هەدەپە یادی شێخ سەعید و هەڤاڵانی بەرزڕاگرت
#29-06-2023#
پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بە بۆنەی ساڵایادی لە سێدارەدانی شێخ سەعید و 46 هەڤاڵی لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:
هەدەپە رایگەیاند: ئێمە شێخ سەعید و 46 هاوڕێی بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە کە لەلایەن دادگای ئیستقلالەوە لە 29ی حوزەیرانی 1925 لە گۆڕەپانی دەریێ چیای ئامەد لەسێدارەدران. ئەوەی بەر لە 98 ساڵ هێرشی کرایە سەر داوای ئازادی و مافی گەلی کورد بوو. پلانی شارک ئیسڵاحات (چاکسازی خۆرهەڵات) بە سیاسەتی نکۆڵی و تواندنەوەی کولتوری ئاکەپە-مەهەپە لە دژی گەلی کورد بەردەوامە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 550