیە هەوڵدەدات ئۆپێک وەک هێزی هەماهەنگی بازاڕی نەوت بمێنێتەوە، پێی باشە خۆی لە شۆکی لەناکاوی بازاڕ بەدوور بگرێت چونکە دواجار ڕیاز گەشەی کردووە و چێژ لە ماوەی درێژخایەنی داهات وەربگرێت.
=KTML_Bold=ئەنجام:=KTML_End=
هەمووچاوەڕوانیەکان وئاڕاستەکان لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئۆپێک پڵەسە بۆ زیادکردن یان هێشتنەوەی بەرهەم وەک خۆی. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 390
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 02-07-2023
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 03-08-2022 (2 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: כלכלה
ספר: מחוכם
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 02-07-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 02-07-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شادی ئاکۆیی ) על: 02-07-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 390
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,327
תמונות 105,687
ספרים 19,152
קבצים הקשורים 96,425
Video 1,307
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 1 2!