ئەوە لێلێ یە، هێشتا لۆلۆ ماوە.
لە گۆرانی کوردەواردا دەستەواژەی (لێلێ یان لۆلۆ) دەوترێت بەڵام لە پەندەکەدا بەو واتایە بەکاردێت کە کەسێک بەڵایەکی گەوەرەی بەسەردا هاتبێت، تووشی زیانێکی گەورە بووبێت و خەفەرباربێت، پێی دەوترێت: ئەوە (لیلێ) یە، بەڵای زۆر گەورەتر بەڕێوەیە، کە (لۆلۆ) یە. [1]