הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,162
תמונות 106,480
ספרים 19,249
קבצים הקשורים 96,940
Video 1,379
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
هێرشی بەردەوامی میلیشیاکان بۆ سەر پیشەسازی نەوت و گاز
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هێرشی بەردەوامی میلیشیاکان بۆ سەر پیشەسازی نەوت و گاز

هێرشی بەردەوامی میلیشیاکان بۆ سەر پیشەسازی نەوت و گاز
ناونیشان: هێرشی بەردەوامی میلیشیاکان بۆ سەر پیشەسازی نەوت و گاز
نووسەر: #مەحموود بابان#
ڕۆژی دەرچوون: #27-06-2022#
=KTML_Bold=بەرایی=KTML_End=
هێرشی گرووپە چەکدارە ئێراقییە لەیاسا دەرچووەکان بۆ سەر پیشەسازی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان لە زیادبووندان، هێرشەکان چوونەتە قۆناخێکەوە کەوا بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆمپانیاکان بە کەمترین هێزی مرۆیی (Man Power) درێژە بە کارەکانیان بدەن و هەڵوەستە لەسەر فراوانکردنی کارەکانیان بکەن. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئێستا کۆمپانیایەکی وەک داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر کەمترین کارمەندی هێشتووەتەوە ئەویش تەنیا بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وەک ئەوەی هەیە بەردەوامبێت، کە ئەمەش بەدڵنیاییەوە ئەگەر هەنگاوی خێرای بۆ نەگیرێتەبەر، ئەوا لەلایەک کاریگەریی تەواوی لەسەر کاری فراوانکردنی بەرهەمهێنان و کارکردنی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان هەیە و، لەلایەکی دیکەشەوە، لەوانەیە مەترسی گەورەی مرۆیی، ئابووری و ژینگەیی بۆ هەرێمی کوردستان درووست بکات.
پێویستە هەڵوەستەی جیدی لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر پاڵاوگە نەوتییەکان و کێڵگەی گازی کۆرمۆر بکرێت، ئەویش بۆ ئەوەی پێش لە ڕوودانی کارەساتی گەورە بگیرێت، چونکە لە ئەگەری ڕوودانی هەر جۆرە تەقینەوەیەکی بچووک لە ئەمبارەکانی نەوت یاخود گاز، ئەوا کارەساتی گەورەی لەڕووی ژەهراویبوونی ئاو، خاک و هەوا ڕوودەدات، کە کاریگەریی تەواوی لەسەر دانیشتووانی ناوچەکانی نزیک کێڵگەکان و پاڵاوگەکان و دەوروبەریان دەبێت. ئەمەش سەرەڕای زیانە ئابوورییەکان کە سەتان ملیۆن دۆلار دەبێت و دەتوانێت ژێرخانێکی گەورەی پیشەسازی نەوت و گازیش لەناوبەرێت کە چەندین ساڵە درووست دەکرێت.
لەڕاستیدا، لە ئەگەری ڕوودانی هەر کارەساتێکی لەوشێوەیەدا هەرێمی کوردستان توانایەکی لۆجیستی پێشکەوتووی نییە و تەنانەت ئێراقیش ئەو تواناییەی نییە تاوەکوو کۆنترۆڵی بکەن. هەروەک چۆن لەکاتی تەقاندنەوەی بیرە نەوتەکانی گەیارە لەلایەن #داعش#ەوە، کەلوپەل و ئامیری پێویست لە کوێتەوە هێنراو، دوای نزیکەی 8 مانگ کۆنترۆڵ کرا. ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە دەیان ماددەی زیانبەخشی وەک دووانە ئۆکسیدی کاربۆن، سولفەر، نیکڵ و هتد بە هەوا، ئاو و خاکی ناوچەکەدا بڵاوبووەوە.
هەر بۆیەش لەم ڕوانگەیەوە پێویستە هەڵوەستە لەسەر هێرشی گرووپە چەکدارەکان یاخود هەر هێزێکی دیکەی نێوخۆیی بکرێت، بۆ پێشگیری لە ڕوودانی کارەساتی مرۆیی، ئابووری و ژینگەیی هێجگار گەورە نەک تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان بگرە بۆ تەواوی ئێراق. لەم ڕاپۆرتەدا بە هەڵوەستەکردن لەسەر لێکەوتەکانی ئەگەری ڕووداوێکی لەوشێوەیە، دووبارە هەڵوەستە لەسەر زیانەکانی ئێراق لە تەقاندنەوەی کێڵگەی نەوتی گەیارە لە سێ ڕووەوە دەکەین و ئاماژە بە کاریگەرییەکانی ئەم هێرشانە لەسەر داهاتووی پیشەسازی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان دەکەین.
=KTML_Bold=زیانە مرۆیی، ئابووری و ژینگەییەکان=KTML_End=
قەبارەی زیانەکان بەندە بە ئەگەری ڕووداوەکەوە، چ لە کێڵگەیەکی گازی و نەوتی یاخود هەر جۆرە ڕووداوێکی دیکە. لێرەدا بۆ ڕوونکردنەوەی زیانەکان، وەک نموونەیەک هەڵوەستە لەسەر زیانەکانی کێڵگەی نەوتی گەیارە لەلایەن داعشەوە دەکەین. کە لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە، بەهۆی نەبوونی کەلوپەلی پێویست، بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت مانگ ئاگرەکە بەردەوامبوو کە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ژەهر لە خاک، هەوا و ئاوی ناوچەکەدا، کە وا خەمڵینراوە 133 ملیۆن تۆن گازی زیان بەخشی دووانەئۆکسیدی کاربۆنی لە هەوا بڵاوکردبێتەوە، کە ئەمەش بە قەد دەردانی دووانەئۆکسیدی کاربۆنی وڵاتێکی وەک بەلیجکایە. سەرەڕای دەردانی گازێکی دیکەی ژەهراوی وەک سولفەر دایۆکساید . هەروەها، بەهۆی نەبوونی کەلوپەلی پێویست لە ئێراق، لەکاتی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئاگرەکە، وڵاتی کوێت ڕایگەیاند کەوا کەلوپەل و ئامێری پێویست ڕەوانەی ئێراق دەکات و، ڕۆژی 2-ی کانوونی یەکەمی 2016 ئامێری تایبەت بە کوژاندنەوەی ئاگری کێڵگە نەوتییەکان لە وڵاتی کوێتەوە گەیشتنە ئێراق .
کارەساتی تەقاندنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی گەیارە لەلایەن داعشەوە، کە دوای نزیکەی هەشت مانگێک کۆنترۆڵ کرا، جگە لە سووتانی کێڵگە نەوتییەکە کە لە سەردەمی داعش ئاستی بەرهەمهێنانی 30 هەزار بەرمیل نەوت بووە و لەوکاتەدا بڕیاربووە ئاستی بەرهەمهێنان بۆ سەروو 200 هەزار بەرمیل بەرزبکرێتەوە، زۆر بووە و بەهۆی ئەو ئاگرەوە:
=KTML_Bold=لەڕووی مرۆییەوە:=KTML_End=
- ژیانی 15 هەزار دانیشتووی گەیارە کەوتە مەترسییەوە.
- سەتان کەس بەهۆی ئاگر و دووکەڵەوە ماڵەکانیان گواستنەوە.
- دانیشتووانی موسڵ کە تەنیا 40 کیلۆمەتر لە سەرچاوەی ئاگرەکەوە دووربوون، کەوتنە بەردەم مەترسی تەندرووستی. بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی ئاگرەکەوە ملیۆنان کەس تووشی گازی ژەهراوی بوون.
- ژمارەیەکی زۆری خەڵک کێشەی هەناسەدان و هەوکردنی سییەکانیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی دووکەڵ و گازی ژەهراوی بۆ درووستبوو، بەتایبەتی منداڵان. ئەو کاریگەرییانە تەنانەت دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەش بەردەوام بوون .
- بڵاوبوونەوەی نەوت و گاز بە خاک و هەودا بەهۆی تەقینەوەکەوە .
=KTML_Bold=لەڕووی ئابوورییەوە=KTML_End=
- وەزارەتی نەوتی ئێراق زیانە مادییەکانی بە سەتان ملیۆن دۆلار خەمڵاند.
- لەکۆی 50 بیری نەوت، 18 دانەیان سوتێنران لەلایەن داعشەوە، بەڵام 34یان زیانیان بەرکەوتبوو.
- بەهۆی بڵاوبوونەوەی دووکەڵ و پیسبوونی خاکەوە، دەیان مەڕ مرداربوون.
- بەرهەمی سەوزە و بەربوومەکانی دیکە تووشی زیان بوون بەهۆی ترشەباران لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی دووکەڵ و گازە زیان بەخشەکانی وەک دووانەئۆکسیدی گۆگرد بە ئاسمانی ناوچەکەدا.
- نەبوونی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ماوەی دوو ساڵ. پلانی سەرەتایی بەرهەمهێنانی نەوت بووە بە ڕۆژانەی 120 هەزار بەرمیل نەوت، بەڵام لە 2021دا تەنیا 55 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمهاتووە .
=KTML_Bold=لەڕووی ژینگەییەوە=KTML_End=
- بۆ ماوەی زیاتر لە چەندین مانگ نەتوانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت و دووکەڵ ڕووبەری زیاتر لە 250 کیلۆمەتر چوارگوشەی بۆ ماوەی 21 ڕۆژ داپۆشیبوو.
- نزیکەی 20 هەزار مەتر دووجا خاک بەهۆی ئاگرەکە و بڵاوبوونەوەی نەوتەوە زیانی بەرکەوت.
- سووتانی کێڵگە نەوتییەکان بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ماددە زیان بەخشەکان لە هەوا، خاک و ئاودا.
- بووە هۆی پیسبوونی ئاوی ڕووباری دیجلە.
- زیانی بە کشتوکاڵی ناوچەکە گەیاند و بووە هۆی کەمبوونی بەروبوومی کشتوکاڵی.
- لەناوچوونی سامانی ماسی و زیندەوەرە ئاوییەکان لەناو ڕووباری دیجلەدا.
- ئیرک سۆلەهیم، سەرۆکی بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامبوونی ئاگرەکەی وەک ڕەچەتەیەک بۆ کارەساتێکی درێژخایەنی ژینگەیی لێکداوەتەوە کە کاریگەرییەکی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەمینێتەوە .
- کەوتنەوەی ئاگر لە کێڵگە نەوتی و گازییەکان دەبێتە هۆی دەردانی گازە زیانبەخشەکانی وەک کاربۆن دایۆکساید، نایترۆجین دایۆکساید، سولفەر دایۆکساید، هەروەها ماددە زیان بەخشەکانی وەک نیکڵ، ڤاندیۆم و لیئد.
=KTML_Bold=بەرزبوونەوەی ئاستی مەترسییە ئەمنییەکان و لێکەوتەکانی بۆ پیشەسازی نەوت و گاز=KTML_End=
لە ئادار 2022ەوە تاوەکوو ڕۆژی 26ی حوزەیرانی 2022، بەگشتی 6 جار هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر ژێرخانی پیشەسازی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ( پاڵاوگە و کێڵگەی گاز) . دوو مەترسیدارترینیان ئەوەی ڕۆژی 1ی ئایار 2022 بوو کە ئەمبارێکی نەوتی کۆمپانیای کار گرووپی لەپاڵاوگەی کەورگوسک گرتەوە، کە تەنیا پارچەیەکی مووشەک بەر بەشی سەرەوەی ئەمبارێکی نەوت کەوت. ئەگەر ئەو پارچەیە بەر بەشی خوارەوەی ئەمبارەکە کەوتبووایە ئەوا کارەساتێک ڕوویدەدا کە نەدەتوانرا بە ئاسانی کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام خۆشبەختانە تونرا کۆنترۆڵ بکرێت. هەروەها، لە ماوەی تەنیا 72 کاژێردا سێ جار کێڵگەی گازی کۆرۆمۆر کراوەتە ئامانج.
کێڵگەی کۆرمۆر لە 2007ەوە پەرەی پێدراوە و ئێستا کار لە بەشی فراوانکردنی بەرهەمهێنان و لێدانی بیری نوێ دەکرێت، ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە بەپێی زانیارییەکان لەم ڕۆژانەدا یەکەم بیری گاز لە کۆی هەشت بیری نوێ تەواوکراوە، ئەویش وەک بەشیک لە پلانی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان تاوەکوو نیسانی 2023، بەڵام هێرشەکان بوونەتە هۆی کەمکردنەوە و ڕاگرتنی کارەکانی فراوانکردنی ئاستی بەرهەمهێنان.
خاڵیکی دیکە کە کۆمپانیا نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان گرنگی پێدەدەن هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانە (Risk assessment) هەر بۆیەش ئێستا مشتومڕی کشانەوە و ڕاگرتن یاخود درێژەدان بە کارەکان هاتووەتە پێشەوە، چونکە ئێستا لە ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان دا، جگە لە مەترسی سیاسی بەهۆی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و وەزارەتی نەوتی ئێراقەوە کە ماوەیەکە هاتوونەتە پێشەوە، مەترسییە ئەمنییەکانیش کە پێشتر و لە ڕاپۆرتەکانیاندا لەپێش 2019ەوە لەخوارەوەی لیستەکەدا بوون، ئێستا هاتوونەتە سەرەوەی لیستەکەوە.
بەرزبوونەوەی مەترسی ئەمنی، تەنیا کاریگەریی لەسەر کارکردنی کۆمپانیا نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان نییە، بەڵکوو کاریگەرییەکی تەواویشی لەسەر هاتنی وەبەرهێنانی دەرەکی و کاری ئێستای پڕۆژەکانی فراوانکردن و خەرجی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکان لەو کێڵگانەی کاری تێدا دەکەن هەیە، بۆ نموونەش ئێستا دانەگاز کە پلانی لێدانی هەشت بیری نوێی هەبوو بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی گاز بۆ 250 ملیۆن پێ سێ جای دیکە لە نیسانی 2023دا، ئەوا ئێستا پێداچوونەوە دەکات و ئاستەنگی هاتووەتە پێش لەڕووی کارکردنی شارەزایانی بیانی و تەنانەت کارمەندەکانی خۆیشەوە، بۆیە بە کەمترین کارمەند کارەکانی بۆ مانەوەی ئاستی بەرهەمهێنان وەک ئەوەی هەیە بەڕێدەکات.
لەڕاستیدا خوێندنەوەی جیاواز بۆ ئامانجی هێرشەکان چ سیاسی، چ ئابووری و چ ئەمنی بێت دەکرێت، بەڵام کەوتنەوە خوارەوەی مووشەک لە نزیک پاڵاوگەی کار لە کەورگوسک، کە توانای پاڵاوتنی 90-120 هەزار بەرمیل نەوتی بەگوێرەی کواڵیتیی نەوتەکە هەیە و ئێستا بە قۆناخێکی نموونەیی لە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا بۆ پاڵاوتنی نەوت تێدەپەڕێت، هەر ڕووداوێک زیانی گەورەی ملیاران دۆلار دەدات، ئەمە جگە لەپاڵاوتنی نەوت و دابینکردنی بەنزین بۆ بازاڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێراق.
بەپێی زانیارییە کۆکراوەکان خەرجییەکانی پاڵاوگەیەک بۆ پاڵاوتنی 1 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە 25 هەزار دۆلارە، واتە کێڵگەی کەورگوسک کە توانای 100 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەیە، سەرمایەکەی دەگاتە نزیکەی 2.5 ملیار دۆلار. واتە ئەگەر ئەو هێرشە بەر یەکێک لەو ئەمبارانە یاخود بۆرییەکانی گواستنەوە یان تاوەرەکانی پاڵاوتنی نەوت بۆ بەرهەمەکانی نەوت، لەسەروو هەموویانەوە ئەمبارەکان و بۆڕی گواستنەوەی بەنزین لەنێو پاڵاوگەکەدا بکەوتایە، ئەوا زیانەکان جگە لە ملیاران دۆلار، سەتان کارمەندی کۆمپانیاکە و هاونیشتمانییانی دەورووبەری دەگرتەوە، بۆیەش پێویستە ڕێگەیەک بگیرێتەبەر!
لەڕوویەکی دیکەوە، مووشەکبارانکردنی سێ ڕۆژی ڕابردووی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لەوانەیە ئەوە دەربخات کە ئامانجەکە هێشتنەوەی هەرێمی کوردستان و تەنانەت ئێراق لەو ئاستی بەرهەمهێنانەی ئێستای بەنزین و گاز و بەردەوام پشتبەستن بە گاز و بەنزینی هاوردەکراوە. بۆ نموونە ئێراق لە 1ی کانوونی دووەمی 2022 بۆ #31-03-2022# بەبەهای 1.204 ملیار دۆلار بەنزین و بەبەهای 272 ملیۆن دۆلار گازی هاوردەکردووە، هەروەها لە 2021دا بەبەهای 2.54 ملیار دۆلار بەنزین، 657 ملیۆن دۆلار گازی هاوردەکردووە، لەبەرئەوەش بەنرخی پاڵپشتی لە بازاڕدا دەیفرۆشێتەوە، تەنیا لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ دا بەبەهای 618 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە. هەرێمی کوردستانیش ڕۆژانە تەنیا بۆ بەنزین پێویستی بە پێنج بۆ شەش ملیۆن لیترە، کە دوو لەسەر سێی ئەمەش لەدەرەوە هاوردە دەکرێت، بەتایبەتیش لە ئێرانەوە هاوردەی دەکات. ئا لێرەوەیە کە جەیمس جێفری لە پانیلێکی پەیمانگەی واشنتن لە وەڵامی پرسیارێک دا سەبارەت دوایین هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، وتی ئێران پلانی داگیرکردنی هەموو ئێراق و گوشار خستنەسەر پیشەسازی نەوتی لە #هەولێر# هەیە..
هەروەها ئەم گوشارانەش لەکاتێکدان کە پیشەسازی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بە قۆناخێکی سەخت دا تێدەپەڕبن بەهۆی بڕیار و بەیاننامەکانی دادگای فیدراڵیی ئێراق و وەزارەتی نەوتی ئێراقەوە، هەر لەبەرئەوەش ماتیو زەیس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای HKNو جێگری سەرەکی یاریدەدەری وەزیری پێشووی وزەی ئەمریکا لەڕاپۆرتێکدا سەبارەت هێرشەکان، ئاماژە بە ئاستی مەترسییەکانی سەر پیشەسازی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان کردووە، مەترسییەکانی لە ئاستێکی نێوخۆییەوە بردووەتە ئاستێکی نێودەوڵەتی بەتایبەتیش لەڕووی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنەوە دەڵێت دوو ئاڵینگاری گەورە لە هەرێمی کوردستان دەتوانن کاریگەریی زیاتر لەسەر بازاڕی نەوت دابنێن، کە تاوەکوو ئێستا لەلایەنی سیاسییەوە تاڕادەیەکی زۆر وەک هەڕەشە دەستنیشان نەکراون، کە ئەوانیش بەردەوامبوونی هێرشەکانە بۆ سەر پیشەسازی نەوت و گاز و هەوڵەکانی وەزارەتی نەوتی ئێراقە لە هەمبەر هەرێمی کوردستان، لە ئەگەری یەکلاییکردنەوەی کەیسی دادگایی حکومەتی ئێراق کە لەسەر تورکیا لە دادگای فەرەنسا تۆماری کردووە، کە بڕیارە لە مانگی تەممووز بڕیاری لەسەر بدرێت. ئێستا حکومەتی ئێراق چاوەڕوانی بردنەوەی دەکات. لەوانەیە ئەوکاتیش تورکیا بەهۆی گوشارەکانەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕابگرێت، ئەگەر وابێت ئەوا ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت لە بازاڕدا دەسڕێتەوە یاخود کەم دەکات، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر نرخەکان لە بازاڕ دەبێت، چونکە دوو هێندەی ئەو بڕەیە کە ئۆپێک پڵەس بڕیاریداوە بۆ مانگی تەممووز و ئاب زیادی بکات و بیخاتەڕوو، بەشێکیشە لە ئەجیندای سەردانی جۆ بایدن بۆ ڕیاز لە مانگی داهاتوودا.
=KTML_Bold=کۆتایی=KTML_End=
لەسەرەتادا، ئەگەر مەترسییەکانی ئەم هێرشانە تەنیا وەک کارتێکی گوشار یاخود درووستکردنی تەنگژەیەک لێکدرابێتەوە، ئەوا پیویستە لە ئاداری ئەمساڵەوە هەڵوەستەی جیدی لەسەر بکرێت، چونکە پێی ناوەتە قۆناخێکی نوێ و لە ئایاری 2022ەوە ڕاستەوخۆ ژێرخانی پیشەسازی پاڵاوتنی نەوت و لە ڕۆژانی ڕابردووش دا ژێرخانی بەرهەمهێنانی گاز و سەرچاوی دابینکردنی کارەبای دانیشتووانی کردووەتە ئامانج.
هەر بۆیەش وەکوو لەسەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە زیانە مرۆیی، ئابووری و ژینگەییەکانی لەم دۆخەی ئێستا هەرێمی کوردستان و ئێراق پێیدا تێدەپەڕێت زۆر گەورە دەبێت، کە زیانەکانیشی تەنیا بە ئێستاوە سنووردار نابێت و بگرە کاریگەریی گەورە لەسەر هەوا، خاک، ئاو و ناوچەکانی دەوروبەری دەبێت و لەوانەیە سەتان ماڵ بەهۆی لێکەوتەکانی کۆچ بکەن و سەتان هەزار کەس لەڕووی تەندرووستییەوە کیشەیان بۆ درووستبێت، ئەمە جگە لە زیانە ڕاستەوخۆ مرۆییەکان، ئابوورییەکان و ژینگەییەکان لەکاتی ڕوودانی ڕووداوەکەدا. هەر بۆیەش پێویستە بۆ پێشگیریی لەڕوودانی کارەساتێکی لەو شێوەیە باشتروایە کەوا:
- ڕێگەیەکی نوێ بۆ مامەڵکردن لەگەڵ هێرشەکان بگیرێتەبەر.
- حکومەتی ئێراق، ناوەندە سیاسییە ئێراقییەکان، دەوڵەتانی دراوسێ لە مەترسییەکان ئاگادار بکرێنەوە.
- ئامێر و کەرەستەی پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی هەر ڕووداوێکی نەخۆزراو دابین بکرێن.
- هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ ڕێگریکردن لەروودانی کارەساتێکی لەوشێوەیە.
- هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بکرێت و ناوەندە جیهانییەکان لە مەترسی ئەگەری ڕووداوێکی لەو شێوەیە ئاگادار بکرێنەوە.
هەروەها، ئەوانەی هێرشەکان دەکەن ناسنامەیان ون بێت یاخود دیاربێت، لەوانەیە لێکدانەوەیان بۆ ڕوودانی کارەساتەکانی پشت تەقاندنی مووشەکەکان نەکردبێتەوە، ئەگینا زیانە مرۆیی، ئابووری و ژینگەییەکان نەوەکو تەنیا حکومەت و دەسەڵاتداران و دانیشتووانی ئەو ناوچانە بگرێتەوە، بەڵکوو ئاو، هەوا و خاکی ئێراقیش دەگرێتەوە، ئەوکاتیش هیچ کام لەو زیانانە لەوانەیە نەتوانرێت قەرەبوو بکرێنەوە! [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 274
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 27-06-2022
פריטים המקושרים: 3
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 27-06-2022 (2 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: כלכלה
ספר: חקירה
ספר: מחוכם
ערים: Erbil
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هومام تاهیر ) על 28-06-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ئاراس ئیلنجاغی ) ב- 28-06-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 06-04-2024
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 274
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,162
תמונות 106,480
ספרים 19,249
קבצים הקשורים 96,940
Video 1,379
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.844 2!