پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,392
وێنە 105,677
پەرتووک PDF 19,148
فایلی پەیوەندیدار 96,383
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پۆپۆلیزمی ڕۆشنبیری کورد
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پۆپۆلیزمی ڕۆشنبیری کورد

پۆپۆلیزمی ڕۆشنبیری کورد
ناونیشانی بابەت: پۆپۆلیزمی ڕۆشنبیری کورد
ئامادەکردن: #ستیڤان شەمزینی#

پۆپۆلیزم و گووتاری پۆپۆلیستی ڕۆشنبیرانی کورد:
دیمەنی زاڵ بەسەر تابلۆی ڕۆشنبیرانی کوردەوە، زیاتر لە هەر شتێکی تر نەریتی پۆپۆلیستییە. ڕۆشنبیرانی ئێمە؛ کۆکتێلێکی سەیرن و تێگەیشتن لێیان و شرۆڤەی دنیابینیان کارێکی ئاڵۆز و فرە زەحمەتە، بەو هۆیەی شوناسێکی دیاریکراویان نییە، بە دیوێکی تردا ئەو ئیلێتییەی بە ڕۆشنبیرانی کورد دەناسرێنەوە خاوەنی گووتارێکی ڕۆشنبیریی و مەعریفیی نین، بەقەدەر ئەوەی کاراکتەری سیاسیین لە سیاسەتیشدا لە بازنەی تەسکی حزبایەتیدا بیر دەکەنەوە و تێزەکانیان دەخەنەڕوو. ئەم دیمەنە تەژی ئیشکالییەتەی ڕۆشنبیرانی کورد پێویستی بە شرۆڤەکردن و شیتاڵکردنی زۆر وردە، بەو پێیەی ئێمەی کورد خاوەنی نوخبەیەکین تەمبەڵن لە بەرهەمهێنانی تێڕوانینی نوێ و تێزی تازە، بەپێچەوانەوە زۆر چالاکن لە جووینەوە و بەشداریی سیاسیی و حزبیدا.
دەتوانین ئەو نەریتە لەشێوەی کارکردنی ئەو ڕۆشنبیرەدا بناسینەوە کە پێی دەوترێت “دیسکۆرسی پۆپۆلیستی”، بۆیەکا لێرە بەدواوە وردتر خاڵ دەخەینە سەر پیتەکان و پێناسە و شێوازی دنیابینی پۆپۆلیستی دەخەینە پێش چاو، لە هەمان کاتدا ئەو خاڵە ناوکۆییانە دەدۆزینەوە لەنێوان گووتاری “ڕۆشنبیرانی کورد”و جیهانبینی” پۆپۆلیست”یدا هەیە. هەرچەند ڕۆشنبیری کورد تەنیا بە پەتای “پۆپۆلیزم” گرفتار نەبووە، بەڵام ئەوەی لەم ماوە زەمەنییەدا لە هەموو شتێکی تر بە زەقی بە گووتاری دەستەبژێری کوردەوە دیارە بریتییە لە عەوامگەریی، پاشتریش دەبینین تووشی چەندان نەخۆشیی فیکریی تر بووە، کە دەستکوورتیان کردووە لە دەوڵەمەندکردن و بەرەو پێشبردنی فەرهەنگی ڕۆشنبیریی کوردیی. نەوەی ڕۆشنبیرانی ئێستای کورد، نەوەیەکن نەک هیچ ئیزافەیەکیان پێ نەبووە بیخەینە سەر ڕۆشنبیریی کلاسیکیی کورد، بەڵکوو ئەوەشی هەبووە دایانڕوخاندووە و تەلارەکانی ڕۆشنبیریی دوێنێیان بە تێزە سواو و ئێکسپایەرەکانی ئەمڕۆ کردۆتە کەلاوە.
=KTML_Bold=“پۆپۆلیزم چییە؟”=KTML_End=
پێش هەر پێناساندنێک؛ پۆپۆلیزم ئایدۆلۆگیایەکی دیاریکراو نییە، بەڵکوو پارادیمێکی سیاسییە کە دەشێ بەپێی ژینگەی سیاسیی و کۆمەڵایەتی جیاواز کەڵک لە ئایدۆلۆگییە جیاوازەکان تەنانەت ئایینیش وەربگرێت، یان بە مانایەکی تر پۆپۆلیزم ستایلێکە ڕەوایی خۆی لە ئایدۆلۆگیاوە وەرناگرێت هێندەی ئەوەی لەو تەرزە ڕوانینەوە وەریدەگرێت کە خۆی بەنوێنەری تەواوی گەل یان خەڵک دەزانێت. پۆپۆلیستەکان دەتوانن مەلا یان پیاوی ئایین بن، دەکرێ سیاسیی یان ڕۆشنبیر بن، خاڵی هاوبەش لەنێوان هەموو پۆپۆلیستەکاندا ئەوەیە عەوامگەرن و ماف بە خۆیان دەدەن بەناوی تێکڕای جەماوەری خەڵکەوە بدوێن و وەک نوێنەریشیان نمایشی سیاسیی بکەن، لە دیتنی پۆپۆلیستەکاندا “گەل” یان “خەڵک” یەکەیەکی کۆنکرێتی یەکگرتووە، نە قابیلی دابەشکردنە نە درز خستنە ناوی.
سترۆکتۆری زاراوەی پۆپۆلیزمPOPULISM لەوشەی POPULUSی لاتینەوە هاتووە، کە بەمانای “خەڵک” دێت، هەمیشە چەمکی “خەڵک”یش لە بنەچە لاتینەکەشدا مانای چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگەی گرتۆتەوە یان زۆرینەی بێدەسەڵاتی کۆمەڵ پێ وتراوە؛ خەڵک، کە ئەم زۆرینەیە بەدرێژایی مێژوو کاریگەرییان بەسەر کۆی ڕووداوە گرنگەکانەوە نەبووە، بەڵام “شۆڕشی فەڕەنسی” ساڵی 1789 ئەو هاوکێشەیەی بە تەواوەتی گۆڕی، “خەڵک” یان “گەل”ی لە هێزێکی پاسیڤەوە گۆڕی بۆ توخمێکی ئەکتیڤی ئاڵوگۆڕی سیاسیی و کۆمەڵایەتی، یەکێک لە کاریگەرییە هەرە گرنگەکانی ئەو شۆڕشە ڕۆڵدان بە “گەل” وەک بەشێکی لە ئیرادە لەناو ڕووداوەکاندا نەک لە پەڕاوێزی ڕووداودا تەنیا سەیرکەرێک بێت و بەس.
یەکەمین دەرکەوتنی پۆپۆلیزم وەک جووڵانەوەیەکی ڕێکخراو یان با بڵێین وەک بزووتنەوەیەکی سیاسیی، بۆ کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە، ئەویش پاش جەور و ستەمکێشیی سەر جووتیارانی “ئەمەریکا” بوو کە خرابوونە ژێر باجێکی بێویژدانانە و دڵڕەقی خاوەن موڵکەکانەوە. هەر لەو سەروبەندەدا پارتی پۆپۆلیستی ئەمەریکا لە ساڵی 1892دا لەسەر پاشخانی فیکریی ئەو بزووتنەوەیە دامەزرا.
لە بواری فەلسەفیدا پۆپۆلیزم، پشت بە تێزەکانی “هێربرت شایلەر” دەبەستێت کە لە دیتنی ئەودا زۆرینەی گەل تاکی بێ کاریگەریی و پاسیڤن و هیچ ڕۆڵێکیان نییە لە درووستکردنی ڕووداوە گەورەکاندا. لەلایەکی تریش لەگەڵ سەرهەڵدانی تەوژمی “نارۆدنیکەکان”لە ڕووسیای قەیسەرییدا؛ پۆپۆلیزم پێی نایە قۆناغی هەنگاوی پراکتیکییەوە، بەو پێیەی لە دەیەی هەفتاکانی سەدەی نۆزدەدا خوێندکارە “نارۆدنیکەکان” هەوڵیاندا لە ڕێگەی خەڵکی گوندەکانەوە بیروبۆچوونی سیاسیی خۆیان ڕوون بکەنەوە و خەڵکی لادێکان بکەنە هێزی بازووی بزووتنەوە پۆپۆلیستییەکەیان کە لەو بڕوایەدا بوون ڕووسیا بەبێ تێپەڕین بە قۆناغی کاپیتالیزمدا دەتوانێت سیستمی سۆسیالیستی خۆی دابمەزرێنێت، دەتوانم بڵێم؛ خودی “لینین”یش هەمان کاری کرد، لەبەرئەوە دەبینین ئەمە یەکێکە لە سیما هاوبەشەکانی بەڵشەفیک و پۆپۆلیزم، جیا لەوەش زۆرێک لەو بڕوایەدان ئەوەی پێی دەوترێ “چەپی نوێ” تەنیا ڕووخسارێکی تازەیە بۆ ناوەرۆکە کۆنەکەی پۆپۆلیزم.
گووتاری پۆپۆلیزم؛ بەشێوەیەکی گشتیی خاوەنی دیسکۆرسێکی ناشەفاف و بێ ئارگۆمێنتە، زیاتر یاریکردنە لەگەڵ سۆزی گشتیی خەڵک، یان وروژاندنیان لە ڕێگەی گووتاری حەماسیی، نەک پڕۆژەیەکی بێت بۆ مەودایەکی درێژ، پۆپۆلیستەکان بەرچاویان ڕوون نییە، تەنیا دەیانەوێ کار لەسەر عاتیفەی گشتیی بکەن بێ هیچ ئەڵتەرناتیڤێکی ڕۆشن، یان زۆر جار بە ئەڵتەرناتیڤێکی تەمومژاویی و ناروونەوە. هەر لەبەر ئەم فاکتۆرە فەرهەنگی “DUDEN”ی ئەڵمانی بە “بیرێکی سیاسیی هەلپەرست” ناوزەدی دەکات. لە باری واقیعیشەوە گووتاری پۆپۆلیزم تێکەڵەیەکە لە دیماگۆگییەت و ئۆپۆرتۆنیزمی سیاسیی. کۆی ستراتیژەکەشی لەدوو سیمای سەرەکیدا خۆی دەنوێنێت، یەکێکیان گووتاری حەماسیی و گاڵتەجاڕانەیە، ئەوی تریشیان فۆرمۆڵەبەندیی توندڕەویی و شێوازی کاری ڕادیکاڵیی کوێرانە وەک ئەجیندایەکی سیاسیی.
دەکرێ ئامانجی سەرەکیی بزاوتە پۆپۆلیستییەکان لە چەند خاڵێکدا کوورت بکرێتەوە. وەکوو؛ یەکەم، پۆپۆلیستەکان کۆی دامودەزگا سیاسییە دەسەڵاتدارەکان بەهەموو فۆرمەکانییەوە ڕەت دەکەنەوە. دووەم، لە دیدی پۆپۆلیستیدا خەڵک سەرچاوەی هەموو بڕیار و دەسەڵاتێکە و جەماوەر شەرعیترین ژێدەری دەسەڵاتە. سێیەم: ئەکتەرێکی کاریزمایی پێویستە بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەو بزاوتەی دەیەوێ گەل بکاتە سەرچاوەی هەموو شتێک. چوارەم؛ گەورەکردنی بەهای خەڵک بە ڕاکێشانی سەرنجی گەل لە ڕێی بەڵێنی وەهمی و ناروون.
لەگەڵ ئەوەشدا پۆپۆلیزم جووڵانەوەیەکە زێدەتر دڵداریی لەگەڵ خەڵک دەکات تاکوو بەرگرییان لێ بکات. بەهای خەڵک گەورەتر لە خۆی نیشاندەدات نەک ئاوێنەیەکی ڕوونی واقعی حاڵ بێت. هەروەک بیرمەندی ئێرانی “رامین جەهانبەگلو” باسی دەکات “دەتوانین بڵێین؛ پۆپۆلیزم هەمیشە ستایشکاری جەماوەرە، بەڵام داکۆکیان لێناکات، چوونکە بەپێچەوانەی دیموکراسی لە هەلومەرجی پۆپۆلیستیدا ژینگەی ئایدۆلۆگیکی خەڵک لەگەڵ ژینگەی سیاسیی هاووڵاتییاندا یەکسان نابن، لەبەرئەوە بڕیاری پۆپۆلیزم بۆ جەماوەر بە ناڕۆشنی و ناڕاستەوخۆ لەسەر ئەو بڕوایە دەبێت کە مامەڵە لەگەڵ گشتێکی چوونیەک دەکات و بەشوێن هێنانەدی و پیادەکردنی کاری توندوتیژەوە بنەمای ئەخلاقی لەئاستی کۆمەڵدا ئەتک دەکات”.
=KTML_Bold=“پۆپۆلیزم و دیموکراسی”=KTML_End=
وەک لەسەرەتاوە ئاماژەم بۆ کرد، بزاوتە پۆپۆلیستەکان لە ڕووی ئایدۆلۆگییەوە یەک ئاڕاستە و تەوژم نین، چوون لە سترۆکتۆرە “پۆپۆلیزم” پارادیمێکە کەڵک لە هەر چەشنە بیر و ئایدیایەک وەردەگرێت، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هیچ ئاڕاستەیەکی پۆپۆلیستی ناتوانێت مەوداکانی دیموکراسیی بەرینتر بکاتەوە، بەڵکوو کێشەی ڕیشەییان لەگەڵ گەوهەری دیموکراسیی لیبڕاڵی هەیە، بەو پێیەی لە زەمینەیەکدا ئەو بزاوتە دەڕسکێ کە فەزای بێسەوبەری و پاشاگەردانییە کە تێیدا هەموو بەها و پرنسیپە دیموکراسییەکان پاشەکشەیان کردبێ یان لەسەرەو لێژییدا بن. د.عەبدولحەمید ئەلئەنساری پێیوایە: پۆپۆلیزم لە سییەکانی سەدەی ڕابردوودا سەریهەڵدا و فاشیزم و نازیزمی لە ئەوروپا بەرهەمهێنا لە ئەمەریکای باشووریش فەرمانڕەوای دیکتاتۆری بەرهەمهێنا، دواتر پەلی کێشا و تەشەنەی کرد بۆ وڵاتانی عەرەبی و لەوێش سەرکردەی پۆپۆلیست و دەسەڵاتخوازی بەرهەمهێنا.
پۆپۆلیستەکان زۆرجار (بەد) کەڵک لە دیاردەکانی دیموکراسیی وەردەگرن و بە میکانیزمی هەڵبژاردن هەوڵی دەسەڵاتگرتنە دەست دەدەن، بەمانایەکی تر چەکی دیموکراسی دەکەنە ئامڕازێکی کاریگەر بۆ هێنانەدی خەونەکانیان، بەڵام ناتوانن یان نایەنەوێ پارێزگاریی لە پەیکەری دیموکراسیی نوێنەرایەتی بکەن، ئەم جۆرە نموونانە لە کیشوەری ئەمەریکای لاتین لە چەندین وڵاتدا بەرجەستە بوون، بۆ وێنا دیموکراسییە شافێزییەکەی فەنزوێلا، یان پارادیمی نیستۆر کیرچنەر لە وڵاتی ئەرژەنتین و ئیڤۆ مۆراڵس لە وڵاتی پۆلیڤیا. هەر سێ نموونەکە پێماندەڵێت پۆپۆلیزم دەرکەوتەی ئەو کۆمەڵگەیەیە دامەزراوە و بنیادەکانی دیموکراسی تێیدا بەهێز و چەسپیو نین، بە واتایەکی تر پۆپۆلیزمی نوێ “نیو پۆپۆلیزم” ڕەنگدانەوەی لاوازیی دیموکراسییە لەهەر جێگەیەکدا.
“ڤیلادیمێر تۆرێس”، پێ وایە لە ڕووی مێژووییەوە؛ پۆپۆلیزم کوڕێ منداڵدانی قەیرانە سیاسییەکانە، بەتایبەت لەو چرکەساتانەی دامەزراوە ڕەوایی پێدراوەکان دەکەونە ژێر پرسیاری جیددی و گومانگەلی زۆرەوە. بۆیە ئەو دەڵێت “پۆپۆلیزم خۆی لە خۆیدا کێشەیەکی سیاسییە، لەسەروەختی قەیرانەکانی پەیوەست بە نوێنەرایەتی سیاسیی گەشە دەکات و تا سەر ئێسقان دژ بە دیموکراسییە.”. ئەو پێیوایە سەرکردە پۆپۆلیستەکان ئەوانە لەدەرەوەی دامەزراوە شەرعیی و دیموکراسییەکان درووست دەبن، یان ئەگەر لە ڕێگەی ئەو دامەزراوانەشەوە بگەنە قووچەکی دەسەڵات، لە ماوەیەکی کەمدا سەرلەبەری ئەو دامەزراوانە هەڵدەوەشێننەوە یان تووشی قەیرانی کوشندەی دەکەن، چوونکە ئەوانە ڕەوایی خۆیان بەناوی خەڵکەوە وەرگرتووە و پێیانوایە ئەو جۆرە دامەزراوانە دەسەڵات و خەونەکانیان سنووردار دەکات، لەم حاڵەتەشدا دەکەونە ناکۆکیی و پارادۆکسەوە لەگەڵ ئەو دامەزراوانە، هەنگاوی خێرا و پراکتیکی دەنێن بۆ ڕەنگڕێژکردنەوەی دەسەڵات لەدەرەوەی هەژموونی دامەزراوە دیموکراسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، لە زۆر حاڵەتیشدا لەدەرەوەی پارتە سیاسییەکان و لەژێر هەژموونی سەرکردەیەکی کاریزمیدا.
بەشێوەیەکی بەرجەستە و گشتیی پارادۆکسێک هەیە لەنێوان نەریتی پۆپۆلیستی و سیستمی دیموکراسیدا، ئەمە وەک لەپێشەوە وتمان مانای ئەوە نییە پۆپۆلیستەکان ڕێگەکانی دیموکراسی بۆ وەرگرتنی دەسەڵات ڕەت دەکەنەوە، بەپێچەوانەوە کێشەی ئەوان لە دوای هاتنە سەر دەسەڵاتە لەگەڵ دامەزراوە دیموکراسییەکاندا. چوونکە لە جیهانبینی سیاسیی ئەواندا، هەمیشە جەماوەر لەسەروو دامەزراوە شەرعییەکانەوەیە، ئەمەش هەمان ئەو ناوەرۆکەیە لە شۆڕشی فەڕەنسییەوە درێژ بۆتەوە تاکوو هەنووکە، بەوەی گەل یان خەڵک پیرۆزن بۆیە بە دەربڕینی تۆرێس “هەر کاتێک خەڵک ویستی، ئەوا نابێت دەستوور و دامەزراوەکان لە ڕێیاندا بوەستن”.
لە دیدی پڕۆفیسۆر دیسپاسۆتۆدا؛ پۆپۆلیزم هەڕەشەیەکە لەسەر سیستمی دیموکراسیی و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەم تەوژمە تەحەدایەکیشە بۆ دیموکراسیی لیبڕاڵی کە لە خۆراوا پیادە دەکرێت. ئەو بەڕوونی دان بەوەدا دەنێت “دەکرێت پۆپۆلیزم ببێتە هەڕەشە بۆ سەر زۆرێک لە گرنگترین ڕواڵەتەکانی دیموکراسییەتێکی سەقامگیر. بۆ نموونە دەبێت هەموو کەس پابەند بێت بە دیموکراسی و بە هەڵبژاردنەوە و ڕێز لە هەڵبژاردنەکان بگرێت کە گوزارشت لە ئیرادەی خەڵک دەکات. هەندێ جار پۆپۆلیستەکان ئەوەندە متمانەیان بەراست و درووستی خۆیان هەیە ڕێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ناگرن”. لە هەمان کاتدا ڕێکخراوی “فریدۆم هاوس” کە بارەگای سەرەکی لە واشنتۆنە لە ڕاپۆرتی ساڵی 2016 دوو تەوژم و جۆرە دەوڵەت بە هەڕەشەی پلە یەک بۆ سەر دیموکراسی ناودێر دەکەن ئەوانیش ئۆتۆکراسی و پۆپۆلیزمن.
=KTML_Bold=“پۆپۆلیزمی سیاسیی لە کوردستان”=KTML_End=
جیهان ئێستاکە بەدەست پەتای پۆپۆلیزمەوە دەناڵێنێت، چوونکە هەروەک گەندەڵی کە دیاردەیەکی گەردوونی سەرمایەدارییە، پۆپۆلیزمیش بووەتە دیاردەیەکی یونیڤرساڵ. کارەساتەکە لەوێیە دەوڵەت و حزبە سیاسییەکان بە دەسەڵاتدار و بەرهەڵستکاوە دەردەداربوون بەو نەخۆشییە سیاسییە. ئەگەر سەدەی بیستەم بەدەربڕینی “هۆبسباوم” سەدەی توندڕەویی سیاسیی و دەسەڵاتی مەیلە تۆتالیتارەکان بووبێت، ئەوا ئەم سەدەیە سەدەی پۆپۆلیزمە. ئەوەش دەربڕینی پڕۆفیسۆری هۆڵەندیی “کاش مودە”. نێوبراو لە لێکۆڵینەوەیەکدا بەناوی “پۆپۆلیزم بووەتە بیرکردنەوەی سەردەم” ئاماژە بەوە دەدات “لەگەڵ ئەوەی زۆربەی بیریاران ڕەخنە لەم دیاردەیە دەگرن، بەڵام وا دەردەکەوێت پۆپۆلیزم هەر بەهێزتر دەبێت”.
کوردستان وەک بەشێک لەو گوندە جیهانییەی بەهۆی شۆڕشی پەیوەندییەکانەوە درووستبووە، بەخێرایی بەهۆی نەبوونی سیستمێکی بەهێزی دیموکراسی و نائامادەی دامەزراوەکان، نەریتی پۆپۆلیزم ئەندێشەی سیاسەتی باوی گرتۆتەوە، بڵاوبوونەوەی تێفکرینی پۆپۆلیستی لەم بەشەی باشووری کوردستان وەک خێرایی هەڵمەتی ئاگرە لە پوش و پەڵاشی وشکبوو. وەنەبێ ئەمە دیاردەیەکی تایبەت بێت بەخودی دەسەڵات، بەڵکوو کارەساتەکە لەوێدا گەورەتر خۆی دەنوێنێت ئەم نەریتە بووەتە بەشێکی سەرەکی لە دنیابینی ئەو هێزە بەرهەڵستکارانەی خۆیان وەک ئەڵتەرناتیڤی دەسەڵاتی سیاسیی دەبینن، ئەوان ناتوانن میکانیزمێکی تر بۆ ڕەوایی سیاسیی خۆیان بدۆزنەوە جگە لەو گووتارە پۆپۆلیستییەی هەڕمێنی پێدەدەن، لەو سۆنگەیەی هەمیشە بەناوی جەماوەر و گەلەوە فۆرمۆڵەبەندیی دیسکۆرسی ڕەخنەیی خۆیان دەکەن.
لە ڕاستیدا ئەو مەیلە پۆپۆلیستییە وێرانخوازەی لای ئۆپۆزیسیۆنی کوردیی هەیە، چەند قات لەو گەندەڵی و بەهەدەردان و خۆسەپێنییەی دەسەڵاتی سیاسیی کوشندەترە، چوونکە ڕوانگەی ئەو ئۆپۆزیسیۆنە وێرانکردنی هەموو شتێکە لە پێشدا، پاشان بیناکردنەوەیەتی بەو فۆرمەی خۆیان ئارەزووی دەکەن، ئارەزووەکانیشیان نەیتوانیوە ئەو خواستانەی دەسەڵاتی هەنووکە تێپەڕێنێت کە ئێستا پیادەی دەکەن. لە دیتنی “ڤیلادیمێر تۆرێس”دا، پۆپۆلیزم نەک هەر هەڕەشەیە بۆ سەر دامەزراوەکان و خودی دیموکراسی “کە ئەو دووانە هێشتا دروشمن لە کوردستان نەک واقیع”، لە هەمان کاتدا هەڕەشەیەکە لەسەر ئاساییشی کۆمەڵایەتی، وەک ئەو دەریدەبڕێت “پۆپۆلیزم هەڕەشەیەکی جیددییە لەسەر دیموکراسی، چوونکە دەبێتە مایەی دابەشبوون و جەمسەرگیریی و نالێبوردەیی و دژایەتیکردنی فرەیی، هەروەها لەسەر کەڵکوەرگرتن لە درز و کەلێنە چینایەتی و ڕەگەزیی و ئیتنی و دابەشبوونی شار و گوندەکان گەشە و نەشونما دەکات”.
لە کوردستان ئێمە بەڕوونی ئەوە لە گووتاری دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆندا دەخوێنینەوە، چۆن هەریەکێکیان بە نۆرەی خۆی کار لەسەر تۆخکردنەوەی ئەو نەزعە پۆپۆلیستییە دەکات و دەیەوێ بیکاتە گووتار و جیهانبینی سیاسیی باڵادەست، لەوانەیە ڕێگە بەخۆم بدەم و بڵێم لە کوردستان هاووڵاتی بوونی نییە، “چەمکی هاووڵاتیبوون بابەتێکی ئیشکالییە و لێرەدا ناگەڕێمەوە سەری”، ئەوەی هەیە جەماوەرە یان گەلێکە کە کەوتۆتە ژێر هەژموونی ئایدیای تەوژمە ڕاست و چەپ و ئیسلامییەکانی پۆپۆلیزمەوە، بەڵام ڕوونتر لە کارنامەی ئەو هێزانەی خۆیان لەژێر ناونیشانی ئۆپۆزیسیۆندا مانیفێست کردووە، بەر ئەم پۆپۆلیزمە دەکەوین و هەستی پێ دەکەین.
ئەگەر وردبینەوە لەو گووتارە میدیاییەی ئەو لایەنانە لە نزیکەوە بەو فاکتە ئاشنا دەبین، چۆن ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی لە کوردستان کەوتۆتە نێو گێژاوی کوورتبینی ڕامیاریی و ناروونی ستراتیژ و بێ بەهاکردنی دامەزراوەکان “ئەگەرچی وەک پێویستیش نین” کە هەموو ئەمانە خەسڵەتی سەرەکیی ڕەوتە پۆپۆلیستییەکانن. پڕۆفیسۆر دیسپاسۆتۆ پێیوایە: پۆپۆلیستەکان جیهانبییەکی سادەیان هەیە، واقیعەکە بەو جۆرە دەبینن سەرکردەیەکی بەهێز دەتوانێت سەرکردایەتی نەتەوە بکات و بە باشترین شێوە بەرژەوەندییەکانیان بهێنێتەدی کە سیاسەت مەسەلەیەکی سادەیە و تەنیا کردەوەی پێویستە. پۆپۆلیستەکان ڕکابەرەکانیان بە گەندەڵ و بە بەشێک لە کێشە گەورەکە دەزانن، لەبەرئەوە لە زۆرێک لە حاڵەتەکاندا پێیانوایە هەڵبژاردن کۆسپە لە بەردەم چارەسەرییدا.
ئەگەر بەوردی سەیری پراکتیکی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆن بکەین “رۆشنبیری کورد بەشێکە لە ئۆپۆزیسیۆن”، دەیانەوێ بە چەند ئەکشنێکی کودەتا ئامێز و بەناوی گەلەوە هەوڵی گۆڕینی قووچەکی دەسەڵاتی سیاسیی بدەن، ئەم نموونەیە لە ڕووداوەکانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواییدا بە زەقی دەبینرا، کە چۆن چەند سەد کەسێک بەناوی تێکڕای گەلەوە وتاریان دەدا و شەرعیەتی یاسایی حکوومەت و پەڕڵەمانیان دەخستە ژێر پرسیار. لێ دوای پێنج ساڵ سەرۆکایەتی هەرێم و پاشتریش لە ئەمساڵدا پەڕڵەمان شەرعیەتی یاساییان نەما، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا گووتاری پۆپۆلیستی ئۆپۆزیسیۆن یارمەتیدەرێکی باش بوو بۆ ئەو بارودۆخەی هاتۆتە پێشەوە، چوونکە ململانێکە بەهەمان کەرەستە و میکانیزمی دەسەڵاتە پۆپۆلیستییەکەیە. ڕێگای تر لەدەرەوەی ڕێگاکانی پۆپۆلیزم و زیهنییەتی دەسەڵاتی ئێستا، شک نابەن. بەکوورت و کرمانجیی هەردوولا، واتا لایەنی ئۆپۆزیسیۆن “بێگوومان بە ڕۆشنبیرانیشەوە” لەگەڵ لایەنی دەسەڵات، دوو مۆدیلی سیاسیی جیاواز نین، بەڵکوو هەردووکیان لەسەر ئەو کەلەپوورە کلاسیکییەکەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی دەژین کە لە بناغەوە یەکێک لە هۆکارەکانی درووستبوونی ئەم دۆخە.
=KTML_Bold=“ڕۆشنبیرانی پۆپۆلیست لە کوردستان”=KTML_End=
ڕۆشنبیرانی کورد ئەو مۆدیلەیان سەپاندووە بەسەر خودی خۆیان و کایەی ڕۆشنبیریی کوردیدا، یەکێک لە مەرجەکان یان یەکێک لە کارە هەرە سەرەکییەکانی ڕۆشنبیر بەرهەڵستکاریی دەسەڵاتە، ئەمە خۆ زیندانکردنە لە بازنەیەکی داخراو و بچووکدا، چوونکە کاری ڕۆشنبیریی تەجرید دەکات لە هەر وەزیفەیەکی تر یان لە ئەرکی سەرەکیی خۆی کە بریتییە؛ لە بەرهەمهێنانی مەعریفە لە هەموو بوارە جیاوازەکانی ژیاندا. نامەوێت ئەوە بڵێم کاری ڕۆشنبیریی بریتی نییە لە ڕەخنە، بەپێچەوانەوە کاری ڕۆشنبیر لە هزرینی مندا بریتییە لە هەڵسەنگاندنی دنیا و پێدراوەکان بە دیدێکی ڕەخنەگرانە، بەڵام ڕەخنەیەکی فراوان و هەمەلایەنە و دوور لە تەرەفداریی. کاری ڕۆشنبیر بریتیی نییە لە بوون بە بەشێک لە ئەجیندای هێزە بەرهەڵستکارەکان. ئەگەر بەروونتر قسە بکەین لە ڕۆشنبیر لە حاڵەتی کوردیدا ئەو کەسانەن دەسەڵات سووک دەکەن و دڵداریی لەگەڵ جەماوەر دەکەن، بەمانایەکی تر هەر کارێکی تر بکەیت چەندێک ئەکتیڤ بیت لە کایەی ڕۆشنبیریشدا بە جۆرێک لە جۆرەکان “کۆیلە”یت!.
تراژیدیاکە لەوەدایە ڕۆشنبیرانی کورد زیاد لە پیاوانی سیاسەت بەشدارن لە بەرهەمهێنان و ڕەواجدان بە گووتاری پۆپۆلیستی، لەو سۆنگەیەی ڕۆشنبیری کورد خۆی بە نوێنەری ویژدانی خەڵک و گەرووی گەل شوناس دەکات، لە کاتێکدا دووانەی گەل و دەسەڵات جمکێکی پێکەوە بەستراون، کولتووری دیموکراسی بریتییە لە پڕکردنەوەی ئەو کەلێنانەی لەنێوان دەسەڵات و توێژە کۆمەڵایەتییەکاندا درووست دەبێت، هەرچی پۆپۆلیزمە دەیەوێ قڵشت بخاتە نێوان ئەو دووانەیە. بۆ ئەوەی بەدکەڵکی لە دنیابینی ئێمە وەرنەگیرێت ناڵێم ڕۆشنبیر بۆی نییە داکۆکی لە چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان بکات، یان هەڵوێستی نەبێت لەمەڕ ڕووداوە گرنگەکان، بەڵام لێرەدا دەبێت بە دیقەت بین و بە ئاگاییەوە خاڵ بخەینە سەر پیتەکان کاری ڕۆشنبیر قسەکردن نییە بەناوی گشتەوە بەڵکوو قسەکردنە لەسەر کۆی شتەکان.
ڕۆشنبیرانی کورد لە کەشوهەوایەکدا نەشونمایان کردووە، کەوتوونەتە دوای جەماوەر، بەشێوەیەکی گشتیش جەماوەر سرووشتێکی مێگەلی هەیە و هەندێک پێیانوایە خەسڵەتێکی سۆزانیانەی هەیە. ئەرکی ڕۆشنبیر ڕۆڵگێڕانە لە ڕۆشنکردنەوەی جەماوەر لە ڕێی بیرۆکە و تەرحی نوێباوەوە، نەک دوای عاتیفەی هەڵچووی جەماوەر بکەوێت یان بەشێوەیەک لە شێوەکان هەوڵی خۆگونجاندن بدات لەگەڵ خەسڵەتە مێگەلییەکەی خەڵک، بەڵکوو ئیشی ئەسڵی ڕۆشنبیر گۆڕینی سرووشتی دەستەمۆیی و مێگەلی جەماوەرە، ئەم کردەیەش بە دروشم و گووتارە پۆپۆلیستییەکان ناکرێت، بەڵکوو بە شیتاڵکردن و شرۆڤەکردنی دنیا و ڕووداوەکان و سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی چەمکەکان و گۆڕینی خەیاڵدانی خێڵەکیی و ئایینیی بۆ خەیاڵدانێکی مەدەنی و شارستانی دەبێت. لەم نێوەندەدا دەتوانین حاڵەتی کوردیی بە مەرگەساتێک بچووێنین، چوونکە لە دیتنی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن و ڕۆشنبیرانیشدا جەماوەر بە توێژێکی داماو و پاسیڤ پێناسە دەکرێت کە دەبێت یەکێکی تر بەناوی ئەوەوە بدوێت، یان زۆرجار وەک گای ئیسپانی بە پەڕۆیەکی سوورباو شێتی دەکەن و هەر کات ویستیان پەڕۆکە لا دەبەن و هێوری دەکەنەوە.
“د.عەبدولحەمید ئەلئەنساری”، پێیوایە ئەوانەی بە گووتاری پۆپۆلیستی پەمپ و جۆشی جەماوەر دەدەن، نەک دڵسۆزی جەماوەر نین، بەڵکوو لە بناغەوە یاریی بە عاتیفەی گشتیی دەکەن و خاوەنی ڕوئیایەکی دیماگۆگین. لە وتارێکیشدا دەنووسێت “وتاری پۆپۆلیستی وتارێکە دوورە لە ئاوەز و پڕە لە دنەدان و هاندان و ورووژاندن و درووستکردنی ڕک و کینە، ئامانجی ورووژاندنی هەستی خەڵک و پڕکردنێتی لە دوژمنایەتی بۆ ئەوی تر. سەرکردەی پۆپۆلیست ڕێبەریی خەڵک ناکات، بەڵکوو جەماوەر ڕێبەریی ئەو دەکات، سواری کۆڵی شەپۆلی جەماوەر دەبێت، جەماوەر ڕاست بێت یان هەڵە ئەو هەر کلکەسوتێی بۆ دەکات”. ڕۆشنبیرانی کوردیش بەهەمان شێوە، بگرە لەوە نێگەتیڤتر ئەوەیە کە ڕۆشنبیرانی ئێمە نەک سەرقاڵن بە بەرهەمهێنانەوەی گووتاری پۆپۆلیستی لە فۆرم و ژێر ناوی جیاجیادا، بەڵکوو لە زۆرترین حاڵەتدا هەر خودی خۆیان ئەو کارەکتەرەشن ڕۆڵی ڕابەرە پۆپۆلیستەکان دەگێڕن و سەرکردایەتی جوڵەی شەقام دەکەن، بێ ئەوەی بپرسن ئایا ئەو جووڵە ڕەوایی هەیە یان نا؟ بێ ئەوەی بیر لە ئاقیبەتی ئەو ئەکشنە بکەنەوە کە ئەمان بە وتاری گڕدار جەماوەری سادە بەشێوەیەکی دیماگۆگی پڕ دەکەن لە کینەی وەهمی و تابلۆی یۆتۆپی “شەیتانی گەورە”.
ئەگەر ئێمە لەنێوەندی ڕووناکبیریی کوردیدا ئاڕاستەیەک لەو ڕۆشنبیرە پۆپۆلیستانە دیاری بکەین، باشترین نموونە گرووپی “رەهەند”ە، بەڵام بۆچی ئێمە گرووپی ڕەهەندمان کردە سەمپڵ؟ لەبەرئەوەی خاوەنی سەرەکیی ئەو گووتارە پۆپۆلیستییە ئەو گرووپەن و هەژموونیشیان هەیە بەسەر کۆی سیمای ڕۆشنبیریی کوردیدا لانی کەم لە باشووری کوردستان، لە هەمانکاتدا زۆرترین کاریگەرییان لەسەر نەوەیەک درووستکردووە کە هەموو جوڵەیەکی شەقام لەدەستیاندایە. دەکرێ بڵێن هەر ئەو گووتارە ڕەهەندییە پۆپۆلیستییە سەرکردایەتی هەموو ئەو جوڵانەوانە دەکات بەناوی جەماوەرەوە دەپەیڤن. ئیشکالیەتی گرووپی “رەهەند” بەتایبەت “#مەریوان# وریا قانع، ئاراس فەتاح” بەپلەی یەکەم “رێبین هەردی و فاروق ڕەفیق” بە پلەیەکی تر ئەوەیە پێیانوایە هەرچی چەمک و دیاردەی کۆمەڵگەی کوردیی هەیە، بەشێوەیەکی هەڵە پێناسەکراون، ئەمان جارێکی تر پێناسەیەک بەپێی ویست و دڵخوازی خۆیان بە باڵایدا دەبڕن، پاشتریش هەموو شتێک لە دامەزراوەکان دەسەننەوە و دەیدەنە دەستی شەقام و جەماوەر “وەک ئەوەی لە 17ی شوباتدا بەڕوونی بینرا”.
سیمای زاڵ بەسەر ئەدگاری ڕۆشنبیریی کوردیدا ئەو فۆرمە پۆپۆلیستییەیە گرووپی “رەهەند” بە هاوکاریی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن بەسەریاندا سەپاندووە، دەکرێت بڵێین؛ ئەو گەنجانەی بوونەتە نەواتی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی لە باشووری کوردستاندا، بە تیۆر و ڕوانگەکانی ئەوان پەروەردە و ئامادەکراون، یان لەژێر هەژموونی تێزە پۆپۆلیستییەکانی ڕەهەنددان. جیاواز لەمەش دەنگی تر هەیە لە کایەی ڕووناکبیریی کوردیدا بەڵام لەناو غەڵبەغەڵبی ئەو فەزا پۆپۆلیستییەدا سەدایان خنکێنراوە و ناگاتە هیچ کوێ، بەشێوەیەکی سرووشتیش جەماوەر مغازەلەکردنی پێ خۆشە و زیاتر دەکەوێتە ژێر ڕکێفی ئەو تێزە ستایشگەرانەی بە مەغدووریەتیدا تەرح دەکرێ، یان ئەو لاواندنەوە ڕۆشنبیرییەی تەنیا لە دنیای کوڕییدا بوونی هەیە بۆ ڕاکێشانی عاتیفەی جەماوەر. لەم ڕوانگەوە ڕۆشنبیرانی ئێمە پاژنەی ئەخیلی خەڵک یان جەماوەریان دۆزیوەتەوە و کار لەسەر ڕۆشنکردنەوەی ناوچەکانی بیرکردنەوەی تاک ناکەن، بەڵکوو هەموو هەوڵێکیان بۆ ورووژاندنی جوگرافیاکانی هەست و سۆزە.
لە کوورتترین دەربڕیندا دەمەوێ ئەوە بڵێم؛ ڕۆشنبیریی سائیدی ئەمڕۆی “باشووری کوردستان” ئەو ڕۆشنبیرییە پۆپۆلیستییە کە ناتوانێت لەگەڵ دنیای مودێرن و ڕۆحی دیموکراسییدا هەڵبکات، لێ بۆ من دیموکراسیی نموونەیترین سیستم نییە، بەڵام لەحاڵی حازردا تاکە سیستمی باڵادەستە کە زۆرترین دەستکەوتی بۆ مرۆڤ و ژیانێکی شایستە دەستەبەر کردووە. نهۆ مەیدانەکە بەدەست ئەو ڕۆشنبیرانەوەیە تاکی کوردیی و زیهینییەتی کوردیی بە ڕق و کینە دەئاخنن، هەر بۆیە سێکتەرەکانی تری ژیان بەرەو وێرانبوون دەچن، چوونکە ڕۆشنبیر مەیدانی خۆی گواستۆتەوە بۆ چالاکی سیاسیی و بەرهەمهێنانی دیسکۆرسی پۆپۆلیستی، نەک هەر بووەتە پاشکۆی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی، ئەو ڕوانگە پۆپۆلیستییە کردوویەتی بە پاشکۆی جەماوەریش. کارەساتەکە لێرەدا چەند قات گەورەتر دەبێتەوە.
=KTML_Bold=“ئەنجامگیریی”=KTML_End=
شتێک کە دەبوو پێشتر ڕوونی بکەمەوە، ئەوەیە؛ من جیاوازیی دەبینم لەنێوان ڕۆشنبیر لەگەڵ ڕۆژنامەوان و ئەکتیڤیستە مەدەنییەکان، چوونکە ئەو تێکەڵکارییە هەیە لە تێڕوانینی گشتییدا، پێشتر لەسەر درمەکانی نێو ڕۆژنامەوانان قسەم هەبووە، کە لەبری ورووژاندنی پرسیار، کاریان بووە بە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی دەشێ خۆیان لە جێگەیەکی تر و لە کەسانی تر وەریبگرن، هەروەها ڕۆڵی ڕۆشنبیریش لە بری تیۆریزەکردنی پرسیارە جیددییەکانی ناو کۆمەڵگە لە بۆتەی تێز و تەرحی نوێدا، کاریان بووە بە جوینەوە و بەرهەمهێنانی دیدگایەکی پۆپۆلیستی ترسناک، کە لە هەگبەکەیدا تەنیا شکاندنی شکۆ و بەهای هەموو شتێکی هەڵگرتووە، تەنانەت خاڵییە لە ئەڵتەرناتیڤ و جێگرەوە.
ڕۆشنبیری کورد زیاتر کەسێتییەکی باکۆنینی هەیە و ئەنتی دەسەڵاتە بەمانای “بۆردیۆ”یەکەی، بەڵام ئەم ئەنتی دەسەڵات بوونە، لە خۆیدا پڕۆژەیەکی فیکریی نییە، بەڵکوو هەموو وەزیفەی ڕۆشنبیریی لە دژایەتیکردن و دێواندنی دەسەڵات و دڵداریکردن لەگەڵ جەماوەردا کوورت کردۆتەوە. هەرچەند لە ڕوانگەی “پییەر ئەندرێ” گووتاری پۆپۆلیستی گووتارێکە سەد دەر سەد دژی نوخبە، لەگەڵیدا ئەو گووتارە سیاسەت بەکارێکی ئاسان و لە توانای هەر کەسێکدا دەبینێت، بەڵام هێشتاکە نوخبەی ڕۆشنبیریی کورد هەروەک دۆنکیشۆت بەسواری گوێدرێژەکەیەوە خەون دەبینێت و سەرقاڵە بە موغازەلەکردنی شەقام و جەماوەر. کارەساتەکە لەوێدا تاڵتر خۆی دەنوێنێت ئەو تەرزە ڕۆشنبیرە خۆیان بە نوێنەری دیموکراسی لەقەڵەم دەدەن، بەڵام بێئاگان لەوەی کەوتوونەتە گۆماوی لیخنی پۆپۆلیزمەوە. [1]
ئەم بابەتە 234 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 26-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 26-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 26-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 26-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 234 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
ئاوڵە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,392
وێنە 105,677
پەرتووک PDF 19,148
فایلی پەیوەندیدار 96,383
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
ئاوڵە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!