بە قسان بەهاری هێنایە چۆکان.
چۆک: ئەژنۆ. لە وەرزی بەهاردا کەشوهەوا خۆش دەبێت، ئەو کاتەی گیا شین دەبێت و دەگاتە ئەژنۆ، گوڕەی گەرمی بەهارە، مرۆڤ دەتوانێت کەیف و خۆشی تیا ئەنجامبدات، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە ناتوانێت، لە ژیانی ڕاستەقینەیدا دۆخێکی خۆش بۆخۆی درووستبکات، بەخەیاڵ دەگاتە ئەو خۆشیانەی کە دەیەوێت. [1]